ئامینه كاكه باوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد له‌میانه‌ی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا قسه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ده‌كات، له‌وانه داڵده‌دانی تۆمه‌تبارانی كه
یسی ئه‌نفال له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد، هه‌روه‌ها پارچه‌بوونی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، و بابه‌تی ژنكوژی چه‌ند پرسێكی دیكه.
میدیا: له‌رۆژانی رابردودا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سوێدی بوون به‌ئه‌ندامی فه‌خری رێكخراوی چاك به‌مانای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی خۆیان پیشاندا بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی هه‌ڵبجه و ئه‌نفال، گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه له چی دایه؟
- دیاره كه رێكخراوی چاك لێره (له سوێد) فه‌عالیه‌تی زۆر باشی كردوه له‌سه‌ر ئاستی سوێدی و ئه‌وروپا، له ناو سیاسه‌تمه‌دارانی كۆمه‌ڵگای سوێددا خۆی نیشانداوه و كاری كردوه ئه‌وه‌ش بووه‌به‌هۆی ئه‌وه كه زۆر كه‌س، بینناسێت به‌تایبه‌ت له‌ناو سیاسه‌تمه‌داران، هۆیه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم ئه‌ندامی فه‌خری ریكخراوی چاكم كاریشم له گه‌ڵدا كردون هه‌روا نییه كه وه‌ك سمبوڵێك بووبم، منیش به‌ده‌وری خۆم له‌و دووساڵه‌دا كه له په‌رله‌مانی سوێد كارده‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی جه‌له‌سات و دیبه‌یتمان كردوه هه‌روه‌ها ئه‌و نامانه‌ی كه دێت سه‌باره‌ت به پاشماوه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌گه‌یه‌نین به خه‌ڵكانی دیكه، هۆیه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كاك قادر نادر كه به‌رپرسی ناوه‌ندی چاكه له سوێد، زۆر كه‌سێكی هه‌ڵسوڕاوه و شێلگیره هه‌میشه هه‌وڵده‌دات، شته‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت به كۆمه‌ڵگاو سیاسه‌تمه‌دارانی سوێدی، ئه‌وانه پێكه‌وه كاریگه‌ریان هه‌یه، ئه‌وانه بوونبه هۆی ئه‌وه‌ی له ناو سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندانی په‌رله‌مانی سوێددا ئه‌و كه‌یسه‌شتێكی ناسراوبێت و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی سوێدیش هه‌ر له‌و روانگه‌وه بوون به ئه‌ندامی چاك و به‌دڵنیایه‌وه بوونی ئه‌وانه به ئه‌ندامی فه‌خری چاك پاڵپشتیه‌كی مه‌عنه‌ویه بۆ كه‌یسه‌كانی ئه‌نفل و هه‌ڵه‌بجه.
میدیا: ئه‌و گرنگیه له چیی دایه ئه‌وان ده‌توانن چی بكه‌ن له‌و روه‌وه؟
- گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كاتێك ئێمه‌و وه‌ك پارتی چه‌پی سوێدی یه‌كه‌م هه‌نگاومان نا بۆ ناساندنی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال هه‌وڵماندا كه ناوه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك جینۆساید بنوسرێت، دواتر ئه‌وه‌بوو حیزبی ژینگه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ستی پێكرد ئه‌وه بوو ئه‌مساڵیش پارتی سوسیال دیموكرات له كۆنگره‌كه‌ی خۆیان كه‌یسی ئه‌نفالیان وه‌ك جینۆساید ناساند، ئه‌وانه به‌رهه‌می كاركردنن به یه‌ك رۆژ نه‌هاتووه‌ته دی، خه‌باتێكی دورو درێژی چه‌ندساڵه‌وه كه به چه‌ندین شێوه‌ی جۆراو جۆر كراوه هاتووه‌ته به‌رهه‌م، چ له پارله‌مان و چ له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا.
میدیا:ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له بواری كه‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا له لایه‌ن كه‌سانی بیانیه‌وه ده‌درێت، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌نفالیان كردوه داڵده ده‌درێن و ئه‌وانه‌ش كه هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران كردوه ئازاد ده‌كرێت، راتان له سه‌ر ئه‌وه چه‌یه؟
-من پێم وایه ئه‌وه شه‌رمێكی گه‌وره‌ی سیاسییه كه ده‌بێت هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك بیكات، چۆنده‌توانێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بكوژبێت، ده‌ستی له كوشتنی و چه‌وساندنه‌وه و بێسه‌روشوێنكردنی مرۆڤ هه‌بێت ئیدی ئه‌وه كوردبێت یان هه‌ركه‌سێكی دیكه تۆ ده‌توانین داڵده‌ی بده‌یت، به‌بڕوای من ئه‌وه خودی په‌ره‌پێدانه به خشونه‌ته‌و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر مرۆڤه‌كان، من ئاگادارم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991 عه‌فویاندا و هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه تاوانیان كردبوو به‌رانبه‌ر به ئینسانه‌كان به‌خشران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه جاشه‌كان هاتنه ناو حیزبه‌كانی خۆیانه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا بو كه ئه‌و كه‌سانه تاوانیان به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵك كردبوو، به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك، به‌بێ بنه‌مایه‌كی یاسای و مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆستانه هه‌ڵسانبه‌وكاره كه ته‌نیا بۆمه‌به‌ستێكی سیاسی ئه‌و كاره‌یان كرد بۆ سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیان، بۆیه من پیموایه ئه‌وه په‌ره‌دانه به ئه‌نفال ئیدی جیاوازی نییه له‌وه‌دا ئه‌و كه‌سه شه‌رواڵی له پێدابێت یان دزداشه‌ی عه‌ره‌بی یان چاكه‌ت وپانتۆڵ له‌به‌ر بكات، من له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان لیستێكیان پێدام هی دووسه‌د سی سه‌د نه‌فه‌ره‌ره كه داداگای باڵای ئێراق داوایان ده‌كات، هه‌مووی مسته‌شار و سه‌رۆك جاش بوون و ده‌ستیان له كوشتنی هاوڵاتیانی كوردستاندا هه‌بووه ئێستاش خۆیان له ده‌سه‌ڵات و ماڵی خۆشدا ده‌ژین، من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه كارێكی شه‌رم ئاوه‌ره بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه خۆی به‌ده‌سه‌لاتی كوردی ده‌ناسێنێت، ئه‌وان چۆنده‌توانن داوا بكه‌ن كه سه‌دام سه‌ركرده‌كانی حیزبی به‌عس دادگای بكرێن و سزا بدرێن له كاتێكدا كه ده‌یان تۆمه‌تبار و داواكراویان له‌لای خۆیان شاردۆه‌ته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن ده‌بێت بمێننه‌وه عه‌فویان ده‌كه‌ن لێبوردنیان بۆ ده‌رده‌كه.
میدیا: باسی ئه‌وه‌تان كرد له چه‌ند هه‌فته‌ی رابرد و سه‌ردانی باشووری كوردستانتان كردوه له‌و سه‌ردانه‌تدا ره‌وشی ژنت چۆنبینی؟
- من له ده‌ساڵی رابردو به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی كوردستان‌م كردوه، هیچ گۆڕان و پیشوه‌چونێك گرنگ و عه‌جیبم نه‌بینیوه سه‌باره‌ت به پرسی ژن، دیاره وه‌ك فیگۆر ژن داده‌نێن له په‌رله‌ماندان ئه‌وه نییه له په‌رله‌مانێكدا كه نزیكه‌ی 25%ی ژنه، به‌ڵام یاسای فره‌ژنی به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت ئیدی ده‌بێت چ باوه‌ڕێكمان ه باشبوونی ره‌وشی ژن هه‌بێت، دیاره‌كه‌سانێك هه‌یه، وه‌ك تاكه‌كه‌س كاری باش ده‌كه‌ن رێكخراوه‌ی ناحكومی هه‌یه كاریان كردوه، ئه‌وانه‌ی كه حكومیشن ئیشی باشیان كردوه، به‌ڵام به‌و واتایه نییه كه ژن ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی پاره واته ئه‌وه‌ی كه تۆ بودجه‌كه‌ت له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بوو ده‌بێته هۆی سنووردار بوونی كاره‌كانت، ئه‌وه به‌داخه‌وه نه‌ك له وڵاتی كوردستان له هه‌موو دنیادا ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌ت ده‌بن ده‌بنه حكومی تا وه‌ك و كار بۆ ژنان بكه‌ن.
له كوردستان له ژنكوژی و خه‌ته‌نه‌ی ژنان و كوشتنی به تۆمه‌تی ناموسپارێزی، هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ژنان ده‌كرێت زۆرتر بووه نه‌ك كه‌می كردبێت له چاو ساڵانی رابردا، هیچ بارێك له سه‌رشانی هیچ ژنێك، به‌تایبه‌ت ژنانی چینی هه‌ژاران و زوڵم لێكراو كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵكو باره‌كه قورستریش بووه. ئاپارتایه‌كی جنسی هه‌یه له قۆناخی منداڵیه‌وه قوتابخانه‌ی كچان و كوڕان جیایه، له‌چێشتخانه‌و كافتریا وزۆرشوێنی گشتیدا شوێنی ژنان و خێزان له‌گه‌ڵ پیاوان جیایه، ئه‌وه چ سیسته‌مێكه دیاره گۆڕینی ئه‌و واقعه به‌ته‌نیا به‌ژنان ناكرێت، به‌ڵام خه‌باتی ژنان و كرێكاران و رۆژنامه‌وانان ئه‌و خه‌باته رادیكاڵانه ده‌توانێت كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر باشتر كردنی ئه‌و ره‌وه‌شه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كوردستان ئاریشه‌ی ژنان بابه‌تێكی لاوه‌كی سه‌یرده‌كرێت و كه‌س بۆی گرنگ نییه، نه‌بووه‌ته بابه‌تێك كه جێگای سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا بێت.
میدیا: به‌بڕوای تۆ ئه‌و دۆخه‌ی ژنانی باشووری كوردستانی تێدایه په‌یوه‌ندی به كه‌لتوری كوردیه‌وه هه‌یه یان ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كاری له‌سه‌ر باشكردنی ره‌وشی ژن نه‌كردوه؟
- پێم وایه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه هه‌یه چونكه به‌شێك له سیاسه‌ت بووبه كه‌لتور، به‌شێك له كه‌لتوریش بووه‌ته سیاسه‌ت، دینیش رۆڵی خۆی هه‌یه له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژناندا، پاتریاتی كۆمه‌ڵگای كوردیستان به‌بڕوای من له‌سه‌ر سیسته‌مێكی فیۆداڵیه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌ی عه‌شره‌تگه‌رایه، هه‌مووكه‌س باس له عه‌شایه‌ربوونی خۆی ده‌كات، ئه‌وه له كاتێكدایه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا دووسه‌د تا سإ سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا ته‌جاوزی ئه‌و بابه‌ته كراوه، به‌ڵام تازه له كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌وه ته‌نیا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی سیاسیه حیزبه‌كان كه دووبه‌شن خۆیان هه‌روه‌ك عه‌شیره ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه شتێكنیه من له خۆمه‌وه بمه‌وێت دروستی بكه‌م، هه‌ر كه‌سێك چاوی بكاته‌وه ئه‌وه ده‌زانێت، كه‌سێك ره‌خنه‌ش ناگرێت و ره‌خنه‌گر نییه له كۆمه‌ڵگاو سیسته‌می خۆی هه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌كات.
میدیا: چالاكی ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌وروپا له چ ئاستێكدایه‌ـ ئایه ده‌كرێت باس له‌بوونی جالیه‌ی كوردی بكه‌ین وه‌ك جالیه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ؟
- من پێم وابێت شتێك نییه به‌ناوی جیالیه‌ی كوردیه‌وه، خه‌ڵكی كورد جالیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نییه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی ده‌رونی و میژوویی كورد، كه مێژویه‌كی عه‌شره‌تگه‌رایه و هه‌ركه‌س به‌شه‌كه‌ی خۆی لا گرنگتره، به‌ڵام له لایه‌نی تاكه‌وه كورد وه‌ك تاك له هه‌موو كه‌س چالاكتره له بواری سیاسی‌دا، به‌ڵام ئه‌و چالاكیانه بنه‌مایه‌كی پته‌وه‌ی نییه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ رێكخراویك كارده‌كات سبه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه ده‌بێت، كورد خه‌ڵكێكی زۆر پرژ و بڵاوه، هه‌ركه‌سێك سه‌ربه سازمانێكه هه‌تا زۆرخاڵی هاوبه‌شیشیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خه‌ڵكی سوریایه و ئه‌وه‌ی توركیایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش خه‌ڵكی ئێران یان ئێراقه، ئه‌وانه وای كردوه نه‌توانن وه‌ك كورد پێكه‌وه له چوارچێوه‌یه‌ك كار بكه‌كه‌ن.
میدیا: زۆرجار دروشمێك هه‌یه كه ده‌ڵێت كوردستان یه‌ك پارچه‌یه و ئه‌وانی به‌شیان كردوه ده‌ست كرده، ئایه ده‌توانین بڵێن كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌یتوانیه ئه‌و سنووره ته‌جاوزبكات؟
-من ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وه به‌شه‌ی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه كه‌باسی یه‌ك پارچه‌ی خاكی كوردستانتان كرد كاكه ئه‌وه ته‌نیا دروشمه ئه‌وه له سه‌ده‌ی رابردودا له توركیا له‌سه‌ر كاغه‌ز نوسرا، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت ئه‌وه ئاره‌زوی هه‌ندێ كه‌سه به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات داران ئه‌وه ئاره‌زوی خه‌ڵكی ئاسای نییه، چونكه خه‌ڵك خۆی جیاناكاته‌وه له برای فارس، تورك یان توركی خۆی، خه‌ڵك پێویستی به مافی ئینسانی هه‌یه، تۆ كاتێك له دیاستۆرا و له كوردستانیش له‌گه‌ڵ یه‌ك ناحه‌وێییه‌وه، له خۆڕا ئه‌و دروشمه چییه؟ كوردستانی یه‌كپارچه، كه‌ی كوردستان یه‌ك پارچه بووه؟ من مێژووی لانی كه‌مه‌ی 200ساڵی رابردوی ئه‌و ناوچه‌یه‌م خوێندوه‌ته‌وه، له هیچ كوێدا كوردستانی یه‌كپارچه نه‌بووه. كۆماری مهاباد 24سه‌عات به‌رده‌وام بوو ئه‌ویش له ناوچه‌یه‌كی زۆر بچكۆله‌دا، هه‌روه‌ها له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی روخا باس له كوردستان كرا، به‌ڵام له‌وێشدا نه‌گوترا هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێت له یه‌ك چوارچێوه‌دا، جابۆیه له‌خۆڕا شتێك كه له بنه‌ره‌تدا نه‌بووبێت بۆ بیڵێین، من ئه‌وه‌نده‌ی له كوردستانی ئێران و ئێراق و توركیاش بووم ده‌زانم كه خه‌ڵكه‌كه كوردستانی یه‌كپارچه‌یان ناوێت، ئه‌وه نییه له كوردستانی ئێراق 18ساڵه ناوچه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ناتوانن به‌باشی به‌ڕێوه‌یببه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه مام جه‌لال و نه كاك مه‌سعود باسی كوردستانی یه‌ك پارچه‌ناكه‌ن هه‌ر ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، دیاره ئه‌گه‌ر جه‌وێكی دیموكراسی هه‌بوایه، خه‌ڵك خۆی بڕیاری بدایه ئه‌وه شتێكی دیكه بوو، به‌ڵام كاتێك له واقعدا هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه له ئارادانه‌بێت ئیدی ئه‌و جۆره دروشمانه بێ بنه‌مایه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌لك ژیانی خۆی ده‌وێت خه‌ڵك مافی سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌وێت مافی ژیان و زمانی خۆی ده‌وێت خه‌ته‌رترین شوێن له كۆمه‌ڵگادا بۆ ژن بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی، له كۆمه‌ڵگایه‌كی وا دا گرنگ نییه كوردستان یه‌ك پارچه‌یه یان نه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره دروشمانه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن كه قسه‌كردن زۆر ئاسانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كرداره.
میدیا: به‌و پێیه‌ی له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌دا كارتان كردوه، ئه‌و پارچه بوونه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا چۆن ده‌بینی؟
-زۆر هۆی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ بوونی ئه‌و پارچه پارچه‌یه‌ی، له‌وانه دووری ئه‌و هێزانه‌یه له‌ناو جه‌ماوه‌ر و خاكه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌و قه‌یرانه‌ی زۆربه‌ی حیزبه كۆمه‌نیسته‌كان دنیای تێكه‌وه به‌شێكی گه‌یشته ئه‌و حیزبانه‌ش، هه‌روه‌ها هاتنه ناوه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ئێراقدا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كورد ئومێدی به‌هه‌ندێك كه‌س دا هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ببێته‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه ئێستا كه‌سانێكی وا هه‌یه كه رابه‌ری هه‌ندێك له‌و حیزبانه‌ن كه ئه‌گه‌ر یه‌ك حیزی یه‌كگرتوو ببوایه ره‌نگه هه‌رگیز له‌و ئاسته‌دا نه‌بوایه شایه‌ت ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی بوایه، خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك كه‌س به‌ئاره‌زوی خۆی و له‌گه‌ڵ رۆژدا ئایده‌لۆژیا و باوه‌ڕی خۆی ده‌گۆڕێت زۆر پێی ئاسانه هه‌ر رۆژێك له‌سه‌ر ئایدلۆژیایه‌ك بێت ئه‌وه وای كردوه كه كه‌سێك رۆژێك كۆمه‌نیست بێت دواتریش ببێت به ناسیۆنالیست. من گۆڕانی فكرم پێباشه، به‌ڵام ئه‌وانه به‌بڕوای من نانی رۆژ خواردنه نه‌ك گۆرانی فیكر، تۆ رابه‌ری حیزبێكبیت ساڵانێك خه‌باتت كردبێت فه‌وری سه‌د به‌رانبه‌ر باوه‌ڕی خۆت بگۆڕیت ئه‌وه شتێكی نائاساییه.
ئامینه كاكه باوه له ناوچه‌ی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه، له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه تێكه‌ڵی كاری سیاسی بوو له 14ساڵیدا بووه به پێشه‌مه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له ساڵی 1992 وه له‌سوێد ده‌ژی، ماجستێری هه‌یه له توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، 17ساڵه كارده‌كات له‌ناو پارتی چه‌پی سوێدی دوو ساڵه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێده له‌سه‌ر كانیدی ئه‌و حزبه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
