بریار گاباری " خه‌یاڵێكی وه‌همیانه‌یه هه‌ندێ كه‌س وا ئه‌فكرن و ته‌فسیر ئه‌كه‌ن كه نه‌خشه‌ی رێگا بۆ چه‌كداماڵین و خامۆشبوونه‌وه‌ی شۆرشی ئێمه بێت"
قۆناغی نكوڵیكردن له گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه له باكوری كوردستان به‌رده‌وامه، هێشتا سه‌ركرده‌یه‌كی و
هكو ئۆج ئالان له زیندانی ئیمرالییه، به‌ڵام زیندان ئه‌وه‌نده‌ی یه‌خسیركردنی جه‌سته‌ی ئۆج ئالانه ئه‌وه‌نده نه‌بۆته یه‌خسیری فیكر‌و ئایدۆلۆژیا‌و جیهانبینیه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، باشترین به‌ڵگه‌ش كتێب و بڵاوكراوه‌و به‌رگرینامه‌كانی ئه‌م رێبه‌ره‌یه كه له‌ماوه‌ی زیندانیكردنیدا به‌رچاوی ئێمه كه‌وتووه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه فیكری رێبه ئاپۆ هێشتا زیندووه‌و كارایی شۆرشگێری هه‌یه، نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م رێبه‌ره‌و له دوا پێشهاتدا كه‌هه‌موو جیهان به‌گشتی و توركیای به‌تایبه‌تی خسته حاڵه‌تی چاوه‌روانی "نه‌خشه‌ی رێگا" بوو، كه ئه‌جندایه‌كی نوێی كرده‌وه بۆ خراپی ره‌وشی كورد‌و بنبه‌ستی چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌و چه‌مكی جه‌نگ و ئاشتی و تۆپی كورد كه‌وته گۆره‌پانی توركه‌وه كه‌نه‌خشه‌كه گوزارشته له دۆخێكی سیاسی هه‌ستیاری میلله‌تی كورد كه به كۆتایی قۆناغێك و رێبازی تێپه‌راندنی قۆناغێكی نوێ هه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌نكه‌ره یان قه‌ندیل؟
ئێستا ره‌وشی قه‌ندیل و به‌ره‌كانی جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌سه‌رده‌ستی كۆما چڤاكێن كوردستان" په‌كه‌كه" به ئاگربه‌ستێكی زنجیره‌یی راگیراوه به‌مه‌به‌ستی فیداكاری ئاشتیخوازیانه‌و چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه بۆ كورد له توركیا، ئۆج ئالان وه‌ك رێبه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه به په‌كه‌كه ناسراوه ئه‌گه‌رچی وه‌كو جه‌سته له زیندانی ئیمرالییه به‌ڵام رۆحیه‌تی هێشتا له شاخه‌كانی قه‌ندیل و له ناو گه‌ریلاكاندایه‌و دۆزێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌نكه‌ره‌و حكومه‌تی توركیا، كه تا هه‌نووكه نازانێ چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئاپۆدا، چونكه ئه‌گه‌ر رای گشتی توركیا خڵه‌فابن به‌رانبه‌ر به‌و تێگه‌شتنه‌ی كه رێبه‌ری په‌كه‌كه زیندانیه‌و ئیدی بزوتنه‌وه‌كه‌شی سڕكراوه ئه‌وا سیاسیه‌كانی ناو كۆشكه‌كانی جانكایای ئه‌نكه‌ره‌و جه‌نراڵه‌كان باش ئه‌و راستیه ده‌زانن كه ئه‌وه به‌ته‌نها مرۆڤێك نیه له ئیمرالی به‌ڵكو دۆزێكی گه‌وره‌یه به‌ناوی كورد و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی هزری ئه‌م مرۆڤه كارایی و كاریگه‌ریی هه‌یه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌م كاراییه له قه‌ندیل به‌باشی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی به خۆیه‌وه مژوڵكردوه.
نه‌خشه‌ی چاوپێكه‌وتن.
ئه‌مجاره‌یان جیاواز له جارانی پێشوو پاش گه‌یشتنمان بۆ بناری قه‌ندیل و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌ستمان به و ئاگربه‌سته‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان "په‌كه‌كه" كردبوو كه له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیادا، هه‌رچه‌نده له‌و رێككه‌وته‌وه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا بێگوێدانه ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌یانجار ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه، وه‌لێ كشوماتی و هێمنیه‌كی ئه‌فسوناوی هه‌م هه‌ڤاڵانی گه‌ریلاو هه‌م ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌ی جه‌نگ و ململانێ نه‌بێت و تۆپبارانی ئێرانیش راوه‌ستابوو.
له رێگایه‌كی خۆڵ و نزیك ره‌شماڵێك كه ماڵه كۆچه‌رێكی كوردی تێدابوو عه‌سرێكی دره‌نگ چه‌ند هه‌ڤاڵێك له پێشوازیماندا وه‌ستابوون تاوه‌كو بمانگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست كه باره‌گایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانه تاوه‌كو چه‌ند باس و خواسێكی سیاسی و سه‌ربازی مژار بكه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی گه‌ریلادا به توله رێگایه‌كی خاكیدا رۆشتین و گه‌شتینه بنكه‌پرێكی هاوینه كه ئاو له رووبارێكه‌وه ئه‌هاته خوارو وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌ریلاش وابوو كه به رایه‌ڵی كه‌پره‌كه‌وه وێنه‌ی سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌بینرا كه ئه‌وه ماوه‌ی 10 ساڵه زیندانی به‌سه‌رده‌بات له توركیا، له‌وێ به‌دیداری هه‌ڤاڵ "بریار گاباری" ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سیاسی كۆما جڤاكێن كوردستان " په‌كه‌كه" گه‌شتین، چه‌ند پرسێكی سیاسیمان تاوتوێكرد وه‌ك هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 25ی ته‌مووزی باشووری كوردستان و ئاگربه‌ست و نه‌خشه‌ی رێگای عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان و ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، سه‌ره‌تا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ستمان پێكرد، كه ئاخۆ به بروای ئه‌وان ده‌ركه‌وتنی هێزێكی سیاسی یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌كو گۆران كه به 25 كورسیه‌وه داخڵ به په‌رله‌مان ده‌بن وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن تا چ راده‌یه‌ك ئه‌توانێت نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم بگۆرێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه هه‌ریه‌ك له توركیا‌و ئه‌مریكا بۆ له‌مه‌ودوا خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ باشووری كوردستان بكه‌ن؟ گاباری ووتی: "به‌راستی بۆخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشووری كوردستان جێوشوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له روانگه‌ی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌توانین بڵێین له سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه چۆنیه‌تی دارشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی ئیراده‌ی سیاسی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان و هاوڕایی و یه‌كگرتوویی له هه‌مان كاتدا سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسی له‌و به‌شه‌ی كوردستان گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه ئێران سوریا به‌تایبه‌تی توركیا‌و خودی ئه‌مریكاو عێراق یه‌كێتی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی ووردبینانه چاودێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان كرد، جارێ كوتله سیاسیه‌كان و پێكهاته‌ی سیاسی نوێی په‌رله‌مان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه تاوه‌كو بزانرێت چی دێته ئاراوه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه هێشتا زووه كه بزانرێت چ هاوسه‌نگی و ناسنامه‌یه‌ك دێننه ئاراوه ئایا گۆران ده‌كرێت یان نا؟ به‌ڵام له باری ناوخۆی كوردستانه‌وه گرنگی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ركه‌وت، ئێمه پێمان وایه خه‌ڵكی باشووری كوردستان ئه‌و تاقیكردنه‌وه 18 ساڵیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی به باشی بۆ ده‌ركه‌وت و به ده‌نگدان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرد"
سه‌باره‌ت به چه‌مكی گۆران و ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌كو گۆران كه 25 كورسی په‌رله‌مانیان بۆ خۆیان برده‌وه؟ گاباری ووتی: " به‌راستی ئه‌و ئه‌زموونه پێویستی به گۆرانكاری هه‌یه، ئێمه به ووردی موتابه‌عه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌مان كردووه‌و گۆرانكاریشمان پێ باشه بۆ گوزه‌ركردن به تاقیكردنه‌وه كۆنه‌كان، به‌ڵام ئایا نارازی بوون له‌و شێوه تاقیكردنه‌وه ناسه‌ركه‌وتوه تا چ راده‌یه‌ك ئه‌توانێ رێگا ببڕێت به‌تایبه‌تی له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، كێشه‌ی كه‌ركوك یان سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیانه، خه‌ڵكی باشوری كوردستان نارازی بووون له تاقیكردنه‌وه‌كانی رابردوو بۆیه گه‌لی كورد به قوڵایی سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كرد، هه‌ست به گۆرانكاری واته نارازی بوون له تاقیكردنه‌وه ناسه‌ركه‌وتووه‌كان، ئه‌م گۆرانكارییه هه‌رچه‌نده دره‌نگیش كه‌وتبێت به‌ڵام هه‌ستێكی دیموكراسیانه‌ی راسته كه له‌ناو كۆمه‌ڵگای باشووری كوردستاندا ئه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌مموزدا خۆی نیشاندا، كه له ئه‌نجامی ئه‌و ره‌خنانه پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین له ئێستا به دواوه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی كه بوونه‌ته مایه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ گۆرانكاری ئایا به قوڵی لێك ئه‌درێنه‌وه یان نا؟ به‌ڵام به گشتی گۆرانكاری به هه‌نگاوێكی دیموكراتیكیانه ئه‌بینین به‌تایبه‌تی بۆ روناكبیران كه پێكهاته‌یه‌كی جددیه بۆ دیموكراسی، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه تێكۆشانی دیموكراتیك له باشووری كوردستان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پارله‌ماندا ناتوانێ وه‌ڵامی هه‌موو داخوازیه‌كانی میلله‌تی كورد له‌و پارچه‌یه بداته‌وه، چونكه ئه‌و پرسیاره‌ی كه گرنگه ئێمه بیكه‌ین ئایا له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئێمه ده‌توانین چ گۆرانكاریه‌ك ئه‌نجام بده‌ین؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا كه په‌كه‌كه بریاره له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزو لایه‌نه كوردیه‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامی بدات تا چ راده‌یه‌ك بانگێشتی لیستی گۆران ئه‌كه‌ن وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی؟
گاباری بۆ ئه‌م پرسه ووتی:" ئێمه له حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی گه‌لدا له 21 ی ته‌مووز تاوه‌كو 27ی ته‌مووز، یه‌كێ له بریاره‌كانمان ئه‌وه‌بوو كه پێویسته گشت لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌كان به‌شدار بن و وه ناشمانه‌وێت خاوه‌نی پێشنیاری به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه بین به‌مه‌رجێ دیموكراسیانه بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لیستی گۆران كه واقیعێكی تازه‌ی باشووری كوردستانه ئێمه به پێویستی ده‌بینین وه چاوه‌روانیمان له‌و بزوتنه‌وه‌یه له لایه‌نه‌كانی دیكه زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی جیاوازتره"
"سه‌باره‌ت به ره‌وشی قه‌ندیل و ئاگربه‌ست و نه‌خشه‌ی رێگا كه وه‌كو ستراتیجێكی چاره‌سه‌ریانه‌ی كێشه‌ی كورد كه عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان پێشنیازی كردووه؟ بریار گاباری ووتی " دیاره پرسی ئاگربه‌ستی ئه‌مجاره‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان له‌به‌رانبه‌ر ئارته‌شی توركیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی دوور‌و درێژه، ئارته‌ش و سوپای توركیا له 2008 دا به‌تایبه‌ت له به‌رخودانی زاپ و ئۆرامارو بێزه‌ڵی و گابارو زۆر چالاكی تر دوچاری قه‌یران هاتن و گه‌شتنه ئه‌و باوه‌ره‌ی كه به‌رده‌وامی جه‌نگ زه‌حمه‌ته، بۆیه نه‌شه‌ر نه ئاشتیه‌ك له هه‌ندێك هه‌رێم هاته ئارا و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29/3/2009باكوری كوردستان و توركیادا واته سه‌ره‌تا له نه‌ورۆزه‌وه تا 29/3 حه‌ره‌كه‌تی ئێمه رایگه‌یاند كه چالاكی ناكه‌ین له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواتر له 13/4 به‌ره‌سمی تا 1/6 شێوه‌یه‌ك له راوه‌ستانی چالاكی سه‌ربازی راگه‌یه‌نرا، پاشان 1/6 تاوه‌كو 15/7 و دواتریش تاوه‌كو 1/9 درێژكرایه‌وه، به‌ڵام له‌و هه‌موو ئاگربه‌ستانه‌ی ئێمه‌دا توركیا چه‌ندینجار پێشێلكاریان كردووه‌و قه‌ت رانه‌وه‌ستاون و چه‌ندین جار ئۆپه‌راسیۆنیان كردووه له هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاواشین وخواكورك و زاگرۆز، وه تۆپبارانه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سنوور و كوشتاری خۆپیشانده‌ره‌كانی ده‌ته‌په به‌رده‌وامی هه‌بووه، ئاگادارم له 13/4 تاوه‌كو 15/7 له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا زیاتر له 35 هه‌ڤاڵی ئێمه له بێچالاكیدا شه‌هید بوون، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێمه گه‌لێ باش بووه له رووی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورده‌وه، ئه‌و ئاگربه‌ستانه ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌بووه بۆ گه‌لی كورد، باشترین ده‌ستكه‌وت ئه‌وه‌بوو كه پێگه‌ی ئاشتیخوازی كوردی پته‌وتركردو ره‌نگدانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت نێوخۆیی توركیاشی هه‌بوو كه وای كرد شه‌ڕ به به‌شێك له چاره‌سه‌ری نه‌بینن و له نێو پارته سیاسیه‌كان و پارله‌مان و سوپاشدا بیروبۆچوونی جیاوازی هێنایه بوون، كه وه‌ك جاران ئیسرار له‌سه‌ر شه‌ر ناكه‌ن و شه‌ڕ به چاره‌سه‌ری نابینن كه ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له ره‌وایه‌تی كێشه‌ی كورد، ئه‌مانه‌ش هه‌موو رێبه‌ر ئاپۆ پێشره‌وایه‌تی ئه‌كات، كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان پێی وابوو ئه‌م قۆناغه پێویسته به حه‌ساسیه‌تێكی زۆره‌وه به‌رێی بكه‌ین و راگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستیش ده‌ستپێشخه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ بوو.
نه‌خشه‌ی رێگای ئاپۆ؟
سه‌باره‌ت به‌و ره‌وشه تازه‌یه‌ی كه هاتۆته ئارا له مه‌ڕ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی ئاگربه‌ست و ئه‌و پرسه‌ی كه پێی ئه‌وترێت نه‌خشه‌ی رێگا، بریار گاباری ووتی: " سه‌رۆك ئاپۆ مۆری خۆی له سیاسه‌تی تازه‌ی ئه‌مرۆدا نه‌خشاند به‌وه‌ی كه تاوه‌كو 1/9 نه‌خشه‌ی رێگا داده‌نێت له‌نێوان كورد‌و توركیادا به‌ڵام دواتر له میدیاكاندا راگه‌یه‌ندرا كه له دوای پانزه‌ی مانگه‌وه نه‌خشه‌ی رێگا راده‌گه‌یه‌نرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئاپۆوه، كه له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه داوای سه‌رنج و پێشنیاری هه‌موو لایه‌ن و كه‌سێكی كرد له هه‌موو كوردستان و هاوكات روناكبیران و هێزو لایه‌نی توركیش، كه له رۆژه‌ڤی توركیادا نه‌خشه‌كه به جددی وه‌رگیرا، به‌ڵام نه‌خشه‌ی رێگا لوتكه‌ی قۆناغێكه كه سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1993 واته 16 ساڵ له‌مه‌وپێش، ئه‌مه شه‌شه‌مین جار ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌و فیداكاری یه‌كلایه‌نه‌ی ئێمه ده‌رده‌خات، ژێر خانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش پڕكراوه‌ته‌وه، بۆیه نه‌خشه‌ی رێگا به‌و واتایه دێت كورد له ماوه‌ی 16 ساڵدا به شێوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه ده‌رده‌برێت له چوارچێوه‌ی توركیادا له‌گه‌ڵ گه‌لانی توركیا به شێوه‌ی برایانه‌و ئاشتیانه، گوێگرتنی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ نه‌خشه‌ی رێگا له ته‌نگاوبوونی توركیایه بۆ كێشه‌كان كه توانای چاره‌سه‌رییان نه‌ماوه، بۆیه پێویسته نه‌خشه‌ی رێگا بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر رای گشتی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا تا چ راده‌یه‌ك نه‌خشه‌ی رێگا په‌یوه‌ندی به ئازادی ئۆج ئالان خۆیه‌وه هه‌یه؟ واته ئه‌م نه‌خشه‌یه په‌یوه‌ندی به بار‌و گوزه‌رانی سه‌رۆك ئاپۆوه هه‌یه؟ گاباری ووتی " نا وانییه، راسته جارجار ته‌ندروستی سه‌رۆك ئاپۆ روو له خراپی ئه‌كات به هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌میشه رێبه‌ر ئاپۆ ته‌ندروستی میلله‌ت ئه‌خاته پێش ته‌ندروستی خۆی و پێمان ئه‌ڵێت ئێوه خه‌می ته‌ندروستی منتان نه‌بێت گرنگ میلله‌ت و گه‌له، دیاره توركیا زۆر هه‌وڵ ئه‌دات كێشه‌و دۆزی كورد‌و په‌كه‌كه بچوك بكاته‌وه‌و جیای بكاته‌وه له خودی سه‌رۆك ئاپۆ، سه‌یركه‌ن بوونی رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی شتێكی سه‌ڵت و ته‌نها نیه، هه‌وڵێكی زۆر درا ئه‌مه وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی حقوقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه تاكه شه‌خسێكه‌و به‌گوێره‌ی یاسای توركیا پێویسته مه‌حكوم بێ و دای ببڕن له كێشه‌ی كورد‌و دۆزی كورد‌و په‌كه‌كه، ئه‌وه 11 ساڵه هه‌وڵدانی حه‌ره‌كه‌تی ئێمه بۆ ئه‌وه بووه كه رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی ببێته خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی كه شیاویه‌تی وه‌ك ناسنامه‌ی رزگاری و رێبه‌ری گه‌لی كورد، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م قۆناغه كه دڵخۆشكه‌ره بۆ گه‌لی كورد ئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ دوای ئه‌و 10 ساڵ هه‌وڵدانه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌تایبه‌تی توركیا بۆ ناوزراندن و بۆ بێ ته‌ئسیركردن و له‌ناوبردن پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خودی رێبه‌ر ئاپۆوه، ئه‌و بۆچونانه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ له كێشه‌و دۆزی كورد ته‌ریك و سه‌ڵت و ته‌نهایه بۆچونێكی دژه‌كوردانه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ره كه سه‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر به‌راست ئه‌وان وا ئه‌فكرن بۆچی به‌رده‌وام چاوه‌روانی لێدوان و بیروبۆچونه‌كانی ئاپۆن و به تاسه‌وه چاوه‌روانی ته‌رحه‌كانی ئه‌ون؟ بۆچی ئه‌و هه‌موو میدیا توركیه له چاوه‌روانی نه‌خشه‌ی رێگادان و ده‌یانه‌وێت بزانن له ئیمرالیه‌وه چی ئه‌وترێ و نه‌خشه‌كه چیه‌و چۆنه؟ بۆیه به‌ته‌نها كه‌سایه‌تیه‌ك له ئیمرالی نییه به‌ڵكو دۆزێك له‌ناو به‌ندیخانه‌دایه كه ئاپۆیه‌و گوزارشته له كورد، وه ئێستا چه‌مكی لێك نزیك بوونه‌وه هه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا‌و كورد، سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌ته‌په‌و یه‌كتربینینی ئه‌حمه‌د تورك له‌گه‌ڵ ئۆردو‌غان و گوێگرتنی ده‌وڵه‌ت بۆ كێشه‌ی كوردان ئه‌م راستیه ئه‌سه‌لمێنن و ره‌نگه نه‌خشه‌ی رێگاش زۆر پرس بگۆرێت به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریانه‌ی دۆزی كورد و ئه‌وه‌ش خه‌یاڵێكی وه‌همیانه‌یه كه هه‌ندێ كه‌س وا ئه‌فكرن و ته‌فسیر ئه‌كه‌ن كه نه‌خشه‌ی رێگا بۆ چه‌كداماڵین و خامۆشبوونه‌وه‌ی شۆرشی حه‌ره‌كه‌تی ئێمه بێت.
* له ژماره 5 ی گۆڤاری پرێس بڵاو بۆته‌وه.
Asolm2002@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
