*مامۆستا كرێكار زیاده‌ڕه‌ویی ده‌كات و خۆشی ده‌زانێت هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانكات بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه
*چۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان گرنگه راو رای جیاواز هه‌بێـت له‌به‌غداش گرنگه یه‌ك پێكهاته ته‌مسیلی كوردستان نه‌كات
*هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی شیعه یان سووننه لیستی هاوبه‌ش دروستبكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌خیانه‌ت و خۆفرۆشیی لێكبدرێته‌وه
محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه ئه‌و فاكتۆرانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی لیستی چوار حزبه‌كه نه‌توانێت ببێته هێزی دووه‌م و ئه‌ڵته‌رناتیڤی لیستی كوردستانیی. هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا ره‌خنه له‌سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌گرێت كه خۆیان به‌تاكه لیستی ئیسلامیی پێناسه كردووه‌و ئه‌و پێیوایه لیستی ئیسلامیی ده‌بێت هه‌موو پێكهاته ئیسلامییه‌كانی له‌خۆی گرتبێت ئه‌گینا پێی ناوترێت لیستی ئیسلامیی، پاشان ره‌خنه له‌هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌لا كرێكار ده‌گرێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا باس له‌هه‌ڵبژاردنی دادێی عێراق ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر جۆری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌به‌سترێن.
ئاسۆ: ئێوه چاوه‌ڕوانبوون ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كورسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25-7 ببه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه لیستی گۆڕان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه بۆچی لیستی چاكسازیی نه‌بووه هێزی دووه‌م؟.
محه‌مه‌د حه‌كیم: ده‌بێت ئێمه ئاماژه به‌سێ خاڵ بكه‌ین. یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه به‌كرده‌وه ئه‌وه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی چاوه‌ڕێی ده‌كرد به‌ده‌ست نه‌هات. دووه‌میشیان: گرنگه باس له‌هۆكاره‌كان بكه‌ین، كه ته‌زویراتێكی زۆركرا، ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه بوو رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزببێته‌وه له‌سیانزه هه‌زار ده‌نگه‌وه بۆ هه‌ژده هه‌زار. له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ی ئێمه وه‌رمانگرتووه له‌چاودێره‌كانمانه‌وه كه له‌سه‌ر سندووقه‌كان بوون، له‌كاتژمێر 2 بۆ3 رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان شتێك له‌سه‌روو له‌سه‌ددا په‌نجاوه بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌عاته ته‌زویره‌كه‌شه‌وه كه كۆمسیۆن زیادی كرد رێژه‌ی به‌شداریی گه‌یه‌نرایه 78%. ئه‌وه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك بۆقه‌واره سیاسییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك باسمكرد له‌سیانزه چوارده هه‌زار ده‌نگه‌وه به‌رز ببێته‌وه 18 هه‌زار ده‌نگ.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك رێژه‌كه‌ی سیانزه یاخود چوارده هه‌زار ده‌نگ بووایه به‌دڵنیاییه‌وه پێتده‌ڵێم رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئێمه كه بێ ته‌زویره له‌شوێنی خۆی ده‌مایه‌وه‌و رێژه‌ی ئه‌ولیستانه‌ی كه ته‌زویرییان كردووه‌و ده‌نگه زیاده‌كانی ئه‌و دوو سه‌عاته بۆ ئه‌وان رۆشتووه، بووه هۆكای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورسییه‌كانی ئێمه كه‌مببێته‌وه له‌چاو ئه‌وه‌ی كه ئێمه چاوه‌ڕێمان كردووه. خاڵی سێیه‌میش: تۆ ناتوانی بۆپێكهاته‌یه‌ك كه له‌چوار قه‌واره پێكهاتوون بزانیت ئه‌و ده‌نگانه هی كام حزبیانه، ئه‌وه‌ش خاڵێكه نابێت نادیده‌ی بگرین و ئاماژه‌ی پێنه‌كه‌ین، كه‌چه‌ند ده‌نگی هی یه‌كگرتووه، چه‌ند ده‌نگی هی كۆمه‌ڵه‌و چه‌نده‌ش هی ئه‌ودوو پارته عه‌لمانییه‌ن. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێمانوایه‌و پێشبینیمان وایه كه‌خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئێمه‌وه كه‌لایه‌نگرو دۆستمانن ده‌نگیان به‌لیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی داوه، بۆیه ئێمه پێمانوایه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌می نه‌كردووه.
ئاسۆ: به‌شێك له‌پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه بوو، ئێوه بۆ نه‌بوونه هێزی دووه‌م؟.
محه‌مه‌دحه‌كیم: ئێمه بۆ نه‌بووینه هێزی دووه‌م؟ ئه‌وه بابه‌تێكی زۆر دوور ودرێژه، ئێمه هه‌م وه‌ك لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان هه‌یه، هه‌م وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان هه‌بووه. وه‌ك لیسته‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌و داوامان كردووه هه‌موو لایه‌ك تێبینی و هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌كانی پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه خۆمان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد وه‌كوو لیسته‌كه. چه‌ند هۆكارێكی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین. هۆكاری تریش هه‌یه كه په‌یوندیی به‌پێكهاته‌كانی تری نێو لیسته‌كه‌وه هه‌یه كه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه. واتا ئه‌گه‌ر لاوازییه‌ك یان خه‌له‌لێك له‌كاروباره‌كانی لیژنه‌كانی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازییه یاخود لایه‌نێكی تایبه‌ت له‌نێو لیسته‌كه‌دا بووبێت، ئه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، هه‌ر بۆیه قسه‌كردن له‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه بهێنین و نه‌بینه هێزی دووه‌م وه‌ك به‌دیلێكیش ته‌ماشا نه‌كرێین له‌به‌رامبه‌ر لیستی كوردستانیداو سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی ئه‌وان هه‌مووی هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌ی خۆی هه‌یه كه ناكرێت له‌یه‌ك دوو دێڕدا بۆ ئێوه‌ی باسبكه‌م.
ئاسۆ: بۆچی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دانه‌به‌زین و لیستێكی ئیسلامیتان دروستنه‌كرد؟.
محه‌مه‌دحه‌كیم: پێم خۆشه به‌ڕاشكاوانه جوابت بده‌مه‌وه، لیستی ئیسلامی كاتێك دروستده‌بێـت هه‌ر سی پێكهاته ئیسلامییه‌كه‌ی تێدابێت و بشتوانێت خه‌ڵكی تر له‌برایانی سه‌له‌فی، له‌سۆفییه‌كان له‌خۆبگرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت بڵێیت ئه‌وه لیستێكی ئیسلامییه. ئێمه له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا به‌رده‌وام داكۆكیمان له‌لیستی ئیسلامی كردووه، به‌ڵام ئێمه ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا سی هێزی ئیسلامی هه‌یه: یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. به‌ڵێ راسته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای لیستی ئیسلامی‌یان كرد، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كاته سه‌رگه‌رم و سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه بووین بۆ پێكهێنانی لیستی چوار حزبه‌كه‌و پێمانوابوو، زانیارییمان وابوو كه لیستی ئیسلامی، واتا ئێمه‌و یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه، دروست نا‌بێـت، هۆكاره‌كه‌شی دیاره له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له‌و سێ هێزه نه‌یكرد لیستی ئیسلامی پێناوترێت. ده‌مه‌وێـت ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وه هه‌ڵه بوو، پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، كه تاكه لیستی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردندا لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه!. نه‌خێر خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و سیاسیی ده‌توانێت به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڵێت كاكه تۆ چۆن دوو لایه‌نی تری ئیسلامی هه‌بێت به‌خۆت ده‌ڵێیت تاكه لیستی ئیسلامی؟.
ئه‌وه لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو. به‌یانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ته‌نیا له‌هه‌ڵبژاردندا دابه‌زێت ناتوانێت به‌خۆی بڵێت من تاكه لیستی ئیسلامیم، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه دوو هێزی ئیسلامی تر له‌ساحه‌كه‌دا هه‌بن، بۆیه ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و دروشمێكی ناواقعییه، بۆیه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه ته‌ماشای كرد، یه‌كڕیزییه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا بتوانێت بیكات له‌چوغزی چوار حزبه‌كدایه، زۆر وارده ئێمه‌و یه‌كگرتوو نه‌مانتوانیایه له‌یه‌ك لیستدا به‌یه‌كه‌وه بین به‌ته‌نیا ئه‌وه سه‌ری نه‌گرتایه كه به‌یه‌وه لیستێكمان هه‌بوایه، ره‌نگه زۆربه‌مان وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانین كه بۆچی ناكرێت له‌م قۆناغه‌دا؟، هه‌نگاوێك كه ئێمه توانیبێتمان بچینه پێشه‌وه له‌م قۆناغی ئه‌مڕۆماندا، ئه‌ویش دوو لایه‌نی ئیسلامی گه‌وره له‌یه‌ك لیستدا له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی عه‌لمانی تردا به‌یه‌كه‌وه‌ین و هه‌ین.
ئێمه كه له‌گه‌ڵ سی لایه‌نه‌كه‌ی تردا پێكهاتین، ده‌عوه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیمان كرد، بزووتنه‌وه قبوڵی نه‌كردو به‌تموحی ئه‌وه‌ش قبوڵیان نه‌كرد كه‌خه‌ڵكێكی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، من بۆ مێژوو ده‌یڵێم و به‌به‌ڵگه‌شه‌وه قسه ده‌كه‌م، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشتر داوایان ده‌كردو دا‌واشیان له‌خه‌ڵكی بێلایه‌ن كردووه ته‌كلیف له‌ئێمه‌ومانان بكات كه ئه‌وانیش بێنه ناوچوار قه‌واره‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا باسی ده‌كه‌ن وده‌یخه‌نه بابی عه‌قایدیی و شتی له‌و بابه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌مووی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه، ئه‌وان پێشتر داوایان ده‌كرد بێنه نێو ئه‌و لیسته‌ی ئێمه‌وه، خۆشیان ده‌زانن چۆن داوایان كردووه‌و له‌كوی داوایان كردووه.
ئاسۆ: باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی ئێوه‌یه بۆ بزووتنه‌وه چووه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتیوانی مه‌لا كرێكار له‌و حزبه. ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وه بپرسم كه بۆچی مه‌لا كرێكار ئه‌وه‌نده له‌دژی ئێوه لێدوان ده‌دات؟.
محه‌مه‌دحه‌كیم: مامۆستا كرێكار ئه‌مڕۆ خۆی دووره له‌و بارودۆخه‌ی كه له‌كوردستان هه‌یه، ده‌بێت مه‌لا كرێكار خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت بداته‌وه. ده‌مه‌وێـت ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم كاتێك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌و كاته به‌سه‌ر بزووتنه‌وه داهات و ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌وكات هه‌مانبوو په‌یوه‌ندییان به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه كرد، له‌ناویشیاندا مه‌ڵبه‌ندی "سلێمانی". مامۆستا كرێكاریش ئه‌و تموحه‌ی هه‌بوو، سلێمانی به‌هی خۆی ده‌زانی. بۆیه سه‌ره‌تای ناخۆشی و گرفته‌كان و سه‌ره‌تای ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كرێكار بۆ ئێمه پێموایه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌سلێمانی هه‌بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاسۆ: مه‌لا كرێكار له‌دیمانه‌یه‌كی مندا ده‌ڵێت: عه‌لی باپیر شه‌ڕی بۆ پارتی كردووه دژی یه‌كێتی و سه‌ر به‌قه‌رارگای ره‌مه‌زانه. ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟.
محه‌مه‌د حه‌كیم: پێم خۆش نییه و پێشم جوان نییه لێره‌وه جوابی مامۆستا كرێكار بده‌مه‌وه، به‌ڵام پێموایه مامۆستا كرێكار زیاده‌ڕه‌ویی ده‌كات و خۆشی به‌چاكیی ده‌زانێت له‌و قسانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانكات هه‌ندێكی بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه.
ئاسۆ: بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌لیستی تایبه‌تی خۆتان داده‌به‌زن یاخۆ ده‌چنه نێو هاوپه‌یمانێـتییه‌وه؟ ئێوه چۆن له‌لیستێكی هاوبه‌ش ده‌ڕوانن كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق پێكبهێنرێت؟.
محه‌مه‌د حه‌كیم: مه‌رج نییه به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت من وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من دوو خاڵ به‌جه‌نابت ده‌ڵێم. یه‌كه‌میان: چۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان گرنگه راو رای جیاواز هه‌بێـت، له‌به‌غداش گرنگه یه‌ك پێكهاته ته‌مسیلی كوردستان نه‌كات و پێكهاته‌یه‌كی تر هه‌بێت كه رایه‌كی تری هه‌بێـت له‌بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كاندا. ناڵێم رای جیاوازی هه‌بێت له‌مه‌ڕ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان، ئه‌وه ده‌بێت هاوده‌نگ بین، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی كه لای پارتی و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵایه مه‌رج نییه لای ئێمه یان لای گۆڕان ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا بێت.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی نه‌كردووه جگه له‌لایه‌نه كوردییه‌كان، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی شیعه یان سووننه لیستی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، من قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم و پشتگیری ئه‌وه‌نیم ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌خیانه‌ت و خۆفرۆشی شتی له‌و بابه‌ته لێكبدرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ئێستاوه بۆنی ئه‌وه ده‌كرێت كه تۆمه‌تباركردن ده‌ستیپێكردبێت. باشه خۆ پێش هه‌موو كه‌س یه‌كێتی وپارتی رێككه‌وتننامه‌ی چوار قۆڵی و پێنج قۆڵیان نه‌به‌ست له‌گه‌ڵ شیعه وسووننه‌ی عێراق؟، ئه‌ی بۆ له‌خه‌ڵكی تر حه‌رام بكرێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزێكی سووننی یان هێزێكی شیعی‌دا بكات؟، من ئه‌و قسه‌یه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناكه‌م بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی تری ده‌كه‌م كه به‌نیازه هاوپه‌یمانێتی بكات، پێموانییه ئه‌وه خیانه‌ت و خۆفرۆشیی بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
