* خۆت بناسێنه؟
- ناوم (سانا حه‌یده‌ر) ه‌و له ساڵی (1989) له‌شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست له‌دایك بویمه له پۆلی چواره‌می ناوه‌ندی ده‌خوێنم.
* چی وایلێكردی ببی به شاعیر؟
- له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌بووبێت كه‌وای له‌من كردووه شیعر بۆ ناخی خۆم و هه‌ستم و موعاناته‌كانم بنوسم و تابتوانم هه‌موو ئه‌م خه‌یالڕ و هه‌سته‌م له‌ڕێگای شیعر نووسیندا ده‌رببڕم.
* ده‌كرێ بزانین تۆ شیعر بۆ كێ ده‌نووسی؟
- من شیعر بۆ هه‌ستم، بۆ ناخم بۆ ئه‌و دونیا دووره‌ی كه هه‌میشه شیعری بۆ ده‌نووسم بۆئه‌وه‌ی تۆزێك لێی نزیك ببمه‌وه.
* شیعره‌كانت به‌سه‌ر باڵای پیاو یان ئافره‌تدا هه‌ڵده‌ده‌ن؟
- من شیعره‌كانم زیاتر ده‌رباره‌ی عه‌شقه‌و زیاتر شیعر بۆ خۆشه‌ویستی ده‌نووسم، وه بێگومان خۆی سروشتی شیعر نووسین وایه ئافره‌ته‌كان شیعر بۆ پیاوه‌كان ده‌نوسن و پیاوه‌كانیش به پێچه‌وانه‌وه شیعر بۆ ئافره‌تان ده‌نوسن وه به‌بۆچوونی من شیعر نووسین خۆ به‌تالڕ كردنه‌وه‌یه له خه‌یالڕ.
* ده‌كرێ پێناسه‌یه‌كی شیعرمان بۆ بكه‌ی؟
- شیعر هه‌سته، زامی دڵه، سه‌فه‌ركردنێكی دوور‌و درێژن، شیعر ئه‌و دونیا جوان و قه‌شه‌نگه‌یه كه مرۆڤ له‌نه‌بوون ده‌هێنیچته بوون، هه‌روه‌ها شیعر ئاشوبه‌ترین جه‌نگه‌و جوانترین مرۆڤ دروست ده‌كات.
شیعر چرایه‌كی گه‌شه له‌نێو هه‌موو ڕه‌شه‌با تاریكه‌كانیشدا ژیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه.
* مه‌رجه هه‌موو شاعیرێك عاشق بێت؟
- بێگومان هه‌موو شاعیرێك عاشقه، جا هه‌ریه‌كه‌و به ستایلێك عاشقن، هه‌یه عاشقی نیشتیمانه‌و هه‌یه هی دایك و هه‌یه هی هاوڕێ و... هتد.
* شووت كردووه؟
- نه‌خێر.
* بۆچی تائێستا چووت نه‌كردووه؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێ زووه، هێشتا بیرم لی نه‌كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه گه‌نجین جارێ پێویسته هه‌ولڕ و ئه‌زموون بده‌ین له‌پێناو خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگاكه‌مان و بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به هه‌ولڕ و تێكۆشانی ئێمه هه‌نگاو بنێ بۆ قۆناغێكی نوێتر‌و ببین به كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن.
* تائێستا هیچ كوڕێكت خۆش ویستووه؟
- نه‌خێر.
* چۆن پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ی؟
- خۆشه‌ویستی سه‌فه‌رێكی بێوچانه به‌نێو بیابانه‌كانی ڕوح گوزه‌ر ده‌كات كه‌چی هه‌موومان عه‌وداڵین به‌دوای ئه‌م گه‌مه پڕ له ئاشوبه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له خۆشه‌ویستی بدوێین خۆشه‌ویستی میوانێكی ناوه‌خته هه‌ندێكمان به جوانترین شێواز پێشوازی لی ده‌كه‌ین له ئاستیدا وشه‌یه‌كمان بۆ ناوترێ هه‌ندێكیشمان گوێی پێ ناده‌ین به شێوه‌یه‌كی ناشیرین سه‌یری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی چیایه‌كی به‌رزه من تائێستا له دامێنی دام و نه‌گه‌یشتوومه لوتكه‌كه‌ی.
* ده‌كرێ بزانین پێناسه‌ی ماچ چییه؟
- ماچ هێمای خۆشه‌ویستییه.
* گه‌ر پیاوێك بێته داوات خاوه‌نی ژن و مندالڕ بێت شووی پێ ده‌كه‌ی؟
- به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، چونكه من هیچ كاتێك ئاماده‌نیم شیرازه‌ی خێزانێك تێك بده‌م و خێزانێك بكه‌مه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆم.
* تائێستا هیچ به‌رهه‌مێكی چاپكراوت هه‌یه؟
- به‌ڵی دوو به‌رهه‌مم هه‌یه یه‌كێكیان چیرۆك بوو پار سالڕ به چاپم گه‌یاند، ئه‌وی تریشیان شیعره، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چاپم كردووه وه به‌رهه‌می تریشم هه‌یه ئینشائڵا له‌م زووانه ئه‌وانیش چاپ ده‌كه‌م.
* ئاستی شاعیره گه‌نجه‌كان چۆن ده‌بینی؟
- كه‌م تا زۆر شاعیره گه‌نجه‌كانمان شیعره‌كانیان باشن و به‌توانان، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا له‌رشێگا پردی مه‌عریفه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر خۆیان پێ بگه‌یه‌نن و زۆر بخوێننه‌وه وه زانایه‌ك هه‌یه ده‌ڵی: "دارستانێك بخوێنه‌وه گه‌ڵایه‌ك بنوسه"، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا هه‌موو مرۆڤێك سه‌ره‌تا پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه تاكو خۆی مته‌كامل بكات ئینجا ده‌ست به نوسین بكات بۆئه‌وه‌ی پڕ زانیاری بێت.
* به شیعری كام شاعیر سه‌رسامی؟
- من به شیعری هیچ شاعیرێك سه‌رسام نیم به‌ڵكو به‌و ده‌قه شیعرییه جوانه سه‌رسامم كه‌وا گه‌مه‌ی زمانه‌وانی تێدا به‌كارهاتووه‌و هه‌روه‌ها به‌م شیعره سه‌رسامم كه‌وا نقوم نه‌كات له‌نێو فانتازیای وشه جوانه‌كانی و جا گرینگ نییه ئه‌م شاعیره گه‌نجه‌یان پیره ئافره‌ته یان پیاوه گرینگ ئه‌وه‌یه تاچه‌ند چێژی به من به‌خشیوه گوناهیشه به ده‌قی شیعری جوان نه گوترێت جوان.
* ئایا تائێستا هیچ كێشه‌كت بۆ دروست نه‌بووه به‌هۆی مۆبایل؟
- نه‌خێر، چونكه به دروست به‌كارم هێناوه.
* ده‌كرێ بزانین كارتێكی (10) دۆلاری به‌شی چه‌ندت ده‌كات؟
- بڕوا بكه نازانم، به‌ڵام كه كارتیشم پێ بوو بێگومان سه‌رفی ده‌كه‌م.
* بۆچی زوو زوو ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت ده‌گۆڕی؟
- وه‌ڵڵا بڵێم چی... ؟!
* چی به‌و كچانه ده‌ڵێی كه كابۆی ته‌سك و سه‌رنج ڕاكێش له‌به‌رده‌كه‌ن؟
- وه‌ڵڵا هیچییان پێ ناڵێم، چونكه هه‌موو مرۆڤێك بۆ خۆی ئازادن!
* گرفتی لاوان چۆن ده‌بینی؟
- كاتێك ئێمه بێت و قسه له‌سه‌ر توێژێكی گرینگی به‌رچاوی نێو كۆمه‌ڵگا بكه‌ین، ئه‌وا ده‌شێت له دێرێكی سۆسیۆلۆژییه‌وه شرۆڤه‌ی خودی ناساندی گه‌نج بكه‌ین، هه‌روه‌ها گه‌نجه‌كانی ئێمه كێشه‌یان زۆره، بێكاری و نه‌تواندنی پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو هۆكاره وا له‌گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ن كه‌وا كۆچ بكه‌ن بۆ هه‌نده‌ران وه من ئه‌و كۆچكردنه‌ی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران به شتێكی ته‌ندروست داده‌نێم وه دڵنیام گه‌نج له وڵاتی ئێمه نابێ به هیچ ڕاسته ئێمه كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌رمان هه‌یه به‌ناوی گه‌نجان، به‌ڵام ئه‌م سه‌نته‌ره‌انه به‌س به‌ناو سه‌نته‌رن ده‌نا تاكو ئێستا كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه كه‌وا خزمه‌ت به گه‌نجه‌كانمان بكات به بۆچوونی من سه‌نته‌ره‌كانی ئێمه به ڕۆژ بوونه‌ته قاوه‌خانه‌و شه‌وانیش كاری به‌دڕه‌وشتی تێدا ده‌كرێ.
* هیچ گۆرانی بێژێك داوای شیعری لی كردووی؟
- به‌ڵی داوایان لێكردووم دوو شیعرم داوه به هونه‌رمه‌ندێك ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
* ڕاسته ده‌ڵێن زۆر حه‌زت له ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان فاخیر هه‌ریری و هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئیسماعیل سه‌رده‌شتییه؟
- من ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزو به‌توانا، به‌ڵام من زیاتر حه‌زم له گۆرانی عاتفیه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
* ده‌كرێ بزانین خاوه‌نی چه‌ند سیمكارتی؟
- (به پێكه‌نینه‌وه) ته‌نیا یه‌ك سیم‌كارت.
* دواوته‌ت؟
- من هیچ شتێكم نه‌ماوه له كۆتایی زۆر سوپاسی به‌ڕێزت و گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌م ده‌خوازم نموونه‌ی وه‌ك جه‌نابت زۆربن و سوپاس هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
jalalbarznje@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
