*ئه‌م په‌رله‌مانه زۆر كاراتر ده‌بێت له‌په‌رله‌مانه‌كانی پێشوو، چوونكه وه‌ك وتمان ركه‌به‌ری به‌توانا هه‌یه له په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت لیستی گۆڕان.
*جه‌ماوه‌ری كوردستان بڕوایان به لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی نه‌بوو چونكه به‌شێك بوون له‌گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی.
* ئۆپۆزیسیۆن له‌سیستمی دیموكراتیدا هه‌روه‌ها له سیستمی ئیسلامی‌دا وا ناكرێ، قاچێكیت له‌حكومه‌ت و قاچه‌كه‌ی تریان له‌نێو ئۆپۆزیسیۆندا ببێ.
* به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه موفاجه‌ئه نه‌بوو بۆ خۆمان، چوونكه پاش كۆنگره‌ی نۆی بزووتنه‌وه وه‌زعی به‌ره‌و ته‌ندورست رۆیی.
د. محه‌مه‌د بازیانی ئه‌ندامی م. س بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌رێگه‌ی ئه‌م دیمانه تایبه‌تییه‌وه تیشك ده‌خاته
سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هۆكاره‌كانی شكستی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ وه‌ك دوو هێزی ئیسلامیی روونده‌كاته‌وه‌و پێیوایه لیسته‌كه‌شیان لیستێكی ئیسلامیی نه‌بووه بۆیه یه‌كێك له‌شكسته‌كه‌یان پابه‌نده به‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان ئیسلامی عه‌لمانیی بووه، له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باس له‌سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه ده‌كات له‌رێی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌و پێیوایه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه رێژه‌ییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چوونكه بزووتنه‌وه خۆی رێكخستۆته‌وه‌و توانیوویه‌تی به‌گووتارێكی تازه‌وه بێـته‌وه مه‌یدان، پاشان باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حزبه ئیسلامییه‌كان سوود له‌م شكسته وه‌ربگرن و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌یه‌ك لیستی ئیسلامیی به‌شداریی بكه‌ن ده‌توانن قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
ئاسۆ:چۆن ده‌ڕواننه دوا ده‌ره‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێتوایه پرۆسه‌كه به‌پێی ستاندارو پێوه‌ره جیهانییه‌كان به‌ڕێوه‌چووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
د. بازیانی:هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵانی 1992 و 2005 تا رادده‌یه‌ك باشتره‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیش سإ لیستی تری لێكه‌وته‌وه كه وا پێده‌چإ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ئاستێك ركه‌به‌ری لیستی كوردستانی بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان به‌شداریی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش بكه‌ن له‌وانه‌یه مه‌رجی ئه‌وتۆ دابنێن كه پاشكۆ نه‌بن و كارا وه‌زاره‌ت ببه‌نه رێوه، له‌وانه‌یه پارتی و یه‌كێتیش وه‌زاره‌ت وحكومه‌تی پرۆفیشیناڵیان پإ باشتر بێت، له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی میلله‌ت.
ئاسۆ:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان و خزمه‌تگوزاریی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگێكی كه‌میان نه‌هێناوه، به‌تایبه‌ت لیستی گۆران كه‌خاوه‌نی "25 "كورسی په‌رله‌مان ده‌بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو لیسته كه‌به‌شی هه‌ره زۆر كورسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیان به‌ده‌ستهێناوه، ده‌توانن په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌كتیف بكه‌ن و ببنه ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگه‌ر و نموونه‌ی په‌رله‌مانی پێشوو دووباره نه‌بێتـه‌وه؟.
د. بازیانی:ئێمه پێمانوایه ئه‌م په‌رله‌مانه زۆر كاراتر ده‌بێت له‌په‌رله‌مانه‌كانی پێشوو، چوونكه وه‌ك وتمان ركه‌به‌ری به‌توانا هه‌یه له په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت لیستی گۆڕان، كه ئه‌م لیسته شاره‌زای زۆرێك له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی بوونه‌و چه‌نده‌ها ساڵ خۆیان به‌شێك له‌و گه‌نده‌ڵییه بوونه، هه‌روه‌ها لیستی چاكسازیی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ.
ئاسۆ:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان هاوپه‌یمانێتییه‌كی توندوو تۆڵیان له‌گه‌ڵ دووحزبی عه‌لمانی دروستكرد له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تیبَینی ده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ك نه‌یانتوانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره رابكێشن باسیش له‌وه ده‌كرێت كه ئیسلامییه‌كان ده‌نگیان به لیستی چاكسازیی نه‌داوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئیسلامییه‌كان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به‌دینه‌هات؟.
د. بازیانی:كاتإ ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌یت چاكتر وایه بڵێیت: یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، چوونكه سإ لایه‌نی ئیسلامیی هه‌یه له‌كوردستاندا (بزووتنه‌وه) . جا ئێستا دێینه‌وه بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه نه‌یانتوانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان بپارێزن، ده‌توانین له‌چه‌ند خاڵێكدا چڕیكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م:دابه‌زینیان به لیستێكی ئیسلامی عه‌لمانی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوو حزبی عه‌لمانی كه ئه‌رزشیان له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانیدا نه‌مابوو، به‌و هاوپه‌یمانییه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، خۆیان زیندووكرده‌وه، ئه‌گینا چاره‌نووسیان وه‌ك حیزبه چه‌پییه‌كان ده‌بوو كه به 7 حیزب رێژه‌ی 1%یان نه‌هاورد. دووه‌م:دژایه‌تیكردنی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی (58)، كه ئه‌مه جۆرێك له‌سه‌رسووڕمانی له‌لای جه‌ماوه‌ری ئیسلامدۆستی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروستكرد و هه‌روه‌ها بوهتان دروستكردن بۆ لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه گوایه ده‌نگه‌كانی خۆی ده‌فرۆشإ به‌حیزبێكی عه‌لمانی، یان ده‌نگ به‌و لیسته مه‌ده‌ن چونكه ده‌نگه‌كانتان به فیڕۆ ده‌ڕوات چونكه یه‌ك كورسی نایه‌نن، ده‌یه‌ها ناراستی و بوهتان، ئه‌مه‌ش دڵی زۆرێك له لایه‌نگرانی لیستی چاكسازیی سارد كرده‌وه.
سێیه‌م:نه‌بوونی وتارێكی روون و بێگه‌ردو یه‌كده‌نگ، ته‌قدیراتی هه‌ڵه بۆ كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و نه‌بوونی سترایژییه‌تێكی به‌رچاو روون، به‌ڵكو نه‌زانینی قه‌واره‌ی خۆیان.
چواره‌م:بوونی لیستێكی عه‌لمانی ركه‌به‌ر كه ئه‌ویش (گۆڕان) ه كه ئه‌م لیسته بوێرتر ململانێی له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانیدا ده‌كرد.
پێنجه‌م:ده‌نگیان خسته پاڵ پارتی و یه‌كێتی بۆ ریفراندۆم بۆ ره‌شنووسی دستوور.
شه‌شه‌م:جه‌ماوه‌ری كوردستان بڕوایان به‌م لیسته نه‌بوو چونكه به‌شێك بوون له‌گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی به‌ڵام له هه‌ندێك كاتدا خۆیان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن پیشان ده‌دا، ئه‌مه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به دووفاقی ته‌ماشا ده‌كرا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌و چه‌نده‌ها هۆی تر جه‌ماوه‌ری ئیسلامدۆست متمانه‌ی به لیستی چاكسازیی نه‌بوو، جه‌ماوه‌ری بێلایه‌نیش لیستی گۆڕانیان به جاونه‌ترستر ده‌بینی، چونكه وتاری ئه‌و دوو حیزبه ئیسلامییه شه‌رمنانه بوو.
ئاسۆ:له‌گۆڕه‌پانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین حزبی سیاسیی كارده‌كه‌ن وبه‌شێكی زۆریشیان خاوه‌نی مینحه‌یه‌كی خه‌یاڵین. بۆ نموونه لیستی" ئازادیی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی "7" پارتی سیاسیی بوون به‌ڵام 82، 0% ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه كه‌مترین رێژه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری مینحه‌كه‌یان بكه‌یت پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییه. به‌بڕوای ئێوه كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مینحه‌ی حزبه‌كاندا بچێته‌وه‌و هه‌ڵویستی سیاسیی نه‌كاته پێوه‌ر و به‌پێی قه‌باره‌ی ئه‌و پارتانه مینحه دیاری بكرێت؟.
د. بازیانی:زۆر پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌و مینحه حیزبیانه‌دا بچێته‌وه، بۆ نموونه حكومه‌تی هه‌رێم 44 ملیۆن دیناری وه‌ك مینحه بۆ بزووتنه‌وه ته‌رخان كردبوو كه 2% ده‌نگه‌كانی هاورد له كاتێكدا به حیزبی زه‌حمه‌تكێشان 400 ملیۆن دیناری ده‌دا، كه یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت حیزبه كه 82، 0% هاورد، ئه‌م بێ دادگه‌رییه له په‌رله‌مانی داهاتوودا قابیلی قبووڵ نییه.
ئاسۆ:هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق، گفتوگۆی گه‌رمی چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌بێت؟، پارتی ویه‌كێـتی، باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت هاو هه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستی هه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیسته‌كانی تر لێره‌و له‌وێ باسی لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن. باوا پرسیاره‌كه بكه‌ین فره لیستی ده‌بێته شكست بۆ هه‌رێمی كوردستان؟.
د. بازیانی:فره لیستی له‌دیدی ئێمه‌دا نابێته شكست بۆ كوردستان چوونكه ئه‌زموونی یه‌كگرتوومان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا دانه‌به‌زی له‌هه‌مان كاتدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كوردستان، به‌ڵام باشتره بۆ كورد یه‌ك لیست بن به مه‌رجێك پارتی و یه‌كێتی قۆرغی هه‌موو شتێك نه‌كه‌ن و ته‌ماشای حیزبه‌كانی تر نه‌كه‌ن وه‌ك پاشكۆ، به‌ڵكو به شه‌ریك و هاوبه‌شی خۆیانیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌سیقه‌یه‌كی شه‌ره‌ف له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تردا واژوو بكه‌ن و ته‌نیا قسه نه‌بێت.
ئاسۆ:چاودێرانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا بووه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا به‌و شێوه‌یه ده‌نگه‌كانیان كه‌م ببێته‌وه. من ده‌مه‌وێت ئه‌وه له‌به‌ڕێزتان بپرسم چۆن ده‌ڕواننه هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوو پارته به‌تایبه‌ت كه قاچێكیان له‌حكومه‌ت و قاچه‌كه‌ی تریان له‌نێو ئۆپۆزیسیۆندا بووه؟.
د. بازیانی:ئێمه زۆرجار له‌میدیاكانی كوردستاندا باسی وه‌زعی ئه‌م دوو حیزبه ئیسلامییه كراوه، ئه‌و راستییه‌مان روونكردۆته‌وه، ئۆپۆزیسیۆن له‌سیستمی دیموكراتیدا هه‌روه‌ها له سیستمی ئیسلامی‌دا وا ناكرإ، قاچێكیت له‌حكومه‌ت و قاچه‌كه‌ی تریان له‌نێو ئۆپۆزیسیۆندابإ، چوونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو سیستمه‌یه، نموونه‌ش زۆره، ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی پإ بكه‌ین زۆر ده‌بات، بۆیه ئیكتفا ده‌كه‌ین به توركیا، (ده‌نیس بایكاڵ) سه‌رۆكی حیزبی دایكی ئه‌تاتورك خاوه‌ن زیاتر له 100 كورسی په‌رله‌مانی توركیایه‌و به كه‌سایه‌تی دووه‌می توركیا له قه‌ڵه‌م ده‌درإ پاش ئۆردوغانی سه‌ره‌كوه‌زیرانی توركیا، له‌ناو حكومه‌ت نییه‌و ئۆپۆزیسیونه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێده‌كرإ بچێته ناو حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زانإ چوونی بۆ ناو حكومه‌ت ده‌بێته به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵات و ناتوانێت وه‌ك ئێسته چاودێریی ده‌سه‌ڵات بێت وقسه‌كانی لای جه‌ماوه‌ری توركیا ئه‌رزشی هه‌بێت، بۆیه ئێستا ده‌نیس بایكاڵ هه‌م به‌ڕێزه له‌لای ده‌سه‌ڵات هه‌م له‌لای میلله‌ت، ته‌نانه‌ت من خۆم گوێم له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بووه ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رێك له هه‌موو شار و دێهاته‌كانی توركیا بۆ ده‌نیس بایكاڵ دابنێین هێشتا پادشتمان نه‌داوه‌ته‌وه، چوونكه ئه‌م پیاوه كه‌لێنه‌كانی حكومه‌تمان پإ نیشان ده‌دات وئێمه‌ش چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین)، ئه‌مه له‌لای غه‌یری ئێمه ئۆپۆزیسیۆنه، واته ئۆپۆزیسیۆنێكی ئیجابی -پۆزه‌تیڤ نه‌ك رووخێنه‌ر.
ئاسۆ:ئه‌گه‌رچی تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی باسی لێوه ناكرێت به‌ڵام ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كتری به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه لایه‌نگران وئه‌ندامانیان ده‌نگیان به لیستی ژماره 59 نه‌داوه ئایا ئه‌م تۆمه‌تباركردنه ده‌توانێت سوود به‌و دوو پارته بگه‌یه‌نێت؟.
د. بازیانی:ئه‌م تۆمه‌تباركردنه ناتوانێت سوود به‌و دوو پارته بگه‌یه‌نێت، چوونكه لاوازیی خۆیان پیشان ده‌دات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چاك وایه ئه‌وان به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن.
ئاسۆ:له‌و باوه‌ڕه‌دایت ئه‌ندامانی یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌نگیان به لیستی گۆڕان دابێت وه‌ك محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی لێوه‌ده‌كات؟.
د. بازیانی:ناچێته ئه‌قڵه‌وه ئه‌و قسه‌یه، به‌ڵكو ئه‌مه خۆدزینه‌وه‌یه له‌به‌رپرسیارێتی ئه‌و شكسته، پێم خۆشه ئه‌و برایه‌ش وه‌ك كاك شوان رابه‌ر كادێری دێرینیان دانبنێ به هه‌ڵه‌كانیان و هه‌وڵی چاككردنی بده‌ن.
ئاسۆ: به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی موفاجه‌ئه بوو، به‌شێك له‌ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه بۆ بزووتنه‌وه چووه ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه بۆچوونی تۆ چییه؟.
د. بازیانی:به‌ده‌ستهێنانی دوو كورسی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه موفاجه‌ئه نه‌بوو بۆ خۆمان، چوونكه پاش كۆنگره‌ی نۆی بزووتنه‌وه وه‌زعی به‌ره‌و ته‌ندورست رۆیی، بزووتنه‌وه بوو به‌خاوه‌ن پڕۆژه، پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازیی له‌ناوخۆی و بۆ ده‌ره‌وه، خاوه‌ن پڕۆژه‌ی لیستێكی ئیسلامیی هاوبه‌ش، ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌شتان، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ بۆ بزووتنه‌وه درابإ، چونكه بزووتنه‌وه تاكه لیستی ئیسلامیی عه‌یار 24 بوو، لیستی چوار حیزبه‌كه‌ش لیستێكی ئیسلامی عه‌لمانی بوو.
ئاسۆ:به‌ده‌ر له‌و شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی له‌نێوان یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌یه به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه ئه‌دای سیاسیان به‌ره‌و پێش به‌رن و ببنه هێزی دووه‌م، ده‌مه‌وێـت بزانم كام یه‌ك له‌م خاڵانه بوونه هۆی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم شكست ئه‌وا سه‌رنه‌كه‌وتنی ئیسلامییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا: تیڕوانین و لێدوانه‌كانی مامۆستا كرێكار له‌سه‌ر یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، هه‌ڵویستی ئیسلامییه‌كان له‌مه‌ڕ ده‌ستووری هه‌رێم؟، هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كێشه‌ی كوردستانی توركیا به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه وتی ئێمه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی نابه‌ستین له‌به‌رئه‌وه‌ی توندڕه‌ون و دوَستی په‌كه‌كه‌ن؟.
د. بازیانی:هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێكرد له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی ئێمه له وه‌ڵامی پرسیاری پێشترتان، كه ده‌پرسن بۆچی ئیسلامییه‌كان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به‌دینه‌هات؟. كه له‌وێدا وه‌ڵاممان دایه‌وه، هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌یانتوانیوه ئه‌دای سیاسی‌یان به‌ره‌و پێش به‌رن.
ئاسۆ:له‌نێو شه‌قامی كوردییدا بێمتمانه‌ی هه‌یه به‌پارته ئیسلامییه‌كان و ده‌ڵێن ئیسلامییه‌كان، ناتوانن شه‌ڕی مافی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن و هه‌موو كات به‌قسه شیرینه‌كانی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌ڕۆنه‌وه نێو كایه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟.
د. بازیانی:باوه‌ڕ ناكه‌م ئیسلامییه‌كان به‌و رێژه‌یه ساده‌بن ئه‌م و ئه‌و گۆڵیان لێبكات، به‌ڵام گرفتی ئه‌و دوو حیزبه‌و ئێمه‌ش خۆش بڕواییه، نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه كه هه‌ریه‌كه له‌م سإ لایه‌نه ئیسلامییه رۆڵی كاره‌كته‌ری خۆیانی تێدا ببینن، گرفته‌كه‌یه.
ئاسۆ:له‌و باوه‌ڕه‌دایت یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه.
د. بازیانی:به‌ڵێ.
ئاسۆ:كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی چاكسازیی لێدوان و قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئیسلامییه‌كانیش باس له‌هه‌ڵه‌ی سیاسیی و كێشه‌ی ناوخۆیی ده‌كه‌ن تا چه‌ند بڕوات به‌وه هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنی چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ قه‌ره‌بووی ئه‌م شكستانه بكه‌نه‌وه؟.
د. بازیانی:له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان سوود له‌هه‌ڵه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009 ببینن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و به‌لیستێكی ئیسلامی هاوبه‌ش دابه‌زن، یان به‌یه‌كه‌وه هه‌ر خیارێك هه‌ڵبژێرن به‌شێك له‌شكستییه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه.
Lawa_0@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
