رێناس عه‌لی:. شیعر له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت، تۆ له كام نه‌وه‌ی شیعردای؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. من له نه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانم وه‌كو سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنم به نووسین و خوێندنه‌وه به‌ڵام له بڵاوكردنه‌وه دوای راپه‌ڕینم، یه‌كه‌م شیعریشم له ساڵی 1992 له گۆڤاری (قه‌ڵا) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رێناس عه‌لی:. توانیوته له شیعره‌كانت رێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆت بدۆزیه‌وه؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. ئه‌وه ئیشی من نیه رێچكه‌ی شیعری خۆم ده‌ستنیشان بكه‌م، به‌ڵكو ئیشی ره‌خنه‌گره كه ده‌بی باسی شیعری من بكات و ده‌توانی ده‌ستنیشانی رێچكه شیعریه‌كه‌شم بكات، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ش نیه كه من هه‌وڵ ناده‌م شێوازی خۆم هه‌بێت له نووسین به‌ڵام هه‌موو شاعیرێك پێویسته خۆی بدۆزێته‌وه به جیاوازی له خه‌ڵكانی تر ده‌ربكه‌وێت.
رێناس عه‌لی:. ئایا سه‌ركه‌وت ره‌سول شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌ییه، چۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كوردستانی جێهێشت؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. من شاعیرێكی كوردم، به زمانی كوردی ده‌نووسم، نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆم خۆشده‌وی و قوربانیم بۆی داوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده كوردستان‌م به‌جی هێشت و بوومه شاعیرێكی (نا نه‌ته‌وه‌یی) .. !! ئه‌وه یه‌كه‌م جاره رۆژنامه‌نووسێك به‌وه تۆمه‌تبارم بكات، من كه كوردستان‌م جێهێشتووه به دوای قوڕبه‌سه‌ریه‌كانی خۆم كه‌وتووم، خیانه‌تم له وڵاته‌كه‌م نه‌كردووه، بگره وانه‌ی تاڵ و سوێری غه‌ریبی فێریان كردووم چۆن بێمه‌وه خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌م بكه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك وڵاتی خۆی به‌جێهێشت به خائین و نا نه‌ته‌وه‌یی تۆمه‌تبار بكرێت، ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌س ده‌بی بڵێن (نالی) شاعیر یه‌كه‌م خائین بووه، كه‌واش نیه، یان (په‌شێو) كه پاكترین و نه‌ته‌وه‌ترین كورده، یان (شێركۆ بێكه‌س) ... سه‌دان و هه‌زارانی تر، كه پێموایه ئه‌گه‌ر كوردتر نه‌بین ئه‌وه هیچمان له‌و خه‌ڵكانه كه‌متر نیه كه له وڵات ده‌مێننه‌وه ئه‌وه پێوانه نیه بۆ نه‌ته‌وه‌یی و نا نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئینسان، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش خه‌یاڵدانی به‌رته‌سك به‌رهه‌می هێناوه.
رێناس عه‌لی:. ئایا نووسینی بابه‌ت له بڵاوكراوه‌كان پێویسته بۆ شاعیر، راسته ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شاعیر نووسه‌ر نه‌بێت رۆشنبیر نیه؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. هیچ مه‌رج نیه شاعیر نوسه‌ریش بێت، بگره من بڕوام به‌وه هه‌یه كه شاعیر جگه له شیعر هیچ كارێكیش نه‌كات، به‌ڵكه ژیانی خۆی بۆ ئه‌ده‌ب ته‌رخان بكات، رۆشنبیر كه‌ی مانای ئه‌وه‌یه له گۆڤار و رۆژنامه‌كان شت بنووسێت ده‌به‌نگی یه نووسین له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئێستا به‌راورد بكرێت له گه‌ڵ كاری رۆشنبیری، چونكه ئه‌وه‌ی من ده‌بینم به‌رهه‌می نه‌خوێنده‌واریه و نینشانووسینه كه قوتابی قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی راهێنانی له‌سه‌ر ده‌كات.. ! یه‌ك ملیۆن وتارت بۆ ده‌هێنم هه‌مووی دێڕی یه‌كه‌می به (له دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 ده‌ستی پێكردووه و نیو ئه‌وه‌نده‌شت بۆ دێنمه‌وه كه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه نووسراوه، به شێوه‌یه‌ك بووه‌ته كڵێشه‌یه‌ك نه‌خوێنده‌وارترین كه‌س ده‌توانی بیهاوێته ناو رسته و بیست دێڕی له‌سه‌ر بنووسێت، ئه‌وه‌یه رۆشنبیری.. !
رێناس عه‌لی:. رۆلی بزاوتی ئه‌ده‌بی له شاری هه‌ولێر چۆن ده‌بینی؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. هه‌ولێر دابڕنیه له كوردستان و ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو كوردستان كاریگه‌ری به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌و ده‌نگه ئه‌ده‌بیانه‌ی له هه‌ولێر هه‌ن تا چه‌ند له بواری نووسین و بڵاوكردنه‌وه چالاكن، ئه‌وه ده‌ڵێم له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی پاشه‌كشه‌یه‌ك هه‌ست پی ده‌كرێت له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سمیناری ئه‌ده‌بی، كتێبی خراپ زۆرن، شاعیری خراپ زۆرتر بوونه، كه‌ی خوێندنه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌و پێشبڕكی شیعریانه و ئه‌ده‌بیانه‌ی ده‌كرێت رۆلێكی نیگه‌تیڤی هه‌بووه پاشه‌كه‌شیه، كتێب زۆر ده‌فرۆشێت به‌ڵام ناخوێنرێته‌وه، به كورتی من ئاسه‌واری ئه‌ده‌ب و و شیعر له هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی هه‌ولێر كه‌م ده‌بینم وه‌كو ئه‌وه‌ی له سلێمانی هه‌یه و هه‌ستی پی ده‌كرێت هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار هه‌نه و شاعیری باشیش هه‌نه، به‌ڵام ئه‌ده‌بی ئێمه تا ئێستا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كان دانه‌ناوه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێت من گه‌شبینم به داهاتوو ئه‌گه‌ر رێگری نه‌بێت كۆمه‌ڵێك گه‌نج به‌شه‌وقه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ تێكشكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه ئه‌ده‌بیه‌ی كه هه‌ولێر تێی كه‌وتووه.. !
رێناس عه‌لی:. ده‌ڵێن سه‌ركه‌وت ره‌سول له وته‌كانیدا وتوویه‌تی هیچ شاعیرێك به‌قه‌د من شاره‌زای شیعری لیریك نیه، ده‌كرێت رونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ییت؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. من وام نه‌وتووه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ش هه‌بی بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت:. وتوومه ئه‌وه‌نده‌ی من خۆم به شیعری (لیریك) خه‌ریك كردووه كه‌م كه‌س هه‌یه وا كاتی بۆ ته‌رخان كردبێت، كه‌م كه‌سیش ده‌بینم به قووڵی قسه له شیعری گۆرانی بكات چونكه شاره‌زاییه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت، قسه‌كردنیش له‌و بواره زۆر كه‌مه بۆیه حاڵی گۆرانی كوردی به‌و حاڵه‌ی ئێستا ده‌بینری! پێشموایه ئینسان پێویسته خاكه‌ڕابێت، ساده و ساكاربێت، ئه‌گه‌ر شتێك بزانێت نابێت بانگه‌شه‌ی زانینی زۆری بۆ بكات، سه‌باره‌ت به خۆم من یه‌كێكم له‌وانه‌ی ده‌مه‌وی شت فێربم ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و شیعری لیریك، چونكه زۆر هه‌ژارم له زانیاری ده‌رباره‌یان.
رێناس عه‌لی:. پێتوایه شیعر چۆن له‌ناو گۆرانی وتندا خۆی ببینێته‌وه؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. شیعر له گۆرانیدا پێویسته قاڵبی ته‌نگ و ته‌سك نه‌بێت و یه‌ك به قه‌باره‌ی خۆی بێت، هه‌ر ده‌رچونێك له قه‌باره و كێش به زه‌ره‌ری گۆرانیه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه، به مانایه‌كی تر شیعر نابێت بكرێته قوربانی ئاوازه‌كه یان ده‌نگی گۆرانی بێژه‌كه.
رێناس عه‌لی:. به كام شاعیر سه‌رسامی؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. ئێستا به‌رده‌وام (كه‌ریم ده‌شتی) ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ناسه‌ی شیعری ئه‌و سه‌رسامم ده‌كات و له‌پاش ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزیه‌ی شیره‌كانی ئێستا شتێك ده‌نووسێت كه ده‌توانم پێی بڵێم شیعری شیعر، به‌خیلی ئه‌ده‌یبانه‌ی پی ده‌به‌م چونكه رۆشنبیرێكی گه‌وره‌یه و شاعیرێكی جیوه ره‌فتاره، به‌رده‌وام له جوڵه‌دایه.
رێناس عه‌لی:. یادنامه به هه‌رسی به‌شه‌وه كاریگه‌ری چۆن بوو، له‌سه‌ر گوێگر به به‌راورد له گه‌ڵ فاته شێت؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. من ناتوانم كاریگه‌ری هیچ كام له شیعره‌كانم بده‌م، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان گوێگری خۆیان هه‌بوو، ده‌ستخۆشیم لێكراوه و ئه‌وه‌ی گرنگ بوو لای من ئه‌زمونێكی نوی بوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش هانم ده‌دات بیر له شتی جوانتر و به پێزتر بكه‌مه‌وه چونكه ئێستا لێپسراویه‌تی زیاتر له‌سه‌ره به جۆرێك كه به‌رهه‌مێكی تر پێویسته له‌وان باشتر بێت، من خۆم زیاتر گوی گری (فاته شێت) ــم.. !
رێناس عه‌لی:. به‌ڕێزتان ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر و تیپه هونه‌ریه‌كانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرین، تا چه‌ند توانیویه‌تت هه‌ستی ناسكی شیعر و كاری ئیداری فه‌رمانگه‌كه‌ت لێكتر جیابكه‌یته‌وه؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. ئیداری فه‌رمانگه‌ی حكومی هونه‌رێكی تره له ژیانی من، نازانم تاچه‌ند تییایدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم به‌ڵام به‌راستی ماندووی كردووم و ویژدانیشم زۆر ئاسوده‌یه، قه‌تیش له شیعردا نابڕێم، بته‌وێت و نه‌ته‌وێت كار له چه‌ند و چۆنی نووسین ده‌كات به‌ڵام هه‌ست ناكه‌م دایبڕیوم له نووسین، شیعر و ئه‌دبیات له‌گه‌ڵ ئیشه‌كه‌م ده‌بینم بۆیه به‌رده‌وامم، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌لای منه خه‌ڵكانێكن ئه‌هلی هونه‌رن.
رێناس عه‌لی:. چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌دای سه‌نته‌ره‌كان و ئایا گیر‌و گرفتان چییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی له لای ئێوه پاره وه‌رده‌گرن؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. گیر گرفت زۆرن بی سه‌روبه‌ریه‌ك هه‌ست پی ده‌كرێت له ئیش و كاره‌كان نه‌بوونی زانیاری و ژماره ته‌واوی سه‌نته‌ر و تیپه‌كان و نه‌بوونی به‌دواداچون به دوای چالاكیه‌كان ئه‌وانه گرفتن، له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیمان هه‌ست به خاڵی بی هێزی خۆمان بكه‌ین و سه‌ر له‌نوی داڕشتنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیان، سه‌ره‌تای كاری من ده‌بی، هیوادارم بتوانم رۆلی ئه‌و سه‌نته‌ر و تیپانه ئه‌كتیڤ تر بكه‌مه‌وه، هه‌موو ئامانجێكی من ئه‌وه‌یه چالاكی له رووی چۆنایه‌تیه‌وه به‌رهه‌م بهێنم، چونكه ئه‌ركی سه‌نته‌ره‌كان هه‌ر پاره وه‌رگرتن نیه، به میكانیزمی گونجاو ده‌توانین بیانكه‌ین به سه‌نته‌ری چالاك و هه‌ست به كاریگه‌ریان بكه‌ین له كۆمه‌ڵگای كوردستانی، هیوام وایه په‌یامی ئێمه‌ش بگات و به هه‌موو لایه‌ك بتوانین جی په‌نجه‌ی خۆمان به‌جی بهێڵین له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی خه‌ڵك.
رێناس عه‌لی:. له كۆتاییدا چیت ماوه؟
سه‌ركه‌وت ره‌سول:. هه‌ر بژین... سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
