1) سه‌ره‌تا خۆت به خوێنه‌ران بناسێنه؟
من ناوم رزگاركۆچه‌ره له هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له ئێواره‌یه‌كی گه‌رمی حه‌فتاكان له‌گه‌ره‌كی ئازادی له‌باوكێكی مامۆستا ئینجا پێشمه‌رگه له‌دایكێكی ماڵ پاشان پێشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی له دایك بویمه ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندنم له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر.
2) ده‌كرإ بزانین ده‌ستپێكی كاره‌كانت له‌كه‌یه‌وه‌بووه، ئایا به‌رله‌وه‌ی له ته‌له‌فزیۆن كاربكه‌ین له هیچ شوێنێكی تر كارت كردوه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم وخانه‌واده‌كه‌م له‌كاتی به‌عس ئازاری زۆرمان چه‌شت ته‌واوی كاتی منداڵیم به ئازار‌و هه‌ژاری به‌سه‌ر برد ئه‌و كات زۆر حه‌زم له وه‌زرش ده‌كرد كاتێكی زۆری ته‌منی منداڵی وگه‌نجێتیم به یاری تۆپی پی به‌سه‌ر برد هه‌رچه‌نده به‌عسیه‌كان نه‌یان ده‌هێشت له یانه وه‌زرشیه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوره پێشمه‌رگه بوم رۆڵی خۆم ببینم به‌ڵام له تیپه میلیه‌كان ئه‌و كات یاریزانێكی باش بووم تا دواجار وازم له وه‌رزش هێن ا، پاشان له‌پاش راپه‌رین واتا له ساڵی 1992 له رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان وه‌ك هه‌ڵه‌چن كارم كرد پاشان له ته‌له‌فزیۆنی ئازادی و دوایش له ساڵی 1999 وه چوومه كه‌ناڵی كه‌ی تیڤی مه‌ركه‌زی ئینجا كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان و تا ئیستاش له‌م كه‌ناڵه به‌رده‌وامم له كاره‌كانم.
3) كإ هانده‌ری سه‌ره‌كیت بووه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت له كاره‌كانت؟
پێش هه‌موو كه‌سێك هاوری و مامۆستای هه‌موو كاتم دكتۆر هادی مه‌حمود پاشان خه‌ڵكی هه‌ژارو هاوری نزیكه‌كانم هه‌میشه هانده‌رم بوینه له‌كاره‌كانم به‌رده‌وام بم.
4) به‌رنامه‌ی (زووم ئین) بیرۆكه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه هی كإ بوو؟ یه‌كه‌مین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه‌ی بوو؟ی ئه‌م به‌رنامیه جی به‌جی كرا سال و نیویك پیش ئیستا
چه‌ند هاورێیه‌ك له كوردستان تیڤی به هاوكاری به‌رێز كاروان ئاكریی ئه‌م بیرۆكه‌یه جی به‌جی كرا نازانم مَیژوه‌كه‌م له خه‌یاڵ نیه به‌ڵام وابزانم مانگی هه‌شتی 2007 بوو ئێستا ساڵ و نیوێك تێپه‌ریوه له ته‌منی ئه‌م به‌رنامه‌یه.
5) بۆچی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ت هه‌ڵبژاردو بۆچی ناویشت نا (زووم ئین) ؟
خۆم وه‌ك رۆژنامه‌نووس هه‌میشه حه‌ز له كاری سه‌خت ده‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م له شوَینه گه‌رمه‌كان بم واتا ئه‌و شوێنانه‌ی كێشه‌و گرفتیی لێیه تا بتوانم گرفت وكێشه‌كان بگه‌ێنمه شوێنی مه‌به‌ست و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌نیسبه‌ت زووم ئین ئه‌م ناوه له سه‌رنج دان هاتووه ناوه‌كه‌ش ناوێكی هونه‌ریه زیاتر له جوله‌ی كامیرا له ته‌له‌فزیۆن به‌كار دێت.
6) به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه واته به‌رنامه‌ی (زووم ئین) تائێستا تووشی چه‌ند كێشه‌و گیروگرفت بوویته‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و هه‌میش له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟
زۆر گرفتم له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه توش بووه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندی به‌ناو مه‌سئول یان خزمی مه‌سئوله‌كان كه ناتوانن هیچ كات قبوڵی ده‌رخستن و وێنه‌گرتنی سه‌ركێشی و ته‌جاوزاته‌كان بكه‌ن.
7) تائێستا قه‌ت بووه له دادگا سكاڵاتان له دژ تۆماربكه‌ن؟
به‌ڵی چه‌ند جارێك به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆم وستافه‌كه‌م وته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان كوردستان تیڤی راوێژگاری یاسایمان هه‌یه بێجگه له‌مه‌ش هه‌موو كات رێنمایه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری كوردستان تیڤی كاك كاروان ئاكریی وامان لێده‌كات به شێوه‌یه‌كی یاسایانه مامه‌له له‌گه‌ل چوار ده‌ورمان بكه‌ین تا گرفت بۆ هیچ لایه‌ك دروست نه‌بێت.
8) بۆچی ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌كو پێشتر نه‌ماوه، واته پێشتر زۆر به‌هێزترو باشتربوو له ئێستا، ئایا ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له پێش هه‌مووی زیاتر ئێستا به‌رنامه‌كه بۆته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه دوایش وه‌ك بڵێن خه‌لكی خۆمان هه‌موو شتێكی تازه‌ی بی باشه كه تۆزَیك ماوه‌ی به‌سه‌ر چوو ته‌واو كۆن ده‌بێت به‌ڵام به‌ڵێن ده‌دین له‌ماوه‌ی داهاتوو گروتینی زیاتر به به‌رنامه‌كه بده‌ین تا وه‌ك جاران به‌هێزی ده‌كه‌ینه‌وه.
9) ده‌كرإ بزانین تائێستا چه‌ند به‌رنامه‌ت پێشكه‌ش كردوه؟
زۆر به‌تایبه‌تی راپۆرتی دیكۆمه‌نتی وه زۆر راپۆرتیشم له شاره‌كانی وه‌ك به‌غداو موسل و تكریت ودیالی و كه‌ركوك له شه‌ری تیرۆستان له‌گه‌ل سوپای عێراقی پێشكه‌ش كردووه.
10) له‌نێو جیهانی ڕاگه‌یاندندا چ بوارێكی ترتان لا په‌سه‌نده بێجگه له‌و كاره‌ی كه ئێستا ده‌یكه‌ی؟
حه‌ز له نوسینی شیعر ورۆمان ده‌كه‌م هه‌میشه راپۆرتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندی ته‌نزی ره‌خنه‌یم له هه‌ندی گۆڤار هه‌یه
11) خۆشترین و ناخۆشترین كاتت كه‌ی بووه؟
زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانم ناخۆش بووه به‌ڵام ناخۆشترین كاتم ئه‌و كاته بوو كه باوكم شه‌هید بوو چونكه ته‌رمه عیساویه‌كه‌ی له‌به‌ر چاوانم بوو تا ته‌سلیمی فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌یان كرد ده‌رباره‌ی خۆشترین كاتم براوا بكه‌ن نازانم چ شتێكی وا نیه باسی بكه‌م
12) ژیانی رۆژانه‌ت چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟
زۆربه‌ی كات له ته‌له‌فزیۆنم ئه‌گه‌ر كارم نه‌بێت خه‌ریكی نێت كردنم هه‌فته‌ی رۆژێكیش حه‌ز ده‌كه‌م له باوه‌شی قه‌ڵا پیاسه‌یه‌ك له چوار ده‌وری شاره‌كه‌م بكه‌م یان زۆرجار له لای چاخانه‌كه‌ی مام عه‌بد یا له مه‌چكۆ خه‌ریكی نێرگیله كێشانم شه‌وانیش ئه‌گه‌ر له ته‌لفزیۆن نه‌بم له ماڵه‌وه خۆم به نوسین خه‌ریك ده‌كه‌م.
13) كاركردنی ئافره‌تان له نێو بواری ڕاگه‌یاندندا، به تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی كوردی له ئێستادا له‌چ ئاستێكدا ده‌بینی؟
زۆر پێم باشه ئومید ده‌كه‌م باشتر بێت وه له جاران باشتر بووه ئافره‌تانیش وه‌ك له جاران له كاری راگه‌یاندن ناترسن بۆیه هه‌ست ده‌كرێت گۆانكاری هه‌یه هه‌رچه‌نده پێم وایه هه‌ندی له‌م ئافرتانه‌ی له‌م بواره ده‌نوسن كه‌سیك یان هاوسه‌ركانیان هوكاریان ده‌كات یان بۆیان ده‌نوسته‌وه.
14) ده‌كرإ بزانین به‌چی زۆر توڕه ده‌بیت؟
من قه‌ت نامه‌وی توره بم به‌لام ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازی من بێت زۆر سیقه به هاورێكانم ده‌كه‌م به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم زۆرله‌و هاورێیانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بوونه هاورێم له‌گه‌ل چاكه و پیاوه‌تی زۆرم بۆیان ته‌نانه‌ت كارم بۆ زۆربه‌یان دۆزیه‌وه كه‌چی هه‌ندێك له‌ئه‌وان ناكه‌س به‌چه‌و بی وه‌فا و سپڵه ده‌رچوون بۆیه له هاوریی خراپ زۆر زوو توره ده‌بم وده‌ستی خۆم ئه‌گه‌سم جارێكی تر هاورێیه‌تیان نه‌كه‌م چونكه زۆرئه‌ترسم وه‌ك هه‌مان چاره‌نوسی باوكم لی به‌سه‌ر بێت هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌رانتان ئه‌و كاته‌ی باوكم پێشمه‌رگه بوو پاشان شه‌هید بوو هاورێیه‌كی خۆی سیخوری له سه‌ر كرد‌و فرۆشتیه پیاوانی به‌عس بۆیه زۆر ترسم له‌م جۆره هاورێیانه هه‌یه كه به‌داخه‌وه ئێستا زۆر له جاران زێده تر بوینه.
15) ژیانی هاوسه‌ریت پێكهێناوه؟
به‌ڵی زۆردڵیشم به مال و منداڵی خۆم خۆشه.
16) بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه سه‌رفه‌ر بكه‌ی بۆ هه‌نده‌ران؟
بیرۆكه‌ی جی هێشتنی وڵات پێش راپه‌رینی ساڵی 1991 هه‌موو خه‌یاڵی داگیركردووم بۆیه له سنوری هه‌ر چوار وڵاتی دراوسیی عێراقم داوه نزیكه‌ی دوو ساڵیش له سوریا به په‌ناهه‌نده‌یی ژیانم به‌سه‌ر بردووه كه‌چی نه‌گه‌یشتم، به‌هه‌ر حال كه من باسی هه‌نده‌رانم ده‌كرد خه‌ڵك گاڵته‌یان پێم ده‌كرد ئێستاش ناتوانم برۆم به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت ئه‌وا به دڵنییاوه ئه‌م وڵاته جی ده‌ێلم چونكه زۆر بی ئومید بوویمه پاشان زۆر ماندووم تاقه‌تم نه‌ماوه.
17) پێناسه‌یه‌ك بۆ وشه‌ی ئافره‌ت و عه‌شق ئه‌گه‌ر بكه‌ی؟
ئافره‌ت ئه‌و جیهانه‌یه كه هه‌موو كات من له ئازار‌و روخساریه‌وه گریانم دێت و ده‌م گرینی
عه‌شق باوه‌شێكی فێنكه گول و په‌پوله له دونیایدا خه‌یاڵاوی باڵ ده‌گرن.
18) تاچه‌ند بڕوات به خۆشه‌ویستی هه‌یه؟
خۆشه‌ویستی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه به‌ڵام له هه‌موو لایه‌ك ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ نموونه مرۆڤ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ی نه‌بێت كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووی لی ده‌رناچێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ وڵاتی خۆی خۆش نه‌وێت كه‌سێكی خاین و خۆفرۆشی لی ده‌رده‌چێت.
19) چ جیاوازیه‌ك ده‌بینی له‌نێوان خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می كۆن و خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا؟
ئێستا ته‌كنه‌لۆژیا و مۆبایل هه‌موو شتێكی تێك داوه له سه‌رده‌می ئێستاش له‌م ته‌جروبه‌یه نه‌ژیاوم بۆیه ناتوانم باسی بكه‌م.
20) ده‌ڵێن زۆر حه‌زت له نوسینی شیعره، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
راسته زۆر شیعریشم نوسیوه به‌ڵام كاتی خۆی دێت بڵاویان بكه‌مه‌وه چونكه ئێستا بڵاویان بكه‌مه‌وه هه‌ندی خه‌ڵكی بی ئیش ئیره‌یم پی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌م پیاوه خۆی تێكه‌ڵ به هه‌موو شتێك ده‌كات له‌م نزیكانه یه‌كی له شیعه‌ركانم به ده‌نگی یه‌كی له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی بواری گۆرانی وتن بڵاو ده‌بێته‌وه ناوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناهێنم به‌ڵام دڵنیام ده‌بێت ناسكی شیعركه زۆر به سانایی بگاته خه‌ڵك بێجگه له شیعر حه‌ز له نوسینی رۆمان ده‌كه‌م نزیكه‌ی 72 لاپه‌ره‌ی رۆمانێكم به‌ناوی (كه شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه گه‌یشت) نوسیوه‌ته‌وه هه‌ندێكم ماوه ته‌واوی كه‌م، كه ته‌واو بوو هه‌وڵی چاپ كردنی ئه‌ده‌م ئه‌م رۆمانه باس له هه‌ندی كاره‌كته‌ری مێژووی ژیانی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی گه‌ركی ئازادی شاری هه‌ولێر ده‌كات ئێستا هه‌موو خه‌ونم ئه‌وه‌یه ئه‌م رۆمانه ته‌واو بكه‌م وچاپی بكه‌م بێجگه له‌مه‌ش چه‌ند ساڵێكه نزیكه‌ی 50 دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ل ئافره‌ته له‌شفرۆشه‌كان ئاماده‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌و ئافرتانه‌ی كه به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌نایان بۆ ئه‌م كاره بردووه چه‌ند ده‌زگایه‌ك به‌ڵێنی چاپ كردنیان بۆ داووم به‌ڵام كات ماوه تا بڵێم له‌گه‌ل كامه ده‌زگا چاپی ده‌كه‌م.
21) تاچه‌ند ئازادیت له به‌رنامه‌ی (زووم ئین) كه هه‌موو شتێك وێنه‌بگری و پاشانیش په‌خشی بكه‌یت، هیچ نوسرێك دانراوه بۆ به‌رنامه‌كه‌تان؟
ئازادم له وێنه‌گرتنی زۆر بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌كه چونكه ئه‌مه له ده‌ست خۆم وستافكه‌مه به‌ڵام ئازاد نیم له په‌خش كردنی چونكه له هه‌موو ده‌زگایه‌كی ته‌له‌فزیۆن چه‌ند فلته‌رێك هه‌یه ده‌بێت هه‌موو كارێك پیی تێپه‌رێت.
22) په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كان چۆنه؟
مام ناوه‌ندیه ئه‌وه‌ی رێزم بگرێت رێزی ده‌گرم ئه‌وه‌ی وه‌ك كویله سه‌یرم كات ئه‌گه‌ر له هه‌موو كه‌س گه‌وره‌تر بێت هه‌ر به مرۆڤیشی حسێب ناكه‌م بۆیه هه‌موو كات من له شۆرشم به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره مرۆڤانه هه‌میشه رقم له‌و كه‌سانه‌یه گه‌ردن بڵند ده‌كه‌ن و سه‌یری خوار خۆیان ناكه‌ن و پێلاو له‌به‌رده‌م خه‌ڵك ده‌جولێنن وا ده‌زانن خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌وانی دروست كردووه.
23) خۆشه‌ویستیت كردووه؟
به‌ڵی
24) ئه‌گه‌ر كچێك داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت لێبكات تۆ چی پإ ده‌ڵێت؟
من خێزاندارم حه‌ز ناكه‌م كچی كه‌س هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنم.
25) ئایا هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه بێزاریان نه‌كردوویت؟
هه‌ر مردووم وه‌لا رقم له‌هه‌موو ته‌له‌فۆنێه كاكی خۆم چۆن رقم لیی نابێت تا ئێستا خه‌ڵك ره‌قه‌می تایبه‌تی خۆم و به‌رنامه‌كه لێك جودا ناكاته‌وه باوركه پاش دوازده‌ی شه‌و ئه‌و كاته‌ی پیوستم به پشووه كه‌سانیك تیلم بۆ ده‌كه‌ن و ده‌لیین مه‌زرامان گیراوه موشكیله ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك وا ده‌زانن من له دائیره‌ی ئاوه‌رۆكان كارده‌كه‌م، پاشان كوو دڵم شه‌ق نابا تا ئێستا به‌شێك له خه‌ڵكی ئێمه نازانی كفتو گۆی ته‌له‌فۆنی بكات باور ده‌كه‌یت زۆر خه‌ڵك هه‌یه تا ئێستا ناتوانی له ته‌له‌فۆن سه‌لام بكات یان هه‌واڵ بپرسی...
26) ناخۆشترین دیمه‌ن له‌به‌رنامه‌ی (زووم ئین) كه بینیبێتت چی بووه، هه‌روه‌ها خۆشترین دیمه‌نیش كامه‌بووه؟
دیمه‌نی ناخۆشم زۆر بینیه‌وه به‌ڵام ناخۆشترین ئه‌و دیمه‌نه بوو كاتێك خانه‌واده‌یه‌ك هه‌ر هه‌موویان به گازی سوبه له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په گیانیان له ده‌ست دا خۆشترین دیمه‌نیش دیمه‌نی ئه‌و پیاوه كه خۆی به سكرتێری حزبی پاڵه‌وانی كریكاری ته‌له‌به دبلۆماسی ده‌ناساند چونكه زۆر قسه‌ی عه‌لق و به‌ڵه‌قی ده‌كرد.
27) هه‌روه‌كو ده‌بینری ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا دانران، ئایا به بڕوای ئێوه ئێستا ژماره‌یه‌ی زۆر واته له راده‌به‌ده‌ر له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و گۆڤار‌و رۆژنامه‌مان نییه؟
من زۆر جار باسم له‌م دیارده‌یه كرده‌ووه من ئه‌م زۆری و بۆریه‌م پی باش نیه چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین وێنه‌ی چه‌ند سیاسیی و هونه‌رمه‌ندێك ته‌واوی به‌رگی زۆر له‌م گۆڤارانه‌یان داگیركردووه قسه‌كانیش هه‌ر هه‌مووی دوباره ده‌بێته‌وه.
28) بوونی (600-700) ڕێكخراو و سه‌نته‌رو كۆمه‌ڵه‌و ناوه‌ند ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان زۆر نییه؟
ئه‌مه وه‌ڵامێكی راست ودروسته بۆ ئه‌مانه‌ی شك له ئازادی و دیموكراسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش من پێم وایه تا ئێستا ئه‌م هه‌موو رێكخراو وسه‌نته‌ره به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاوون بۆیه من له‌گه‌ل كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌م كه هه‌ر ته‌نها مانگانه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن وچالاكی ناكه‌ن.
29) ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ته‌ڵاق و خۆشتن و كوشتن و سوتاندنه‌ی كه له وڵاته‌كه‌مان هه‌یه، هۆیه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئێمه هه‌موو توه‌رین نازانم میزاجیه‌ت تاكه‌ی ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو بریارێكی ناپه‌سند بده‌ین هۆكار زۆره به‌رای من توره بوون پاشن نه‌مانی سیقه ئینجا خۆ ده‌ربازكردن له كێشه‌كان واتا ئێمه تا ئێستا له‌گه‌ل بچوكترین كێشه ناتوانینن به‌رگری بكه‌یه‌ن بۆیه زۆرجار په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ئه‌م كاره نابه‌جێیانه.
30) دوا وته‌ت چییه؟
بم به‌خشن ماندووم كردن ریزم بۆتان هه‌یه ئه‌وه‌ی ماوه بڵێم به داخه‌وه بۆ ئه‌و هاورێیانه‌ی خۆیان وه‌ك برا نیشان ده‌دا كه‌چی به كارتێكی مۆبایل چه‌ند جارێك له سایته جنێو فرۆشه‌كان درۆ‌و بوختانیان بۆ هه‌ڵبستم بۆیه له‌پاش ئه‌م كرداره بریارم داوه زۆر به وریایه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل چوار ده‌ورم بكه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به برا و هاوری و براده‌رنیشان ده‌ده‌ن..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
