كێشه و گرفته‌كانی ژنان و ئافره‌تان زۆرن و رێگاچاره‌ش بۆ رزگاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیانی ژنان له‌دیدو بۆچونه جیاوازه‌كان جیاوازه بۆ به‌رگرتن به ده‌یان دیارده‌ی ناشیرن و رووداوی جه‌رگبڕ، رۆژ نیه هه‌واڵی كوشتن یان سوتان و خۆكوژی و زیندانی و داركاری چه‌ند ژنێك، گوێچكه و چاوه‌كانمان ئازار نه‌دات، ئه‌مجاره‌یان خاتوو (سۆزان فه‌قی) مان هێنایه ئاخاوتن و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی كێشه‌كانمان خسته به‌رده‌ستی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه..
له‌سه‌ره‌تادا (سۆزان فه‌قی) كه‌سایه‌تی به‌رگریكاری ماف و ئازادییه‌كانی ژنان و وه‌كو كه‌سێكی مه‌یدانی و نزیك له كێشه رۆژانه‌ییه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی ژنان و كێشه‌كانیان به‌م شێوه‌یه هاته ئاخافتن:
ئیستا له كوردستان ژنان و ئافره‌تان رۆژ له‌دوایی رۆژ ئاستی هۆشیاریان به‌رزده‌بێته‌وه و زیاتر له ماف و ئازادییه‌كانیان شاره‌زا ده‌بن به‌مه‌ش كه‌وتونه‌ته نێو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر، له‌لایه‌ك ئه‌وان واته ژنان به كۆمه‌ڵێك ماف و ئازادی ئاشنا ده‌بن و له‌لایه‌كی تر به‌رامبه‌ره‌كانیان ئه‌و هۆشیاریانه‌یان نیه دان به‌م مافانه‌یان بنێن به‌مه‌ش دووچاری رووبه‌روو بونه‌وه‌یه‌ك ده‌بن له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگا و پیاوان به تایبه‌ت بۆیه پێویستیمان به هۆشیاری ته‌واوی كۆمه‌ڵگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له توندوتیژی دوور بخه‌ینه‌وه، كێشه‌ی ئێمه لێره‌وه‌یه كار بۆ پیاوان نه‌كراوه تا له‌ماف و ئازادییه‌كانی ژنان شاره‌زا بن به‌مه‌ش ژنانی دووچاری نێو ده‌یان كێشه‌ی جۆراو جۆر كردووه، (ژنی ئه‌مرۆ و پیاوی دوێنی!) ئه‌مه‌ش ناتێكگه‌یشتنێك دورست بوه و تاكو پیاوان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا ئه‌م هۆشیارییه‌ن نه‌بێت ناتوانین به‌ر به جۆره‌كانی ته‌ندوتیژی بگرین له‌دژی ژنان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ چۆن ده‌ست بكه‌ین به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆشیارییه له كۆمه‌ڵگا و له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین، سۆزان فه‌قی گووتی: ئه‌مه ته‌نها به‌یه‌ك ده‌ست ناكرێت، گه‌وره‌ترین رۆڵ ده‌بێت په‌روه‌رده و فێركردن له‌م وڵاته بیگێرێت، چونكه ئێمه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنمان له‌دواوه‌یه و جیاكاری و شاردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك شت له‌هه‌ر یه‌كێكیان و خێوسیاتدان به یه‌كێكی تر خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌كیان ناكات، ده‌بێت هۆشیاری یه‌كسانی ره‌گه‌زه‌كان و وه‌كو یه‌كی ژنان و پیاوان و ماف و ئه‌ركی تاكه‌كان روون بكرێته‌وه و له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن بچه‌سپی، له‌لایه‌كی تریش په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌كان كه ده‌بێت ده‌رفه‌ت به كوڕ و كچه‌كان بدرێت وه‌كو یه‌كتر و جیاكاری نه‌بێت له په‌روه‌رده‌كردنیان و بواره‌كانیان له‌به‌ر ته‌سك نه‌كرێته‌وه ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی ره‌گه‌زه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی پشته‌وه‌ی ره‌شه كوژی ژنان و ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه ئیستا له كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌یه به‌رامبه‌ر ژنان و ئافره‌تان، سۆزان فه‌قی وه‌كو كه‌سێكی مه‌یدانی و نزیك له كێشه رۆژانه‌ییه‌كانی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی گووتی: له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، به‌درێژای مێژووی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌و كێشانه‌ی ئیستا رووبه‌رووی ژنان ده‌بێته‌وه بوونی نه‌بوه، ژنان و ئافره‌تان خاوه‌نی پێگه و ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ك خێزانێك به‌ڵكو وه‌كو میر و به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌یه‌كی خراوه‌ته ئه‌ستۆ و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوه و ئه‌و دیارده فێزه‌وه‌نانه‌ش بوونی نه‌بوه، به‌ڵام ئیستا هۆكار زۆرن بۆ ئه‌و دیارده‌یه له‌وانه، رۆڵی خراپی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و خێزان و زاَڵبونی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و شه‌ره‌ف پارێزی، هه‌روه‌ها پارت و حیزبه سیاسیه‌كانی گۆره‌پانه‌كه و پێشكه‌وتنی خێرا و گه‌یشتنی ئامێره‌كان به‌ده‌ستی خه‌ڵك و چاوكراوه‌یی و میدیا و زۆربوونی داموده‌زگای راگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ژنان... زۆر له هۆكاری تر وایكردوه توندوتیژییه‌كان په‌ره‌بسه‌نێت بۆ دیارده وه‌كو ئیستا ده‌یبینین.
ئه‌وه‌ی زیاتر كێشه‌ی ژنانی قوڵتر كردۆته‌وه (به‌رپرسانن)، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ره‌شه‌كوژی و توندوتیژین له كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه به‌رپرسانن بكوژانی ژنان داڵده ده‌ده‌ن و لێناگه‌ڕێن یاسا ده‌ور ببینێت له سزادانیان، ده‌یان نمونه له‌م باره‌وه له‌به‌رده‌ستایه و داڵده‌ی تاوانباری راسته‌قینه ده‌ده‌ن و پێویسته ئه‌و به‌رپرسانه‌ش بخرێنه به‌ر لێپرسینه‌وه دادگاكان سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی خۆیان پێبدرێت و نه‌یتوانیوه ده‌وری خۆی ببینێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان، له‌سه‌ر بچوكترین به‌هانه و نامه‌یه‌كی مۆبایل و قسه‌كردنێك كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردن و زیندانیكردنی به‌دواو بوه، ئیستا به‌جۆرێكه كه‌سێك به‌ر له‌وه‌ی كوشتنه‌كه ئه‌نجام بدات بیر له به‌رپرسێك ده‌كاته‌وه تا دوایی كرداره بچێته لای و خۆی حه‌شاربدات...
سۆزان فه‌قی زیاتر له‌سه‌ر رۆڵی یاسا و ده‌ستور دواو ئاماژه‌ی به‌وه كرد (بوونی مۆدێرنترین یاسا به‌بی جێبه‌جێكردنی و به‌دواداچونی به‌رده‌وام پولێكی سوتاو ناهێنێت، خۆ ئیستا كۆمه‌ڵێك یاسای زۆر باشمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌ر به توندوتیژییه‌كان بگرێت، بۆیه چه‌نده یاسا پێویسته دوو ئه‌وه‌نده‌ش جێبه‌جێكردنی گرینگتره.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبونی لایه‌نی ئابوری و ده‌وری له‌سه‌ر پله‌دوویی و ژێر ده‌سته‌یی ژنان سۆزان فه‌قی گووتی:بێگومان دانیشتنی ژنی له‌ماڵ و له‌ده‌ست نه‌بونی كه‌مترین ئیمكانیات ده‌بێت بۆ بچوكترین پێداویستی بگه‌رێته‌وه لای باوك و برا و مێرد، ئێمه شاهێدی سه‌دان نمونه‌ین و ده‌یان كه‌یسم ئیستا له‌به‌رده‌ستدایه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی به‌توندترین شێوه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه نه‌كه‌وێته سه‌ر جاده و نه‌بونی په‌ناگه‌یه‌كی ئارام دووچاری كێشه‌ی زیاتری ئابوری نه‌بێت به‌ناچارییه‌وه دانی به‌خۆییدا گرتوه و به‌رده‌وام بوه له ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه، چونكه خۆی خاوه‌نی كار و وه‌زیفه و گیرفانی خۆی نیه، پیاو كه خۆی به‌به‌خێوكه‌ری ئه‌و ژنه ده‌زانی له هه‌مان كاتدا خۆی به خاوه‌نی گشت بڕیاره‌كانیشی ده‌زانێت، بۆیه سه‌ره‌تاترین و تایبه‌تیترین بڕیاره‌كانی ژن ده‌كه‌وێته ده‌ستی باوك و مێرد و برا، بۆیه من لێردا پێشنیار ده‌كه‌م كارگه و كارخانه‌ی جۆراو جۆر بۆ كچان و ژنانی بێكار دابمه‌زرێندرێن و له‌ماڵ بهێندرێنه ده‌ره‌وه و ببنه خاوه‌نی كار و كاسبی و گیرفانی خۆیان به‌مه‌ش ده‌تواندرێت زۆرێك له قه‌ید و به‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا تێك بشكێندرێت و توندوتیژییه‌كانیش تا ئاستێكی باش كه‌مببێته‌وه.. هه‌ر بۆ نمونه له‌زۆرێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆن و چاو له‌ده‌ستی ده‌وروبه‌ره‌كانیان نین، توندوتیژی و هه‌ڵاوردن و جیاكارییه‌كانیش له ئاستێكی زۆر نزمدایه.
رایه‌ك هه‌یه پێی وایه رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان هێنده كاریان نه‌كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان، دوو هێنده كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كان هه‌بوه، سۆزان فه‌قی به‌م باره‌یه‌وه گووتی:مه‌سه‌له‌كان من واینابینم ره‌نگه رۆڵی هه‌ندێك رێكخراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان زۆر ئیجابی بێت، به‌ڵام ئه‌وانیش ره‌نگه كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست رێگریان هه‌بێت و گوێیان لێنه‌گیرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه، یه‌كێك له‌مانه مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی بوو كه رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان زۆر به‌جدی له‌دژی فره ژنی وه‌ستانه‌وه و فشاری جۆراو جۆریان دورست كرد، به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه گوێیان لێناگیرێت، رێكخراوه‌كان به‌ته‌نها ناتوانن ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك هاوكار نه‌بن وه‌كو له‌پێشتر باسمان كرد...
له راپرسیه‌كی رێكخراوی (پۆینت) دا هاتوه كه زیاتر له (76%) ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرساندا تحروشی جنسیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌دا سۆزان فه‌قی گووتی: تێبینیه‌كی زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه هه‌یه و به بروای من ئه‌وه زیاده‌رۆییه‌كی زۆری تێدایه و ئیهانه‌یه‌كیشه بۆ ژنان و كچانی فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم وایه نمونه‌ی زۆرمان له‌م باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستایه و ئه‌و دیارده‌یه بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت نمونه‌ی زۆر زه‌قمان له‌به‌رده‌ستایه كه ژنان و كچان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ملكه‌چی سه‌رووی خۆی نه‌بوه دووچاری گواستنه‌وه و ده‌ركردن و سزای تر هاتوه، به‌ڵام به‌م رێژه‌یه بوونی نیه، له‌لایه‌كی تریش ئه‌وه خزمه‌ت به ژنان و ئافره‌تانیش ناكات چونكه ره‌نگه زۆرێك له پیاوان هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ژنان و كچانی خۆیان له‌داموده‌زگاكان بكێشنه‌وه و له‌كونجی ماڵه‌وه گیریان بكه‌ن به‌مه‌ش كێشه بۆ زۆرێك له‌ژنان و ئافره‌تان دورست بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
