له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مسعود بارزانی) بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌ورووبه‌ری به پێویستمان زانی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای رواندز (سیروان سیرینی) ساز بده‌ین سه‌باره‌ت به هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم. هه‌رچه‌نده سیرینی ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه به‌ڵام به ساده‌یی و به‌هه‌ڵوێستێكی پڕ جۆش و كۆششانه‌ی خۆی و خه‌مخۆری بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه توانیویه‌تی به ماوه‌یه‌كی كورت بچێته نێو دڵ و ده‌روونی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و تێكڕای ده‌ڤه‌ر.. ئێمه چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێزیان كرده‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و دووان له‌مه‌ڕ ئه‌نجام و پێشهات و ئاكامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان. ئه‌ویش به سوپاسه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه...
* ده‌كرێت بزانین وه‌كو قایمقامی قه‌زای رواندز چ په‌یامێكتان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد؟
ـ سیروان سیرینی: بێ گومان به ناوی خۆم و تێكرای هاوشارانم له سنوری قه‌زای رواندز، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد بۆ تێڕوانینی پڕ بایه‌خیان بۆ شاری رواندزو دانیشتوانی و، كردنه‌وه‌ی به‌قه‌زا.
سه‌رۆك له‌ده‌سپێكی قسه‌كانیدا ئه‌مه‌ی به‌یان كرد كه (ڕواندزیه‌كان حه‌قی خۆیانه ببنه‌وه به قه‌زا. ئێمه ئه‌بێ مه‌منون بین ئه‌وان به‌قه‌زا ڕازی بن) .
دوای ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان بۆ ڕۆڵی مێژوویی ڕواندزو خه‌ڵكی شۆڕشگێری ئه‌و ده‌ڤه‌رانه كرد چ له‌بواری هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕاپه‌رینه‌كان چ له خزمه‌تكردنیان له بواره‌كانی لیده‌رشیپ و كارگێریدا..
ئینجا به بایه‌خه‌وه پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی پێنجه‌ممان له سنوری قه‌زاكه‌مان پێ ئاشنا كرد، وێرای ئه‌مه‌ش داخوازی و مه‌تڵه‌بی تێكڕای سنوره‌كه‌مان پێیان ڕاگه‌یاند.
* تێروانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم چی بوو بۆ په‌یام و داخوازیه‌كانتان؟
ـ سیروان سیرینی: دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌و دواتریش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری هه‌رچوار قه‌زاكه كۆبوویه‌وه، پۆزه‌تیڤانه ڕۆلی ئێمه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون بوویه‌وه كه‌وا په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌رمان به دروستی گه‌یاندۆته به‌رێزیان، ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌ڕێزیان بوو. بۆیه سه‌رۆك بارزانی گوتی: مه‌رج نییه هه‌رچی داوا ده‌كرێت جێ به‌جێ بكرێت. گرینگ ئه‌وه‌یه عه‌مه‌لیه‌ی بینا كردن به‌رده‌وام بێت و به دیراسه بێت. هه‌روه‌ها گوتی خه‌ڵك فێركردن و ڕاهێنانیان به "مووچه وه‌رگرتن وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌وا ژه‌هریان بده‌یتێ". پێویسته خه‌ڵك فێری ئه‌وه بكرێت بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت و پشت ئه‌ستورو قایم بن به ئیعتیماد كردنه سه‌ر خۆیان. ئینجا بایه‌خدان به‌كشتوكاڵ و هاندانی خه‌ڵك بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دیهاته‌كانیان و ته‌رخان كردنی سلفه‌ی عه‌قار بۆیان.
* ئامانج له سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم چی بوو؟
ـ سیروان سیرنی: به تێڕوانینی من، سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆ: له‌مانه سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنه به چاكسازی و به موئه‌سه‌ساتی كردنی دام و ده‌ستگاكانی حكومه‌ت و ته‌لقین و ڕاهێنان له‌سه‌ری. هه‌روه‌ها دیراسه‌كردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه له نزیكه‌وه ئه‌میش به گوێگرتن له‌ڕاو بۆچوون و پێشنیار‌و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌تایبه‌ت له‌م پنكه پۆڵایه كه به‌درێژایی دیرۆك بێشكه‌و لانه‌ی شۆڕشه‌كان بووه. ئینجا شیكردنه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و ووڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت، ئینجا وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و ئاقارێكی ئیجابی بوون، به‌بوون به ژماره‌یه‌كی قورس و سه‌نگ له‌سه‌ر حیسابات و مه‌حافیله نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
هاوكات په‌یامێكی گرینگ‌یان سه‌باره‌ت به دووا هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسی كه‌ركوك و چه‌ند شتێكی دی ئاراسته‌كرد، دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین موساوه‌مه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن، وێڕای فشاری سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی و ناوخۆ كه ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووس سازه‌و په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه. له‌و میانه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شۆڕشێكی ته‌واو له‌سه‌ر كه‌ركوك كراوه‌و، قابلی قه‌بوڵ نییه وا به‌ئاسانی وازی لێ بهێنرێت. به‌ڵكو جیا كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له لایه‌ن حكومه‌تی فیدرال خۆی له‌خۆیدا خیلافی قانونه. هه‌روه‌ها زه‌نگی خه‌ته‌رناكیدا له دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاگادار كردنه‌وه لێ ی وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو كه به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی سه‌رۆك بوون له‌م سه‌ردانه.
* ڕاو لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆك سه‌باره‌ت به حزب و حكومه‌ت چۆن بوو؟
ـ سیروان سیرینی: سه‌رۆك بارزانی ئه‌مه‌ی دركاند كه ئه‌رك و رۆڵی حزب بۆ ڕزگار كردنی میلله‌ت و پێكهێنانی كیانێك بووه ئه‌میش به‌گیان فیداو خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆر، له ئاكامی ئه‌و تێكۆشان و خه‌باته‌ش حكومه‌ت هاتۆته كایه‌وه بۆیه پێویسته یاسا به‌رقه‌راربێت و حزب پاڵپشتی حكومه‌ت بكات بۆ به‌سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و موئه‌سه‌ساتی كردنی دام و ده‌زگاكانی. ئاماژه‌یشیدا به دووركه‌وتنه‌وه له‌بیر ته‌سكی و ته‌سكبینی حزب به‌ڵكو به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین ئه‌و كیانه بپارێزین به پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی گه‌ل و پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌و یه‌ك ڕیزی میلله‌ت به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر.
* دیارده‌ی ئالوده‌بوون به مادده هۆش به‌ره‌كان چۆن باسی لێوه‌كرا؟
سیروان سیرینی: به‌ڕێزیان زۆر به‌تووندی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له خه‌ته‌رناكه دوواو، ئیدمانی به بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی ترسناك وه‌سفكرد! مه‌سه‌له‌ی ئیدمان (ئالوده‌بوانی تلیاك و ده‌رمانه هۆش به‌ره‌كان) له‌سه‌رانسه‌ر جیهان ئیجرائاتی توند‌و تایبه‌تی له‌ته‌كدا ده‌كرێت. ئه‌و زۆر به توندی هه‌ڵوێستی نواند كه ده‌بێت قورسترین سزا بۆ به‌كاربه‌رانی دابنرێت. گوتی: ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌كی یه‌كجار ترسناكه‌و پلانێكی دووژمن كارانه‌ی مه‌دروسه. وای وه‌سفكرد كه وه‌ك بۆمبێك له‌ناوماندا هه‌میشه له ته‌قینه‌وه دابێت و به‌رده‌وام خه‌ڵكی بكاته قوربانی. گوتیشی ئه‌وانه‌ی تیجاره‌ت به‌م ماددانه ده‌كه‌ن له‌هه‌موو دووژمنێك دووژمنترن. له‌هه‌موو خائینێك خائینترن.
* په‌یامی مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه چی بوو؟
ـ سیروان سیرینی: دیاره موژده‌ی ئاینده‌یه‌كی زۆر گه‌شی به ئێمه‌و تێكڕای گه‌له‌كه‌مان به خشی، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی به‌رێزیان بۆ ئه‌وڕوپا به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی سیاسی و بازرگانی كه‌وا ده‌بنه مایه‌ی دابین كردنی زه‌مانه‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌ندروسته‌كانی ووڵاتانی جیهانی و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی پڕشنگدار بۆ گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسی ئه‌و هێله بازرگانیانه‌ی كرد كه‌وا ده‌بێته مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ریای خه‌زه‌ر به ده‌ریای سپی ناوه‌راست كه له‌مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران به ڕێگای هاملتۆندا تێده‌په‌رێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێی مه‌رزه‌كانی دی كوردستان.
* ده‌كرێت بزانین ئه‌و داخوازیانه چی بوون كه له حزوری به‌رێزیان پێشكه‌شتان كردن؟
ـ سیروان سیرینی: كۆمه‌ڵێك داخوازی..
له‌مانه:
1- هێنانه‌كایه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌ی ئاكۆیان و ناحیه‌ی به‌رزێوه.
2- ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و، بواری ته‌ندروستی و، رێگاوبان و كۆنكرێت كردنی كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ناو سه‌نته‌ری قه‌زاو شار‌و شارۆچكه‌كانمان.
3- جێ به‌جێكردنی راپۆرتی شاره‌وانی ڕواندز بۆ پلانی ساڵی (2010) .
4- دروست كردنی به‌نداوێك له گه‌لی ڕواندز، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو دۆڵی گه‌لی و خه‌ره‌ندی ڕواندز به ئاو. دیاره ئه‌مه‌ش كه‌ڵك و سوودێكی یه‌كجار زۆری ده‌بێت بۆ سامانی سروشتی هه‌م له گلدانه‌وه‌ی ئاو بۆ دروست كردنی كاره‌با تا هه‌بوونی ده‌ریا، گه‌شت و گوزار، كشتوكاڵ. له‌وه‌ڕگا بۆ مه‌ڕو ماڵات.
5- دروست كردنی مۆزه‌خانه.
6- دانانی پرۆژه‌ی كارگه‌ی دۆشاو.
7- نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی پاشای گه‌وره.
8- هێنانی به‌رنامه‌و هه‌بوونی پرۆژه بۆ دروست كردنی خانووبه‌ره بۆ دێهاته‌كانمان.
9- دروست كردنی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك له ڕواندز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی كارگێری و تد...
* ئه‌و پرۆژانه‌و خزمه‌تگوزاریانه چین كه‌تا ئیستا جێ به‌جێتان كردوون؟
ـ سیروان سیرینی: له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونمان تا ئیستا توانیومانه له‌و ماوه كه‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی به‌رچاوو موته‌وازیعانه جێ به‌جێ بكه‌ین. هاوكات ڕه‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتووه بۆ جێ به‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی تر له‌مانه:
1- وه‌رگرتنی ڕه‌زامــه‌ندی لــــه لایه‌ن ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم/كابینه‌ی پێنجه‌م بۆ ڕاكێشانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ دۆڵی ئاكۆیان و دۆڵی منجه‌ل و دۆڵی خانه‌قا.
2- دروست كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی (11) یانزه یاریگای وه‌رزشی.
3- قیرتاوكردنی لۆفه‌و كۆڕبه‌كانی ڕواندز.
4- دروست كردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی قونگره‌ی شه‌مامێ.
5- دابینكردنی كۆمه‌ڵێك ئامێرێ وه‌ك (شۆفڵ و گرێده‌رو حه‌فاره) .
توانیمان زیاتر له (80) هه‌شتا پرۆژه‌ی جۆراوجۆر له كردنه‌وه‌و خۆشكردن و پاك كردنه‌وه‌ی ڕێگاو دروست كردنی یاریگاو خاوێن كردنه‌وه‌ی زه‌وی و زاری گونده‌كان بۆ تێكڕای دێهاته‌كانی سنوری قه‌زاكه‌مان جێ به‌جێبكه‌ین. تاڕاده‌یه‌كی باش توانیمان ڕێگا بۆ ناو ڕه‌زو باخچه‌كانی دێهاته‌كان ببه‌ین.
6- چاك كردنه‌وه‌ی ڕێگای ده‌روازه‌ی بێخاڵ.
7- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ كۆنكرێت كردن و دروست كردنی زێرابه‌كانی هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕواندز، وه‌كو (گوڵان، ئازادی، نه‌ورۆز، مێگر) .
8- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای ڕواندزو، دروست كردنی بینایه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌باو، وه‌رشه‌ی ڕواندزو، دابین كردنی چه‌ندین محاویله بۆ ناو سه‌نته‌ری ڕواندز.
9- چاك كردنه‌وه‌و دابین كردنی موه‌لیده‌ی كاره‌با بۆ تێكڕای گونده‌كانی سنوری قه‌زاكه‌مان.
10- ڕاكێشانی هێلی ئاو‌و، چاك كردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی له‌نێو سه‌نته‌ری قه‌زاو دێهاته‌كان.
11- كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له ئاریشه‌و كێشه‌كانی بواری په‌روه‌رده.
12- وه‌رگرتنی بڕیاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان.
13- كردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ خانه‌ی ڕواندز.
12- دروست كردنی قوتابخانه‌یه‌كی (18) پۆلی بۆ گه‌ڕه‌كی پاشای گه‌وره.
13- كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری.
14- دروست كردنی چایخانه‌یه‌كی كه‌لتوری.
15- دابین كردنی ئۆتۆمبیلی تانكی ئاو.
15- هێنانی (2) ترومپای ئاو بۆ پرۆژه‌ی ئاوی ڕواندز.
16- دروست كردنی په‌یژه‌و قادرمه‌كانی ناو شاری رواندز.
17- پێشكه‌ش كردنی (400) چوار سه‌د په‌رتووك به په‌رتووكخانه‌ی ڕواندز.
18- دانانی به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی (13) شه‌هیدو ئه‌نفال كراوانی رواندز.
19- چاندنی (900) نه‌مام و مێرغوزار.
* په‌یوه‌ندی ده‌ڤه‌ره‌كه‌تان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر چۆن و به چ ئاراسته‌یه‌كه؟
ـ سیروان سیرینی: په‌یوه‌ندیه‌كی برایانه‌و دۆستانه‌و شكۆدارانه‌یه. پارێزگار به چاوی ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكارو هاوڕێبازانی ده‌كا. هه‌میشه وه‌ك یه‌ك تیم كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ركه‌وتووانه پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی ووڵات و نیشتیمان جی به‌جێبكه‌ین. هه‌ردوو لامان پێشمه‌رگه‌ی ڕێبازێكین. گیان له‌سه‌ر ده‌ستین له پێناو گه‌یاندنی په‌یامی ئاوه‌دانی و خزمه‌ت كردن به هاونیشتیمانیانی ووڵاته‌كه‌مان به‌باشترین شێوه. له‌م سه‌ردانه‌ی دوایی به‌رێزیان، به‌ڵێنیاندا كه سه‌ردانێكی تایبه‌تیمان بكه‌ن له‌قه‌زای ڕواندز، تاكو له نزیكه‌وه پێداویستی و كه‌م وكوڕیه‌كانمان ببینێت و بڕیاری چاره‌سه‌ركردنیان بدات.
جێ ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئاماژه به‌لێدوانێكی به‌ڕێزیان بكه‌ین له‌مه‌ڕ ڕۆلی خزمه‌ت كردنمان له‌ناوچه‌كه: (جه‌نابی قایمقام له شوێنی من ڕۆلی پارێزگار ده‌گێرێت له ڕواندز) . ئه‌م په‌یڤه جێ ی شانازیمانه‌و به‌رز نرخاوه. ئیدی ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وترو تۆكمه‌ترو ڕێزدارانه‌تر وه‌رده‌چه‌رخێت له‌پێناو فه‌راهه‌مهێنانی خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست له‌ناو ده‌ست و ته‌وه‌كولیش به‌خوا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
