به‌كارهێنانی مافی ره‌خنه‌گرتن و هێڵه سوره‌كانی له‌بواری رۆژنامه‌نووسیی كوردیی، تائێستاش مشت‌ومڕ
ی زۆری له‌سه‌ره و سنوره‌كانی ئه‌و مافه، به‌شێوه‌یه‌كی پێویست شه‌نوكه‌و نه‌كراوه تا خودی رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، مه‌ودای یاسایی و ئه‌خلاقیانه‌ی ئه‌و مافه ره‌وایه‌ی خۆیان بزانن تا له‌كاتی پیاده‌كردنیدا، دووچاری هه‌ڵه‌و پێشێلكاریی نه‌بنه‌وه.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی مافی ره‌خنه و چوارچێوه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌كانی ئه‌و مافه، دیدارێكمان له‌گه‌لڕ (د. سامان فه‌وزی) ی پسپۆڕ له‌بواری یاسای رۆژنامه‌نووسیدا ساز كرد، ناوبراو كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری یاسای رۆژنامه‌نووسی و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌سه‌ر مافی ره‌خنه‌گرتن له‌زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه، ئێستا سه‌رۆكی به‌شی زانسته رامییارییه‌كانی زانكۆی سلێمانییه.
*** *** ***
*ره‌خنه‌گرتن وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌وڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان، تاچه‌ند له‌یاسادا رێگه‌ی پێدراوه؟
-له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌یاسای رۆژنامه‌نووسی ژماره (35) ی ساڵی (2007)، سه‌رجه‌م بڕگه یاساییه جۆراوجۆره‌كانی تر كه به‌راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ره‌خنه‌وه هه‌یه، له‌سنورێكی باش‌دا رێگه به‌ره‌خنه دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌دراوه بریتیه له ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی له‌سنوری ره‌خنه ده‌چنه ده‌ره‌وه وه‌ك: جنێودان، سوكایه‌تی به‌ئایین، ناوزڕاندن و تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ به‌بإ به‌ڵگه. هه‌ریه‌ك له‌م كارانه‌ش، به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی و هه‌رێمی كوردستانیش، سزای بۆ داندراوه چونكه چوارچێوه‌ی یاسا ده‌شكێنن و ده‌چنه خانه‌ی تاوانه‌كانی رۆژنامه‌نووسییه‌وه.
*ئه‌و سنوره یاسایی و ئه‌خلاقیانه چنین كه سنور بۆ ئازادیی ره‌خنه‌گرتنی رۆژنامه‌نووسان داده‌نێن؟
-له‌هه‌موو وڵاتێكدا كۆمه‌ڵێك سنور بۆ ئازادی راده‌بڕین داندراوه، ئه‌گه‌ر له‌و سنوره‌ی خۆیدا مایه‌وه ئه‌وا پێی ده‌وترإ ئازادی راده‌ربڕین. له‌هه‌مانكاتدا شكاندنی هه‌ریه‌ك له‌و سنورانه له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا، ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌كانی ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌نووسییه‌وه. خاڵی هاوبه‌شی یاسا‌و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسی، بریتییه له‌ئه‌نجام نه‌دانی جنێودان، رێزگرتن له‌كلتور و ئایین، له‌به‌رچاوگرتنی ژیانی تایبه‌ت، زیان نه‌گه‌یاندن به‌سیسته‌می گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات. واتا ده‌بإ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م سنورانه، ئازادیی ره‌خنه‌گرتن بۆ رۆژنامه‌نووس ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
* لاوازیی سیسته‌می دادوه‌ریی بۆ لێپرسینه‌وه له‌پێشێلكارییه رۆژنامه‌نووسیه‌كان له‌كوردستاندا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، یاساناسان بۆ هه‌وڵیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه؟
-له‌یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و كێشه رۆژنامه‌نووسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌كه‌سێك یاخود لایه‌نێكه‌وه و به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، ئه‌وا ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌دواداچوونی یاسایی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌یان تۆمار بكرێت. زۆرجاریش به‌هۆی نه‌بوونی هۆشیاریی، كه‌می كات، جه‌نجاڵی و رۆتینیاتی ده‌زگاكانی دادوه‌ریی یاخود سنگ فراوانی كه‌س و لایه‌نه‌كه‌وه كاری تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ركام له‌ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. كاتێكیش له‌هه‌ر یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، پێشێلكردنێكی یاسایی رووده‌دات به‌تایبه‌تی سوكایه‌تی به‌ئایین و دابونه‌ریت و... هتد، ئه‌وا پێویسته ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ریی هه‌بێت كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر تۆمار بكات، پاشان به‌دواداچوونی یاسایی بۆ بكات. ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه كه‌په‌یوه‌ستن به‌ئادابی گشتییه‌وه.
به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پێی هه‌ڵنه‌ستاوه، بریتیه له‌چاودێریی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تا له‌كاتی بینینی سه‌رپێچیدا، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پرۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا ئه‌نجام بدات. هه‌ندێكجار ره‌خنه له‌راگه‌یاندنه‌كاندا سنوری یاسایی به‌زاندووه، ئه‌مه‌ش زیانی به‌كۆمه‌ڵگاو ئادابی گشتی گه‌یاندووه، لێره‌شدا هه‌ر ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه كه به‌دواداچوونی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و زیان و لادانانه بكات كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌نجام دراوه، پاشانیش دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌ی، سزای شیاو بۆ پێشێلكارییه‌كان دابندرێت.
* تاچه‌ند رۆژنامه‌نووسیی كوردیی باڵانسی له‌نێوان هه‌رسإ چه‌مكی یاسا و به‌رپرسیاریی نووسین و ئازادیی ره‌خنه‌گرتندا راگرتووه؟
-بواری رۆژنامه‌نووسیی كوردیی له‌هه‌ركام له‌قۆناغه جۆراجۆره‌كانی خۆیدا، له‌چه‌ندین هه‌لومه‌رجدا مافی یه‌كێك له‌م لایه‌نانه (یاسا، به‌رپرسیاریی نووسین و ئازادیی ره‌خنه‌گرتن) ی له‌سه‌ر ئه‌وی تریان داوه، زۆرجاریش هه‌وڵی راگرتنی باڵانسی نێوان هه‌رسێكیانی داوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆی ره‌وتی رۆژنامه‌نووسیی كوردیی به‌نمونه وه‌ربگرین، ئه‌وا ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌وڵی پیاده‌كردنی مافی ره‌خنه‌گرتنی داوه و له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسیارێتی نوسین و یاساشی له‌به‌رچاو گرتووه. له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندإ نمونه‌ش هه‌ن كه رۆژنامه‌یه‌ك یاخود گۆڤار و بڵاوكراوه‌یه‌ك، به‌رپرسیارێتی نوسینی فه‌رامۆش كردووه یاخود یاسای رۆژنامه‌نووسیی پێشێل كردووه و خۆی رووبه‌رووی سزای یاسایی كردۆته‌وه. له‌گه‌لڕ زۆریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له‌كوردستاندا و ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ راگه‌یاندن فه‌راهه‌م كراوه، ناكرإ ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسا‌و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسیش پێشێل نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكجار دووچاری تێكه‌ڵاوییه‌ك ده‌بنه‌وه و لادانیش دروست ده‌بإ، به‌پێی یاسای رۆژنامه‌نووسیش سزا بۆ ئه‌و لادان و پێشێلكارییانه داندراوه. ئه‌و پێشێكاریانه‌ی ئه‌نجامیش دراون، له‌ئاستێكی هێنده مه‌ترسیداردا نین كه نا‌ئومێد ببین، یاخود بكرێته بیانوویه‌ك بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادیی بۆ رۆژنامه‌نووسان. بۆنمونه كاتێك ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌رقاڵی گه‌یاندنی په‌یامی خۆی و موماره‌سه‌كردنی راگه‌یاندنه، وێڕای ئه‌و پێشوازییه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له‌كاره‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌ره‌وتی كاره‌كه‌یدا هه‌ڵه و كه‌موكوڕیش ده‌كات، واتا ئه‌وه‌ی كار بكات دووچاری هه‌ڵه‌ش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌و راستییه كه رۆژبه‌رۆژ ڕێژه‌ی هه‌ڵه و پێشێلكارییه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ببه‌ین.
*ره‌خنه وه‌ك چه‌كێكی دووسه‌ر، زۆرجاران له‌لایه‌ن خودی رۆژنامه‌نووسانیشه‌وه به‌هه‌ڵه به‌كارهاتووه، كاریگه‌رییه زیانباره‌كانی ئه‌و به‌كارهێنانه هه‌ڵانه تاچه‌ند بوون؟
-گرنگی و پێگه‌ی ره‌خنه له‌سیسته‌می راگه‌یاندندا، باشترین چه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌خنه نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌وروپا هه‌ر له‌سه‌رده‌می كه‌نیسه‌دا ده‌مایه‌وه‌و هه‌رگیز رێنسانس و پێشكه‌وتنه رووناكبیریی و مرۆییه‌كانی تر رووی نه‌ده‌دا. ته‌نانه‌ت نه‌ك له‌زانسته‌مرۆییه‌كان، به‌ڵكو له‌زانسته سروشتییه‌كانی وه‌ك فیزیا و كیمیاشدا، ره‌خنه بۆته ئامرازێك بۆ پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی زانست. جێگه‌ی داخه هه‌ندإ كه‌س و لایه‌ن، چه‌كی ره‌خنه به‌باری خراپه‌دا به‌كارده‌هێنن و ده‌ره‌نجامی خراپیشی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌بواری راگه‌یاندنی كوردیی، ئه‌م دیارده‌یه كه‌م تا زۆر ره‌نگدانه‌ی هه‌بووه‌و له‌به‌های خودی راگه‌یاندن و په‌یامه‌كه‌شی كه‌م ده‌كاته‌وه، وای له‌هه‌ندێك له‌خه‌ڵكیش كردووه به‌گومانه‌وه بڕواننه بواره‌كه، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌یه و ده‌بإ رێگه له‌بكه‌رانی بگیردرێت.
* ئه‌مڕۆ له‌قه‌یرانی هۆشیاریی له‌هه‌مبه‌ر یاسا‌و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ژین، یه‌كه‌مین زیاندمه‌ندیش خودی رۆژنامه‌نووسانن، رێگاچاره‌ی ئه‌م قه‌یرانه له‌كوێدایه؟
-گه‌شه‌كردنی بواری چاپ و هه‌رزانی كه‌ره‌سته‌كانی، دروستبوونی زه‌مینه‌یه‌كی ئازادیی بۆ راگه‌یاندن، وێڕای هه‌موو خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی، هه‌ندێ دیارده‌ی نه‌گونجاویشی هێناوه‌ته‌ئاراوه كه په‌یامی راگه‌یاندن به‌خراپی به‌كاربهێنرێت. بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانی هۆشیاریی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی كوردیی تێدایه، پێویستمان به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی ئه‌كادیمی بۆ سه‌رنوسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌به‌شه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه تایبه‌تن به‌راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسیی، بایه‌خی زیاتر به‌وانه‌كانی یاسا‌و ئه‌خلاق بدرێت. پاشانیش سیسته‌می دادوه‌ریی كاراتر بكرێت تا له‌كاتی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، بكه‌ر رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
