*بڕیارمان داوه كۆنفرانسی تایبه‌ت بكه‌ین بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێی لاوان و نه‌خشه‌ڕێی وه‌رزش
هادی مه‌حمود ناسراو به (هاوڕێ كاوه) وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی كوردستان كه هاوكات وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی كوردستانه له مایانه‌ی ئه‌م ئه‌ڤپه‌یڤینه‌ی (میدیا) دا، جارێك وه ك وه‌زیر و جارێكی دیكه وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت كوردستان قسه له سه‌ر چه‌ند پرسێكی جیاواز ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌ر سوڕمانه كاری چوار ساڵی وه‌زاره‌تی وه‌زرش و لاوان ته‌نیا دانانی كتێبێك بوو به‌ناوی نه‌خشه رێی وه‌رزش و لاوان كه چه‌ندین كۆنفرانیسی بۆ كرا، به‌ڵام ئه‌م وه‌زیره نوێیه تازه ده‌ڵێن كۆنفرانس بۆ ئه‌و بواره ده‌كه‌ین.
میدیا: به‌رنامه‌ی كارتان وه‌ك وه‌زیری تازه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لاوانی كوردستان چییه؟
- به‌رنامه ساڵانه له‌سه‌ر بناغه‌ی ستراتیژیه‌تێك ئاراسه‌ته‌كردن ده‌كرێت سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌و ئاراستانه دیار بكه‌م وه‌ك بنه‌مای كاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان. سه‌ره‌تا ئه‌و گرفته ئه‌زه‌لییه‌ی كه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا به گشتی و له‌ناویشیاندا كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات هه‌یه كه هه‌رده‌م گرفتاویبووه پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ بكرێت، ره‌نگه نه‌توانین به ته‌واوی چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین سنوورێك دابنێین كه له به‌رژه‌وه‌ندی رۆشنبیر و داهێنه‌ران دابێت، ئه‌و كات ده‌رئه‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیشدا ده‌بێت، خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌ڵێین ژێرخان واته پێویسته ژێرخانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته به‌شێك له بودجه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌دا ده‌بێت كه له كابینه‌ی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ندی ئاراسته‌ی دیكه هه‌یه ده‌مانه‌وی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ نمونه ئێمه بۆچی هۆڵێكی سینه‌ما یان شانۆیی مۆدێرنمان نه‌بێت كه ئه‌وانه ژێرخانن بۆ سینه‌ما و شانۆپێش ئه‌وه‌ی بیر له فیلم شانۆ بكه‌ینه‌وه پێویسته‌بیر له‌و شتانه بكه‌ینه‌وه یه‌كێكی دیكه له ستراتیژیه‌تمان ئه‌وه‌یه كه كاری وه‌زاره‌تی ئێمه زۆر فراوانه هه‌ر له رۆشنبیری هونه‌ر و سینه‌ما و شانۆ و لاوان و وه‌رزش و... هتد ده‌گرێته‌وه ده‌بێت هیچ كات لایه‌نێك فرامۆش نه‌كه‌ین له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیكه واته هاوسه‌نگی بپارێزین له‌نێوان كایه جیاجیاكاندا، به‌هه‌مان شێوه له نێوان شار و شارۆچكه‌و گونده‌كاندا هیچ لایه‌نێك په‌ڕاوێز نه‌كه‌ین واته به یه‌ك ئه‌ندازه بایه‌خ به هه‌موو لایه‌ك بده‌ین، خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌زاره‌تێكی كوردستانییه پێویسته بایه‌خ به هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی دیكه بدات كه له كوردستاندا ده‌ژین، هه‌روه‌ها گرنگیشه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه هه‌بێت كه هاوشێوه‌ی ئێمه‌ن له ئێراق، ئه‌وه ده‌بێته هۆی زه‌مینه خۆشكردن بۆ ناساندنی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه له كوردستان هه‌یه، له‌چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ده‌بێته گۆڕینی رای خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به ئێمه، ئیشوكاری وه‌زاره‌ته‌كه دوور ده‌خه‌ینه‌وه له ئایدیۆلۆژیا، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی كاری كه‌لتورسازی ناكه‌ین ده‌بی ده‌رگا واڵا كه‌ین بۆ هه‌موو شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها ئێمه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌مه به گشتی سیاسه‌تی ئێمه‌یه سه‌باره‌ت به رۆشنبیری، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشه‌كه‌شی ده‌كه‌ین، ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره بۆخۆی به‌شدار بێت له دانانی به‌رنامه‌كاندا و ئه‌و كارانه‌ش به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بكرێت، بۆنمونه ئێمه له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه سیمینارێك له‌سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی بكه‌ین بیریشمان له‌وه كردۆته‌وه خه‌ڵاتی ئه‌و گۆڤارانه بكه‌ین، له‌و بواره‌دا چالاكییان هه‌بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه داوامان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كردووه لیژنه‌یه‌ك دابنێن بۆ دانی ئه‌و خه‌ڵاته چونكه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندن به‌و كاره له‌و كاته‌دا ئێمه رۆڵێكی سه‌ربه‌خۆییانه ده‌گێڕین، ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی دانانی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانین، له‌و كاته‌دا ئه‌م هێڵه گشتییانه له یاساكه‌دا جێگیر ده‌كرێت، دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسایه كار ده‌كه‌ین ئێستا سه‌قاڵی دانانی نه‌خشه‌ڕێین بۆ رۆشنبیری و لاوان هه‌ر بۆیه ئێمه بڕیارمان داوه كۆنفرانسی تایبه‌ت بكه‌ین بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێی لاوان و نه‌خشه‌ڕێی وه‌رزش ئێمه له هه‌ر كام له‌و بوارانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵێك پێشنیارمان بۆ هاتووه، له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین هه‌موو كاره‌كانی وه‌زاره‌تیشمان بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه له پێناو به‌فیڕۆدانی پاره نه‌بێت، تا پاره‌كان له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی راسته‌قینه‌دا سه‌رف بكرێت نه‌ك فیستیڤاڵی گه‌وره‌و قه‌به ئه‌نجام بده‌ین به‌بی ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت خه‌ڵكیش گله‌ییه‌كی زۆری هه‌یه.
میدیا: یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان كابینه‌ی پێشوودا ئه‌وه‌بوو كه به شێوه‌یه‌كی بی به‌رنامه پاره سه‌رف ده‌كرا بۆ رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشكار به‌بی بونی سیسته‌مێكی دیاریكراو ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنی ئه‌و بواره؟
-ئێمه لێژنه داده‌نێین بۆ ئه‌و كارانه هونه‌رمه‌ندان و شانۆكار و سینه‌ماكاران ئازادن له هه‌ر كارێك ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چالاكییانه به پاره‌ی وه‌زاره‌تی ئێمه ئه‌نجام ده‌درێت كه پاره‌ی گشتییه ئێمه نابێت به‌بی به‌رنامه ئه‌و پاره‌ی گشتییه سه‌رف بكه‌ین بۆیه له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه بڕیار له‌سه‌ر سه‌رف كردنی ئه‌و پارانه ده‌ده‌ین، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه هیچ هه‌ڵه ناكه‌ین ره‌نگه هه‌ڵه بكه‌ین و قبوڵی هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كیش ده‌كه‌ین من بۆ خۆم هه‌میشه له كاركردندا نه‌مویستووه بیانوو بۆ هه‌ڵه‌كان بهێنمه‌وه له ئێستاشدا هه‌روا ده‌كه‌ین، ئێمه باسی لیژنه‌مان كرد پێویسته ئه‌و لیژنانه ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت بۆ بڕیاردان راسته دواجار بڕیاره‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌ستی من وه‌ك وه‌زیر، به‌ڵام پێویسته ئه‌وانیش به‌رپرسیاره‌تییان له‌سه‌رشان بێت.
میدیا: وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چه‌ند جارێك گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد كه له بری وه‌زیرێك چه‌ند وه‌زیرێكی رۆشنبیریمان هه‌یه، خه‌ڵكانی دیكه كاری ده‌كه‌ن كه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری رۆشنبیریدایه ئایا تۆ وه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه‌سانی دیكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی تۆ به‌كاربهێنن؟
- كار و چالاكی رۆشنبیری چه‌ند لایه‌نێك ده‌یكات هه‌ندێكیان رێكخراوی مه‌ده‌نین و كار‌و چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و وه‌رزشیش ده‌كه‌ن ئێمه ناتوانین رێگا له‌وانه بگرین كار نه‌كه‌ن كاری ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بۆمان دیاریكراوه، پێویستیشه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ناوه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه حكومه‌ت له بواری رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزشدا ده‌یكات له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌ركه‌سی هه‌ر كارێك ده‌كات ئازاده، پێویسته هه‌ركارێك له‌ناو حكومه‌تدا له سنووری رۆشنبیری و هونه‌ر ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت هه‌تا وه‌زیری رۆشنبیریش مافی ئه‌وه‌ی نییه به ته‌نیا بڕیار بدات به‌ڵكو پێویسته لیژنه بڕیار له‌سه‌ر سه‌رفكردنی پاره بدات، به بڕوای ئێمه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه كار بكرێت چونكه ئێمه به‌ره‌و به دام و ده‌زگایی بوون ده‌چین كه‌واته ده‌بێت سنوور‌و چالاكی هه‌ر وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگایه‌ك دیاریبكرێت.
میدیا: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان میراتگری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشوودا چند جارێك تۆمه‌تبار كران به بوونی گه‌نده‌ڵی به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر بڵاوكرایه‌وه ئێوه وه‌ك وه‌زیری تازه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه به نیاز نین به‌و دۆسییانه‌دا بچنه‌وه؟
- ئه‌و مه‌سه‌لانه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به چاودێری داراییه‌وه دیاره زۆر شتیش ده‌وترێت نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان به‌ڵكو زۆر شوێنی دیكه‌ش به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌میشه وابێت، كاری وا هه‌یه گه‌نده‌ڵی نییه ده‌خرێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه كاری واش هه‌یه گه‌نده‌ڵییه به‌ڵام رۆژنامه‌گه‌ری ئێمه به گه‌نده‌ڵی نازانێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت كاره‌كان به‌پێی زانیاری دروست بێت ئه‌و كێشانه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسادا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كه‌سێكیش بی به‌ری نییه له هه‌ڵه له كابینه‌ی پێشوو و له ئێستاشدا حكومه‌ت چاوپۆشی نه‌كردووه له گه‌نده‌ڵی.
میدیا: ئێوه وه‌زیری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانن كه وه‌زاره‌تێكی فراوانه، هاوكات وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیشن ئایا ئه‌م دوو كاره كه دوو وه‌زیفه‌ی جیاوازن پێكه‌وه ده‌كرێت؟
- كاره‌كه ده‌كرێت به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌نووسانی ئێمه، به باشی نازانین سنووری كاركردنی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم چییه بۆ نمونه سه‌باره‌ت به ره‌وشی كاره‌با له بری ئه‌وه‌ی پرسیار له وه‌زاره‌تی كاره‌با بكه‌ن پرسیار له من ده‌كه‌ن وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌وه له ئه‌سڵدا كاری من نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تبار نه‌كرێین به‌وه‌ی كه زانیاری ناده‌ین به رۆژنامه‌نووسان هه‌ر وه‌ڵامیشم داونه‌ته‌وه، ئه‌ركی وته‌بێژی حكومه‌ت له راستیدا ئه‌ركێكی سنوورداره ئیشی ئه‌و ئه‌وه نییه ته‌داخولی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی حكومه‌ت بكات، بۆ نمونه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و بڕیارانه‌ی كه وه‌رگیراوه ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌و مه‌سه‌له سیاسییانه‌ی كه له سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تدا هه‌یه باس ده‌كات، نه‌ك ته‌داخول كردنی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان چونكه له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا وته‌بێژی خۆیان هه‌یه ئه‌وان ده‌توانن قسه له‌سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به خۆیانه‌وه بكه‌ن به‌ڵام هه‌ندێك جار ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین مه‌سه‌له‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پرس هه‌بووه، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه، پرسیار له ئێمه كراوه، كه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه به‌ڵام بۆ شاره‌زا بوونی هه‌موو لایه‌ك پێویستیمان به كات هه‌یه.
میدیا: به‌ڵام هه‌ندێك له وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان هیچ زانیارییه‌ك ناده‌ن بۆ نمونه وه‌زاره‌تی دارایی هیچ وته‌بێژێكی نییه هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ وته‌بێژی نییه، ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رای لایه‌نی حكومی په‌یوه‌ندی به شوێنی دیكه‌وه بكرێت ئێوه وه‌ك وته‌بێژی حكومه‌ت بیرتان له‌وه نه‌كردۆته‌وه ئه‌وه به باشی رێكبخرێت؟
- من پێم وایه وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیارنه وه‌ستاوه كه ئاراسته ده‌كرێت چونكه هه‌ندی پرسیار له هه‌موو دونیادا وایه كه وه‌ڵام نادرێنه‌وه راسته پێویسته هاوڵاتییان زانیاری‌یان هه‌بێت شه‌فافیه‌ت په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام سنورێكیش هه‌یه بۆ هه‌ڵس و كه‌وتكردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كاندا ئه‌مه له هه‌موو دونیادا وایه و له كوردستانیش به هه‌مان شێوه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر شه‌فافییه‌ت ده‌كات، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه زۆر ورده‌كارییه كه رۆژنامه‌نووسان ده‌یانه‌وێت بچنه ناویه‌وه، و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه ئه‌ركی ئێمه وه‌ك وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم نییه.
ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ رێكخستنی كاری وته‌بێژه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌رچه‌ند كه تا ئێستاش وته‌بێژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان قسه‌ی خۆیان كردووه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
میدیا: دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا؟
- ئه‌و پرۆسه‌یه به‌شێكه له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به رێگای دانوستان گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت گفتوگۆكان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌كرێن كه بنه‌مای ده‌ستووری و یاسایین و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كێشه‌كانی وه‌كو مادده‌ی 140 و كێشه‌ی نه‌وت و غاز كێشه‌ی بودجه ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان به رێگای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێكراوه پێوه‌رێكی دیكه‌مان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانه كه ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا.
میدیا: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێته په‌رله‌مانی كوردستان و وتارێكی دوور‌و درێژ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند راسته؟
- ده‌رگا كراوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێك له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باسی ئه‌وه ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م له به‌غدا چاوی به كۆمه‌ڵێك به‌رپرس كه‌وت له‌وانه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی ره‌وشی سیاسی كوردستان كراوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌توانێت زه‌مینه خۆشكه‌ر بێت بۆ دانوستانه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ها جوڵاندنێكه بۆ ئه‌و دۆسییانه‌ی كه دۆسییه‌ی ئاڵۆزن و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن، ماوه‌ی ده‌وێت بۆ رۆژو دوو رۆژ نابێت، ئێمه به سیاسه‌تی كاردانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا ناكه‌م به‌و په‌ڕی هێمنی سیاسی زمانی مه‌نتقه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا ده‌كه‌ین.
میدیا: وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌مریكا باسی له پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه كرد له به‌رانبه‌ردا مالیكی رایگه‌یاند ئێمه پابه‌ند نابین به‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مریكا به كوردی داوه، ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی تێكدانی گفتوگۆكان؟
- راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆشكی سپی راگه‌یاندنێكی سیاسییه گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه، گرنگی له‌وه‌دایه كه ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیداره به كێشه‌ی عێراقه‌وه به گشتی نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له عێراقدا بوو كاریگه‌ری ناوخۆی ئه‌مریكاشدا ده‌بێت و كه هه‌تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پێوه‌رانه به هه‌ند وه‌ربگیرێت، لایه‌نی كوردی به نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا ده‌كات ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه پێوه‌رمان نییه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نازول ناكات هه‌رچه‌نده هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیش بێت، ئێمه توندڕه‌ونین به‌ڵام له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوانه‌ش جیاوازییان هه‌یه، یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بوونمان به مانای توندڕه‌وییمان نییه بۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین چونكه سنووره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین هه‌ندی حاڵه‌ت هه‌یه هێڵی سووره ناتوانین بیبه‌زێنین هه‌رچه‌نده له سیاسه‌تدا فه‌نی مومكینات هه‌یه.
میدیا: هه‌ست ناكه‌ی هه‌ندی جار ئه‌و نه‌رمییه وه‌ك ته‌نازول سه‌یر ده‌كرێت واته لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌وه تێناگات؟
- ئێمه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین مافه‌كانمان ته‌نیا به دروشم نابێت، ئێستا گه‌یشتۆته سنووری جێبه‌جێكردن، ئێستا عێراق له پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تدایه، ئێمه كاتێك باسی مافی گه‌لی كوردتان ده‌كه‌ین به‌و مانایه ده‌بێت تێكڕای ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی كه ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنیاتنراوه ده‌بێت بگۆڕێت به‌تایبه‌تی كه عێراق میراتی ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری بۆ ماوه‌ته‌وه كه كار له‌سه‌ر ناوه‌ندێتی ره‌ها ده‌كا، كه ده‌بێت ئه‌و عه‌قلیه‌ته بگۆڕێت، پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی فیدراڵ پێویستی به كات هه‌یه‌و مروونه‌ت به مانای میوعه‌ت نییه له زمانی عه‌ره‌بییا ئه‌م دوو وشه‌یه جیاوازییان هه‌یه سیاسه‌تی نه‌رمی نواندن سیاسه‌تێكی باشه نه‌رمی نواندنیش پێوه‌ری خۆی هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر له‌و پێوه‌رانه ده‌رچووین خه‌ڵكی كوردستان لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات، لێره‌دا چه‌ند یه‌كڕیزی گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش به‌شداری كردنی خه‌ڵكی كوردستان گرنگه.
میدیا: هه‌ست ده‌كرێت كه سه‌ركردایه‌تی كورد بێ به‌رنامه‌یه‌كی پێوه دیاره له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ عێراق بۆ نمونه له كاتێكدا ئه‌وان ئه‌ڵێن له 17% بودجه‌مان ده‌وێت به‌ڵام راشیده‌گه‌یه‌نن كه كورد چوار ملیۆن و سی سه‌د هه‌زار كه‌سن كه ده‌كاته 12. 8% ئه‌وه بی به‌رنامه‌یی نییه؟
- یه‌كه‌مین شت بابه‌تی 17% رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه تا كاتی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سه‌رژمێری عێراق وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باره‌ت به چوار ملیۆن و سی سه‌د هه‌زار كه‌سه‌كه به‌پێی ده‌ستووری عێراق بنه‌مایه‌ك هه‌یه كه بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك یه‌ك كورسی هه‌یه، واته ئه‌و دووانه لێك جیاوازن، سه‌باره‌ت به كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به پێداگرتنی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا ئه‌وه چه‌سپێندرا كه به پێی سه‌رژمێری 2005 هه‌ڵبژاردن بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زیاده‌ی 2. 8% بۆ زیاد بكرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
