خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا نووسه‌ری كتێبی ئۆقیانوسێك له‌تاوان له‌مه‌دیمانه تایبه‌ته‌دا ده‌ڵێت " ده‌بێت شۆرشێ بكرێ له‌پێناو نه‌مانی سته‌مكاران له‌وێنه‌ی مه‌ده‌نییه‌تدا وجیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌حكومه‌ت وجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵی ژن له‌پاشكۆی فكری چه‌قبه‌ستوی پیاوانه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌بێت كه‌سێك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات كه‌بڕوای ته‌واوی به‌یه‌كسانی هه‌بێت جا ئیتر فه‌رق ناكات ژن بێت یان پیاو گرنگه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كه‌سی به‌توانا بێت.
ئاڵا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی%30بوَ ژنان مسوَگه‌ركراوه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ڵام به‌شێك له‌ژنان پێیانوایه به‌شداری ژنان له‌نێو په‌رله‌مانی ئاینده‌دا به‌شدارییه‌كی شكڵی ده‌بێت و ناتوانێت قورسایی خوَی هه‌بێت پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بوَچی ڕێژه‌ی %25 له‌په‌رله‌مانی پێشووداو رێژه‌ی %30 له‌په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ناتوانن چه‌سپێنه‌ری مافه‌كانی ژنان بن؟.
خه‌ندان: پێموایه كێشه له‌چه‌ندێتیدا نییه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌ڵكو كێشه‌ی چۆنێتیمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ژن له ناو په‌رله‌مان و داموده‌زگا به‌رپرسه‌كاندا ته‌نانه‌ت من ده‌ڵێم له‌نێو رێكخراوه‌كانیشدا گه‌رچی ئه‌و رێژه‌یه بكر
ێته له50 % ش رۆلێكی ئه‌و تۆی نابێ چونكه كێن ئه‌وانه‌ی ده‌چن؟زۆرینه‌ی كورسیه‌كان ئاشكرایه تاپۆكراوه له‌سه‌ر لیستی زه‌ردو سه‌وز كه‌وابێ ئه‌وان زۆرترینن، جا ئایا له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا تۆ بڵێی گۆرانێكی ریشه‌یی به‌سه‌ر فكر‌و هوشیاری ئه‌م دووده‌سه‌ڵاتدا هاتبێ كه‌بریاریان وابێ نوێنه‌رانی ناو په‌رله‌مان ئازادكه‌ن و وه‌ك رۆبۆت ئیعازیان پێ نه‌ده‌ن؟ ئه‌وان ده‌مێكه بڕیاریانداوه ئه‌و په‌نجانه ده‌شكێنن دژبه‌خواستی ئه‌وان به‌رز بێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن بونی ژن له‌ناو په‌رله‌مان ڕتوشه زیاد كردنی رێژه‌كه‌شی هه‌مان شته، ته‌نها ریكلامه بۆ دنیای ده‌ره‌وه ژنان پێویستیان به به‌شه‌ری مه‌عریفییه نه‌ك كورسی داگیركردن، بۆ نمونه له‌یاسای فره‌ژنیدا خۆ گه‌ر نوێنه‌رانی حیزبه عه‌لمانییه‌كان به پێی په‌یره‌و پرۆگرامی حیزبه‌كه‌یان ده‌نگیان بدایه ئه‌وا مسۆگه‌ر له 50% ده‌نگیان به‌ره‌وسه‌ر بوو، به‌ڵام بینیمان به‌رنامه ته‌نها نوسراوی سه‌ر كاغه‌زه، به‌رای من په‌رله‌مان ژنی تیا نه‌بێ چاتره له‌وه‌ی ژنێكی كۆنه‌په‌رست وگرێدراو به‌ئه‌قڵی سه‌ره‌ك خێڵ وحزبی له‌ویا نوێنه‌ری من بێ‌و كار له‌سه‌ر داهاتووم بكات ده‌بێ كه‌سێك نوێنه‌ری ئێمه بێ كه‌بروای ته‌واوی به‌یه‌كسانی هه‌بێت جا ئیتر فه‌رق ناكات ژن بێت یان پیاوی گرنگ خاوه‌ن هه‌ڵوێست وكه‌سی به‌توانابێ ژن هه‌یه له‌په‌رله‌مان ته‌حه‌دای ئه‌كه‌م تائێستا یه‌ك دێری وتبێت، ئه‌وه له‌بروانامه‌و پسپۆری گه‌رێ. هه‌رچه‌نده وای ده‌بینم ئه‌مجاره خراپتر بێت ده‌بێ خۆزگه بۆ ئه‌وانه پێشوو بخوازین چونكه ئێستا كوردستان نوخبه‌ی زۆر جیاوازی تیا دروست بووه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و لاوان و سه‌ندیكاو ژنان و گروپ ولایه‌ن كه‌ئه‌مانه به‌رده‌وام دژ به‌گه‌نده‌ڵی و یاسا كۆنه‌په‌رسته‌كان راده‌وه‌ستن وهه‌ڵوێستیان هه‌یه‌و خه‌ڵكانی بێ ده‌نگ نین جابۆیه حزبه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه ئه‌م جاره نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان زۆر گوێرایه‌ڵترو خواجاو خوڵه‌مایان بن بێ ئیعازی سه‌ره‌كرده‌وسه‌ره‌ك خێڵ هیچ بریارێك نه‌ده‌ن.
ئاڵا: گه‌رچی ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌ئارادانییه به‌ڵام باس له‌زوَری رێژه‌ی مێینه ده‌كرێت له‌چاونێرینه‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێویست نه‌بوو ژنان لیستی تایبه‌ت به‌خۆیان یان كاندیدیان هه‌بێت بوَسه‌رۆكایه‌تی بۆكێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ پیاواندا؟.
خه‌ندان: ئه‌مه وه‌ك پرسیار زۆر جوانه به‌ڵام مه‌خابن وه‌ڵامه‌كه‌ی هێنده ناشرینه كه ئینسان شه‌رم دایده‌گرێت باسی لێبكات، بوونی ژنی سه‌ركرده ته‌نها له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه كێبڕكێ بێ به‌رابه‌ر پیاوان چونكه ناكرێ ژن و پیاو بچنه دوو سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌ك، ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه‌بێ چۆن یه‌كبگرن و ببنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتربێ جیاوازی ده‌بوو هه‌مان بێت به‌ڵام دیاره هۆكاره‌كان زاڵنو پانتاییه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ گۆرانكاریی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگا به‌ژن و پیاویه‌وه ده‌زانێت گه‌ر كه‌سێك خۆشی كاندید بكات جگه له ماندوو بوون هیچی تری پێ نابڕێت، خۆ كاندیدكردن له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا واتا ئاسنی سارد ده‌كوتی ده‌بێ له‌وڵاتێكدا ژن خۆی كاندید بكات كه‌وڵاتێكی ته‌واو دیموكراسی بێت‌و هه‌موو بنه‌ماكانی چه‌مكی دیموكراسی تێدا به‌ر قه‌رار بێت، بڕوای به‌سه‌ركه‌وتنی به‌رابه‌رو شكستی خۆی بهێنێت، هه‌ڵبژاردن و خۆ كاندیدكردن مانای دیموكراسی نییه له‌وڵاتدا خۆ له‌سه‌رده‌می رژێمیشدا هه‌بوو به‌ڵام ده‌ره‌نجامی سندوقه‌كان له‌به‌رمان بوو به‌ر له‌كردنه‌وه‌یان به‌ڵێ بوو بۆ...، ئێستاش هیچ جیاواز نییه‌و به‌ر له‌و خۆماندووكردنه ده‌ره‌نجام روونه، به‌ڵێیه بۆ... ؟، هه‌روه‌ك هه‌لبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئێران دووه‌م یه‌كێ له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ خۆ كاندیدكردن پڕوپاگه‌نده‌یه، دوو حزبه‌كه‌ی ماره بڕوا له‌یه‌ك حكومه‌ت هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه بڕیاریان داوه پاره‌ی خۆیان به‌كه‌س نه‌ده‌ن چونكه داهاتی ئه‌و ولاته به‌نه‌وت و كشتوكاڵ و بازرگانی و سه‌مانییه‌وه هی ئه‌وانه‌و له‌باو باپیرانیانه‌وه بۆیان جێماوه، جا هه‌مووشمان ده‌زانین چ ژنێك له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌ن سه‌رمایه‌و داهاتێكی سه‌ربه‌خۆیه؟ سێ یه‌م وه‌ك نه‌ریت و وه‌ك كولتوور ئێمه فێر نه‌كراوین رێز له‌ده‌نگی جیاواز بگرین به‌ڵكه هه‌ر كه ده‌نگێكی نوێ دێته كایه‌وه ئیتر به‌هه‌موو جۆرێك ده‌كه‌وێته به‌ر لێشاوی جنێو تانه‌و ته‌شه‌رو سوكایه‌تی وئیهانه‌كردن به‌ده‌یان فایلی بۆ دروستده‌كرێ وگه‌ر پیاو بوو ئه‌وا راسته‌وخۆ ناوی ده‌كرێته لیستی گه‌نده‌ڵ وفایلی به‌عس و دزو پیاوكوژ، خۆگه‌ر ژن بێت هه‌ر به‌وانه‌وه ناوه‌ستن ئه‌وا سه‌دان تانه‌وته‌شه‌ری ئه‌خلاقیشی دواده‌خه‌ن چواره‌م په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه ژنی له‌هیچ پێگه‌یه‌كدا نه‌كردۆته سه‌رۆك، چ له‌ناو خێزان چ ده‌ره‌وه‌ی خێزان بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كان كه ژن وه‌ك سه‌ركرده رۆڵی پێدراوه. ژن له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رانایه‌ت به‌وه‌ی رای خۆی هه‌بێت یان سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت.
ئاڵا: له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وسه‌روَكایه‌تی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا سه‌نته‌رو رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌وری باڵا‌و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له‌مه‌ڕ به‌رنامه وپرۆگرامه‌كانی لیسته جیاوازه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر بۆ ژنان باوا پرسیاره‌كه بكه‌ین بوَچی ڕیكخراوه‌كانی ژنان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نییه له‌سه‌ر لیست وقه‌واره‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا؟.
خه‌ندان: نه‌ك ته‌نها رێكخراوی ژنان به‌ڵكو به‌گشتی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان وته‌نانه‌ت میدیا‌و چین وتوێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاش نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر لیست وقه‌واره‌كان به‌بڕوای من رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ زۆر كه‌من له‌كوردستان جاچ رێكخراوی ژنان بێت یان هه‌ر نوخبه‌یه‌كی تر، زیاتر رێكخراوی كۆپی حیزبین له‌ژێرناوی سه‌ربه‌خۆدا به‌ڵام ته‌واو پابه‌ندو وابه‌سته‌ن به‌فه‌رمانی ئه‌و حزبه‌ی به‌خێویان ده‌كات زۆرینه‌ی ژنی رێكخراوه‌كان هێشتا له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا ده‌خولێنه‌وه كه پیاوان لای سه‌رووی ژووره‌كان داده‌نیشن وژنیش له‌چێشتخانه‌و منداڵیش لای ریزی پێڵاوه‌كان كه‌وابێ ژن ده‌خاڵه‌تی نییه له‌چاكسازیدا نه‌له‌ناو رێكخراو نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراودا ده‌یانه‌وێ وچاوه‌ڕێن پیاوانی سه‌ره‌ك خێڵ هه‌مووشتیان بۆ بكات پیاویش وه‌ك كۆماندۆ ده‌بێته بكوژ‌و ببڕ.
ئاڵا: كێشه‌یژنان یه‌كێكه له‌كێشه گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی به‌بڕوای تۆ په‌رله‌مانه‌ی ئاینده كه‌ڕێژه‌ی30%ژنانه ده‌توانێت به‌شێك له‌كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ره‌بكات؟.
خه‌ندان: نه‌خێر، په‌رله‌مان نوێنه‌رانی حزبن نه‌ك خه‌ڵك، جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو حزب هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ خۆیان بڕیوه‌ته‌وه‌و كورسیه‌كانییان دابه‌شكردوه، كه‌له‌هیج جێگه‌یه‌كی دنیا كه‌شوناسی دیموكراسی به‌خۆی به‌خشیبێ ئه‌مه بكات، كێشه‌ی ژن كاتێ چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه‌تاكی كۆمه‌ڵگا ئازاد بێت له‌هه‌موو رویه‌ك ده‌بێ شۆڕشێ بكرێ له‌پێناو نه‌مانی سته‌مكاران له‌وێنه‌ی مه‌ده‌نییه‌تدا جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌حوكمه‌ت جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵی ژن له‌پاشكۆی فكری چه‌قبه‌ستووی پیاوانه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
