پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه به‌تۆبزیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرا، له‌زۆر ره‌هه‌ندو گۆشهنیگ
اوه جێگه‌ی تێبینی وهه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌كه‌مێك دیقه‌تدان له‌ناوه‌ڕۆك وهه‌ندێك بڕگه‌ی جه‌وهه‌ریی ناو ده‌ستووره‌كه مرۆڤ به‌قه‌ناعه‌تێك ده‌گات ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره هێنده‌ی مه‌رامێكی سیاسیی هه‌ردوو حزبی باڵاده‌ستی كوردستانی له‌پشته‌وه‌یه به‌چاره‌گی ئه‌وه سیما وره‌هه‌ندی ده‌ستووری هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستانی پێوه دیار نییه، . به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌رچی پارتی ویه‌كێتی ویستیان له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستووریش بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و بڕیاره نه‌بووه ئه‌مری واقیع وكۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌هۆكاری ته‌كنیكی واده‌كه‌ی دواخست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی ده‌ستوور هێشتا پرسێكی بنه‌ڕه‌تی وگرنگه بۆ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردن وناسینی كه‌موكوڕییه‌كانی، ئێمه بۆ ئه‌مجاره ئه‌م پرسه ئاڵۆز‌و پڕ ناكۆكییه بكه‌ینه ته‌وه‌ره‌یك وبپرسین، كه ئاخۆ ده‌ستوور بۆ كام مه‌رامی سیاسیی نوسراوه‌ته‌وه؟ خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره كامانه‌ن؟ یان چۆن ئیشكالییه‌تی هاودژیی ده‌ستووری هه‌رێم وده‌ستووری عێراق چاره ده‌كرێت؟، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیاری هاوشێوه له‌ناو هه‌مان ته‌وه‌ره، هاوڕێ باخه‌وان كارمه‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئێستا له دادگای لاهای له به‌شی یۆگۆسلاڤیای به‌ڕێوه‌به‌ری داتاكانه‌به‌م شێوه‌یه‌وه‌لامی داینه‌وه.
ئاسۆ: له مادده‌ی (64) ده‌ستووردا هاتووه ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار ساڵه، له‌ڕۆژی سوێندخواردنی ده‌ستوورییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌كرإ بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م ده‌ستووره‌وه. به‌پێی ره‌شنووسی ده‌ستوور بارزانی ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی بوَحیساب نه‌كراوه‌و ده‌توانێت ماوه‌ی " 8"ساڵی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات. ئه‌م مادده‌یه بۆته جێگای ره‌خنه‌و نیگه‌رانی له‌لای به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌داران ویاساناسان، پێیانوایه ئه‌م مادده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی سیاسیی داڕێژراوه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌بڕگه‌و مادده‌كانی تر هه‌یانه ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها به‌سه‌روَكی هه‌رێم دراوه. پێتانوایه ئه‌م مادده‌یه مه‌رامێكی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه وه‌ك به‌شێكیش له‌چاودێرانی سیاسیی هێمای بۆده‌كه‌ن كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان وسه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، ئێوه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟.
هاوڕێ باخه‌وان: دیاره ئه‌م ماده‌یه مه‌رامێكی سیاسیی له پشته‌وه‌یه، نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتییه به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تی بۆ خودی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم نووسراوه و خاتروخۆترانه‌یه‌كی زۆری تێدایه! به‌پێی ئه‌م ماده‌یه ده‌كرێت سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ "یان زۆرتر" فه‌رمانڕه‌وای كوردستان بێت. ئه‌مه‌ش دووره له بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه‌وه. هه‌ر له هه‌مان ده‌ستووردا زۆر له ماده‌كانی، هێزه جێبه‌جێكارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌ستووره، له‌وانه باج و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك رسومات. به‌ڵام ئه‌مه‌یان چونكه له‌به‌ر خاتری سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم نووسراوه! ده‌ڵێت له رۆژی هه‌موواركردنییه‌وه كاری پێده‌كرێت! واته ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێشوو هیچ. بۆ زانیاریشتان هێشتا ده‌ستووره‌كه هه‌مووار نه‌كراوه، واته هێشتا ویلایه‌تی دوومی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم ناكه‌وێته ناو پراكتیككردنی ئه‌م ماده‌یه‌وه!. واته تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و ده‌ستووره هه‌مووار ده‌كرێت، ویلایه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم حیساب ناكرێت!. كه‌واته له‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم بۆ ماوه‌ی زۆرتر له 12 ساڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به یاساناسان ورۆشنبیران و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی تره‌وه داوای ده‌ستوورێك ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئه‌رك ومافه‌كان. وه‌لی ئێستا تێبینی ده‌كرێت دوای په‌سندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌رێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له24-6-2009 له‌لایه‌ن زۆرێك له‌یاساناسان و رۆژنامه‌نووسان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانیشه‌وه ئه‌م ده‌ستووره ره‌تده‌كرێته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ناوه‌روَكی ئه‌م ده‌ستووره ئه‌وه‌نده دواكه‌وتوو وكۆنه‌خوازانه‌یه ئه‌م هه‌موو هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ردروستكراوه؟، ئایا یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌مێژووی كوردستاندا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
هاوڕێ باخه‌وان: من هه‌ندێكجار ره‌تكردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی به بڕیار و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی ده‌زانم. خودی خۆم هه‌روه‌ك له په‌ڕتووكی "ده‌ستوورم واهی خوێنده‌وه"دا باسمكردووه، ناتوانم هێڵێكی راست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌دا بهێنم و هه‌مووی ره‌تبكه‌مه‌وه. چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستووره‌كه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرنسیپه ده‌ستوورییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌شه كه ده‌ستووره‌كه كه‌م و زۆر باسیكردوون، دیاره زۆرینه‌ی ئه‌و پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش زاده‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ی هزری مرۆڤایه‌تییه به‌گشتی. باشتر وایه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسییانه‌ی خۆیان سه‌یری ده‌ستووره‌كه بكه‌ن و وه‌ك بابه‌تێكی گشتگر لێی نه‌ڕوانن، به‌ڵكو ماده به ماده و بڕگه به بڕگه لێی بڕوانن. ناشكرێت ته‌واوی ده‌ستوورێك له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كی ره‌تبكرێته‌وه. به‌ڵكو ده‌كرێت هه‌ندێك ماده‌ی لاببرێت یان ده‌ستكارییان بكرێت. هه‌ڵبه‌ت لابردن و ده‌ستكاریكردنی هه‌ندێك له ماده‌كانی زۆر ئاسانتره له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ستووره‌كه. چ له باری ته‌كنیكییه‌وه و چ له باری به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له پشت نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌وه‌ن.
ئاسۆ: له‌بڕگه‌ی"10" مادده‌ی"19" ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هاتووه هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هه‌یه‌و پێویسته ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی وهۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین فره‌لایه‌نیان مسۆگه‌ربكرێت. له‌هه‌مان بڕگه‌دا هاتووه ئه‌و مافه توانج وته‌شه‌ره‌و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌رمافی خه‌ڵكی دیكه‌و سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان وهاندان بۆ توندوتیژیی بره‌وپێدانی رق وكینه له‌نێو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناگرێته‌وه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕگه‌یه له‌مادده‌ی"19" ئازادیی رۆژنامه‌وانی وراده‌ربرین به‌رته‌سك ناكاته‌وه، مه‌رجدانانێكی له‌مجۆره له‌ده‌ستووردا نامانگه‌یه‌نێته‌وه به‌خاڵی سفر؟.
هاوڕێ باخه‌وان: ئه‌و كاتی له كۆلیجی یاسا ده مخوێند، مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ده‌یگووت: "یاسا ئێڕاقییه‌كان زۆر باشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوشتوویه‌تی ئیستیسناكانێتی!". ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به‌شی یه‌كه‌می زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوشتوویه‌تی ئیستیسناكه‌ی به‌شی دووه‌میه‌تی!. له راستیدا ئه‌م بڕگه‌یه تاكه بڕگه نییه له ده‌ستووره‌كه‌دا پرنسیپی دژبه‌یه‌كی تێدابێت، به‌ڵكو له هه‌ندێك شوێنی تریش ئه‌م دژبه‌یه‌كییه هه‌ست پێده‌كرێت. ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌یان نه‌ده‌بووایه ئه‌و كلكی مافی خه‌ڵك و پیرۆزیی ئایینیی پێوه‌بركایه. ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه من بڵێم: باوه‌ڕم به مافی ژنان هه‌یه و به‌ڵام ژنی دووه‌میش دێنم!.
به‌كورتی ئه‌و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی بۆ ئه‌وه تێكراوه كه بڵێن ها ئه‌وا له ده‌ستووره‌كه‌ماندا باسی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنمان كردووه، به‌ڵام له راستیدا به‌كۆمه‌ڵێك كۆتی واهی به‌ستوویه‌تییه‌وه كه نه‌بوونی باشتربوو. هه‌مان وه‌ڵامیش راسته بۆ پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام له ماده‌ی شه‌شی ده‌ستووره‌كه‌دا.
ئاسۆ: له‌مادده‌ی (2) ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه: یه‌كه‌م: كوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌كی جوگرافیی مێژووییه، پێكدێت له‌پارێزگای دهۆك به‌سنووری كارگێڕی ئێستایه‌وه‌وله‌پارێزگاكانی كه‌ركووك وسلێمانی وهه‌ولێر وقه‌زاكانی ئاكرێ وشێخان وسنجارو وتلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه‌و ئاسكی كه‌ڵه‌ك له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له‌پارێزگای دیاله. ئه‌مانه‌ش به‌سنووری كارگێڕیی پێش ساڵی 1968یانه‌وه. دووه‌م: سنووره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پشت به‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری فیدڕاڵی، دیارده‌كرێن. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئێوه چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بوَئه‌م مادده‌یه هه‌یه پێتانوانییه یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و جێبه‌جی نه‌كردنی مادده‌ی 140و ناڕوونی له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچانه كێشه‌یه‌ك له‌م مادده‌یه دروستده‌كات، له‌كاتێكدا له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه‌دا ئاماژه به‌سنووری سیاسیی كراوه نه‌ك جوگرافی؟.
خاوڕی باخه‌وان: لێره‌دا سنووری باشووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نادیار و ناپڕۆفیشناڵانه دیاریكراوه. ریزكردنی ئه‌و شوێنانه هه‌ر له‌وه‌ده‌چێت كه لای سه‌وزه فرۆشێك بڵێی ئاده‌ی "یه‌ك دوو كاڵه‌ك و چوار پێنج بۆڵه ترێ و هه‌ندێك ته‌ڕه‌ی ترم بده‌رێ" به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاریی بكه‌یت به‌ته‌واوه‌تی چیت ده‌وێت.
سنووركردنی وڵاتێك به‌م شێوه‌یه دیاریناكرێت. من ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئێستاش ده‌سته‌ڵاتی كوردی نه‌زانێت كوێ كوردستانه و كوێش ئێڕاق. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی باسی ئه‌و شوێنانه‌ی تری كورد نه‌كراوه كه سه‌ربه پارێزگای كوتن وه‌ك به‌دره و جه‌سان و به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك واز له كوردستانیی شاری نه‌ینه‌وا دێنین. ئیتر پێویست به‌وه‌ش ناكات لیستی برایه‌تی گله‌یی له لیستی حه‌دبای عه‌ره‌به‌كان بكات له شاری نه‌ینه‌وادا. ئه‌گه‌ر موسڵ شارێكی عه‌ره‌بی بێت به‌پێی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ئیدی لیستی برایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی چی ده‌كه‌ن له موسڵ!.
دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به ماده‌ی ئێكسپایه‌ربووی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی ئێڕاق كارێكی گێلانه‌یه و ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر كاره‌كان ئاڵۆز ده‌كات. جگه له‌وه‌ی ده‌بووایه له ده‌ستووره‌كه‌دا وه‌ك په‌راوێزێك ماده‌ی 140ی ده‌ستووری ئێڕاقی دابنرایه تاوه‌كو بیری خه‌ڵكی بهێننه‌وه كه ئه‌م ماده‌یه به‌ته‌واوه‌تی چی ده‌ڵێت.
ئه‌مه ده‌قی ماده‌ی 140ه:
المادة 140
أولاً – تتولى السلطة التنفيذية اتخاذ الخطوات اللازمة لاستكمال تنفيذ متطلبات المادة (58) من قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الانتقالية , بكل فقراتها .
ثانياً – المسؤولية الملقاة على السلطة التنفيذية في الحكومة الانتقالية , والمنصوص عليها في المادة (58) من قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الانتقالية , تمتدوتستمر الى السلطة التنفيذية النتخبة بموجب هذا الدستور , على ان تنجز كاملة ( التطبيع , الاحصاء , وتنتهي باستفتاء في كركوك والمناطق الاخرى المتنازع عليها , لتحديد ارادة مواطنيها ) في مدة اقصاها الحادي والثلاثون من شهر كانون الاول سنه الفين وسبعة.
ئاسۆ: له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (6) دا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام. هه‌وه‌ها له‌برگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناشبێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ بنه‌ماكانی دیموكراسی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئیشكالاتێكی گه‌وره به‌دیده‌كرێت له‌م مادده‌یه‌داو هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌م بۆ رازیكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان له‌ده‌ستووردا دانران وله‌ره‌شنووسی ئابی2006 نه‌بووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه ئه‌م بڕگه‌یه پێشێلكردنێكی ئاشكرای دیموكراتیه‌ت وئازادییه فه‌ردییه‌كان وپێشلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ژنانیشه ئێوه‌ش وای ده‌بین یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
هاوڕێ باخه‌وان: من له‌سه‌داسه‌د به پێشێلكردنێكی ئاشكرای دیموكراسی و ئازادییه‌كانی مرۆڤی ده‌زانم. بوونی بڕگه‌یه‌كی واهی له ده‌ستووره‌كه‌دا نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو عه‌یبیشه!. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به بنه‌ماكانی دیموكراسی ببێت، ده‌بێت باوه‌ڕیشمان به‌وه ببێت ئافره‌تی كورد، مرۆڤی كورده و نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام له‌م ده‌ستووره‌دا و به‌پێی حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ده‌كرێت دوو دوو و سێ سێ و چوار چوار ماره‌بكرێن!. ئافره‌تی كورد نیوه‌ی پیاوی كورده له دادگاكان‌دا و له میراتیشدا نیوه‌ی براكه‌یه‌تی و زۆر كاری تر كه حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام! پێش چوارده‌سه‌ده دایناون و ئێمه پاش چوارده‌سه‌ده ده‌ڵێین نابێت یاساكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و حوكمه نه‌گۆڕانه‌دا ناكۆك بن! ئه‌مه نه دیموكراسییه و نه باوه‌ڕبوونه به بنه‌ماكانی دیموكراسی. ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌م عه‌یبه گه‌وره‌یه‌ی خستووه‌ته ئه‌م ده‌ستووره‌وه، پێش هه‌موو ئافره‌تێكی كوردستان، سووكایه‌تیی به‌خۆی، به دایكی، به خوشكی، به كچی كردووه. ده‌بێت هه‌رچی چۆنێك بێت یه‌كێك له‌و دوو بڕگه‌یه ده‌ربهێنرێت. یان ئه‌وه‌تا حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی ئیسلامییه و بڕگه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی لاببرێت. یانیش حكومه‌تێكی دیموكراتییه و بڕگه‌ی حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام لاببرێت. چونكه ئه‌و دووانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كناگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئیسلامی بیت، دیموكرات نیت. ئه‌گه‌ر دیموكرات بیت، ئیسلامی نیت.
ئاسۆ: له ماده‌ی: 118: ده‌ستووره‌دا هاتووه " ده‌ستووره‌پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگدارانی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له راپرسیه‌كی گشتیدا به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت". واته ڕیژه دیاری نه‌كراوه بۆ په‌سه‌ند كردن یاخود ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌ستور، چاودیران و یاساناسان ئه‌مه به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بینن و پێیان وایه دیاری نه‌كردنی به‌به‌ڵیی ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستور فێڵێكی سیاسیه‌و بۆتێپه‌راندنی ده‌ستور. من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم تاچه‌ند ئه‌م ڕه‌خنانه له‌جێگای له‌جێگای خوَیدایه؟.
هاوڕێ باخه‌وان: ئه‌م ره‌خنانه له جێی خۆیدان. من له‌و په‌ڕتووكه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌م بۆیكرد و ئاماده‌یه بۆچاپ، باسی ئه‌م كێشه‌ی به‌ڵێ و نه‌خێره‌ی ده‌ستوورم كردووه. ده‌سته‌ڵات یان ده‌ستووره‌كه، هه‌ر باسی به‌ڵێی بۆ ده‌ستووره‌كه كردووه!. ئه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی وتیان نه‌خێر! ئه‌و كاته چ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش گرنگه ئایا هه‌موواركردنی ده‌ستوور به %51ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌بێت یان دوو بۆ سێی!. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موواریش بكرێت به‌ڕای من هێشتا هه‌ر ناچێته خانه‌ی یاسا و داده‌وه، چونكه نیوه‌ی دانیشتوانی باشووری كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن و هێشتا به‌فه‌ڕمی توانای ده‌نگدانی ئه‌و ده‌ستووره‌یان نییه. بۆچی من ده‌نگ بۆ كه‌ركوكییه‌ك بده‌م. ئه‌دی بۆچی هه‌ولێرییه‌ك له‌جیاتیی مه‌خمورییه‌ك و زاخۆییه‌ك له‌جیاتیی شه‌نگارییه‌ك بڵێت به‌ڵێ یان نه‌خێر بۆ ده‌ستوور!.
دیاره به ئه‌نقه‌ست حه‌زناكه‌م زۆر درێژی بكه‌مه‌وه، چونكه به‌ڕای خۆم به دوورودرێژی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م له په‌ڕتووكی "ده‌ستوورم واهی خوێنده‌وه!"دا داوه.
هاوڕێ باخه‌وان
لاهای - هۆڵندا
له رۆژی 28ی فێبریوه‌ریی ساڵی 1966 له گه‌ڕه‌كی (گۆیژه) ی شاری سلێمانی له‌دایكبووم.
هه‌ر له سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی – رشته‌ی وێژه‌ییم ته‌واو كردووه.
ساڵی 1984 چوومه‌ته به‌شی یاسای كۆلیژی یاسا و رامیاریی زانكۆی موسڵی كوردستانی بنده‌ستی داگیركه‌ری ئێڕاق. ساڵی 1986 به‌هۆی به‌شدارینه‌كردن له راهێنانی هاوینه‌ی سه‌ربازیی داگیركه‌ری به‌عس، بۆماوه‌ی 2 ساڵ له زانكۆ ده‌رده‌كرێم و ساڵی 1988 ده‌ستمكرده‌وه به خوێندن و له ساڵی 1990دا كۆلیژی یاسام ته‌واوكردووه. هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا بوومه پارێزه‌ر و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م وازم لێهێنا.
له ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه حه‌زم له خوێندنه‌وه و نووسینی هه‌ڵبه‌ست كردووه، به‌ڵام تائێستا یه‌ك دێڕه هۆنراوه‌م بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. هاوینی 1978 به‌شێكی ماڵه‌كه‌مان سووتا و ئه‌وكاتیش ده‌فته‌ری شیعره‌كه‌ی منیش بووه خۆراكی ئاگر و ئیتر به‌لای نووسینی هه‌ڵبه‌ستدا نه‌چوومه‌وه.
پاشتر ده‌ستمكرده خوێندنه‌وه‌ی چڕی مێژوویی و رامیاری و یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووییی خۆمم ساڵی 1986 نووسی. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌م له ده‌مه‌ده‌می ئه‌نفاله‌كاندا له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری بیره‌ره‌وه‌ریی پێشمه‌رگایه‌تیم له گوندی (شه‌مه) ی شاره‌زوور شارده‌وه و به‌ڵام به‌داخه‌وه پاشان له‌ناوچوون و هه‌رگیز ده‌ستم نه‌كه‌وتنه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه بوومه‌ته ئه‌ندامی پاسۆك، چ وه‌ك رێكخستن، چ وه‌ك پێشمه‌رگه. هه‌ندێك جار زۆر چالاك بووم و هه‌ندێكجاریش سست. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پاسۆك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حیزبی تردا یه‌كبگرێت وازم له پاسۆكایه‌تی هێنا.
رۆژی 5ی مارتی 1992 وڵاتم به‌جێهێشت و به‌ره‌و سووریا و پاشان لوبنان كه‌وتمه‌ڕێ و له‌كۆتایی ئه‌وساڵه‌دا له وڵاتی هۆڵاند گیرسامه‌وه. له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌نازی هاوسه‌رم له‌وێ ده‌ژین و كوڕێك و كچێكمان به‌ناوی (میتان و ئارتین) ه‌وه هه‌یه.
ساڵانێكه كارمه‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانم و ئێستا له دادگای لاهای له به‌شی یۆگۆسلاڤیای به‌ڕێوه‌به‌ری داتاكانم.
له بڵاوكراوه‌كانم:
1: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی باشووری كوردستان - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا - 1994.
2: پڕۆژه‌ی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا - 1994. چاپی دووه‌م - هۆڵندا - 1995. چاپی سێیه‌م - هه‌ولێر - 2002 - له‌بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی میدیا – چاپخانه‌ی ئۆفسێتی هه‌ولێر.
3: كوردستان... نیشتمانی یه‌كه‌مینی سۆمه‌رییه‌كانه - چاپی یه‌كه‌م - هۆڵندا - 1996. چاپی دووه‌م – ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس – كوردستان هه‌ولێر – چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده – ژماره‌ی سپاردن: 91 - 2003.
4: هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد – چاپی یه‌كه‌م – بنكه‌ی چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م - زنجیره (16) - چاپخانه‌ی ڕوون – سلێمانی – 1999.
5: ئاڵای كورد - چاپی یه‌كه‌م - ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م - زنجیره (117) - سلێمانی - 2001.
6: ڕۆژی شۆڕش یان ڕۆژی تیرۆر - چاپی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ری 2003 – چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری – ژماره‌ی سپاردن: 301 - كوردستان – هه‌ولێر.
7: وشه په‌ڕته‌وازه‌كان – به‌رگی یه‌كه‌م – سه‌رجه‌می 100 وتار و كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له نێوان ساڵانی 1995 و 2005دا له گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه كوردی و بێگانه‌كانی كوردستان و هه‌نده‌راندا بڵاوكراونه‌ته‌وه - ژماره‌ی سپاردنی (1994) ی ساڵی (2008) ی پێدراوه – چاپخانه‌ی سیما - 2009 – كوردستان – سلێمانی.
8: ئه‌ده‌بیاتی كاژیك – كۆكراوه‌ی بڵاوكراوه‌كانی كاژیك – هێشتا چاپنه‌كراوه.
9: به‌راوورده‌كانی ژیان - پرس و رایه‌كی به‌راووردكارییه بۆ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ییبوون - 2009 - هێشتا چاپنه‌كراوه.
10: ده‌ستوورم واهی خوێنده‌وه - كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و تێبینیی یاسایی، زمانه‌وانی و لۆجیكییه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان - 2009 - هێشتا چاپنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها زۆرێك وتار و كورته لێكۆڵینه‌وه كه له رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه كوردی و بیانییه‌كاندا له 1995ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له"ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا" بلاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
