*بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌گه‌ڵ لیستی جیاوازین بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروستبكات تا خه‌ڵكی زیاتر به‌شداریی بكه‌ن
* ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه ئیسلامییه به‌یه‌ك لیست دابه‌زینایه ده‌نگێكی باشمان ده‌هێنا به‌ڵام دوور نییه له‌ئاینده‌دا به‌یه‌ك لیست دانه‌به‌زین
*هه‌ر كاتێك مامۆستا كرێكار داوا بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو بزووتنه‌وه ئێمه شورامان هه‌یه‌و هه‌ر شتێك بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت له‌شورا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زییه
كامیلی حاجی عه‌لی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌كوردستانی عێراق، له‌رێگه‌ی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه باس له‌ره‌وشی هه‌ڵبژاردن و هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه ده‌كات كه توانی به‌دوو كورسی په‌رله‌مان بێته‌وه چه‌قی گۆڕه‌پانه‌كه، له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌شدا باس له‌وه ده‌كات به‌پێی راپرسییه‌ك ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شدارییكردنی بزووتنه‌وه‌ن له‌حكومه‌تدا، به‌ڵام مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تێكی گرنگ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت. هه‌ر له‌دیمانه‌كه‌دا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه باس له‌ئه‌گه‌ری لیستێكی سێ قۆڵی ئیسلامیی ده‌كات له‌نێوان هه‌ر سێ حزبه ئیسلامییه كوردستانییه‌كه‌داو پێیوایه ئه‌و لیسته ده‌توانێت كاریگه‌ریی زۆرتر بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا. له‌دوا به‌شی دیمانه‌كه‌دا جیا له‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا باسی چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار به‌بزووتنه‌وه‌وه ده‌كات له‌وانه كه‌میی مینحه‌ی مانگانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی.
ئاسۆ: بۆ رای گشتی وچاودێرانی سیاسیی، به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه یه‌كێك بوو له‌موفاجه‌ئه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. ده‌مه‌وێـت ئه‌وه بپرسم ئه‌و ده‌نگانه، ده‌نگی ئه‌ندام و كادرانی بزووتنه‌وه‌یه؟ یاخۆ ئێوه چ قسه‌یه‌كتان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌ده‌ڵێن ئه‌و ده‌نگانه، ده‌نگه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بوون؟.
كامیل حاجی عه‌لی: به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی حزبێكی ره‌سه‌نه‌و هه‌روه‌ك هێزه سیاسییه‌كانی تر له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستاندا. خاوه‌نی خه‌باتی شار‌و شاخه‌و هاوسه‌نگه‌ر بووه له‌بزافی رزگاریخوازی میلله‌ته‌كه‌ماندا. ئێمه له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا به‌شداربووین له‌رابردووداو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌سه‌ربه‌خۆ دابه‌زین. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌جه‌نابتان باسی ده‌كه‌ن ده‌نگی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌و دۆستان وهه‌وادارانییه‌تی وده‌نگی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستانه. هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی به‌هه‌ر لیستێك دا‌بێـت ئازادانه ده‌نگی داوه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌و لیسته‌ی به‌باش زانیوه بۆ ئاینده‌ی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه تۆ باستكردن له‌پێشووتردا رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی ئه‌وان ده‌نگ به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ناده‌ن، جگه له‌وانه‌ش موفاجه‌ئه نییه، بۆچی موفاجه‌ئه بێت؟، بزووتنه‌وی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌یه‌كه ته‌مه‌نێكه له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستاندا خه‌بات ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فشاره هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و باروودۆخه داراییه‌ی كه رووی تێكردبوو، كه‌مێك دواكه‌وت، به‌ڵام له‌رووی مه‌عنه‌ویی و رۆحیی به‌رگرییكردن و سازشنه‌كردن له‌سه‌وابیتاتی خۆی به‌هێزبووه‌و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئاسۆ: یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی باڵای ئێوه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: دوای راپرسییه‌ك ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ئاشكرابووه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه به‌شداریی له‌حكومه‌تدا بكه‌ن. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئێوه كۆتا بڕیاری خۆتانداوه له‌و باره‌یه‌وه؟.
كامیل حاجی عه‌لی: ئێمه كه چووینه‌ته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه چووین خزمه‌ت بكه‌ین و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پێمانه به‌شێوازێكی فه‌رمیی له‌نێو په‌رله‌ماندا پێشكه‌شی بكه‌ین. ئێمه بۆ ئه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ین خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین. ته‌نیا ئامانجی ئێمه بۆچوونه نێو حكومه‌ت خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌مانه، ئه‌وه‌ی باستكرد كه برایه‌كی ئێمه لێدوانێكی داوه له‌مه‌ڕ ئه‌و راپرسییه‌ی كراوه كه‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌شدارییكردنن له‌نێو حكومه‌تدا، به‌ڵێ راسته، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتامان نه‌داوه، بڕیاری كۆتا له‌سه‌ركردایه‌تی ومه‌جلیسی شورا ده‌درێت. بۆ راپرسییه‌كه‌ش مه‌رج دانراوه، بۆ نموونه له‌به‌رامبه‌ر به‌شداربوونمان ده‌بێـت وه‌زاره‌تێكی چالاكمان پێبدرێت و ده‌بێـت ئه‌و وه‌زاره‌ته سه‌ڵاحیه‌تی هه‌بێـت، وه‌ك ئه‌و سه‌ڵاحیه‌ته‌ی وه‌زاره‌تێكی پارتی یان وه‌زیرێكی یه‌كێتی هه‌یه‌تی، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش كه‌س نه‌هاتووه بۆ لای ئێمه داوامان لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی بكه‌ین له‌حكومه‌تداو له‌سه‌ر چۆنێتـی به‌شدارییه‌كه‌ش قسه بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئێمه لیژنه‌ی خۆمان داناوه بۆ گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه.
ئاسۆ: ئێوه چ وه‌زاره‌تێكتان پێ باشه یان داوای چ وه‌زاره‌تێك ده‌كه‌ن؟.
كامیل حاجی عه‌لی: ئێمه وه‌زاره‌تێكمان ده‌وێت كه‌خزمه‌تی پێبكرێت و بتوانین له‌و رێگه‌یه‌وه بچینه نێو جه‌ماوه‌ره‌وه‌و خزمه‌تی پێبكه‌ین.
ئاسۆ: ئێوه به‌و درووشمه‌ی كه‌به‌رزتان كردبووه‌وه‌و خۆتان وه‌ك تاكه لیستی ئیسلامی پێناسه كرد، لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی تر به‌و درووشمه نیگه‌ران بوون، ئایا بۆچی ئێوه تاكه لیستی ئیسلامی بوون؟.
كامیل حاجی عه‌لی: ئێمه بوێرانه وه‌ك لیستی ئیسلامی دابه‌زین، به‌ناوی شیعار و درووشمی خۆمانه‌وه دابه‌زین، چۆن لیستی عه‌لمانی به‌جیا جیا دابه‌زیوون، ئێمه‌ش وه‌ك ئیسلامی دابه‌زین، به‌ناوی ئیسلامه‌وه، به‌ناوی درووشمه‌كه‌ی خۆمانه‌وه، ئێمه پێمان باشبوو پێش هه‌موو شتێك ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ی كه‌هه‌ن له‌كوردستاندا پێكه‌وه به‌لیستێك دابه‌زین، خه‌ڵكێك راپرسی كردووه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه لیستی ئیسلامی هه‌بێـت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه ئیسلامییه به‌یه‌ك لیست دابه‌زینایه ده‌نگێكی باشمان ده‌هێنا، كورسی زیاترمان ده‌بوو، ئێمه قه‌ت داواشمان نه‌كردووه بچینه نێو لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی، ئێمه ته‌نیا نامه‌مان نوسیووه بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی و داوامان كردبوو كه ئێمه پێمان باشه ئه‌وسی لایه‌نه لیستێكی ئیسلامی دروست بكه‌ین، خه‌ڵك پێی باشه كه‌وا بكه‌ین. پاشان ئێمه هیچ بارگرژییه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یان یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئێمه هه‌موومان برای یه‌كین و دوور نییه له‌ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه‌ی تر به‌یه‌ك لیست دانه‌به‌زین.
ئاسۆ: ئێوه چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌ڕوانن ئایا قسه‌تان له‌هاوپه‌یمانێتی كردووه؟.
كامیل حاجی عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق جیاوازه بۆ ئێمه‌ی كورد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كورد چه‌ندین دۆسیه‌و بابه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراومان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئێمه له‌گه‌ڵ لیستی جیاوازین بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروستبكات تا خه‌ڵكی زیاتر به‌شداریی بكه‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌داو كورد ده‌نگه‌كانی زیاد ببێت، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌كۆمسیۆن ناوی خۆمان نوسیووه‌و به‌ناوی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌وه دابه‌زیوین، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتی هێشتا رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و ماوه‌ی ماوه هه‌ر كاتێك گه‌یشته سه‌ر هاوپه‌یمانێتی ئێمه بڕیاری تر ده‌ده‌ین.
ئاسۆ: له‌سه‌ر ئاستی عێراق هاوپه‌یمانێتی دروستده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مانی دینیی یان قه‌ومیی، ئێستاش ئه‌و باسه گه‌رم بووه له‌ئاسۆه سیاسییه‌كانی كوردستاندا، هاتنی مالكی بۆ كوردستان گه‌رم وگوڕیی زیاتری داوه به‌دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبه عێراقییه‌كان و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه مالكی داوای هاوپه‌یمانێتی كردبێت له بارزانی و تاڵه‌بانی. من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئێوه چۆن ده‌ڕواننه هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌مجۆره؟.
كامیل حاجی عه‌لی: پێویسته خه‌ڵكی كوردستان ولایه‌نه كوردییه‌كان بۆ كارێكی له‌و جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و له‌هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه له‌پێشه‌وه‌ی ئیمتیازه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بێت. مادده‌ی 140و كه‌ركووك نابێت سازشی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر لایه‌نێكی كوردستانیش هاوپه‌یمانێتی بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی عێراقیی، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌باسمكردن وه‌ك بابه‌تێكی نیشتیمانی سه‌یر بكات، چوونكه ئه‌وانه موڵكی هه‌موو میلله‌تن و نابێت ته‌نیا لایه‌نێك خۆی به‌خاوه‌نیان بزانێت و خۆی بكات به‌نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ئاسۆ: له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ مامۆستا كرێَكار پشتیوانی له‌ئێوه ده‌كرد! ده‌مه‌وێـت ئه‌وه بپرسم ئێوه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار دابنیشنه‌وه؟.
كامیل حاجی عه‌لی: من سوپاسی ده‌كه‌م و رێزی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ مامۆستا كرێكار، برایه‌كی ئازیزی ئێمه بووه‌و كاتی خۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بووه، به‌ڵام به‌سیاسه‌تی ئێمه رازی نه‌بووه‌و جوداخوازیی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی جیابوونه‌وه، سوپاسیشی ده‌كه‌ین كه به‌باشی باسی ئێمه‌ی كرد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی یان نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌خۆیه‌وه هه‌یه‌و بڕیاره‌كه به‌ده‌ستی خۆیه‌تی، هه‌ر كاتێكیش مامۆستا كرێكار ئه‌و داوایه له‌ئێمه بكات، ئێمه شورامان هه‌یه‌و هه‌رشتێك بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت له‌شورا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زییه.
ئاسۆ: ئێوه بیرتان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا یه‌كبگرنه‌وه؟.
كامیل حاجی عه‌لی: ئێمه هه‌موو كات بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌موو كات ئه‌و نیه‌ته‌مان هه‌یه، چۆن له‌ته‌مه‌نی ئێمه‌دا ئه‌و جوداخوازیی و ئاژاوه‌یه بوو، ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین له‌ته‌مه‌نی ئێمه‌شدا ئه‌و یه‌كێتی و یه‌كڕیزییه درووستبكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆ هه‌موومان.
ئاسۆ: ئه‌وه‌ندی من ئاگادرابووم مینحه‌ی ئێوه زۆركه‌م بوو، له‌پێش هه‌ڵبژاردندا پارتی ئه‌و مینحه‌یه‌ی زیاد كرد ئێستا ئێوه مینحه‌كه‌تان چه‌نده؟.
كامیل حاجی عه‌لی: ئێمه ماوه پێنج ساڵ هیچ مینحه‌یه‌كمان نه‌بووه، ساڵ ونیوێك له‌مه‌وبه‌ر مینحه‌مان بۆكراو نزیك به‌چل ملیۆن دیناری بریمه‌رمان وه‌رگرتووه، دواتر بۆمان كرا به‌چل وچوار ملیۆن، ئێستاش (80) ملیۆنه، بێگومانیش ئه‌و مینحه‌یه زۆر كه‌مه به‌نیسبه‌ت حه‌جم و قه‌واره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
