- زۆری رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و خانمان و خوشكان و... هتد زۆری و بۆری یه! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ندێ له رێكخراوه‌كان كێشه‌ی ژن وه
ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و سیاسی شێواندوووه به ناوی ژنه‌وه دروستكراون به‌ڵام سمێڵ زللێكی خێڵه‌كی و دواكه‌وتوو له پشتی په‌رده‌وه هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كا، نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێ كه هه‌ندێ رێكخراو و كه‌سایه‌تی هه‌ن لێره و له‌وێ تاك و ته‌را رۆڵی باشیان گێڕاوه، ئه‌م كێشه‌یه‌ش هه‌روا ئاسان نیه به‌شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ر بێت ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا تیایدین ده‌بێ تێپه‌ڕبكرێ، من پێم وایه مه‌سه‌له‌ی خۆسووتاندنی ژنان و كوشتنی ژنان هه‌ر په‌یوه‌ندی به خودی ژنان و رێكخراوه‌كاندا نیه ئه‌مه پێویستی به هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌یه به ژن و پیا و و هه‌موو چین و توێژه‌كان
*حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تێكی هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان؟به‌ڕای تۆ بوونی شتێكی له‌مجۆره چ بۆ ژنانی كورد ده‌كات؟ده‌توانێت گرفته‌كانیان نه‌هێڵێت؟
- ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌تێكی ئه‌كتیڤ و به ده‌سه‌ڵات و ده‌ست كراوه‌بێت به‌ڵێ ئه‌توانێ، به‌ڵام كوا؟
*تاڤگه‌خان خولی ڕابردووی په‌رله‌مان شه‌رمی كرد باسی خه‌ته‌نه بكات به‌ڵام فره‌ژنی په‌سه‌ندكرد؟
- جا په‌رله‌مان هه‌ر خۆی پێش ئێستا شه‌رم بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك ئه‌چوو به‌س له په‌رله‌مان نه‌بێت! په‌رله‌مانی رابردوو شه‌رمی له چی نه‌كردووه؟ په‌رله‌مانی رابردوو وه‌ك منداڵانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بوون مامۆستا چی وتبا ئه‌یانووت به‌ڵێ و ده‌ستیان به چه‌پله‌لێدان ئه‌كرد! په‌رله‌مانی رابردوو شه‌رمی له كێشه چاره‌نووسسازه‌كان نه‌كردووه و نه‌یتوانی به‌یاسا و به‌ناوی ئیراده‌ی كورده‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك و كێشه‌كانی تر بكا، په‌رله‌مانی رابردوو له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا شه‌رمی كرد رووبكاته سه‌رۆك و بڵێ ده‌سه‌ڵاته‌كانت زۆرن هی ئه‌م سه‌رده‌مه نین! پێده‌چێ ئه‌م په‌رله‌مانه نوێیه‌مان تۆزێك عه‌جول و بێشه‌رمانه بیته مه‌یدان بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه‌كان
*ده‌مه‌وێت له‌به‌ڕێزتان بپرسم چۆن ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و مێیانه‌ن كه‌له‌ناو ڕاگه‌یاندنی كوردیدا كارده‌كه‌ن؟
- هه‌ندێكیان دیارن و جێ په‌نجه‌یان دیاره له ناو دونیای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ندێكیشیان قه‌ڵه‌می پیاویان له پشته! هه‌ندێكیشیان پشتگۆێ ئه‌خرێن و له‌به‌ر مییه‌تی خۆیان رێگریان بۆ دروست ده‌كرێ كه تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و باجی ژنبوونی خۆیان ده‌ده‌ن، تێشیاندا هه‌یه ئیستیغلالكراون وه‌ك ژن نه‌ك نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس چونكه ئه‌م جۆره‌یان هه‌ر له بنچینه‌دا نوسه‌ر یان رۆژنامه‌نووس نین!
*چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بارودۆخی ژنانی كورد له‌هه‌رێم باش بكرێت؟
- ئه‌مه حه‌كایه‌تێكی زۆری ئه‌وێ به‌ڵام به كورتی ئه‌ڵێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژن و هێنانه‌دی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی له نێوان هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێویستی به شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری هه‌یه.
*ژنانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له‌جیاتی پیاوان ڕۆڵ بگێڕن هیچ حه‌زیان له‌وه‌نیه ڕۆڵی ژنانه بگێڕن و به‌رگری له‌ژنان بكه‌ن؟
- كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره و ئاڵۆز ئه‌وه‌یه راسته‌كه‌ی، ژنان ئه‌وانه‌ی له یاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتن وكارده‌كه‌ن، پیاوسالارانه بیرده‌كه‌نه‌وه و ره‌فتار ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش یه‌ك ده‌لیل ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه، كه هه‌ندێكیان به توانای خۆیان شوێنه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له رێگه‌ی مێرده‌كانیان یان براكانیان یان باوكیان بۆیان به جێ ماوه و بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیان گوزارشت له پیاو ده‌كا و قودره‌تی ئه‌وه‌یان نیه وه‌ك ژن بیربكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن و رۆڵی خۆیان بگێڕن
*تاڤگه خان زۆرجار میدیا ئه‌هلیه‌كان باس له‌خراپی بارودۆخی ژنانی ناو سه‌نته‌ره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌م بابه‌ته له‌دیدی ده‌ره‌وه چۆن باس ده‌كرێت؟
- بێگومان وه‌زعیان خراپه و باش نیه و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سلبی ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به داخه‌وه له دیدی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر به‌و شێوه سلبییه سه‌یر ده‌كرێ، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ هه‌ندێك له‌م سه‌نته‌رانه گوشارێكی زۆری ده‌سه‌ڵات و ده‌ستی خێڵ و عه‌شیره‌تیان له‌سه‌ره، زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كانیش ئه‌كتیڤ و جدی نین هه‌ر وه‌ك دوكانێك كراونه‌ته‌وه!
*ئه‌ی به‌ڕێزتان له‌سویدن ده‌كرێت بزانین سویدیه‌كان چ بۆچونێكیان هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی ژنانی هه‌رێم؟
- به‌هۆی دیارده‌كانی كوشتنی ژن و خۆسووتاندنی ژنه‌وه بۆچوونی خراپیان هه‌یه به‌تایبه‌تیش هه‌ندی له‌م رووداوانه لێره له سوید و خودی ئه‌وروپا روویدا وه‌كو كوشتنی فاتیمه له سوید و پێلا و به‌ناز له له‌نده‌ن و سابات له ئه‌ڵمانیا كه له‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌ڵمانیا پاش كوشتنی به چۆ ئاگریشیان له جه‌سته‌ی به‌ردا، كه زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپای تووشیب شۆك كردووه، جا ئه‌بێ ئه‌وروپی یان سویدی چی بڵێن؟
ئێوه توانیوتانه مافه‌كانی ئافره‌ت له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایردا به‌دیبهێنن، تا چه‌ند توانیوتانه خه‌ڵكی عه‌شایر هۆشیار بكه‌نه‌وه كه بیروڕاكانیان به‌رامبه‌ر ئافره‌ت بگۆڕن؟
- كه‌سێكی رووناكبیر یان رۆژنامه‌نووس هه‌ر ئه‌وه‌ی پێده‌كرێت كه بنووسێت و بڵاوبكاته‌وه یان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان به‌شداری بكات، من به‌ش به حاڵی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان ناژیم له ئه‌وروپام، ده‌توانم پێت بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی پێم كرابێ هاوكاری زۆر له ژنان و كچانی كوردم كردووه، كه له ئه‌وروپا توندوتیژیان به‌رامبه‌ركراوه یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه هۆكاری هه‌ره‌گرنگیش كه من ئه‌توانم ئه‌وه بكه‌م یاسایه یاسام له پشته.
تا ئێستاش ژنان ده‌گوژرێن و پیاوه‌كانیش له دادگا ڕاده‌كه‌ن سه‌رۆك خێڵه‌كانیش ده‌یانپارێزن ئێوه تا چه‌ند توانیوتانه مافی ئافره‌ت بسێننه‌وه له‌و جۆره پیاوانه؟
- ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی هه‌رێم بكه! من له كوردستان چیم به‌ده‌سته تا ئه‌م پرسیاره رووبه‌رووی من بكرێته‌وه؟ هیوادارم ئێوه ئازایانه و بوێرانه ئه‌م پرسیاره رووبه‌رووی ناوه‌ند و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژیانی خه‌ڵك و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارن.
ئه‌گه‌ر ڕاپرسی بکرێت له ناو ژنان و کچان ئایه واهه‌ست ده‌که‌ی زۆرینه ڕازیبن به یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی وه به‌ڕێزتان وه‌ك تاکێك ڕازین به یاسیه‌ك فره ژنی قه‌ده‌غه بکات به گشتی؟
به‌ڵێ نه‌ك پێی رازیم، به‌ڵكو هه‌وڵ و كۆششیشی بۆ ده‌كه‌م، به‌ڵام نازانم هه‌موو ژنان ده‌نگ به (به‌ڵێ) ده‌ده‌ن له‌و راپرسیه یان نا؟ ئه‌وه ئه‌مێنێته‌وه سه‌ر ئاستی هۆشیاری ئه‌و ژنانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ هه‌ندێ ژن و هه‌ندێ رێكخراو هه‌یه به ئاشكرا و به مانشێتی گه‌وره له بڵاوكراوه‌كانیان نووسیبوویان به‌ڵێ بۆ فره‌ژنی!
ده‌وری لاوازی ئافره‌تان له نێو په‌رله‌مان بۆچی ده‌گێڕییه‌وه؟
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گێڕمه‌وه كه ژنه‌كانی ناوپه‌رله‌مان (له‌گه‌ڵ رێزم) بۆیان ته‌عبیر له موعاناتی ژنان ناكه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه چوونه‌ته ناو په‌رله‌مان به‌رگری له سیاسه‌تی حزبه‌كه‌یان بكه‌ن، عه‌قڵ و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌شیان عه‌قڵێكی پیاوسالارییه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه نه‌توانن وه‌كو ژن كاری په‌رله‌مانتاری خۆیان بكه‌ن و ناشتوانن و قودره‌تی ئه‌وه‌یان تیا نیه رووبه‌رووی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانیان ببنه‌وه و بڵێن ئێمه چیتر دیلی سیاسه‌تی حزب نابین و وه‌ك ژن ره‌فتار ئه‌كه‌ین!
پێتوایه ئیسلام خه‌دری له ئافره‌ت كردبێت یان ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه له ژێر په‌رده‌ی ئاین مافی ئافره‌ت پێشێل ده‌كات؟
- من وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ناده‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ری ئاین و دین ئه‌زانن چ وه‌ك ئه‌شخاس یان گروپ و رێكخراو هێنده ته‌نگه‌نه‌فه‌سن له دیالۆگ و گفتوگۆ، هی ئه‌وه نین و له‌و ئاسته‌شدانین مرۆڤ بیروڕایان له‌گه‌ڵ بگۆڕێته‌وه، ئه‌وان پێیان وایه هه‌ر خۆیانن دیفاع له دین ئه‌كه‌ن، كه‌چی هه‌موو ده‌رگایه‌ك له به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانیان داده‌خه‌ن، چونكه ئه‌وان به شێوازێكی ره‌ها ئه‌وه‌ی هه‌یانه فه‌رزی ئه‌كه‌ن! كه‌واته من چی بڵێم؟! بۆ ئه‌وه‌یش كه ئه‌ڵێت كۆمه‌ڵگه له‌ژێر په‌رده‌ی ئاین مافی ئافره‌تی پێشێل كردووه، وانیه كۆمه‌ڵگه سه‌رتاپای عه‌قڵ و جه‌سته‌ی كه‌وتۆته ژێر كۆنترۆڵی دین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
