هادی ره‌سول ناسراو به هادی باڵه‌یی له دایك بووی ساڵی 1983 یه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له باڵه‌كایه‌تی ته‌واو كردووه و هه‌ر له‌وێش له قۆناخی ئاماده‌یی وازی له‌خوێندن هێناوه، باڵه‌یی سه‌ره‌ڕای كاری هونه‌ری خۆی ئێستا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه و ئێستا دانیشتووی ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ر به قه‌زای چۆمانه. هادی كوڕێكی بیر تیژ و رۆشنبیر و زۆر هێدی و له‌سه‌ر خۆیه، ئه‌و زۆر كه‌م تووڕه ده‌بێت، به‌ڵام كه تووڕه‌ش بوو هه‌ر وا به ئاسانی چاك نابێته‌وه! هادی زۆر قسه خۆشه‌و ده‌تواندرێ بۆ هه‌موو كاری پشتی پی ببه‌سترێت و زۆریش نهێنی پارێزه، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی هاوڕێكانی له كوڕ و كچان متمانه‌ی ته‌واوی پی ده‌كه‌ن، ئه‌و زۆر حه‌ز به زه‌م و له میزاجدانی هاوه‌ڵه‌كانی خۆی ناكات وه هه‌ر پیشه‌یه‌كیش كه بزانێت هه‌ڵه‌یه ئه‌و راسته‌وخۆ دان به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی داده‌نێت، هادی باڵه‌یی زۆر حه‌ز به گۆرانی كوردی ده‌كات و گوی له هه‌موو گۆرانیبێژه‌كانی كورد ده‌گرێت، ئه‌و به‌مجۆره وڵامی پرسیاره‌كانمانی دایه‌وه...
* ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه باس بكه‌ین، هادی له‌سه‌ره‌تای گۆرانی گوتنه‌وه به لاسایی چووه نێو ئه‌و بواره یاخود به ڕێكه‌وت یان... ؟
- دیاره لاسایی كردنه‌وه زۆر سروشتیه بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه سه‌ره‌تا بیه‌وێت خۆی بناسێت و خۆی تاقی بكاته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌توانی چ ستایلێك هه‌ڵبژێرێت تاكو بیكات به رێچكه و به‌رنامه‌ی خۆی كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌ی راستی بێت من به لاسایی ده‌ستم به كاری هونه‌ری نه‌كردووه حه‌زیش به لاسایی ناكه‌م، چونكه ناتوانم ته‌قلیدی هیچ كه‌سێك و هونه‌رمه‌ندێك و گۆرانیبێژێك بكه‌م.
* هونه‌ری گۆرانی گوتن له‌لایه‌ن هادی باڵه‌یی چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- هونه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كی پاكه، ده‌یبه‌خشی به كۆمه‌ڵگای خۆت.
* ئایا له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانت گۆرانی تێكه‌ڵ به‌تۆ بوو، یاخود تۆ خۆت تێكه‌ڵی گۆرانی بوویت؟
- هونه‌ر ئاره‌زووی هه‌موو گه‌نجێكه و وه‌ك خه‌ون وایه، مه‌رج نیه هه‌موو مرۆڤێك بتوانێت ئه‌م خه‌ونه‌ی بێنێته‌دی، بۆیه من هه‌وڵمدا تێكه‌ڵ به گۆرانی بم، هه‌موو ساتێك ئاوێته‌ی ده‌بووم.
*با بێینه سه‌ر ئه‌و سێدێیه‌ی كه بڵاوت كرده‌وه؟
- ئه‌م سێدێیه‌م خه‌ونی له مێژینه‌ی من بوو وه‌ك سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه بیه‌وێت به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌میا ناتوانی بگات به‌وه‌ی كه خۆی پێی رازیه و ده‌یه‌وێت.. ئه‌م سێدێیه‌م به ناوی (به‌ڵێن) له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیاكۆ بڵاو كرایه‌وه، كه هه‌شت تراكی گۆرانی له‌خۆگرتبوو به ناوه‌كانی (گڕی ئه‌وین، زامی عه‌شق، غه‌مگینی دڵ، زیز مه‌به، ئه‌ڕۆم، بابه‌گیان، منت خۆشه‌وی، بی ده‌نگی) كه شه‌ش له تراكه‌كان هۆنراوه‌ی به‌رێز م. نۆڤه‌ر بوون و دوو له هۆنراوه‌كانیش هی به‌رێزان كاكه هه‌رێم یاسین و به‌ختیار عومه‌ر بوون، وه‌هه‌روه‌ها له دوو ئاوازی م. ئاراس كۆیی و سی ئاوازی م. نۆڤه‌ر و سی ئاوازی وه‌رگیراو پێكهاتبوو، وه ئه‌و موزیكژه‌نانه‌ی كاریان له‌م سێدێیه‌ی من كرد پێكهاتبوون له به‌ڕێزان م. هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح و سروود فوئاد و ئاراس كۆیی و زیره‌ك شێخانی وه به‌پاڵپشتی كۆمپانیای سازان له شاری هه‌ولێر هاته به‌رهه‌م و بڵاو كرایه‌وه.
*وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت ژیان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌سه‌ر ده‌به‌یت، هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ره‌نگینه‌ش به سروشتی خۆرسكی فیرده‌وسی و جوانی مێرگ و لوتكه به‌فرینه‌كانی سه‌رنجی زۆربه‌ی گه‌شتیاران و هاوڵاتیان راده‌كێشێت، ئایا ئه‌م سروشته بێوێنه‌یه وایلێنه‌كردووی به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌م دیمه‌نه جوانانه تۆمار بكه‌یت؟
- به‌و جۆره ئه‌و قسه‌یه ناكه‌م كه خۆم نه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌م، نه‌خێر.. به‌ڵكو له راستی دا باڵه‌كایه‌تی دڵگیرترین ده‌ڤه‌ره له كوردستان، سروشتی باڵه‌كایه‌تی سروشتێكی خۆرسكه‌و ناوچه‌یه‌كی گه‌شت و گوزارییه، بێگومان كوردستان به‌گشتی و باڵه‌كایه‌تی به‌تایبه‌تی خۆشم ده‌وی.. من كوردستان به ده‌ڤه‌ری خۆمی ده‌زانم، به‌ڵام سروشتی مرۆڤ وایه له‌كوی له‌دایك بوویت زیاتر هۆگری ئه‌وی ده‌بیت، به‌ڵام له سێدێی داهاتوومدا ڤیدیۆ كلیپ ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تیشم بۆ بڕه‌خسێت ره‌نگه مادده‌یه‌كی نیشتیمانیش تۆمار بكه‌م و گشتی وێنه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یشی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی تۆمار بكه‌م.
*له رووی هونه‌ری و رۆشنبیریه‌وه چۆن ده‌ڕوانیته باڵه‌كایه‌تی؟
- خۆشبه‌ختانه كوردستان به‌گشتی به‌ره‌و تێگه‌یشتن و هۆشیاری ده‌چێت، وه باڵه‌كایه‌تیش وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌كتیڤ و رۆشنبیر و لێهتاووی لێهه‌ڵكه‌وتووه له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه گه‌شبینم به داهاتووی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی زانست و رۆشنبیری و هونه‌رین له‌م ده‌ڤه‌ره، دڵنیام ئه‌وان ده‌بنه بناغه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوی بۆ هونه‌ر لێره..
* با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سێدێیه‌كه‌ت، كی یارمه‌تی ده‌رت بوو بۆ ته‌واو كردنی به‌رهه‌مه‌كانت؟
- كه‌س هاوكارم نه‌بوو له سێدێی به‌ڵێن، وه داوای هاوكاریشم له زۆر شوێن كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه.. !! هیوادارم بۆ به‌رهه‌می داهاتووم پێچه‌وانه ببێته‌وه.
*له قسه‌كانتا دیار ده‌كه‌وی كه ماندوو بوونێك یه‌خه‌ی گرتبیت و بێده‌نگ بیت له گۆرانی، با بزانین هادی باڵه‌یی به‌رنامه‌ی داهاتووی چیه له‌رووی هونه‌ریه‌وه؟
- من بێده‌نگ نیم، به‌ڵام كاركردن له هونه‌ردا كارێكی پڕ زه‌حمه‌ته، وه ده‌بی هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی بهاوێژرێت و به‌شێنه‌یی كاری بۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كارێكی پاك و پڕجوان و پڕۆفیشناڵ پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكه‌یت، هه‌روه‌ها كاری داهاتووشم سێدێیه‌كه و تاكو ئێستا كاری بۆ ده‌كه‌م و ناوه‌كه‌یشم دانه‌ناوه... وه به‌نیازیشم كاره‌كانی داهاتووم له وڵاتی توركیا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم.
* به‌رای جه‌نابتان چی بكرێت بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه دووره ده‌ستن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن كه تۆش یه‌كێكی له‌و هنه‌رمه‌ندانه‌ی كه دووره ده‌ستی؟
- هونه‌رمه‌ند به‌گشتی بێبه‌شه، من به‌هیوای ئه‌وه‌م كه بتواندرێت پلانێكی ئه‌كتیڤ هه‌بێت بۆ باشتر كردنی ژیانی هونه‌رمه‌ندان، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند پشت به خۆی ببه‌ستێت نه‌ك به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌ك دیاره هاوكاری هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندان له بڕی ئه‌وه‌ی كه خه‌رجی كردووه بۆ پڕۆژه هونه‌ریه‌كه‌ی كه هونه‌رمه‌ند خۆی بۆی ناگه‌ڕێته‌وه واته زیان ده‌كات، وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر سیسته‌می پاداشت كار ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه خه‌رجی كردووه بۆی قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه. من پێم وایه وه‌ك سه‌ره‌تا ئه‌مه كارێكی زۆر باشه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و هاوكاریه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك نیه! هیوادارم ئه‌مه باشتر بكرێت و هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك كه زه‌ره‌ر ده‌كات له پڕۆژه هونه‌ریه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت به چاوێك سه‌یری هونه‌رمه‌ندان بكات، چونكه وابزانم هه‌موویان خزمه‌ت كردنه به كوردستان و هیچی تر.. ! وه‌هه‌روه‌ها كێشه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌شێكی زۆریشی په‌یوه‌ندی به تاكی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، چۆن؟ من پێم وایه ده‌بێت تاكی كۆمه‌ڵگا تێبگات له‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ند ماندوو بوونێكی زۆر ده‌كێشێت قوربانیه‌كی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌دات، كه‌وایه تاك لێره‌دا ده‌بێت هاوكاربێت به‌وه‌ی له‌جیاتی CD كۆپی كرا‌و بكڕێت، به‌دوای CD ی ئۆرجیناڵدا بگه‌ڕێت و بیكرێت كه هه‌موو زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به تێكست و موزیسیان و كۆمپانیا و تۆمارگایه‌كه‌ی تێدایه‌و هه‌م وڵات زیاتر پێشده‌كه‌وێت و جه‌ماوه‌ریش گوێبیستی شتی جوان ده‌بێت و هه‌م مافی ئه‌وانه‌ش ناخورێت كه كاریان له‌م سێدێیه كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش داهاتووی هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌سته به یه‌ك دانه سێدێی ئۆڕجیناڵه‌كه‌وه نه‌وه‌ك سێدێی كۆپی كرا‌و كه به نایاسایی له بازاره‌كان به‌بی مۆڵه‌ت ده‌فرۆشرێن.. !
* با بزانین ئه‌و هه‌موو ناونیشانه عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌ی كه له سێدێیه‌كه‌تدا دیار ده‌كه‌ون له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ به رای هادی باڵه‌یی خۆشه‌ویستی چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته ناسك و پیرۆزه‌یه كه ناخی هه‌موو مرۆڤێك بی پرس كردن و بیر كردنه‌وه داگیر ده‌كات.
* ئه‌ی چیت هه‌یه بۆ وشه‌ی دایك؟
- دایك له هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویستره له‌لام.
* له‌ژیانتدا شكستت هێناوه؟
- تا شكستی نه‌هێنیت نازانیت چۆن سه‌رده‌كه‌ویت.
*ده‌ڵێن هادی باڵه‌یی كه‌سێكی گۆشه‌گیر و ته‌نیایه، ئه‌مه له‌پای چی؟
- من كه كاره‌كه‌وم ته‌واو بوو ئیدی ناگه‌ڕێم به‌دوای ئه‌ملاو ئه‌ولادا، له‌ژووره‌كه‌ی خۆمدا خۆم خه‌ریك ده‌كه‌م به نووسین و خوێندنه‌وه و بێگومان شوێنی ئارامیش دڵگیره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیر بكه‌یته‌وه له ژیان، له ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ ده‌یه‌وێت، له پڕۆژه‌كانی داهاتوو، له جوانكردنی رۆح و... هه‌ر به‌راستی ته‌نیایی خۆش نیه؟
* تۆ كه‌سێكی هونه‌رمه‌ند له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆژنامه‌نووس!په‌یوه‌ندی گۆرانی و كاری رۆژنامه‌نووسی چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
- دیاره هه‌م كاری رۆژنامه‌نووسی و هه‌میش كاری هونه‌ری گۆرانی گوتن دوو كاری لێك جیاوازن، به‌ڵام پڕ به‌هاترین و پیرۆزترین پیشه‌ن له‌لای منه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ردوو پیشه‌كه‌ش پێویستی به مرۆڤی ئازا و بوێر هه‌یه، مرۆڤی راستگۆ و ته‌ندروستی ده‌وێت تاكو سه‌ركه‌وتوو بێت له‌م بوارانه‌دا، به‌ڕای من له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌م دوو پیشه‌یه به ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌هێته هه‌ژماركردن، له‌هه‌مووشسی گرنگتر خزمه‌ت كردنه به نه‌ته‌وه‌ی خۆت.. ئینجا له‌خه‌ر بوارێكدا بێت.
* با بزانین جه‌نابتان شه‌وانه له‌كاتی بێكاریدا گوی له ده‌نگی كام هونه‌رمه‌ند ده‌گرن؟
- به‌راستی حه‌ز به ده‌نگی هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌كه‌م و گوێی بۆ شل ده‌كه‌م وه هاوڕێیه‌تیشم له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا هه‌یه.
* ئێمه هیچمان نه‌ماوه ته‌نیا سه‌لامه‌تیی جه‌نابتان و به‌رهه‌می به‌پێزتر.. ؟
- منیش له‌كانگای دڵمه‌وه سوپاسی هه‌ستی ناسكتان ده‌كه‌م و سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م كه هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه جێگای شانازیه مێژوو ئه‌مه وه‌ك خۆی باس ده‌كات..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
