*له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه هێشتا مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌چه‌سپاون، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان وا داخوازێ نوێنه‌ره‌كانمان له‌به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێست بن و خاوه‌نی یه‌ك گووتاری سیاسیی هاوبه‌شی بن
*ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان به‌فره‌لیستیی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن له‌كه‌ركووك، ئه‌وه براوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌وانه‌یه لیستی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بن
*له‌كوردستان لیسته كوردییه‌كان تا سه‌ر ئێسقان دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن زۆر ئه‌سته‌مه له‌به‌غدا داوای یه‌ك هه‌ڵوێستی بكه‌ن
به‌رزان هه‌ورامی ئه‌ندامی پێشووی فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه باسی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراق و رۆڵی كورد ده‌كات و پێیوایه هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو عێراق. پاشان ره‌خنه له‌سیاسه‌تی فره‌لیستی هێزه كوردییه‌كان ده‌گرێت و پێیوایه باشترین رێگه بۆ كورد یه‌ك لیستی و یه‌كده‌نگی بوو، چوونكه ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك لیست نه‌بێت زۆرێك له‌پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی عێراقی له‌ده‌ست ده‌چێت له‌نموونه‌ی سه‌رۆك كۆماریی كه دواجار گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان به‌واژۆی ئه‌و ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌م خوله‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نامێنێت و هیچ كه‌س نییه بتوانێت ڤیتۆی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار بكات، له‌كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی عێراق و كوردستان له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه.
ئاسۆ:چۆن له‌فره‌لیستیی هێزه كوردییه‌كان ده‌ڕوانن كه ئێستا له‌ناوه‌ندی سیاسیی و رۆشنبیرییدا مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت؟، ئایا زیانه‌كانی فره لیستیی بۆ كورد، له‌چییدا خۆیان ده‌بیننه‌وه؟، ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و باڵاكانی كورد یه‌ك لیستیی ده‌خوازێت یان فره‌لیستیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ناوه‌ند كه به‌غداده؟.
به‌رزان هه‌ورامی:هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌ره سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌ر وڵاتێكدا به‌شێواز و سیستمی جۆراو جۆر و جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت، كه پشت به‌واقیعی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌به‌ستێت. بوونی چه‌ندین شێوازی سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن. بوونی فره‌لیستیی له‌و پرۆسه‌یه‌دا بوارێكی زیاتر و پانتاییه‌كی به‌رفراوانتر له‌به‌رده‌م تاكی ده‌نگده‌ردا ده‌ڕه‌خسێنێت كه بتوانێت به‌ئازادیی و به‌خواستی خۆی ئه‌و لیست و قه‌واره‌یه هه‌ڵبژێرێت كه به‌په‌سه‌ند و جێگای متمانه‌ی خۆی ده‌زانێت. هه‌روه‌ها بوونی لیستی جۆراو جۆر، گه‌رم و گوڕییه‌كی زیاتر به‌پرۆسه‌كه ده‌به‌خشێت و هانی هاووڵاتیان ده‌دات كه به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان بكه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی بوونی یه‌ك لیستییدا پرۆسه‌كه زیاتر له‌ریفراندۆم ده‌چێت نه‌ك هه‌ڵبژاردن چوونكه ده‌نگده‌ر ته‌نیا یه‌ك "خیار"ی له‌به‌رده‌مدا ئاواڵه‌یه ئه‌ویش یان ده‌نگدانه به‌و لیسته یان به‌شداریی نه‌كردنه له‌پرۆسه‌كه‌دا.
ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی زانستیی و لۆجیكی كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردنه وه‌ك پرانسیپ، به‌ڵام زۆرجار واقیع له‌سه‌روو لۆجیك و یاساكانه‌وه‌یه. بۆیه له‌بارودۆخێكی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستاندا كه دیموكراسییه‌ت تێیدا نه‌چه‌سپاوه‌و زۆربه‌ی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و تائیفی و ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌یی دابه‌شبوون و سیاسه‌ته‌كانی خۆیان له‌په‌رله‌مانی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته ده‌كه‌ن له‌جیاتی به‌رگرییكردن له‌پرسه دیموكراسییه‌كان، به‌رگرییكردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و تائیفییه‌كانی خۆیان. له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوهادا كه هێشتا مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌چه‌سپاون، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانمان وا داخوازێت كه نوێنه‌ره‌كانمان له‌به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێست بن و خاوه‌نی یه‌ك گووتاری سیاسیی هاوبه‌ش بن. ئه‌مه پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه و پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش لێپرسراوێتییه‌كی مێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
به‌بۆچوونی من ده‌كرێت ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستییه له‌به‌غدا ئه‌نجام بدرێت گه‌رچی به‌فره‌لیستیش به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ین، هه‌روه‌ك له‌خولی رابردوودا له‌نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی و هاوپه‌یمانیی كوردستانییدا ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای گومانه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هه‌موومان دروستكردووه، ئه‌و باكگراونده سیاسییه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كوردستانه له‌پرۆسه‌كه‌دا كه لێوانلێوه له‌كولتووری یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ئه‌و موزایه‌ده سیاسییه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نالۆجیكی و ناعه‌قڵانی له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیاوه دژ به‌یه‌كتر به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ر هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش هێماو ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ دروست نه‌بوونی ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی و یه‌ك گووتارییه‌ی تاكه مه‌رجی چه‌سپاندنی مافه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه. چوونكه زۆر ئه‌سته‌مه له‌كوردستان تائێسقان دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن و له‌به‌غداش داوای یه‌ك هه‌ڵوێستی بكه‌ن. بۆیه له‌روانگه‌ی ئه‌و ترسه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، من به‌ش به‌حاڵی خۆم وام به‌چاكتر ده‌زانی كه به‌یه‌ك لیست و له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقمان بكردایه.
ئاسۆ:چاودێرانی سیاسیی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ نه‌بێت پێویسته كورد له‌سه‌ر ئاستی شاری كه‌ركووك یه‌ك لیست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت فره‌لیستییه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا فره لیستیی زیان به‌داهاتووی كه‌ركووك ناگه‌یه‌نێت و ره‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سست و په‌ك ناخات؟.
به‌رزان هه‌ورامی:ئه‌گه‌ر ته‌داخولی ئه‌قلیمی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بووبێته فاكته‌ری هێز بۆ پێكهاته‌كانی تری عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای سیاسیی و ماف و داخوازییه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه، ئه‌وا تاكه فاكته‌ری هێز بۆ گه‌لی كوردستان یه‌كڕیزیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، به‌ڵام به‌و مانایه نا كه رۆڵ و گرنگی فاكته‌ری ده‌ره‌كی نادیده بگرین له‌چاره‌سه‌ركردنی پرسه چاره‌نووسسازه‌كانمان به‌تایبه‌ت پرسی كه‌ركووك. سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه كه ئایا فره‌لیستیی له‌كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان زیان به‌داهاتووی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت؟. به‌ڵێ له‌دوو رووه‌وه زیانی هه‌یه:
یه‌كه‌م:له‌كاتی بوونی فره‌لیستیدا ده‌نگه‌كانی هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه‌دا دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و لیستانه‌دا و له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌و لیسته‌ی كه كه‌متر له‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه پێویستن بۆ دابینكردنی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی به‌هه‌ده‌ر ده‌چن، چوونكه ئه‌و ده‌نگانه مه‌رج نییه بۆ لیسته كوردییه‌كانی تر بگه‌ڕێته‌وه. له‌كاتی دابه‌شكردنی كورسییه‌كاندا كه به‌گوێره‌ی "معدل الاقوی" دابه‌ش ده‌بن واته بۆ ئه‌و لیستانه‌ی كه براوه‌ی یه‌كه‌م یان دووه‌من. گومانی تێدا نییه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان به‌فره‌لیستیی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن له‌كه‌ركووك، ئه‌وه براوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌وانه‌یه له‌لیستی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كاندا بێت. ئه‌وكاته‌ش ده‌نگی ئه‌و لیسته كوردییه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌متره له‌رێژه‌ی دیاریكراو بۆ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی بۆ لیسته براوه‌كان ده‌چێت، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورسییه‌كانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراقدا كه زۆر گرنگه بۆ رێگرتن له‌تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێك یاسا دژی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
دووه‌م:كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و فره‌لیستییه‌یه له‌به‌ده‌ست نه‌هێنانی هه‌ندێك له‌پۆسته باڵاكان له‌دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌ت پۆستی سه‌رۆك كۆمار. چوونكه ئه‌م خوله‌ی داهاتوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و دوو جێگره‌كه نامێنن تاوه‌كو مافی ڤیتۆی یاسا و بڕیاره‌كانیان هه‌بێت. بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پۆسته بۆ كورد زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی كه به‌بڕیاری رژێمی به‌عس له‌كه‌ركووك دابڕێندرابوون بۆ سه‌ر شاره‌كانی تر، چوونكه ئه‌م بڕیاره له‌ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری خولی ئاینده‌یه. هه‌رچه‌نده له‌رابردووشدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ڤیتۆی جێگره‌كان رێگربووه له‌ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌دا.
بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌یه‌ك لیست و له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان بكردایه گومان له‌وه‌دا نه‌بوو براوه‌ی دووه‌م یان سێیه‌م ده‌بوون، ئه‌م پله‌به‌ندییه‌ش هۆكار و یارمه‌تیده‌رێكی زۆر گرنگ بوو له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پۆسته باڵایانه‌دا، به‌ڵام له‌سایه‌ی فره‌لیستیدا ئه‌و پله‌به‌ندییه تێكده‌چێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه لایه‌نی كوردستانی ئه‌گه‌ر ناكۆكی درێژخایه‌نی "سووننه و شیعه" نه‌بێت، پۆستی سه‌رۆك كۆماریی به‌ده‌ستنه‌هێنێته‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌ركردنی بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی شار و شارۆچكه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ركووك له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئاینده‌وه كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت. ئه‌مه‌ش لێپرسراوێتییه‌كی مێژوویی گه‌وره‌یه‌و ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه رێگرن له‌پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه.
ئاسۆ:لیستی گۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی كورد ده‌نگیان پێبده‌ن، سیاسه‌تی ئێستای پارتی و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق دووباره ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تێكی دروست و جیاوازتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌گرنه به‌ر. ده‌پرسم ئایا نوێنه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانن له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا چی بكه‌ن؟.
به‌رزان هه‌ورامی:له‌راستیدا عێراق پێكهاته‌یه‌كی ناهۆمۆجین و ئاڵۆزه‌و ته‌واوی ئه‌و گروپ و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاته جیاوازانه ده‌كه‌ن، مه‌حكوم و پابه‌ندن كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و بنه‌مای ته‌وافقدا ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانیان بكه‌ن. چوونكه پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووره‌وه وه‌ك تاكه گرێبه‌ستێكی نێوان ئه‌و پێكهاته جیاوازانه ده‌توانێت زه‌مینه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر بكات و لانیكه‌می داخوازیی و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بێنێته‌دی و میكانیزمی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیشیان دیاری بكات. گرتنه‌به‌ری هه‌ر سیاسه‌تێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه‌مایه "ده‌ستوور و ته‌وافق" داماڵینییه‌تی له‌عه‌قڵانییه‌ت و لۆژیك و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی جگه له‌شكست و كاره‌سات بۆ گه‌لانی عێراق هیچی تری لێ سه‌وز نابێت، هه‌روه‌ك له‌دیباجه‌ی ده‌ستووریشدا ئاماژه به‌م مه‌ترسییه كراوه. بۆیه من پێموانییه هیچ هێز و لایه‌نێكی عێراقی و كوردستانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و ته‌وافق بتوانێت موعجیزه‌ی سیاسیی بخوڵقێنێت.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین ره‌خنه له‌كه‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردییان له‌به‌ركانه‌هێنانی كارته سیاسییه‌كانیان و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی "دكتۆر مالیكی"دا، به‌ڵام كاری گه‌وره‌و خه‌باتێكی ماندوونه‌ناسانه‌یان ئه‌نجامداوه‌و له‌مپه‌ر و رێگرێكی گه‌وره بوون له‌ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره‌كانی دژ به‌ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و هه‌مواركردنی ده‌ستووردا به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌و ماددانه‌ی كه تایبه‌تن به‌مافه‌كانی هه‌رێم، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وامی شۆڤێنییه‌كان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌مواركردن و ده‌ركردنی هه‌ندێك بڕیار و یاسا به‌مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی فیدراڵیزم و سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین فشاری ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام خۆڕاگرانه توانیویانه به‌كه‌مترین زیان گه‌له‌كه‌مان له‌و هه‌وڵ و فشارانه ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌روه‌ك له22 ته‌مووز بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی خولی ئاینده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه به‌رجه‌سته بوو. بۆیه بێویژدانییه‌كی گه‌وره‌یه سیاسه‌ت و كاره‌كانی نوێنه‌رانمان له‌به‌غدا له‌ماوه‌ی رابردوودا نادیده بگرین، ده‌بێت چ لیستی گۆڕان و چ لیسته كوردستانییه‌كانی تر له‌هه‌مان سه‌نگه‌ری خه‌باتدا به‌رگریكار و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بن و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاڕاسته بكه‌ن و داڕێژن.
ئاسۆ:رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵكی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق پرسیارێكی پڕ بایه‌خی تێكڕای هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه، لێ له‌كوردستان تائێستا ئه‌م پرسه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كاندا كورد به‌شداریی كه‌می هه‌بێ چ چاره‌نووسێك چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌كات؟.
به‌رزان هه‌ورامی:گه‌رچی به‌شدارییكردن له‌هه‌ڵبژاردندا مافێكی ده‌سته‌به‌ر و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌ر تاكێكه بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، زۆر گرنگه بۆ تاكی كورد ئه‌و مافه له‌خۆی زه‌وت نه‌كات و له‌و ئه‌ركه‌ش خۆی نه‌دزێته‌وه. به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، عێراق دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنداو هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی دیاریكراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌ك "معدل وگنی" له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه. واته ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه دیاری ده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی په‌رله‌مان له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی تر جیاوازه. بۆ نموونه له‌وانه‌یه له‌پارێزگای موسڵ هه‌ر كاندیدێك پێویستی به"40" هه‌زار ده‌نگ بێت تاوه‌كو مافی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له‌پارێزگای سلێمانی به"60" هه‌زار ده‌نگ. ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیانی هه‌ر پارێزگایه‌كه‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له‌پارێزگایه‌كدا زۆر بوو ئه‌وا ئه‌و "معدله"ی كه دیاری ده‌كرێت بۆ یه‌ك كورسی په‌رله‌مان به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌مجۆره دابه‌شكردنه وا ده‌كه‌وێته‌وه كه كاندید هه‌بێت به"80" هه‌زار ده‌نگ بووبێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هی واش هه‌بێت به"40" هه‌زار، ئه‌مه‌ش له‌رووی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه لاسه‌نگه و نرخێكی ئه‌وتۆش بۆ رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان نامێنێته‌وه، چوونكه كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك مسۆگه‌ره بۆ ئه‌و پارێزگایه‌و له‌نێوان لیسته ركه‌به‌ره‌كاندا به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ر لیستێك به‌ده‌ستیده‌هێنێت دابه‌شده‌كرێت.
راسته سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان "43" كورسییه‌كه له‌نێوان لیسته كوردستانییه‌كاندا دابه‌شده‌بن و مسۆگه‌رن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌شداریش كه‌م بێت، به‌ڵام له‌كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كاندا كورسییه‌كان بۆ لایه‌نی كوردستانی مسۆگه‌ر نین و ژماره‌یان به‌نده به‌رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه‌وه. بۆیه وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه به‌شداریی به‌رفراوان بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چوونكه به‌شداریی ئه‌وان كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌كانیان و چاره‌نووسیشیان به‌نده به‌و ده‌نگدانه‌وه. زۆر گرنگیشه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه گرنگیی به‌شداریی هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه روونبكه‌نه‌وه و هانی خه‌ڵكه‌كه‌ش بده‌ن كه لێبڕاوانه به‌شداریی كارایان هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئاسۆ:وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و نه‌خشی سیاسیی وڵاته‌كه سه‌رله‌به‌ر ده‌گۆڕێ. پرسیاری سه‌ره‌كیی لێره ئه‌وه‌یه كورد پێویسته له‌دوای مانگی شوباته‌وه چ سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات تاوه‌كوو بتوانێت وه‌ك پێشووتر وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانه‌كه بمێنێته‌وه؟.
به‌رزان هه‌ورامی:بێگوومان ئاكام وده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌عێراقدا هه‌لومه‌رجی سیاسیی نوێ ده‌خوڵقێنێت و پێویسته كوردیش وه‌ك دووه‌م پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م وڵاته به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی و ئه‌ركه‌كانی قۆناغی ئاینده به‌پلان و به‌رنامه‌ی سیاسیی نوێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا بكات له‌سه‌ر سێ ئاستی جیاواز:
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم:پێویسته به‌به‌رنامه‌یه‌كی واقیعی و پلانێكی زانستی، ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكات:
-پته‌وكردن و پاراستنی یه‌كڕیزیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا.
-پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی حوكمڕانی دیموكراسیانه‌ی ئه‌وتۆ كه دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی و ئازادییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و كه‌مه نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات و سه‌روه‌ریی یاسا بپارێزێت.
-دانانی به‌رنامه و پلانێكی زانستیی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئیداریی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیارده دزێوه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنانه‌ی سه‌ره‌وه تاكه زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان و تاكه رێگه‌ی په‌یداكردنی پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانمان له‌عێراقدا.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق:
-هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كانی رابردوو و چاوخشاندنه‌وه به‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كاندا و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دژی ئه‌و گروپ و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه دژی فیدراڵیزم و بنه‌ماكانی ده‌ستوور و ته‌وافق و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لانی عێراقن و به‌هه‌مان رۆحییه‌تی به‌عس و به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌تی تۆتالیتارییانه‌ی جارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازیی و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌كه‌ن.
-ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی كه بڕوایان به‌دیموكراسییه‌ت و ئه‌و بنه‌مایانه هه‌یه كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر بنیاتنراوه و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كۆمان ده‌كاته‌وه‌و پابه‌ندن به‌گرتنه به‌ری ئه‌و رێوشوێنه ده‌ستوورییانه‌ی كه چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی كه كرۆكی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردستان پێكده‌هێنن، وه‌ك پرسی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و... هتد.
-چاوخشاندنه‌وه به‌هه‌ڵه‌و سیاسه‌ته‌كانی رابردوو وئه‌دای حزبه كوردستانییه‌كان له‌ناوچه دابڕاوه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركووك و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هێمنانه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی و لۆجیكی بۆ دۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه بكرێت و نموونه‌یه‌كی حوكمڕانی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش بكرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مافی پێكهاته‌كانی تری وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و... هتد، ده‌سته‌به‌ر بكات و خۆ بپارێزین له‌هه‌ر جۆره لێدوان و كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌بێته مایه‌ی بارگرژیی زیاتر و ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا.
-هه‌وڵدان بۆ هه‌رچی زووتر دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی دووه‌م كه له‌ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێدراوه‌و وه‌ك فلته‌رێكی یاسایی گرنگ بۆ رێگرتن له‌تێپه‌ڕاندنی هه‌ر یاسا و بڕیارێك كه ناوه‌ڕۆكی فیدراڵیزم پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و هه‌ر هه‌وڵێك كه به‌ئاڕاسته‌ی سه‌نتراڵكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له‌سه‌ر حسابی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان. چوونكه هه‌وڵه‌كانی ماوه‌ی رابردووی به‌شێكی زۆر له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌غدا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن و ده‌بێت لایه‌نی كوردستانی به‌وریاییه‌وه چاودێریی ئه‌و هه‌وڵانه بكات.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی:
-گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابووری و دیبلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ده‌مانكه‌نه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و زلهێزانه‌دا به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی بیانییه‌وه.
-جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێن و گرفتانه‌ی كه به‌گه‌له‌كه‌مان دراوه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی‌دا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك ئۆباماوه پشتیوانی و پشتگیریی مافه‌كانی گه‌لی كورد و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ئاماژه‌ی پێدرا.
به‌رزان هه‌ورامی
*به‌رزان عه‌بدوڵڵا ناسراو به "به‌رزان هه‌ورامی".
*ده‌رچووی كۆلێژی زانسته‌كان – به‌شی جیۆلۆجی، ساڵی 1982.
*ئه‌ندامی خوولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز.
*ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و وزه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مان.
*ئێستا خانه‌نشینه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی رۆڵ ده‌گێڕێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
