قادر ره‌شید "ئه‌بو شوان" سه‌ركرده‌ی دێرینی حزبی شیوعی
دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی
قادر ره‌شید "ئه‌بو شوان" كادێر و سه‌ركرده‌ی دێرین و ناسراوی حزبی شیوعی عێراق كه بۆ ماوه‌ی شه‌ست ساڵ زیاتره له‌بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و خه‌باتی سیاسیی به‌رده‌وامه، له‌رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه ئاماژه ده‌كات به‌هۆكاری لاوازبوونی حزبی شیوعی له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا به‌تایبه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی دواییدا. ئه‌بو شوان له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باسی هۆكاره‌كانی چه‌پ به‌گشتیی له‌كوردستان ده‌كات و كۆمه‌ڵێك رێگا‌و میكانیزم بۆ سه‌رله‌نوێ بووژاندنه‌وه‌ی چه‌په‌كان ده‌خاته روو. له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا دێته سه‌ر كاره‌ساتی پشئاشان و پێیوایه نابێت ئه‌و كاره‌ساته مێژووییه له‌بیر بكرێت چوونكه ئه‌و رووداوه سه‌باره‌ت به‌شیوعییه‌كان كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه. پاشان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی مه‌یدانیی ئه‌و رووداوه‌یه‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌كوشت و بڕی شیوعییه‌كان له‌پشتئاشان و قه‌ڕناغه.
ستیڤان:حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی كوردستاندا و به‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێز و لایه‌نی دیكه، توانی ته‌نیا یه‌ك كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، له‌كاتێكدا وا پێشبینی ده‌كرا ده‌نگێكی زۆر له‌وه زیاتر مسۆگه‌ر بكات. ئایا چ هۆكارێك وایكرد حزبی شیوعی كوردستان ده‌نگێكی كز بێت و نه‌توانێت له‌كورسییه‌ك زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت؟.
قادر ره‌شید:لام وایه هه‌ر حیزب و لایه‌نێك له‌دنیادا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌ركه‌وتن و تێكشكانی رابوردوویان وه‌ك ئه‌زموونێك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌ركه نوێیه‌یان له‌به‌رچاو ده‌گرن، ئیتر به‌پێی توانای حزب و جه‌ماوه‌ریان، رێژه‌ی ده‌ستكه‌وتیان دیارییده‌كه‌ن وكار وئه‌ركی به‌رپرسیاریی دیارییكراویان راده‌گه‌یه‌نن، له‌كۆتاییدا له‌سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌نجامه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا شكست ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر وه‌ك به‌سه‌ر حیزبی شیوعی كوردستان هات. ئه‌و تێكشكانه‌ی حیزبی شیوعی كوردستانیی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 25-7دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
-كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆمه‌ڵێك تێكشكانی كوشنده‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی سیاسیی و عه‌سكه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كرابو‌و، وه‌ك ئه‌زموونێك عیبره‌تی لێ وه‌رنه‌گیرابوو.
-حیزبی شیوعی كوردستانیی له‌پێش هه‌ڵبژاردندا تاكه دروشمێكی نه‌بوو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشان وه‌ك كارگه‌ر و بێكار و جووتیاری دابڕاو له‌كێڵگه‌كانیان و ئافره‌تان و قوتابیان و ئه‌دیب و نووسه‌ران و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی گه‌ل ببزوێنێت. !
-به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ كار و ئه‌ركی حكوومه‌تی داهاتوو نه‌بوو، له‌وه زیاتر كه موچه‌ی وه‌زیر و پارله‌مانتاران كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌وه داخوزیی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان و لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه‌و چینی چه‌وساوه‌ی میلله‌تمان نییه، چاره‌سه‌ری ئه‌و گرێ كوێرانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه! چاره‌سه‌ری چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی داهاتی خۆماڵیی (الدخل القومی) و بودجه‌ی ساڵانه نییه! ئه‌و دروشمه، گه‌نده‌ڵیی بنبڕ ناكات، ئه‌وه‌و گه‌لێك فاكته‌ری تر كه په‌یوه‌ندیی به‌باری ناوخۆیی حیزبه‌وه هه‌یه كه بووه هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی حیزب له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پارله‌ماندا.
ستیڤان:ئێستا لێره‌و له‌وێ گله‌یی هه‌یه له‌ئه‌دای سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان و به‌شێكیش له‌ئه‌ندامان و كادران له‌مامه‌ڵه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌و حزبه رازی نین. تۆ پێتوایه لاوازییه‌كانی ئه‌دای سیاسیی حزبی شیوعی له‌كوێدایه؟، ئایا پێتوایه حزبی شیوعی له‌خه‌ت و رێڕه‌وی ئایدۆلۆژیی و سیاسیی خۆی لایداوه؟.
قادر ره‌شید:له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای حیزبی شیوعی كوردستانییدا، سروشتییه گله‌یی و ناڕه‌زایی له‌ڕیزی دۆست و قه‌واعید و كادێراندا هه‌بێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك. له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی 991ـه‌وه سه‌ركرده‌كانی حیزب هه‌مان سه‌ركرده‌كانی شكسته‌كانی پشتئاشان و خۆرنه‌وه‌زان و بارزان و ناوچه‌كانی تر بوون. له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 حیزب وازی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌و زه‌وی ئازادكراوی خۆیان هێنا، وازی له‌نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی كوردستان به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ پارتی ویه‌كێتی هێنا، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه6% له‌داهاتی گومرگه‌كانی كوردستانیان پێبدرێت! ئه‌وه لادانێك بوو له‌نه‌هجی حیزبی شیوعی، بووه هۆی ئازاری حیزب، هه‌ر حیزبێك ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداریی فه‌رامۆش بكات، چاره‌نووسی سه‌رگه‌ردانییه!.
كاتی خۆی سۆڤیه‌ت یارمه‌تی ماددیی حیزبی شیوعی ده‌دا، ئیتر حیزب خووی به‌ئیرتزاقه‌وه گرت، سه‌روه‌ختێك سۆڤیه‌ت نه‌ما، حزب هه‌تیوبار كه‌وت و به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا ده‌گه‌ڕا پێی بژی! بۆ دابینكردنی بژێویی، بۆ ئه‌مه‌یان ده‌بووایه واز له‌ئه‌ركه چینایه‌تییه‌كه‌ی بهێنێت و دوور بكه‌وێته‌وه له‌هاندانی كارگه‌ران بۆ گۆڕینی یاسای كاری ئێكسپایه‌ری به‌عس به‌یاسایه‌كی گونجاو و وازبێنێ له‌ڕه‌خنه‌و گرفتی بێكاریی و نه‌بوونی ژێرخانی ئابووری و داڕمانی ئابووری كشتوكاڵیی، گه‌نده‌ڵیی و گه‌لێك ناته‌واویی تر. له‌دوای رووخاندنی رژێمی سه‌ددام، لێشاوی پاره‌و زه‌ویی و خانووبه‌ره‌و ئۆتومبیل و گه‌لێك ئیمتیازی تر سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌تیی سه‌ركرده‌كان له‌مه‌دا به‌شی شێریان پێ‌بڕا، ئه‌وه‌بوو جیاوازیی چینایه‌تی له‌ناو حیزب‌دا دروستبوو، ئیتر سیاسه‌تی حیزب له‌داهاتوودا چی به‌سه‌ر‌دێت، لایان گرنگ نییه! باكیان به‌یارمه‌تی قه‌واعیدو پیتاكی جه‌ماوه‌ر نه‌ما! ئه‌وه‌ش دابڕانی حیزبی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئه‌وانه‌ی ناڕازیی بوون و كه‌وتنه ره‌خنه له‌سیاسه‌تی حیزب، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه كه‌وته ده‌ركردنی ده‌یان كادری به‌تواناوخاوه‌ن مێژوو، پابه‌ندبوونی حیزبیی، شیرازه‌ی دسپلینی لاواز بوو.
ستیڤان:به‌م دواییانه له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، كۆنگره‌ی هێز و لایه‌نه چه‌په‌كانی كوردستان سازدرا، كه حزبی شیوعی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و كۆنگره‌یه بوو، لێره‌و له‌وێش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پێده‌چێت هێز و لایه‌نه چه‌په‌كان له‌حزبێكی نوێ‌دا كۆببنه‌وه. تۆ پێتوایه تاچه‌ند ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟، پاشان ده‌پرسین گرنگیی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی چه‌په كوردستانییه‌كان له‌چیدا چڕ ده‌بێته‌وه؟.
قادر ره‌شید:كۆنگره‌ی چه‌پی كوردستان له‌هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتیی حیزبی شیوعی عێراق، له‌حیزبێكی یه‌كگرتوودا كۆببنه‌وه، كارێكی ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزبێك یان لایه‌نێك ده‌توانێت باڵه‌كانی چه‌پ له‌كوردستاندا كۆبكاته‌وه كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بێت:
-ده‌بێت حیزبێكی شۆڕشگیڕ و خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و نوێنه‌ری راستینه‌ی چینه‌كه‌ی خۆی بێت.
-دابڕاو نه‌بوو‌بێت له‌جه‌ماوه‌ر.
- خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری خۆی بێت.
-له‌دابینكردنی داخوازییه‌كانی به‌شخوراوی گه‌له‌كه‌ی له‌شه‌قام و كارگه‌و زانكۆ و شوێنه‌كانی تر، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌وه بووبێت!.
-خاوه‌نی هه‌ڵوێستی چینایه‌تی خۆی بووبێت.
-له‌ڕێی پارله‌مان و شه‌قامه‌وه گازه‌نده‌و ناڕه‌زاییه‌كانی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌وانه هێز و لایه‌نی چه‌پی كارامه‌ن كه بوێرانه له‌خزمه‌تی چینی لێقه‌وماوی گه‌له‌كه‌یاندان. خاڵی تر زۆره بۆ پێناسه‌ی چه‌پ.
ستیڤان:بێگوومان به‌به‌راوورد به‌ده‌یه‌كانی رابردوو هێز و گروپه چه‌په‌كانی له‌گۆڕه‌پانی رامیاریی كوردستاندا ته‌واو لاواز بوون، پێتوایه هێزه چه‌په‌كان جارێكی دیكه ده‌توانن وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیی ده‌ربكه‌ون له‌كایه‌ی سیاسیی كوردستاندا؟، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به"به‌ڵێ"یه، ده‌پرسین چۆن؟.
قادر ره‌شید: به‌ڵێ، هه‌ر به‌و مه‌رجانه‌ی وه‌ڵامی پێشوو.
ستیڤان:با بێینه سه‌ر رووداوی پشتئاشان، فه‌یرۆزخان هاوسه‌ری مامۆستای كۆچكردوو "فاتیح ره‌سوڵ" ده‌ڵێت نابێت ئه‌و رووداوه له‌بیر بكرێت!. تۆ وه‌ك خۆت رات چییه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه؟، پاشان به‌بۆچوونی تۆ چۆن ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته مێژووییه‌دا بكرێت؟. پێتوانییه حزبی شیوعی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌یادی خۆی بردۆته‌وه یان له‌به‌ر راگرتنی بارودۆخی ئاشتیی ئێستای كوردستان له‌بیری خۆی بردۆته‌وه؟.
قادر ره‌شید:فه‌یروزخان راست ده‌ڵێت، نابێت ئه‌و كاره له‌بیر بكرێت. به‌ر له‌یانزه ساڵ كتێبی پشتئاشان له‌نێوان ئازار و بێده‌نگییدا، كه‌وته ده‌ستی خوێنه‌ران كه‌ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی هاوڕێیانی حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان به‌و واقیعییه ئه‌و رووداوه‌یان نه‌بیستبوو، بێده‌نگیی لێكرابوو. یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و كاته‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی كوردستانیی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه، نامیلكه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی پشتئاشان له‌نێوان ئازار و بێده‌نگییدا.. یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و هێرشه‌كه‌ی د. مارف خه‌زنه‌دار) و تیایدا ده‌ڵێت: نابێت و ناكرێت به‌سه‌رهاته‌كانی رابوردوومان ئاشكرا بكه‌ین بۆ نه‌وه‌كانمان! به‌تایبه‌تیی له‌نێوان شیوعی و یه‌كێتیدا ئه‌و لاپه‌ڕه داخراوانه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، راست نییه برینه‌كان بێنینه‌وه سوێ! ده‌ڵێت: شیوعییه‌كان له‌پشتئاشان تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕیان كردووه و قادر ره‌شید راست ناكات و به‌دیلیی كه‌سیان نه‌كوژراون! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سووكایه‌تی به‌خوشكان نه‌كراوه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت رێزمان لێ‌گرتوون! نووسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و نامیلكه‌یه به‌مانا داوا ده‌كات قادر ره‌شید له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی له‌حیزبه‌وه سزا بدرێت! حیزبی شیوعی كوردستانیی تا ئه‌مڕۆش نه‌یویستووه ئه‌و كاره‌ساته‌ی پشتئاشان وه‌ك خۆی ئاشكرا بكات!.
ستیڤان:به‌شێك له‌بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، رووداوی پشتئاشان ته‌نیا كاره‌ساتێك نییه یه‌كێتی لێی به‌رپرسیار بێت به‌ڵكو به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی حزبی شیوعیش پشكدارن، به‌و مانایه‌ی به‌شێك بوون له‌هۆكاری ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له‌و ده‌مه‌دا كه‌وته نێوان یه‌كێتی و حزبی شیوعی. تۆ چۆن له‌م بۆچوونه ده‌ڕوانیت؟، پێتوایه هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی حزبی شیوعی له‌چیدا بوون؟.
قادر ره‌شید:رووداوی پشتئاشان بۆ ئێمه‌ی شیوعییه‌كان، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه. بێده‌نگیی و ئازاردانی ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی پشتئاشانی گه‌یانده قه‌واعیدی حیزب و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كه به‌دیلكراویی كوژران و به‌ڕای گشتیی كوردستان و عێراق ناساند، تاوانه له‌تۆڵه‌ی ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه‌دا ئازاردان و نانبڕینی له‌دوا بێت.
به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی خدر مه‌عسوم له‌لڤین دا وتوویه‌تی: هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانیی بڕیارده‌ری رووداوه‌كه‌ی پشتئاشانن، به‌ڵام پشكی شێر به‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ به‌شداریی شه‌ڕه‌كه بوون، ده‌كه‌وێت. حیزبی به‌عس تاوانباره له‌داڕشتنی نه‌خشه‌ی لێدانی پشتئاشان. كۆمه‌ڵه‌ی ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له‌و خوێنڕشتنه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه خراونه‌ته روو. لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌مته‌رخه‌میی و بێتوانایی و لێنه‌هاتوویی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و عه‌سكه‌ریی كه‌ژماره‌یان 13 هاوڕێ بوو، له‌بێسه‌روبه‌ریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌و پاشه‌كشه‌یه‌كی بێ سه‌روبه‌ر كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی زیاتر له60 هاوڕێ به‌دیلیی! مام جه‌لال و نه‌وشیروان و سه‌ركرده بڕیارده‌ره‌كانی یه‌كێتی ده‌بێ داوای لێبووردن له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و حیزبی شیوعی عێراق بكه‌ن. ئه‌م سه‌رچاوانه به‌ڵگه‌ی یه‌قینن بۆ سه‌لماندنی راستییه‌كان:
-كتێبه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن.
-كتێبه‌كه‌ی فاتح ره‌سوڵ، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌خه‌باتی گه‌لی كورد، به‌رگی سێیه‌م.
- كتێبه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم.
-پشتئاشان له‌نێوان ئازار و بێده‌نگییدا، به‌كوردیی و عه‌ره‌بیی، قادر ره‌شید.
-كتێبی ره‌خنه یان كوته‌ك، قادر ره‌شید.
-گۆڤاری رێگای ئاشتیی و سۆشیالیزم به‌زمانی كوردیی، ژماره 3، ساڵی 1986 له‌سوریا، ئه‌مڕۆ زه‌ماوه‌ن ئه‌گێڕین: فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د (جه‌عفه‌ر) .
-گۆڤاری لڤین، دیمانه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین هاوڕێ فریشته.
- گۆڤاری نوچه، دیمانه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین دایكی ئاسۆس، فه‌یروزخان.
- سایتی پشتئاشان بین الالام والێمت.
- گۆڤاری لڤین، دیمانه له‌گه‌ڵ خدر مه‌عسوم.
- كه‌ناڵی البغدادیه، التڕریخ، پشتئاشان، سێ زنجیره.
- ده‌یان و ده‌یان له‌نووسین ودیمانه به‌عه‌ره‌بیی وكوردیی له‌ماڵپه‌ڕ و گۆڤار‌و رۆژنامه.
ستیڤان:بۆچی به‌رده‌وام حزبی شیوعی كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك تاوانباری كاره‌ساتی پشتئاشان ده‌ناسێنێت؟، ئایا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌كرد یان هۆكاری تر هه‌یه و رای گشتیی بێبه‌شبوون له‌زانینی؟.
قادر ره‌شید:له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بڕیاده‌رو ئه‌ندازیاری راسته‌وخۆی تاوانباری خوێنڕشتنه‌كه‌یه، خۆی له‌ڕادیۆكه‌یانه‌وه هاواری ده‌كرد من دیلم ناوێت! په‌رێزتان پاك بێت! تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره! نه‌وشیروان ده‌یتوانی ئه‌و دیلانه نه‌كوژێت! له‌چیرۆكی (زه‌ماوه‌ن ئه‌گێڕین) دا، فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د (جه‌عفه‌ر) كادری پێشكه‌وتووی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا له‌پشتئاشان، ده‌یگێڕێته‌وه نه‌وشیروان به‌ده‌ستی خۆی دیله‌كانی كوشتووه! هه‌ربۆیه راسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌ر‌كێكی حیزبی به‌جێده‌هێڵێت و روو ده‌كاته سوریا، قاره‌مانی چیرۆكه‌كه نه‌وشیروانه‌و ناوی لێناوه شێرۆ! ئه‌وه‌ی ناوی نه‌وشیروان باسده‌كات وتۆ‌مه‌تباری ده‌كات له‌گۆڤار و رۆژنامه‌و كتێب و مه‌ڵپه‌ڕه‌كاندا، تا ئه‌مڕۆ دۆست و هاوڕێیان و پێشمه‌رگه‌و بێلایه‌ن بووه‌و به‌س.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
