رله ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێری وڕیفڕاندۆم له ناوچه كوردیه داگیركراوه‌كاندا تا ده‌گاته یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان كه له پڕۆسه‌كانی ته‌عریب و ڕاگوێزان وئه‌نفالدا به‌ته‌واوی ڕوخسار‌و دیمه‌نی كوردستانێتیان لێ داماڵێندرا به بڕیاری مشكه ترسنۆكه‌كه‌ی عۆجه (سه‌دام حسێن).له‌سه‌ره‌تای ئازادكردنی عێراقدا كوردی ناوچه داگیركراوه‌كان به په‌رۆشه‌وه ده‌یانڕوانیه ئاسۆیه‌كی ڕووناك وژیانێكی باشتر‌و به‌خته‌وه‌ر له‌سایه‌ی دیمكوراتیه‌تدا و سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتكراوه‌كانیان به‌ڕێگای یاساوه، به‌ڵام زۆری نه‌برد له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه شۆفینێكانه‌وه گوێمان له لێدوانه توندوتیژه‌كانی متله‌گ و دلێم و علیان و نجیف وعباس و سونگل بوو به‌وه‌ی كورد نیازی وایه ئه‌م شاره توركمانیه داگیربكات. ئه‌وه بوو غازی عه‌جیل یاوه‌ر به‌په‌له خۆی گه‌یانده كه‌ركوك بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به شۆفینێكان و له پێشوازی كردنیدا كه‌سانێكی كوردی بێگانه په‌رست و پاشه‌ڵپیس كه‌وتنه هوتاف لێدان و ده‌یان گووت (سه‌رۆك زاوامانه و كه‌ركوك هی خۆمانه)، كه‌چی غازی عجیل یاوه‌ریش كه‌وته هه‌ڕه‌شه له كورد‌و به ئاسپایش ناوی كه‌ركوكی نا (عێراق الصغیر) . هه‌ر بۆیه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كاكڵه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه شاری كه‌ركوكی به‌م ڕۆژه گه‌یاند. ماوه‌یه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردی ئۆفیس‌ی به‌ندی ١٤٠ی كه‌ركوك په‌ستم ده‌كات ڕه‌نگه له ڕۆژی له‌دایكبوونی ماده‌ی ٥٨وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده په‌ست نه‌بووبێتم، بۆیه وه‌كو كوردێكی شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌نده به‌سه‌رۆكی ئۆفیس‌ی ماده‌ی ١٤٠ی كركوك ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌گه‌ر ئاگادار نیه له‌و هه‌موو ساخته‌كاری و به‌زم و ڕه‌زمه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئۆفیسه‌كه‌یدا ڕویداوه ئه‌وا هه‌موو به‌رپرسیارێتێكه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌ڕێزیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ئه‌گه‌ریش ئاگاداره و چاوی لێده‌قوچێنێت ئه‌وا سوچ له قه‌باحه‌ت خرابتره چونكه نه‌و خه‌ڵكه ده‌ربه‌ده‌ره ئه‌مڕۆ له ده‌ستی ئه‌و قۆڵبڕانه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌كه توڕه و ناڕازین و ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ش بۆته مایه‌ی دڵگرانی هه‌موو كوردێكی شاره‌كه. خۆ ئاشكرایه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ناله‌بار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی كورده‌وه ده‌بێته هۆی ڕه‌نجاندنی دڵی چینێك له‌خه‌ڵكی سته‌م دیده ومه‌ترسیشی لێده‌كه‌وێته‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی شاره‌كه له ڕۆژه هه‌ستیاره‌كاندا. بۆیه داوا له سه‌رۆكی ئۆفیس‌ی به‌ندی ١٤٠ی كه‌ركوك ده‌كه‌م كه چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ بنبڕكردنی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی ناو ئۆفیسه‌كه بدۆزێته‌وه و‌گه‌نده‌ڵخوازانیش به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقییان لێ ئاگاداربكرێته‌وه و پڕۆسه‌كه له په‌له‌قاژێ بكه‌وێت. له‌ڕۆژی وه‌رگرتنی قه‌ربوكردنه‌وه‌كه‌دا له‌به‌رده‌م ئۆفیس‌ی ماده‌ی ١٤٠ دیمانه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند كوردێكی ئاواره‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامدا كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:١ـ پرسیار له كاك (شێركۆ جه‌لال ڕه‌شید) : وادیاره چه‌كی قه‌ڕه‌بوو كردنه‌وه‌كه‌ت وه‌رگرتووه؟وه‌ڵام: به‌ڵێ ئه‌وه چه‌ند ساڵه ڕاكه ڕاكمه به‌دوای ئه‌م موعامه‌له‌یه‌دا و له‌خوا به‌زیاد بێت نه‌جاتمان بوو. پرسیاره: ئێستا له‌كوێ ده‌ژێیت؟ وه‌ڵام: له‌مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام له‌سلێمانی. پرسیار: ئه‌ی نیازت نیه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ كه‌ركوك؟وه‌ڵام: نه‌وه لله ناگه‌ڕێمه‌وه. پرسیار: باشه بۆ؟ ئه‌ی تۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك نیت؟وه‌ڵام: ئاخر چۆن بگه‌ڕێمه‌وه؟ ئه‌وا چه‌نده‌ها ساڵه چاوومان له‌وه بوو كه‌ركوك ببێته هی خۆمان تاكو به‌سه‌ربستی بگه‌ڕێینه‌وه و برایه‌كیشم به‌ناوی شه‌هید سواره جه‌لال له‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناوی كه‌ركوكدا شه‌هید بوو كه‌چی ئێستا ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كه‌ركوك به‌ڵام كورده‌كه‌ی خۆمان ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌م. پرسیار: ئه‌توانی پێمان بڵێیت به چی شێوه‌یه‌ك ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه پێشتان؟وه‌ڵام: به‌ڵێ من كورێكم هه‌یه به ناوی مه‌حمه‌د كه كه‌مئاندامه و قوتابییه له‌پۆڵی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌سلێمانی. دوێنێ چومه قوتابخانه‌ی (الحریه) له كه‌ركوك كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كورده و ناوی عبدالرحمانه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م وه‌ربگرێت له‌و قوتابخانه‌یه تاكو به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركوك كه‌چی ڕازی نه‌بوو و په‌ڵپی لێمگرتوو ووتی به‌ده‌ستی من نیه ده‌بێ بڕۆی له ته‌ربیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی بهێنیت. منیش چاك ده‌زانم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ربیه‌ی كه‌ركوك ڕه‌زامه‌ندیم ناده‌نێ چونكه توركمانه‌كان ده‌سته‌باڵان. ٢ـ پرسیار له‌كاك (س، ع) : وادیاره ئێستا چه‌كی قه‌ڕه‌بووت وه‌رگرت. ده‌كرێت تۆزێك زانیاریمان له‌و باریه‌وه پێبده‌یت كه له چ كاتێكه‌وه به‌م كاره‌وه خه‌ریكی؟وه‌ڵام: نزیكه‌ی ٣ساڵه هاتوو چۆ ده‌كه‌م و چه‌ندین جار ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ریان پێمكردووه پاشان چه‌ندین به‌هانه‌یان لێمگرتووه هه‌ر جاره به‌جۆرێك، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سبه‌ینێوه لێره‌م و هه‌رچۆنێك بێت چه‌كی قه‌ره‌بۆكه‌م وه‌رگرت كه‌١٠ملیون دیناره وهیچی پێناكرێت وتۆزقاڵێك له‌ئازارو نه‌هامه‌تێكانمان كه‌م ناكاته‌وه چونكه (عه‌ره‌به ٢٠هه‌زارێكان) كه‌سه‌دام هێنایانی له‌كاتی خۆیدا بۆ ته‌عریب و داگیركردنی كه‌ركوك له‌به‌رانبه‌ر ٢٠هه‌زار دیناری سویسری ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك زه‌ویدا ئه‌مرۆش ئه‌وان گه‌لێك له‌ئێمه زیاتر قه‌دریان هه‌یه له‌لای ئۆفیس‌ی بڕگه‌ی ١٤٠ چونكه ٢٠ملیون دینار وه‌رده‌گرن به‌بێ هیچ گیروگرفتێك. پرسیار: هه‌رباشه ١٠ملیۆنه‌كه‌ت وه‌رگرت؟وه‌ڵام: باشی چیه، (كاك احمد) وائه‌زانێت ماڵی باوكێتی ده‌یدات پێمان. پرسیار: كاك احمد كێیه؟وه‌ڵام: كاك احمد فه‌رمانبه‌رێكی كورده له ئۆفیس‌ی ماده‌ی ١٤٠ی كه‌ركوك، كاتێ چه‌كی قه‌ره‌بۆكه‌ی داپێم ووتی ئه‌مه خیره پێتی ده‌كه‌م. پرسیار: ئه‌ی باشه جه‌نابتان وه‌ڵامتان نه‌دایه‌وه؟ وه‌ڵام: نه‌خێر، ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم كرد له‌داخانا. پرسیار: ئه‌ی كاك احمد هیچیتری نه‌ووت؟وه‌ڵام: به‌ڵێ، ووتی ئه‌وه گاڵته‌مان پێ ده‌كه‌یت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مه‌شمول نیت و ١٠ملێون دینارمان به خۆڕایی پێت داوه؟ منیش ئه‌وه‌نده‌م پێی ووت كه له سبه‌ینێوه لێره وه‌ستاووم و تاقه‌تی چه‌له‌حانێم نیه وئیترجێم هێشت. ٣ـ پرسیار له كاك (ن، ا) : ها برا گیان تۆش چه‌كی قه‌ره‌بووت وه‌رگرت؟وه‌ڵام: نه به خوا ئه‌وه ٣ساڵه له بنه‌سه‌ڵاوه‌وه دێم بۆ كه‌ركوك و هاتوو چۆ ده‌كه‌م ڕه‌نگه سه‌دجار ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ریان پێم كردبێت هه‌رجاره و بیانویه‌كم پێده‌گرن. ئه‌مرۆش پێمیان ووت برۆ جارێ خه‌ڵكێكی زۆرت له پێشه. پرسیار: ئه‌ی ئێستا به‌ته‌مای چیت؟وه‌ڵام: به‌ته‌مام بگڕێمه‌وه بۆ بنه‌سه‌ڵاوه بۆماڵ. پرسیار: ئه‌ی بۆ ماڵ ومنداڵه‌كه‌ت نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ كه‌ركوك؟وه‌ڵام: من ئاواره‌م بستێك زه‌ویم له‌كه‌ركوك نیه تاكو بگه‌ڕێمه‌وه و خانووشم به‌كرێ پێناگیرێت چونكه خانوو زۆر گرانه هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانم ١٠ملێونه‌كه وه‌ربگرم ئه‌وسا به‌یه‌كجاری بگڕێمه‌وه. ٤ـ پرسیار له كاك (ر، ت) : برا گیان دڵت خۆشه، دیاره چه‌كی قه‌ره‌بۆكه‌ت وه‌رگرتووه؟وه‌ڵام: ئه‌روه‌لا براگیان باشبوو ئه‌مڕۆ به‌ئاسانی وه‌رمگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ملیۆنێكم پێشوه‌خت دا به ده‌ڵاڵه‌كانی ئۆفیس‌ی ماده‌ی ١٤٠و ناومیان خسته پێشه‌وه چونكه به‌حه‌قی خۆم بووایه تا ساڵێكی تریش به‌رم ناكه‌وت. پرسیار: كاكه گیان ده‌ڵاڵه‌كان كێن ئه‌توانی نیشانمان بده‌یت؟وه‌ڵام: به‌ڵێ خۆ به‌دزی نیه ئه‌وه (یه‌ك، دوو) كه‌سه به‌رده‌وام لێره‌ن خۆیان یه‌خه‌ت ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به ملێونێك ئیشه‌كه‌ت بۆ ته‌واو ده‌كه‌ین. منیش بیرم له‌وه‌كرده‌وه كه ٩نۆ بێت له‌مشت بێت نه‌ك ١٠ده بێت و نه‌بێت. ٥ـ پڕسیارله كاك (ج، خ) : ها برا تۆش قه‌ره‌بووت وه‌رگرت؟وه‌ڵام: نه‌به‌خوا كاكه وه‌رمنه‌گرت. پرسیار: ئه‌ی باشه بۆچی هاتووی بۆ ئێره؟وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی ڕاستبێت هاتووم چه‌ند كه‌سێك په‌یدا بكه‌م تاكو یه‌كی ملێونێكی بده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی ناومان بخرێته پێشه‌وه.
٦ـ پرسیارله‌كاك (گ، س) و (د، س) : ها كاكه گیان ئێوه چیتان كرد؟وه‌ڵام: براگیان ئێمه ناومان ڕه‌فزكراوه. پرسیار باشه بۆچی؟ دیاره ئێوه ئاواره نین؟وه‌ڵام: به‌ڵێ ئێمه ئاواره‌ین و له‌ساڵی١٩٨٥وه له‌كه‌ركوك ترحیل كراوین بۆ بنه‌سه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ باوكم و دایكم و خوشك و براكانم ئه‌و كات گه‌نج بووم و ئه‌وكات ژیان له بنه‌سه‌ڵاوه زۆر سه‌خت بوو بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك به ناچاری چوین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانمان دابین بكه‌ین هه‌ر له‌وێش ژیانی هاوسه‌ریمان پێكهێنا وهاوسه‌ره‌كانیشمان كه‌ركوكین و خزمی خۆمانن وپاش ئازادكردنی عێراق و ڕوخاندنی سه‌دام له‌ساڵی ٢٠٠٣ دا گه‌ڕاینه‌وه بۆ كه‌ركوك، له‌و كاته‌وه هه‌ر له‌كركوكین بۆیه به‌مافی خۆمانمان زانی له‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه بێبه‌ش نه‌بین وهه‌ستاین حه‌سب ئوسوڵ ده‌ستمان كرد به داواكردنی ئه‌م مافه به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش خه‌رجێكی زۆر و ماندوو بوونێكی زۆر و هاتووچۆیه‌كی زۆر پێمانیان ڕاگه‌یاند كه شوملتان ناكات.
پرسیار:ئه‌ی هیچ هه‌وڵێكی تر ناده‌ن؟وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی ڕاست بێت جاران ته‌سكییه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌وری هه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاواره بوویتایه كارئاسانیان بۆت ده‌كرد له‌م ئۆفیسه به‌ڵام ئێستا په‌ڵپت لێده‌گرن وبیانووت لێئه‌دۆزنه‌وه و نه‌ك ته‌سكیه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ند به‌ڵكو نامه‌ی مام جه‌لالیش نایخوات. ٣١/١٠/٢٠٠٩نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
