بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له هه‌ولێره و به‌تایبه‌ت له سه‌ر به‌ڵێنی خۆی چوین بۆ كۆیه به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرد عوسمان بانیمارانی پێگوتین كه بۆ كۆبوونه‌وه چوه بۆ سلێمانی، دواتر له هه‌ولێر واده‌مان دانا دوای چه‌ند سه‌عاتێك له چاوه‌ڕوانی له ناو باره‌گای لیستی گۆڕان له هه‌ولێر هه‌ڤپه‌یپینه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، لێره‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رچه‌نده داوای لێكراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی باش ده‌ناسێت بۆیه ناگه‌ڕێته‌وه ناویان.
میدیا: باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و ناوانه‌ی ئێوه وه‌ك لیستی گۆڕان داتانناوه وه‌ك كاندیدی لیسته‌كه‌تان له هه‌ڵبژاردنی ئێراقدا شیاونیین؟
- ئێمه تا ئێستاش دوا كاندیدی ئێمه یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه تا خه‌ڵك بزانێت كێیه‌وه تا ره‌خنه‌ی لێبگرێت، ره‌نگه له‌ملاو ئه‌ولا هه‌ندێك كه‌س پێشنیاركرابن و ره‌خنه‌ش له‌وانه گیرابێت، به‌ڵام لیستی كۆتای ئێمه تائێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، بڵاونه‌بوه‌ته‌وه، پێموایه نابێت ئێستا پێش واقعه‌كه بكه‌وین، ئه‌وانه ره‌خنه له‌و كاندیده‌كانمان ده‌گرن پێش روداوكه‌وتن. به‌ڵام له چه‌ند رۆژی داهاتوو ناوه‌كان دیاری ده‌كرێت.
میدیا: ئێوه كانیده‌كانتان چۆن دیاری ده‌كه‌ن پێوه‌رتان چییه بۆ كه‌سه‌كان؟
- ئێمه له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌مان هه‌یه، ئه‌و لێژه‌نه داده‌به‌زێت به پێی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌نجان له وه‌رزشكاران له بازرگانان، له مامۆستایانی زانكۆ.... هتد، به‌وشێوه‌یه لیژنه‌كه خه‌ڵك ده‌ستنیشان ده‌كات ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی هه‌ولێر ده‌سنیشان كردنمان هه‌یه‌و ده‌توانین كه‌سێك بگۆڕین به كه‌سێكی دیكه.
میدیا: ئاماده‌كاریه‌كانتان چۆنه ئایه پێشبینی ده‌كه‌ن بتوانن هه‌مان رێژه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنه‌نه‌وه؟
- به‌ڵێ به‌ڕای ئێمه كاتێك له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ده‌نگێكمان به‌ده‌ست هێنا ئه‌و ژماره‌یه كه‌می نه‌كردوه، به‌ڵكو زیادی كردوه، له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، له‌وانه هاوڵاتیانی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵات توڕه‌یه‌و حه‌ز به‌گۆڕان ده‌كات هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن له‌كوردستانیش نه‌یتوانیوه ئه‌و توڕه‌ییه ئاشت بكاته‌وه و خه‌ڵك ئاشت بكاته‌وه بتوانێت ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات، من ته‌سه‌ور ناكه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كارێكی واینه‌كردوه كه خه‌ڵك ئاشت بووبێته‌وه تا بێته هۆی په‌شیمان بوونه‌وه، جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، وه له به‌رانیبه‌ریشدا ته‌سه‌ور ناكه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵیه‌كی كردبێت كه خه‌ڵكی توڕه له گۆڕان زویرببێت و لێی هه‌ڵبگه‌رێته‌وه، بۆیه من پێم وایه كه توڕه‌بوونی خه‌ڵك به‌رده‌وامه و كاره‌باشه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌رده‌وامه هه‌نگاو هه‌نگاو رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، بۆیه ته‌سه‌ور ده‌كه‌م ده‌نگمان له هه‌ڵبژاردنی ئێستا له‌چاو هه‌ڵبژاردنی رابردوو باشتر ده‌بێت.
میدیا: به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شتێكی دیكه‌مان پیشان ده‌ده‌ن، باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌لێشاوی ئه‌ندامانی گۆڕان ده‌كه‌ن بۆ لای ئه‌وان؟
- بڕوام وایه ئه‌وه ره‌نگه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنبێت ره‌نگه بۆ ئێمه‌ش نه‌بێت به‌ڵكو بۆ لایه‌نی دیكه‌بێت، بۆ ئه‌وه وا پیشانی بده‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی خۆی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن گۆڕان بوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی ئێمه نایانناسین به راستی كه‌سێكیش نابینین گۆڕان بوبێت و گه‌ڕابێته‌و.
میدیا: هیچ كه‌س؟
- ئه‌وانه‌ی كه كادیر بوون گه‌ڕاه‌نه‌ته‌وه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت شه‌ش حه‌وتێك له هه‌ولێر، چه‌ند كه‌سێك له سلێمانی، ژماره‌یه‌كی كه‌من ئه‌وان موچه‌یان هه‌بووه كه‌هاتوونه ئێره (مه‌به‌ستی ناو لیستی گۆِانه) موچه‌كانیان بڕواه لای ئێمه‌ش موچه نییه، بۆ بژێوی ژیانی منداڵه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانه ئێمه ده‌یانناسین چونه‌ته‌وه. باقی دیكه ئێمه نایانناسین، ئێمه نه مه‌ڵبه‌ندمان هه‌یه، نه‌كۆمیته، نه لق، نه رێكخستن. ئه‌وه جه‌ماوه‌ره كێ ده‌زانێت كی گۆڕانه‌و كێ گۆڕان نییه، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی كه له ناو داموو ده‌زگاكانی یه‌كێتی و پارتی كارده‌كه‌ن زۆری ده‌نگی دابێت به گۆڕان دواتر ئێمه نازانین كێ گۆڕان ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رێت، نیو ملیۆن كه‌س ده‌نگی داوه به‌گۆڕان ئێمه 25 كورسیمان هێناوه. له كۆی چوار ملیۆن كه‌س نیووملیۆنی ده‌نگی به گۆڕان داوه ئه‌وجا كێ ده‌زانێت كی گۆڕانه، نه‌پارتی ده‌زانێت و نه‌یه‌كێتی ده‌زانێت هه‌تا ئێمه خۆمان نازانین كێ گۆڕانه، وه‌ك وتم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رین مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ئێمه دابێت ئیدی ئه‌ندامی ئێمه‌یه چونكه (به‌پێكه‌نینێكی زۆر) ئێمه هیچ ئه‌نداممان نییه تا بگه‌رێته‌وه، ئێمه په‌یڕه‌و پڕۆگرامان نییه ئێمه پارتی و یه‌كێتی نیین، تا بڵێن له پارتی چوه ناو یه‌كێتی و له یه‌كێتی چوه‌ناو پارتی، بۆیه ئێمه ده‌ڵێن نایانناسین، به ئاره‌زوی خۆیان ده‌توان ئه‌و شتانه بكه‌ن، ده‌كرێت پارتی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لق بكات بڵێت ئه‌وه هه‌موو گۆڕانه ده‌نگی به ئێمه داوه یان یه‌كێتی ده‌توانێن كۆ بوونه‌وه به مه‌ڵبه‌ند بكات بڵێت گۆڕانن، ڕه‌نگه واش بێت ره‌نگه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه یه‌كێتی پیشانی ده‌دات، ده‌نگی به‌ئێمه دابێت، به‌ڵام كه كۆی كردونه‌ته‌وه پرسی پێنه‌كردون ئه‌وه گۆڕانه یان نا، به‌ڵام دواتر له راگه‌یاندن به‌ناوی جه‌ماوه‌ری گۆڕان پیشانی ده‌دات، به‌گشتی ئێمه پێمان وایه بزوتنه‌وه كه‌مان له گه‌شه‌دایه نه‌ك له دابه‌زین.
میدیا:خه‌ڵك له كوردستان بۆئه‌وه سیاسه‌ت ده‌كات تا پێبگات، ئه‌گه‌ر ئێوه حیزب نه‌بن و موچه‌و په‌له‌و پایه‌شتان نه‌بێت، ئایه ده‌توانن به‌رده‌وام بن؟
- به‌ڵێ ده‌توانین، چونكه من پێم وایه پێویسته كه‌سایه‌تی تاكی كوردی بگێڕینه‌وه كه‌نه‌ماوه، كه‌سایه‌تی كورد له پێناو پاره و له پێناو پله‌و پایه كه‌سایه‌تی و رای خۆی له ده‌ستداوه، كه‌سی زۆرباش هه‌یه له ناو كورد كه ناتوانێت له په‌ڕله‌مان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كاندا رای راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ببڕێت، چونكه له به‌رانبه‌ر پاره‌دا ناچاره سه‌ردابنه‌وێنێت بۆ سیاسه‌تی ناوه‌ندی حیزبه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وایده‌بینین مانای وانییه پاره بتوانێت گۆڕانكاری بكات له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردندا، ئێمه پێمان وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌بده‌ئ و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه و نیشتمانه بێ پاره‌یی، پاره‌به ناعه‌داله‌ت به‌كارهێنان ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه ونیشتمانه‌كه‌ی، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه تاسه‌ر وابین، به‌ڵام ئێستا كات بوارمان پێنادات ببین به‌حیزب دیاره ئاسانه كه حیزب دروست بكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێت خه‌ڵك كۆببێته‌وه و په‌یڕه‌وپڕۆگرامێك بنوسین، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه نین كه به كه‌یفی خۆمان كۆبینه‌وه په‌یڕه‌وێك بنوسین و سه‌رۆك و سه‌ركرده و مه‌كته‌بی سیاسی و... هتد دابمه‌زرێنین، ئێمه شتی وا ناكه‌ین، ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كین داوای گۆڕانخوازی ده‌كه‌ین له سیسته‌می ئیداره‌ی كوردی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له قۆناغی هاتنه‌مه‌یدانی ئێمه‌وه روبه‌ڕوی دوو هه‌ڵبژاردن، بوینه‌وه یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ویدیكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراق، له كاتیكی وادا ئێمه بوارێك مان بۆ رێكنه‌كه‌وت كه بتوانین خۆمان رێكبخه‌ین دابنیشن بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین، چونكه له كۆنگره‌دا بڕیار ده‌دریت ئاراسته‌ی ستراتیژیه‌تت چۆن ده‌بێت، چۆن ئه‌ندام به‌شدارده‌بێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌و شتانه هه‌موو ماوه‌یه‌كی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین له‌و كاته‌دا كۆنگره بڕیار ده‌دات ئایه تۆ حیزبیت ئایدلۆژیای خۆت یه‌كلاده‌كه‌یته‌وه یان وه‌ك خۆت ده‌مێنیته‌وه، تا ئێستا بوارمان بۆ رێكنه‌كه‌وتوه، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ئێمه له داهاتوودا كۆنگره ده‌به‌ستین.
میدیا: هێزی ئێوه وه‌ك ئاماژه‌تان پێكرد به‌رهه‌می ئه‌و توڕه‌ییه‌یه كه خه‌ڵك له پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان خۆیان بگۆرن و ئه‌و توڕه‌بوونه‌یان هێوركرده‌وه ئه‌وكات ئێوه هێز له چیه‌وه وه‌رده‌گرن؟
- ئێمه رێك ئه‌وه‌مان ده‌وێت، هیوادارین پارتی و یه‌كێتی بێن به شه‌فافانه كار بكه‌ن دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پیاده بكه‌ن یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ن فیعله‌ن بودجه كه‌شف بكه‌ن كاری خزمه‌تگوزاری بكه‌ن گه‌شه به‌كه‌رتی گه‌شت وگوزاری بده‌ن بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری به‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه داوای ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و كارانه‌مان كرد مانای ئه‌وه‌یه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ كردوه، ئێمه نه‌خۆمان به به‌دیلی پارتی ده‌زانین نه به‌دیلی یه‌كێتی، ونه ئینقلابچیشین، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی میلله‌ته‌كه‌مان چاك ببێت، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی ئه‌وكاره بكه‌ن، ئێمه مه‌منونین.
میدیا: ئێوه له‌و ماوه‌ی كار كردنتاندا توانیوتانه چی بگۆڕن؟
-ئێمه ده‌سه‌ڵات نیین تا بتوانین گۆڕان بكه‌ین ئه‌گه‌ر گۆڕانمان پێبكرایه ئه‌وه دیاره ده‌سه‌ڵات بووین، ئێمه هاتوین به‌رنامه‌ی خۆمان وه‌ك مانیفێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین به پڕۆژه یاسا و پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین، ده‌نگی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته، ده‌توانن ره‌تی بكه‌نه‌وه ده‌شتوانن ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، ئێمه شه‌ڕی یاسایی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیان ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ته‌ئیدمان بكات و له‌گه‌ڵماندابێت ئه‌وه ئێمه مه‌منوونده‌بین، له خزمه‌تی خه‌ڵكداده‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یكات ئه‌وه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه خه‌بات ده‌كه‌یت، تارۆژێك ده‌توانین به‌رنامه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین.
میدیا:حكومه‌تی سێبه‌ر چی به‌سه‌ر هات؟
-حكومه‌تی سێبه هێشتا دروست نه‌بووه به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ماندایه له داهاتوودا دروستی ده‌كه‌ین.
میدیا: كاره‌كانی ئه‌و حكومه‌تی سێبه‌ره چۆن ده‌بێت؟
-ده‌توانیت له‌و كوتله‌ی په‌رله‌مان حكومه‌تی سێبه‌ر دروست بكه‌یت، حكومه‌تی سێبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌بێت كه به‌دواداچون بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، وه‌زیره‌كانی به‌هه‌مان شێوه بۆ نموونه وه‌زیری دارایت ده‌بێت چاودێری وه‌زیری دارایی ده‌كات وه‌زیره‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه چاودێری كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
میدیا: بۆچی دوای باس كردنی حكومه‌تی سێبه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆر توڕه‌بوو؟
-ره‌نگه هه‌زمكردنی بۆیان زه‌خمه‌ت بووبێت دیاه‌ر هه‌مووشتێكی نوێ به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵات پێی هه‌زم ناكرێت به‌ڵام ورده ورده ئاسایی ده‌بێته‌وه به‌لایانه‌و.
میدیا: له‌ماوی رابردودا نه‌وشیروان مسته‌فا یاداشته‌كانی خۆی بڵاوكردوه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه بوو سه‌رنجت چیه له سه‌ر ئه‌و یاداشتانه؟
- من هه‌موو شه‌ڕێكی راگه‌یاندن به‌كارێكی باش نازانم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كاك نه‌وشیروان بڵاوی ده‌كاته‌وه یاداشته‌كانی خۆیه‌تی ده‌رباره‌ی هه‌ركه‌سێك بێت له كوردستان ده‌بیت بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌وه مێژوه هیوادارم هه‌موو سه‌ركرده‌كان مێژووی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه.
كاك نه‌وشیروان كه یاداشتی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌یه هه‌زم كردنی قورسبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌وێته خانه‌ی ململانێوه و ته‌شه‌نوجات دروست بكات به‌باشی نازانم، هیوادارم ئه‌وشتانه له‌كاتێكدا بڵاوبكرێنه‌وه كه ئه‌وته‌شه‌نوجاته دروست نه‌كات.
میدیا: باس له‌وه ده‌كرێت نه‌وشیراون مسته‌فا كه یاداشته‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه هه‌ڵیده‌بژێرێت كه قسه له‌سه‌ر كێ بكات، به‌پێی هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌كه ئایه هه‌ڵبژاردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌م كاته‌دا چی له‌پشته‌وه‌یه؟
- من خۆم شتێك نابینم، به‌ڵام پێم وایه له‌و كاته‌دا بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دۆستایه‌تی باشتره له دوژمنایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌هه‌ركه‌سێك.
میدیا: له راگه‌یاندنه‌كاندا باس له نزیكی تۆ له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كرێت ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
-به‌ڵی ئێمه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و نزیكیمان هه‌یه، ته‌له‌فونمان هه‌یه.
میدیا:ئایه داوات لێكراوه بگه‌رێته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی؟
- (به‌پێكه‌نینه‌وه) من خۆم له ناو یه‌كێتی بووم هاتوومه‌ته ده‌روه، یه‌كێتی باش ده‌ناسم، له‌ناو یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی بووم سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان بوم، بۆیه كه‌س وه‌ك من یه‌كێتی ناناسێت، بۆیه كه له‌وی هاتووم ده‌مزانی یه‌كێتی چۆنه ئێستاش هیچ گۆڕانێك نه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی تا بگه‌رێمه‌وه، به‌ڵی داوام لێكراوه، به‌ڵام كه نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به جیاوازی بیروڕاوه هه‌بووه.
میدیا: چوار مانگی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستان چۆن ده‌بینی، جیاوازی له گه‌ڵ خولی پێشوودا چیه؟
- بوونی ئۆپۆزسیۆن بۆخۆی جیاوازیه، كه شتێكی ته‌ندروست و باشه جێگای دڵخۆشكه‌ره پێشنیار و پڕۆژه‌ی باشیشیان پێشكه‌ش كردوه.
میدیا: پڕۆژه یاسا و پێشنیار له‌لایه‌ن هه‌موو لیسته‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌چووه هه‌ست ناكه‌یت په‌رله‌مان به خاوی كاره‌كانی به‌ڕێ ده‌كات؟
- ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت مراوه‌غات بكات ده‌توانێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كات چونكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدایه ده‌توانن دوومانگ جارێك كۆنه‌بێته‌وه، به‌ڵام لیستی گۆڕان توانیویه‌تی كاری باش بكات، بۆ نموونه توانیویه‌تی پڕۆژه یاسای حیزبه‌كات پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسایه‌كی بۆ كابانی ماڵی پێشكه‌ش كردوه كه موچه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت په‌رله‌مان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزب بێته ده‌ره‌وه بۆئه‌وه په‌رله‌مان بتوانێت خۆی بێت بۆئه‌وه سه‌قفی زه‌مه‌نی دابنێت بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه پێشكه‌ش بكرێت، ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا تاوتوێ بكرێت، به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌توانێت تۆ پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش بكه‌یت ئه‌و شه‌ش مانگی دیكه دانیشتی بۆ نه‌به‌ستێت.
میدیا: واته پێویسته په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌ستكاری بكرێت؟
-به‌ڵی بێگومان ده‌بێت ده‌ستكاری په‌یڕوی ناوخۆی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نه‌توانن به‌ئاره‌زوی خۆیان هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك بیانه‌وێت بیخه‌نه پشتگوێی خۆیان، كه به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا هه‌م ده‌سه‌ڵات زه‌ره‌ر ده‌كات و هه‌م ئۆپۆزسیۆن و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه به‌زیانی خه‌ڵك ده‌شكێته‌وه.
میدیا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و شتانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد كه ئێوه ده‌تانه‌وه‌ێت ئه‌وكات ئه‌ركی ئێوه چی ده‌بێت؟
-ئۆپۆزسیۆن ئه‌ركی ئه‌وه نییه كه ده‌سه‌ڵات بڕوخێنێت، به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌مووكورتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ستی پێ ناكات، وه‌ك هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویست ده‌ستی بگرێت و رێگای پیشانبدات له‌رێگای شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن پێی بڵێت خزمه‌تگوزاری لێره نییه، پێی بڵێت ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌رچووه ئه‌و كه‌موو كورتیانه‌ی تێدایه بۆنموونه تا ئێستا له كوردستان یاسای موازه‌نه‌ی بودجه نییه، ئایه ده‌كرێت له وڵاتێكدا كه 18ساڵه خوی حكومه‌ی خۆی ده‌كات یاسایه‌كی گرنگی وه‌ك یاسای موازه‌نه‌ی بودجه‌ی نه‌بێت.
میدیا: ئایه به‌و شێوه‌ی كه بته‌وێت وه‌ك "هاوڕی خۆشه‌ویست رێگا پیشانی ده‌سه‌ڵات بده‌یت" ده‌توانێت كاریگه‌ریت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، له لاتێكدا له دنیا ئۆپۆزسیۆن به مانگرت و روژاندنی رایگشتی كاریگه‌ری دروست ده‌كات؟
- تۆ ئه‌گه‌ر كه‌موو كوڕیه‌كت هه‌بێت ئه‌گه‌ر شانت به‌قوڕبێت هاوڕێكه‌ت پێت نه‌ڵێت ئایه خۆت هه‌ستی پێده‌كه‌یت؟ كاركردنی ئۆپۆزشیۆنیش ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌بێت ده‌بێت به‌ده‌سه‌ڵات بڵێت ئه‌وه كه‌موو كورتیه‌كه‌ته، ئۆپۆزسیۆن هێزی نییه تا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات پێ بكات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر سه‌ری دانه‌نه‌واند و گوێڕایه‌ڵی ئۆپۆزسیۆن نه‌بوو ئه‌وكاته ئه‌ویش ده‌توانێت خۆپیشاندان و مانگرتن ئه‌نجام بدات.
به‌رنامه‌شمان بۆئه‌وه هه‌یه، به‌ڵام جارێ زووه هیوادارین حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی ته‌ماشای ئۆپۆزسیۆن بكات به‌چاوی دوژمنكارانه له ئێمه نه‌ڕوانێت به‌ڵكو به‌چاوی پێویستی بوونی ئۆپۆزسیۆن ته‌ماشای واقعه‌كه بكات، كاتێك كه تێگه‌یشتین ده‌سه‌ڵات وه‌ك دوژمن سه‌یری ئۆپۆزسیۆن ده‌كات و گوێڕایه‌ڵمان نابێت وه هیچ كام له‌و پڕۆژانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات گوێی بۆ ناگیڕێت ئه‌وگات ئێمه‌ش كار له سه‌ر وروژاندنی شه‌قام ده‌كه‌ین.
عوسمان بانیمارانی له ساڵی 1954 له قه‌زای كۆیه‌ی سه‌ربه شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1973 تا هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول پێشمه‌رگه بووه، دواتر له‌ساڵی 1981 بوه به پێشمه‌رگه، تا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چووه له خولی پێشوودا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بووه، له 3/12/2008ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ئێستاش یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
