به جه‌سته‌یه‌كی ورده‌وه كه هیچی له عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ده‌ستی زیاتر نه‌بوو، به كاركردن و ماندووبوون خه‌ریكی دابینكردنی قووتی خێزانێكی چوار كه‌سییه. ماوه‌یه‌ك تێبینیم كرد، به گورجی سه‌رقاڵی كاره‌كه‌ی بوو، زۆر سه‌رنجی راكێشام، به له‌شولارییه‌وه دیار بوو چه‌ند به ئیراده‌وه له‌گه‌ڵ ژیان له ململانێدایه و رازی نییه ژیان گه‌مه‌كه‌ی لێ بباته‌وه! به‌نێو خه‌ڵكه‌دا ده‌هات و ده‌چوو، ته‌واو ده‌یزانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانییه‌تی چییه و ده‌بێت چۆن به ئاكامی بگه‌یه‌نێت. چۆن نا، ئه‌و له ره‌واندزه‌وه بۆ په‌یداكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خێزان و دوو كۆرپه‌كه‌ی هاتۆته سلێمانی و شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵی كاركردنه، تا هێزی بازووه ورده‌كانی بفرۆشێت و پێداویستییه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی خێزانه‌كه‌ی پێدابین بكات.
لێی نزیك بوومه‌وه و ده‌ستی ده‌وقه‌م بۆ برد و سڵاومان له یه‌ك كرد.
- به‌ڕێزم تۆ له شاره‌وانی كارمه‌ندیت؟
● نا، من له‌م به‌نزینخانه‌یه كار ده‌كه‌م.
- له‌شت ساغ بێت، خه‌ڵكی سلێمانیت؟
● من خه‌ڵكی رانییه‌م و له ره‌واندز داده‌نیشم.
له دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م، ده‌ستی دایه‌وه خاكه‌نازه‌كه‌ی و دیسانه‌وه سه‌رقاڵی كاركردن بوه‌وه و كه‌مێك دوور كه‌وته‌وه. دووباره من چوومه‌وه بۆ لای و لێم‌پرسی:
- به‌رێزم ناوت چییه؟
● ناوم سه‌عدون زرار حه‌سنه، له ساڵی 1977 له دایكبووم.
- خێزان دروستكردووه؟
● به‌ڵێ خێزانم هه‌یه و دوو مناڵیشم هه‌یه،
- ئه‌و مووچه‌یه‌ی له رێگه‌ی ئه‌مكاره‌وه ده‌ستت ده‌كه‌وێت به‌شی پێداویستییه‌كانت ده‌كات؟
● له خوای به‌زیاد بێت باشه!
- ئه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه حكومه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامانی دابینكردووه؟
● نا وه‌لله، مانگی په‌نجا هه‌زار دیناره و به دوومانگ جارێك ده‌مانده‌نێ، مناڵێكیشی پێ به‌ڕێوه‌ناچێت.
- كاره‌كه‌ت له‌م به‌نزینخانه‌یه چییه؟
● لێره به شه‌و پاسه‌وانم و به رۆژیش كارگوزارم و ئه‌م ناوه خاوێن ده‌كه‌مه‌وه.
- هه‌ستت چۆنه، به‌سه‌ر كورته‌باڵاییه‌وه به ماندووبونی خۆت ژیانی خێزانه‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت و چاوه‌ڕێی ده‌ستی هیچ كه‌سێك ناكه‌یت؟
● هه‌تا بتوانم و كارده‌كه‌م و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت كار بكات و نایكات، ئه‌وه ده‌مبه‌ڵه!
- داوات چییه، كه تۆ به‌سه‌ر كورته‌باڵاییه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خێزانێكت له‌سه‌ر شانه و كرێچیشیت؟
● داوام ئه‌وه‌یه پارچه زه‌وییه‌كم بۆ دابین بكه‌ن، تا له كرێچێتی قووتار بم.
- ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان چی‌یان بۆ كردوویت، كه تۆ ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌یت؟
● وه‌لله تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووم، نه پارچه زه‌وییه‌ك، نه مووچه‌یه‌ك كه لایه‌نی كه‌می پێداویستییه‌كانمان دابین بكات.
كاكه سه‌عدون سه‌ركه‌وتوو بێت.
له دوای سوپاس، ده‌ستی دایه‌وه عه‌ره‌بانه‌كه‌یی و به له‌شێكی بچووك، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه، به هه‌نگاوی بچووك و به توانا و هیوایه‌كی زۆره‌وه بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ دوو كۆرپه‌كه‌ی رۆشته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
