سه‌باره‌ت بارودووخی ئیستای باشووری کوردستان و دروست بوونی ئوپۆزسیۆن، هیشام ئاکره‌یی چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی ده‌سته‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆناکبیراون و چالاکڤانانی بواری جیاجیا له باشوور کردوه و له زنجیره‌یه‌کدا ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌کان وه‌ک خۆیان بڵاو ده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامه‌نووس پێشڕه‌و حه‌مید به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه:
هیشام ئاکره‌یی 1: ئایه پێت وایه ئوپۆزسیۆن له باشووری كوردستاندا له بارودوخێكی ته‌ندروستدا له دایك بووه؟؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید: فه‌زای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌ئیَستادا فاكته‌ریكی به‌هیَزه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئوپۆزسیۆنیكی ته‌ندروست، به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌نه‌یاربونی له‌ده‌سه‌لاتی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه كانییه‌وه نه‌یاربونیَك نــه‌بیَت به‌مانی تۆڵه‌كردنه‌وه؟ چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆله‌كوردستاندا ناوی له‌خۆی ناوه حیزبی معارز جگه‌له له‌چه‌ند حیزبیكی ته‌قلیدی به‌ناو معارز هیچ شتیَكی ترنییه؟ چونكه نه‌یاربون به‌مانای ئه‌وا نا كه‌هه‌رجی ده‌سه‌لاتی سیاسی باڵاده‌ست له‌وڵاتدا ته‌رحی بكات و بیكاته پرۆژه‌ی كاركردنی، ئه‌وان واته ئوپۆزسیۆنه‌كان دژایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بیَت ئوپۆزسیۆنه‌كان چاودیَریَكی سه‌رسه‌ختی پارتی ده‌سه‌ڵاتدارو دامه‌زراوه‌كانی بیَت و ڕیَگربیَت له‌ته‌واوی ئه‌و خه‌ونه جه‌هه‌نمیانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌ده‌یه‌ویَت له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت باڵاده‌ست بیَـت و ته‌واوی كایه جیاجیاكان بۆخۆی قۆرخ بكا، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان ده‌ڵیَم ئوپۆزسیَون هیَشتا له‌كوردستاندا له‌دایك نه‌بوه تا بزانین بار‌و دۆخی هاتنه بونه‌كه‌ی ته‌ندروسته یان پیَچه‌وانكه‌یه‌تی؟!.
هیشام ئاکره‌یی 2: ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، ده‌رهاوێشته‌یه‌كی سروشتی باشووری كوردستان بوو یان فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ڕۆڵیان گێڕاوه له دروستبوونیدا؟ و كام له‌و 3 هێزانه به نیشتیمانیی داده‌نێی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید:ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه‌تان به‌وشیَوه‌یه بیَـت، ئایا كورد خاوه‌نی حیزبی ئوپۆزسیۆن بوه؟ ده‌ڵیَم له‌سه‌رده‌میَكدا و به‌رله‌راِپه‌ریَن ئیَمه وه‌ك كورد خاوه‌نی چه‌ندین حیزبی ئوپۆزسیَون بوین، به‌ڵام له‌دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕزگاركردنی كوردستان به‌هاوكاری گۆڕانكاریه سیاسیه‌ده‌ركه‌یكه‌كان و ناوخۆیه‌كانی عیَراقدا حیزبی كوردی سیفه‌تی ئوپۆزسیۆن بونی له‌ده‌ستدا له‌به‌ر دوهۆكار، یه‌كه‌م پارتی و یه‌كیَـی وه‌ك دو حیزبی سه‌رده‌می شاخ و شار‌و وه‌ك دوهیَزی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ڕژیَمی عیَراقی ته‌واوی هیواكانیان ڕزگاركردنی كوردستان بو، كاتیَك كه كوردستان ئازدكرا، ئیدی هیوایه‌ك نه‌ما كه ئه‌و دو حیزبه بۆی بژین هه‌ربۆیه بیریان له وه‌كردوه كه چۆن حوكمی كوردستان بكه‌ن و هه‌مویشمان ئه‌نجامی نادیموكراسیبونی ئه‌و دو هیَزه‌مان بینی كه توشی چی ده‌ردی سه‌رییه‌كیان كردین.
دوهه‌م حیزبه‌كانی تر به‌تایبه‌تی حیزبی شیوعی و پارتی سوشالیست (حسك) له‌پیَناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا نه‌یان توانی وه‌ك دو حیزبی سه‌ره‌كی له‌دوای ئه‌و دوهیَزه‌وه خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵویستببن و هه‌رجاره‌و له‌سه‌ر په‌تیَك یاریان ده‌كردو بونه به‌شیَك له شه‌ڕه‌كه‌و چی به‌به‌شداری كردنیان به‌شیَوه‌یه‌كی نهیَنی یاخود بیَده‌نگ بونیان له گه‌مه‌ی شه‌ڕه‌كاندا، له‌و بۆشایه گه‌وره سیاسیی و ئابوریه‌ی كه شه‌ڕ بۆ وڵاتی هیَنا، ئیسلامییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه وه‌ك فریاد ڕه‌س خۆیان نمایش ده‌كرد و دواجار ئه‌وه‌نده‌پیَگه‌یان به‌هیَزبوكه به‌شیَك له‌گه‌مه‌ی شه‌ڕكردنه‌كه به‌ره‌ئه‌وان كه‌وت و له‌و فه‌راغه سیاسیه‌یشدا له‌ئاكامی شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌وه‌نده‌ی هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌نیَوان حیزبه‌كاندا به‌رده‌وام بو بۆمانه‌وه‌ی خۆیان، باریك نه‌خولقا بۆ ده‌ركه‌وتنی ئوپۆزسیۆن، بۆمه‌سه‌لی نیشتمانی بونی ئه‌و سی هیَزه‌ی كه‌باسیان ده‌كه‌ن، ئه‌وِره‌گیَكی میژوی هه‌یه‌و ناكریَت نالۆژیكانه هیچ كام له‌و هیَزه ده‌ركه‌وتانه‌وه بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان بونه‌وه سیفه‌تی نیشتمان بونیان لی وه‌ربگرینه‌وه و هه‌ریه‌كه‌و له‌و سی َهیَزه‌ش به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كیَتی به‌ده‌ر له‌هه‌مو ئاكاره نا ئه‌حلاقییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان هیَز گه‌ڵیكی نیشتمانین و گۆڕانیش وه‌ك هیَزیَكی ده‌ركه‌وته‌ی دوای گۆڕانكاریه‌كانی (بیست و پیَنجی ته‌موز) ی ڕادرو چه‌ندین كه‌سی نیشتمان په‌روه‌ری تیَدا كۆبو وه‌ته‌وه‌و ڕونتر بڵیَم به‌شیَك له یه‌كیَتیه‌كان له‌وی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا هیَزیَكی نیشتمانین یان نا ئه‌وه‌هیَشتا زۆه بۆوه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره.
هیشام ئاکره‌یی 3: ئایه پێت وایه هه‌ڵسووكه‌وتی ئوپۆزسیۆنی باشووری كوردستان، هاوشێوه‌ی ئوپۆزسیۆنێكی دیموكراسی سه‌رده‌مانه‌یه یان به‌شێوه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و زیاتر به هه‌ستونه‌ست كار ده‌كات؟
پێشڕه‌و حه‌مید: له‌وه‌ڵامی پرسیار یه‌كمدا ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاند كه ئوپۆزسیۆن به‌مانا ته‌ندروسته‌كه‌ی نا هاتو وه‌ته بون، به‌ڵام وه‌ك دیاره ئه‌وه‌ی ناوی له‌خۆی ناوه هیَزی ئوپۆزسیۆن، یان نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كوردستاندا، هیَز گه‌لیَكن له‌واقیعیَكدا كار ده‌كه‌ن كه پڕه له‌ڕق و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و هه‌ریه‌كه له‌و هیَزانه گیرۆده‌ی ڕابردویه‌ك بونه‌ته‌وه كه ناتوانن له‌یادی بكه‌ن كه تیَدا ڕابردوی هه‌ریه‌كه له‌و هیَزانه له‌گه‌ڵ هیَزه باڵاده‌سته‌كاندا له‌نیَوان ترس له‌یه‌كتر و ڕق له‌یه‌كتر و شه‌رمكردن له‌یه‌كتر بونه‌ته به‌ربه‌ست و ناتوان له‌گه‌ڵ خۆشیاندا ڕاسگۆبن و دوژمونایه‌تی و دژایه‌تی كردنی ته‌واوی هیَزه‌كوردستانیه‌كان ئه‌وه‌مان پیَده‌ڵیَت كه له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی نادیموكراسیانه‌ی كرداره نادیموكارسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا دریَژه به شوناسیَك ئه‌ده‌ن كه خۆیان پیَی ده‌لیَن ئوپۆزسیۆن و له واقیعدا بونیان نییه.
هیشام ئاکره‌یی 4: تا چ ڕاده‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و قورخكردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه ڕۆڵی هه‌بووه له پێشتگیریكردنی خه‌ڵك له لیستی گۆڕان؟ و ئایه پێت وایه یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆڕان له پێناو سه‌روه‌ری یاسا بۆنه‌ته ئوپۆزسیۆن؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید: پارتی و یه‌كیتی 18 ساڵه له‌سه‌رحسابی خه‌ڵكی كوردستان پیَگه‌ی سیاسی و ئابوری خۆیان به‌هیَز ده‌كه‌ن و خولقیَنه‌ری فه‌سادی ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تین له‌كوردستاندا، یه‌كیَتی و پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمانیان به پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت نییه و كه‌سیان ئاماده‌نین كه چوارساڵ جاریَك یه‌كیَكیان به‌ته‌نها حكوم بكات و ئه‌وه‌ی تریان چاودیری بكات له‌م پیَناوه‌دابه‌ناوی سراتیژیه‌ته‌وه ڕیَكه‌وتنك ئیمزا ده‌كه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر ترس و گۆمان نه‌بیَت له (نیَت پاكیان) به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك هه‌رگیز ڕیَك ناكه‌وه‌ن، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بیَمانایه‌ی كه ئه‌وان خۆلقاندیان گۆڕانی كرده خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر چی لیستی گۆڕان سه‌ره‌تا له‌ئاكامی كیَشه‌ناوخۆیه‌كانی یه‌كیَتی دا به‌یانی خۆی كردوه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، به‌ڵام توڕه‌بونی بیَی شوماری خه‌ڵك له‌گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كیَتیه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باش بو كه لیستی گۆڕان بكاته دوهه‌مین قه‌واره‌ی سیاسی له‌كوردستاندا، به‌ڵام منیش وه‌ك تۆ ده‌پرسم ئایا لیستی گۆڕان له‌ئاست تموحاتی خه‌ڵكدا كارده‌كات و به‌فیعلی ده‌یه‌وه‌یَت چاودیری ده‌سه‌ڵات بیَت؟ یان لیستی گۆڕان له‌سه‌رده‌میَكدا له‌دایك بو، كه‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر چو. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی وه‌ك پیَشتر وتم به‌هیَزبون و سه‌رهه‌ڵدانی ی له‌ئاكامی دروستبونی بۆشاییه‌كی سیاسی و ئابوریه دابوه كه‌به‌رهه‌می شه‌ڕی ناوخۆبو، یه‌كگرتوی ئیسلامی هیَزیَكی ئوپۆزسیۆن نییه‌و هه‌رگیزناتوانیت ئه‌و ڕۆڵه‌یش ببینیت؟ چونكه ئه‌و هیَزه له‌فه‌زایه‌كدا كارده‌كات كه گونجاو نییه بۆ به‌هیَزبونی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 ی ته‌موزی ڕابردو ئه‌وه‌ی وه‌ده‌رخست، هه‌روه‌ها یه‌گكرتو كاربۆمانه‌وه ده‌كات، نه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن یان گه‌وره‌بون و به‌هیَزبون.
هیشام ئاکره‌یی 5: ئایه ده‌توانی گۆڕان به حزب دابنێی و پێت وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا حزبێكی سیاسی دروست ده‌كه‌ن یان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن، یانیش له گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌كده‌گرنه‌وه؟
پێشڕه‌و حه‌مید: پیَم وانییه گۆڕان وه‌ك حیزب له‌ئیَستادا به‌یانی خۆی بكات، چونكه سه‌ركرده‌كانی گۆڕان هیَشتا ئه‌ندامی حزبیَكی ترن و به‌ئاشكراش ئه‌وه‌ده‌ڵیَن كه ئه‌وان هیَشتا یه‌كیَتین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی ساڵی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عیَراق به جیا به‌شداری بكه‌ن و ڕیَژه‌یه‌كی باش ده‌نگ بهیَنن ئه‌وا به‌دوری نازانم كه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه وه‌ك حیزب كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یان توانی ئه‌وه‌ی خۆیان تموحی ده‌كه‌ن كورسی له‌په‌رله‌مانی عیَراقدا بهیَنن، ئه‌وا بگه‌ڕیَنه‌وه‌ناو یه‌كیتی؟ چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵیَن ئه‌وان یه‌كیَتییه ڕاسته‌قینه‌كه‌ن و باڵه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ساخته‌یه؟!
هیشام ئاکره‌یی 6: چ جیاوازیه‌ك ده‌بینی له نێوان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا، و ئایه كامیان زیاتر باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه؟
پێشڕه‌و حه‌مید: هه‌ریه‌كه‌له‌و به‌ڕیَزانه خاونی میَژویه‌كی دورو دریَژ له‌خه‌باتی سیاسیی و سه‌ربازیدا، جیاوازی له‌نیَوان ئه‌واندا نابینم؟! به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش ده‌بینم، له‌نیَوان هه‌ریه‌كه له‌وسی سه‌ركرده‌دا (جه‌لال تاڵه‌بانی) و (مه‌سعود بارزانی) و (نه‌وشیروان موسته‌فا) خاڵه‌هاوبه‌شه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه دریَغیان نه‌كردوه له چه‌و ساندنه‌وه و ده‌ربه‌ده‌ركردنی گه‌نجانی كورد.
هیشام ئاکره‌یی 7: جه‌نابت چۆن ده‌ڕوانیه وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به جێ دێڵن له لایه‌ن گوراندا، ئایه پێت وانییه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی بێت كه هه‌موو ئه‌من و سه‌رۆك جاش و ئه‌نفالچی له ڕێزه‌كانی خۆیاندا وه‌رگرتووه؟
پێشڕه‌و حه‌مید: گۆران تائیَساش حیزبیَكی سیاسی نییه تا ئه‌وانه‌ی واز له‌و دوو زلحیزبه‌دیَنن وه‌ریان بگریَت، به‌ڵكو لیستی گۆڕان ڕوخساریَكی تری ده‌ركه‌وته‌ی ناوگۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بو و خه‌ڵك تاقی كردنه‌وه یه‌كی ئه‌نجامداو ئاكامیَكی باشیشی هه‌بو؟ چونكه پارتی و یه‌كیَتی ته‌نها بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه‌وه‌ك یه‌ك به‌هیَزببن و وه‌ك یه‌ك كاربكه‌ن و وه‌ك یه‌ك سامان كۆبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت، بیریان له‌وه‌نه‌ده‌كرده‌وه كه هیَزیَك دروست ده‌بیَت و ئاینده‌ی ساسیی یان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ڕاسته پارتی ویه‌كیَتی خه‌ڵكانی زۆر ڕابردو خراپیان له خۆیان كۆكرده‌وه و تائیَستاش به‌رگری له‌هه‌ندیَك له‌و كه‌سانه‌ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوه‌نه‌كانی عیَراقه‌وه داواكراون، به‌ڵام گۆڕان له‌كاتیَكدا خۆی به‌یان كردوه كه‌پیَویستی به‌پشتگیره كردنی هه‌موكه‌سیَك هه‌بوه له‌به‌رامبه‌ر لیستی كوردستانیدا؟! چونكه ئه‌وه ته‌كتیكیَكی كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رگۆڕان وه‌ك حیزبیَكی سیاسی خۆی ڕاگه‌یاندو ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه‌باستان كردن له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و وه‌ك ئیستای ئه‌و دو حیزبه پاسه‌وانیان بۆدابین بكات و موچه‌یان بۆدابین بكات، ئه‌وه‌كات قسیه‌كی ترمان ده‌بیَت بۆ پرسیاریَكی هاوشیوه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان.
هیشام ئاکره‌یی 8: كێشه‌ی كه‌ركوك له 80 ساڵی ڕابودوودا یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان، چ جیاوازیه‌ك ده‌بێنی له نێوان دیدی پارتی و یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك و دیدی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كه‌ركوك و شاره دابڕاوه‌كانی تری باشووری كوردستان؟؟ و ئایه پێت وایه گۆڕان ئاماده‌بێت واز به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزبی خۆی بێنێت له پێناو كه‌ركوك و شاره‌كانی تری كوردستاندا؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید: باڕاشكاوانه‌قسه‌بكه‌م ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نه‌وتی نه‌بوایه هه‌رگیزنه‌ده‌بو به‌كیَشه بۆ كورد‌و به‌بی ئه‌وه‌ی له هیچ هاوكیَشه‌یه‌كدا باسی كه‌ركوك بكریَت ئه‌وا كه‌ركوك خۆی به‌شیَك بو له‌كوردستان و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیَراق و وڵاتانی دراوسیَمانه‌وه هیچ كیَشه‌یه‌كیان بۆدروست نه‌ده‌كردین، هه‌روه‌ها دیدی پارتی و یه‌كیَتی بۆكه‌ركوك دیدیَكی به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ی حیزبیه و ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌می كوردستانی بونی كه‌ركوك ده‌خۆن و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ژمارده‌كه‌ن به‌هه‌مونه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه‌وه، باسه‌ره‌تا ئیداریه‌كی یه‌كگرتو دابمه‌زریَنن و كه‌ركوك له‌چه‌ند ئیداره‌ییه‌وه‌ڕزگاربكه‌ن و له‌بری دووئاسایش بایه‌ك ئاسایشیان هه‌بیَت و له‌به‌رامبه‌ر حیزبه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌ڵویَستیان یه‌ك بخه‌ن نه‌ك یه‌كیَكیكان له‌گه‌ڵ حیزبی (الف) دا له‌دژایه‌تی كردندابیَت و ئه‌وه‌ی تریان دۆستی بیَـت.
دیدی گۆڕان بۆ كه‌ركوك هه‌مان دیی ئه‌و دوحیزبه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چیَت نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر موهته‌م نییه به‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكه‌وه له‌ئیَستادا به‌ڵام كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كانیش به‌شیَكن له و پرۆژانه‌ی كه بڕیاره كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
هیشام ئاکره‌یی 9: كێشه‌ی ژنان و یاسای مه‌ده‌نی یه‌كێكه‌له كێشه‌كانی هه‌ره گه‌وره‌ی ناوخووی باشووری كوردستان، سه‌باره‌ت ئه‌و كێشه‌یه ڕای پارتی و یه‌كێتی ئاشكرایه و نه‌یان توانیوه نه یاسایه‌كی دادوه‌رانه و نه ئاسایشێكی باش بۆ ئافره‌تان دابین بكه‌ن. ئایه پێت وایه گۆڕان دژی یاسای فره ژنی ده‌نگ بدات و دژی داواكاریه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوه‌ستێت یان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا بێ ده‌نگی ده‌نوێنیت
پێشڕه‌و حه‌مید: گۆڕان كه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانداكرد كۆمه‌ڵیَك به‌ڵیَنی به‌خه‌ڵك داوه و ده‌بیَت جیَی به‌جیَان بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا خه‌ڵك متمانه‌ی لیَوه‌رده‌گریَته‌وه، من بڕوام وایه كه‌ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كیَتی نه‌یان توانی له‌په‌رله‌ماندا ته‌جاوزی كۆمه‌ڵیَك یاسابكه‌ن، گۆڕان بتوانیَت گوشاردروستبكات بۆئه‌نجام دانی، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چیَت كه زۆرینه لای پارتی و یه‌كیَتی و هه‌ربڕیاریَك ئه‌وان نه‌یانه‌ویَت جیَی به‌جیَی بكریَت ئه‌واناكریَت چونكه ئیدی ئه‌وه‌یاسایه‌و زۆرینه له‌په‌رله‌ماندا حكوم ده‌كات.
هیشام ئاکره‌یی 10: پێت وایه بۆ لیستی گۆڕان و یه‌كگرتوو هیچ به‌دیلێك بۆ ده‌ستووری پێشنیاركراو بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ناكه‌ن و ته‌نیا دژی ده‌وه‌ستن؟؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید: من كه‌پیَشنایریَكی ئیوه ڕه‌تبكه‌مه‌وه ده‌بیَت به‌دیلیَكم پیَبیَت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌مه‌ویَت پیَشنیاره‌كه‌ی تۆ قبوڵ نه‌كریَت ئه‌وا تاسه‌رئیَسقان دژایه‌تیت ده‌كه‌م و هیچ به‌دیلیَكیش ناخه‌مه‌ڕو. بۆمه‌سه‌لی ده‌ستوریش گومانی نییه كه ده‌بیَت چه‌ند بڕگه‌یك له‌و ده‌ستوره دوباره‌هه‌مواربكریَته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بیَت نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌و گروپیَك.
هیشام ئاکره‌یی 11: ئایه پێت وایه یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا له‌مه‌ودوا مام جه‌لال وه‌ته‌نی بۆ به (خه‌ونێكی شاعیرانه) یان ده‌كرێ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و لایه‌نه‌كانی تر له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بن؟؟
پێشڕه‌و حه‌مید: فره‌لیستی له‌په‌رله‌ماندا كیَشه نییه به‌ڵكو كیَشه‌كه له‌وه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر پیلانه‌كاندا یه‌ك ده‌نگ نه‌بین و پیَكه‌وه دژی نه‌بین، ئه‌گه‌ر لیسته كوردیه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیَراقدا یه‌ك ده‌نگ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر بڕیار‌و پرسه چاره‌نوس سازه‌كاندا ئه‌و كات حه‌قه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه به‌رد بارانی لیسته‌كان بكریَت.
هیشام ئاکره‌یی 12: چ پێشبینیه‌ك ده‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم؟؟ ئایه ده‌توانیت نیوه‌ی به‌ڵێنه‌كانیشی جێبه‌جێ بكات؟
پێشڕه‌و حه‌مید: له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ته‌نها كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بكات و گه‌نده‌ڵكاره‌كان دادگای بكات ئه‌وا گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات. ناتوانم هیچ پیَشبینیه‌ك بۆئه‌م حكومه‌ته بكه‌م چونكه هیَشتا كابینه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه چه‌ند حكومه‌تیَكی سیَبه‌ریان بۆدروست كردوه.
هیشام ئاکره‌یی: دوا پرسیار: ئایه پێت وایه چاره‌نووسی گۆڕان هه‌مان چاره‌نووسی پارتی و یه‌كێتی بێت و گه‌نده‌ڵی لاواز بكات؟
پێشڕه‌و حه‌مید: پرسیاره‌كه‌تان زۆر ڕوننیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان له‌وه‌بیَـت و وابپرسن، ئایا گۆران وه‌ك پارتی و یه‌كیَتی گه‌نده‌ڵی لاوازی ده‌كات، ئه‌وا ده‌ڵیَم گۆڕان له‌دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵیدا هیَزی خۆی نیشاندا، ئه‌گه‌ر پیَی خۆش بیَت لاوازبیَت ئه‌وا با چاو له‌گه‌نده‌ڵی بپۆشیَت و ئامیزی بۆبكاته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
