به‌هۆی سوێند خواردنی له‌یلا زانا به‌زمانی كوردی له‌په‌رله‌مانی توركیا ده‌یان ساڵه له‌ئاواره‌یی و دوور له‌خاكی نیشتیمان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات به‌رده‌وامه له‌خه‌باتی سیاسی و دیبلۆماسی ساڵی ڕابردووش كاتێك بۆ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشتوی ئیسپانیا سه‌ردانی مه‌دریدی كرد له‌سه‌ر داوای باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌و ووڵاته له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوڵه‌وه ده‌ستگیركرا ئه‌وكات ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بوو به‌ڵام له‌مانگی حوزه‌یرانی ئیمساڵ كاتێك كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان كۆنگره‌ی حه‌وته‌می خۆی به‌ست بوو به‌سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌م كه‌سه‌ش (ڕه‌مزی كارتاڵ) ه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستانه ناوبراو بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه له‌نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیاش بوو له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كان به‌ڵام وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد به‌هۆی سوێندخواردنی له‌یلا زانا به‌زمانی كوردی كارتالڕ و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی ئه‌و ووڵاته‌یان به‌جێهێشت و له‌یلا زانا و چه‌ند كه‌سێكی تریش ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیان له‌زینداندا به‌سه‌ر برد، ڕه‌مزی كارتاڵ له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی گۆڤاری كلیل ده‌داته‌وه، (تێبینی داوای لیبوردن له‌به‌ریز ره‌مزی كارتال ده‌كه‌م به‌هۆی هه‌له‌ی چاپه‌وه چه‌ند ووشه‌یه‌ك له‌ده‌ربرینه‌كانی ده‌رنه‌چووبوون بۆیه به‌پیویستی ده‌زانم جاریكی تر لیره‌دا بلاویبكه‌ینه‌وه)
*ڕه‌وشی ئێستای له‌توركیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
كارتاڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت و پارتی ئاكه‌په له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا ڕوو نینه و به‌رنامه‌شیان نیه بۆ چاره‌سه‌ری و سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و سوپا هه‌رده‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤ له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئاشكرا ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت پێش له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بگرن و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌ره‌و پێش نه‌چن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاكه‌په سیاسه‌تێكی ڕوو نیشان نه‌دات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته خراپ و چه‌وتانه‌ی نیشان ده‌درێن ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌داین گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری به‌ره‌وپێش ده‌چێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاكه‌په و حكومه‌تی ئه‌ردۆگان له‌مباره‌یه‌وه سیاسه‌تێكی ڕوون و ئاشكرا به‌ڕێوه نابه‌ن،
*دوای (30) ساڵ خه‌بات و نیشاندانی هه‌ڵوێستی ئاشتی په‌كه‌كه تائێستاش توركیا له‌سه‌ر كه‌لله ڕه‌قی و هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ هێرش به‌رده‌وامه ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
كارتاڵ، ده‌زانی ڕاستیه‌ك هه‌یه پێویسته هه‌موو كه‌س بیزانێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌توركیا له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردن و قبوڵكردنی كێشه‌ی كورد زۆر ده‌ترسێت و واده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه قبوڵ بكات و چاره‌سه‌ری بكات له‌ت له‌ت ده‌بێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد قبوڵ نه‌كات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌وكات مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌بێت به‌وه‌ی له له‌ت له‌ت بوون نزیك ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی له‌یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كورد له‌توركیا ته‌نیا چاره‌سه‌ری هی ئه‌و ووڵاته ووڵاتانی داگیركه‌ری دراوسێی نیه به‌ڵكو پێویسته ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بده‌ن چونكه ئه‌مریكا سیاسه‌ت له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕیوه ده‌به‌ن تائێستاش پشتگیری ده‌وڵه‌تی توركیا یان كردووه بۆ دژایه‌تیكردنی كورد به‌ڵام پێویسته گۆڕانكاری له‌م سیاسه‌ته بكه‌ن چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نیه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌وه‌دایه ناوچه‌كه ئارامم ببێت له93ه‌وه ئێمه چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه بۆ ئاشتی وه‌ك ڕاگرتنی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی جیهان و ڕای گشتی بده‌ین كه‌ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی كورد به‌ڕێگه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌رببێت و هه‌میشه لایه‌نگیری ئاشتین هه‌رچه‌نده ئیمڕۆ حكومه‌ت و سوپا سیاسه‌تێكی ترسنۆكانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و تائێستاش لایه‌نگری شه‌ڕن و دژی ئاشتین به‌ڵام سیاسه‌تی ئاشتیانه‌ی ئێمه زه‌خت له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئه‌گه‌رچی توركیا به‌نێگه‌تیڤی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانمان ده‌داته‌وه،
*زۆر داوا له‌په‌كه‌كه ده‌كرێت واز له‌توند و تیژی بهێنێت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هاوكاری توركیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌توند و تیژی بدات له‌دژی په‌كه‌كه؟
كارتاڵ، ئێستا ئه‌وانه‌ی داوا له‌په‌كه‌كه ده‌كه‌ن ده‌ست به‌رداری توند و تیژی ببێت هیچ داخوازیه‌كی ئه‌ساسیان نیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر توركیا له‌هه‌رێمه‌كه بكه‌ن نمونه وه‌كو ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وروپا ئه‌وان چ داواكاریه‌كیان هه‌بێت له‌توركیا توركیا ئاماده‌یه بۆیان جێبه‌جێبكات به‌ڵام ته‌نیا كێشه‌ی توركیا كورده بۆ ئه‌مه‌ش توركیا داوای هاوكاری له‌م ووڵاتانه ده‌كات كه‌بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه هاوكاری بكه‌ن ئه‌وه (30) ساڵه توركیا به‌شه‌ڕ دژی ئه‌م كێشه‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامیان نه‌گرت ئیمڕۆش داوا له‌په‌كه‌كه ده‌كه‌ن چه‌ك فڕی بدات له‌ڕاستیشدا كێشه‌كه چه‌كی په‌كه‌كه نیه كێشه‌ی كورده بۆ په‌كه‌كه دروست بوو؟؟؟
بۆ په‌كه‌كه ده‌ستی به‌تێكۆشان كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد هه‌یه هه‌تا كێشه‌كه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت هه‌تا هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه نه‌نرێت و به‌جدی كارنه‌كرێت ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌م كێشه‌یه به‌توند و تیژی چاره‌سه‌رنابێت به‌ڵام ئێمه چه‌كمان بۆ توندوتیژی له‌مل نه‌كردووه ته‌نیا به‌رگری پێ له‌خۆمان ده‌كه‌ین ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا تێبگه‌یه‌نین كه‌ئێمه وه‌كو كورد بۆ چاره‌سه‌ری ئاماده‌ین به‌ڵام پێویسته حكومه‌تی توركیاش هه‌نگاوبنێت له‌م بواره‌دا چونكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ته‌نیا به‌ده‌ست پێشخه‌ری لایه‌نێك ناكرێت،
*په‌كه‌كه و ده‌ته‌په داوای گۆڕینی ده‌ستوری بنگه‌هی توركیا ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڵام توركیا ده‌ستور به‌هێڵی سوور داده‌نێت؟گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستور نه‌گۆڕدرێت پێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
كارتالڕ، بێگومان به‌بی گۆڕینی ده‌ستوری بنگه‌هی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت تا ئه‌و قانون و یاسایانه نه‌گۆڕدرێن كه‌له‌دژی گه‌لی كورد دانراون لانه‌برێن و زمانی كوردی و ناسنامه‌ی كوردی هه‌بوونی سیاسه‌تكردنی كورد قبوڵ نه‌كرێت بێگومان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت،
*به‌ڕێز ڕه‌مزی كارتاڵ ئه‌ردۆگان بۆ په‌یداكردنی دژایه‌تی په‌كه‌كه چۆته ئه‌مریكا و دانیشتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ڕێگه‌دان به‌توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكاته هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه‌ش له‌قۆناغی بێچالاكیبووندایه؟ئێوه ئه‌م ڕه‌وشه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
كارتاڵ، وه‌كو به‌ڕێز موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كونسه‌ی ڕێڤه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستانیش لێدوانی دا ئێمه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا زۆر به‌وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین حكومه‌تی تورك و پارتی ئه‌ردۆگان پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری له‌په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین بزانین ئه‌نجامی چی ده‌بێت هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی باشووری كوردستان به‌ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی فرمان بده‌ن به‌سوپا بۆ هێرشكردنه سه‌رهه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بزانین ئه‌نجام چی ده‌بێت دیسان نه‌خشه‌ی ڕێگای ڕێبه‌ری ئێمه عبدالله ئۆجه‌لان پێویسته حكومه‌تی توركیا ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌سلیمی گه‌لی كورد و ڕای گشتی بكاته‌وه ئێمه ئه‌م قۆناغه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا ده‌ده‌ین،
*كاك ڕه‌مزی دوای (30) خه‌باتی چه‌كداری ئیمڕۆ به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست هاتبێت له‌توركیا ده‌كرێت ده‌ست چه‌ك فڕی بدات؟
كارتاڵ، ئێمه چه‌ك وه‌ك ڕه‌وشێكی مه‌جبوری ده‌بینین ده‌وڵه‌تی تورك ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كوژێت و زینداینان ده‌كات فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌كات ئی خۆ ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین و خۆمان بپارێزین بۆیه له‌م پێناوه‌دا چه‌كمان له‌شان كردووه و هه‌وڵی خۆپاراستن ده‌ده‌ین نه‌ك شه‌ڕكردن بۆیه‌ش داوا له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین چیتر پشتگیری شه‌ڕنه‌كه‌ن توركیا (30) ساڵه هێرش ده‌كات هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵام گه‌لی كورد هوشیاربۆته‌وه و په‌كه‌كه زۆر زۆر گه‌وره بووه داواش له‌باشووری كوردستان ده‌كه‌م به‌پێی توانای خۆیان ڕۆڵ بگێڕن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا،
*به‌ڕێز كارتاڵ پێت وانیه ده‌سه‌ڵاتی باشوور له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی له‌توركیا كه‌مته‌رخه‌م بووبێت؟
كارتاڵ، ئێمه چاوه‌ڕوانی زیاترمان هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی باشوور به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی چونكه به‌ستن و سه‌رخستنی ئه‌م كۆنفرانسه نامه‌یه‌كی گرینگ و به‌هێز ده‌بێت هه‌م بۆ گه‌لی كورد هه‌م بۆ دراوسێكان بۆیه به‌تایبه‌تی پێویسته كاك مه‌سحود بارزانی و په‌رله‌مان ڕۆڵی زیاتر بگێڕن له‌م بواره‌دا،
*كاك ڕه‌مزی به‌ڕێزتان وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه و هێرشكردنه سه‌رهه‌رێمی پاراستنی میدیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
كارتالڕ، به‌ڕاستی ئه‌وه سیاسه‌تێكی پڕ مه‌ترسیداره بۆ ئاسایشی هه‌رێمه‌كه ئه‌م هاوكاریه‌ش هیچ سودێكی نیه بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران به‌هێزتر كرد هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ به‌عسی پاشماوه‌كانی سه‌دام دروست كرد له‌عێراق و له‌توركیاش له‌گه‌ڵیان كۆبۆوه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ توركیا جگه‌له‌زیان هیچ سودێكی نه‌بووه بۆیان به‌ڵكو زیانیشی پێگه‌یاندوونه ئیدی پێویسته ئه‌م دوو ووڵاته ڕۆڵ بگێڕن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی زه‌خت كردن له‌سه‌ر توركیا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له‌توركیا چاره‌سه‌رببێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سوریا و ئێران ته‌واوی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌كه،
*پێت وانیه دواخستن و نه‌به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر داوای توركیایه چونكه ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بێت نه‌یه‌وێت كۆنفرانس ببه‌سترێت؟
كارتاڵ، ده‌زانی هه‌ڤاڵی هێژا ئه‌گه‌ر كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بێت هیچ سودێكی نیه بۆ گه‌لی كورد چونكه ئه‌م كۆنفرانسه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد‌و له‌یه‌كنزیكردنه‌وه‌ی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌یه،
*كاك ڕه‌مزی دوا پرسیار له‌به‌ڕێزتی بكه‌ین به‌پێی زانیاری ئێمه میری قه‌ته‌ر هه‌وڵی داوه بكه‌وێته نێوان توركیا و په‌كه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری په‌كه‌كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی قبوڵكردووه به‌ڵام توركیا ڕه‌تیكردۆته‌وه؟
كارتاڵ، شتی وام نه‌زانیوه و هیچ ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته نیم و زانیاریم نیه له‌وباره‌یه‌وه،
ئه‌م دیمانه‌یه له‌دوا ژماره‌ی گۆڤاری كلیل دا بلاوبۆته‌وه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
