راوێژكارێكی نووری مالیكی: * ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر هۆشیاری سیاسی هه‌بێت ناهێڵێت دیكتاتۆریه‌ت دروست ببێته‌وه ... ئا- به‌همه‌ن عومه‌ر
ئه‌ركان ره‌شید مه‌عروف له ساڵی 1966 له سلێمان دایك بووه، له ساڵی 1989بۆ 1990 كۆلیژی كارگێری و ئابووری زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ته‌واو كردوه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانكۆی ئیمام ئه‌وزاعی له لوبنان له‌سه‌ر نامه‌ی ماسه‌ته‌ره‌كی له‌ژێر ناونیشانی (التخلف زراعی فی القلیم كوردستان عێراق مه‌زاهیرهو وه وه‌سائیلهو وه‌عیلاجیهی 1975تا2000) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانه‌وه. له‌مانگی حه‌وتی 2009 راوێژكاری نووری مالیكیه بۆ كاروباری ئابووری. له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له‌گه‌ڵ (میدیا) باس له چه‌ند ته‌وه‌رێكه تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی نووری مالیكی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گرنگ ده‌كات.
میدیا: سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی ئێوه و
نووری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراق بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی من و جه‌نابی مالیكی بۆ ئه‌وه كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه راسپێردرام كه مه‌كته‌بی یكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكه‌مه‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له ساڵی 1999 له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی توند و تۆڵم له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی هه‌بوو، چ كورده‌كان چ عه‌ره‌به‌كان له ناویاندا جه‌نابی مالیكی كه ئه‌و كات به‌رپرسی مه‌كته‌بی حیزبی ده‌عوای ئێراقی بوو له سووریا، هه‌فتانه یه‌كترمان ده‌دیت دانیشتنمان پێكه‌وه هه‌بوو، په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ جه‌نایبان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كات.
میدیا: ئه‌ی چۆن بوون به راوێژكاری نووری مالیكی ئایه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه كادری یه‌كگرتوون له سه‌ر حسه‌ی ئه‌و حیزبه دانراوه؟
- له رووی ده‌ستوور و یاساوه هه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌م سه‌رۆك كۆمار ده‌توانن راوێژكار بۆ خۆیان دیار بكه‌ن، به‌ڵام ئالیته‌ی خۆی هه‌یه، ئالیه‌ته كه ئه‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سی ڤی ئه‌و كه‌سه ته‌رح ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، دواتر ده‌چێت بۆ په‌رله‌مان و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌نیسفه‌ت منه‌وه به‌وشێوه‌یه بووه، كاتێك من سیڤی خۆم پێشكه‌ش به‌جه‌نابی مالیكی كرد، ئه‌وه‌یش گوتی پێم باشه تۆ له‌و ده‌سته‌یه كاربكه‌یت، ئه‌ویش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی كرد و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ری پیشاندا، واته وا نه‌بووه كه من به‌هۆی یه‌كگرتوو بوونه‌مه‌وه ئه‌و پله‌یه‌م وه‌رگرتبێت. به‌شێكی په‌یوه‌ندی به دۆستایه‌تی نێوان من و جه‌نابی مالیكیه‌وه هه‌یه و به‌شێكی دیكه‌شی به‌هۆی شاره‌زایمه‌وه له بواره‌دا كه كاری تێدا ده‌كه‌م.
میدیا: له‌ناو شه‌قامی كوردیدا قه‌ناعه‌تێك هه‌یه كه نووری مالیكی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا به‌رانبه‌ر به‌كورد تونده، ئێوه كه له نزیكه‌وه له گه‌ڵیاندا ده‌ژین ئه‌و قسانه تاچه‌نده له واقعدا وایه؟
- من وا ده‌زانم ئه‌و پرسیاره له ئاستێكدا ده‌توانین بڵێم له شوێنی خۆیدا نییه، چونكه ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ كه‌سێك ئایه باشه یان خراپ له كاتێكدا ده‌كرێت كه سیسته‌مێكی دیكتاتۆری له ئارادا بێت و هه‌موو بڕیاره‌كان بچنه‌وه ژێده‌سه‌ڵاتی یه‌ك كه‌س سیسته‌مێكی دیكتاتۆریت هه‌بێت بۆیه پێم وایه ئه‌وه پرسیارێكی ته‌قلیدیه، ئه‌مڕۆ ئێمه ره‌نگه زۆر كارمان به‌وه نه‌بێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق باشه یان خراپه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك كورد ئیشمان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستورێكدا ده‌ژین، كه هه‌ندێك مافی بۆ كورد دابین كردوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تیه‌مه‌ی له كوردستانه‌وه دێت بۆ به‌غدا تاچه‌نده ده‌توانن به‌رگری له‌و مافه دابین كراوانه بكه‌ن كه له ده‌ستووردا هه‌ن، له‌وانه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش. له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وایه، له ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووریدا ئێمه زۆركارمان به‌وه نییه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رانبه‌رت باشه یان خراپ، واته ئه‌و جۆره به‌راورد كردنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه.
میدیا: ئایه ئه‌و هه‌وڵی كه‌ساندنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاچه‌نده دروسته؟
- به‌بڕوای من ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه‌ساندنی كێشه‌كان له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، نه‌له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراقدایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیشدایه، ئێمه ده‌زانین ئێراق له قۆناغێكی گۆڕانكاریدا ده‌ژی، له بواری كۆمه‌ڵایه‌ته‌ی و سیاسی و ئابووری هه‌موو بواره‌كانیدیكه‌وه، واقعی ئێراقیش وه‌ك ده‌زاین له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهاتووه وه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و توركامان.. هتد، بۆ ئه‌وه بتوانین پێكه‌وه بژین هه‌موو لایه‌ك پێویستی به هه‌ندێك پیشاندانی لێبورده‌یی نه‌رمی نوانن هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كورده وه هه‌یه ئایه كورد به‌شه نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی خۆی به‌ته‌واوی پیشانداوه، ئیدی ناتوانێت له‌وه زیاتر نه‌رمی بنوێنێت؟ یان ئایه عه‌ره‌ب به‌شه نه‌رمیه‌كه‌ی خۆی نواندوه و ناتوانێت له‌وه زیاتر نه‌رمی بنوێنێت، من پێم وایه هه‌موو لایه‌كمان وه‌ك مه‌بده‌ْ پێویستمان به‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌و ئێراقه‌دا كه هه‌موومان باوه‌ڕمان پێی هه‌یه كه ئێرقی فیدراڵی دستووریه بژین. به‌ڵام ئه‌وه كه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ورده‌كاریه‌كان ئه‌وه پێموایه كه‌سێك قسه‌ی تێدا بكات كه شاره‌زای له‌و باره‌وه هه‌بێت من ئاگاداری ورده‌كاریه‌كان نیم.
میدیا: تاچه‌ند گه‌شبینی به ئاینده‌ی ئێراق به‌تایبه‌تی له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئێراق به‌ره و دیكتاتۆریه‌ت هه‌ناگاو ده‌نێت؟
-ئێراق بریتیه له دووبه‌ش كۆمه‌ڵگاكه و ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه ده‌كه‌ن، واته سیاسیه‌كان، من پێم وایه ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ده‌ستورێكه و تا راده‌یه‌كی زۆر لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێراق خۆیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه، كوردیش به‌هان شێوه خۆی له ده‌ستووردا بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و راده 100% نییه، ده‌مێنێته‌وه بۆ لایه‌نی خه‌ڵك كه به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر وه‌عی سیاسی هه‌بێت ناهێڵێت دیكتاتۆریه‌ت دروست ببێت، به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستوور هه‌یه په‌رله‌مان هه‌یه له‌سه‌روی ئه‌وانه‌شه‌وه دادگای ده‌ستووری هه‌یه، كه هه‌ركام له‌وانه ناوه‌ندێكن كه دانراون بۆ ئه‌وه به‌رگری له مافی هاوڵاتی بكه‌ن، به‌رگری له‌وه بكات ئێراق جارێكی دیكه به‌ره‌و ئه‌و دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌ویه بڕوات پێشتر هه‌بوو، من خۆم تاڕاده‌یه‌ك گه‌شبینم به‌وه ئێراق به‌ره‌و ئه‌و دیكتاتۆریه‌ته‌ی پێشتر ئێمه‌ی تێداژیاوین ناڕوات، له‌وانه‌یه قۆناغێك بێت زۆرینه‌یه‌ك زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كه‌مینه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ش جۆرێكه له دیكتاتۆریه‌ت، به‌ڵام تا ئه‌م ده‌قیقه ئه‌وه‌ی كه دیبینی لایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر گه‌رمن به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتری كه من ئه‌و گه‌رمیه تاراده‌یه‌ك به ئیجابی ده‌بینم به‌وه‌ی كه ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت بڕاوت.
میدیا: زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه نووری مالیكی مه‌یلێكی به‌لای دیكتاتۆریه‌تدا هه‌یه، ئیوه به‌حكومی نزیكیتان له ناوبراوه راتان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه چیه؟
- من لێره وه ده‌توانم وێنایه‌كی به‌ڕێز مالیكی بكه‌م به‌وه كه ئێراقیه‌كان له سإ خاڵدا هاوڕان سه‌باره‌ت به جه‌نابی مالیكی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه جه‌نابیان له ماوه‌ی حكومڕانی خۆیدا توانی شه‌ڕی تایفی كۆتایی پێبهێنێت كه به‌ر بووبووه گیانی هاوڵاتیان، كه ئه‌وه به‌ته‌واوی ئێراقیه‌كانی بێ هێز كرد بوو هه‌ندێك له پزیسكی ئه‌و شه‌ڕه گه‌یشته كوردستانیش چه‌ند ته‌قینه‌وه یه‌ك له‌شاره‌كانی كوردستان رویاندا و ژماره‌یه‌ك قوربانیشیان لێكه‌وه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه ئێراقیه‌كان به‌گشتی، به ده‌سكه‌وتی جه‌نابی مالیكی ده‌زانن، خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه مالیكی كه‌سێكی زۆر ئیداریه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كاندا، ئه‌وه‌ش خاڵێكی پێویسته بۆ كه‌سێك بیه‌وێت ئیداره‌ی وڵات بكات، خاڵی سێهه‌م جه‌نابی مالیكی گوتارێكی گه‌شبینانه‌ی هه‌یه، گوتاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو لایه‌ك خۆیان تێدا ده‌بیننه‌وه، ئیتر تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وه‌ێت به‌رده‌وام و تاره‌كانی به‌وشێوه‌یه‌بێت كه ده‌ته‌وێت ئه‌وا وا ده‌رناكه‌وێت، ئه‌وه بۆ كورد و بۆ سونه و بۆ شیعه‌كانیش هه‌روایه، ره‌نگه لایه‌نێك هه‌بێت له‌ناو شیعه‌كاندا زۆر حه‌زی به وتاری ئه‌و نه‌بێت یان له‌ناو كورد یان سونه چونكه خه‌ریته‌ی سیاسی ئێراق به‌جۆرێك پارچه پارچه بووه كه به‌ئاسانی ناتوانرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له یه‌ك وتاردا رازی بكرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك هه‌ر جه‌نابی مالیكی هه‌ركه‌سێكی دیكه ئه‌و تابعه‌ی هه‌بێت یان حه‌ز به كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات بكات، من پێم وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك ده‌زگای وه‌ك په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دادگای ده‌ستووری هه‌یه و هه‌روه‌ها له سه‌روی هه‌موویشیه‌وه ده‌ستوورێك هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌بده‌ئی كاركردنی سیاسه‌تی ته‌وافقی له ئێراقدا كارده‌كات، كه سیاسه‌تێكه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، ئه‌وانه هه‌موو پێكه‌وه رێگا له‌و مه‌له ده‌گرن ئه‌گه‌ر له كه‌سێكیشدا هه‌بێت، بۆ كونترۆڵكردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له ئێراقدا به‌شێوه‌یه‌كه له یه‌ك كه‌س كۆنه‌بووه‌ته‌وه، تا تۆ بتریست له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ر مه‌یلی دیكتاتۆرانه‌ی هه‌یه یان نا، ئیتر من ناتوانم به‌رانبه‌ر به كه‌سێكی وه‌ك جه‌نابی مالیكی 100% ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تێدا نییه یان 100% ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تێدایه، من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه كه‌سه‌كانی دیكه به‌سه‌ر باش و خراپ‌دا دابه‌شده‌كات، له ده‌وڵه‌تی ده‌ستوریدا هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بگوترێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له سه‌ر حوكمه تا چه‌ند به‌پێی ده‌ستوور حكوم ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور حكوم ده‌كات ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر له ده‌ستووریش لای داوه ئه‌وه ده‌ستووره كه خۆی رایده‌گرێت پێده‌ڵێت بۆسته.
میدیا: به‌ڵام ئایه كه ئێستای ئێراقدا ده‌ستووری ئه‌وه‌نده كارایه كه بتوانیت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵێت بۆسته؟
- به‌ڵی كارایه، تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌یت كه سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بووه له ده‌ستوور رێگا دراوه به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌رچوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌توانێت ڤیتۆی بكات، ئه‌وه تا ئێستا هه‌رچه‌نده پاش چه‌ند مانگێك په‌رله‌مان گه‌یشته ئه‌نجامێك له سه‌ر ئه‌و یاسایه، به‌ڵام له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ڤیتۆ كرا‌و گێڕدرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان. ئه‌وه نیشانه‌ی كاریی بوونی ده‌ستووره، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه كه قورسای كورد چه‌نده له به‌غدا، كورد تاچه‌ند ده‌توانێت له ژێر ركێفی ئه‌و ده‌ستووره به‌رگری له مافه‌كانی خۆی بكات.
میدیا: له كوردستان زۆر ده‌گوترێت كه به‌رپرسه‌كان راوێژ به راوێژكاره‌كانیان ناكه‌ن ئه‌و حاڵه‌ته له ئێراق چۆنه ئایه نووری مالیكی تاچه‌نده راوێژ له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كات؟
-لێره ده‌سته‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوه‌ی ده‌سته‌ی راوێژكاری ئه‌و ده‌سته‌یه له‌و كاته‌وه جه‌نابی مالیكی بووه به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراوه، پێشتر سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كانی دیكه راوێژكاریان هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا كه ده‌سته‌یه‌ك هه‌یه و پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك مه‌كته‌ب له‌وانه مه‌كته‌بی ئابووری و مه‌كته‌بی یاسایی و مه‌كته‌بی كشتوكاڵ و مه‌كته‌بی هه‌رێمه‌كان و چه‌ند مه‌كته‌بێكی دیكه نه‌بوو، ئێمه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی كارده‌كه‌ین، بۆنموونه مه‌كته‌بی ئێمه كه ئابووریه یاسایه‌ك دێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرن وه‌ك یاساك (كانه‌كان) ئه‌و ئه‌ینێرێت بۆ مه‌كته‌بی ئێمه و مه‌كته‌بی یاسای كه تێبینی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بخه‌ینه ڕوو، ئێمه‌ش تێبینیه‌كانمان ده‌نوسین و ده‌ینێرینه‌وه بۆ ئه‌وان واته كاركردنی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌كته‌بیه نه‌ك رۆژانه له‌گه‌ڵ جه‌نابی مالیكی‌دا دابنیشین چونكه سروشتی ئیشه‌كه وا پێویست ناكات كه رۆژانه له‌گه‌ڵ جه‌نابیان دابنیشین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركه‌سێك، له‌و راوێژكارانه، هه‌رشتێك به‌باشی بزانن ئازادن له‌وه‌ی كه به نوسراو بینێرن بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
