(محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د) ناسراو به (محه‌مه‌د مه‌لا قادر) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له مه‌گه‌زینی ئه‌مجاره‌ی كوردستان راپۆرتدا، تیشكده‌خاته سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی ژیانی و باس له ناهه‌مواری و ناخۆشیه‌كانی گه‌نجێتی ده‌كات، هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه جگه له شله‌ی ساوه‌ر و چایه هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كیتر نازانێت دروست بكات، بوونی سیفه‌تی ره‌زیلیش له خۆیدا ره‌تده‌كاته‌وه.
كوردستان راپۆرت: تاچه‌ند ژیانی منداڵیت له‌بیرماوه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: منداڵێكی هێمن و زۆر به پرسیار بووم. له‌سه‌ر شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ منداڵان، دوو جار له‌لایه‌ن باوكمه‌وه لێدانم خواردووه، چه‌ند جارێك سه‌رم شكاوه و چه‌ندین جار سه‌ری منداڵانم شكاندووه، گه‌رچی شه‌ڕانی نه‌بووم، به‌ڵام گه‌ر شه‌ڕم پێفرۆشرابێت، ده‌ستمكردووه‌ته‌وه و ده‌ستی خۆم وه‌شاندووه و هه‌ڵاتووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی برای دیكه‌م نه‌بووه، بۆیه باوكم ده‌یگوت شه‌ڕمه‌كه، به‌ڵام گه‌ر شه‌ڕیان پێفرۆشتی، ده‌ستی خۆت بوه‌شێنه و راكه.
كوردستان راپۆرت: له گه‌نجێتیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كچدا خۆشه‌ویستیت كردووه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌ڵی، زۆریشم كردووه، تا ژنم هێناوه هه‌ر دڵداریم كردووه، به‌ڵام دڵداری سه‌رده‌می ئێمه زۆر پاك و دڵسۆزی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرا و پاشانیش بۆ هاوسه‌رگیری بوو، گه‌ر كچه‌كه‌شیان نه‌دایه به كوڕه‌كه، ئه‌وا ره‌دووكه‌وتن هه‌بوو، بۆیه منیش وه‌كو هه‌رگه‌نجێك دڵداریم كردووه و گه‌نجێتی كوڕه مه‌لایه‌تی و شێخایه‌تی نازانێت! ئه‌و كاته‌ش وه‌كو ئێستا ئاسانكاری وه‌ك ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت و .. هتد، نه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تیش هه‌بوو، (ده‌شتایی و بن دیوار و په‌نا و قوشبن) زۆربوون، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕ و كچ یه‌كتر ببینن.
كوردستان راپۆرت: قه‌ت له‌لایه‌ن كچانه‌وه ره‌فزت وه‌رنه‌گرتووه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: نه‌خێر، به‌ڵام كچێكم خۆشده‌ویست و پێكهاتبووین بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام كه‌سوكاری كچه‌كه و باوكی منیش رازی نه‌بوون، به‌داخه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌م سه‌ری نه‌گرت.
كوردستان راپۆرت: به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌ت ره‌فزت به كچان داوه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: نه‌خێر، شتی وا رووینه‌داوه و هه‌ستم پێنه‌كردووه.
كوردستان راپۆرت: ژیانی هاوسه‌رگیریت به‌خۆشه‌ویستی پێكه‌وه‌نا؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: نه‌خێر، به‌خۆشه‌ویستی نه‌بوو، به‌ڵكو خزمێكی خۆمان بوو، له‌منداڵییه‌وه یه‌كترمان ده‌ناسی و پاشانیش ژن به ژن بوو، من خوشكێكم هه‌بوو دامه ئه‌وان و ئه‌وانیش كچه‌كه‌یان دا به من، خۆشمده‌ویست، به‌ڵام به دڵداری نا. له ته‌مه‌نی (20) ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ریم پێكه‌وناوه، كه ده‌كاته ساڵی (1954)، هه‌رچه‌نده خێزانه‌كه‌م ته‌مه‌نی (14) ساڵان بوو، له من بچوكتربوو.
كوردستان راپۆرت: له یه‌كه‌م خێزانت چه‌ند منداڵت هه‌یه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: (7) منداڵم هه‌یه، كه (5) كوڕ و (2) كچن، سه‌رباز 49 ساڵه و دكتۆره، نازناز 46 ساڵه، د. نیاز 44 ساڵه، سه‌رفراز 38 ساڵه، ئاواره 35 ساڵه، پێشڕه‌و 29 ساڵه و تارا 27 ساڵانه.
گه‌رچی كچێكیترم كه ناوی گوڵنازبوو، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌یان كۆچی دواییكردووه، كچێكیتریشم ناوی دڵخواز بوو زۆر جوان بوو، ئه‌ویش له ته‌مه‌نی 6 ساڵی له‌به‌ر ده‌رگه‌ی قوتابخانه ئۆتۆمبێل لێیدا و وه‌فاتیكرد، كه بێ ئه‌ندازه ئه‌و كچه‌م خۆشده‌ویست و ئێستاش كه باسی ده‌كه‌م زۆر دڵته‌نگ ده‌بم.
كوردستان راپۆرت: ساڵی چه‌ند خێزانه‌كه‌ت كۆچی دواییكرد؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌داخه‌وه له ساڵی (1993) له شه‌ڕی ناوخۆدا، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئارپێچییه‌ك كه ئاڕاسته‌ی ماڵه‌كه‌م كرا، زۆر به‌سه‌ختی برینداربوو، گه‌رچی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی (موسڵ) مان كرد و بۆ ماوه‌ی 7 مانگ بێهۆش بوو، دواتر وه‌فاتیكرد، زۆر یه‌كترمان خۆشده‌ویست و هه‌رگیز دڵمان له یه‌كتری نه‌ڕه‌نجا، به‌ڕاستی نموونه‌ی ئافره‌تی به‌وه‌فا و به‌ڕێز بوو، ئێستاش به‌نیازم نامیلكه‌یه‌كی له‌سه‌ر بنووسم.
كوردستان راپۆرت: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانت چۆنه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: زۆر باشه، ئه‌وان دێنه لام و منیش ده‌چمه لایان، ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو نه‌خۆشبووم، به‌رده‌وام له نه‌خۆشخانه لامبوون.
كوردستان راپۆرت: كامیانت له هه‌موویان خۆشتر ده‌وێت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئه‌و كچه‌ی به ئۆتۆمبێل كۆچی دواییكرد، ئێستاش (ئاواره) م زۆر خۆشده‌وێت، ئه‌وانیتریشم خۆشده‌وێت، من كه‌سێكی زۆر عاتیفیم، ته‌نانه‌ت گه‌ر منداڵێكی پاك و خاوێن ببینم، خۆشمده‌وێت و حه‌زده‌كه‌م سه‌ری یان نێوچه‌وانی ماچ بكه‌م، چونكه روومه‌تی منداڵه‌كانی خۆشم ماچ ناكه‌م، سه‌ریان یاخود نێوچه‌وان یان ده‌ستیان ماچده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی منداڵه‌كه باش نییه.
كوردستان راپۆرت: ده‌ڵێن زۆر ئالووده‌یت به سارای كچته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئه‌و كچه‌شم زۆر خۆشده‌وێت و ئه‌ویش منی خۆشده‌وێت، من كه‌سێكی سۆزداریم له ژیاندا، ته‌نانه‌ت ده‌ستم نایه‌ت ئاژه‌ڵیش سه‌ربڕم، له ژیانمدا یه‌ك باڵنده‌م به تفه‌نگ كوشتووه، دوای ئه‌وه شه‌رتمكرد، هه‌رگیز ئاژه‌ڵ و باڵنده نه‌كوژم.
كوردستان راپۆرت: كه‌ی خێزانی دووه‌مت هێنا؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: پاش كۆچی دوایی خێزانه‌كه‌م، واته له كۆتایی ساڵی 1993 خێزانی دووه‌مم هێنا، ئێستاش زۆر یه‌كترمان خۆشده‌وێت و مامۆستایه و خه‌ڵكی كۆیه‌یه، هه‌ندێك براده‌ر و خزم بۆیان دۆزیمه‌وه، كچه مه‌لاشه، یه‌ك منداڵمان هه‌یه و ئه‌ویش (سارا) یه و ته‌مه‌نی 6 ساڵانه.
كوردستان راپۆرت: باس ده‌كرێت له كاتی هێنانی خێزانی دووه‌مت، منداڵه‌كانت رازی نه‌بوون و پێیان ناخۆشبووه تۆ هاوسه‌رگیری بكه‌یته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: نه‌خێر، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌مدا هه‌ندێكیان هاتبوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نه‌هاتبوون.
كوردستان راپۆرت: كه‌واته تووڕه‌بوون؟
محه‌مه‌دمه‌لا قادر: نازانم، به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌دا نه‌چووم، چونكه گه‌ر منداڵه‌كانم له هێنانی ژنی دووه‌مم تووڕه بووبن هه‌قی خۆیانه، چونكه دایكیان كۆچی دواییكردووه و عاتیفه‌یان بۆی هه‌بووه، به‌ڵام چی بكه‌م ناچاربووم، چونكه ژن ژیانه و ژیان دروست ده‌كات، ئاخر ژیان ناوه‌ستێت. ده‌نا ئاواته‌خوازبووم ئه‌و خێزانه‌م هیچی لێ نه‌یه‌ت و به هه‌موو ژنی دنیا نه‌مده‌گۆڕیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ده‌ربوو.
كوردستان راپۆرت: نازناوی (لاجانی) له چییه‌وه هاتووه، بۆچی تۆ ئێستا به‌و نازناوه بانگ ناكرێیت و (د. نیاز) ی كوڕت ئه‌و نازناوه‌ی هه‌ڵگرتووه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا شیعرم ده‌نووسی، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوومه فه‌قی و پاشانیش بوومه مه‌لا، زیاتر دۆستی زمانی عه‌ره‌بی بووم، بۆیه له سه‌ره‌تادا چه‌ند شیعرێكم به عه‌ره‌بی نووسی، به‌ڵام لێیان رازی نه‌بووم و بڵاوم نه‌كردنه‌وه، پاشان به كوردی شیعرم نووسی و له ساڵی 1967 شیعرم بڵاوكردووه‌ته‌وه، له شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌و كاته‌ی خۆم گۆڤاری (سه‌فین) م به‌ڕێوه ده‌برد، هه‌ر جاره‌ی شیعرێكم بڵاو ده‌كرده‌وه، له‌و كاته‌وه به شاعیر ده‌ركه‌وتم و نازناوی لاجانیم بۆ خۆم هه‌ڵبژارد، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه خه‌ڵكی ده‌شتی لاجانی ئێرانین، به‌ڵام باپیره گه‌وره‌مان كه ناوی (كاكه‌ڵڵا) بووه، عه‌شیره‌تی (بڵباس) بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه و پاشانیش له ده‌شتی مه‌خمور نیشته‌جێبوون، له ئێرانیش به‌لاجانی مه‌شهور بووم، چونكه له ئێران نازناو به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام له راپه‌رین كه به یه‌كجاره‌كی گه‌ڕاینه‌وه كوردستان، ناوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆم دانایه‌وه و دواتر نیاز كه‌چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و نازناوه‌ی هه‌ڵگرته‌وه، نازانم بۆ؟ ده‌بێت له خۆی بپرسن.
كوردستان راپۆرت: چه‌ند وڵاتت بینیوه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌س (ئێران، توركیا، سوریا، لوبنان، روسیا، ئۆزبه‌كستان، نه‌مسا و سین) م بینیوه.
كوردستان راپۆرت: رقت له چ كه‌سێك ده‌بێته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆ به زلزان و له‌خۆبایین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌م خۆشده‌وێن، كه ساده‌ن و به‌ڕێز و هێمن و له‌سه‌رخۆن، چونكه خۆشم زۆر رێز له خه‌ڵك ده‌گرم، ته‌نانه‌ت گه‌ر دوژمنیشم بێت.
كوردستان راپۆرت: له‌گه‌ڵ ئاییندا نێوانت چۆنه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: زۆر به‌دینم، هه‌موو نوێژه‌كانم ده‌كه‌م، مه‌گه‌ر له سه‌فه‌رێك یان بارێكی تایبه‌تدابم نوێژێك نه‌كه‌م، به‌رده‌وامیش رۆژو ده‌گرم و زۆریش رێز له مامۆستایان و زانایانی ئایینی ده‌گرم، چونكه باوكم مه‌لابووه و خۆشم بوومه مه‌لا، به‌ڵام مه‌لایه‌تیم نه‌كردوو بوومه مامۆستای قوتابخانه‌كان.
كوردستان راپۆرت: هیچ جار رێكه‌وتووه مه‌شروب بخۆیته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: له 11 ئازاری 1970 هه‌ندێك جار له بۆنه‌كان و داوه‌ته گه‌وره‌كاندا بیره و ئاره‌قم ده‌خوارده‌وه، به‌ڵام 30 ساڵ ده‌بێت ته‌ركم كردووه، مه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بۆنه‌یه‌كی گرنگ بیره‌یه‌ك بخۆمه‌وه، به‌ڵام وه‌كو مه‌شروب خواردنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئاره‌ق و وێسكی، نه‌خێر ناخۆمه‌وه.
كوردستان راپۆرت: ده‌ستی كابانیت چۆنه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ته‌نیا چایه ده‌زانم لێبنێم، شله‌ی ساوه‌ریش ئاسانه ده‌زانم دروستی بكه‌م.
كوردستان راپۆرت: حه‌ز به چ خواردنێك ده‌كه‌یت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: زۆر حه‌زم له ساوه‌ره به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و به‌تایبه‌تی شله‌ی ساوه‌ر، هه‌روه‌ها هێلكه و كفته و دۆڵمه و برنجیش، زۆر حه‌زم له خواردنی نانی ماڵه‌وه‌یه، چونكه له خێزاندا شانسم باشه، كابانن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وه‌ی ئێستاشم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستام كابانتره، ئه‌وه‌ی گرنگه زیاتر له 30 ساڵده‌بَیت رۆنی ته‌نه‌كه و حه‌یوانم نه‌خواردووه، ته‌نیا رۆنی زه‌یت ده‌خۆم.
كوردستان راپۆرت: ساڵانه یادی له دایكبوونی خۆت و منداڵه‌كانت و هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: هه‌رگیز هی خۆم نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ منداڵه‌كانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدابووم، ئه‌وانیشم نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌س هی سارا كچه بچوكه‌كه‌م نه‌بێت، كه ساڵانه به به‌رده‌وامی كردوومانه‌ته‌وه و ئاهه‌نگێكی بچكۆلانه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، هی خێزانه‌كه‌شم، رێك نه‌كه‌وتووه و نایكه‌ینه‌وه.
كوردستان راپۆرت: چ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: زۆر به‌كه‌می ئاره‌زوو له به‌كارهێنانی بۆن ده‌كه‌م، هه‌ر بۆنێك بێت كێشه نییه، به‌هۆی ته‌مه‌نه‌كه‌مه‌وه بۆ من زۆر گرنگ نییه.
كوردستان راپۆرت: حه‌زت له ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێكه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: (فوئاد ئه‌حمه‌د، تاهیر تۆفیق، محه‌مه‌د عارف جه‌زیری، شه‌ماڵ سائیب) ئه‌مانه له كۆنه‌كان و له نوێیه‌كانیش زۆر حه‌زم له ده‌نگی (عه‌زیر وه‌یسی، حازم بندیان و نوری گه‌رمانی) یه، له عه‌ره‌بیشدا (سه‌میره تۆفیق، ئوم كه‌لسوم) زۆریش حه‌زم له ده‌نگی (عایده شاعیر) بوو، شریته‌كانیشم هه‌بوون.
كوردستان راپۆرت: چه‌ند چاكه‌ت و پانتۆڵ و جلی كوردیت هه‌یه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: ره‌نگه 8 - 9 چاكه‌ت و پانتۆڵ، هه‌روه‌ها 3 رانگ و چۆغه‌ل و 1 قاتی خاكی پێشمه‌رگایه‌تیشم هه‌یه.
كوردستان راپۆرت: هه‌موو رۆژێك ریشت ده‌تاشیت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: رۆژێك نا رۆژێك ریشم ده‌تاشم.
كوردستان راپۆرت: ئه‌ی بۆ سه‌رتاشین كاتێكی دیاریكراوت هه‌یه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: هه‌موو مانگێك سه‌رم ده‌تاشم.
كوردستان راپۆرت: ژماره‌ی پڵاوه‌كانت چه‌نده؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: (41) .
كوردستان راپۆرت: حه‌ز له وه‌رزش ده‌كه‌یت، هانده‌ری كام یانه و هه‌ڵبژارده‌ی؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌ڵێ، پێشتر زۆرم ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا یاری ئاسنینی عه‌زه‌لی ده‌كه‌م، كه دكتۆر بۆی داناوم، هه‌موو به‌یانییه‌ك دوای وه‌رزش، نوێژی به‌یانی ده‌كه‌م و قورئان ده‌خوێنم، چونكه قورئان خوێندن وه‌رزشێكی زۆر باشه بۆمێشك، هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیام به‌نمره‌ی یه‌ك و به‌ڕازیلیش به‌نمره‌ی دووه‌م.
كوردستان راپۆرت: ده‌ڵێن كه‌سێكی ره‌زیلی؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: هه‌ستم نه‌كردووه ره‌زیل بم، ره‌نگه بگره‌وه بم، بگره‌وه‌ش جیاوازه له‌گه‌ڵ ره‌زیلی، حه‌زناكه‌م زیاده مه‌سره‌فی بكه‌م، گه‌رنا ره‌زیل نیم، به‌س كه‌یفم به زیاده مه‌سره‌فی نایه‌ت.
كوردستان راپۆرت: بگره‌وه‌ش به‌شێكی ره‌زیلی نییه؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: (به پێكه‌نینه‌وه) بگره‌وه ره‌نگه خزمی ره‌زیلی بێت.
كوردستان راپۆرت: هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت به‌م ته‌مه‌نه‌وه سارای كچت پێتده‌ڵی باوكه، له‌كاتێكدا نه‌وه‌كانت زۆر له سارا گه‌وره‌ترن؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: زۆر پێخۆشحاڵم، واتێده‌گه‌م خودای گه‌وره سارای كچمی له ئاسمانه‌وه وه‌كو دیاری بۆ منی ناردووه، منیش قبووڵم كردووه و زۆریشم خۆشده‌وێت، به‌رده‌وام دڵنه‌وایی ده‌كه‌م و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌م، گه‌ر رۆژێك سارا نه‌بینم و دووربم لێی، ناحه‌وێمه‌وه، هه‌رچۆنێك بێت به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
كوردستان راپۆرت: هۆكار چییه بۆچوونه‌كانی تۆ له مه‌كته‌ب سیاسی پارتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: له‌به‌ر چه‌ند شتێكه، له‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتی بووم، گه‌رچی پێشووتر دۆستی حزبی شیوعی بووم، به‌ڵام ئه‌ندام نه‌بووم و ئێستاش شیوعیم خۆشده‌وێت وه‌كو به‌رنامه، یه‌كێكیتر له هۆكاره‌كان ره‌نگه بۆ ته‌مه‌ن و راستگۆییم له كاره‌كانم و نزیكیم بێت له (مه‌لا مسته‌فا) و ماڵی بارزانی، هه‌رچه‌نده خاوه‌ن رای خۆمم له بڕیاردان.
كوردستان راپۆرت: رێككه‌وتووه رای تۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی پێچه‌وانه بێت؟
محه‌مه‌د مه‌لا قادر: به‌ڵی، زۆر جار رێككه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و پێی ناخۆش نه‌بووه، به كه‌می گه‌ر پێی تێكچووبێت بێت، چونكه ده‌زانی له خۆشه‌ویستی و راستگۆییمه‌وه‌یه.
كوردستان راپۆرت: له ژیانتدا به كێ سه‌رسامیت؟
محه‌مه‌دمه‌لا قادر: (مه‌لا مسته‌فا) كه ئاشقی بووم، (جه‌مال عه‌بدولناسر و عه‌بدولكه‌ریم قاسم)، گه‌رچی شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵی كردووه، مه‌سعود بارزانی و جۆرج بۆش و بۆشی كوڕی)، حه‌زده‌كه‌م ئێستاش له نزیكه‌وه بۆش ببینم، به (ئیمام خومه‌ینی) ش زۆر سه‌رسامم، ئه‌وانه هه‌مووی رۆڵی گه‌وره‌یان له جیهاندا بینیوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
