
ده‌رکه‌وتنی گۆڕان و بردنه‌وه‌ی 25 کورسی یه‌کێتی وا به‌زه‌قی چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ش له ناو یه‌کێتیدا به‌شێوه‌یه‌کی ناژیرانه ده‌بینرێت.
گومانم هه‌یه ئه‌م ململانیانه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێ بكرێن نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد
گومان ده‌کرێت ئه‌م باره ئاڵۆزه بۆچی دروست ده‌کرێت له نزیک بونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردندا
رێبوار حه‌سه‌ن چالاكوانی سیاسی كورد له سوید و ئه‌وروپا له‌م دیمانه‌یه‌ی گۆڤاری سڤیل به‌ره‌خنه‌وه له‌و پشێویانه ده‌دوێت كه له‌نیوان سیاسیه‌كانی كورد و به‌تایبه‌ت له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی گۆران و یه‌كێتی ده‌گوزه‌رێ و ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێت به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له بڕوای دیموكراسی و هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ بنیات نانه‌وه‌ی عێراق و وه‌ك پێویست گرنگی نه‌دانیان به‌بنیاتنانی دیموكراسی له‌كوردستان دواو وتی" ته‌مه‌نی دیموکراسی و ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان کورت و که‌من. پارته سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیش تاکو ئێستا له‌سیسته‌می دیموكراسیه‌ت باش تێنه‌گه‌یشتو‌ن و هه‌وڵیش ناده‌ن ئه‌وکاره به‌په‌رۆشه‌وه‌بکه‌ن. له‌عیراقیشدا زۆرکه‌من ئه‌وکه‌سانه‌ی ئیدیعای دیموکراسی ده‌که‌ن و ئه‌مانی كوردستانیش نه‌بونه‌ته که‌سی بوێر له‌پاراستن و پێشخستنی دیموکراسیه‌ت، سه‌رانی کورد رۆڵی گرنگ و گه‌وره‌یان بینی له دروستکردنی ئاشتی له عێراقه‌که‌یان و زۆر دڵسۆزانه عێراقیشیان بۆ دروست کردنه‌وه و کورد نه‌ویستانه ئه‌وکاره‌یان کرد به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌یان بۆ كوردستان كه‌مڕه‌نگتره ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كورده له‌هه‌ركوێ بن".
ڕێبوار ره‌خنه‌ی هه‌بوو له‌و هه‌وڵه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نی كوردییه‌وه له‌كاتی دارشتنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درا بۆ چه‌سپاندنی لیستی داخراو‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌زانی كه له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌كرا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی كوردستان بۆ عێراق و به‌پرسیاره‌وه وتی" ئایا ده‌کرێت به‌هه‌مان که‌ره‌سه‌که‌ی ڕژێمی کۆن سیستمی دیموکراسی دروستبکرێت له‌وڵاتی ده‌ستکردی عێراق و وڵاتی نه‌بونی مافی مرۆڤ؟ بێگومان ناكرێت، ناكرێت باسی دیموكراسی بكرێت و خه‌ڵك بێ ئاگابێت له‌به‌شداری و ناسینی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌درێتی به‌ڵكو گرنگه ئاماده‌بوون و به‌شداری خه‌ڵکی له پڕۆسه‌ی دیموكراسی بونی هه‌بێت و له پاراستنیشی له وڵات‌دا بونیان هه‌بێت، به‌ڵام نوێنه‌رانی کوردستان له‌به‌غدا ده‌یانویست هه‌ڵبژاردنه‌کان به لیستی داخراوبێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ئێمه چه‌ند جار له تاراوگه وتومانه کوردستان ده‌کرێت ببێته نمونه بۆ عێراقی نوێ به‌داخه‌وه ئێستا کوردستان له جیاتی هه‌نگاوی پێشخستنی دیموکراسی ده‌یانه‌وێت پێچه‌وانه‌که‌ی بکرێت هه‌روه‌ها خه‌ریكه به دروستکردنی پشێویش جۆرێک له به‌ربه‌ست بۆ وه‌ستانی ڕاهێنانی دیموکراسی له‌ناو خه‌ڵی‌کوردستاندا دروست ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ی له سلێمانی و له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌جۆرێك له‌شه‌ڕ ناو ده‌برێت له‌لایه‌ن چاودێرانی سیاسیه‌وه به‌ڵام رێبوار حه‌سه‌ن كه چالاكوان و چاودێرێكی سیاسیه له ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌كانی سوید كاری سیاسی ده‌كات گومان له‌دروستكردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه ده‌كات "ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تاكو ئێستا پرسی‌دیموكراسی نه‌بۆته پرس و بایه‌خی گرنگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی چونکه به‌بێ ئاشتی هه‌ڵبژاردنی دروست زه‌حمه‌ته بکرێت. گومان ده‌کرێت ئه‌م باره ئاڵۆزیه بۆچی دروست ده‌کرێت له نزیک بونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنداچونکه ئێمه تازه له سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاهێنانی ئه‌زموونی دیموكراسیه‌تاین. دروستکردنی ئه‌م باره پشێویه به‌ڵگه‌ی بێ خه‌می لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاته به‌تایبه‌تی له کوردستاندا. یاخود هه‌وڵدانێکی ناسه‌رکه‌وتوه بۆ مانه‌وه و پاراستنی خۆیان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و قوتدانی پێكهاته کورستانیه‌کانی تر. یاخود هێزه کوردستانیه‌کان ئاماده‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می دیموكراسی نیین".
حه‌سه‌ن ته‌عامولی یه‌كێتی و ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆڕاندنی یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی ناژیرانه ناو ده‌بات و دیالۆگ به‌زمانی سه‌رده‌م ده‌زانی و ده‌ڵێت"هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان و ده‌رکه‌وتنی گۆڕان وبردنه‌وه‌ی 25 کورسی په‌رده‌یه‌كی تازه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵدایه‌وه. ئاكامێك كه زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌سلێمانی ئاوا به‌زه‌قی چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد. شكستی یه‌کێتی نیشتمانی له‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا و ڕه‌نگدانه‌وه به‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و شكسته له ناو یه‌کێتیدا به‌شێوه‌یه‌کی ناژیرانه ده‌بینرێت که ده‌بوو ڕیالیستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌که‌ی بکردرایه نه‌ک هێرش کردن چونکه یه‌کێتی نیشتمانی پێویستی به کاری سیاسی ڕیالیستانه هه‌یه نه‌ک توندوتیژی بۆ هه‌ستانه‌وه و دوباره بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه ده‌توانین له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك دیالۆگ بكه‌ین، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمه‌ڵێك بابه‌تیش هه‌ن كه كه‌س ده‌رباره‌یان قسه و گفتووگۆی له‌سه‌ر ناكات، وه‌ك دیموكراسی، به‌تایبه‌تی له کۆنگره‌ی حیزبیشدا له کوردستان ئه‌وه نابینرێت. زۆر سه‌یره كه‌س ئاماده نییه تۆزێ له چییه‌تی دیموكراسی ڕابمێنێ ئه‌وه ده‌بوو له پلینومی یه‌كێتیدا گرنگ بووایه، به‌ڵام وا نه‌بوو وا دیاره دیموكراسی تاکو ئێستا وه‌کو شتێكی رواڵه‌تیی سه‌یرده‌کرێت. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی تێبگات که تا ئه‌و كاته‌ی بۆت هه‌یه ده‌نگ بده‌ی، ده‌توانی ده‌وڵه‌ت یان سه‌رۆك حیزب و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش بگۆڕیت به‌ڵام تێناگا یان نایه‌وێت تێبگات".
هه‌ر له‌و باره‌وه رێبوار حه‌سه‌ن وتیشی " گرنگه ده‌سه‌ڵات تێبگات له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 دا زیاتر له 500 هه‌زار که‌س له هاوڵاتیانی کوردستان ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوه، که‌سی ئاقڵی سیاسی کوردستان ده‌بێت ئه‌مه به هه‌ند وه‌ربگرێت. به‌ڵام وه‌ك ده‌بنین به‌داخه‌وه تاکو ئێستاش ته‌کنیکی حیزبی شاخ بۆ تاوانبارکردنی یه‌کتری به‌کاردێت. هه‌روه‌کو به‌کارهات بۆ خۆشکردنی شه‌ڕی ناوخۆ".
رێبوار حه‌سه‌ن له‌سه‌ر ململانێكانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زیاتر وتی ئه‌م ململانێیه کارێکی خراپه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا چونکه لایه‌ن و ته‌وه‌ره‌ی ناوچه‌یی و ئیقلیمی و ده‌ره‌کی هه‌یه كه له‌سه‌ر دۆزی کوردی و تراژیدیا‌کانی کوردستان کارده‌که‌ن. به‌تایبه‌تی قسه‌کانی پلێنیۆمی یه‌كێتی، ده‌بوو چه‌ند که‌سێک له ئاماده‌بووانی پلێنومه‌که که له‌نزیکه‌وه ئاگاداری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌کانی ترن بێ ده‌نگ نه‌بونایه و به‌رگریان بکردایه له‌و تراژیدیایه. من که کاری سیاسی ده‌که‌م له‌ده‌ره‌وه زۆر زه‌حمه‌ته له‌دیدیدی منه‌وه قبوڵبکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک قسه‌ی هه‌بێت له کۆی 1600 که‌س له‌سه‌ر ئه‌وقسانه، ئایا نه‌ده‌بوو که‌سێک ڕه‌خنه‌ی هه‌بێت له‌و 1600 که‌سه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی پلێنیۆم له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه بێده‌نگ بن و هۆشیاری و به‌ئاگایی ئه‌و ئاماده‌بوانه له‌کوێدان؟. گریمان ئه‌وه‌ش که ووترا له‌پلێنوم هه‌مووی ڕاسته له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه که به‌شێکه له که‌یسی ژینۆسایدی کورد که ئێمه وه‌کو کوردی تاراوگه ساڵه‌های ساڵه ووته‌و سمینار‌و ڕووپێوانمان هه‌بوه له‌کاتی یادیکردنه‌وه‌یدا، ئه‌ی ده‌بێت دوای ئه‌وقسانه‌ی پلێنوم ئێمه و هاوڕێیانی کوردستانیی تاراوگه و دۆسته‌کانمان چۆن و دژ به‌کێ ڕووپێوانه‌کانمان ڕێکبخه‌یین؟ دیاره زۆر په‌سه‌ندیش نیه ئێستا له‌م کاتانه‌دا و له‌و ته‌مه‌نه‌دا و ئه‌و ووتانه که خۆشیان لێپرسراوبوون له ناو یه‌کێتیدا بكرێت هه‌روه‌ها له نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستانیش ئه‌وکاته لایه‌نی حیزبی تریش هه‌بووه و هه‌مویان له‌هه‌مان په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. بۆیه هیوادارم ئه‌ووتانه‌ی پلێنوم په‌ره‌ی پێنه‌درێت و ئیمه‌ش له‌ده‌ره‌وه بیبینه هێزی فشار بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان به ئاشتیانه بڕوات، له هه‌لومه‌رجی دیالۆگدا له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنه‌کان بکرێت چونکه ئیستا مونافیسی سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵبژاردنه هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه و و ئه‌جێندای وڵاتانی ناوچه‌که‌ش هه‌وڵده‌دریت جێبه‌جێبکرێت. ده‌بێت هه‌موولایه‌ک ئه‌وه تێبگات که پانتایی نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان جێگای هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی کوردستانی تیادا ده‌بێته‌وه.
رێبوار ئه‌و ململانێ و قسه توندانه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی به‌به‌راورد به ململانێ سیاسه‌یه‌كانی ئه‌وروپا به‌مه‌ترسی ناوبرد و وتی"ململانیی سیاسی و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان له‌ئه‌وروپادا به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا هه‌رگیز ناگاته ناو خه‌ڵک و نابنه ناکۆکی و پێكدادانی ناوخه‌ڵک كه دواتریش ببێته شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ناوکۆمه‌ڵ. به‌پێچه‌وانه‌وه له کوردستاندا ئه‌مجۆره ناکۆکیانه میژوویه‌کی دورودرێژی له‌خه‌باتی براکوژی به‌خۆوه بینیوه‌و ترس و گومانم هه‌یه که ئه‌م جۆره ململانیانه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا که هێرشی شه‌خسی زۆر ده‌کریت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێ بكرێن نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌ته بڵێی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیشی تیایه و مه‌ترسی گواستنه‌وه‌شی بۆ ناو خه‌ڵكی لێ ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها وتیشی "جێی داخه خه‌باتی چه‌کداری کۆمه‌ڵیک کاری نێگه‌تیفی به‌خۆوه گرتوه، ده‌بوو پارته‌سیاسیه‌کوردیه‌کان فێری ئه‌وه‌بونایه که ساڵانه کاره‌کانی خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندایه، وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی تری جیهان که به ئاشکرا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه گرتن و پلانی ساڵانه داده‌نرێت و له کۆنگره‌ی ساڵانه‌شیاندا پیاداچونه‌وه ده‌کریت بزانرێت چه‌ند و چۆن ئه‌وکارانه جێبه‌جیکراوه. به‌ڵام له كوردستان نه‌بوونی پیاداچونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی حیزبی وا ده‌کات که هه‌رجار جاره یه‌کێک له‌و ئه‌ندامانه به‌پێی مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی تاوانباری زۆر سه‌ختی یه‌کتر بکه‌ن".
ئه‌و چاودێره سیاسیه‌ی كورد له ئه‌وروپا چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كیشانه به تێگه‌شتنی سه‌ركرده حزبیه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌پێی یاسا زانی و وتیشی گرنگه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ده‌سه‌لاتی یاسایی خۆی تێبگات كه له کوێدا کاری ئه‌وه قسه‌و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت، به‌ڵام دیاره تاکو ئێستا زۆرکه‌س واده‌زانن که ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان مانای ده‌سه‌ڵاتیانه به‌گشتی له ناو کۆمه‌ڵدا. ده‌بێت ئه‌م پرسه زۆر گرنگه سیاسه‌تکارانی کوردستان تێیبگه‌ن به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی حیزبه‌کان، که‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان ته‌نها ده‌بێت له‌سه‌ر لیژنه‌کانی حیزب بێت نه‌ک بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌یان. ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تیش ده‌بێت ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی بێت. ئه‌مه‌ش بنکه‌که‌ی تێکه‌ڵاوبونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و ده‌وڵه‌ته که زۆر به‌ڵێن دراوه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی به‌ڵام دیاره هه‌موو به‌ڵێنه‌كان تا ئێستا ناڕاستن. ده‌بێت زۆر زووتر ده‌زگای حیزبی جیابکرێته‌وه له‌ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و مه‌ده‌نیه‌کان. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان چوار چێوه‌ی كار‌و ده‌سه‌ڵاتیان بزانن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
