له دوای پتر له32 ساڵ، یه‌کێک له قوربانیه‌کانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی (فسفۆڕ)، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیرینی کورد که هه‌موو جواناوی گه‌نجێتی خۆی له پێناوی جه‌سته‌ی سوتاوبرینی پڕله ئازاری ساڕێژنه‌کراوی دانا که به‌ده‌ستی زوڵم وزۆری داگیرکه‌ری ڕژێمی به‌عس به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا، ئه‌ویش کاکه (زاهیر مه‌حمود) ه که هه‌ستا به ئاشکرا کردنی هه‌ندێ له‌نهێنیه‌کانی ئه‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌ی مێژووی له‌بیرکراوی کورد له نێو گه‌رمه‌ی شۆڕش وماڵ وێرانی کوشتن وبڕینی خه‌ڵکی کوردستان، به نووسینه‌وه و یاداشت کردنی له دووتوێ ی کتێبێکی مێژووی به‌ڵگه‌نامه‌ی زیندوو، بۆ هاوکاری وپشتگیری کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌زگای چاپ و په‌خشی بوکسکۆت نیده‌رلاند، ئه‌رکی چاپکردن وبڵاوکردنه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، که ئێستا له کتێبخانه‌کانی هۆڵه‌ندا Boekscout.nl ده‌ست ده‌که‌وێ وه یان له ڕێگای ماڵپه‌ڕی هه‌مان ده‌زگای چاپ وبڵاوکردنه‌وه
خوێنه‌ر ده‌توانێ داوای بکات،
که ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی خۆی ئه‌دات له 170 لاپه‌ڕه و ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌ش بریتیه له پێشه‌کیه‌کی کورت وسێ به‌شی سه‌ره‌کی، به‌شی یه‌که‌م دابه‌ش بووه به‌سه‌ر15 ناونیشان وبه‌شی دووه‌م له9 ناونیشان وبه‌شی سێهه‌م له12 ناونیشان. که پێکهاته‌که‌ی بریتیه له سه‌رجه‌م نوسینه‌وه‌ی یاداشتی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی کاکه زاهیر خۆیی وخانه‌واده‌که‌یی وگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یه که له ڕوانگه‌ی سه‌رنج وبۆچوونی خۆیه‌وه چۆنی بینیوه یاداشتی کردوه، هه‌ر له‌شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن وشۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان وتا ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆ که کورد له هه‌رێمی کوردستاندا خاوه‌نی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ڵاتی حکومداری فیدڕاڵی خۆیه‌تی.
بڵاوکردنه‌وه و واژوکردنی کتێبی یاده‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین (زاهیرمه‌حمود) به ناونیشانی (هه‌گبه‌یه‌کی گران) به زمانی هۆڵه‌ندی، له دوو مه‌راسیمی شایسته و جیاواز له 20/10/2009 له شاری دانهاخ له باڵیوزخانه‌ی عێراق له هۆڵه‌ندا و له 8/11/2009 له شاری ئه‌مستردام له یانه‌ی میدیا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له ڕۆشنبیرانی کورد وسیاسی وکه‌سایه‌تی هۆڵه‌ندی ودۆستی دێرینی کورد بووه ده‌سپێکی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌که‌و سه‌رچاوه‌گرتن وکه‌وتنه به‌ریده‌ی خوێنه‌ران، بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه‌ش (زاهیر مه‌حمود) هه‌رگیز به نیاز نه‌بووه خۆی له باره‌ی خۆیه‌وه کتێبێکی به‌م شێوه‌یه له‌سه‌رخۆی بنوسێت به‌ڵام ساڵی 2006 که سه‌ردانی کوردستانی کردووه بینی ئۆپزسیۆنی دوێنێ چۆن دژی ڕژێمی سه‌دام حسین بوون ئه‌مڕۆ چۆن حوکمی کوردستان ده‌که‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو ئه‌وان خه‌بات و سه‌روه‌ری وقوربانی خۆی وخانه‌واده‌که‌ی به زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌نووسنه‌وه، به‌ڵام که تا ئه‌وکاته هیچی نه‌بینی ئه‌مه وای لێکرد خۆی بکه‌وێته سه‌ربیرۆکه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی به زمانی هۆڵه‌ندی بۆیه هاتووه له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه باسی خۆیی و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری کورد وخه‌باتی خانه‌واده‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌که سه‌ر له به‌ری ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌یان قوربانی ده‌ستی چه‌کێکی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی بوون و بۆ یه‌که‌م جار کاکه زاهیر وه‌ک یه‌کێک له گه‌نجترین پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن له چیایی (زۆزک) ساڵی 1974 به سه‌ختی پێێ برینداربوو که ئه‌ویش چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی فسفۆر بوو.
کاتێکیش من وکاکه زاهیر دانیشتین وگفتوگۆبکه‌ین له‌سه‌ر سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه به‌م شێوه‌یه باسی له کورته‌یه‌ک له ژیانی ڕابردووی خۆی کرد که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌ی.
- من (زاهیر مه‌حمود) کوردی باشووری کوردستانم له‌به‌شی بنده‌ستی عێراق، ساڵی 1956 له شاری سلێمانی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، له دوای ساڵی 1976 ه وه به‌هۆی ئه‌وسووتانه زۆره‌ی جه‌سته‌یه‌وه هۆڵه‌ندا باوه‌شی بۆگرتۆته‌وه‌و وه‌کو په‌ناهه‌نده له‌شاری ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا ژیان به‌ڕێ ده‌کات له‌وکاته‌وه تا ئێستا‌و که ئێستاش له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێکی هۆڵه‌ندی به‌ناوی (مارتای) ژیانیان ڕێکخستوه، له دوای هاتنی و ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیانی وئازاری زۆری سووتاویه‌که‌ی به ژیانێکی زه‌حمه‌ت دا ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی تێپه‌ڕاندووه
له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی برینه ساڕێژنه‌کراوه‌کانی که چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جۆراو جۆری بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه، ساڵی 1968 وه‌ک هه‌مووکه‌سێکی ئاسایی ومنداڵێک له‌به‌رخوێندن، پیاوانی ڕژێم به‌هۆی کاکیه‌وه، که پێشمه‌رگه‌ی پارتی کۆمۆنیستی عێراق (باڵی قیاده مه‌رکه‌زی) چووبوونه سه‌ریان وله‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا به فیشه‌کێک قاچیان پێکاوه‌و برینداریان کردوه، ئه‌م کاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ژیانی تێک بدا‌و له‌ملاولا که‌وتۆته خۆشاردنه‌وه و له‌وکاته‌وه وه‌ک منداڵێکی فه‌رامۆشکراو تێکه‌ڵی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بووه و چۆته ڕیزی له‌شکری شۆڕشگێڕی کوردستان وبه‌شداری له‌خه‌باتی شۆڕشی ئه یلولی مه‌زن کردوه.
پاشان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زندا هه‌ربه‌گه‌نجی که‌ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه له چیای زۆزک به بۆمبای قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی (فسفۆڕ) که‌وڵاتێکی کۆمۆنیستی وه‌ک سۆڤیه‌ت دابووی به‌ڕژێمی عێراق به‌خه‌ستی برینداربووه، هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ساته هه‌موو ژیان وبوونی کورتکرده‌وه بۆ بریندارێکی جه‌نگ، ئه‌وکاته هیچ زمانێکی ئه‌وروپی نه‌زانیوه، پاشان ئه‌مه‌ریکیه‌کان گه‌یاندویانه‌ته به‌ریتانیاوبه هۆی داخڵ بوونی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌نده‌ن له مردن ڕزگاری ده‌بێ، زۆر جار له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و سیسته‌مه جیهانیه‌کانه‌وه ئه‌م بریندار بوونه‌ی ئه‌میان بۆ ئامانجی سیاسی به‌کارهێناوه که له نه‌خۆشخانه‌ی (نۆنڤیرستی کۆلێج هۆسپیته‌ڵ) ی له‌نده‌ن که‌وتبوو ده‌یان ڕۆژنامه و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن چووبوونه سه‌ردانی و چه‌ندان وێنه‌ی ئه‌ویان گرتووه، وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسی و (ڕیکلامی سیاسی) دژی بلۆکی سۆشیالیستی ئه‌وسای (سۆڤیه‌ت) به‌کاریان هێناوه که چۆن ئه‌و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی کوردستان پێی برینداربووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕۆژی 11/3/1975 له نه‌خۆشخانه که‌وتووه که گوێ بیستی کاره‌ساتی نسکۆ به‌سه‌ر شۆڕشی کوردا هاتووه و ئه‌مه‌ریکایه‌کان هه‌ڵیان گرتووه بۆ ناو فڕۆکه‌یه‌ک و وای زانیوه که بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تری ده‌گوێزنه‌وه، که داده‌به‌زێ به‌وته‌ندروستیه خراپه‌یه‌وه له تاران خۆی ده‌بینێته‌وه.
پاشان مافی په‌ناهه‌نده‌ی سیاسیان له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێ وه‌ک سه‌ربازی بێسنوری هۆڵه‌ندی و له کتێبه‌که‌یدا ئه‌م لایه‌نه‌ی به درێژی ڕونکردۆته‌وه، پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 و ئازادی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ندین جارگه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وولات و کوردستان له کۆتایی ووته‌کانی دا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر باسی خۆم و خانه‌واده‌که‌م بکه‌م، که قوربانی 3 جۆری چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانین، که هه‌موو ئه‌وروپاو دنیا ئه‌م هه‌واله‌یان زانی وخۆیان تیماریان کردین، من باسی خۆم وخانه‌واده‌که‌م وشۆڕشه‌کانی کورد چۆنم بینیوه؟
له نیگا‌و بۆچوونی خۆمه‌وه ده‌یگێڕمه‌وه، بێگومان خۆم به‌خاوه‌نی ده‌زانم، به‌ڵام من ئێستا له‌هۆڵه‌ندا په‌ناهه‌نده‌م و کوردستانیش خاوه‌نی هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و حکومه‌تی فیدڕاڵی خۆیه‌تی. بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌رمێژووی من و برینداربوونم، ماڵپه‌ڕێکی ساده‌ی پڕ له زانیاریم پێک هێناوه بۆ ناساندنی خۆم وگرنگی ئه‌ومێژووه. www. fosforbomb. com له‌بیرکراوه‌ی کوردبه ناونیشانی
هه‌روه‌ها ووتیشی من کتێبه‌که‌م بۆ سیسته‌می ڕۆژئاوا و دنیای ده‌ره‌وه نووسیوه و له رێێ ئه‌م کتێبه‌شه‌وه سه‌ر له نوێ ده‌مه‌وێ خۆم جڵه‌وی ژیانی خۆم بگرمه‌وه ده‌ست، من لێره‌دا ئه‌زموونی ژیانی خۆم ده‌گێڕمه‌وه، به ده‌ر له گه‌مه سیاسیه‌کان، زبروبێ ڕووپۆش، مرۆڤانه به ساته پڕهیواو پڕئایدیاڵه‌کانه‌وه.
- ئایا دوای ئه‌م کاره‌ساته (زاهیر مه‌حمود) ده‌توانێت جڵه‌وی ژیان بگرێته‌وه ده‌ست یان هه‌رخه‌ون تارماییه‌کانی ڕابردوو به شوێنیه‌وه ده‌بن؟
- لێره‌وه ده‌چینه نێو ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌که‌مان، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌ڵامه‌کانی (کاکه‌زاهیر)، هیوادارم ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌ی و وه‌ڵامی دیمانه‌که‌ی بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد ببێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی زیندووی زوڵم و زۆری ڕژێمی ڕووخاوی به‌عس که به‌ڕامبه‌ر گه‌ڵی کوردستان به ئه‌نجامی گه‌یاند.
پ/ له دوای بێ ده‌نگێکی درێژخایان وئازارچێژ بۆ ئێستا یاداشته‌کانت له دووتوێ ی کتێبکدا خسته به‌ردیده و ده‌ستی خوێنه‌ر؟
و/ ئه‌گه‌ر بێت وچاوێک بخشێنیت به‌ماڵپه‌ڕه‌تایبه‌ته‌که‌م (فسفۆڕ بۆم) ئه‌وسا تێ ده‌گه‌یت که‌چۆن باسم له‌زوڵم وزۆری ڕژێمی فاشی به‌عس وسه‌دام کردوه ومێژووم گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ساڵانی 76و77 که‌چی به‌سه‌ر کورد‌و ئێمه‌دا هێناوه، له دوای نه‌مانی ئه و‌ڕژێمه‌ش من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر خۆشحاڵ بووم وله‌وه دڵنیابووم که به ته‌واوی ووڵاتی ئێمه ئازادبوو به هاتنی ئه‌مه‌ریکاو لابردنی سه‌دام، له دوای ئه‌م هه‌موو ڕوداوه گرنگانه پێشبینیم ده‌کرد، ئه‌مانه‌ی که ئێستا ئه‌م بارودۆخه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن چ یه‌کێتی وچ پارتی وچ هه‌موو ڵایه‌ک ته‌ماشایه‌کی ئه‌وه‌یان بکردایه که‌کێ ئه‌م بارودۆخه‌ی دروست کرد له کوردستاندا، هه‌موولایه‌ک ده‌زانێ که ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌کین خاوه‌نی سێ جۆرچه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوین، که‌یه‌که به‌یه‌که به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات که دنیای ده‌ره‌وه‌ش به‌ئاگابوون لێ ی چ هۆڵه‌نداوچ ئه‌ڵه‌مانیاوچ به‌ریتانیا یه‌که‌یه‌که ئێمه‌یان گه‌یانده لای خۆیان وتیماریان کردین وهه‌ڵوێست و ڕووداوی ئێمه‌یان نیشانی دنیادا، من پێشبینیم ده‌کرد که له دوای ڕزگار بوونی کوردستان، که‌ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که‌له‌کوردستاندایه وئه‌وبارودۆخه به‌ڕیوه ده‌بات ده‌بوایه بیزانیایه کێ ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ ئه‌وان دروست کرد، من که خۆم لێره‌م له هۆڵه‌ندا په‌ناهه‌نده‌م که ئه‌مریکا منی گه‌یانده به‌ریتانیا بۆ پرۆسه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بوومن هه‌موویم له کتێبه‌که‌مدا به‌درێژی باسم لێوه‌کردوه، له دوای نه‌کسه‌ونه‌مانی شۆڕش وتێکچوونی شۆڕش به‌ریتانیا منی دانا وه‌ک په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سیاسی من خۆم قبوڵم نه‌کرد چونکه به‌رژه‌وه‌ندی من په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی نه‌بووکه من بۆی هاتبووم وگه‌ڕامه‌وه ناو شۆڕش ومیلله‌ته‌که‌ی خۆم.
پ/ که‌واته ئه‌م هۆکارانه‌بوو ده‌ست به‌نووسینه‌وه‌ی مێژووی خۆت بکه‌ی؟
و/ به‌ڵێ له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێک چوومه‌وه‌بۆکوردستان وهه‌موولایه‌کم بینی به‌هه‌موولایه‌ک ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی که‌بۆ تۆم باس کرد له‌گه‌ڵ هه‌موویان باسم کردوه، به‌ڵام کێ چی کردوه، ئه‌وه بوو هۆکاری نووسینه‌وه و یاداشت کردنی بیره‌وه‌ریه‌کانم.
پ/ کێ به‌ڕاده‌ی یه‌که‌م ده‌زانی له‌وکه‌م ته‌رخه‌میه‌ی به‌رامبه‌ر مێژوویه‌کی له‌بیرکراوی کورد کراوه؟
و/ ئه‌م قیاده‌یه، نامه‌وێ باسی یه‌کێتی وپارتی بکه‌م، ئه‌م قیاده‌یه‌ی که له‌سه‌ر سکه‌ی حازری عێراقه وه ناشمه‌وێ ناوی هیچ که‌س بڵێم ئه‌وان به‌رپرسیارن له‌وکاره وده‌بوایه بیان زانیایه کێ ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆئه‌وان دروست کرد، من خۆم په‌ناهه‌نده‌م، که ساڵی 1976 داخڵ به ئه‌رزی هۆڵه‌ندا بووم، هۆڵه‌ندا منی وه‌ک سه‌ربازێکی هۆڵه‌ندی جه‌نگ خانه‌نشین کرد که چی تازه له‌کوردستان پێم ده‌ڵێن فۆڕم وفایل بهێنه که‌واته ئه‌وان له مه‌سه‌له‌که ناگه‌ن.
پ/ ئه‌م کاره‌ت په‌یامێکی سیاسیه بۆ ڕسواکردنی ڕژێمی به‌عس یان خه‌ونێکی له‌بیرکراوی خۆته بۆ هێنانه‌دی مێژوویه‌کی له‌بیرکراو؟
و/ باس کردن له ڕژێمی به‌عس وتاوانکاریه‌کانی ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌که‌م هی ئێستا نیه من له هه‌مووکاتێکدا دژی ئه‌م ڕژێمه فاشیسته قسه‌م کردوه ئێستاش ئه‌گه‌ر بڕواننه ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌که‌م ده‌زانن که من له نه‌خۆشخانه که‌وتبووم وچاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که چۆن باس له تاوانه‌کانی ڕژێم ده‌که‌م ده‌رهه‌ق به‌خۆم ومیلله‌ته‌که‌م، ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی کورد و خه‌ڵکی خۆمان بیان ووتایه ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌مان هه‌یه ئه‌وه‌تا به‌ڕیز مام جه‌لال سه‌رۆکی عێراقه وکاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمه و خۆ ئه‌بێ ته‌ماشای ئه‌وه‌یان بکردایه کێ ئه‌م بارودۆخه‌ی دروست کرد بۆیان.
پ/ تا چه‌ند له‌وه دڵنیایت که ئه‌م کتێبه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک وبه‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو بۆ ناساندنی به‌شێک له زوڵمی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد؟
و/ ئه‌م کتێبه‌ی من یه‌که‌م جار به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوبۆوه له نێو کتیبخانه‌کانی هۆڵه‌نداو به‌نه‌لۆکس و دواتر له‌سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت ناوی من بنووسی کتێبه‌که‌ی من دێته سه‌رشاشه‌که، له‌م ڕۆژانه‌ش داله په‌یوه‌ندیه‌کدا هه‌واڵێکی دڵ خۆشیان پێ ڕاگه‌یاندم که‌جارێکی تر کتێبه‌که وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و ئێستا له چاوه‌ڕوانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه‌ی دام به‌زمانی ئینگلیزی، له گه‌ڵ ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێ له هه‌ندێ ناوه‌ڕۆک وناوی سه‌ره‌کی کتێبه‌که وه بۆ زمانی کوردیش ئه‌رکی میلله‌تی خۆمانه که خۆم نامه‌یه‌کم بۆ کاک مه‌سعود بارزانی نووسی وکتێبێکم به دیاری ویادگاری بۆنارد ته‌نانه‌ت پێشم ووت کاک مه‌سعود هیوادارم میلله‌ته‌که‌م گوێ ی له‌کتێبه‌که‌م بێ، دیاره کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، من خۆم به خاوه‌نی قوربانی کوردستان ده‌زانم بۆیه ده‌کرێ هه‌رخۆشیان ئه‌و ئه‌رکه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان وئه‌وکاته تێ ده‌گه‌ن که هه‌مووی به‌ڵگه‌ی زیندوون بۆ پاشه‌ڕۆری کوردوکوردستان که رژێمێکی دڵ ڕه‌ق چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ میلله‌تێکی بنده‌ست کردوه.
پ/ ناونیشانی (هه‌گبه‌یه‌کی گران) له کوێ وچی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت وبووه ناونێشانی کتێبه‌که‌ت به زمانی هۆڵه‌ندی؟
و/ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناونیشانه ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌بریندارکرام که‌ته‌مه‌نم 11ساڵ بووکه ئه‌و بارودۆخه ژیانی منی ئاڵۆز کرد که من نه‌توانم له قوتابخانه به‌رده‌وام بم وتێکه‌ڵ به سیاسه‌ت وکارکردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بکه‌م که له‌گه‌ڵیان که‌وتمه هاتووجۆکردن که له ده‌روازه‌کانی نێوان شار و پێشمه‌رگه و بازگاکانی رژێم، که س پرسیاریان له‌من نه ده‌کرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌منداڵ بووم و بوو بوومه پۆست چی حیزبی شیوعی و هه‌موو نامه‌کانیانم بۆ ئه‌هێنان و ئه‌بردن که ناوی هه‌گبه‌یه‌کی گران ناوی کتێبه‌که‌م له‌وێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتووکه پێیان ئه‌ووتم ته‌ته‌ر بۆیه ناوم لێ نا هه‌گبه‌یه‌کی گران.
پ/ به کورتی ده‌توانی چیرۆکی ڕوودانی کاره‌سات وبه‌رکه‌وتنی جه‌سته‌ی سووتاو به فسفۆڕه‌که‌مان بۆ بگێڕیته‌وه؟
و/ که به‌شداری شۆڕشم کرد ته‌مه‌نم 17 ساڵ بوو ئێمه له سه‌نگه‌ری زۆزگ له‌گه‌ل کاک نه‌به‌ز که ناسراوه به محمودی جگه‌ر له سه‌نگه‌ردابووین له‌ومیحوه‌ره‌ی که ڕژێم ده‌یویست هێرش بهێنێته سه‌رسه‌رکردایه‌تی بارزانی و هه‌موویان بگرێ به‌خه‌یاڵی خاوی خۆی، ئێمه له‌وێ شه‌رمان ده‌کرد، شه‌ڕه‌که‌ش قورس بوو، دوژمن له دوای بێ ئومێدی به‌رامبه‌ر هوره‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کار هێنا له به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه، بۆیه ناچار بۆیه‌که‌مین جار بووچه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو له دوای جه‌نگی جیهانی دووم له هێرۆشیماوناکازاکی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس به‌کارهات و به‌رمن که‌وت.
پ/ له دوای برینداربوونت گواسترایته‌وه بۆ کوێ وشۆڕش چی بۆ کردی؟
و / من باسم له‌وه‌کرد که سێ هه‌مین جار له دنیادا چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوبه‌کاربێت وسێ هه‌می به‌رمن بکه‌وێ، که ئه‌م کاره‌ش بۆ دنیای ده‌ره‌وه گاریگه‌ری هه‌بوو چ بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا کارێکی سامناک بوو کاتێک جه‌سته‌ی منیان بینی به‌په‌له ئه‌مه‌ریکا له‌ووڵاتی خۆمانه‌وه ئه‌توانین بڵێن سی ئای ئه‌ی به‌په‌له هاتن هه‌ر له کوردستانه‌وه منیان هه‌ڵگرت ومنیان له‌به‌ریتانیا دانا ئه‌وکاته پێویستیان به‌وه‌بوو ده‌نگێک هه‌بێ له ده‌ره‌وه و دنیا بیبینێ که سۆڤیه‌ت مه‌عه‌سکه‌ری ئیشتراکی ئه‌وچه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌ی فرۆشتوه به عێراق وبڵێ وه‌رن زاهیر مه‌حمود ببینن که یه‌کێ له ڕۆژنامه‌کانی ساڵی 1975 بڵاوی کردوه وه دیاره من ئه‌وکاته بوو بوومه یاریه‌کی سیاسی بۆ ئه‌مه‌ریکا نه‌ک ده‌عمی ماددی، ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی من بدات، منی به‌کارهێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که دووهه‌فته‌ی تر کتێبه وه‌رگێڕاوه ئینگلیزیه‌که‌م بڵاوده‌بێته‌وه ناونیشانه‌که‌م گۆڕیوه له هه‌گبه‌یه‌کی گرانه‌وه بۆ ناونیشانێکی تر که ئه‌مه‌ریکا منی وه‌ک یاریه‌کی سیاسی به‌کارهێنا له‌پاڵ تیمارکردنمدا.
پ / هیچ زانیاریه‌ک ده‌زانی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌که کوشنده‌ی فسفۆڕ وه‌ک پێکهاته‌و زیانه‌کانی بۆ کاولکردن و به‌رکه‌وتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ؟
و/ چه‌کێکی سامناک وقه‌ده‌غه‌کراوه دژی مرۆڤایه‌تی وکاولکاری سروشته که وه‌ک سووتێنه‌ر، که ئه‌وشه‌وه‌ی ئه‌م چه‌که‌ی به‌کارهێناڕژێمی به‌عس بۆنموونه من وکاک نه‌به‌ز به‌رکه‌وتین، که ئه‌وشه‌وه چه‌نده‌ها جار ئه‌یدابه‌ئیمه‌دا ئێمه ئه‌مان زانی ئه‌مه گولۆپێکی ڕووناک که‌ره‌وه‌یه بۆ ئاشکراکردنی ئێمه ولێ دانمان، که له ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌دا هه‌یه، کاتێک چوومه خوارێ که چۆن شه‌قێکم له‌سووتانه‌که‌دا فسفۆڕه‌که یه‌کسه‌ر پێڵاوه‌کانم گڕی گرت یه‌کسه‌ردام که‌ن وفڕێم دا‌و چوومه‌وه ناوسه‌نگه‌ره‌که‌م کاک نه‌به‌ز ووتی پێڵاوه‌کانت چی لێ هات ووتم سووتا ووتیان ئه‌مه ته‌ڵقه ته‌نووره نیه‌و ئه‌مه‌شتێکی تره‌و نه‌مان ئه‌زانی چیه تا جه‌سته‌مانی سووتان ئه‌وسا زانیمان ئه‌مه فسفۆڕه.
پ / کاتێک چوویته ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن، چۆن په‌یوه‌ندیت کرده‌وه به که‌س وکارت له شاره‌کان و هاوڕیانت له شۆڕش، له هه‌مان کات دا کوردستان له بنده‌ستی ڕژێمێکی زاڵمدابوو، هه‌موو شتێک یاساغ بوو
بۆ کورد؟
و / سی مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی به‌ریتانیا مامه‌وه که ئه‌مه‌ریکا منی له‌وێ دانا که له‌وێ به‌رپرسی مه‌سه‌له‌که بووله‌وێ من ئه‌م سێ مانگه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم نه‌بووکه ته‌نهاڕێگایه‌ک که من هه‌م بووله ڕێگای هاتووچۆی ئێرانه‌وه‌بوو که به‌درێژای ئه‌وسێ مانگه 2 نامه‌ی براکه‌م پێگه‌یشت به ڕێگای ئه‌م لاولاوه له‌به‌ریتانیا ئه‌گیانا له‌وبارودۆخه‌دا کێ ئه‌یتوانی ته‌له‌فۆن بابدات نه‌وه‌کامن.
پ / کاتێک هه‌واڵی نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن به‌تۆ گه‌یشت، چ لێکدانه‌وه‌یه‌کت بۆی هه‌بووکه له نێو ئه‌و شۆڕشه‌دا پێشمه‌رگه‌بوویت و برینداربوویت؟
و/ ئه‌م کاره‌ساته بۆمن کارێکی زۆر قورس بوو، پێش هاتنم ڕادیوێ ده‌نگی کوردستان به درێژی باسی له‌من و ڕووداوه‌که ده‌کرد که پێشمه‌رگه زاهیر محمود چۆته ده‌ره‌وه به‌هۆی ئه‌وبرینداریه‌وه ده‌نگی کورد بگاته ده‌ره‌وه‌ی دنیا که بزانن ئه‌م ڕژێمه چی له‌کورد کرد، من ئه‌وسێ مانگه له نه‌خۆشخانه بووم له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم دوای تیمارکردنم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ووڵاتی خۆم وخه‌ڵکه‌که‌ی له‌پێشوازیم دابن که‌من چیم بۆ ئه‌و بارودۆخه کرد‌و چی بووم، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌بوو له کاتی شه‌شی ئازار من له‌ژووره‌که‌ی خۆم به ئازاره‌وه ڕاکشابووم له‌دیار ته‌له‌فیزیۆن له پڕا بینیم که سه‌دام گه‌یشت به‌شا به‌ئاماده‌بوونی کیسنجه‌ر وده‌ڵێ شۆڕشی کورد کۆتایی هات منیش ده‌ست وپێم به‌سرابووکه نه‌م ئه‌توانی ته‌له‌فۆنێکیش وه‌رگرم بۆمن کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو که به‌درێژی له‌کتێبه‌که‌مدا باسم لێوه‌کردوه، من به چ پڕۆژه‌یه‌ک گه‌یشتوووم و‌ئێستا کورد چی به‌سه‌رهات بۆیه بۆ من زۆر ناخۆش بووله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هیچ په‌یوه‌نه‌یه‌کم نه‌بووکه هه‌موو ده‌رگاکان له‌من داخراوبوون.
پ / چۆن به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌گه‌ڵ مارتای هاوسه‌رتان وتا چه‌ند له‌م پڕۆژه‌یه‌تان هاوکارتان بوون؟
و / دیاره که‌من ساڵی 1976 گه‌یشتمه ئه‌م ووڵاته ته‌مه‌نێکی درێژ له‌م ناوه مامه‌وه، به‌ڕیکه‌وت مارتام ناسی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌ناهه‌نده‌کاندا که‌ڕێک خرابووبۆ کورد وعێراقیه‌کان وله‌وێ یه‌کترمان ناسی و بووین هاوڕێ و دواتر بووه هاوسه‌رم که ئه‌وه بۆ ماوی 28 ساڵه به‌یه‌که‌وه‌ین وه ئه‌م کتێبه‌ش ڕاسته هه‌موو ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ڵوێست و ووته‌ی منن، به‌ڵام هاوکاری و نووسینی مارتای خێزانمه و به‌هاوکاری ئه‌و توانیم ئه‌م خه‌ونه‌م بهێنمه‌دی له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م کتێبه‌م.
پ / سه‌ره‌ڕای خراپی ته‌ندروستیتان له هۆڵه‌ندا، سه‌رله نوێ له‌کاروچالاکیه سیاسیه‌کان به‌شداربوون، ده‌کرێ پێمان بڵێن له‌کوێ وه ده‌ستان پێ کرده‌وه؟
و/ ساڵی 1993 چوار حیزبی هۆڵه‌ندی بڕیاریان دا که ڕاسته‌وخۆ خۆیان سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن وبه‌چاوی خۆیان له‌ڕاستیه‌کان بگه‌ن، نه‌ک لێره‌وه له چاوی میدیاکانی جیهانه‌وه بڕواننه کێشه‌کانی کورد، بۆیه من له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وگه‌شته‌م کرد بۆکوردستان و له‌وێ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ماینه‌وه که هه‌موولایه‌کیان بینیوه وسه‌دانی هه‌مووناوچه جیاجیاکانیشیان کرد، ئه‌م سه‌ردانه‌ش زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو له هاتنه‌وه‌یاندازۆر ڕووداو سه‌رنجی ڕاکێشابوون بۆ یه هه‌رهه‌موویان به‌یه‌ک هه‌ڵوێست ڕاپۆرتێکی تیروته‌سه‌لیان نووسی و به‌ناوه‌نده‌کاندا بڵاویان کرده‌وه به‌تایبه‌تیش ناردیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وباسیان له‌وه‌کردبوو که کورد کێشه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه وه ده‌بێ به زووترین کات ده‌ربازی بکه‌ن له‌ژێر زوڵمی ڕژێمی به‌عس.
پ / له هه‌ردوو مه‌راسیمی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ت کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر ژیان و ڕابردووی تۆ ووته‌یان هه‌بوو، ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆکه‌ی وتاچ ڕاده‌یه‌ک ووته‌کانیان ده‌بنه پاڵپشت بۆ کتێبه‌که‌ت؟
و / ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌م ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وگه‌شته‌م که له‌گه‌ڵیاندا کردم بۆکوردستان که تائێستاش هه‌ربه‌رده‌وامه په‌یوه‌ندی کردنم له‌گه‌ڵیاندا که‌له‌وڕێگاویه‌وه‌توانیومه زۆر کێشه‌ی کوردیان تێ بگه‌یه‌نم.
پ / چۆن بوو وه‌ک که‌سێکی قوربانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی فسفۆڕ و ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ی که هه‌ت بوو له‌چه‌سته‌ی سووتاو، به‌شداریت له دادگایی کردنی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس نه‌کرد وه‌ک شاهیدێک به‌سه‌ر تاوانه‌کانیانه‌وه؟
و / خۆم نه‌مویست به‌شداری له‌وپرۆسه‌یه‌دا بکه‌م وه‌ک یاریه‌کی سیاسی ئه‌مه‌ریکا هاته پێش چاوم، که‌هه‌موومان ئاینده‌که‌یمان بینی له‌چاوه‌ڕوانکردنی نه‌مانی تاوانباران، که‌تائێستاش ئه‌وپرۆسه‌یه به‌رده‌وامه.
پ/ دوا ووته‌تان چیه؟
و/ به درێژای ته‌مه‌نی خۆم ته‌نها هه‌رگوێ بیستی ئه‌وه بووم باس باسی من وفسفۆڕبوو که ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسی به‌کارهات نه‌ک بۆ خزمه‌ت کردنی خۆم وبنه‌ماڵه‌که‌م، هیودارم میلله‌ته‌که‌م خۆیان به ئه‌رکی وه‌رگێڕانی کتێبه‌که‌م بن بۆ زمانی شیرینی خۆمان که ئه‌وه‌تا کراش به ئینگلیزی و وه‌خۆم ده‌توانم بیکه‌م به کوردی به‌ڵام حه‌زناکه‌م، ئه‌وئه‌رکه ئه‌خه‌مه ئه‌ستۆی میلله‌ته‌که‌م و به‌رپرسانی ووڵاته‌که‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
