
دیموكراتیزه‌بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به یه‌كێتی كوردان فه‌راهه‌م ده‌بێ
به‌ڕێز جه‌میل بایك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK له‌باره‌ی گرنگی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردان به گشتی و ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌م كۆنفرانسانه له باشووری كوردستان وڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و پێنج مه‌رجه‌ی راگه‌یاند كه‌وا له كۆنفرانسه‌كه دا راوه‌سته‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیاش دا ئاماژه‌ی به سێ پره‌نسیپ كرد كه KCK وه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌رییه‌كان دا به بناخه‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قی دیداره‌كه‌یه.
وڵاتی ئازاد: له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا به گشتی و له ئێراق دا به تایبه‌تی هاوسه‌نگییه سیاسییه‌كان رۆژانه له گۆڕان دایه، ئێستاكه ده‌یانهه‌وێ چۆن سیاسه‌تێك له‌سه‌ر كورد به‌ڕێوه‌ببه‌ن؟ ئێوه وه‌ك لایه‌نی كورد چۆن كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رنامه‌تان دا هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه دا؟
جه‌میل بایك: ئێستاكه ئه‌مریكا قورسایی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی خۆی له ئێراق كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به گوڕدان به فشار و گوشاره‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد ده‌كات. ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركارانه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بۆ خۆیان وه‌ك هه‌ل و ده‌رفه‌ت لێكده‌ده‌نه‌وه. لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق به‌هێز بكه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق به‌رده‌نه سه‌ر باشووری كوردستان و باشووری كوردستان بێ كاریگه‌ر بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه زیاتر بكه‌ن. ته‌نانه‌ت گه‌ر بشكرێ و له ده‌ستیان بێت له به‌رنامه و پلانیان دا هه‌یه تا باشووری كوردستان له به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی دیكه به‌كاربهێنن، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان له‌م بواره دا ده‌بێنرێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆیشیان ده‌ده‌ن. له ناوه‌ندی هه‌موو كاروباره‌كانیان دا په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هاوبه‌ش له به‌رامبه‌ر كوردان هه‌یه، به‌ڵام ناشیانهه‌وێ ته‌نها به‌مه‌وه سنووردار ببن. له گه‌لێك لایه‌نه‌وه، له گه‌لێك بوار دا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئامانجیان له سه‌رجه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ئه‌وه‌یه كه بتوانن له به‌رامبه‌ر كوردان هاوشانی یه‌كتر و هاوبه‌شانه هه‌ڵس‌وكه‌وت بكه‌ن و پێكه‌وه مه‌ترسی كورد له سه‌ر خۆیان وه‌لابنێن، ئه‌مه زۆر ئاشكرایه.
هێنده‌ی من لێی گه‌یشتووم، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌نی كورد له خاڵێك دا رێككه‌وتوون. ئه‌و خاڵه چییه؟ ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر دان به حكومه‌تی فیدراڵی باشووری كوردستان دا ده‌نێن، له به‌رابه‌ری ئه‌مه‌ش دا حكومه‌تی فیدراڵی باشووریش ده‌ست له كه‌ركوك و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كێشێته‌وه. ئه‌گه‌ر باشوور ئه‌مه په‌سند بكات، ئه‌وا باشووری كوردستانیش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركاره‌وه وه‌ك شێوه حكومه‌تێكی فیدراڵی په‌سند ده‌كرێ. دیاره له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش رێككه‌وتنێك هه‌یه. ئێستاكه ده‌شێ به ته‌واوی وه‌ده‌رنه‌كه‌وتبێت، به‌ڵام تێكڕای نیشانه‌كان هێما به بوونی وه‌ها رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كانی توركیاش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێشده‌خرێن. واتا نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به‌ڵكوو هه‌نگاوه‌كان بۆ پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه كوردییه‌كانه.
پێویسته كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌مه یه‌كێتی خۆی دروست بكات، هه‌ڵبه‌ته دوو هۆكاری جددی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی، یه‌كه‌م؛ بۆ راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر له دژی كوردان و رێگرتن له به‌ر پێشهاته مه‌ترسیداره‌كان. هۆیه‌كه‌ی دیكه‌ش؛ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد دا، بۆ فه‌راهه‌مكردنی چاره‌سه‌ری سیاسی هاوبه‌ش، پێویستییه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجامدانی هه‌یه. چونكه هه‌م مه‌ترسی هه‌یه و هه‌م ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری، ئێستاكه هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ن. هێزه داگیركاره‌كان ده‌یانهه‌وێ به‌ر له چاره‌سه‌ری بگرن و په‌ره به سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن بده‌ن و له‌م بواره‌ش دا له نێو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر دان. پێویسته كوردانیش چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بسه‌پێنن. پێویسته له‌م پێناوه دا یه‌كێتی نێوخۆیان به‌هێز بكه‌ن و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن تا بتوانن مه‌ترسییه‌كان وه‌لانێن و چاره‌سه‌ری بسه‌پێنن. له‌م رووه‌وه له هه‌موو كاتێك زیاتر كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته. "رێبه‌ر ئاپۆ" له‌م مژاره دا پێنج پره‌نسیپی خسته پێش هه‌موو شتێكه‌وه. داوای كرد كه كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌م پێنج پره‌نسیپیه ئه‌نجام بدرێت.
وڵاتی ئازاد: ده‌توانن هێندێك باس له‌م پێنج پره‌نسیپه بكه‌ن؟
ج. بایك: یه‌كه‌مین پره‌نسیپ له‌و مه‌رجانه‌ی كه "رێبه‌ر ئاپۆ" دایناون پره‌نسیپی شه‌ڕ – ئاشتییه. له‌م مه‌رجه دا "رێبه‌ر ئاپۆ" داوای كرد كه‌وا ئه‌وه ده‌ستنیشان بكرێ كه كوردان له كامه بارودۆخ دا شه‌ڕ بكه‌ن، له كام بارودۆخ دا ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن و ئاشتی ده‌بێ له‌سه‌ر چ بناخه‌یه‌ك دامه‌زرێ.
دووه‌مین، پره‌نسیپی یه‌كێتییه. لێره‌وه خوازیاری تاووتوێكردنی چۆنێتی دروستكردنی یه‌كێتی نێوان كوردان و ده‌ستنیشانكردنی پێویستییه‌كانێتێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا گفت‌وگۆكردن له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م كوردان و ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی پێكه‌وه ده‌ژین.
پره‌نسیپه‌كه‌ی دیكه، پره‌نسیپی چۆنێتی دیموكراتیزه‌بوونه له كۆمه‌ڵگای كوردی و له گه‌لانی دراوسێ دا. هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌خاڵی دیموكراسی دا و تاووتوێكردنی ئه‌و بناخانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت له‌سه‌ری دیموكراتیزه ببن.
كه‌لتوور (فه‌رهه‌نگ) پره‌نسیپی چواره‌مه و ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی تاووتوێكردنی كێشه‌ی ناسنامه، كێشه‌ی زمان و كێشه‌ی كه‌لتوور دا به گشتی هه‌ڵبسه‌نگێندرێ.
پێنجه‌م و دواترینیان تاووتوێكردنی كێشه سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. ده‌شێ چۆن بتوانرێ به‌رده‌وامی به پێكه‌وه‌ژیانێكی سیاسییانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئێستاكه دا بدرێ؟ ده‌شێ چۆن شێوه‌یه‌كی هه‌بێت؟ گه‌ر له پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نزیك ببێته‌وه ده‌شێ چۆن ژیانێك به هه‌ند وه‌ربگرێ؟ "رێبه‌ر ئاپۆ" داوای ده‌ستنیشانكردنی شێوه‌ی سیاسی ئه‌م خاڵه‌ی كرد.
به كورتی داوای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی كرد له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی دا، ئه‌گه‌ر كوردان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پێنج پره‌نسیپه‌دا كۆببنه‌وه و ده‌ستنیشانیان بكه‌ن، ئه‌وكات له ئاستێكی گرنگ دا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد دروست ده‌بێ. ئه‌مه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێ بۆ به‌رگرتن له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردنی داگیركاران و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سته‌مكاران. به‌م شێوه‌یه كوردان له خاڵی چاره‌سه‌ری دا ده‌توانن زیاتر خۆیان بسه‌پێنن و چاره‌سه‌ری بورووژێنن و لێره‌شه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه.
"رێبه‌ر ئاپۆ" له به‌ر ئه‌مه ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی دانا، دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش سێ پێشنیاری به تایبه‌تی بۆ توركیا كرد. خاڵی یه‌كه‌م له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له توركیا دا راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه. دووه‌میان دامه‌زراندنی ده‌سته یا خود كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه له حه‌قیقه‌ت و خه‌باتكردنیان. سێهه‌مینیش هه‌وڵدان و كاركردن بۆ دانانی ده‌ستوورێكی گشتی دیموكراتی. گه‌ر ئه‌م سێ خاڵه په‌سند بكرێ، ده‌شێ رێگه بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناخی دیالۆگ خۆش بكات و ئه‌مه‌ش كێشه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌بات.
وڵاتی ئازاد: دروست بوونی یه‌كێتییه‌ك له نێوان كوردان دا، ده‌شێ چۆن كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه و ده‌وڵه‌ته یونیتێره‌كان و هه‌ستیاریی دابه‌شنه‌بوونی سنووره‌كانیان دابنێ؟ ئایا دروست بوونی یه‌كێتی كوردان و به‌هێزبوونیان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه لاواز ده‌كات؟
ج. بایك: به‌پێچه‌وانه‌وه، لاوازی هه‌رێمه‌كه و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه له چاره‌سه‌رنه‌كرنی كێشه‌ی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له بناخه‌ی گه‌لێك كێشه له هه‌رێمه‌كه دا چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌ی كورد هه‌یه. ئه‌گه‌ر تا هه‌نووكه كێشه‌ی دیموكراتیزه‌بوون له هه‌رێمه‌كه دا به چاره‌سه‌ری نه‌گه‌یشتووه، ناتوانرێ هه‌نگاوی به‌هێز له واری دیموكراتیزه‌بوون و ئازادییه‌وه بهاوێژرێ، له بناخه‌ی ئه‌مانه دا سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردنی كوردان هه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێت و كوردان به ئیراده‌یه‌كی زۆر به‌هێزتره‌وه ده‌ربكه‌ون ئه‌وا به‌مه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناچاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌كرێن و هه‌نگاوی ئازادبوون و دیموكراتیزه‌بوون ده‌نرێت. ئه‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌خاته دۆخێكی به‌هێزتره‌وه. چونكه تاوه‌كو كێشه‌ی كورد هه‌بێت و چاره‌سه‌ر نه‌بێت، به تایبه‌ت تاوه‌كو بخوازرێت به سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه هه‌میشه رێگه بۆ به‌رده‌وامبوونی رێبازه‌كانی شه‌ڕ و وێرانكاری و سته‌م خۆش ده‌كات.
بۆ ئه‌مه‌ش "رێبه‌ر ئاپۆ" به‌م پێشنیارانه ته‌نها به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌رامبه‌ر كوردان جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكوو هاوته‌ریبی گه‌لی كورد به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌رامبه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش جێبه‌جێ ده‌كات. واتا به ئاواكردنی یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی كوردان، ده‌خوازرێ چاره‌سه‌ری و دیموكراتیزه‌بوون بۆ سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكرێت. له‌م رووه‌وه هه‌وڵه‌كانی "رێبه‌ر ئاپۆ" هه‌وڵدانێك نیه كه ته‌نها له خزمه‌تی كوردان دا بێت، به‌ڵكوو هه‌موو هه‌رێمه‌كه ده‌گرێته‌وه. پره‌نسیپه‌كان ته‌نها به كوردانه‌وه سنووربه‌ند نیه. ئاواكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردان واتای هه‌نگاوێك بۆ نزیك بوونه‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و كرانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌رێمه‌كه به‌ڕووی دیموكراتیزه‌بوون دایه.
وڵاتی ئازاد: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه‌وا KCK ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌دات. له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌بیستین كه‌وا له باشووری كوردستان دا – هه‌ر چه‌ند ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی له گه‌ل و له رای گشتیش حه‌شار درابێ – ده‌نگۆی سازدانی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئێوه كۆنفرانسێكی به‌م جۆره چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟ به ڕای ئێوه ئه‌م كۆنفرانسه سوودێكی جددی به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟
ج. بایك: بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خسته به‌ر ده‌م خۆی، هه‌میشه به ڕۆژه‌ڤی كرد و هه‌وڵی گفتوگۆ و تاووتوێكردنی دا، بۆ پراكتیزه‌كردنی بره‌وێكی زۆری دا به هه‌وڵه‌كانی، له رابردوو دا گه‌لێك رێكخستن و هێزی كوردی بڕوایه‌كی ئه‌وتۆیان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو و له‌م پێناوه‌ش دا هیچ هه‌نگاوێكیشیان نه‌بوو، ده‌یانگوت به به وه‌به‌رچاوگرتنی خواسته‌كانی گه‌ل یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ته‌نها به زمان ده‌دركاند و له كرده‌وه دا هیچ هه‌نگاوێكی بچووكیشیان نه‌ده‌نا و نه‌یانده‌ویست هه‌نگاویش بنێن. به‌ڵام PKK هیچ كاتێك وه‌ك ئامرازێكی ته‌بلیغاتی له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ڕوانی و هیچ كاتێك هه‌ڵوێستێكی به‌و جۆره‌یشی نه‌بوو. ئه‌مه پره‌نسیپێكی ستراتیژی بوو و له پێناو فه‌راهه‌م كردنیشی هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆری دا.
له قۆناخی ئێستاكه دا له لایه‌ك هێزه داگیركا‌ر و سته‌مكاره‌كان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له به‌ر گوڕبوونی به‌رخۆدان و بزاوت له هه‌موو پارچه‌كان دا گه‌لێك هێز و لایه‌ن باس له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت له باشووری كوردستان دا هه‌ندێك ئاماده‌كاریش له‌م بواره دا هه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ كار و پێویستی و هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌ن كه پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌تا ئه‌مانه جێبه‌جێ نه‌كرێن سازدانی كۆنفرانس جێیه‌كی ئه‌وتۆی نامێنێت. به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته له‌نێو گه‌ل دا بخرێته جێی باس و گفتوگۆ و تاووتوێ بكرێ، سه‌رجه‌م كه‌س و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و رۆشنبیره‌كان راكێشی نێو ئه‌م گفتوگۆیانه بكرێن. پێویسته كۆمیته یاخود ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی پێكبهێنرێت، ده‌بێ له هه‌ر پارچه‌یه‌كه‌وه به‌شداربوون له‌م كۆمیته‌یه دا هه‌بێت، پێویسته ئاماده‌كارییه‌كان پێكه‌وه به‌ڕێوه‌ببه‌ن و لێره‌وه به‌ره‌و كۆنفرانس بچێ. ئه‌مێستا ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێ تا ئێستاكه‌ش له نێو گه‌ل دا گفتوگۆ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌نێو هه‌موو لایه‌نه سیاسی و رۆشنبیره‌كان دا تاووتوێ نه‌كراوه. ئه‌و هێزانه‌ش كه پێویسته جێگه له كاروباری ئاماده‌كارییه‌كان دا بگرن، تا ئێستاكه له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه راگیراون. له باشوور دا ده‌ڵێن ته‌نها دوو پارتی له نێو خۆیان دا كۆمیته‌ی ئاماده‌كارییان پێكهێناوه. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌مه چ ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئاماده‌كارییه‌كان له چ ئاستێك دان، ئه‌مانه زۆر نازانرێن، ئه‌مه‌ش به رای ئێمه شتێكی راست نییه.
به‌م شێوه‌یه ئاماده‌كردنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی ناته‌واوه و به گومانه. ده‌بێ زۆر به په‌له ئه‌مه ده‌رباز بكرێ. به تایبه‌تی پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویسته به‌شداری قۆناخی ئاماده‌كاری ببن، به‌شدار بن، ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن و ده‌بێت كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كه‌سێك بگرێته‌وه. ئه‌مه بۆ وه‌ده‌رخستنی ئیراده‌ی كورد ببێته نوێنه‌ری هه‌موو پارچه‌كان و كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
هه‌روه‌ها كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌پاندنی شتێك به سه‌ر ئه‌م رێكخراو و ئه‌و رێكخراوه دا نابێت، پره‌نسیپ، به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌توانێت سیاسه‌تی تایبه‌ت به پارچه‌كان ده‌ستنیشان بكات. ده‌توانێ ئه‌مانه تاووتوێ بكات و ده‌ستنیشانیان بكات. واتا ده‌توانێ ئه‌و پره‌نسیپ و بنه‌مایانه ده‌ستنیشان بكات كه هه‌موو پارچه‌كان، سه‌رتاسه‌ری كورد و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان پابه‌ند بن پێیه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانیش دا ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه‌وا بڕیاری ده‌ست له چه‌ك به‌ردانی "PKK" وه‌رده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها هه‌بێت ئه‌مه نابێته كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی، دێته واتای دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك له دژی. PKK چونكه پلانی پاكتاوكردن له ئارادایه كه ده‌یانهه‌وێ له سه‌ر "PKK" په‌یڕه‌وی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه به ناوی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كۆببێته‌وه گفتوگۆ له سه‌ر ده‌ست له چه‌ك به‌ردانی "PKK" بكات و ئه‌مه‌ش به سه‌ر "PKK" دا بسه‌پێنرێت، ئه‌مه نابێته كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێته به‌ڕێوه‌بردنی پلانی پاكتاوكردن له ژێر ناوی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی دا، كه هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌مه په‌سند بكات. نه "PKK" په‌سندی ده‌كات، نه گه‌لی كورد. هه‌ڵوێستێكی به‌م شێوه‌یه دێته واتای پووچه‌ڵكردنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، كه ئه‌مه‌ش رێگه بۆ زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردان ئاوه‌ڵا ده‌كات.
وڵاتی ئازاد: ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه دا كه به‌ڕێز ئۆجالان له میانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا سێ خاڵی پێشنیار كردووه. ده‌توانن هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یمان بۆ روون بكه‌نه‌وه؟
ج. بایك: وه‌ك پێشتریش باسم لێوه‌كرد، ئامانجی "رێبه‌ر ئاپۆ" له پێشنیاركردنی ئه‌م سێ خاڵه دا ئاشكراكردنی ئه‌و گه‌مه و فێڵ و ته‌ڵه‌كانه‌ی داگیركارانه كه له كوردانی ده‌كه‌ن، وه‌لاوه‌نانی هه‌موو جۆره هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێك، به‌رقه‌راركرنی چاره‌سه‌ری و دیموكراتیزبوون – كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لان دایه – ه. به‌ڵام گه‌ر پێویست به شیكردنه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌كیان هه‌بێت؛
هه‌بوونی ده‌ستوورێكی گشتی مه‌ده‌نی مه‌رجه:
ئه‌و ده‌ستووره گشتییه‌ی له توركیا هه‌یه ده‌ستووری گشتی 12ی ئه‌یلووله، كه ئه‌مه هه‌ر له زووه‌وه واده‌ی به‌سه‌رچووه. ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌ی ئێمه نیه، قسه‌ی زۆر كه‌س و لایه‌نه له توركیاش. پێویستییه‌كی زۆر به په‌له به ده‌ستووری نوێ هه‌یه. پێویسته ئه‌م ده‌ستووره نوێیه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و دیموكراتیزبوون له توركیا دا ئامانجی یه‌كه‌مینی بێت. ئه‌و ده‌ستووره‌ی له توركیا پێویسته ده‌ستوورێكی به‌م شێوه‌یه‌یه. ئه‌گه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی وه‌ها له توركیا دا په‌سند بكرێ و له سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه دابنرێ، ئه‌مه ده‌بێته چاره‌سه‌رییه‌ك. واتا ده‌بێته چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی توركیا، ئه‌وه‌ی كه داخوازیشی ده‌كرێ هه‌ر ئه‌مه‌یه. واتا پێویستی به ده‌ستوورێكی ئازادیخواز و دیموكراتیك هه‌یه. له رووی كوردیشه‌وه پێویست به ده‌ستوورێك هه‌یه كه دان به ناسنامه‌ی كورد دا بنێ، دان به ئازادی كه‌لتووری كورد دا بنێ، ده‌رفه‌ت به په‌روه‌رده به زمانی دایك بدات، ده‌رفه‌ت به خۆ رێكخستن به ناسنامه‌ی خۆیه‌وه بدات. ئاشكرایه كه دانانی هه‌ر ده‌ستوورێك بێ ئه‌م بڕگانه نابێته ده‌ستوورێكی دیموكراتیك و ئازادیخوازانه. ته‌نها ده‌بێته جێبه‌جێكردنێكی شكڵیانه‌ی خواسته‌كانی گۆڕانی ده‌ستوور، ئه‌مه به ڕاستیش نابێته ده‌ستوورێك كه وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی گه‌لانی توركیا بداته‌وه. توركیا پێویستییه‌كی به په‌له‌ی به‌مه هه‌یه.
تاوه‌كو حه‌قیقه‌تی رابردوویه‌كی ناپاك ئاشكرا نه‌كرێت دیموكراسی پێش ناكه‌وێت؛
"رێبه‌ر ئاپۆ" له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا پێشنیاری دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی راستییه‌كان و كۆمیسیۆنی سازشی كرد. چونكه له شه‌ڕی رابردوو دا نه‌ك حقووق به‌ڵكو یاساكانیش بنپێ كراون. هه‌موو جۆره نایاساییه‌ك، هه‌موو جۆره پیسی و خراپه‌كارییه‌ك كراوه. ئێستاكه‌ش كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌موو رۆژێك ئه‌نجامه‌كانی له به‌ر چاوه. گه‌ر له توركیا دا گه‌لێك كێشه هه‌بێت، هۆكار و سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه له كوردستان دا هه‌یه. ئه‌م شه‌ڕه وه‌لاوه‌نانی هه‌موو جۆره یاسا و قانوون و هه‌موو به‌ها و نرخه مرۆییه‌كانه. ته‌نها له پێناو سه‌ركوتكردن و پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كورد دا چاوپۆشی له هه‌موو جۆره رێبازێك كراوه، هه‌موو جۆره هه‌ل و ده‌رفه‌تێك دراوه به‌و هێزانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. ئه‌م هێزانه‌ش خاوه‌نی چه‌مكێكی وه‌ك "ئێمه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان له كوردستان سه‌ركوت كرد، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێكمان پێ ره‌وایه"ن. له هه‌مانكات دا وایان ده‌زانی كه‌س توخنیان نابێت، كه‌س ده‌ستیان پێ ناگات. تا چوو ئه‌وه‌ی كه له كوردستان ده‌یانكرد له توركیاش ده‌ستیان پێكرد. په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره كارێكی نایاسایی برد، ئه‌مه له توركیا رێگای بۆ گه‌لێك خراپه‌كاری و ئاڵۆزی و كێشه‌ی گه‌وره كرده‌وه. كۆمه‌ڵگا ئێستاكه ئازاره‌كه‌ی ده‌چێژێت، به ڕاستی ده‌یهه‌وێت بزانێت چی چیه و شته‌كان لێك جوێ بكاته‌وه. چونكه تا ئێستاكه به نهێنی راده‌گیرا، به‌ڵام به خاڵێكی وه‌ها گه‌یشت كه چیدی ناتوانرێ بشاردرێته‌وه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات، له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆنه‌كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش پێشنیاری كۆمیسیۆنێكی به‌و شێوه‌یه‌ی كرد و ده‌خوازێ سه‌رجه‌م ئه‌م ره‌وشانه ده‌ربخرێنه‌ڕوو و شه‌فافییه‌ت و ئاشكرایی تێدا به‌رجه‌سته بكرێ. مه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه له توركیا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه مه‌رجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رییه؛
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له توركیا كه‌ش و هه‌وای شه‌ڕه. ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه رێگه‌ی بۆ ئاوه‌ڵا ده‌كات وێرانییه. ته‌نها كوردان له‌م شه‌ڕانه دا زیانیان وه‌به‌رناكه‌وێ، توركه‌كانیش زیانی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێ. گه‌ر ئه‌وڕۆكه كێشه‌ی ئابووری له ناوچه‌كه دا هه‌یه، كێشه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌یه، له بناخه و سه‌رچاوه‌ی دا مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ هه‌یه. ده‌شێ گه‌لێ ئێش و ئازاری هه‌بێت بۆ كوردان، به‌ڵام گه‌لێ زیان به توركه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ده‌ستبه‌جێ راوه‌ستاندنی ئه‌م شه‌ڕه "رێبه‌ر ئاپۆ" پێشنیاری ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه‌ی كرد. ده‌كرێ ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له توركیا.
په‌سند كردنی ئه‌م سێ پێشنیاره و هه‌نگاو له‌م بواره دا ده‌ستپێكردنی قۆناخی دیالۆگ ده‌ڕه‌خسێنێ. هه‌ڵوێستێكی به‌م شێوه‌یه نیشان درا، به‌ڵام به داخه‌وه توركیا تا ئێستاكه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نه‌داوه‌ته‌وه. ته‌نها لایه‌نه دیموكراته‌كان هه‌ندێ جموجۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه كاربه‌ده‌ست و فه‌رمییه‌كان گوێیان له‌مه پڕكردۆته‌وه و نایانهه‌وێ هیچ شتێك له‌م بواره ببینن و تێبگه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێداگری له به‌رده‌وامی سیاسه‌ته كۆنه‌كانیان بكه‌ن و ده‌یانهه‌وێ به سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن ئه‌نجام وه‌ربگرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
