* كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت باس بكه‌ی؟
جوانترین سڵاوهکانم ئاوێته‌ی خۆشه‌ویستی، پێشکه‌ش به جه‌نابت و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی هێژا رۆژنامه‌ی پرس. من که‌ژاڵ ئاده‌می له دایکبوی شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم. له ئامێزی دایک و باوکێکی شۆڕشگێڕ‌دا چاوم به ڕوی دنیا هه‌ڵهێنا و دایک و باوکم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی زۆڵم و زۆر و ژێرده‌ست بونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا قه‌بوڵ بکه‌ن تێکه‌ڵی شۆڕش بون و چونه ناو ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی له چیاکان‌دا. ئیشی سیاسی دایک و باوکم بوه هۆی هه‌ڵبژاردنی ژیانی تاراڤگه. ساڵی 1998 ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوم و له وڵاتی سوید نیشته جێ بوم. له بواری خوێندندا له زانکۆی ستۆکهۆڵم کۆمه‌ڵناسیم خوێندوه و هه‌روه‌ها له بواری مێژوی مۆسیقا، په‌یوه‌ندی مۆسیقا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و کاریگه‌ری ئه‌م دوانه له سه‌ر یه‌کتردا له زانکۆ خوێندومه.
* چۆن بوو هاتییه نێو كاری هونه‌ری؟
یه‌که‌م هه‌نگاوم بۆ نێو دنیای هونه‌ر له ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا به نوسینی شیعر بو.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵاندا له مه‌کته‌بی مۆسیقای سه‌با له خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی شه‌کوری ده‌ستم به ژه‌ندنی ئامێری که‌مان کرد و هاوکات تێشکم خسته سه‌ر فێر بونی تێئۆری مۆسیقا. کاتێ مامۆستا بۆ یه‌که‌م جار گوێی له گۆرانی وتنم بو پێشنیاری پێدام شیعره‌کانی خۆم به شیوازی گۆرانی به گوێی جه‌ماوه‌ر بگه‌یێنم. ئاوا بو که له ژێر چاودێری ئه‌و مامۆستادا تیشکم خسته سه‌ر په‌روه‌رده کردنی ده‌نگم. ساڵی 2006 یه‌که‌م به‌رهه‌می من به ناوی *جوانترین وشه* پیشکه‌شی جه‌ماوه‌ر کرا. پاش ئه‌وه‌یش تا به ئه‌مڕۆ ماندونه‌ناسانه درێژه‌م به چالاکیه هونه‌ریه‌کانم داوه و مانگی پێش‌و توانیم دوهه‌م به‌رهه‌می خۆم به ناوی *وڵاتی عه‌شق* پێشکه‌ش به هاووڵاتیان و هونه‌ردۆستان بکه‌م.
* ئێوه ده‌ستی شیعر نوسینیشتان هه‌یه، ئه‌وه‌یان له‌كه‌یه‌وه‌یه‌و چۆن چۆنییه؟
هه‌ر وا که پێشتر ئاماژه‌م پێدا نوسینی شیعر یه‌که‌م هه‌نگاوم بو بۆ نێو دنیای هونه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندن و نوسینی کوردیان له مه‌کته‌ب لێ قه‌ده‌غه کردبوین من به مه‌به‌ستی فێر بونی خوێندن و نوسینی زبانی دایکی خۆم ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شیعری مامۆستا قانع. شیعره‌کانی قانع په‌نجێره‌یێکی ڕو به دنیای شیعر بۆم کرده‌وه و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه قه‌ڵه‌می شیعر نوسینم گرته ده‌ست.
زۆربه‌ی زۆری گۆرانیه‌کانی من هۆنراوه‌ی خۆمن. مه‌به‌ستم له گۆرانی وتن ئه‌وه‌یه که به‌م شێوه خۆشه‌ویستیم به گوێی بیسه‌ردا بچرپێنم و شیعره‌کانم به شیوازێکی نه‌رم و نیان له باوشی گۆرانیێکدا بخوێنمه‌وه. مۆسیقا هاژه‌ی دڵی پڕ هه‌سته و شیعر زایه‌ڵه‌ی هه‌ستێکی به‌سۆز. کاتێ که پشکۆی شیعر و مۆسیقا پێکه‌وه ئه‌که‌ونه گڕ گرتن ئه‌و کاته‌یه که جوانترین وشه‌کان له باوشی گۆرانیێکدا خۆیان ئه‌نوێنن.
* ده‌كرإ بزانین كه هاتیه ناو ئه‌م جیهانه‌وه كۆمه‌ڵگا چۆن سه‌یری ده‌كردی؟
تا به ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگا به شێوازێکی ناشایست چاوی له که‌ژاڵ نه‌کردوه به‌ڵام حاشا له‌وه‌یش ناکه‌م هه‌ندێک جار ڕویداوه که‌سانێک به حوکمی ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژم به هه‌ڵه لێم تێگه‌یشتون به‌ڵام من به کردار و شێوازی ژیانم هه‌موم تێگه‌یاندوه که‌ژاڵ ئامانجی چیه و چ که‌سایه‌تیێکی هه‌یه. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند تا ڕاده‌یێکی زۆر خۆیه‌تی که به شیوازی هه‌ڵس و که‌وت و کرداری بڕیار ئه‌دات کۆمه‌ڵگا چ هه‌ڵوێستێکی به‌رانبه‌ر بگرێت.
* ده‌كرإ پێمان بڵێن گۆرانی بێژی ئافره‌ت، و شاعیری ئافره‌ت یان كچ له‌چی ده‌ترسإ؟
یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی گۆرانیبێژ و شاعیر بون ئه‌وه‌یه که بوێر و ڕچه‌شکێن و نه‌ترس بێت. هه‌رکه‌سێک ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی نه‌بێت ناتوانێت له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام بێت. به‌داخه‌وه که‌سایه‌تی ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند زۆرجار له‌ژێر مه‌ترسیدایه و زۆرجار له‌وانه‌یه به‌رد بخرێته سه‌ر ڕێگای به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌ی به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که که‌سانێکی زۆر باشیش هه‌ن که دڵسۆزی هونه‌رن و به پشتیوانی خۆیان و به دڵێکی پاکه‌وه کارئاسانیمان بۆ ئه‌که‌ن.
* ده‌ڵێن ئافره‌ت له‌ناو ڕاگه‌یاندن ئیستیغلال ده‌كرإ تۆ له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێت؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئیستیغلال کردنی ئافره‌ت له ناو دنیای هونه‌ردایه من زۆر به ڕاشکاوی پێتان ئه‌ڵێم ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆی که‌سایه‌تیێکی به‌هێزی ببێت خودایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌رکه‌وتن و پێش بردنی کاره‌کانی سه‌ر بۆ داخواسته هه‌ڵه‌کان دابنه‌وێنێت به ئاسانی ئیستیغلال ئه‌کرێت و دڵنیام ئه‌و جۆره به‌ره‌وپێشچونانه نه‌ته‌نیا به‌رده‌وام نابێ به‌ڵکو روخێنه‌ره بۆ که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند خۆی و سوکایه‌تی کردنه به مانای ژن و بێ حورمه‌تی کردن و چه‌په‌ڵ کردنی هونه‌ره و هه‌روه‌ها خه‌یانه‌ت کردنه به‌و ئافره‌تانه‌ی که ئه‌یانه‌وێ له داهاتودا هه‌نگاو بنێنه ناو دنیای هونه‌ره‌وه.
* ڕووخسار تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه بۆ گۆرانیبێژ به‌تایبه‌تی ئافره‌ت؟
بێگومان کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ڕوخساری هونه‌رمه‌ند پێوه‌ر بێت بۆ نرخاندنی ئاستی هونه‌ره‌که‌ی.
* ئه‌گه‌ر بپرسین ده‌كرإ بزانین ئایا كه‌ژالڕ خان عاشقه؟
من مرۆڤێکم هه‌میشه عاشق و هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من مه‌خلوقی ئه‌م عه‌شقه‌ن که له‌ناخمدایه. من عاشقی عه‌شقم به هه‌مو پانتایی و به‌رینیه‌وه و ئازاره‌کانیشی لام خۆشه‌ویسته.
* خۆشه‌ویستیت كردووه؟
منیش وه‌کو هه‌مو مرۆڤه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دنیا ئه‌و چرکه‌ساتانه‌م بوه له ژیانمدا که دڵم له په‌نادیواره‌کانی خۆشه‌ویستیدا له‌رزیوه.
* له چی په‌شیمانی؟
من هه‌رگیز له هه‌ڵه‌کانم په‌شیمان نیم چونکو ئه‌و کاته‌ی که هه‌ڵه‌یێکم کردوه پێم وانه‌بوه هه‌ڵه‌یه بۆیه کردومه. که‌واته هه‌رگیز خۆم لۆمه ناکه‌م بۆ هه‌ڵه‌کانی ژیانم به‌ڵکو تێده‌کۆشم ئازمونی لێو‌ه‌ربگرم و له هه‌ڵه‌کانم شت فێر بم و بیکه‌م به هه‌وێنی کرداری داهاتوم و هه‌وڵ بده‌م هه‌رگیز دوپاتیان نه‌که‌مه‌وه. ته‌نیا شتێک که وام لێده‌کات هه‌ست به په‌شیمانی بکه‌م ئه‌و کاته‌یه که بێ ئه‌وه‌ی خۆم ویستبێتم دڵی مرۆڤێکم له خۆم ڕه‌نجاندبێت.
* چۆنه تائێستا ژیانی هاوسه‌ریت پێك نه‌هێناوه؟
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ساته‌کانم ته‌رخانی هونه‌ره‌که‌م کردوه و تیشکم خستوه‌ته سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجه‌کانم له‌م بواره‌دا. له‌م قۆناخه‌ی ئێستای ژیانمدا کاتم بۆ پێک هێنانی ژیانی هاوسه‌ری نیه.
* بۆچی ئافره‌تان به‌گشتی په‌نا بۆ گریان ده‌به‌ن، له‌كاتی هه‌ر شتێك كه‌به‌سه‌ریان بێت؟
گریان شتێکی سروشتیه و هه‌مو مرۆڤێک پێویستی پێیه‌تی. من پێم وایه ئافره‌تان زۆرتر په‌نا بۆ گریان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پیشان دانی خه‌فه‌ته‌کانیان ناترسن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین که هه‌ندێک جار گریان له کاتی خۆشیشدا خۆی پیشان ئه‌دات.
* ئه‌گه‌ر كوڕێك داوای خۆشه‌ویستیت لێبكات تۆ چۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه؟
من ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌ستی مرۆڤه‌کان و خۆشه‌ویستی ئه‌بێ دولایه‌نه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی داوای خۆشه‌ویستیم لێ ئه‌کات من ئه‌و هه‌سته‌م به‌رانبه‌ری نه‌بێت زۆر به ڕێزه‌وه داواکه‌ی ڕه‌ت ئه‌که‌مه‌وه.
* كه‌ژالڕ خان بڕوای به فره‌ژنی هه‌یه؟
هه‌ر ئه‌ونده ئه‌توانم بڵێم که ئه‌م دیارده‌یه قوڵترین سوکایه‌تی و بێ حورمه‌تیه به ژن.
* گوإ له ده‌نگی كام هونه‌رمه‌ند ڕاده‌گری، گه‌نجه‌كان؟
گوێ له هه‌مویان ئه‌گرم و بۆ هه‌وڵدان و ماندوبونیان ڕێزم هه‌یه به‌ڵام گۆرانیبێژێک که به‌رده‌وام گوێی لێ ئه‌گرم مامۆستای هه‌میشه زیندو سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانیه.
* ئێستا له ته‌مه‌نی گه‌نجیدای، ئایا له پیری ناترسی؟
ئه‌زانم رۆژێک وه‌رزی خه‌زانی عومرم دێت. ئه‌و کاتانه له پیری ئه‌ترسم که هه‌ست بکه‌م عومری لاویم به فیڕۆ ئه‌ده‌م و هیچ قازانجێکم بۆ خۆم، ده‌وروبه‌رم و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌بێت. هیوادارم هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته له ناخمدا نه‌خولقێت.
* كه‌ژالڕ خان به‌چی تووڕه‌ده‌بإ؟
شتێک که زۆر زیز و بێزارم ده‌کا کاتێکه مرۆڤه‌کان ڕاست نین، دوڕه‌نگن و له‌گه‌ڵ یه‌کتر درۆ ئه‌که‌ن.
* ده‌كرإ بزانین تائێستا خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی، یان ئایا چه‌ند سێدیت هه‌یه؟
تا به ئه‌مڕۆ خاوه‌نی 2 ئاڵبۆمی بلاوکراوه و 4 کلیپم و به‌رهه‌می نوێیشم به ده‌سته‌وه‌یه.
* بۆچی به‌رده‌وام جلوبه‌رگه‌كانت كوردین؟
من کوردم، گۆرانیبێژێکم به زبانی کوردی گۆرانی ده‌چڕم و پێم خۆشه ڕوخساریشم نوێنه‌ری کیژێکی کورد بێت. جگه له هه‌مو ئه‌مانه من جلی کوردیم زۆر لا جوانه به ڵام ئه‌مه به‌و مانا نیه که ته‌عه‌سوبم هه‌یه یا خود دژی جلی دیکه‌م.
* ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕایته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ت كه‌مبوو بۆچی؟
ئه‌و سه‌فه‌ره‌م به مه‌به‌ستی دیداری کوردیستان بۆ یه‌که‌م جار و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می *وڵاتی عه‌شق* و کلیپ کردنی دو له گۆرانیه نوێکانم له لایه‌ن کۆمپانی چوارچراوه بو. به‌داخه‌وه به‌هۆی ئیش و کارم له ئه‌وروپا ئه‌م سه‌فه‌ره‌م زۆر کو‌رت بو و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له هه‌وڵێر مامه‌وه. هیوادارم له سه‌فه‌ره‌کانی داهاتومدا شانازی ئه‌وه‌م بێت سه‌ردانی هه‌مو شاره‌کان بکه‌م و گوڵی ماچ بده‌م له به‌رۆکی هه‌مو شاره‌کانی کوردستانه شیرینه‌که‌م.
* كاتێك گه‌ڕایته‌وه كوردستان هه‌ستت به چیكرد؟
به خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ پێشوازیێکی زۆر گه‌رم، دنیایێک ڕێز و حورمه‌ت و زه‌ریایێک له موحه‌به‌ت و خۆشه‌ویستی ڕوبه‌ڕو بومه‌وه. هه‌ر ئه‌ونده ئه‌توانم بڵێم پێش له هاتنه‌وه‌م بۆ کوردستان زۆر هه‌ستم به غه‌ریبی له تاراڤگه نه‌ئه‌کرد به‌ڵام پاش سه‌فه‌ری کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا به ڕاستی هه‌ست به غه‌ریبیێکی قوڵ ئه‌که‌م.
* كام شاری كوردستانت پإ خۆشه؟
هه‌مو شار و شارۆچکه و گونده‌کانی کوردستانی گه‌وره بۆ من ئازیزن.
* چ جیاوازییه‌كت بینی له‌نێوان هه‌ولێرو ئه‌و شاره‌ی خۆت لێی ده‌ژی ئێستا؟
به بڕوای من هه‌ڵه‌یه گه‌ر بمه‌وێ پێکه‌وه قیاسیان بکه‌م. ڕه‌وشتی ژیان لێره و له‌وێ زۆر جیاوازه و هیچ شتێکیان له یه‌ک ناچێت. هه‌ردولا خاڵی لاواز و خاڵی به‌هێزی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
* بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه له كوردستان كۆنسێرت بگێڕیت؟
ئاواتی منه که ڕۆژێک بتوانم له ئامێزی خه‌ڵک و وڵاته‌که‌ی خۆمدا به‌رهه‌مه‌کانم پێشکه‌ش بکه‌م و هه‌ر کات ئه‌م هه‌له‌م بۆ بڕه‌خسێت به باوشێکی کراوه‌وه پێشوازی لێ ئه‌که‌م.
* چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌شنإ و كه‌ژالڕ ئاده‌می؟
هۆنراوه و شێواز و ستایلی مۆسیقایێک که من له به‌رهه‌مه‌کانمدا به کاری ئه‌هێنم جیاوازه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی خاتو ده‌شنێ. گرینگه که ئێمه ڕێز له هه‌مو بۆچونێک بگرین.
* ئه‌و كاره هونه‌ری و جلوبه‌رگانه‌ی كه ده‌شنإ و لۆكه ده‌یكه‌ن تاچه‌ند له‌گه‌لڕ داب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌گونجإ؟
له‌وانه‌ی هه‌ندێک پێیان وابێ گونجاو نه‌بێ به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که هه‌ڵبژاردنی شێوازی جل و به‌رگ سه‌ره‌تایی‌ترین مافی هه‌ر مرۆڤێکه و ئێمه هه‌رگیز بۆمان نیه ئه‌م مافه له هیچ مرۆڤێک بستێنین.
* زۆر له هونه‌رمه‌ندان ڕه‌خنه له كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گرن، تۆ له‌م باره‌وه چیت هه‌یه؟
من پێم خۆش نیه خۆم تێکه‌ڵی ئه‌م ململانێ بکه‌م که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی مۆسیقادا هه‌یه. ئیشی من ته‌فسیری دنیای مۆسیقای ئه‌مڕۆ نیه. له جیاتی ئه‌وه‌ی هێزی خۆم ته‌رخانی ڕه‌خنه گرتن له‌م و له‌و بکه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌رهه‌می جوان بخولقێنم و به‌رهه‌مه‌کانم نوێنه‌ری بیر و بۆچونه‌کانی خۆم بن.
* بۆ كاره هونه‌رییه‌كانت سه‌فه‌رت نه‌كردووه بۆ هیچ وڵاتێكی تر، به مه‌به‌ستی كلیپ كردن بێت یان خود به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ده‌نگ؟
هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من تا به ئه‌مڕۆ له ستۆدیۆکانی وڵاتی سوید تۆمار کراون به‌ڵام له داهاتودا پێم وابێ سه‌فه‌رێکم له پێش بێت که له کاتی خۆیدا زانیاری زۆرتر ئه‌درێته خزمه‌تتان.
* زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان زیاد ئه‌سعه‌د به مامۆستای خۆیان ده‌زانن، ده‌كرإ بزانین كه‌ژالڕ خان كإ به مامۆستای خۆی ده‌زانإ؟
من مامۆستا عه‌لی شه‌کوری که 10 ساڵه مامۆستای مۆسیقامه و له مه‌کته‌بی ئه‌ودا به ئێره گه‌یشتوم، به مامۆستای خۆم ئه‌زانم.
* بۆ هۆنراوه‌و ئاوازی گۆرانییه‌كانت پشت به كإ ده‌به‌ستی، ئایا ته‌نیا یه‌ك كه‌س دیاری ده‌كه‌ین كه ئاواز‌و هۆنراوه‌ی لێوه‌ربگری یان جیاوازی هه‌یه له نێوان شاعیر‌و ئاوازدانه‌ره‌كانن هه‌ر یه‌كه هی كه‌سێكه؟
من هه‌ر ئاوازدانه‌رێک که ئیشیم پێ جوان بێت و له‌گه‌ڵ شێوازی مۆسیقای من بێته‌وه به‌دڵ و به گیان ئیشه‌کانی ئه‌خه‌مه سه‌ر چاوم. سه‌باره‌ت به هۆنراوه زۆر لام گرینگه هۆنراوه‌کان نوسراوه‌ی ئافره‌تان بن و نوێنه‌ری هه‌ستی ئافره‌تانه بن. هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیشی هونه‌ریمه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستم ئه‌وه بوه ده‌نگێک بم بۆ ئه‌ده‌بیاتی ژنان.
* دوا وته‌ت چییه؟
له‌م سه‌رما و سه‌غڵه‌تی غوربه‌ته‌وه گه‌رمترین و جوانترین سۆز و خۆشه‌ویستیتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م. سپاسی هه‌موتان ئه‌که‌م بۆ پشتیوانی‌تان. بونی که‌ژاڵ به بونی ئێوه‌وه مانا په‌یدا ئه‌کات. سپاسی رۆژنامه‌ی پرس ئه‌که‌م که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندم تا له په‌نجێره‌ی ڕۆژنامه‌که‌تانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی هێژا بدوێم. ئازیزان بۆ زانیاری زۆرتر سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانم ئه‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵپه‌ڕی www. kazhaladami. comبکه‌ن.
jalalbarznje@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
