
- سیستمی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، لایه‌نی باش و خراپیشی هه‌یه
- ره‌نگه كورد ببێته چواره‌م لیستی نێو په‌رله‌مان
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان وئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق وپێیوایه ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری پێده‌كرێت، لایه‌نی خراپ و باشی هه‌یه.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7/3/2010 په‌یره‌و ده‌كرێت، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی"سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی په‌رله‌مانی عێراق، سیستمێكی بازنه‌یی نییه، به‌لكوعێراقی دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر 18 پارێزگادابه‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2005دا هه‌موو عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، هه‌ر پارێزگایه‌ك ژماره‌یه‌كی دیاری كرا‌و كورسی به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆ دیاریكراوه"جیاوازییه‌كی تری ئه‌م سیستمه ئه‌وه‌یه كه كه تاك ده‌توانیت تێیدا به‌شداربێت و خۆی بپاڵێوێت له‌وباره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ووتی"له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تاك ده‌توانیت خۆی بپاڵێوێت به‌مه‌رجێك له سێ كه‌ش كه‌متر نه‌بن له لیستێكدا، له‌هه‌موو كاتێكیشدا ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ به‌لیسته‌كه بدات وه‌له‌ناو لیسته‌كه ده‌نگ به‌كاندیدێك بدات واته ئه‌و سیستمه‌ی كه په‌یره‌و ده‌كرێت نه سیسستمیكی ته‌واو رێژه‌ییه نه ته‌واو داخراوه‌نه‌بازنه‌ییه‌كی ته‌واوه تێكه‌له‌یه‌كه له هه‌موو سیستمه‌كان
سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م سیستمه ئه‌سه‌سه‌رد بۆ رێبازی ئازادی دواو وتی"ئه‌م سیستمه رێ له‌وه ناگرێت كه هاوڵاتیه‌ك بیه‌وێت خۆی بپاڵێوێت، له سیتمی داخراودا ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ تاك نه‌ده‌ره‌خسا بۆ نمونه له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 له كوردستان ته‌نها لیسته‌كان ده‌یانتوانی كه‌سانێك دیاری بكه‌ن وه‌ك لیستێك، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ونییه تاكه‌كانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها رێ له حزبه‌كانیش نه‌گیراوه لیستی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌كرێت حزبه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕێك بكه‌ون، هاوڵاتیان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نوێنه‌ره‌كانی خۆیان له‌ناو لیسته‌كاندا هه‌ڵبژێرێت، ، له لیستی داخراودا ده‌نگ به لیسته‌كه ده‌درێت، هاوڵاتی مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌نگ به‌كه‌سێك له‌ناو ئه‌و لیسته بدات به‌ڵام له‌م سیستمه‌دا هاوڵاتیان بۆ نوێنه‌ر كاندیده‌كانی خۆیان ده‌گه‌ڕێن و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن"ئه‌سه‌سه‌رد پێی وایه سه‌رپشككردنی هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدان به كاندیدێك له‌نێو لیستێكدا هه‌رچه‌نده لایه‌نی باشی هه‌یه به‌ڵام پێیوابوو لایه‌نی خراپیشی هه‌یه‌و وتی"ره‌نگه ببێته مایه‌ی ڕێگری له دروستكردنی لیستی گه‌وره چونكه كه لیستی گه‌وره دروست بێت ركابه‌ری له‌نێو حزبه‌كاندا دروست ده‌بێت بۆنمونه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پارتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن و سیستمی هه‌ڵبژاردن داخراوبێت، هیچ ركابه‌رییه‌ك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست نابێت، چونكه هه‌ردوكیان یه‌ك لیستیان هه‌یه به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستادا، هه‌ر لیستێك رووبه‌رووی دوو ركابه‌ری ده‌بێت، یه‌كیكیان له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر دووه‌میان له‌گه‌ڵ پیكهاته‌كانی خودی لیسته‌كه بۆنمونه ئه‌گه‌ر لیستێك له سێ قه‌واره پێكهاتبێت ئه‌م سێ قه‌واره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لیسته‌كانی تردا ركابه‌ری ده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیسته‌كانی تریشدا ركابه‌ری ده‌كه‌ن، پیموایه سه‌ره‌نجام حزبه‌كان بگه‌نه ئه‌و بروایه‌ی كه مادام هه‌ر ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن پیویست ناكات هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن ".
ئه‌سه‌سه‌رد له‌سه‌ر لایه‌نه خراپه‌كانی سیستمی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواو وتی"ئه‌م سیستمه ورده‌كاری زۆری ده‌وێت و ره‌نگه له‌رووی ماتماتیكه‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی ڕێژه‌و ژماردن ببێته‌وه"ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی به تاوانی زیندووكردنه‌وه‌ی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی حزبی به‌عسی پێشوو تاوانباركرابوون له‌سه‌ر ره‌وش و ناوبانگی هه‌ڵبژاردنی ئاینده ئه‌سه‌سه‌ردوتی"له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌نگه كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بێت، به‌لام له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌ڵبژاردنه‌كه ره‌نگه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت، چونكه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له جیهاندا هه‌ڵبژاردنێك به پاكترو چاكتر داده‌نرێت كه‌ده‌رفه‌تێكی یه‌كسان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ره‌خسێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه نه‌ره‌خساوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌جۆرێك سه‌یری هه‌ڵبژاردن بكرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردن له به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته سه‌ندرابێته‌وه"ئه‌وه‌ی كه‌بووه‌ته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئینتمایان بۆ حزبی به‌عسی پێشوو هه‌یه‌و هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و فكری به‌عس ده‌ده‌ن خودی ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه گه‌لانی عێراق خۆیان ده‌نگیان بۆداوه‌و وڵاتان نابێت پێشێلی ئه‌وده‌ستووره بكه‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌و بریاره بكه‌ن كه به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره ده‌درێت و سه‌روه‌ری بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سه‌سه‌رد وتی"من به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه‌ده‌كه‌م بۆنمونه له ئه‌مریكا كه‌سێك كه كۆمۆنیست بێت ناتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ هیچ هه‌ڵبژارردنێك، له كاتێكداكه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مریكا وڵاتێكی زۆر پێشكه‌وتووه له دیموكراسی و مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیا رێگه به‌نازییه‌كان نادرێت خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بپاڵێون، ئه‌مه ئێستا له عیراقیشدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا به‌شێكن له جیهانی رۆژئاوای دیموكرات له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه زۆر كێشه بۆ دیموكراسی دروست ناكات، به‌ڵام له‌یه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق تاكه ولاتی تازه‌ی دیموكراتیه له‌ناوچه‌كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه پشتگیری ده‌روبه‌ریان لێده‌كرێت و ولاتانی تریش هه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌و لایه‌نه به‌شدار بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئایا حكومه‌تی ئایینده ده‌توانێت حوكمی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات ئه‌سه‌سه‌ردوتی"حكومه‌ت چۆن توانیویه‌تی حوكمی هه‌موو عێراق بكات له چوار ساڵی ئاینده‌شدا به‌هامان شێوه ده‌توانێت"سه‌باره‌ت به پێگه‌و هێزی كورد له په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ئه‌سه‌سه‌رد وتی"به‌رای من ئه‌گه‌ر سێهه‌م لیستی ناو په‌رله‌مان بین به‌خته‌وه‌ر ده‌بین به‌ڵام ره‌نگه چواره‌م بین"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
