
نداڵم به‌ناوه‌كانی (دانیه و دیاری و ده‌ریاز)، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕ و بێژه‌ری به‌شی هه‌واڵم له‌كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده، و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسینم له‌رۆژنامه‌ی ستاندار، هه‌روه‌ها ماوه‌ی زیاتر له‌پازده ساڵه له‌نێو راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو كار ده‌كه‌م. * ده‌كرێ بزانین سوهه‌یب جه‌میل هه‌ڵگری چ بڕوانامه‌یه‌كی خوێندنه؟- ساڵانێك له‌خوێندن دابڕام به‌ڵام ئه‌مساڵ پشت به‌خوای گه‌وره سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی قۆناغی شه‌شی وێژه‌یی ده‌بم، كه‌ساڵانێكه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م له‌خوێندن دانه‌بڕێم و خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌ك بم.. * چۆن بوو كاری ڕاگه‌یاندنت هه‌ڵبژارد؟- حه‌زده‌كه‌م لێره‌وه بیڵێم كه‌به‌هۆی هاتنم بۆناو راگه‌یاندن له‌خوێندن دابڕام و نه‌متوانی درێژه به‌خوێندن بده‌م كه‌تاسه‌رئێسقان په‌شیمانم، په‌شیمان نیم به‌وه‌ی رووم له‌راگه‌یاندن كرد، په‌شیمانه‌یه‌كه‌م له‌وه‌دایه نه‌متوانی قۆناغه‌كانی خوێندن ببڕم كه‌وه‌ك وته‌نی حاڵی حازر به‌پیری ده‌چمه به‌رهه‌ویری ساڵی 1994 هاتمه نێو راگه‌یاندن و توانیم له‌رێگه‌ی ده‌نگی یه‌كگرتوو رادیۆی هه‌ولێر به‌هره‌كه‌ی خۆم پێشكه‌ش به‌گوێگران بكه‌م و به‌هۆی هاندانی به‌ڕێزان عه‌بدولره‌حمان سدیق و ئوسامه جه‌میل هاتمه نێو راگه‌یاندن و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی هه‌ولێری ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو له‌ساڵی 1995 وه‌ك دۆبلێرێك شان به‌شانی مامۆستا (ره‌ئوف كه‌ریم) كارم كردووه‌و له‌ده‌یان فیلمی كارتۆن و بابه‌ت به‌شداربوویمه، سوپاس بۆخوای گه‌وره تاوه‌كو ئێستاش له‌كاری راگه‌یاندن به‌رده‌وامم و لێی دانه‌بڕاوم. 4) جگه له‌كاری ڕاگه‌یاندن هیچ پیشه‌یه‌كی تر ده‌زانی؟- بێگومان، كه‌سی راگه‌یه‌ندكار ده‌بێت هه‌موو شتێك بزانێت چ پیشه بێت چ كارێكی هونه‌ری بێت یاخود غه‌یری هونه‌ری، شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم هه‌یه له‌هونه‌ری وێنه‌كێشان و سه‌رجه‌م جۆره‌كانی خه‌ت، واته خۆشنووسی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خۆشنووسانی كوردستان‌م، به‌ڵام له‌هیچ دیمانه‌یه‌ك باسم نه‌كردووه و ته‌نها له‌رێی گۆڤاره‌كه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست باسی ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره به‌هونه‌رده‌زانم و ناچێته خانه‌ی پیشه‌یی به‌ڵام من به‌پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆمی ده‌زانم و به‌رده‌وام (تدریب) ی له‌سه‌رده‌كه‌م و لێی دانه‌بڕاوم. * بۆچی زۆربه‌ی زۆری منداڵه‌كانی مامۆستا (جه‌میل) له‌نێو ڕاگه‌یاندن كارده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو؟- پرسیارێكی جوانه، دیاره به‌شێك له‌ئێمه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا هاتووینه‌ته نێو راگه‌یاندن و خزمه‌تی زۆرمان كردووه، هه‌موو بینه‌ر و گوێگرێك ئاگاداری كاره‌كانی ئێمه‌یه، زۆربه‌ی جار توانج و په‌لارمان ئاڕاسته ده‌كرێت به‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه سه‌رتاپای راگه‌یاندنی یه‌كگرتوویان داگیركردووه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شێكیش ده‌ست خۆشیمان لێده‌كه‌ن و نزای خێرمان بۆده‌كه‌ن، ئێمه رێزی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرین ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌خنه‌و په‌لاریشمان ئاڕاسته بكه‌ن به‌ڵام ئایا چه‌ند كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه له‌راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو كارده‌كه‌ن و چه‌ندیان كارناكه‌ن، حه‌زده‌كه‌م هه‌موو كه‌س بزانێت جگه له‌من و (بوخاری) كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌یه‌و موسعه‌ب (كه‌روێشكه فه‌ندی) كه‌سێكی تر له‌براو خوشكه‌كانی من له‌راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو بوونیان نییه‌و كارناكه‌ن.. ساڵانێكی زۆر ته‌نانه‌ت به‌بی ئه‌وه‌ی بزانرێت چه‌ند كه‌سی ئێمه له‌نێو راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو كارده‌كات راست وچه‌پ توانج و په‌لارمان ئاڕاسته ده‌كرا، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جه‌میل نه‌بێت له‌رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن وه‌رناگیرێت به‌بی ئه‌وه‌ی سه‌رژمێرییه‌كی وردی كردبێت كه‌ئایا له‌نێو هه‌شتا نۆهه‌د كارمه‌ند چه‌ندیان له‌بنه‌ماڵه‌ی (مامۆستا جه‌میل) ن.. !؟ به‌ڵام به‌هه‌قیقه‌ت ئێمه ده‌زگاكانی یه‌كگرتوومان داگیرنه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ ماڵپه‌ری ئینته‌رنێت و له‌كۆڕ و مه‌جلیسه‌كان باسی لێوه‌ده‌كرێت، بۆچی باس له‌وه‌ناكه‌ن كه بۆچی كوڕه‌كانی مامۆستا جه‌میل چۆن به‌بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م ئه‌و هه‌موو كار‌و ماندووێتیه‌یان پی ده‌سپێردرێت.. !؟ لێره‌وه ده‌توانم بڵێم ئێمه له‌كاره‌كانی خۆمان داهێنان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی باش ده‌نێین و، دیاره راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو و حیزبیش پێویستی به‌وجۆره داهێنه‌رانه هه‌یه كه به‌هۆی ماندووبوون و هیلاك بوونه‌كه‌یان جه‌ماوه‌رێكی ئێجگار زۆر بۆ یه‌كگرتوو و راگه‌یاندن كۆده‌كه‌نه‌وه له‌هه‌موو رووێك وه‌كو پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆرو ده‌یان كورته ته‌مسیلی و زنجیره ته‌مسیلی كه‌سوپاس بۆخوا پێشكه‌شی بینه‌رانمان كردووه‌و جگه له‌ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره شانازی به‌و هه‌موو كاره ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئه‌رشیفێكی مه‌زن له‌راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو به بیستراو و بینراو. * ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی مامۆستا جه‌میلی باوكت بكه‌ی چۆن پێناسه‌ی ده‌كه‌ی؟- باوكێكی نموونه‌یی و دڵسۆز.. كه‌سێكی رووخۆش.. ده‌م به‌خه‌نده.. مرۆڤ دۆست.. ماندوونه‌ناس.. له‌خواترس.. وتارخوێنێكی بلیمه‌ت و كارامه و سه‌ركه‌وتوو. * تا چه‌ند ئازادی له‌نێو ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا هه‌یه؟- ئه‌و ئازادییه‌ی له‌نێو راگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا هه‌یه ئه‌سته‌مه له‌نێو راگه‌یاندنی هیچ حیزبێكی ئه‌م كوردستانه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌بووایه چۆن زیاتر له‌پازده ساڵه له‌نێو ئه‌و راگه‌یاندنه ئۆقره‌م ده‌گرت و كارم ده‌كرد. * له‌گه‌ڵ نوسیندا چۆنی، تاچه‌ند هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌لڕ شیعر نوسین و خوێندنه‌وه‌دا هه‌یه؟- ئه‌وه‌نده‌ی كاتم هه‌بێت ده‌ینووسم به‌تایبه‌تی تر بابه‌تی سیاسی و وه‌رگێڕان، جارجاره‌ش بۆخۆشی یاخود بۆگۆرانی شیعر ده‌نووسم كه‌سی چوار شیعرێكم كراوه‌ته گۆرانی، ساڵانێك حه‌زم به‌شیعر نووسین ده‌كرد به‌ڵام ئێستا نا، چونكه به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆر و كاری رۆژانه‌م ماوه‌م كه‌مه و كه‌م ده‌ینووسم ته‌نها شیعری هه‌ندێك له‌شاعیرانی وه‌كو (مه‌حوی و نالی و د. عه‌بدولڵا په‌شێو) ده‌خوێنمه‌وه، بۆخوێندنه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌و رۆژنامانه ده‌خوێنمه‌وه كه زۆرترین خوێنه‌ریان هه‌یه وه‌كو (هاوڵاتی و ئاوێنه و ستاندار و میدیا) سه‌یری بابه‌تی سایته‌كانی ئینته‌رنێتیش ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی زیاتر سه‌رنج راكێشن به‌تایبه‌تی تر بابه‌ته سیاسییه‌كانی هه‌ندێك له‌نووسه‌ران كه ئه‌مڕۆ له‌دنیای ئه‌لیكترۆنیدا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه‌و كه‌وتوونه‌ته دڵی خوێنه‌ران. * چی به‌و كچ و كوڕه هه‌رزه‌كارانه ده‌ڵێی كه له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ یه‌كتردا ده‌به‌ستن و به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن قسه له‌گه‌لڕ یه‌كتردا ده‌كه‌ن، بگره ڕه‌نگه زۆر جاری واهه‌بێت قسه‌ی ناشه‌رعیشی تێدا بكرێ، ئه‌مه له‌ڕووی ئایین و داب و نه‌ریته‌وه چۆنه؟- وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ كه‌سێكی شه‌رع ناس و مامۆستایانی ئایینی جێده‌هێڵم، به‌ڵام كارێكی نه‌شیاوو نه‌خوازراوه و پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێساكانی شه‌رع و ئادابی كورده‌وارییه. * مۆبایل تاچه‌ند بووه‌ته دروست بوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوردستان؟- به‌هه‌قیقه‌ت تاوه‌كو مۆبایل بوونی نه‌بوو، ئه‌م میلله‌ته له ئیسراحه‌ت و پشوو دابوو، كه به‌م دواییانه مۆبایل كه‌وته بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌یان كێشه‌و گرفت رووی له‌م میلله‌ته داماو و قوڕبه‌سه‌رو خێرنه‌دیوه كرد، به‌تایبه‌تی تر وه‌ك رۆژانه ده‌بیستین كه فڵانه كه‌س به‌هۆی گرته‌یه‌كی نێو مۆبایله‌وه خه‌ڵتانی خوێن كرا، یاخود فڵانه كه‌س ره‌وانه‌ی ژووره تاریكه‌كانی زیندان كرا به‌هۆی خراپی به‌كارهێنانی مۆبایل.. دیاره مۆبایل خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆربه‌نرخ و گرانبه‌هایه، به‌ڵام ئێمه قه‌در و قیمه‌ته‌كه‌ی نازانین و بۆخراپه به‌كاری ده‌هێنین، ره‌نگه سه‌د ساڵی دیكه رێز و حورمه‌تی مۆبایل بزانین كه چه‌نده به‌خشێشێكی به‌نرخ و به‌سوود و پێویسته كه‌شارێكت بۆده‌كات به‌گوندێك. * چی به‌و كچ و ئافره‌تانه ده‌ڵێی كه په‌نا بۆ خۆكوشتن یان خۆ سوتاندن ده‌به‌ن به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌كانیانه‌وه؟- دیارده‌ی په‌نابردن بۆسووتاندن یاخود خۆكوشتن ئه‌مڕۆ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ره‌گی داكوتاوه و بۆته پیشه‌ی كه‌سانێك كه ره‌نگه كه‌م رۆشنبیربن و له‌مانای ژیان تێنه‌گه‌ن، واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌خۆكوشتن یاخود خۆسووتاندن گرفت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رده‌بێت و رزگاریان ده‌بێت و به‌راحه‌تی له‌گۆڕه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وه به‌ڵام بی خه‌به‌ر له‌وه‌ی له‌و دنیاش دووچاری هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه كه ده‌هێنده‌ی دنیا به‌سۆتر و به‌ئێشتره.. بۆیه پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگاچاره‌یه، باباش بزانێت كه ئه‌م جۆره كاره نه‌شیاوو قێزه‌ونه چاره‌سه‌ر نییه. * له ژیانت هیچ شتێك هه‌بووه كه په‌شیمان بیت له‌وه‌ی كه كردووته؟- نه‌خێر.. باوه‌ڕناكه‌م. * هیچ خۆزگه‌یه‌ك هه‌یه كه بۆت نه‌هاتبێته دی؟- خۆزگه‌ی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن، ئینشائه‌ڵلا ئه‌مساڵ قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌م ئێوه‌ش دوعام بۆبكه‌ن. * تاچه‌ند بڕوات به خۆشه‌ویستی هه‌یه؟- بڕاوم به‌وخۆشه‌ویستییه هه‌یه كه‌له‌نێوان (خالیق و مه‌خلوق) داهه‌یه واته (به‌نده و خودای گه‌وره) و بڕوام به‌وخۆشه‌ویستیه پته‌وو راسته قینه‌یه‌ش هه‌یه كه‌له‌نێوان ژن و مێردێك ره‌نگ ده‌داته‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ی تر كه به خۆشه‌ویستی نێوان دوو مه‌عشوق به‌وات دنیاییه‌كه‌ی كه‌له‌نێوان كوڕ و كچێكدایه هه‌رهه‌مووی ناڕاسته‌و ناچێته بواری خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌وه، چه‌ندان كه‌سمان بینی به‌ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌یان كچی به‌سه‌زه‌مانی هه‌ڵفرێواندو تێی ته‌قاند بۆ خاریج!! * خۆشه‌ویستیت كردووه؟- نه‌خێر... هه‌رگیز. * دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌ی یوسفی ڕاستگۆ له هه‌ندێ له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان په‌خشكرا، ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی به حه‌رامیان دانا كه نابێ سه‌یری بكرێ، تۆ له‌و باره‌وه چی ده‌ڵێی؟- دیاره هه‌ندێك له مامۆستایانی ئایینی به حه‌ڵاڵیان زانیوه‌و هه‌ندێكی تریشیان به حه‌رامیان زانیوه، منیش وه‌كو هه‌موو كه‌سێك سه‌یرم كردووه و ره‌نگه سه‌دان جاری تریش سه‌یری بكه‌م لێی بێزار نه‌بم، به‌ڵام له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا فه‌توا له‌كام مامۆستای ئایینی وه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌یان گرنگه نه‌ك وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ی به‌حه‌رامی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌ڵقه‌شی ره‌ت نه‌ده‌دا و به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی ده‌كرد.. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه كاری من نییه و بۆم نییه خۆم له‌قه‌ره‌ی ئه‌وبابه‌ته شه‌رعییه بده‌م، به‌ڵام ئایا له‌وزنجیره فیلمه هیچ شتێكی نه‌شیاوو بی شه‌رعیی بینرا!؟ ئه‌ی ئه‌وه‌تانی به‌درێژایی شه‌و له‌كه‌ناڵه لۆكاڵی و ئاسمانییه‌كاندا ده‌یان زنجیره ته‌مسیلی به‌دره‌وشتی و رووخێنه‌ر په‌خش ده‌كرێن باس ناكرێت كه موسڵمانینه حه‌رامه و سه‌یری مه‌كه‌ن و گوناهتان ده‌گات.. خۆپێویسته ئه‌و مامۆستایه‌ی فه‌توای حه‌رام بوونی فیلمێكی ژیانی پێغه‌مبه‌رده‌دات با باس له‌حه‌رامی فیلمی به‌دره‌وشتی و رووخێنه‌ری كۆمه‌ڵگه بكات كه ئه‌مڕۆ مه‌سیر و چاره‌نووسی میلله‌تی كورد كه‌وتۆته به‌رده‌ستی ئه‌وكه‌ناڵه كوردییانه.. !!* گوێ له گۆرانی ده‌گریت؟- به‌ڵی زۆریش. * حه‌زت له ده‌نگی كام گۆرانی بێژه؟- گوی له‌ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كان ده‌گرم وه‌كو ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان (مه‌زهه‌ری خالقی و ئیسماعیل سابووری و عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجه‌ت یه‌حیا و محه‌مه‌د ماملی و شه‌جه‌ریان) به‌ڵام بڕوا بكه گوی له‌تاكه گۆرانی بێژێكی ئه‌م رۆژگاره ناگرم كه نه‌ده‌زانێت ئاواز چییه و نه‌ده‌نگ چییه‌و نه هۆنراوه چییه، له‌خۆده‌رخستن و خۆنمایش كردن نه‌بێت هه‌زار حه‌یف و مخابن بۆ هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی كه‌ئه‌مڕۆكه كه‌وتۆته ده‌ستی كه‌سانێك كه خۆیان به‌پسپۆڕ و زانا له‌بواری مۆسیقاده‌زانن له‌په‌نای به‌ناو هونه‌ره‌كه‌دا راست و چه‌پ كه‌توونه‌ته ناوییه‌وه و له‌به‌خشش و ئافه‌رین كه‌سی یه‌كه‌من، جارێكی تر به‌داخه‌وه. *ئه‌گه‌ر كچێك داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت لێبكات وه‌ڵامت بۆی چی ده‌بێت؟- ئاخر كاكی من خۆمن له‌وجۆره كه‌سانه نیم تاوه‌كو ئه‌م داوایه‌م ئاڕاسته بكرێت، من كه‌سێكی ئیسلامیم و خێزاندارم... هه‌ر لێیگه‌ڕی... ههههههههههه. * ده‌ڵێن زۆر حه‌زت له خواردنه ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟به‌خوا ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆر حه‌ز له‌خواردنی كۆن ده‌كه‌م وه‌كو (گه‌نم به‌كاردی و دۆغاوو گه‌نم به‌كه‌شك كه‌به‌ڕاستی حاجی زبێده‌ی داپیرم هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌گۆڕه‌كه‌ی َبێت كابانێكی مه‌زن بوو له‌وجۆره چێشتانه، ئێستاش زۆر حه‌ز له‌چێشتی كفته ده‌كه‌م به‌پله یه‌ك زۆرجار خێزانم دڵم ناشكێنێت بۆم لێده‌نێت و زۆر به‌تام ئاماده‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌رجاره‌ی خه‌سووم كفته لێبنێت ئاگادارمان ده‌كات و پێمان ده‌ڵێت وه‌رن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وامیشم هه‌بێت ده‌یكه‌م به‌مۆڵه‌ت.. به‌ینی خۆمان بێت زۆر كه‌م ده‌خۆم چونكه كێشم زیادی كردووه. * یادگارییه‌كی خۆشی ته‌مه‌نی منداڵیت ئه‌گه‌ر بۆمانی باس بكه‌یت؟- ته‌مه‌نی منداڵی پڕاوپڕن له به‌سه‌رهات و رووداو‌و یادگاری، ئه‌و یادگارییانه زۆرن گه‌لی جار دێنه‌وه خه‌یاڵم كه به‌ینی خۆمان بێت منداڵیكی زۆر حه‌روك و بزێوبووم، له‌گه‌ڵ (بیلال) ی، برام دووانه‌ین واته (جمكه) له‌قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌رجار من یا ئه‌و بزێویمان بكردبا بانگی ئیداره‌ی قوتابخانه ده‌كراین جاری واهه‌بووه ئه‌و بزێو بووه به‌من ده‌كه‌وت به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ویش ده‌كه‌وت، كه زۆرجار بۆمنداله‌كان ده‌یگێڕمه‌وه و پێكه‌نینم دێت، چونكه به‌وهۆیه هه‌ندێك جارله‌لێدان ده‌ربازم ده‌بوو به (بیلال) ده‌كه‌وت.. !* ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانی كوردستان باس له سێكس ده‌كه‌ن ئایا ئه‌مه له ڕووی ئایینیه‌وه تاچه‌ند ڕێگه‌ی پێدراوه كه باسی لێوه بكرێ؟- له‌سه‌ره‌تاوه‌ش ئاماژه‌م پێكرد كه ده‌كرێت ئه‌م جۆره پرسیارانه ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی ئایینی و شه‌رعناس بكرێت، ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌نده بڵێم كه هه‌ده‌ف له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بابه‌ته سێكسیانه ره‌واج دانه به‌گۆڤار ورۆژنامه‌كان و ده‌نا هیچی تر... ده‌یان كه‌س ئاماده‌ن بۆ له‌خشته‌بردنی چینی گه‌نجان ده‌یان چیڕۆكی ده‌ستنووس بنووسن له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كچان و كاری له‌شفرۆشان كه‌ره‌نگه هیچ رووداوێكی له‌وشێوه‌یه نه‌هاتبێته ئاراوه كه نووسه‌ره‌كه كردوویه‌تیه دێڕ به‌دێڕی بابه‌ته‌كه‌ی كه ته‌نها بۆئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك موشته‌ری و خوێنه‌ر بۆ رۆژنامه یاخود گۆڤاره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه. * له‌نێو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان زۆربه‌ی كچان و كوڕان به‌یه‌كه‌وه‌ن و له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كچه‌كان جلوبه‌رگی سه‌رنج ڕاكێش له‌به‌رده‌كه‌ن، ئایا كه ئه‌وان سه‌رنجی كوڕان بۆلای خۆیان ڕاده‌كێشن ئه‌وه تاوانه‌كه‌ی ناكه‌وێته سه‌ر خۆیان ئه‌گه‌رچی كوڕه‌كانیش سه‌یری بكه‌ن گوناهبارن، به‌ڵام ئایا گوناهی كامیان زۆرتره؟- وه‌ك وتم من ناتوانم خۆم له‌قه‌ره‌ی ئه‌وجۆره پرسیارانه بده‌م و وه‌ڵام به‌ده‌سته‌وه بده‌م، كه‌سی شیاو بۆ ئه‌وجۆره پرسیارانه هه‌ن، واباشه نه‌وعی پرسیاره‌كان شیاوی من بن كه له‌توانام داهه‌بێت وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه، چونكه هه‌ركه‌سه‌و له‌بواری خۆی وه‌ڵام بداته‌وه شیاوترو دروست و جوانتره وانیه.. ؟* له‌نێو هیچ فیلمێك یان زنجیره درامایه‌ك به‌شداریت كردووه؟- به‌ڵی، له‌زۆربه‌ی دراما‌و ریكلام و كورته ته‌مسیلییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ مامۆستا ئوسامه‌ی برام به‌شداریم كردووه، چه‌ند جارێك له‌ریكلامه‌كان رۆڵی (سوڵتان) م، پی سپێردراوه كه له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه كوردییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و بۆ كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌ممان هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌زنجیره ته‌مسیلی ئازاره‌كانی بارام به‌ڕۆڵی ئه‌فسه‌ری (ملازم ئه‌وه‌ل) به‌شداریم كرد. * ڕۆژانه زۆربه‌ی زۆری كاته‌كانت به‌چی به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟- به‌خوێندنه‌وه‌و كاركردن له‌كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌و فه‌رمانگه‌ی حكومی، شه‌وانیش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌جالێك هه‌بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم پیاسه‌یه‌ك بۆده‌ره‌وه ده‌كه‌ین. * كام ته‌له‌فزیۆن یان سه‌ته‌لایتی كوردیت به‌دڵه‌و سه‌یری ده‌كه‌یت؟- ناتوانم بڕیاربده‌م كه‌كامیانم به‌دڵه چونكه زۆركه‌م سه‌یری كه‌ناڵه كوردییه‌كان ده‌كه‌م، چونكه له‌گۆرانی زیاتر شتێكی ئه‌وتۆیان نییه سوود و قازانجت پێبگه‌یه‌نێت. * بیر‌و بۆچوونت چییه سه‌باره‌ت به (ده‌شنێ) ؟- ده‌شنی كی یه... !؟ نایناسم بمبووره. * ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌نته‌رو ڕێكخراو و ناوه‌ندی ڕۆشنبیریمان هه‌یه، ئایا توانیویانه خزمه‌تی توێژی لاوان بكه‌ن و كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟- به‌خودا زۆر ئاگاداری ئه‌وجۆره سه‌نته‌رانه نیم، به‌ڵام هیوادارم سوودی ته‌واویان به‌گه‌نج و لاوان گه‌یاندبێت، به‌ڵام سوودێكی دوور له‌حیزبایه‌تی. * تاچه‌ند حه‌ز به‌وه‌رزش ده‌كه‌یت و هانده‌ری كام هه‌ڵبژارده و كام یانه‌ی وه‌رزشیت؟- چۆن وه‌رزش وان نیم، تاوه‌كو ساڵی 2001 تیپێكی وه‌رزشیمان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی پێكان كه تووشی پشت ئێشه‌ی توندی كردم وازم له‌یاریكردن هێناو له‌هێڵی به‌رگری یاریم ده‌كرد، هه‌روه‌ها هانده‌ری یانه‌ی (به‌رشه‌لۆنه) ی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی (ئه‌لمانیا و ئه‌رجه‌نتین) م. * ناخۆشترین كاتت له ژیاندا كه‌ی بوو؟- زۆرنایه‌ته بیر وخه‌یاڵم، ره‌نگه وه‌ڵامێكی ته‌قلیدیم پی بێت كه ئه‌ویش وه‌ڵامی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستانه كه ئه‌ویش رۆژی 31 ی ئازاری 1991 كه رۆژی كۆڕه‌وه ملیۆن كه‌سیه‌كه بوو له‌ترسی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو. * دوا په‌یامت چییه؟ - هیوادارم توانیبێتم به‌ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستم دابێته‌وه‌و له‌كه‌م و كوڕییه‌كانم ببوورن و سوپاس بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و سوپاس بۆ ماندووبوون و هه‌وڵ و كۆششتان جارێكی تر زۆر سوپاس. jalalbarznje@yahoo. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
