سه‌باره‌ت بارودووخی ئیستای باشووری کوردستان و دروست بوونی ئوپۆزسیۆن، چه‌ند پرسیارێکمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆناکبیراون و چالاکڤانانی بواری جیاجیا له باشوور کردوه.
كاك هیشام سوپات ده‌كه‌م بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌و فه‌رموو بۆ وه‌ڵامه‌كانم
هیشام ئاکره‌یی 1: ئایه پێت وایه ئوپۆزسیۆن له باشووری كوردستاندا له بارودوخێكی ته‌ندروستدا له دایك بووه؟؟؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: به‌بڕوای من جه‌واشه‌كاری
خه‌ڵك و یاریكردن به زاراوه‌ی"ئۆپۆزیتسیون" گاڵته‌جاڕییه‌و سه‌وداكاری پێوه ده‌كرێ و وا پیشانده‌درێ وه‌ك بڵێ له‌لایه‌ن كه‌مه‌وه، ئه‌زموونی پاش راپه‌ڕین ئۆپۆزیتسیونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبێ... ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. ده‌مێكه ئه‌زموونه‌كه‌مان دیارده‌ی ئۆپۆزیتسیونی تێدا ده‌ركه‌وتووه، بگره به خوێناوی‌ترین قۆناغیشیدا تێپه‌ڕیوه. بۆ نموونه: 1- (جه‌نگی ناوخۆ) ی پارتی و یه‌كێتی2- ئۆپۆزیتسیونی چه‌كدارانه‌ی ئیسلامییه‌كان. 3- ئۆپۆزیتسیونی رێكخراو وحزبه چه‌پگه‌راكان. 4- ئۆپۆزیتسیونی كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان. 5- ئۆپۆزیتسیونی چه‌ندین سایتی ئه‌لكترۆنییه‌كان. 5-هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو حزبانه گه‌رچی له لیستێك یان به‌ره‌یك یان چه‌ند ساڵێكیش پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، مانای وایه له‌سه‌ر ئاستێكی دوور، ئۆپۆزیتسیونی قوتبێك بۆ قوتبێكی تر: كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری دنیا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینایه‌تییه (سه‌رمایه‌دار، بۆرژوای بچوك، كرێكار و جووتیار، ... هتد) و ململانی خۆیان ده‌كه‌ن!
به‌داخه‌وه كاك نه‌وشیروان پێی وایه شتی تازه‌ی داهێناوه (ئێمه ئومیدمان وایه كه ئه‌زموونێكی تازه بهێنینه ناو كوردستانی عیراقه‌وه. خه‌ڵك كاری سیاسیش بكات و له هه‌مان كاتدا پیشه‌ی تایبه‌تی و سه‌رچاوه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت) !. ئای له‌و تازه‌گه‌رییه كاك نه‌وشیروان باسی ده‌كات! له‌راستیدا مێژووی سیاسی حزبه كوردستانییه‌كان له‌ماوه 70ساڵی رابردوو، واته خه‌ڵك كاری سیاسی خۆی كردووه و پیشه‌ی تایبه‌تی و سه‌رچاوه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه! ئیدی ئه‌زموونی تازه‌ی چی؟!
پرسیاره‌كه‌تان باسی له‌دایكبوونی ئۆپۆزیتسیون ده‌كات، به‌ڵام له‌دایكبوونی چی؟ به‌بڕوای من گۆڕان نموونه‌یه‌كی تره له‌و نموونانه‌ی باسمكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمه له به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوانه وردنابینه‌وه.
هیشام ئاکره‌یی 2: ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، ده‌رهاوێشته‌یه‌كی سروشتی باشووری كوردستان بوو یان فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ڕۆڵیان گێڕاوه له دروستبوونیدا؟ و كام له‌و 3 هێزانه به نیشتیمانیی داده‌نێی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان؟؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی له حزبه‌كه‌یان نیگه‌ران بوون و ریزه‌كه‌یان به‌جێهێشت و ئێستا گردبوونێكیان پێكهێناوه‌و خۆشیان هێشتا نازانن چی لێ بكه‌ن. كاك نه‌وشیروان له‌دوا گفتوگۆكه‌ی له سبه‌ی ده‌ڵێ (ئێمه یه‌كێتی بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌جێهێشتووه)، به‌ڵام هێشتا زۆرێك له به‌رپرسه‌كانی گۆڕان، موچه له دارایی یه‌كێتی وه‌رده‌گرن!.
به‌ڵێ ده‌رهاویشته‌یه‌كی سرووشتی كوردستان بوو به چه‌پڵه‌ڕێزانی"ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه"!
هه‌ر سێ ئه‌و لایه‌نانه به‌و مانایه نیشتمانپه‌روه‌رن كه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم گرتووه و به باشترین شێوه بۆ خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، ئیدی بۆچی نیشتیمانپه‌روه‌ر نه‌بن؟
بۆ نموونه زۆرێك له گه‌نجه‌كان گاڵته‌یان به‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه دێت و به ژیانی نه‌گبه‌تی ناو كه‌مپه‌كانی یۆنان و ئه‌ڵمانیا ده‌یانفرۆشن! هه‌روا هه‌ر حزب و لایه‌نێك به‌شێوه‌یه‌ك بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ڕوانێ.
كامه نیشتمان؟ نیشتمانی ئه‌وانه‌ی پاش 40رۆژ له روخاندنی به‌عس له كه‌ركوك و هه‌ولێرو سلیمانی و ده‌ره‌وه بۆ (گۆڕه‌پانی سه‌ربازی ون- به‌غدا) رۆیشتن، واته بۆ به‌رده‌م باره‌گای حكومه‌تی برێمه‌ر تا چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان دیاریبكرێت یان نیشتمانی ئه‌وانه‌ی له هه‌مان ئه‌و كاتدا، پۆل پۆل له به‌غداوه تۆیۆتای یابانی"مۆنیكا"- به‌سێكسكردنی كاڵا- یان بۆ كوردستان ده‌هێنا؟
نیشتمانی خاوه‌ن گه‌رته تایبه‌تییه‌كان یان نیشتمانی خاوه‌ن هێز فرۆشه‌كانی كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی؟
نیشتمانی خاوه‌ن گردو ته‌پۆلكه‌و سه‌رچیاكان، یان نیشتمانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی عه‌بدوڵا به‌گ، تێلخانه و كارێزی سه‌روو؟
نیشتمانی ئه‌و شوێنانه كه مه‌ترێكی چوارگۆشه‌یی به20دۆلاره یان نیشتمانی ئه‌و شوێنانه كه100مه‌تری چوارگۆشه‌یی به 20دۆلاره؟
نیشتمانی شیراتۆن یان نیشتمانی چاخانه‌ی عه‌بۆ؟
نیشتمانی خاوه‌ن بانق و نه‌خۆشخانه‌و زانكۆ و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان، یان نیشتمانی گیرفان به‌تاڵ و قه‌رزاره‌كان؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیشتمانپه‌روه‌ر بن، واته من نیشتمانم نییه‌و بۆی ده‌گه‌ڕێم و له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان بیدۆزمه‌وه‌و تا له هه‌رێمه‌كه‌مان دوا هه‌ژار هه‌بێت، ده‌ڵێم: ئه‌مه نیشتمانی من نییه! نیشتمانی من ره‌نگ و بۆی تری هه‌یه‌و هه‌رگیز له نیشتمانی ئه‌وان ناچێت!
به‌ڵێ ئه‌وان و هاوشێوه‌كانیان به‌ڕاستی به‌و مانایه زۆر نیشتمانپه‌روه‌رن و منیش خیانه‌تكارو تابووری پێنجه‌م!
هیشام ئاکره‌یی 3: ئایه پێت وایه هه‌ڵسووكه‌وتی ئوپۆزسیۆنی باشووری كوردستان، هاوشێوه‌ی ئوپۆزسیۆنێكی دیموكراسی سه‌رده‌مانه‌یه یان به‌شێوه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و زیاتر به هه‌ستونه‌ست كار ده‌كات؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هێزه ركابه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی كارده‌كه‌ن و له‌هه‌ر قۆناغ و بارودۆخێكدا، شێواز‌و پله‌و ئاستی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خۆی هه‌یه‌و له هه‌ر یه‌ك له‌و قۆناغ و بارودۆخه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ ده‌كرێ.
هیشام ئاکره‌یی4: تا چ ڕاده‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و قورخكردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه ڕۆڵی هه‌بووه له پێشتگیریكردنی خه‌ڵك له لیستی گۆڕان؟ و ئایه ڵپت وایه یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆڕان له پێناو سه‌روه‌ری یاسا بۆنه‌ته ئوپۆزسیۆن؟؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: بێگومان ئه‌و دوو خاڵه رۆڵی له‌به‌رچاوی خۆیان هه‌بووه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوون و چوونه ریزه‌كانی گۆڕان، به‌ڵام نابێ نابێ"گۆڕان"بهێنرێ بۆ ئه‌و ئاسته، چونكه زۆر هۆكاری تر هه‌یه بۆ نموونه، چه‌په‌كان ئه‌ركه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردو ره‌وتی ئیسلامی لاواز و بێ ئه‌عتبار بوو و گه‌ندوڵیش حكومه‌تی ته‌نیبوو، بۆیه زۆرێك له جه‌ماوه‌ری ناڕازی پاڵیان به‌وان دا.
سه‌روه‌ری كامه یاسای؟ ئه‌سله‌ن چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی كۆمپانیای وشه بۆ بازرگانی به چیمه‌نتۆ و وه‌رگرتنی ده‌ستمایه‌كه‌ی له سكرتێری یه‌كێتی و جێگری سۆسیال ئینته‌رناسیونال (10ملیون دۆلار‌و گردێك به نرخێكی خه‌یاڵی) پێشێلكردنێكی ئاشكرایه بۆ سه‌روه‌ری یاسا، به‌ڵام كه‌س ناوێری به‌دواچوون له‌م باره‌یه‌وه بكات.
هیشام ئاکره‌یی5: ئایه ده‌توانی گۆڕان به حزب دابنێی و پێت وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا حزبێكی سیاسی دروست ده‌كه‌ن یان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن، یانیش له گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌كده‌گرنه‌وه؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: ئێستا حزب نییه، به‌ڵام به‌ره‌و حزببوون هه‌نگاو ده‌نێن و له‌ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ل باڵی مام جه‌لال گه‌یشتووه‌ته خاڵی نه‌گڕانه‌وه.
هیشام ئاکره‌یی6: چ جیاوازیه‌ك ده‌بینی له نێوان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا، و ئایه كامیان زیاتر باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: هه‌موویان باس له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م درووشمه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه وه‌ك درووشمی رزگاری فه‌له‌ستینی لێهاتووه له‌لایه‌ن حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان!
هیشام ئاکره‌یی7: جه‌نابت چۆن ده‌ڕوانیه وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به جێ دێڵن له لایه‌ن گوراندا، ئایه پێت وانییه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی بێت كه هه‌موو ئه‌من و سه‌رۆك جاش و ئه‌نفالچی له ڕێزه‌كانی خۆیاندا وه‌رگرتووه؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: گۆڕان له‌م باره‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ئه‌زموونه ناشرین و قیزه‌وه‌نه‌كه‌ی (پارتی و یه‌كێتی) دووباره كرده‌وه و نموونه‌ی خله سوور و هاوشێوه‌كانی له‌به‌رچاوه.
هیشام ئاکره‌یی8: كێشه‌ی ژنان و یاسای مه‌ده‌نی یه‌كێكه‌له كێشه‌كانی هه‌ره گه‌وره‌ی ناوخووی باشووری كوردستان، سه‌باره‌ت ئه‌و كێشه‌یه ڕای پارتی و یه‌كێتی ئاشكرایه و نه‌یان توانیوه نه یاسایه‌كی دادوه‌رانه و نه ئاسایشێكی باش بۆ ئافره‌تان دابین بكه‌ن. ئایه پێت وایه گۆڕان دژی یاسای فره ژنی ده‌نگ بدات و دژی داواكاریه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوه‌ستێت یان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا بێ ده‌نگی ده‌نوێنیت.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: هاوده‌نگی و نزیكبوونی یه‌كگرتوو و گۆران و چیرۆكی ماچكردنی به‌رماڵ و قورئان و به‌رزكردنی ئایه‌تی ئه‌و كتێبه له‌پشت سه‌ری بێژه‌ره‌كان و فۆته و عاباو پێچه‌و له‌چكه‌كان هێماگه‌لێكی ناشرینن، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌كه‌یان داوای (موچه بۆ دایكان و كچانی ماڵ) ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌خۆم له20/4/2009كارم له‌سه‌ركردووه‌و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار واژووی چه‌ندین رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤار‌و حزب و 4رێكخراوه سه‌ره‌كییه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و ناوه‌ندو كۆمه‌ڵه به‌ده‌ستهێناوه و ده‌توانم بڵێم مانای وایه نزیكه‌ی (یه‌ك ملیون واژوو) و مێژوو به‌رواره‌كان ده‌خوێنێته‌وه، نه‌ك بیرۆكه‌ی ناو مێشكی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام خۆشحاڵم به‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م داواكارییه خستووه‌ته ناو به‌رنامه‌كه‌یان و له‌دواییدا ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر مررۆڤێكی تر دایكیان هه‌یه‌و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م.
هیشام ئاکره‌یی 9: پێت وایه بۆ لیستی گۆڕان و یه‌كگرتوو هیچ به‌دیلێك بۆ ده‌ستووری پێشنیاركراو بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ناكه‌ن و ته‌نیا دژی ده‌وه‌ستن؟؟؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا: ئه‌م یاسایه كه كاری له‌سه‌ر كراوه، یاسای حكومه‌ت و ئابووری سیستێمێكی سه‌رمایه‌داریه و ئه‌قلییه‌ت و فكری گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیستێمه نییه. ئه‌م دوو هێزه نایانه‌وێ بیگۆڕن، به‌ڵكو له‌وانه‌یه هه‌ندێ له لایه‌نه ناشرینه‌كانی ئارایش بكه‌ن و به حوكمی هێزو توانایان زیاتر ده‌یانه‌وێ ببن به شه‌ریك و به هێزه جیهانییه‌كان بڵێن ئێمه زه‌مانه‌تی دابینكردنی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستێمه‌ین (بڕوانه ئه‌زموونی بانگه‌وازی ئۆباما بۆ گۆڕان: تا ئێستا نه سیستێمی بانقه‌كانی له وێرانی زیاتر پێی راگیرا‌و نه كرده‌وه‌و فكری ملیتاریزم كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و نه به‌رنامه‌یه‌كی په‌یڕه‌و كردووه بۆ باشتركردنی بارودۆخی هه‌ژاره‌كانی ئه‌مریكاو به‌رنامه‌ی بیمه ته‌نه‌رووستی هێشتا نه كاری پێده‌كرێ و نه هێشتا ده‌زانرێ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كرێ) !
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی بیه‌وێ كار له‌سه‌ر ده‌ستوور بكات، ده‌بێ به‌دیلی هه‌بێت بۆ ئه‌و خاڵانه كه له‌ده‌شتوور هاتووه‌و ئه‌قڵ و فكر‌و بازاڕ و ئابوروی نیولیبڕلیزم جێگیرده‌كات... مه‌ترسییه گه‌وره‌كه بۆ كۆمه‌ڵكه‌كه‌مان لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌كرێ بڵێین: ئا لێره‌وه گۆڕان له كوردستان ده‌ستپێده‌كات، واته ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندرووستی، په‌روه‌رده، بازاڕ، سووته‌مه‌نی (به‌رهه‌می خۆماڵی خۆمانه، به‌ڵام هه‌رزانفرۆشكراوه‌و نازانین به‌ره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت!) هاتووچوو، په‌یوه‌ندییه‌كان ( (ئێمه هه‌موومان بۆ كۆڕه‌ك و ئاسیاسێل و میدیاتیلیكۆم و سانا كارده‌كه‌ین. له هه‌ر ماڵێك5 تا 6مۆبایل هه‌یه!) ) ... هتد جێبه‌جێ بكات! مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانمان له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كات ده‌ستوور له خزمه‌تی به‌رپرسه‌كانی ژووری بازرگانی و به‌ڵێنده‌رو سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن عه‌قاره‌كانه كه سه‌ر به‌حزبی ده‌سه‌ڵاتدارن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
