له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای توركیا‌و ئه‌و دۆخه‌ی رووبه‌رووی ده‌ته‌په بووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵ نوو
سه‌رو رۆژنامه‌نووس كامیل مه‌حمود ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
باسك: ئایا پرۆژه‌ی كرانه‌وه به‌ڕووی كورددا كه ئه‌ردۆگان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرت هۆكارێك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌كان توڕه بكات و بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په بده‌ن؟
كامیل مه‌حمود: بێگومان هه‌وڵه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌یدا هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی ئه‌و پارته‌یه، چونكه دادگای باڵای ده‌ستووریی توركیا به‌و بریاره‌ی راسته پارتێكی كوردی داخستووه، به‌ڵام زه‌برێكی كاریگه‌ریشی له حكه‌مه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان داوه‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانی بردووه‌ته‌وه بۆ خاڵی سفر، چونكه كه‌مالییه‌كان كه له‌پشت داگای باڵای ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی توركیاوه شه‌ری داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه بشێوی و ناسه‌قامگیری له‌ناو وڵاته‌كه‌یاندا به‌رده‌وام بێت و سه‌قامگیری وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بۆ حكومه‌ت و پارتی فه‌رمانره‌وا و په‌یداكردنی جه‌ماوه‌ری زیاتر بۆ ئه‌وان ده‌بیننه‌وه.
ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت نه‌ریتی داخستنی پارته سیاسییه‌كان له‌توركیادا مێژوویه‌كی هه‌یه‌و توركیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گۆرستانی حزبه داخراوه‌كانه كه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌مالییه‌كان و سوپای پارێزه‌ری عه‌لمانیه‌ت خوڵقێنراوه، له‌دوای رێگه‌دان به پلۆرالیزم و حاڵه‌تی فره حیزبی له‌توركیاوه تا ئێستا 27 حزبی سیاسی داخراوه كه ته‌نها دوو له‌و حزبانه پێش دامه‌زراندنی دادگای ده‌ستووری له ساڵی 1963 ئه‌و دادگایه داینه‌خستوون و بریاری داگای تر هه‌ڵیوه‌شاندوونه‌ته‌وه‌و 25 پارته‌كه‌ی تر به‌بریاری دادگای ده‌ستووریی داخراون، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1990به‌دواوه پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی پێنجه‌مین حزبی كوردییه له‌و وڵاته‌دا دابخرێت، پێش ئه‌مه‌ش و له‌ساڵی رابردوودا ئه‌و داگایه هه‌وڵی داخستنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی دابوو، به‌ڵام به‌هۆی فراوانی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئه‌و پارته له‌سه‌ر ئاستی توركیا په‌یدای كردووه‌و هه‌روه‌ها پشتگیری زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا له‌سیاسه‌ته‌كانی نه‌یانتوانی ئه‌و بریاره بده‌ن.
به‌كورتی راسته بریاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستووری دژی كورد‌و پارتێكی باكووری كوردستانه، به‌ڵام ئامانجه راسته‌قینه‌كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و پرۆژه‌كه‌یه‌تی و خوڵقاندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منییه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆكانی كوده‌تاو ده‌خاله‌تی سوپا دووباره ببێته‌وه.
باسك: ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای توركیا هیچ كاردانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌بی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری؟
كامیل مه‌حمود: ناسه‌قامگیری له‌هه‌ر وڵاتێكدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره ئیقلیمییه‌كه‌ی، نموونه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان و وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بینین كه چۆن ئه‌و ناسه‌قامگیرییه سنووری وڵاته‌كانی به‌زاندووه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، به‌نیسبه‌ت دۆخی ناوخۆی توركیاشه‌وه خراپتر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، چونكه فاكته‌ری كێشه‌و نائارامییه‌كه پرسی كورده كه په‌یوه‌ندی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ری توركیاوه هه‌یه به‌و حوكمه‌ی كه كورد له‌سی وڵاتی دراوسێی ئه‌و ڵاته‌دا بوونیان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیدارن به‌دۆزی هاو نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه له‌توركیادا، له‌ناو ئه‌و سی ده‌وڵه‌ته‌دا توركیا‌و عێراق تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چه‌ند جارێك سوپای تورك سنووره‌كانی عێراق و كوردستانی به‌زاندووه، كه ئومێد هه‌بوو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ چاره‌سه‌ری پرسه ناوخۆییه‌كه‌ی توركیا ئه‌و كێشه‌یه‌ش كۆتایی پی بهێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی دوورتریش ئه‌وه ده‌زانین كه توركیا چه‌ند ساڵێكه ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاداو پرسی كورد‌و ئه‌م رێوشوێنه نادیموكراسیانه‌ی سوپا‌و دامه‌زراوه كه‌مالییه‌كان یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نقه‌ره له‌و رێكخراوه ئه‌وروپییه‌دا.
باسك: ئایا به‌م بریاره‌ی دادگای ده‌ستووری توركیا، ئه‌و وڵاته چه‌ند هه‌نگاوێكی تر ناچێته‌وه دوواوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندی هه‌نگاوی بریوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كورد؟
كامیل مه‌حمود: وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتمان ئامانجی بریاره‌كه‌ی دادگا گێرانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه به‌ره‌و دواوه به‌مه‌به‌ستی له‌باربردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نیشتیمانییانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له ئه‌نجامی پێشره‌وییه‌كانیه‌وه، كه‌دواجار ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌بنه ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یش بۆ تورك و له‌وته‌نگه‌ژه سیاسی و ئه‌منیانه ده‌ربازیان ده‌كات كه سیاسه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی كه‌مالیزم بۆ توركیای خوڵقاندووه، به‌ڵام من پێم وایه هه‌نگاوه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان با ببرێته‌وه دوواوه، به‌ڵام به‌مه‌ش راناگیرێت و پرۆسه‌ی گۆرانكاری له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی پێكردووه كه هاتنه سه‌ر كاری خودی دادوگه‌شه‌پێدان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ر سی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكات گه‌وره‌ترین گۆرانكارییه له‌مێژووی سیاسی ئه‌و وڵاته‌داو ده‌رهاوێشته‌كانیشی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌بێت.
باسك: پێت وایه دوای ئه‌م بریاره كورده‌كانی توركیا له‌هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگه‌كانیان به‌كام پارتی كوردی ده‌ده‌نه‌وه؟
كامیل مه‌حمود: ئێستا ده‌ته‌په داخراوه‌و ئه‌م داخستنه‌ش وه‌ك وتمان یه‌كه‌م ئه‌زموونی مامه‌ڵه‌ی كه‌مالیسته‌كان نییه له‌گه‌ڵ پارتێكی كوردیدا، هه‌روه‌ها كورده‌كانیش ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان هه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كه‌دا بكه‌ن، ئه‌زموونی درووستكردن و راگه‌یاندنی حزبی نوی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حزبی داخراوه‌وه نه‌ریتێكی باوی توركییه، به‌تایبه‌تی لای ئیسلامییه‌كان و كورده‌كان، دوای ئه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ی دادگا ده‌رچوو سه‌رانی ده‌ته‌په له‌كۆبوونه‌وه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی خۆیاندا كه له‌شاری دیاربه‌كر ئه‌نجامیان دا زۆربه‌یان بریاریان دا بچنه ناو پارتی ئاشتی و دیموكراتییه‌وه كه ساڵ و نیوێك پێش ئێستا درووست كرابوو وه مۆڵه‌تی ره‌سمی كاركردنی هه‌بوو، به‌ڵام واجیهه‌و كاری مه‌یدانی نه‌بوو، ره‌نگه درووستكردنی ئه‌و حزبه له‌و كاته‌دا هه‌ر بۆ رۆژێكی وابووبێت، بۆیه ئێستا ئه‌ندامانی ده‌ته‌په چوونه‌ته ناو ئه‌و پارته سیاسییه‌وه‌و وه‌ك باس ده‌كرێت راسپارده‌ی عه‌دوڵا ئۆجه‌لانیش هه‌ر ئه‌وه‌بووه كه ده‌ته‌په خۆی له ناو پارتی ئاشتی و دیموكراتیدا ببینێته‌وه، بۆیه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگده‌رانی ده‌ته‌په ده‌نگ به پارتی ئاشتی و دیموكرتی ده‌ده‌ن.
باسك: ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستووری توركیا به زیان بۆ عه‌لمانیه‌تی توركی ته‌واو نابێت، كه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نیازی پاكی ئیسلامخوازانی توركیاش نیشان بدات؟
كامیل مه‌حمود: ئه‌وه‌ی له‌توركیا روو ده‌دات و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌و بگره مرۆیانه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كرێت و پارتێك ده‌یه‌وێت بازنه‌ی ئازادییه‌كان فراوانتر بكات و مافی پێكهاته ئایینی و ئه‌تنیكییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی توركیادا ده‌سته‌به‌ر ببێت زاده‌ی بیر‌و سیاسه‌تی توێژێكه كه خاوه‌نی باكگراوه‌ندێكی ئیسلامین و ده‌ستووری توركیا رێگا نادات ئه‌وانیش به‌شوناسی خۆیانه‌وه كاری سیاسی و ره‌سمی بكه‌ن، وه‌ك چۆن رێگا نادات كورده‌كان به‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه‌وه سیاسه‌ت بكه‌ن، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م نوخبه توركییه‌ش كه له‌ناو پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا كۆبوونه‌ته‌وه روبه‌رووی كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی عه‌لمانییه كه‌مالییه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی تورك بووه‌ته‌وه، كه ئێستا دادگای ده‌ستووری به‌هێزترین سه‌نگه‌ری به‌رگرییه له‌وان.
باسك: تا چه‌ند عه‌لمانیه‌تی توركی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی به‌رپاكردنی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه هه‌یه له‌توركیا كه‌خۆی له‌و كرانه‌وه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه بووه‌ته پرۆژه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ناو حكومه‌تدا؟
كامیل مه‌حمود: هه‌میشه عه‌لمانیه‌ت له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا له‌رێگای ئیستیبداد‌و ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆرانه‌وه په‌یره‌و كراوه، چونكه رێبازه‌كه نامۆیه به‌نه‌ریت و كلتوور‌و سایكۆلۆژیای تاكی مسوڵمانی ناو جیهانی ئیسلامی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه زۆر پابه‌ند نین به‌ئایینه‌وه، بۆیه سرووشتییه له وڵاتێكی وه‌ك توركیادا كه زیاتر له70ساڵه به‌زۆر عه‌لمانیه‌ت سه‌پێنراوه هێزه عه‌لمانییه‌كان به‌زۆرو فشاری سوپا‌و بریاری قه‌ره‌قوشی روبه‌رووی هه‌وڵه‌كانی كرانه‌وه‌و فراوانكردنی پانتایی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ببنه‌وه، چونكه ده‌ركه‌وتووه له‌فه‌زای ئازاد‌و دیموكراسیدا ئیسلامییه‌كان دێنه پێشه‌وه، بۆیه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا دیموكراسیه‌ت خۆره‌ی سه‌ری عه‌لمانیه‌ته‌و هه‌ركاتێك خه‌ڵك بوویه خاوه‌نی خیارو ئیراده‌ی خۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵینابژێرێت و نایه‌وێت بریتییه له‌عه‌لمانیه‌ت.
باسك: ئایا توركیا تاچه‌ند ده‌توانێت وابه‌سته‌بی به‌و دیده توَرانیزمه‌ی كه له‌ده‌ستووری توركیدا به‌ته‌واوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
كامیل مه‌حمود: تا ئێستا به‌زۆرو فشاری دامه‌زراوه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و وابه‌سته‌ییه بوونی هه‌بووه، هه‌ركاتێكیش بوونی كاڵ بووبێته‌وه جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا هاتوونه‌ته گۆره‌پانه‌كه‌و كوده‌تاو نه‌زعه‌ی میلیتاریستانه‌ی خۆیان نمایش كردووه‌و هێزه گۆرانخوازه‌كانیان سه‌ركوتكردووه، كه پێشه‌نگی ئه‌و هێزانه ئیسلامییه‌كانی توركیا بووه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه وه‌ك جاران له‌بار نییه‌و دیدگای كۆمه‌ڵگه‌ی توركیش گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌رئه‌وه‌شه دواجار كۆتایی به سی چاره‌كه سه‌ده له‌ئیستیبداد ده‌هێنێت له‌و وڵاته‌دا.
باسك: تاچه‌ند پێت وایه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه‌وا دادگا ئاراسته‌ی ده‌ته‌په‌ی كردن راستییه‌كیان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته په‌یوه‌ندی به (Pkk) وه هه‌بووبێت؟
كامیل مه‌حمود: په‌كه‌كه ده‌رهاوێشته‌ی كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی گه‌لێكه له‌باكووری كوردستان و ناكرێت حزبه سیاسییه كوردییه‌كانی ناوخۆ دابراوبن له‌كێشه‌ی گه‌له‌كه‌یان، بگره ئه‌وانیش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه‌و پارتی سیاسی‌یان پێك هێناوه، كێشه‌ی توركه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك دان به بوونی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا بنێت به هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانیش روبه‌رووی ئه‌و تۆمه‌ته بووه‌ته‌وه كاتێك سه‌ركرده‌كانی دانیان به‌بوونی پرسی كوردی وڵاته‌كه‌یاندا نا، بۆیه ئاساییه پارته كوردییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرسه‌دا هاوسۆزبن، نكوولی له‌وه‌ش ناكرێت كه ده‌ته‌په‌ش هه‌ندی ره‌فتاری ناحه‌كیمانه‌ی نوواندووه كه زه‌مینه بۆ كه‌مالیسته‌كان و دادگای ده‌ستووریی خۆش بكات دژی ئه‌وان و پارتی داد بیقۆزنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
