ئاماده‌كردنی - به‌شدار علی
په‌روه‌رده و فێركردن گرینگ‌ترین جومگه‌ی به‌روپێش چوونی كۆمه‌ڵگایه، به‌بی بوونی سیسته‌مێكی ته‌ندورستی په‌روه‌رده‌ی و دانانی كه‌سانی خاوه‌ن توانا و پسپۆری و شاره‌زایی له‌م بواره‌دا ناتواندرێت هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه، وه‌كو مامۆستا عباس ئاماژه‌ی پێكرد (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆرێك بڕیار و رێنمای گرینگی له بواری په‌روه‌رده ده‌ركردوه و كاری باشی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قَڵه جێبه‌جێكاره‌كان نه‌گۆڕاون، بۆیه نه‌مانتوانیوه بچینه پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌پێش چونی دونیا برۆین) ئه‌مجاره‌یان له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی په‌روه‌رده و رێگاچاره بۆ ده‌رچونی له‌م كێشه و گرفتانه، یه‌كێك له‌وم كه‌سانه‌ی كه زۆرترین كێشه‌ی بۆ دورست ده‌بێت چونكه به گووته‌ی خه‌ڵك به‌پێی رێنمای و یاساكان نه‌بێت هیچ كارێك ناكات، وه‌كو خۆی گووتی (ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بی مامۆستا نه‌بن و له‌ده‌وام دانه‌بڕێن مامۆستای زیاده‌ی گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانمان گواستومانه‌ته‌وه بۆ گه‌ره‌ك و قوتابخانه‌ی مناڵه هه‌ژاره‌كان به‌مه‌ش دووچاری ده‌یان هێرش و تاوانباركردن بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام سڵی لێناكه‌ینه‌وه چونكه ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه پێویستی به قوربانی هه‌یه، مامۆستا (عباس محمد به‌رزنجی) به‌رپرسی خۆیه‌تی و میلاك له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئه‌مجاره‌یان باس له كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كات (گرینگ‌ترین كێشه كه رووبه‌رووی ئێمه ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك داواكاری كاری نایاسایمان لێده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ناتوانین به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان كار بكه‌ین، چونكه هه‌ر له كۆنه‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ا وێران بوه و پێویستی به هه‌ولێكی جدیانه و دڵسۆزانه هه‌یه به‌بی گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان، بۆیه‌ش كاتێك به‌م شێوه‌یه كارده‌كه‌ین كه‌سانێكی زۆر گله‌ی و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و زۆر جاریش شتی ناخۆشتریشمان رووبه‌روو ده‌بێته‌وه
مامۆستا عباس به‌رزنجی به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له بۆچونه‌كان كه پێیان وایه حیزب ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌موو كارێك هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه گووتی (حیزب تاكو ئیستا رێنمایی كردووم كه به‌باشترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت و كاری باش و قانونی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك بكه‌م به‌بی جیاوازی، چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پشتگیری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت كردوه و رێگه‌م نه‌داوه له شوێنی تر مافیان بخورێت و پشتگیریم كردوون ده‌ست خۆشیان لێم كردووه، ئه‌وه خه‌ڵكی ئاساییه كه له‌شته‌كان ناگه‌ن داوایی كاری نا یاسایم لێده‌كه‌ن نه‌ك حیزب، بۆیه كاتێك باس له‌ده‌ست تێوه‌ردانی سلبی حیزب ده‌كه‌ری من گومانم هه‌یه و بروا ناكه‌م حیزب كادیره‌كانی خۆی هان بدات كاری نا یاسایی بكه‌ن و ببنه كه‌سێكی خراپ له كۆمه‌ڵگا به پێچه‌وانه‌وه حیزب هانی داوم باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵك بكه‌م، ئه‌وه كادیری په‌روه‌رده‌ی زه‌عیفه كاری خراپ ده‌كا و له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه، من سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵتم زۆرێك له‌به‌رێوبه‌ره گشتیه‌كان و هه‌تا به‌رپرسی به‌شه‌كانیش كه‌موكوڕییان هه‌بوه و ئه‌و به‌هانه‌یان بۆ كه‌مته‌رخه‌می كه‌موكوڕییه‌كانیان داتاشیوه گوایه ده‌ست تێوه‌ردان هه‌یه، به‌ڵی زۆرێك له‌كه‌سانی زه‌عیف و بی توانا به‌داخه‌وه له شوێنی زۆر هه‌ستیار داندراون و شایه‌نی ئه‌و جێگایه نین و ناتوانن كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، به‌به‌هانه‌ی جۆراو جۆر خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه ده‌كێشنه‌وه)
ئه‌و به‌رپرسه‌ی میلاكاتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر زۆر راشكاوانه دانی به‌وه‌دانا كه سیسته‌می په‌روه‌رده و عه‌قڵیه‌ته‌كانی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵه و كه‌موكوڕی زۆریان تیایه و له هه‌موو بواره‌كانی تر زیاتر پێویستی به گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه‌یه‌كی به په‌له و خێرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی ئێمه‌ش له دونیا دانه‌بڕێن و به باشترین شێواز په‌روه‌رده بكرێن، مامۆستا عباس به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و گووتی (بواری په‌روه‌رده له هه‌موو بواره‌كانی تر زیاتر به هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سی نوی و ده‌موچاوی نوی و ئه‌فكاری نوێیه و له‌م باره‌یه‌وه‌ش كه‌سانێكی زۆر هه‌ن و پرۆژه و به‌رنامه‌ی جوان و رێك‌و پێكیان هه‌یه، پێویسته ده‌رفه‌تیان بۆ بره‌خسێندرێن و ده‌ستیان بگیرێت و به‌رپرسیایه‌تیان بدرێتی، چ پێویست ده‌كات ده‌یان قه‌ید و به‌ندی قورس بۆ كه‌سه‌كان دابندرێت، ئه‌وه‌ش به‌شێكی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پۆست و به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌یه و نایانه‌وێن كورسیه‌كان به‌جێبهێڵن بۆ نه‌وه‌ی دوایی خۆیان، بۆیه مه‌رج و رێنمای قورس داده‌نێن، ته‌نانه‌ت زۆرجار ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان رێنمایی له گیرفانی خۆیان ده‌رده‌هێنن و كۆسپ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دیكه دورست ده‌كه‌ن بۆیه ئیستا ده‌بینین بواری په‌روه‌رده و فێركردن كێشه و گرفتی زۆره، بۆ نمونه ئیستا رێنمایی و بڕیاری سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ بوون به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت بگه‌ڕێن به‌دوایی كادیریكی په‌روه‌رده‌ی پێش راپه‌رین تا بیكه‌ین به به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده ئایه له ماوه‌ی 18 سالی ته‌مه‌نی حكومه‌تی كوردی نه‌یتوانیوه كه كادیری شاره‌زا و پسپوَر له په‌روه‌رده پیبگه‌ینێت تاكو پیویستمان به كادیری په‌روه‌رده‌ی پیش راپه‌رین هه‌بێت، به‌مه‌ش له‌لایه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵیه‌ته كۆنه‌كان و نه‌چونه پێشه‌وه له‌لایه‌كی تر كوشتنی ووزه و توانا و قابلیه‌تی كۆمه‌ڵێك گه‌نجه كه له‌دوایی راپه‌رین دورست بونه و هاتونه‌ته پێشه‌وه و چاویان له‌خزمه‌تكردنه و پێویست ناكات كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری نابه‌جی له پێشیان دورست بكه‌ن و ووزه و تواناكانیان بكوژرێت..
سه‌باره‌ت به جیاوازیكردن له‌نێوان قوتابخانه‌كانی گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان و كه‌می میلاك له‌م گه‌ڕه‌كانه و قوتابخانه‌ی گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و بوونی مامۆستای زیاده، عباس به‌رزنجی به‌رپرسی میلاكاتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر گووتی (ساڵانی پێشتر به‌داخه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ك بوونی هه‌بوو، زۆرێك له مناڵانی هه‌ژار به‌بی مامۆستا ده‌چونه قوتابخانه و ساڵیان به‌رێده‌كرد و قوتابخانه‌كانی گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زیاده‌یان هه‌بوو، ئێمه له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رووپێوێكی سه‌رتاسه‌ری و مه‌یدانیمان كرد و هه‌موو مامۆستا زیاده‌كانمان دابه‌شكرده سه‌ر قوتابخانه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دووچاری ناره‌زایه‌تی زۆرێك له خه‌ڵك بووین چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك كه‌سماندا، ده‌وامیان نه‌ده‌كرد یان به به‌شه وانه‌یه‌كی كه‌م له قوتابخانه‌كان دانیشتبون و مناڵانی هه‌ژاریش بی ده‌رس خوێندن ده‌هاتن و ده‌چون، بۆیه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌بێت ئه‌و دیارده بوونی نه‌ماوه و له‌مه‌ودواش بڕیارمانداوه زیاتر تركیز بخه‌ینه سه‌ر گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان و دابینكردنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری پێویست بۆیان، چونكه مناڵه هه‌ژاره‌كه پشت ته‌نها به مامۆستاكه‌ی ده‌به‌ستێت و سه‌رچاوه‌ی زانست و په‌روه‌رده‌ی ته‌نها مامۆستاكه‌یه‌تی)
عباس محمد به‌رزنجی له كوتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌عس زۆر دڕندانه كاری له بواری په‌روه‌رده كرد تا نه‌وه‌یه‌كی فاشی و ئیفلیج ببه‌خشێته كۆمه‌ڵكا و له‌داهاتوو بی جوڵه و داهێنان بێت به‌داخه‌وه به‌شێك له ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا، به‌ڵام با ئیستا ئێمه له‌م چوارچێوه ته‌قلیدییه بچینه ده‌ره‌وه و كار بكه‌ین به‌بی جیاوازی بۆ دورست كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندورست و پڕ جوڵه و داهێنان، چونكه زه‌مه‌ن ده‌ڕوا و ئێمه‌ش جێده‌مێنین، ئه‌مه‌ش ته‌نها به سیسته‌مێكی مۆدێرن و عه‌قڵیه‌تێكی جێبه‌جێكاری نوی هه‌یه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
