یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان جه‌وهه‌رنامیق سالم له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری كلیلدا قسه
له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕوَی كوردستان د‌كات و پێی وایه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانپابه‌ند نه‌بوونبه‌ڕیساو پێوه‌ره‌كانی خۆسیان هه‌روه‌كباس له‌شكستهێنانی سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتیش ده‌كات له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی ڕابردوودا.
ئاسۆ: چۆن ده‌ڕواننه دواده‌ره‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
پێتان وایه پڕۆسه‌كه به‌پێی ستاندارو پێوه‌ره جیهانیه‌كان به‌ڕێوه‌چووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
جه‌وهه‌رنامیق: كۆمیسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت ستانداره وه‌لی پێوه‌ره جیهانیه‌كانیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه. باوه‌رناكه‌م ئه‌و ستانداره وه‌كو پێویست له‌م هه‌ڵبژاردنه پیاده كرابێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو كۆمسێون ئه‌ونده پابه‌ند نه‌بوو به رێسا وپێوه‌ره‌كانی خوَشی كه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له سه‌ری روَیشتبوو وه‌ك: ره‌چاونه‌كردنی مافی تاك بۆ پاڵاوتن. بی ده‌نگیان له مه‌ڕ ئیستغلالكردنی دام وده‌زگا وپۆسته فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وناوه‌ند بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی حیزبی. پاشگه‌زبوونه‌وه له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچوَ وبه‌كار هێنانی ئوَتوَمبیل له ماوه‌ی ده‌نگدان. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاری كراوی ده‌نگدان.. تاد
ئاسۆ: ئه‌گه‌رچی یه‌كێـتی و پارتی خۆیان به‌براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌زانن به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه یه‌كێتـی و پارتی یه‌كه‌مین شكستی سیاسی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆماركرد كه پێده‌چێت قه‌یرانێكی قوڵ به‌دوای خۆیدا بهێنێت پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م شكسته ده‌بێـته قه‌یران بۆهه‌ردوو حیزبه‌ده‌سه‌ڵات داره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت؟.
جه‌وهه‌رنامیق: : ئه‌م دوو حیزبه له مێژه‌وه له قه‌یراندان، له نێو خویاندا وله گه‌لڕ یه‌كتر، له‌وانه پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووری حیزبیان. قه‌یران له نێوان لوتكه وبنكه‌ی حیزبی. قه‌یرانی دابراِن له خه‌ڵك. قه‌یران له نێوان ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وئیداری. قه‌یران له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی هه‌ردوو حیزب و ناوه‌ندی به‌غدا. مانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌و دوو ده‌سه‌ڵات... ئه‌وان ئه‌گه‌ر دان به قه‌یرانه‌كاندا نه‌نێن وسووربن له سه‌ر ئه‌وه‌ی شكست به سه‌ركه‌وتن ته‌سریف بكه‌ن، سه‌ركردایه‌تی له سه‌ره‌وه‌ی حیزب و حیزب له سه‌روی خه‌ڵك وخه‌ڵك مێگه‌له‌و به (برس وبه‌ترس) به‌رێوه ده‌چێت، پشت وپه‌نا پاره وهێزه نه‌ك خه‌ڵك. گرنك ئه‌وه‌یه رێك بن له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وداهات له سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به‌په‌نجا. له بوارێكی وادا ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان ئه‌و دو حیزبه دووره. باوه‌ر ناكه‌م لای لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب هێشتا به جیدی د‌رك به هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و دیدو بۆچوونانه كرا بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م (تیوَریه) نه ئه‌م شكسته ونه شكستی دیكه‌ش ده‌بێته مایه‌ی قه‌یرانێكی ئه‌وتۆ كه مه‌زنده‌ی له یه‌كترازاندنی لێبكرێت وه‌لی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌و (تیوَریه) له پاش 25/7/2009 وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه؟ گومان نییه ته‌رازوی هێز وشێوه وشێوازی ململانێیه‌كه له گۆڕاندایه وقه‌یران قه‌یران راده‌كێشێت...
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان و خزمه‌تگوزاری چاوه‌ڕێیان ده‌كرد زۆرینه‌ی كورسیه‌كان به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگێكی كه‌میان نه‌هێناوه به‌تایبه‌ت لیستی گۆران كه‌خاوه‌نی "25 "كورسی په‌ڕله‌مان ده‌بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م دولیسته كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆر كورسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان به‌ده‌ست هێنانه‌وه ده‌توانن په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌كتیف بكه‌نو ببنه ئۆپوَزسیۆنێكی كاریگه‌ر نمونه‌ی په‌ڕله‌مانی پێش‌و دوباره‌نه‌بێتـه‌وه؟.
جه‌وهه‌رنامیق: به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و دوو لیسته لیستی براوه‌ن. ژماره‌ی كورسیه‌كانیان زیاتر بوو له‌وه‌ی كه زۆر له چاودێران مه‌زنده‌یان ده‌كرد. ئه‌گه‌ر به پێوه‌ر وئاستی ده‌نگدانی سلێمانی وگه‌رمیان وهه‌ندی له ناوچه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك ورد بینه‌وه وه‌ك ده‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌بوایه ئه‌و دوو لیسته له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی تردا بوونایه. نابێت ته‌رازوی هێزو وئیمتیازاتی حكومه‌ت و داهات و دام وده‌زگاكان وپانتایی پرٍِوپاگه‌نده‌كانیان له به‌ر چاو نه‌گیرێت، له هه‌موشی سه‌رنجڕاكێشتر په‌نا بردنیان بۆ خروقات وده‌ستكاری. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفتانه ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌م نییه، ونابێتیش نابینا بین له قوڵایی وپانتایی وپشگیری ده‌نگده‌ران ولایه‌نگرانیان وئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان پێیانی به‌خشی. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن خۆی گلێركاته‌وه و ئه‌جنده‌و وبه‌رنامه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی ئه‌م خوله به باشی رێك وته‌فیعلكات به ته‌ئكید رۆڵێكی ئه‌كتیف وكاریگه‌ریان ده‌بێت. به هه‌ر حالڕ مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م خولی سێیه‌م زۆر له خولی دووم كارا وئه‌كتیڤتربێت.
ئاسۆ: ده‌توانین بڵێین هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ لیستی گۆران پێ‌بوو وه‌شكستێكی كه‌مه‌رشكێنیش بۆیه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دۆراندی یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ی توشی متبون و سه‌دمه‌كردووه وه‌ك چاودێریك به‌سه‌ر باودۆخه‌كه‌وه چۆن ده‌روانیته ئه‌م شكسته‌ی حیزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟.
جه‌وهه‌رنامیق: یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی له دایكبوونی (گۆڕان) بێ ئومێدی نوخبه‌یه‌كی به‌رچاوی یه‌كێتی نیشتمانی بوو له ئاستی سه‌ركردایه‌تی وكادیران وئه‌ندامانی، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ریفۆرمی ناوخۆی یه‌كێتی. گومان نییه ئه‌و (نوخبه) و (بنكه) فراوانه‌ی ریفۆرمخوازنی ناو یه‌كێتی له ناو (گۆڕان) دا رۆلێكی گرنگیان هه‌بووچ له دامه‌زراندنی لیستی (گۆڕان) وچ له هه‌ڵسوراندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ر یه‌كێتی به تایبه‌تی و له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به گشتی وبوه دیارده‌یه‌كی نوإ وناكرێت نكۆڵی لێبكرێت. له‌رووی مه‌عنه‌ویه‌وه یه‌كێتی شكستیخواردو وه‌لی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌و (یه‌كێتی نیشتمانی) یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه براوه‌ی یه‌كه‌مه. به دیوه‌كه‌ی دیكه له‌و (59) كورسیه‌ی لیستی كوردستانی، ده‌بێت (30) یان (29) كورسی به‌ری یه‌كێتی بكه‌وێت واته (یه‌كه‌م) یان یه‌كه‌می موكه‌رر) ه. نازانم ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی به‌ته‌نها وبه لیستی خۆی به‌شداربایه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌و ژماره كورسیانه‌ی به‌ر ده‌كه‌وت یان ده‌بوه ئه‌و هێزه كه پێی داگرێت له‌سه‌ر ئه‌و پله‌وپایه‌ی ئێستای كه مسۆگه‌ری كرد.. ؟ ئه‌گه‌ر چی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 سه‌كردایه‌تی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر پره‌نسیپی په‌نجا به په‌نجا پێكهاتبوون.
ئاسۆ: له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی بارزانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابه‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه له‌پارێزگای سلێمانی كه‌مال میراوده‌لی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر بارزانیدا تۆ ماركرد شكستی بارزانی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
جه‌وهه‌رنامیق: : هۆكاری ئه‌م شكسته زۆره له‌وانه: دابڕانی بارزانی له‌و ناوچانه. گرفتی ئه‌وناوچانه له بواری خزمه‌تگوزاری. لاوازی رێكخستنه‌كانی پارتی. شێوه وشێوازی هاوپه‌یمانیه‌تی... تاد
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی توندوو تۆڵیان له‌گه‌ڵ دووحیزبی عیلمانی به‌ست له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌تیبَینی ده‌كرێت به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك نه‌یان توانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ڕابكێشن باسیش له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ئیسلامیه‌كان ده‌نگیان به لیستی چاكسازی نه‌داوه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئیسلامیه‌كان ئه‌و سه‌ر كه‌وتنه‌ی چاوه‌ڕیان ده‌كرد به‌دینه‌هات؟.
جه‌وهه‌رنامیق: به‌راورد كردنی (ژماره) ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه سه‌ر به لایه‌نه‌كانی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 و 2009 وجیاكردنه‌وه‌یان ووه‌سفكردنیان به شكست خوارد‌و، دوور نییه هه‌ندی واقعیی نه‌بێت. یه‌كگرتووی ئیسلامی له 2005 له گه‌لڕ (لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بوو كه لیستێكی (9) ته‌ره‌فه بوو زیاتر به لیستی ده‌سه‌ڵات ناسرابوو، واته لیستی (یه‌كێتی وپارتی) . دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه (یه‌كێتی 38 وپارتی 37 و یه‌كگرتوو 9 و ئاشوریه‌كان 5 وتوركمان 4 وشیوعی 3 وسوشیالیست 2 و نه‌ته‌وه‌یی 1 وكرێكاران 1) یان به‌ركه‌وت واته لیستی (ده‌سه‌ڵات) (100) كورسی. كورسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (ده‌سه‌ڵات) (7) كورسی (كۆمه‌لڕ 6 و زه‌حمه‌تكێشان 1) . رێژه‌ی كورسیه‌كانی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له كۆی گشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان 14% بوو. (ئوپۆزسێون) 6. 6%. كه چی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2009 لیستی ده‌سه‌ڵات 53% ولیستی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات 47%. كورسیه‌كانی یه‌كگرتوو كۆمه‌لڕ و بزوتنه‌وه وه‌كو لایه‌نی ئیسلامی دوور نییه كه‌متر نه‌بێت له (15) و رێژه‌كه‌یان له سنوری (14%) یه...
به رای به‌نده لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به ره‌چاوكردنی ئیمكانیاتی لیستی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكاری وخروقاتی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی وه‌ده‌ستیان هێناوه كه‌م نه‌بێت هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2009 فره لیستی ده‌رفه‌ت و فه‌زایه‌كی باشتری فه‌راهه‌م كردبوو بۆ ده‌نگده‌ران وده‌نگه نارازیه‌كان له ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ببوو به سه‌ر چه‌ند لیستێك، له بیر نه‌كه‌ین هه‌ندی له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له نێوان 2005-2009 به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شێك بوون له ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر چی له واقیعدا رۆڵی به‌رهه‌ڵستكاریانیش ده‌بینی وهیچ لایه‌نێكیش بی كه‌م كورتی نییه.
ئاسۆ: له‌گوَره‌پانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین حزبی سیاسی كارده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆریشیان خاوه‌نی مینه‌حه‌یه‌كی خه‌یاڵین بۆنمونه لیستی" ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی "6"پارتی سیاسی بوون، (82. 0%) ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناكه ئه‌مه كه‌مترین ڕێژه‌یه به‌ڵام، ئه‌گه‌ر سه‌یری مینحه‌كه‌یان بكه‌یت پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیه به‌بڕوای ئێوه كاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مینحه‌ی حزبه‌كاندا بچێته‌وه و هه‌ڵویستی سیاسی نه‌كاته پێوه‌رو به‌پێی قه‌باره‌ی ئه‌و پارتانه مینحه‌دیاری بكرێت؟.
جه‌وهه‌رنامیق: به‌ڵی كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌گه‌ر زۆردره‌نگیش نه‌بێت بۆیه به دیدی به‌نده یه‌ك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مان و ئۆپۆزسیۆن به یاسایی كردنی كێشه‌ی یارمه‌تی حزبه‌كانه ویه‌ك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و یارمه‌تی ومنحه‌یه ژماره‌ی كورسیه‌كانی لایه‌نه‌كانه. ده‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه سوود له ئه‌زموونی وڵاتانی دیموكراتی وه‌ربگیردرێت.
ئاسۆ: شكستی یه‌كێـتی و كه‌مبونه‌وه ی ده‌نگه‌كانی لیستی كوردستانی گفتوگۆیه‌كی گه‌رمی له‌نێوه‌ندی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا درووست كردووه باس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیكه‌وتنه سترا تیژییه‌كه‌ده‌كرێت ده‌مه‌وێت بپرسم دوای گۆڕانی باڵانسی هێز له‌نیوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌نوسی ڕیكه‌وتنه‌كه چۆن ده‌بێـت. ؟
جه‌وهه‌رنامیق: ئه‌ڵین رێكه‌وتنێكی ستراتیجی هه‌یه وه‌لی بۆ رای گشتی وبنكه وزۆر له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزب ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه نه‌هێنیه. به هه‌ر حالڕ تاكو لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب رێكبن له سه‌ر پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و داهات له سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به په‌نجا و (دوو یه‌كه‌م) و ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتیان پێ له‌ق نه‌كات، دوور نییه لوتكه‌ی هه‌ردوولا، به پێچه‌وانه‌ی گۆڕانی به‌ڵانس، چاوپۆشی له هه‌ندی شتی یه‌كتر بكه‌ن.
ئاسۆ: ئه‌گه‌ر له‌كابینه‌ی پێشودا حكومه‌تێكی به‌هیز و په‌ڕله‌مانێكی لاوازمان هه‌بوو بێت به‌ڵام ئێستا باس له‌وه‌ده‌كرێـت كابینه‌ی ئه‌م جاره حكومه‌تێكی لاواز‌و په‌ڕله‌مانێكی به‌هێز مان ده‌بێت بۆچونی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چیه. ؟
جه‌وهه‌رنامیق: له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و واقیعی حیزبی وحكومی و عه‌قلیه‌تی به‌ریوه‌بردنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كه حكومه‌تی لی دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌نده گه‌شبین نه‌بین ومه‌زنده‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه نه‌كه‌ین كه باستان كرد چونكه تاكو ئه‌و سسته‌مه حزبی وئیداریه له كاردا بێت وئه‌و عقلیه‌ته باڵا ده‌ست بێت، ئیدای حكومه‌ت وزۆرینه‌ی په‌رله‌مان زۆر له‌وه‌ی پێشتر باشتر نابێت. ده‌كرێت هاوكێشه‌كه ڕاستكه‌ینه‌وه و بڵین: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن خۆی ته‌یاركات و پردێك له نێوان خۆیان و شه‌قامی كوردستانی دروستكات ئه‌وده‌م ئۆپۆزسیونێكی ئه‌كتیڤمان ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه سه‌غڵه‌ت ده‌كات وناكرێت وه‌كو جاران به گه‌زوپیوانه‌ی خۆیان ره‌وشه‌كه به‌رێوه به‌رن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆرانه و گۆرانێكی نه‌وعیش ده‌بێت...
ئاسۆ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق گفت‌و گۆی گه‌رمی چه‌ند مانگی داهاتو ده‌بێت پارتی و یه‌كێـتی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌بێت هاو هه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراقدا له‌به‌برامبه‌ریشدا لیسته به‌هێزه‌كانی تر لێره‌و له‌وێ باس له‌لیستی سه‌ر به‌خۆده‌كه‌ن باواپرسیاره‌كه بكه‌ین فره لیستی ده‌بێته شكست بو هه‌رێم له‌كورسیه‌كانی كورد كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك پارتی و یه‌كێتـی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن به بڕوای ئێوه قازانج و زیانه‌كانی یه‌ك لیستی و فره لیستی چیه بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان؟.
جه‌وهه‌رنامیق: به پێچه‌وانه‌وه فره لیستی مایه‌ی به‌هێزبوونی باوه‌ڕی به خۆ وپێكه‌وه ژیانه. له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا، ململانی بۆ ده‌سه‌ڵات وله سه‌ر ده‌سه‌ڵات له نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان چ له هه‌رێم وچ له ناوه‌ندی به‌غدا، كارێكی مه‌شروعه وده‌بێت لایه‌نه‌كانی ململانی ساغیكه‌نه‌وه بۆ خۆیان وبۆ خه‌ڵكی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یش كه كی وتاكو چه‌ند جێی متمانه‌ی خه‌ڵكه. (تیوری) (بهاژۆ وده‌نگ مه‌كه) كاتی به‌سه‌ر چووه‌و وفه‌شه‌لی هێنا. پره‌نسیپی په‌نجا په نجا كورتی هێنا، (هه‌ردوو حیزبی فه‌رمان ره‌وای هه‌رێم) هیچ پرسێكی نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تیمانیان وه‌كو پیویست چاره‌سه‌ر و حه‌سمنه‌كرد. به دیوه‌كه‌ی تر پرسه سه‌ره‌كیه‌كان یان پشت گوإ خراوه یان سازشسی له‌سه‌ركراوه یان دواخراون. نوێنه‌رانی كورد كه (پاڵێوراوانی پارتی ویه‌كێتی) ن چ له ناوه‌ندی به‌غدا وچ له ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون وجێگای ره‌خنه‌ی توێژه‌یه‌كی فراوانی بازنه‌ی سه‌ركردایه‌تی و بنكه‌ی هه‌ردوو حزب و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستانن. بێ باوه‌ری و بێ متمانه‌یی خه‌ڵك له‌مه‌ڕ ئیدای زۆر له‌و به‌رپرسانه له گومان ده‌رچوه و ته‌ئسیرێكی نه‌گه‌تیڤی كردوه‌ته سه‌ر پله‌و پایه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو حیزبه، لایه‌نی كوردستانی له ناوه‌ند له حاڵه‌تی پاشه‌كشێیه. (18) ساڵی سیاسه‌تی په‌نجا به‌په‌نجا وپاوه‌ن خوازی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی له هه‌رێم و (6) ساڵ له عێراقی (هیوا وئاشتی) شكستی هێنا. ته‌سویقكردنی ئه‌و پره‌نسیپه به مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ر له نێوان پارتی و یه‌كێتی یان به مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان پاساوێكی لاوازه. بۆ ده‌بێت لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی یه‌كتر قه‌بوڵنه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وه ده‌بێته شه‌ر. ئه‌م پاساوه به‌رامبه‌ر به لێدوان وجه‌ختی سه‌رانی هه‌ردوو حیزب وسووربونیان له سه‌ر بێهوده‌یی به كارهێنانی توند وتیژی وچه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وئیلتزامیان به بنه‌ماكانی دیموكراتی وهه‌ڵبژاردن وئه‌مده‌ست وئه‌وده‌ستی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه له هه‌رێم وله گه‌لڕ ناوه‌ندی به‌غدا، هه‌ره‌س دێنێت. له لایه‌كی دیكه پره‌نسیپی په‌نجا به‌په‌نجا نه‌بوه مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ستراتیجیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وناوه‌ندی به‌غدا به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا به یه‌ك هه‌نگاو زیاتر له (10) هه‌زار كم2 له خاك وسنوری باشووری كوردستانیان سڕیه‌وه وبی هیچ گفتۆگۆ ورونكردنه‌وه‌یه‌ك به خشپه‌كی ده‌رباز كرا (قه‌زای به‌دره و ناحیه‌ی جه‌سان و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر) وده‌یانه‌وێت فه‌رزیشی بكه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا. نه‌مانی یان كه‌مبوونه‌وی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و به‌زاندنی سنوره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه نه‌یاره‌كانه‌وه وبوونی بنكه‌ی سه‌ربازی وسیخوریان له ناوخاكی هه‌رێمی كورستاندا وفشار ونفوزیان له زیاد بوندایه. سه‌ره‌رای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ململانێی لایه‌نه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاته وله پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان وبه‌دیهێنان وچه‌سپاندنی مافه‌كانیه‌تی. بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ناوه‌ندی به‌غدا، حاله‌تێكی ته‌ندروست وسروشتیه ئه‌گه‌ر هاتوو لیسته‌كان به جودا بكه‌ونه كێبركێی یه‌كتر، هه‌ر لایه‌نێك به‌پێی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌گاته په‌رله‌مانی ناوه‌ند وپۆسته ئیداریه‌كان. بۆ پێكه‌وه كاركردن وهاو هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ده‌رفه‌ت وشێوه شێواز زۆره وده‌كرێت لایه‌نه‌كان له سه‌ری كۆك بن.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژمره13 گۆڤاری كلیل دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
