له بواری گۆرای وتندا زۆرێك ئافره‌تی كارامه و لێهاتوو تیایدا كارده‌كات و هه‌ریه‌كێك به پێی توانای خۆی خزمه‌ت ده‌كات و شێوازی گۆرانی وتنیان و هه‌ڵبژارد
نی ئاواز و شیعره‌كان له یه‌كێك بۆ یه‌كێك جیاوازه، دانیا عه‌لی یه‌كێكه له‌و ده‌نگه خۆش و پڕ سۆزانه‌ی ئێستای هونه‌ری كوردی كه ساڵانێكه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی ده‌كات هه‌رچه‌نده زیاتر به شێوازی ڕۆژئاوایی گۆرانی ده‌ڵی به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه ناتوانی خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی بكات.
دانیا له شاره خنجیلانه‌كه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید له‌دایك بوو هه‌تا كاره‌ساتی كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه دواتر قۆناغی خوێندنی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه و ده‌رچووی به‌شی وێنه‌كێشانی په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی شاری سلێمانیه ئێستاش نیشته‌جێی وڵاتی هۆڵندایه و له په‌یمانگایه‌كی هۆڵه‌ندی له به‌شی (جوان كاری و ڕازاندنه‌وه‌ی گوڵ) ده‌خوێنیت، خاوه‌نی ئه‌لبوێكه به ناوی (رووناكی) كه كارێكی جوانی بۆ كراوه له ڕووی ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقاوه، خاتوو دانیا له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه نازناوی گۆرانی بێژی پۆپی كوردی پێبه‌خشراوه، دانیا له ساڵی (1995) یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به ناوی (چاپیدی-چاپیدی) تۆماركردووه كه ئه‌م گۆرانیه هی ناوچه‌ی لوڕستانه و لای خۆمان به زاراوه‌ی خانه‌قینی ناسراوه، دانیا سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م گۆرانی خۆی و ده‌ركه‌وتنی له تیڤیه‌كان وتی:ئه‌م گۆرانیه بیرۆكه‌ی به‌ڕێز مامۆستا بارزان بوو كه كاك فه‌رهاد ساڵح مۆسیقایه‌كی جوانی بۆ ئاماده‌كرد به هاوكاری چه‌ند براده‌رێكی تر، دوای ئه‌وه گۆرانیه‌كی ترم تۆماركرد به‌شێوازێكی جیاوازتر له گۆرانی یه‌كه‌م كه له ئاواز و دابه‌شكردنی سه‌فین خه‌راجیانی بوو ئه‌م گۆرانیه به شێوازی ڕۆژئاوایی بوو دواتر كاك ئاسۆ جه‌مال موختار كلیپێكی جوانی بۆ كرد تازه گه‌ریه‌كی جوانی پێوه دیاربوو هه‌م وه‌كو كلیپ هه‌م وه‌كو گۆرانی ئیتر دوای ئه‌وه من شێوازی پۆپ و ڕۆژئاوایم به‌كارهێنا... زۆرێك شاره‌زیان پێیان وایه كه هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ ده‌بێت شاره‌زاییه‌كی هه‌بێت له شێوازه‌كانی گۆرانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت له‌گه‌ڵ ده‌نگیدا بگونجێت سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره دانیا وتی:به بۆچونی من گۆرانی بێژ ده‌بێت توانای خۆی بزانی و تا ڕاده‌یه‌ك شاره‌زایی هه‌بێت له بواره‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێچكه‌یه‌ك بگری و سه‌ركه‌وتوو بێت، من زیاتر شێوازی ڕۆژئاوایم پێخۆشتره چونكه ده‌نگی من له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازانه خۆی ئه‌دۆزێته‌وه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به دڵسۆزی كاره‌كانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نی ئه‌وا جوانترین خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌ی ئه‌كات... وه‌كو ئه‌زانین ئاماده‌كردنی كۆنسێرت كارێكی هه‌روا ئاسان نیه و ماندوو بوونێكی زۆری ده‌وی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌خات بۆ ئه‌و پرسیاره دانیا وتی:له ئه‌وروپا زیاتر ئاهه‌نگ ده‌كری من له‌چه‌ند ئاهه‌نگ و كۆنسێرتدا به‌شداربووم یه‌كه‌م جار ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو له‌سه‌ر شانۆ وه‌ستام زۆر ئه‌ترسام به‌ڵام ئتر له‌و كاته‌وه ترسم شكا، به‌ڕاستی وه‌ستان له‌سه‌ر شانۆ به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و ئاشقانی هونه‌رمه‌ند كارێكی به‌رزو پیرۆزه هونه‌رمه‌ند بۆ میلله‌ت هونه‌ر ده‌كات، كاری زیندوو توانای هونه‌رمه‌ند و بڕوا به‌خۆبوون زیاتر ده‌بێت... زۆرجار له راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كری كه مۆسیقا و گۆرانی كوردی له‌نێوان مان و نه‌مانه هه‌ندێكیش به گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن ناوی ده‌به‌ن دانیا سه‌باره‌ت به ئێستای هونه‌ری كوردی وتی: به بۆچونی من هونه‌ری كوردی له ئاستێكی تا ڕاده‌یه‌ك باشه و له پێشكه‌وتن دایه و كاری جوان ده‌كرێت ناتوانین بڵێین هه‌موو كارێك خراپه له هه‌موو دونیادا وایه نه‌ك ته‌نها له‌ناو ئێمه من بڕوام به گۆڕانكاری هه‌یه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری نه‌بی پێشكه‌وتنیش نابی، ئێمه شانازی به فۆلكلۆری كوردی ده‌كه‌ین به‌ڵام ناشكرێت هه‌ر فۆلكلۆری بڵێین ئه‌بێت شتی تازه‌ش بڵێین به‌ڵام ئه‌بێت جوانكاری بكرێت له مۆسیقای كوردی ئێستا كاری زۆر جوان ده‌كرێت و جێگای خۆشحاڵییه... كاتێك هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌شداری له بۆنه‌یه‌ك یان ڤیستیڤاڵێكی جیهانی ده‌كه‌ن ئیتر ئه‌بێته مانشێتی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان و له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه‌ده‌كری دانیا سه‌باره‌ت به‌و گۆرانیه وتی:له چه‌ند مانگێكی ڕابردوو گۆرانی (ئه‌شق) كه هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خۆڕماڵی و ئاوازی سه‌فین خه‌راجیانی یه كه له وڵاتی سڕبیا كاری مۆسیقای بۆ كرا له ڕێگه‌ی مامۆستای ده‌نگه‌كه‌م كه وانه‌ی ده‌نگی لێوه‌رده‌گرم ناردی بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له هۆڵه‌ندا دواتر ئاگادار كرامه‌وه كه له‌كۆی (3000) گۆرانی په‌سند كراوه دواتر تا (72) گۆرانی و پاشان تا (36) گۆرانی هه‌ڵبژێردرا دواتر به داخه‌وه به‌رده‌وام نه‌بووم به‌ڵام بۆمن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه تا ئه‌و ئاسته هاتم... كه‌س نیه له ئێمه كاتێك باسی ڕۆژی كیمیابارنی شاری هه‌ڵبجه ده‌كرێت خه‌م داینه‌گرێت و ئاهێك هه‌ڵنه‌كێشی دانیا سه‌باره‌ت بۆ كاركردنی بۆ هه‌ڵه‌بجه وتی:به ڕاستی ئێمه‌ی كورد هه‌رچی بكه‌ین بۆ هه‌ڵه‌بجه یاخود ئه‌نفال هه‌ر كه‌مه چونكه كاره‌ساته‌كان زۆر گه‌وره‌ن ئه‌بێت ئێمه هه‌موو ساڵێك یاده‌كان پیرۆز ڕاگرین و نه‌هێڵین له‌بیر بچنه‌وه، كاتێك من له‌كوردستانیش بووم هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی ئه‌چووین بۆ هه‌ڵه‌بجه یادی هه‌ڵبجه‌مان ده‌كرده‌وه و له زۆربه‌ی یاده‌كان بۆ ئه‌نفال و كیمیابارن به‌شداربووم له وڵاتی هۆڵه‌نداش له یادی هه‌ڵبجه و ئه‌نفال هه‌میشه هه‌میشه به‌شداربووم و ئه‌مسالیش گۆرانیه‌كی هابه‌شمان كرد بۆ هه‌ڵه‌بجه كه له هۆنراوه‌ی كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئاوازی كاك ده‌رون و مۆسیقای سه‌فین خه‌راجیانی یه وه گروپێك له كوردستان ئاماده‌كرا و له شاری له‌نده‌ن ده‌نگمان له‌سه‌ردانا... دانیا سه‌باره‌ت به كلیپ و سه‌باره‌ت به كلیپی گۆرانی (وه‌ك ده‌ریا به) كه دواین كاری ئه‌و بووه وتی:به‌راستی له‌م زه‌مانه‌دا كلیپ كردن زۆر گرنگه نه‌ك له‌ناو كورد به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو جیهان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا گۆرانی بۆته بینین نه‌ك بیستن به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌مانه بڕوَین، من دوا كلیپم (وه‌ك ده‌ریابه) ئه‌م كلیپه زۆر پێوه‌ی ماندوو بووم چونكه حه‌زم ده‌كرد ئه‌م كلیپه‌م جیاوازبێت له كاره‌كانی ترم ئه‌وه‌بوو یه‌ك ساڵی خایاند به هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ته‌واوبوو هه‌روه‌ك له كلیپه‌كه‌دا دیاره... له دواین وته‌كانی خۆیدا خاتوو دانیا باسی رۆڵی ئێستای هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌تی كرد له ناو هونه‌ری كوردی:ئێستا له بواری هونه‌ردا ئافره‌تی باشمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌بواری گۆرانی كاری جوان ده‌كه‌ن و زۆر به‌توانان زۆر دڵخۆشكه‌ره كه شان به شانی پیاوان كار ده‌كه‌ن و دیارن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا له‌وانه (تارا ڕه‌سوڵ، چۆپی فه‌تاح، دڵنیا، ئاڤان، كانی، باخان، ژاڵه، كیژان، نارین، ڕۆژین، فاتی، هانی، چنار، ئالان، ده‌شنی) و زۆری تر هه‌ن كه ئێستا ناویانم له‌بیرنیه ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م ده‌ستیان ده‌گوشم چاویان ماچ ده‌كه‌م هیوادارم كاری جوانتر بكه‌ن، داواكارم له‌و كچانه‌ی كه به‌هره‌یان تێدایه له‌بواری هونه‌ر یاخود له بواره‌كانی تر پێیان ئه‌ڵێم نه‌ترسن بێنه ناو مه‌یدان و خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
تێبینی/ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره (57) گۆڤاری (هه‌فتانه) بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
