ئوسامه جه‌میل رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند، به‌رده‌وام شه‌فافانه ده‌دوێت و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كێشه‌كان.. له‌م دیمانه‌یه‌دا بارودۆخی هه‌رێم ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه.. دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی ده‌خوێنێـته‌وه.. فه‌همی حه‌مه‌تۆفیق هه‌ولێر
: ماوه‌یه‌كه‌جۆره‌ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونێك له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا دروست بووه، ئه‌مه‌ش له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌و واقیعه چییه؟
ئوسامه‌جه‌میل: هیچ توڕه‌بوونێك له هیچ و به‌تاڵه‌وه‌ده‌ست پێناكات، هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وێوه ته‌ماشای شته‌كان بكه‌ین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ بارودۆخی (سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری) كوردستان بكه‌ین كه‌سێ پایه‌ی گرنگی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستن، ده‌بینین له‌رووی سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵات قۆرخ كراوه، له‌رووی ئابووریه‌وه هه‌رچی ئیمكانیه‌تی بواری خۆشگوزه‌رانییه قۆرخ كراوه، بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ش كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌كه‌ی پێشووه هه‌مان رێچكه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌وای كردووه‌خه‌ڵك بیربكاته‌وه كه‌تاكه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌به‌و شێوه‌یه‌بێـت و كوردستان به‌و رێچكه‌یه‌دا بڕوات كه ئه‌وسه‌ری داخرابێت، بۆیه كاردانه‌وه دروست بووه، خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا شت نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی ده‌وترێت زۆر شت كراوه، به‌ڵام به‌ڕای من ده‌ڵێم نه‌كراوه، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای كۆمه‌ڵگه بكه‌یت و هه‌ر تاكێك وه‌ربگریت هه‌ریه‌كه‌و به‌گوێره‌ی پێویستییه‌كانی خۆی ناڕه‌زایی هه‌یه، وا ته‌زۆر شت هه‌یه‌نه‌كراوه‌و خه‌ڵك ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ردا ده‌رده‌بڕێت.
: به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت توڕه‌بوونه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانی زۆرتره‌و ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر كه‌متر، ئه‌مه‌بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ مانای وایه‌له‌وێ‌كار نه‌كراوه‌و لێره زۆركراوه بۆیه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بێده‌نگه؟
ئوسامه‌جه‌میل: ئه‌مه‌بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ره‌نگه خزمه‌تگوزاری كه‌متر پێشكه‌ش كرابێت، به‌شێكی تریش ئه‌وه‌یه له‌هه‌ناوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جۆره ئۆپۆزسیۆنێك دروست بوو، كاتێكیش خه‌ڵك سێبه‌ر و پاڵپشتێكی بینی كه‌ده‌توانێت تا ئاستێكی زۆر به‌رگری لێ بكات بۆیه ئه‌و كاردانه‌وانه دروست بوون، به‌ڵام به‌درێژایی رابردوو ئه‌ملاوئه‌ولا جیاوازییه‌كی زۆری نییه له‌و رووه‌وه، به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كان من دڵنیام ئه‌گه‌ر لێره‌ش پاڵپشتێكی باش هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه لێره‌ش ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رچی به عه‌مه‌لی نه‌كراوه، به‌ڵام رۆژانه ناڕه‌زایی ده‌ڕبرین هه‌یه، به‌ڵام زووتر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، گرفتی حكومه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه وا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی كه‌م بكرێت و خۆپیشاندان كه‌م بكرێت، ئه‌وه حكومه‌تێكی ته‌ندروسته، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بزانێت چه‌ند خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و خۆپیشاندانی كرد و داواكاری ویست، ئه‌وكات ده‌توانێت خۆی ته‌ندروست بكات نه‌ك له‌كپكردنی خه‌ڵكی، دیموكراسیه‌تیش له‌وه‌دایه زۆرترین رێژه‌ی خه‌ڵك بڕژێته جاده‌و هاوار بكات بۆ دابینكردنی داواكارییه‌كان، خۆ له‌ئه‌وروپا داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی دابینكراوه، به‌ڵام خه‌ڵك بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕژێته سه‌ر جاده، ئه‌مه نیشانه‌ی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌و واقیعه‌كه‌یانه، كه‌ڕازی نابێت بۆ نموونه سه‌نتێك زیاد بكرێت بۆ داهاته‌كه‌ی، بگره داوای كه‌م كردنه‌وه‌ش ده‌كات، یان داواكاری شه‌خسی هه‌یه.
: ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌هه‌ولێر كه شتی بۆ كراوه، پێت وانییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پایته‌خته ده‌بوو زۆر زیاتریشی بۆ بكرێت؟
ئوسامه‌جه‌میل: ئێمه حه‌ق وایه دوو شت تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ولێردا، یه‌كه‌م: بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ولێر زۆر شتیان كردووه بۆ شاره‌كه، ئه‌و باڵه‌خانه‌ی له‌سه‌ر (60مه‌تری) و (40مه‌تری و 100مه‌تری) به‌رز بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هی خه‌ڵكه‌و هی حكومه‌ت نییه. دووه‌م: ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت كردویه‌تی نابێت بیكاته منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر حاكمی ئه‌و شاره‌ی ده‌بێت بیكه‌یت و واجبه له‌سه‌رت، به‌ڵام وه‌ك تاك من چیم بۆ كراوه؟! من كاتێك برسیم بێت زه‌ریبه‌م لێ بسه‌نرێت! كاره‌بام نه‌بێت و ئاوم به‌پاره‌بێت؟ چیم بۆكراوه؟ من خێزانم نه‌خۆش كه‌وت بردمه ئوردون و لێره‌ش چه‌ند مانگێك به‌و نه‌خۆشییه‌وه مایه‌وه دوو ده‌فته‌ر دۆلارم سه‌رف كرد، حكومه‌ت له‌كاتی ته‌عزیه‌كه‌دا (500 هه‌زار) دیناری دا به‌من وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتێكدا من (21) ساڵ خزمه‌تم هه‌یه‌كه ئه‌سڵ وابوو ئه‌و له خه‌می من بپێچێته‌وه‌و بزانێت كێشه‌ی من چییه. من كاتێك برسیمبێت و مووچه‌كه‌م بده‌مه‌كرێ و ئاو و كاره‌با و سه‌یاره‌م نه‌بێت و زۆر شتی تریش، پردێك چ لێبكه‌م؟ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌ری ده‌گرن له به‌غدا، وه‌ك دوو حیزب وه‌ری ده‌گرن یان بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌و، وه‌ك حكومه‌ت وه‌ری ده‌گرن؟ به‌ڵام ده‌بینین ئه‌وان مامه‌ڵه‌یه‌كی حیزبی پێوه‌ده‌كه‌ن، بۆیه به‌شێكی ئه‌وه‌ی ده‌یكات به‌شی منه، به‌شێكی داهاته‌كه‌به‌شی منی تاكی كورده
. : حاڵه‌تێكی تر له‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كاندا تێبینی ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌كاتێك رێپێوانی هێمنانه‌و خۆپیشاندانی شارستانیانه‌ده‌كرێت، وه‌ڵام نادرێنه‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته‌حاڵه‌تێكی توندوتیژی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌خۆی و خزمه‌تگوزارییه‌كان رووده‌كه‌نه‌ئه‌و جێیه، ئه‌مه‌بۆچی؟
ئوسامه‌جه‌میل: حكومه‌ت ناكه‌وێـته‌كار بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی، بۆیه‌خه‌ڵك سه‌ره‌نجام ده‌كه‌وێـته حاڵه‌تی توندوتیژی، ئه‌ویش وێنه‌ی توندوتیژییه كه‌ده‌گرێت و دواتر یه‌ك یه‌ك بانگیان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات، یان له‌كاره‌كه‌ی نه‌قڵی ده‌كات، یان لای ده‌بات، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆپیشاندان ده‌كات ده‌چێته به‌رده‌م ده‌زگایه‌ك خۆی هیچ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نییه، ده‌چێته پێش په‌رله‌مان كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نییه، هێشتا ماندوونه‌بوون ده‌ستیان به‌پشوو كرد! كاتێك گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی له‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی زیاتر بكۆڵنه‌وه‌دوو مانگ ناردنیانه ماڵه‌وه! واته میلله‌تی ئێمه منداڵێكی ساوایه له‌باوه‌شی دوو حیزب‌دا به‌ئاره‌زووی خۆیان شیری پێ ده‌ده‌ن یان نا. دوو حیزبه‌كه حكومه‌ت به‌خێو ده‌كه‌ن، نه‌ك حكومه‌ت ده‌زگایه‌كی ته‌نفیزی بێت له‌سه‌رووی هه‌مووی شتێكه‌وه‌و جیاوازی حیزبێك و یه‌كێكی تر نه‌كات، یان هاووڵاتیه‌ك و یه‌كێكی تر، واته‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به‌ویستی حیزبه‌كانه نه‌ك هه‌ندێك پێداویستی خه‌ڵك، به‌ئاره‌زووی خۆیه‌تی چه‌ند بودجه‌ته‌رخان ده‌كات و چه‌ند ته‌رخان ناكات. ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كانیش كه له‌ناو شاره‌كاندا قه‌تیس ماوه‌ئه‌ویش كراوه‌ته‌كۆمپانیای ئه‌هلی و زۆربه‌شیان له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵیان.
: وا نا‌بینیت ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له‌هه‌ندێ‌شوێن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و له‌گوند و شارۆچكه‌كاندا نزیك له‌سفره؟
ئوسامه‌جه‌میل: به‌ڵێ راسته، ئێستاش زۆرێك له‌گونده‌كان كاره‌بایان بۆ نه‌چووه و مۆلیده كارده‌كات له (8 ـ 12) ی شه‌و، نازانم شانزه ساڵه‌بۆچی ئه‌وانه‌چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئه‌ی چی‌یان كردووه؟ چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسێكم خوێنده‌وه له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێڵاوه‌كانیدا وتبووی (41) جوت پێڵاوم هه‌یه، ئه‌ی ده‌بێت چه‌ند كۆمپانیای هه‌بێت یان به‌شداربێت تیایدا؟ یان باڵه‌خانه‌و سه‌یاره‌و ده‌فته‌ر دۆلاری بانقه‌كان؟ : واته به‌جۆرێكی تر قۆرخكردن له‌رێی كۆمپانیاكانه‌وه‌یه؟ ئوسامه‌جه‌میل: به‌ڵێ، ده‌كرێت بڵێین كه‌زۆرێك له‌كۆمپانیاكانیش له‌ژێر سێبه‌ری یه‌كێكی تردان
. : تاچه‌ند ئه‌و توڕه‌بوونانه به‌ته‌ندروست ده‌بینیت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا؟
ئوسامه‌جه‌میل: هه‌موو توڕه‌بوونێك ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ته‌ندروست بێت توڕه‌بوونه‌كه‌ش ته‌ندروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك دڵنیابێت له‌وه‌ی كه‌دێت رێپێوان ده‌كات یان سكاڵا به‌رزده‌كاته‌وه‌حكومه‌ت خێرا بۆی جێبه‌جێ ده‌كات و له كێشه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ده‌كات، دڵنیابه‌توڕه‌بوون نابێت، توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون له‌به‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی شته‌كانه.
: پێت وانییه‌له كوردستان گرفتی به‌ڵێنسازی هه‌یه، وه‌ك له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌مانبینی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه؟
ئوسامه‌جه‌میل: گرفت هه‌ر به‌ڵێنی هاووڵاتی نییه، ته‌نانه‌ت كێشه‌گه‌وره‌كان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقی له ساڵی (1921) ـه‌وه‌تائێستا چه‌ندین كێشه هه‌یه چاره‌سه‌ری نه‌كردوون له‌گه‌ڵ كورد، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراقیش كێشه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و بودجه‌ی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌و شتی تریش، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌تای به‌غدایه‌و به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌یهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش لای خۆمان به‌و شێوه‌یه هێڵراوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ‌جار موراهه‌نه‌شی له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: وه‌زعم ناسكه. به‌ڵام پێم وایه‌خۆیان نایانه‌وێت له‌ئاستی پێویستدا خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتی بكه‌ن، خۆشیان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌له‌ئاستی پێویست بووایه، بۆچی ئه‌وه‌نده‌له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ترسان، لیژنه‌ی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵی وه‌زعه‌كه، ته‌زویر ده‌كه‌ن، ته‌هدید ده‌كه‌ن.
: ئه‌وه‌شێوازێكی نوێی دیموكراسی نییه‌له‌ناوچه‌كه‌دا؟
ئوسامه‌جه‌میل: ئه‌وه‌دیموكراسی نییه، ئه‌وه جۆرێكه له‌جۆره‌كانی سه‌ركوت كردن، ئه‌گه‌ر میسر له‌ساڵی (1981) ـه‌وه‌حاڵه‌تی باری نائاسایی راگه‌یاندبێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش له (92) ـه‌وه‌ئه‌و حاڵه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی راینه‌گه‌یاندووه، ناوێرێت خۆپیشاندان بكه‌یت، به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، له‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌قۆرخیكردووه‌له كوێوه‌هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌یت؟ فه‌رمانبه‌رێك یان مامۆستایه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی خۆیدا ناوێرێت به‌ئازادی قسه‌بكات. هه‌موو شتێك له‌پێناوی مانه‌وه‌دا ده‌كه‌ن و قه‌ناعه‌تیان به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نییه.
: پاش (2003) ده‌وترا ده‌كرێت ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا بگوازرێـته‌وه، پێت وانییه‌ئێستا پرۆسه‌كه پێچه‌وانه‌بۆته‌وه، په‌رله‌مانی به‌غدا چالاكانه كاری ده‌كردووه به‌ڵام له كوردستان حیزبه‌كان په‌رله‌مانیان ده‌جوڵاند؟
ئوسامه‌جه‌میل: من هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و نموونه كوردییه‌ی باسیان ده‌كرد بوونی نه‌بوو، زیاتر له‌وه‌ش شته‌خراپه‌كان ده‌چنه به‌غدا، به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت په‌رله‌مانی به‌غداش وه‌ك ئێره‌یه‌ك بخه‌ن، ئیتر باس له‌كوێی ئه‌زموونی كوردی بكرێت تا بچێته به‌غدا.
: ئێمه‌چۆن له ئۆپۆزسیۆن تێگه‌یشتووین، كاتێك ده‌ڵێن پارتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، ئیتر ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و پارته له‌سه‌رجه‌می ماف و ئیمتیازاتی حكومی بێبه‌ش ده‌كرێن؟
ئوسامه‌جه‌میل: ده‌توانین بڵێین كوردستان كارگه‌بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵێك حیزب له دژی یه‌كتری، كه‌می وایه له‌پێناوی خزمه‌تكردندا دروست بووبێت، بۆیه به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات (ئه‌وه‌ی له‌دینی من بێت قه‌دیسه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشم نه‌بێت ئیبلیسه) ئه‌وه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی فاشیله كه‌له‌زۆر وڵاتی ناوچه‌كه‌و لێره‌ش ره‌نگیداوه‌ته‌وه، بۆیه كه‌له‌گه‌ڵی نه‌بووبێت ئاماده نییه‌هیچی بۆ بكات، جاری وا هه‌یه‌موجامه‌له‌ت ده‌كات، به‌ڵام به‌عه‌مه‌لی هیچت بۆ ناكات، ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه هه‌بێت یه‌كگرتوو بێت یان حیزبی تر وه‌ك زه‌حمه‌تكێشان، بزووتنه‌وه، سۆسیالیست، شیوعی، ته‌نانه‌ت ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێك له‌هه‌ولێر یه‌كێتی بێت یان له‌سلێمانی پارتی بێت، له‌هه‌موو داموده‌زگاكاندا وایه، له‌كاتێكدا مه‌فروز بوو كه‌سانێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌كنوكراتی دابنرانایه.
: ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه‌بێگومان بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه؟
ئوسامه‌جه‌میل: هۆكاری سه‌ره‌كییه‌نه‌ك هه‌ر گرنگه.
: ئۆپۆزسیۆنێك پاش (25/7) هاتۆته‌گۆڕه‌پانی كوردستان، چه‌نده توانیویه‌تی كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌بدۆزێته‌وه؟
ئوسامه‌جه‌میل: ئۆپۆزسیۆن هه‌ر هاوار ده‌كات و كه‌موكورتی ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك هیچ نه‌كرا ئه‌ویش هیلاك ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ورازێك سه‌ركه‌وێت، ده‌سه‌ڵات كاتێك له‌هه‌وڵی په‌كخستنی ئۆپۆزسیۆندایه، كاتێك لیستێكی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت وا ده‌زانێت بۆ له‌ناوبردنیه‌تی، بیر له‌وه‌ناكاته‌وه بزانێت ره‌خنه‌كه چییه‌تا به‌گوێره‌ی ئه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك ته‌واوبێت ئۆپۆزسیۆن دروست نابێت. ئۆپۆزسیۆن كه هاتۆته گۆڕه‌پانه‌كه به‌خه‌ڵك ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانت ده‌ژیم، ئیتر ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌وێوه پشتی ئۆپۆزسیۆن بشكێنێت، بۆیه‌هه‌رچی داواكاری هه‌بێت ره‌دی ده‌كاته‌وه.
: كه‌واته فرسه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆن كه‌مێك قورسه؟
ئوسامه‌جه‌میل: ئێستا باشتره‌و قۆناغ به‌قۆناغ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و باشتر ده‌بێت، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌رگای دیموكراسی زیاتر بكرێته‌وه نه‌ك له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا بسوڕێته‌وه.
: له‌و روانگه‌وه‌ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خه‌ڵكی چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه‌و له‌كوێی هه‌ستكردن به‌و حاڵه‌تانه‌دایه؟
ئوسامه‌جه‌میل: جه‌ماوه‌ر هه‌مووی هه‌ستی پێ ده‌كات و ده‌زانێت چاره‌سه‌رییه‌كان له‌كوێن، به‌ڵام كه‌كه‌س گوێی بۆ ناگرێت و به‌گوێی ناكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه‌ده‌ڵێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌م، بیر له‌وه‌ناكاته‌وه كه‌ئه‌و فۆرمێكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ره‌نگه‌كه‌سی تر بۆی پڕ بكاته‌وه. گۆڕانكاری به‌ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌یه، مه‌رج نییه‌ته‌نها له‌رێی خۆپیشاندانه‌وه، به‌ڵكو له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌گرنگتره، كێت به‌دڵ نییه‌ده‌نگی پێ مه‌ده.
: ترسێك لای هاوڵاتیان نابینت بۆ گۆڕانكاری له‌واقیعدا؟
ئوسامه‌جه‌میل: بڕواناكه‌م له‌ئێستادا ئه‌و ترسه‌هه‌بێت، خۆ كه‌س نایه‌ته‌سه‌ر سه‌رت له‌ناو كابینه‌ی ده‌نگدان بڵێ بزانم ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌یت؟
: له‌قسه‌كانتدا جۆرێك له‌باسی كه‌بتكردنی هاووڵاتی ده‌بینرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌وانابینیت رۆژێك جۆرێك له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی لێ دروست بێت؟
ئوسامه‌جه‌میل: زۆر ئاساییه‌رۆژێك هاووڵاتی ئه‌و ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ی لێ رووبدات، توندوتیژیی خۆپیشاندانه‌كان ره‌د فیعل ئه‌وه‌یه، دوورنییه له‌هه‌ناوی حیزبه‌كانیشدا ئه‌وه‌رووبدات و كه‌سانێك بیانه‌وێت ئه‌و چاكسازییه‌بكه‌ن (وه‌ك گۆڕان و یه‌كێتی)
: فره‌لیستیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان چ له (25/7) و چ بۆ هه‌ڵبژاردنی (7/3) به‌شێوازێكی ئیجابی نا‌بینیت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه؟
ئوسامه‌جه‌میل: به‌ڵێ ئه‌وه‌شێوازێكی ئیجابیی زۆرباشه، به‌ڵام وه‌ك باسم كرد به‌و شێوازه‌گۆڕانكاری كردن ئارامگرتنی ده‌وێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بین كه ئه‌مریكا قبوڵی نه‌كات و نایه‌وێت ته‌زویر بكرێت، ئه‌وه‌په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تێك نه‌چێت، گۆڕانكاری به‌خۆمان و ناوخۆ ده‌كرێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاووڵاتی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێت.
: كه‌واته‌ئه‌وه‌ئاواته‌خوازیت كه‌ئه‌و هۆشیارییه‌ی هاووڵاتی دروست بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر واقیعه‌كه؟
ئوسامه‌جه‌میل: هۆشیاری لای خه‌ڵك هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵك له‌هه‌ڵوێست ده‌ربڕین هێشتا لاوازه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌یه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات، ئه‌مه‌ش شێوازێكی هه‌ڵه‌یه‌له‌هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، چونكه‌به‌ڕای من گۆڕانكاری گه‌وره‌له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌گشتی بێن و به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن جارێك و دووجار و زیاتر، گۆڕانكاری هه‌ر دروست ده‌بێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
