
ژانی ره‌نگ و خه‌م و غوربه‌ت... له ده‌م چاوانیشدا فۆرم و هێماو تراژیدیا ئه‌و تابلۆیانانه‌ی که گوزه‌ر له ئاکام و رووح و جه‌سته ده‌کات.. ئه‌و ره‌نگانه‌ی که ته‌نها خاتوو ماناکانی ده‌زانێت..
هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار خاتوو ئه‌ڤین له‌دایك بووی شاری که‌رکووکی کوردستانی عێراقه وه له‌شاری خێنتی به‌لجیکا نیشته‌جێ یه خێزانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کاکه‌یی یه. دیاره زه‌مه‌ن و رۆژگار وا له مرۆڤ ده‌که‌ن که دوورتر بیر بکاته‌وه شیرین تر جوان تر جار جاریش تاڵ تر چر تر بۆ ئاوات و خواسته‌کان.. تا له پیره وولات بیت له‌ناو که‌س و کاردا واده‌زانیت رۆتینی ژیانه‌و خۆشه‌ویستی پێ که‌نینه‌کان زۆر به‌ئاسانی دێته ناو هه‌ست و ده‌روونمانه‌وه به‌لام کاتێك پێت له وولاتی باو پاپیر داده‌برێت بێگومان به فۆرمه‌کان و ژیانه‌که هه‌ر هه‌مووی به گشتی ده‌گۆرێت. نه‌ك ته‌نها خاتوو ئه‌ڤین تاکه مرۆڤ بێت و کوردستانی رووح و ئازیزی به‌جێ هێشتبێت و رووی له هه‌نده‌ران کردبێت به پێچه‌وانه‌وه زۆری تری ره‌وه‌ندی کورد به‌و جۆره بارگه‌ی خه‌م و دووریان داوه‌ته ده‌م ژیانه‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌م مرۆڤێکی هونه‌رمه‌نده‌و ئازاره‌کانی جیاواز ترن.. بیر کردنه‌وه‌که‌یان جیاواز ترن.. هه‌ناسه‌کانی جیاواز تره.. هه‌رله‌و دیکومێنته‌وه هه‌موو ئازاره‌کان قووڵ ده‌بێته‌وه بۆ ناو تابلۆکان که هه‌ندێکیان ره‌نگاله‌ن هه‌ندێکی تریان نامۆن بۆ خۆیان وه بۆنی تۆخماغه‌ی بیره‌وه‌ران گرتوه... هه‌نێك ئازار به هه‌ڵکۆلاوی به‌ردی له دڵداخۆی داکوتاوه.. من زۆر جار که‌نیسه کۆنه‌کانی ئه‌وروپام بینیوه ئه‌وانی که پێش سه‌ده‌و دوو سه‌ده دروست کراون ئه‌و مه‌ینه‌تی و ئازارانه‌ی زه‌مانی ده‌سه‌لاتی قه‌یسه‌ر وا هه‌ڵکۆلاوه ئیستاش وا ده‌زانیت دوێنی یه و هه‌موومان بینیومانه.. ئازاری ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌ی کوردی ره‌وه‌ندیش وا خه‌ریکه له ناو فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپی کوردی‌دا خۆی داده‌کوتێت و ئیدی قه‌د له‌بیرمان ناچێته‌وه... خاتوو ئه‌ڤینیش له‌و ئازارانه‌وه دووری وولات و دایك و رووح هه‌سته‌کانی وورد کردۆته‌وه بۆ ئه‌و تابلۆیانه‌ی که بازدانێکی زۆر به‌رزه چ له قوتابخانه‌دا چ له کار‌و ته‌کنیکدا.. من ده‌مه‌وێت خۆی شتێك بدرکێنێت له‌و ره‌نگانه‌ی که‌ته‌نها خۆی لێ ی تێ ده‌گات..
.. ئه‌و عه‌شقه چی یه تۆی هێناوه‌ته ناو چرو پری هونه‌ره‌وه وه له‌کام خه‌یاڵه‌وه ده‌چیته ناو عه‌شقی هونه‌ر، ، ئایا خه‌مێك رات ده‌کێشت.
به هره ی هونه‌ری به خششێکی خوداونده ومروڤ ده بێت کاری بۆ بکات وخۆی ماندو بکات بۆ ئه وه‌ی ئه و به هره یه نه مرێت وبه رده وام بێت وبه رهه‌می تازه بیبینێت، دونیای وهونه‌ر به رپرسیاریتی یه له سه‌ر شانی مروڤ دا و ومروڤ به ر پرسیاره له ئاستی ژیاندا به کار بێت بۆ خزمه‌ت کردن له هه موو بواریکدا، منیش به ئه رکی ئه زانم که له بواری هێل وره نگ دا په‌یامی خۆم بگه یه نم به هه‌ست ودیدێکی شارستانی ئه ویش ئه وه‌یه که به که‌لتوور ئه‌توانی ناسنامه ی خۆت رابگه یه نیت وژیانی پر له ئاشتی وخوشه ویستی وئازادی بۆهه‌موو مروڤیک به‌یان بکه‌یت.
به هونه‌ر ده‌توانیت به جوانترین شێوه ده ربرین له خوت بکه یت وله هه‌مان کاتدا چێژ ببینیت له ژیاندا چونکه هونه‌ر چێژ ئه‌دات به ژیان وله ئازا ره کانی که م ده کاته‌وه وخوشی وجوانی ئه دات به ژیان.
…کام قوتابخانه کار ئاسانه بۆ ده‌ربرینی تابلۆکانت….
من به شێوه یه‌ك ئازاد کار ده که م چونکه ئه‌مرۆ هونه ر زۆر پێشکه وتوه وبازی گه وره ی داوه ئه‌وه‌ی له سه ده‌ی بیسته‌م رویداوه له له بواری هونه ری له میژووی مرۆڤایه‌تی ئاستی گۆرانی وا نه بوه شته‌کان زور خێرا پێش هه‌نگاوه‌کان که‌وتوون له به ئه وه خوم نابه‌ستم به هیچ قوتابخانیه که‌وه چونکه به ردوام له گۆران کاری دایه.
.. ژیانت له ئه‌وروپا چۆن ده‌روات.. هیواکانت چین له‌م قوتبه‌دا؟
له گه‌ڵ ئه و ه‌دا هه میشه هه ستی گران وسۆزم هه یه بو وولات وهه‌ست ده که‌م له وولات دابراوم ولێره ئه‌ورپی حه ز ئه کات که‌لتووری وولاتی خوت پیشان بده ی له هونه‌ردا ولا سایی هونه‌ری ئه‌وان نه‌که‌یت له ئه‌ورپا زه مینه خوشه بۆ ئه نجام دانی کاری هونه‌ری له بواری که رسه‌ته‌وه گرفت نیه ئه ویش زۆز زۆر گرنکه بۆ هونه رمند ولێره ئازادی ده ربرین وپیشاندانی به رهه‌می هونه ری که ئه‌و شتانه هێشتا له رۆژ هه لاتی ناو ه‌راست زۆری ماوه به ئاستی ئێره بکات چونکه ئه‌ورپی به سه‌رسامی وچاوی رێزه وه ته ماشای هونه‌ری روژ هه لاتی ئه که‌ن به پێچه وانه‌وه زۆر که‌لکیان له که‌لتووری رۆژهه‌لاتی وه وه رگرتوه له هه‌موو بواریکدا.
... خه‌ونه‌کانت چین بۆ هونه‌ر بۆ داهاتوو...
حه ز ئه که م کات وتاقه‌تم هه بێت وته مه‌نم دریژ بێت بۆ به رده وام بون له کاره کانمدا بۆ ئه وه‌ی باشترین وزورترین کار بکه‌م وپێم خۆشه کاره هونه ری یه‌کانم له هه م‌و لایه‌ک پیشان بدریت.
... سی ڤی کانت چه‌ندن کامه‌یان شیرنتره له‌وی تریان؟
تائێستا حه وت به شداریم کردوه له شوێنی جیاواز وله مناسباتی جیاواز له المانیا له هولندا وله بلجیکا هه مویان له لام شیرینن له هه مویان شرین تر لام پێشانگای هاوبه شی بو که له گه‌ڵ مێرده‌که‌م کاکایی ئه نجام مان دا و خه و ئه بینم له کرکوک پێشانگایه‌ک بکه مه وه.
تا وورد بیته‌وه له‌ناوه‌خنی تابلۆکانی ئه‌وه‌نده چر تر‌و وورده‌کارتر ده‌بیت.. قوتابخانه‌یه‌کی پر له ئاپستراك و ره‌نگ خوازی که ته‌نها رووحی هونه‌رمه‌نده‌که ده‌توانم بڵێم ووردی ده‌کاته‌وه من زۆر سه‌رسامم له وه‌ی که ئه‌م خاتوه به‌رده‌وامه سه‌ره‌رایی زه‌حمه‌تی ژیان و کار‌و باری ئه‌وروپا و ماڵ و ماڵ داری که‌چی به‌رده‌وام تابلۆکانی جوانتر ناسکترو مانا تر ده‌بن بۆ من و تۆ‌و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌ڤین کاکه‌یی له خێزانێکی هونه‌رمه‌ندن وه هه‌سته‌کانیان نزیکن له‌یه‌کتری وه هه‌رده‌م گویێان به‌که‌س نه‌داوه وه ژیانێکی پر هونه‌ریان ده‌ست نیشان کردوه.. بۆیه نامۆ نی یه له هونه‌ری جیهانی.. وه کۆپیش نی یه له هونه‌ره‌کانی جیهانی.. من وه‌کو ووتم کۆمه‌ڵه ره‌نگ و هه‌ستێك که ته‌نها خۆی ووردی ده‌کاته‌وه.. وه ماناکانی تێ ده‌گات له‌ئه‌مرۆی جه‌نجاڵی و پر هاوچه‌رخێتیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
