هیوا ناسیح – به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی كوردۆساید:
دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی
هیوا ناسیح به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی كوردۆساید له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له‌كۆنگره‌ی سێی رێكخراوه‌كه‌و كار‌و چالاكییه‌كانی داهاتوویان ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر كاركردن بۆ دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد.
ستیڤان:به‌م دواییانه رێكخراوی كوردۆساید، كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له‌وڵاتی دانیمارك به‌ست. پرسیار ده‌كه‌ین گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه چی بوو؟ ئایا كۆنگره چ ئه‌جیندایه‌كی گرنگی بۆ كاری داهاتووی رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشان كرد؟ پێتوایه ئه‌و كۆنگره‌یه، توانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت؟.
هیوا ناسیح:ئه‌وه كۆنگره‌ی سێی رێكخراوی چاودێریی كوردۆساید بوو. دیاره به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌ر دووساڵ جارێك رێكخراوه‌كه‌مان كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات. ده‌كرێت بڵێین رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه له‌و گروپه ده‌گمه‌نانه‌ی ناو كورد به‌رێكوپێكی و له‌كاتی خۆیدا كۆنگره‌كانی ئه‌نجامداوه. هه‌ڵبه‌ت شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كۆنگره بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وره‌ی پێش كۆنگره‌كه‌و پیاچوونه‌وه به‌به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌و پلاندانان بۆ قۆناغی داهاتووی گرێده‌درێت، جگه له‌مه فراوانبوونی كۆمیته‌كان له‌لایه‌ك و زۆربوونی ئه‌ندامان له‌لایه‌ك كارێك ده‌كات، به‌پێی قورسایی و سه‌نگی رێكخراوه‌كه نه‌خشه و به‌رنامه بۆ كار و ئامانجه‌كان و تێكۆشانی دابڕێژێت.
له‌كۆنگره‌دا میوانێكی زۆر له‌نووسه‌ر، شاعیر، كه‌سانی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و بێلایه‌ن ئاماده‌بوون، زۆربه‌یان تادوا دانیشتنی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و هه‌ندێكیان بوونه ئه‌ندام، به‌شاهێدی هه‌موویان ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووترین كۆنگره‌ی كوردانی هه‌نده‌ران نه‌بووبێت، ئه‌وا یه‌كێك بووه له‌كۆنگره سه‌ركه‌وتووه‌كان. بێنه به‌ر چاو نزیكه‌ی 50 كه‌س له‌كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی تێدا بوو، 38 یان ئه‌ندام بوون و نوێنه‌ری 9 كۆمیته بوون، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپای رۆژئاواوه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك میوانی به‌ڕێز، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان له‌وڵاتانی تره‌وه هاتبوون له‌ژێر سه‌قفێكدا كۆببنه‌وه‌و رۆژی 6ـ7 دانیشتن بكه‌ن و به‌وپه‌ڕی راشكاویی و دیموكراتییانه قسه‌و باسی جیددی، هه‌ڵسه‌ندگاندنی بابه‌تییانه، پێشنیازی جوان و په‌سه‌ند، ره‌خنه‌ی باش و دروستكه‌رانه، له‌سه‌ر كار و به‌رنامه‌و چالاكییه‌كان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و كاره‌ساته‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مان و پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامدراوه بكه‌ن، شتێكی كه‌مه؟ به‌دڵنیاییه‌وه كۆنگره توانی سه‌ركه‌وتوانه به‌رێكوپێكی كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات وبه‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو گه‌ڵاڵه بكات. دیاره له‌رووی لۆجستی وئاماده‌كاریی بۆی، به‌ماندوبوون وهه‌وڵ و كۆشش و كاری كۆمیته‌ی خانه‌خوێ (كۆمیته‌ی دانیماركی چاك) سازدرا، كه‌جێگه‌ی شانازیی وئافه‌رینه. بڕێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌مان بۆ هه‌وڵ وماندووبوونی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ستیڤان:پێشتر رێكخراوه‌كه به‌ناوی "چاك"ه‌وه كاری ده‌كرد و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌بوو، سه‌رئه‌نجامیش دووكه‌رتبوونی رێكخراوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه. به‌پێی هه‌ندێك زانیاریی ئێستاش هه‌ر كێشه‌و جیاوازیی بیر‌و بۆچوون هه‌یه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا. كۆنگره له‌م رووه‌وه چی كرد؟ ئایا مه‌ترسیی دووكه‌رتبوون له‌ئارادا ماوه؟.
هیوا ناسیح:ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئێستاش رێكخراوه‌كه‌مان ناوی (چاك) ی پێوه ماوه، به‌ڵام ناوه‌كه به‌فه‌رمی ئاوایه (چاودێریی كوردۆساید – چاك) . روونه هیچ رێكخراوێك بێ كێشه‌و گرفت نابێت و نه‌بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت پێیده‌ڵێیت (دووكه‌رتبوون) و من ناوی ده‌نێم (جیابوونه‌وه) ی هه‌ندێك هاوڕێ و ئه‌نداممان، كه به‌داخه‌وه بووین بۆیان، ئه‌وه بوو زۆربه‌شیان دواتر هه‌ر له‌تێكۆشان بۆ ئامانجه‌كانی چاك دووركه‌وتنه‌وه‌و سڕ و سست بوون، هه‌ندێكیشیان به‌یه‌كجاریی وازیان هێناو په‌یوه‌ستبوون به‌لایه‌نی تره‌وه به‌نیازی ده‌سكه‌وتنی پله‌و پایه‌و ئیمتیاز، به‌جۆرێك وه‌ك رێكخراو ئێستا ئه‌وان هیچ چالاكییه‌كی واناكه‌ن و گه‌ر بڵێین ئاشبه‌تاڵیان كردووه‌و به‌س ماوه رایبگه‌یه‌نن، ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بین. باوه‌ڕبكه له‌و كاته‌وه ژماره‌ی ئه‌ندامانمان دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه، ژماره‌ی كۆمیته‌كان زۆر له‌جاران زیاتری كردووه، چالاكییه‌كانمان چوار ئه‌وه‌نده‌ی جاران گه‌شه‌ی كردووه. بۆیه پێموایه كاتێك كۆمه‌ڵێ كه‌س به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ناو رێكخراوه‌كه ناگونجێن و ناته‌بان، جیابوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌و رێكخراوه ده‌بێته هه‌توانی كێشه‌كان. ئاخر ناكرێت رێكخراوێك ئیفلیج بكرێت و هه‌ر سه‌رقاڵی كێشه ناوخۆیی و ده‌روونییه‌كانی خۆی بێت و نه‌په‌رژێته سه‌ر چالاكی و كار بۆ ئامانجه‌كانی. بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم، له‌ئێستادا كێشه‌ی گه‌وره‌و درێژخایه‌نمان نییه، بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌كیش كه‌دێته پێشه‌وه، لیژنه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌و به‌دواداچوونمان هه‌یه، كه ئه‌ندامانی له‌كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌دا له3 كه‌سه‌وه كران به5 كه‌س و چالاك كرایه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه له‌كۆنگره‌دا ده‌نگیان هێناوه‌و هه‌ڵبژێردراون، حه‌زیش ده‌كه‌م لێره‌دا ناویان بهێنم (شادی خان، ئایار باقی، سه‌فادین گه‌زنه‌یی، نه‌ریمان، سه‌ركه‌وت فه‌تاح) ن، بۆیه رێگه‌یان پێدراوه به‌دواداچوون بۆ هه‌ر گرفتێك بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك، له‌هه‌ر ئاستێكی رێكخراوه‌ییدا بێت و سزاشی بده‌ن. به‌كورتییه‌كه‌ی ئێستا گه‌ر كێشه‌یه‌كیش سه‌ر هه‌ڵبدات، ئه‌وا به‌زوویی و به‌دادوه‌رانه چاره‌سه‌ری گونجاوی ده‌كرێت و ناهێڵرێت ته‌شه‌نه بكات و گه‌وره ببێت.
سه‌باره‌ت به‌جیاوازیی بیر‌و بۆچوون، ئه‌وه ئێمه نه‌ك هه‌ر به‌كه‌مایه‌سی نازانین، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی چاك و جێگه‌ی ستایشه، كه كه‌سانی بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژییه‌تی جیاواز له‌ده‌وری به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراوێكی مرۆڤدۆست كۆبوونه‌ته‌وه‌و كار له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌رای من ئه‌مه مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی رێكخراوه‌كه‌مانه. ده‌رباره‌ی مه‌ترسی دووكه‌رتبوون، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌و مانایه‌ی كه كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك رۆژێك به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه واز بهێنن و له‌گه‌ڵمان نه‌مێنن، ئه‌وه‌یان نه‌ك لای ئێمه له‌ناو هه‌موو رێكخراوێكدا چاوه‌ڕێكراوه‌و رێی تێده‌چێت، چوونكه خۆ ئێمه زیندانێكمان نییه، كه مرۆڤ هاته ناوی ده‌رچوونی نه‌بێت، رێكخراویش وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه ئه‌ندام سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ندی گوڕ و وزه و ئاره‌زووی بێت له‌گه‌ڵمان كار ده‌كات و كه‌ی ئاره‌زووشی لێ‌بوو واز دێنێت و دوور نییه دوای ماوه‌یه‌كیش ئاره‌زووی لێبێت بگه‌ڕێته‌وه و كار بكاته‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پاش وازهێنانه‌كه‌ی تۆمه‌ت و بوختان بۆ هاوڕێیانی دوێنی رێكنه‌خات و رابردووی خۆی و هاوڕٍێكانی له‌و رێكخراوه‌دا بریندار نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی چاك جیاببنه‌وه‌و به‌جیا ده‌ستبه‌كارو چالاك بكه‌ن له‌ژێر هه‌مان ناودا، زۆر به‌دووری ده‌بینم، چوونكه هه‌وڵه‌كانی رابردوو شكستیان هێنا، خۆ رێكخراو ته‌نیا بۆ ئه‌وه نییه ماوه ماوه به‌یاننامه ده‌ربكات.
بڕێك له‌و براده‌رانه‌ی له‌ئێمه جیابوونه‌وه زۆر شتی ناڕاستیان گوت، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان هیچیان له‌سه‌ر خۆمان نه‌ده‌دۆزیه‌وه، هاتن به‌تۆمه‌ت و به‌نیازی شكاندنی كه‌سایه‌تیمان په‌لاماری كه‌سوكاریشیان داین، دیاره دواتر ده‌ركه‌وت هه‌ر خۆشیان پێی شكان، پێموایه ئه‌م كارانه نیشانه‌ی ئیفلاسی كارن، چوونكه له‌مه‌یدانی چالاكی و كاردا پێمان نه‌ده‌وێران، به‌ڵام به‌پێی رۆژگار بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت كێ (چاك) ه. خۆشتان ده‌بینن، پاش ئه‌وه‌ی له‌ئێمه دابڕان نه‌یانتوانی درێژه به‌میتۆده‌كانی چاك بده‌ن وه‌ك: بوێریی له‌هه‌ڵوێست، داهێنان له‌چالاكی، پراكتیزه‌كردنی وشه‌ی به‌یاننامه‌كان... و هتد.
ستیڤان:هه‌ستده‌كه‌ین له‌دوای دۆزی "فرانس ڤان ئه‌نرات" رێكخراوه‌كه‌تان، هیچ دۆزێكی گه‌وره‌ی وه‌های نه‌بردۆته پێشه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستبهێنێ. بۆ قۆناغی تازه‌و بۆ ساڵانی داهاتوو چ دۆزێكی گه‌وره‌تان ده‌ستنیشان كردووه بۆ كاركردن؟ تاچه‌ند ئاماده‌كاریتان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره له‌بواری پرسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستاندا؟.
هیوا ناسیح:پاش دۆزی (فرانس ڤان ئه‌نرات) چه‌ندان كاری گه‌وره كراوه، به‌ڵام ره‌نگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌و گرنگییه‌یان پێ نه‌دابێ، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌باشوور، كه‌مجار هه‌واڵی چالاكی و كاره‌كانی ئێمه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یان رێخكراوانه‌ی خۆیان نین، سه‌ر به‌وان بین. ئه‌گینا كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیریی ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌وڵاته‌كانی ئه‌وروپی بۆ پشتگیریی له‌دانبپێدانانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید، بۆ نموونه له‌سوێد، كه3 حزبی سه‌ره‌كی (به‌ره‌یه‌كن له‌ده‌سه‌ڵات) به‌فه‌رمی دانیان پێدا ناوه، جا ئه‌گه‌ر بێنه‌وه ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه سوێد ببته یه‌كه‌م وڵات له‌دانپیانانی ئه‌نفال به‌كۆمه‌ڵكوژیی، هه‌روه‌ها بردنی دۆسییه‌ی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه بۆ ناو په‌رله‌مانی وڵاتی سویسرا سكاڵا تۆماركردن له‌وه‌فیق سامه‌رائی و راوه‌دوونان و هه‌ڵاتنی هادی شاوێس له‌سوێد خۆپیشاندانی ئه‌ورپاو كوردستان دژ به‌هه‌لاتنی تاریق ره‌مه‌زان.. و هه‌زاران كاری دی له‌خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی بۆ ئیحسانی فه‌تاحیان و تۆپبارانی ئێران و توركیا. ئه‌مانه‌ش كاری گرنگن، جگه له‌ئه‌وه‌ی سكاڵاشمان تۆمار كردووه له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفال كه له‌ئه‌وروپا ده‌ژین، به‌ڵام له‌به‌ر نهێنی كاره‌كه‌و هه‌ستیاریی دۆسییه‌كه نامانه‌وێت جارێ زانیاریی زیاتر بده‌ین.
بۆ زانیاریتان من و ئه‌ندامێكی تری چاك له‌كۆمیته‌ی سویسرا ته‌نیا وه‌فدی كورد بووین، كه له‌كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی یادی شه‌ست ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی دژ به‌كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لاندا له17 دیسه‌مبه‌ری 2008 به‌شداریمان كرد‌و دووجار هه‌ستام له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه قسه‌م كرد. هه‌روه‌ها له‌كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌چه‌كی كیمیاویی و بایۆلۆژیی له‌ژنێڤ كه له24–28 ئۆگۆستی 2009 به‌سترا وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌ری رێكخراوێكی كوردیی به‌شداربووین، ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌نه‌بوو. پاشان دۆسێی به‌دادگا گه‌یاندنی جاشه‌كان و تاوانبارانی ئه‌نفال.. و به‌شداریی له‌كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئای سی سی و چه‌ندان چالاكی و كاری تر. پرسیارێكی تر بكه‌ین و بڵێین ئایا ئه‌گه‌ر كار‌و خه‌باتی ئێمه له مه‌سه‌له‌ی ناساندنی (كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی به‌سه‌ر كورد هاتووه) به‌جیهان لێ ده‌ربكه‌یت چی له‌و دۆسێیه ده‌مێنێته‌وه؟ جا ئه‌مه به‌راورد بكه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم، شه‌رعیه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و ملیاره‌ها دۆلاری له‌به‌رده‌سته كه پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌یه.
ستیڤان:تێبینی ده‌كرێت رێكخراوی كوردۆساید به‌هۆی گرنگیدانی به‌دۆزه‌كانی تر‌و سه‌رقاڵبوون به‌هه‌ندێ پرسی تره‌وه، بوارێكی كه‌متری بۆ ماوه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر پرسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بكات. ئێوه تاچه‌ند ده‌تانه‌وێت ئه‌م سیاسه‌ته تێپه‌ڕێنن؟ پێتوانییه كاتی هاتووه به‌فراوانتر و راسته‌وخۆتر له‌و بواره‌دا كاره‌كانتان ببنه پێشه‌وه؟.
هیوا ناسیح:خۆی كاركردن له‌سه‌ر دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاری حكوومه‌تی هه‌رێمه، كه وه‌ك پێویست و به‌جیددی كاری بۆ ناكات، ئه‌وا ئێمه هاتووین به‌پێی توانا‌مان ئه‌و بۆشاییه‌مان پڕ كردۆته‌وه، ئێمه رێكخراوێكی مرۆڤدۆستین، كار له‌سه‌ر پرسی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال. هه‌روه‌ها دژ به‌پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤین له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، له‌لایه‌ن هه‌ر گروپ ولایه‌ن و حكوومه‌ت و حزبێكه‌وه بێت، به‌حكوومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه. له‌م ئاقاره‌دا ناكرێ تۆ ته‌نیا كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو تاوانه بكه‌یت كه‌ناومان هێنان (هه‌رچه‌نده كه‌میشمان نه‌كردووه) و دۆسێكانی تر پشتگوێ بخه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه بڕیار بده‌ین ده‌كرێت بڵێین، ئێمه 80% كاره‌كانمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژییه، به‌ڵام چی بكه‌ین ئێمه ئه‌منستی نین وڵاتمان داگیرنه‌كرابێت. دواتر زۆرم پێ سه‌یره ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌گیرێت كه چاك وه‌ك حزب هه‌ڵوێستی هه‌یه، ئه‌ی چی به‌و ریكخراوه مرۆڤدۆستانه‌ی جیهان ده‌ڵێیت، بۆ نموونه له‌ئه‌ورپاوه به‌ملیۆنان كه‌س ده‌رژێننه سه‌رشه‌قام دژ به‌شه‌ڕێك، كه‌سه‌دان هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌وڵاته‌كه‌یانه‌وه دووره؟ هه‌ر 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دژ به‌ئۆباما ده‌یان رێكخراوی مه‌ده‌نی له‌نه‌رویژ خۆپیشاندانیان كرد له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌لاتی نۆبڵ، له‌دژی بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆردوگا جووله‌كه‌نشینه‌كان و ناردنی سه‌رباز بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌ی ئێمه وڵاته‌كه‌مان رۆژانه سووكایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و تاوانی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك یان خۆپیشاندانێك بكه‌ین ئایا تاوانه یان ئه‌ركه؟.
دیاره ئه‌م بابه‌ته به‌درێژیی له‌كۆنگره قسه‌ی له‌سه‌ركرا، به‌ڵام هه‌ندێك ئاڵۆزه، ئاخر ناكرێ من مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانی توركیا‌و ئێران بۆ سنووره‌كانی هه‌رێم به‌كه‌م بگرم و هه‌ڵوێستم نه‌بێت، یان مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك ئازادكردنی فڕۆكه‌وان (تاریق ره‌مه‌زان) كه تاوانێكی ئابڕووبه‌رانه بوو بۆ سه‌ركرده‌كانی كورد، یان بێده‌ربه‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و رزگاربووان و چاره‌سه‌ركردنی په‌ككه‌وتووان و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه، كه لیستی ناومان هه‌یه ده‌یان كه‌س وه‌ك پاشماوه‌ی كیمیاباران تائێستاش هه‌ر به‌برین و كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن، بێده‌نگبوون له‌مانه، بێده‌نگبوونه له‌مافی مرۆڤ ومافی تاكی كورد، چونكه بیرمان نه‌چێت تۆ له‌سه‌ر مافی مرۆڤی هه‌ر گروپ و نه‌ته‌وه و گه‌لێك له‌جیهاندا كار بكه‌ین، به‌شێكیت له‌بزووتنه‌وه‌ی پارێزگاریی و داكۆكی له‌مافی مرۆڤ له‌جیهاندا واته ناوه‌ڕۆكێكی نێونه‌ته‌وه‌یشی هه‌یه. لێره ده‌بینیت ئه‌ركه‌كانمان گه‌لێك قورسه‌و رێكخراوه‌كه‌شمان جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادایه له‌تێكۆشان بۆ ئه‌و ئامانجانه. هه‌ر خۆی مه‌سه‌له‌ی كاركردن و تێكۆشان له‌رێگه‌ی رێكخراوی سیڤیل له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا شتێكی نوێیه‌و ئه‌زموونمان به‌به‌راورد به‌گه‌لانی تر زۆر كه‌مه. بۆیه ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه جۆره تێكه‌ڵییه‌كی لای هه‌ندێك دروستكردبێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت بڵێین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان داون، له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی رێكخراوه‌كه‌ماندا بووه. دیاره له‌م بواره‌دا كه‌موكوڕیش بووه‌و سه‌رنج و ره‌خنه‌ی كه‌سانی دڵسۆز و رۆشنبیریش جێگای سوپاس و پێزانینه.
ستیڤان:یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی به‌م دواییانه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی باڵای پێشووی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه "هیشام ئاكره‌یی" لێتان ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه ئێوه ته‌سلیم به‌بڕیار و ئه‌جیندای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون!. ده‌پرسین ئێوه په‌یوه‌ندییتان له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆنه؟، ئایا چاك بووه به‌هاوپشتیوانی لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا؟.
هیوا ناسیح:له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ كاك هیشام و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی تر كه لێمان دابڕاون و سارد بوونه‌ته‌وه، له‌راستیدا چاودێریی كوردۆساید ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه‌ش لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك تاوانبارمان ده‌كه‌ن سه‌ر به‌م لایه‌ن و به‌و لایه‌نین، شتێكی نوێ نییه، تێكۆشان بۆ ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه‌شمان له‌لامان زۆر پیرۆز و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی، ئه‌و تۆمه‌ت و قسه‌ڵۆكانه ساردمان بكه‌نه‌وه، هه‌موو كه‌سیش ده‌توانێت تۆمه‌ت ریز بكات، به‌ڵام سه‌لماندنی گرنگه، كه‌پێویستی به‌به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو هه‌یه. ناكرێت كه‌سێك گرفتی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كمان بووه ئه‌مڕۆ بێت وجامی غه‌زه‌بی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی رێكخراوه‌كه‌دا بڕێژێت، ئێمه گوێ به‌و تۆمه‌ت و ناتۆرانه ناده‌ین و له‌تێكۆشان وكاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین، كاره‌كانی رابردووشمان راستی قسه‌كانم ده‌سه‌لمێنن، هیوادارم گه‌ر ئه‌وان خۆیان شتێكی باشتریان پێ ده‌كرێت، له‌وه‌ی چاك كردوویه‌تی و ده‌یكات درێغی نه‌كه‌ن، ئه‌وسا با ئێمه په‌ڕاوێز بخرێین. هه‌میشه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی پێناسی بێلایه‌نی و راستگۆیی و كارایی ده‌دات به‌رێكخراوێك مه‌یدان و گۆڕه‌پانی كار و كرده‌وه‌یه، نه‌ك قسه‌كانی كه‌سانی حه‌ز و ناحه‌زی رێكخراوه‌كه.
كاتێك نوێنه‌ری ئێمه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌فیق سامه‌رایی و سوڵتان هاشم له‌دادگه‌یه‌كی كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆككۆمار به‌ڕێز تاڵه‌بانی تۆمار كرد، بووین به‌پارتی، كاتێك له‌یادی قه‌تڵوعامكردنی حه‌فتا تێكۆشه‌ری سه‌ر به‌پارتی كرێكاران له‌ناو هه‌ولێری پایته‌خته‌وه له‌ساڵی 1997 به‌یانمان ده‌ركردو داوای چاره‌نووسی ئه‌وانه و سزادانی تاوانبارانمان كرد، بووین به‌یه‌كێتی و دژ به‌پارتی هاندراوین، كاتێكیش له‌سه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل كه حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌پاندبووی به‌كرده‌وه هه‌ڵوێستمان بوو، بووین به‌پێكاكا! كاتێكیش هه‌ڵوێستمان دژ به‌نانبڕینی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیی و ده‌نگدان به‌لیستێكی تر راگه‌یاند، كردیانین به‌گۆڕان و پیاوی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا! باشه گه‌ر گوێ له‌مانه بگرین ده‌بێت كار نه‌كه‌ین؟! دواتر ئێوه ده‌بینن به‌پێی كار‌و چالاكیمان ئایا لایه‌نگیرین یان به‌پێی هه‌ڵویستی سیاسیی و به‌رنامه‌ی ریكخراوه‌كه‌مان كارده‌كه‌ین؟ ئایا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌مان كرد چه‌نده راست ده‌رچوون؟ هه‌ر بۆیه (گۆڕان) یش به‌پێی هه‌مان تێڕوانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كه‌ین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و جۆره‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌ڵێن به‌وان نامانبه‌ستێته‌وه، هه‌ر ئێمه‌ش بووین له‌سه‌ر گرتنه‌خۆی ئه‌نفالچییه‌كی ناوچه‌ی شاره‌زوور ره‌خنه‌ی توندمان له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گرت.
ستیڤان:رێكخراوی كودۆساید زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوخۆی كوردستان سسته‌و یان هه‌ر بوونی نییه. ده‌پرسین ئایا ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت یاخۆ شانبه‌شانی ده‌ره‌وه چالاكیی فراوانتان ده‌بێت؟. به‌كورتییه‌كه‌ی له‌به‌رنامه‌تاندا هه‌یه بنكه‌ی چالاكیی خۆتان بۆ ناوخۆی كوردستان بگوزانه‌وه؟.
هیوا ناسیح:به‌پێچه‌وانه‌وه پێموانییه ئه‌ندامان و كۆمیته‌كانی باشوورمان سست بن وه‌ك به‌ڕێزتان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌كرێت شێوازی كار و چالاكییه‌كانیان و پاراستنی گیانی ئه‌ندامانمان ئه‌وه بخوازێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌بینن كار بكه‌ن، ئه‌گینا بۆ نموونه خۆپیشاندانی ئه‌ندامانمان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان مانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌وێ بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌روه‌ها خۆپیشاندان له‌هه‌ڵه‌بجه كاتی ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه و چه‌ندان چالاكی تر، كاری زۆر چاك و گرنگن، ئه‌وه بۆ دوو ساڵه كۆمیته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی هه‌ر ساڵه‌ی له‌یادی 16-3 پێنج هه‌زار دیاری بۆ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ن كارێكی كه‌م و سستییه؟ بۆیه من وای ده‌بینم ته‌نیا جۆر‌و شێوازی كاره‌كان ره‌نگه جیاواز بێ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئیمكانه‌تی ماددیی وته‌كنۆلۆژیی ئه‌ندامانی ئه‌وروپاو كوردستان، كه چوونیه‌ك نین، ئه‌گینا كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام و هه‌ڵسوڕاووی زۆر جه‌سوور و چالاكمان له‌باشوور هه‌یه، كه مایه‌ی شانازیمانن.
هیوا ناسیح
ساڵی 1971 له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌پارێزگاری كه‌ركووك له‌دایكبووه. ساڵی 1995 كۆلێژی زانسته‌كان- به‌شی بایۆلۆجی له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین ته‌واوكردووه‌و هه‌مان ساڵ بووه به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و رێكخراوه‌ی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان. ساڵی 1996 بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی "رێبازی خوێندكاران"، ساڵی 1998 روویكردۆته هه‌نده‌ران و له‌سویسرا جێگیربووه. چه‌ندان پێشانگای شێوه‌كاریی كردۆته‌وه‌و ده‌یان نووسین و چیرۆكی له‌رۆژنامه‌كانی كوردستان و پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكردۆته‌وه‌و ئێستاش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی رێكخراوی كردۆسایده.
Shamzini79@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
