به‌شی یه‌كه‌م 1-2
قادر ره‌شید "ئه‌بو شوان" وه‌ک کادرو سه‌ركرده‌یه‌کی دێرینی حزبی شیوعی له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌سویده‌وه باسی ئه‌مرۆ و دوێنێی حزبی شیوعی ده‌کات جارێكی تر له هه‌ندێك وردهكا
ری شه‌ری پشت ئاشان ده‌دوێت باردۆخی ئه‌مرۆی حزبه‌که‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌موو سه‌رکردایه‌تی شیوعی.
نه‌وشیروان یه‌کێکه له قوتابییه هه‌ره دڵسۆزه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی پێی ئه‌ڵێن جه‌لالیزم.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هاوکاربوون بۆ یارمه‌تی یه‌کیه‌تی له‌شه‌ڕی پشت ئاشان له کاتی شه‌ڕه‌که‌دا (حدکا) له نێوان به‌عس و یه‌کیه‌تیدا ته‌ته‌ر بوو
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان خۆی ئاره‌زووی ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی نه‌بووایه ئه‌یتوانی زۆر به ئاسانیی خۆی له‌و قه‌سابخانه‌یه دوربگرتایه و نه‌یکردایه
پاش 26 ساڵ له سیاسه‌تی تۆڵه به سه‌بره‌یان که دروشمی نه‌وشیروان بوو له هێرشه‌که‌یدا بۆ سه‌ر پشتئاشان ئه‌یبینین چۆن یه‌کیه‌تی (تۆڵه به په‌له‌یه!) له نانبڕینی قوتابییه دڵسۆزه کۆنه‌کانی خۆیدا که خه‌تیان گۆڕیوه
حیزبی شیوعی ڕۆڵێکی که‌می بینیوه له ناوزڕاندنی نه‌وشیروان له کوشتنی دیله‌کاندا له کوشتنی خو‌شکه عه‌زبی حالوب (ئه‌حلام) دا به زیندویی و بڕینی په‌نجه‌ی ده‌ستی بۆ دزینی ئه‌ڵقه‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیق یه‌کێک بووه له سه‌رکرده‌کانی هه‌ڵمه‌تی قه‌لاچۆکردنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی له کاره‌ساته‌کانی هه‌کارییدا.
حیزبی شیوعی نه‌ک هه‌ر که‌مته‌رخه‌مه ته‌نانه‌ت خۆشی له خوێنڕشتنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ڕ کردووه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و فه‌خری که‌ریمیشیان کرد به ڕاوێژکاری جه‌لال تاڵه‌بانیی
رزگار ره‌زا چوچانی: هه‌ر چه‌نده جه‌نابت كتێبێكت له باره‌ی پشتئاشانه‌وه نوسیوه (پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا)، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌ر به نه‌وشیروان بیانوو بۆ پشتئاشان ده‌هێننه‌وه و مام جه‌لال به خه‌تابار ده‌زانن، ئایا سه‌رپه‌رشتیاری شه‌ڕه‌كه چه‌نده رۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه به‌و راده‌یه خوێناوی و گه‌وره‌بێ؟
قادر ره‌شید: هێرشه خوێناوییه‌که‌ی یه‌کیه‌تی له ساڵی 1983 دا، گرتنی پشتئاشان، قه‌ڕناقاو و ئاشقوڵکه‌ی لێکه‌وته‌وه و به بڕیاری سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان بووه.
خدر مه‌عسوم له چاوپێککه‌وتنێکی له گۆڤاری لڤین دا، به ئاشکرا ئه‌ڵێت (په‌لاماردانی پشتئاشان به بڕیاری سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی بووه) . ئه‌وه ڕاستییه‌کی مێژووییه و چووه لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی مێژووی یه‌کیه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئه‌بووایه خدر ئه‌وه‌شی بووتایه که ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر پشتئاشان، بڕیار و هاوکاریی به‌عسیشی تیادا بوو.
له پرسیاره‌که‌تاندا ئه‌وه ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌بێت نه‌وشیروان، یان سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی، یه‌کێکیان به بێ تاوان له‌و کاره‌ساته خوێناوییه ده‌ربازیان ببێت! به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نیه، به‌پێی هه‌موو دابونه‌ریتێک و هه‌موو یاسایه‌کی تاوان، ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی پشتئاشان، له ئه‌ستۆی هه‌ر یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسای یه‌کیه‌تییه، له جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه تا نه‌وشیروان و هه‌موو ئه‌وانی تر له نێوان ئه‌و دووانه‌دا، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وشیروان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی کردووه، به‌شی شێری له‌و خوێنڕشتنانه به‌رئه‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر خۆی ئاره‌زووی ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌یتوانی زۆر به ئاسانیی خۆی له‌و قه‌سابخانه‌یه دوربگرتایه و نه‌یکردایه!
رزگار ره‌زا چوچانی: ئێوه‌ش باستان کردووه ئه‌وه‌ی کرا هه‌وڵی نه‌وشیروان بوو بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی به‌دیل گرتنه‌که‌ی پێم وایه پێتان وایه گرتنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له بالیسان به‌ده‌رفه‌تی ئه‌م تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زانییوه چونکه ده‌ڵێی نه‌وشیرانیان به‌دیلی گێڕاوه و ئه‌ویش ویستویه‌تی ڕه‌سوڵ مامه‌ند بگرێت و به‌لادێکاندا بیگێڕێت؟؟
قادر ره‌شید: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یزانی که سۆشیالیست و پاسۆک باره‌گایان له قه‌ڕناقاو و ئاشقوڵکه‌یه، ئه‌یزانی ڕه‌سوڵ مامه‌ند و سه‌رکرده‌کانیان له باره‌گاکانیانن. به‌ڵێ ئه‌یویست ڕه‌سوڵ مامه‌ندی ڕه‌حمه‌تیی بگرێت، به‌ڵام ده‌ستی نه‌که‌وت!
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه به پایه‌یه‌کی دیاری سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی، قیڕاندنی (تۆڵه به سه‌بره، ئه‌مما به زه‌بره) ! له ڕادیۆکه‌ی یه‌کیه‌تییه‌وه، پێش هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر پشتئاشان، له لای که‌س شاراوه نیه. نه‌وشیروانیش یه‌کێکه له قوتابییه هه‌ره دڵسۆزه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی که پێی ئه‌ڵێن جه‌لالیزم.
ئه‌وا ئه‌مڕۆش، پاش 26 ساڵ له‌و سیاسه‌تی تۆڵه به سه‌بره‌یان که دروشمی نه‌وشیروان بوو له هێرشه‌که‌یدا بۆ سه‌ر پشتئاشان، هه‌موومان ئه‌یبینین چۆن یه‌کیه‌تی (تۆڵه به په‌له‌یه!) له نانبڕینی قوتابییه دڵسۆزه کۆنه‌کانی خۆیدا که خه‌تیان گۆڕیوه.
رزگار ره‌زا چوچانی:ئه‌و كاته یه‌كێتی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌بوو، ئایا پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حیزبه به‌شداریان له هێرشه‌كه‌دا كرد تۆ باسی پیرۆزبایی دیموکراتت کردوه پێم وایه ئه‌و زانیارییه لای ئێوه هه‌یه که ئه‌وان هۆکاری دابین کردنی ته‌قه‌مه‌نی شه‌ڕه‌که‌بوون بۆ یه‌کێتی ئه‌ی به عه‌مه‌لی به‌شدارییان کردووه بۆ مێژو چیت لایه باسی بکه‌یت؟
قادر ره‌شید: به ئاشکرا نه‌مانبینی چه‌کداری دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌شداریی شه‌ڕیان کردبێت، دور نیه به نهێنی هاوکاریی شه‌ڕیشیان کردبێت! به‌ڵام هاوکاربوون بۆ یارمه‌تی یه‌کیه‌تی له‌و شه‌ڕه‌دا دژ به حیزبی شیوعی، له گه‌یاندنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌لوپه‌ل و خواردن بۆ هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی. له کاتی شه‌ڕه‌که‌دا (حدکا) له نێوان به‌عس و یه‌کیه‌تیدا ته‌ته‌ر بوو.
له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی پشتئاشاندا چه‌کداره‌کانی حدکا له (به‌رده‌قڵیش) پێنج کادێری پێشمه‌رگه‌ی شیوعیان شه‌هید کرد، له کاتێکدا هاواریان ئه‌کرد که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعین، به‌ڵام بێ‌سود بوو، بواریان نه‌دان که داکۆکیی له خۆیان بکه‌ن و ئه‌یانده‌نه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله و نامه‌ردانه شه‌هیدیان ئه‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبکه‌نه‌وه! ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیدانه‌ش بریتی بوون له شه‌هید هێمن به‌رپرسی سیاسی لقی پشده‌ر، شه‌هید محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ، شه‌هید ڕه‌سوڵ حه‌مه یوسف، شه‌هید دکتۆر کاوه که‌ریم، شه‌هید هاشم زیاد توفیق که هاوڕێیه‌کی عه‌ره‌ب بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر وه‌ک چه‌ته، چه‌که‌کانیشیان بردن! دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه (هێزی ئاواره و پیرانشار) ی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییان له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی یه‌کیه‌تی کرد له پشتئاشاندا به سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له کاتێکدا په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی بێوێنه له نێوان حیزبی شیوعی و حدکا دا هه‌بوو.
کۆمه‌ڵه‌ی ئێران به‌شداریی شه‌ڕه‌که‌یان کردبوو، کاتێك خێزانه شیوعییه‌کان له ئاشقوڵکه گیرابوون، یه‌کێک خواردنیان بۆ ئه‌بات، به ڕێکه‌وت خو‌شکه فریشته ئه‌یناسێته‌وه، پێی ئه‌ڵێت کاک عه‌زیز تۆ کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانیت، ئه‌وه چی ئه‌که‌یت لێره؟
ئه‌ڵێت من عه‌زیز نیم و کۆمه‌ڵه‌ش نیم! له پاشان پێی ئه‌سه‌لمێنێت که له سنه به یه‌که‌وه نانیان خواردووه! ئیتر عه‌زیز ئه‌ڵێت ڕاسته فریشته خانم، من عه‌زیزم و کۆمه‌ڵه‌م، به‌ڵام نه‌فره‌ت بێت له‌و دوو میلیۆن دیناره‌ی پێیان داوین که بێین بۆ ئه‌م شه‌ڕه قێزاوییه!
رزگار ره‌زا چوچانی:نه‌وشیروان مسته‌فا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ حیزبی شیوعی رۆڵی سلبی بینیوه له نیشاندانی كه‌سایه‌تی من وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی توندوتیژ و شه‌ڕه‌نگێز... ئایا حیزبی شیوعی بۆچی ئه‌و رۆڵه‌ی بینیوه، ئه‌گه‌ر وایه چه‌ند په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی نه‌وشیروانه‌وه هه‌بووه له كاری سیاسی و شۆرشگێڕیدا؟
قادر ره‌شید: له سلێمانیی و له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، کابرایه‌کی چه‌قۆوه‌شێن هه‌بوو، کاتێک که سه‌ر زه‌نشتیان ئه‌کرد له خراپه‌کارییه‌کانیدا، ئه‌یوت (به خوا ئه‌وه دیعایه‌ی شیوعییه‌کانه بۆمی ئه‌که‌ن، ئاخر من که‌ی وام کردووه!) .
قسه‌کانی نه‌وشیروان ڕاست نین، حیزبی شیوعی ڕۆڵێکی که‌می بینیوه له ناوزڕاندنی نه‌وشیرواندا له کوشتنی دیله‌کاندا، له کوشتنی خو‌شکه عه‌زبی حالوب (ئه‌حلام) دا به زیندویی و بڕینی په‌نجه‌ی ده‌ستی بۆ دزینی ئه‌ڵقه‌که‌ی، له کاتێکدا که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک بوو ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌ریی کردبووه په‌نجه‌ی! نه‌وشیروان له کتێبه‌که‌یدا ناوی بردووه که چۆن ئه‌و ئافره‌ته شیوعییه به تۆپه دورهاوێژه‌که‌ی چوار چه‌کداری لێ کوشتوون و سه‌غڵه‌تی کردوون و نه‌یهێشتووه بچنه پێشه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که زۆر به داخ بوون لێی!
ئه‌وه (دیعایه‌ی شیوعییه‌کان!) نیه، ئه‌وه دروونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و تۆوه‌یه که نه‌وشیروان خۆی به ده‌ستی خۆی چاندوویه‌تی!
ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی دیعایه‌ی بکردایه، یان ئێستاش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت! ئه‌توانێت داوا له‌سه‌ر نه‌وشیروانیش و جه‌لال تاڵه‌بانییش و یه‌کیه‌تی تۆماربکات و ڕاپێچی دادگاکانیان بکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه، مێژوو سه‌لماندی که سه‌رکردایه‌تییه‌کانی حیزبی شیوعی، ئه‌وه نین!
رزگار ره‌زا چوچانی: دوای راپه‌رین مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به فه‌رمی داوای لێبووردنی له بنه‌ماڵه‌ی (وریا وه‌هاب) كرد كه به ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا كوژرا، پێت وانیه پێویست بكات یه‌كێتی ئه‌و داوای لێبوردنه له حیزبی شیوعیش بكات به هۆی رووداوی پشت ئاشان، به تایبه‌تی دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ریزه‌كانیدا؟ ئایا حیزبی شیوعی چه‌ند كه‌مته‌رخه‌مه له پێدانه‌گرتنی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه؟
قادر ره‌شید: ئه‌و کاته‌ی یه‌کیه‌تی داوای لێبوردنی له بنه‌ماڵه‌ی وریا کردووه، نه‌یوتووه ئه‌وه به فه‌رمانی نه‌وشیروان بووه و جه‌بار فه‌رمان جێبه‌جێیکردووه! ئه‌و کاته نه‌وشیروان که‌سی دووه‌می ناو یه‌کیه‌تی بوو. ئێستاش که باسی ئه‌وه ئه‌کرێت، ته‌نیا بۆ ناوزڕاندنی نه‌وشیروانه! له‌به‌رئه‌وه‌ی که خه‌تی گۆڕیوه.
ئایا یه‌کیه‌تی داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌لی بۆسکانی ئه‌کات؟ یان له بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدولی سوران و نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها و ده‌یانی تر که یه‌کیه‌تی که‌م و زۆر تاوانبارئه‌کرێت له تیرۆرکردنیاندا؟
یه‌کیه‌تی داوای لێبوردن له حیزبی شیوعی بکات، یان نه‌یکات، چی له باسه‌که ئه‌گۆڕێت؟ ئایا ئه‌و داوای لێبوردنه ژیانی ئه‌و سه‌دان ڕۆڵه قاره‌مانانه له هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌و شه‌ڕه کوردکوژییانه‌دا، ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
له‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، لێبوردن داڵده نادات، تاوانکار ئه‌بێت سزای تاوانه‌کانی وه‌ربگرێت، خۆ مێشووله‌یان نه‌کوشتووه! ئه‌وانه خوێنیان ڕشتووه و چرای ژیانی هه‌زاران مرۆڤیان کوژاندووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌بێت دادگایی بکرێن، نه‌ک هه‌ر نه‌وشیروان و جه‌لال و سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی، به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاری ئه‌و شه‌ڕه کوردکوژییانه‌یان داوه و به‌و شه‌ڕانه‌یان ده‌یان ساڵ ڕه‌وڕه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی گه‌له‌که‌مانیان به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌ی کاره‌ساته کوردکوژییه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین! که‌سێک نیه له‌م کوردستانه‌دا به‌رپرس بێت له‌و هه‌موو خوێنه‌ی ڕشتیان له‌پێناوی پاره و ده‌سه‌ڵاتدا؟ تا که‌ی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه ئه‌م کاره‌ساتانه قبوڵئه‌کات و یه‌خه‌ی دوو که‌س ناگرن و به سزایان بگه‌یه‌نن به‌رامبه‌ر به تاوانه مه‌زنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانیان؟
ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نیه که نه‌وشیروان ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تییه، یان نا! یان بۆ نمونه جه‌وهه‌ر نامیق له ده‌ره‌وه‌ی پارتییه، یان نا! له کاتێکدا که یه‌کێک بووه له سه‌رکرده‌کانی هه‌ڵمه‌تی قه‌لاچۆکردنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی له کاره‌ساته‌کانی هه‌کارییدا! تاوان هه‌ر تاوانه و نابێت به ڕێککه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ئه‌و حیزبه کلاسییکییانه په‌رده‌پۆش بکرێت.
ئه‌بێت ئه‌و تاوانانه به ده‌ستور و یاسا و دادگای بێلایه‌ن یه‌کلایی بکرێنه‌وه، نه‌ک به ڕێککه‌وتنی دوو سه‌رۆک و دوو مه‌کته‌بی سیاسی! ئه‌بێت بۆ جه‌ماوه‌ر ڕون و ئاشکرابێت که بۆچی ئه‌و هه‌موو خوێنه له کوردستاندا ڕژاوه و کێ به‌رپرسه لێی!
بێگومان حیزبی شیوعی نه‌ک هه‌ر که‌مته‌رخه‌مه، ته‌نانه‌ت خۆشی له خوێنڕشتنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌ڕ کردووه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و فه‌خری که‌ریمیشیان کرد به ڕاوێژکاری جه‌لال تاڵه‌بانیی! که سه‌رۆکی لایه‌نی هێرشکه‌ر بووه بۆ سه‌ر پشتئاشان و شه‌هیدکردنی سه‌دان ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوی کتێبه‌که‌ش خۆی له خۆیدا ڕون و ئاشکرایه که مه‌به‌ست له ئازار و بێده‌نگیی چییه! و خوێنه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له ناوه‌که‌ی کتێبه‌که‌وه هه‌ست به ئازاره‌کان و بێده‌نگییه‌کانی لایه‌نه به‌شداره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه کوردکوژییانه ئه‌کات.
رزگار ره‌زا چوچانی: له ساڵی 1993 كاتێ حیزبی شیوعی ئینشقاقی تێكه‌وت و كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك و گرووپی لێ جیابووه‌وه، ئه‌و كات مام جه‌لال به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه كه داوا ده‌كات چه‌په‌كان بێنه ریزی یه‌كێتی، به‌ڵام زۆربه‌ی كادیره شیوعیه‌كان چوونه نێو پارتی نه‌ك یه‌كێتی، له كاتێكدا له رووی فیكریه‌وه یه‌كێتی له شیوعی نزیكتر بوو نه‌ك پارتی، ئایا ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ چه‌نده په‌یوه‌ندی به مێژوو هه‌یه كه شیوعیه‌كان گورزی گورچكبڕیان به ده‌ستی یه‌كێتی به‌ركه‌وتووه؟
قادر ره‌شید: ئه‌م پرسیاره تا ڕاده‌یه‌ک ساکاره! به کورتیی ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی به‌عس به زه‌بری تۆقاندن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانی تێکۆشه‌ران نه‌یتوانی بیکات، ئه‌مڕۆ دوو حیزبه‌که به زه‌بری پاره و پارچه زه‌وی و موچه، به ئاسانیی ئه‌یکه‌ن!
ئایا ته‌نیا ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی سه‌نگه‌ر ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه لای پارتی و یه‌کیه‌تی؟ بێگومان نا. کێ له ئێمه له‌م ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌که‌دا دیارده‌ی کڕین و خه‌ساندنی ژماره‌یه‌کی زۆری ڕۆشنبیرانی نه‌بینیوه؟ چه‌ند له‌وانه شیوعی بوون؟
بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی که شیوعییه‌کان به ڕه‌وشتی به‌رز و توانای فیکریی و ڕۆشنبیریی و داکۆکیی له چینه به‌شخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵ ناسراون، بۆیه سه‌نگه‌رگۆڕینیان زیادتر له که‌سانی تر جێی سه‌رنجه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر که‌سێک چه‌پی ڕاستینه بێت و هه‌ر له بنچینه‌وه مه‌عده‌نه‌که‌ی قه‌ڵب نه‌بێت، چۆن له به‌ره‌ی چه‌وساوان و به‌شخوراوان و که‌مده‌رامه‌تانی گه‌له‌که‌یه‌وه ئه‌گوێزێته‌وه بۆ ناو به‌ره‌ی پاره و ده‌سه‌ڵات؟
ئه‌وه هه‌رچییه‌ک بووبێت، ڕۆژێک له ڕۆژان مارکسیی نه‌بووه و ته‌نیا به ڕووکه‌شیی چه‌پ بووه، چونکه که‌سانی چه‌پ له مێشک و هۆشیانه‌وه ئه‌ڕواننه دیارده‌کانی ژیان، نه‌ک له گیرفانیانه‌وه!
سیاسه‌تی برسیکردن، وا 19 ساڵه له کوردستاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه په‌یڕه‌وئه‌کرێت، گومانیش له‌وه‌دا نیه که ئه‌و سیاسه‌ته، که‌م و زۆر کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌سانی نه‌فس نزم هه‌بووه و هه‌ر ئه‌شبێت، ئیتر که‌م، یان زۆر، ئه‌و دیارده‌یه به‌رۆکی شیوعییه‌کانیشی گرتووه.
دیارده‌یه‌کی مێژوویی زه‌قیش ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی و خۆهه‌ڵواسین به په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه و دروستبوونی چین و توێژ له‌ناو حیزبه‌که‌دا، خۆی له خۆیدا ڕێخۆشکه‌رن بۆ وازهێنان و دورکه‌وتنه‌وه‌ی که‌سانی به‌توانا له حیزبه‌که و هه‌ندێکیش له‌وانه و وه‌ک وتم، بیرکردنه‌وه‌یان له گیرفانیانه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌چنه لای ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که زیادتریان بۆ هه‌ڵئه‌ڕێژێت!
گومان له‌وه‌شدا نیه که به هۆی ده‌سه‌ڵاتی مێژینه‌ی پارتی له کوردستاندا و توانای داراییه‌وه، نه‌ک هه‌ر کۆنه شیوعییه‌کان، ته‌نانه‌ت که‌سانی تر له لایه‌نه‌کانی تریشه‌وه، به‌ره‌و ئه‌وێ ڕۆیشتوون.
کێ هه‌یه ئه‌و ڕاستییه نه‌زانێت که ئه‌و دیارده‌یه په‌یوه‌ندیی به ئایدیۆلۆجیا و حیزبایه‌تییه‌وه نیه! به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌نده که‌سییه‌کانه‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆ ئه‌و دیارده‌یه بووه به یه‌کێک له دیارده قێزاوییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ڕاسته حیزبی شیوعی ده‌یان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی به ده‌ستی چه‌کداره‌کانی یه‌کیه‌تی شه‌هیدکراون، به‌ڵام پارتیش که‌می نه‌کردووه به حیزبی شیوعی.
له 45 ساڵی ڕابوردوودا پارتی و جه‌لالییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه و دواتر یه‌کیه‌تی، چی‌یان به یه‌کتر نه‌کردووه و نه‌وتووه! خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان له شه‌ڕه کوردکوژییه‌کانیاندا ڕشتووه، ئه‌مڕۆش هه‌موومان ئه‌یبینین چۆن ئه‌و دوو حیزبه په‌یمانی ستراتیجیی له نێوانیاندا هه‌یه! که‌واته ئه‌وه پێوه‌ر نیه بۆ دور و نزیکیی ئه‌و لایه‌نانه له یه‌کتر. ئه‌وه به‌رژه‌وه‌نده هه‌مه‌جۆره‌کانیانه که تاوێک له یه‌کتر دوریان ئه‌خاته‌وه و تاوێکیش نزیک. حیزبی شیوعییش هه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌وتووه‌ته ناو هاوکێشه‌کانه‌وه.
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که نه یه‌کیه‌تی و نه پارتی و لایه‌نه‌کانیش ڕۆژێک له ڕۆژان له ڕووی فیکرییه‌وه له حیزبی شیوعییه‌وه نزیک نه‌بوون. ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌کانیشیاندا نوسراوه، هه‌مان ئه‌و کڵێشه‌یه‌یه که ده‌یان ساڵه لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که، به چاولێکه‌ریی له سۆڤیه‌ت و حیزبه شیوعییه‌کان نوسیویانه و به کرده‌وه‌ش هه‌رگیز کاریان پێنه‌کراوه!.
تێبینی/ ناوی ماڵپه‌ڕی نوچه. نێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارییه بۆ زیاتر ناساندنی ماڵپه‌ڕی نوچه به خوێنه‌ران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
