"وه‌كو خۆشه‌ویستی خۆم پارستووه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه بوونه رێگر كه جورئه‌ت به خۆم نه‌ده‌م خۆشه‌ویستی بكه‌م، گه‌رنا من خۆشه‌ویستی به‌شتێكی زۆر ئاسایی ده‌زانم "
" من زۆر جوان نیم، به‌ڵكو نۆرماڵم، هه‌موو كچێك حه‌زده‌كات زۆرجوان بێت،
گه‌رجوانی روخسار و ناوه‌ڕۆك به‌یه‌كه‌وه بێت، نیعمه‌تێكه خوا به مرۆڤه‌كانی ده‌دات، به‌ڵام گه‌رجوانییه‌كه هه‌ر روخسار بێت، نه‌بوونی باشتره"
یه‌كێك له ئافره‌ته دیار و لاوه باڵاده‌سته‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان (دكتۆره چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا) یه، چنار سه‌عد له 19/4/1974 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، ئێستاش وه‌زیری وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفاله‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌م دیمانه‌یه‌دا زۆر به‌كراوه‌یی و راشكاوانه وه‌ڵامی پرسه‌كانی (مه‌گه‌زین) ی كوردستان راپۆرتی دایه‌وه.
كوردستان راپۆرت: ژیانی منداڵیت چۆن بوو؟
د. چنار سه‌عد ژیانێكی پڕ له ترس و ناخۆشی و دڵه‌ڕاوكێ بوو، كه من له‌دایكبووم باوكی خۆم نه‌دیت، چونكه له چیا پێشمه‌رگه بوو، ژیانی من به‌رده‌وام له ئاواره‌یی و گواستنه‌وه‌دا بوو، هاوینان ده‌چووینه شاخ بۆ لای باوكم، زستانانیش بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ شار بۆ ماڵی باپیرانم.
كوردستان راپۆرت: له خوێندن به‌كوێ گه‌یشتی؟
د. چنار سه‌عد: تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌كوردستان خوێندوومه و له قوتابییه زیره‌كه‌كان بووم، دواتر چووینه وڵاتی ئێران، كێشه‌ی فێربوونی زمانی فارسیم بۆ دروستبوو، ئه‌مه وایكرد له قوتابییه هاوته‌مه‌نه‌كانم دواكه‌وم، پاشان كه فێری زمانی فارسی بووم، ده‌رچووم و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بوو، له ساڵی (1991) كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوردستان، زمانی عه‌ره‌بی و كوردیم لێبووه كێشه، كاتی ده‌ویست تابتوانم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌می تازه بكه‌م، به‌تایبه‌تی زمانی عه‌ره‌بی كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردم، دواتریش له‌كولێژ له به‌شی كۆمه‌ڵناسی وه‌رگیرام، كۆی نمره‌كانم (74%) و چه‌ند پۆینتێك بوو، پاشان ماسته‌ره‌كه‌م له‌سه‌ر (كاریگه‌ری بارودۆخی سیاسی له‌سه‌ر ه و شیاری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌دوایی راپه‌ڕین) و دكتۆراكه‌شم له‌سه‌ر (رۆڵ وكاریگه‌ری سیسته‌می په‌روه‌رده له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی) به‌ده‌ستهێنا.
كوردستان راپۆرت: بڕوات به خۆشه‌ویستی هه‌یه؟
د. چنار سه‌عد: زۆر باوه‌ڕم پێی هه‌یه و به شتێكی زۆر پیرۆزی ده‌زانم.
كوردستان راپۆرت: له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێیت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم به‌رپرس بوو، له زانكۆ كوڕان تاراده‌یه‌ك تێكه‌ڵم نه‌ده‌بوون، بۆچی؟
د. چنار سه‌عد: له زانكۆدا هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێكم كردووه به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك، هیچ كاتێكیش خۆم دووره‌په‌رێز نه‌كردووه، به‌ڵام وه‌كو خۆشه‌ویستی خۆم پارستووه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی خانه‌واده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه بوونه رێگر كه جورئه‌ت به خۆم نه‌ده‌م خۆشه‌ویستی بكه‌م، گه‌رنا من خۆشه‌ویستی به‌شتێكی زۆر ئاسایی ده‌زانم، به‌رده‌وام هانی كوڕان و كچان ده‌ده‌م به خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌نێن.
كوردستان راپۆرت: ئه‌و دووره په‌رێزییه‌ی تۆ له كوڕان و له بواری خۆشه‌ویستیدا، تا چ ئاستێك زیانی پێگه‌یاندیت؟
د. چنار سه‌عد: زیانی پێنه‌گه‌یاندووم، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر سه‌ربه‌ستم و ره‌نگه سوودیشی پێگه‌یاندبم، چونكه گه‌ر وه‌كو هه‌ر كچێكیتر سه‌رقاڵی ژیانی خانه‌وه‌دایی بوومایه، ئه‌ونده ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌ده‌بوو، ئازادانه له بواری سیاسه‌ت و خوێندندا بچمه پێشه‌وه.
كوردستان راپۆرت: مه‌رجی تۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری چییه؟
د. چنار سه‌عد: كه‌سێكی ئاقڵ و رۆشنبیر و تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووبێت، نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند و... هتد.
كوردستان راپۆرت: مه‌رجه وه‌كو خۆت كه‌سێكی سیاسی بێت؟
د. چنار سه‌عد: تاكو ئه‌مڕۆ هه‌موو ژیانم له ناو سیاسه‌تدا بووه، ره‌نگه هه‌ر له‌ناو سیاسه‌تیشدا بمرم، بۆیه گه‌ر كه‌سێك بێته داوام له جیهانی بازرگانیدا هاتبێت و هیچ له سیاسه‌ت نه‌زانی، وه‌ڵڵاهی قه‌د له‌گه‌ڵی ناگونجێم، بۆیه مه‌رجه هاوسه‌ره‌كه‌م زۆركورد بێت و میلله‌ته‌كه‌ی خۆی خۆشبوێ و دڵسۆزبێت و باگراوندێكی سیاسی هه‌بێت، به‌وه‌ی كوڕه پێشمه‌رگه‌بێت یاخود خۆی پێشمه‌رگه‌بێت.
كوردستان راپۆرت: تائێستا كه‌سێكت دیاری نه‌كردووه، تا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌نێیت؟
د. چنار سه‌عد: نه‌خێر، كه‌سێكی دیاری كراونییه.
كوردستان راپۆرت: كه‌سیش داوای لێنه‌كردوویت؟
د. چنار سه‌عد: چۆن؟ زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی داوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام، باری كاركردنی من وایكردووه، ئه‌و بابه‌تانه پشتگوێ بخه‌م، جاری خۆم له‌بیركردووه. تابتوانم زۆربه‌ی خزمه‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌م، من زۆر له خۆم ونم، ده‌ترسێم كاتی گه‌ڕامه‌وه لای خۆم دره‌نگ بێت.
كوردستان راپۆرت: به‌نیاز نیت له خۆشه‌ویستیدا خۆت بدۆزیته‌وه؟
د. چنار سه‌عد: پێموایه، گه‌ر بڕیاربێت من خۆشه‌ویستی بكه‌م و خانه‌واده دروست بكه‌م، قه‌ده‌ر خۆی ده‌یهێنێته سه‌ر رێگه‌م و شته‌كه دێته كایه‌وه و دروستده‌بێت.
كوردستان راپۆرت: ئیشی ماڵه‌وه ده‌كه‌یت؟
د. چنار سه‌عد: به‌ڵی، هه‌موو ئیشێكی ماڵه‌وه ده‌كه‌م، كه‌چی دایكم هه‌ر ناڕازییه (به‌پێكه‌نینه‌وه)، گله‌یی ئه‌وه ده‌كات، كه من كه‌م له ماڵه‌وه‌م، زۆربه‌ی كاته‌كان له ئیشم، جاری واهه‌یه شه‌و ده‌چمه‌وه ماڵه‌وه، كه ده‌گه‌مه‌وه ماڵ، له‌به‌ر ماندووێتیم زوو خه‌وم لێده‌كه‌وێت، زۆر هه‌وڵیشده‌ده‌م یارمه‌تی دایكم بده‌م، چونكه ناڕه‌حه‌ت ده‌بم گه‌ربزانم ئه‌وه ئه‌ركی منه و دایكم ده‌یكات، ناتوانم ئه‌وه قبووڵ بكه‌م، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كه دایكێكی زۆر چالاك و میهره‌بانم هه‌یه، هه‌رچه‌نده له رۆژانی پشوودا هه‌موو كاره‌كانی ماڵه‌وه خۆم ده‌یانكه‌م.
كوردستان راپۆرت: نازانی چ جۆره خواردنێك دروستبكه‌یت؟
د. چنار سه‌عد: كفته و سه‌روپێ.
كوردستان راپۆرت: حه‌زت له چ خواردنێكه؟
د. چنار سه‌عد: خواردن خۆشه، به‌گشتی حه‌زم له خواردنی چه‌وری نییه و گۆشت زۆر ناخۆم، به‌ڵكو حه‌زم له خواردنی سه‌وزه‌واته، له‌گه‌ڵ خواردنی دۆڵمه و كفته و برنج و ماسی.
كوردستان راپۆرت: ئه‌و كاتانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌یت چۆن كاته‌كانت دابه‌ش ده‌كه‌یت؟
د. چنار سه‌عد: جا له ماڵه‌وه‌م؟ به داخه‌وه زۆركه‌م له ماڵه‌وه‌م و زۆریش حه‌ز به ماڵه‌وه ده‌كه‌م، جاری واهه‌یه زۆر بیری ماڵه‌وه ده‌كه‌م، كه له ماڵیشم ئیش و كاره‌كانی ماڵه‌وه ده‌كه‌م و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌ده‌م كاتێك بدۆزمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه، چونكه خۆم له خوێندنه‌وه ده‌بینمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من كه‌سێكی ئه‌كادیمیم، حه‌زناكه‌م له‌وه دابڕێم، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر جێگه‌ی نووستنه‌كه‌شم هه‌میشه كتێبی لێیه، هه‌وڵیشده‌ده‌م خۆم فێری زمانی ئینگلیزی بكه‌م، ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنم و گه‌ر كاتیشم هه‌بێت، سه‌یری فیلمی بیانی و به‌رنامه‌ی سیاسی باش و جددی ده‌كه‌م، سه‌یری تۆپی پێَش ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له كۆتاییه‌كانی كاسی جیهانیدا، تیپه‌كه‌شم به‌ڕازیله.
كوردستان راپۆرت: بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه درێژه به خوێندن بده‌یت؟
د. چنار سه‌عد: به‌ڵی، ئه‌وه خه‌ونێكی گه‌وره‌ی منه، هه‌وڵیشی بۆ ده‌ده‌م، كه له ئاینده ببم به پڕۆفیسیۆر.
كوردستان راپۆرت: حه‌زت له زێڕ هه‌یه، چه‌ند مسقاڵت هه‌یه؟
د. چنار سه‌عد: زۆركه‌م حه‌زم لێیه‌تی، نازانم چه‌ند مسقاڵم هه‌یه، چونكه نه‌م ژماردووه، به‌س ده‌زانم زۆرم نییه، كه زێڕیش ده‌كڕم به‌زه‌ختی ماڵه‌وه ده‌یكڕم، چونكه ئه‌وان به به‌شێك له دابینكردنی ژیانی داده‌نێن، هه‌رچه‌نده من بڕوام به‌وه نییه كه پیربووم زێڕه‌كانم گه‌نجم بكاته‌وه، كه‌میش به‌كاری ده‌هێنم.
كوردستان راپۆرت: حه‌ز له چ جۆره مكیاژێك ده‌كه‌یت؟
د. چنار سه‌عد: حه‌زده‌كه‌م مرۆڤ سروشتی خۆی بپارێزێت، من حه‌ز له مكیاژی كاڵ ده‌كه‌م، به‌كارهێنانی مكیاژ هونه‌ره، ئێستا ده‌بینین هه‌ندێك له پیاوانیش مكیاژ به‌كار ده‌هێنن، پێموایه مكیاژ ئامرازێكه بۆ رێكخستنی ده‌م و چاو.
كوردستان راپۆرت: وه‌كو وه‌زیرێك تاچه‌نده ئاره‌زوو ده‌كه‌یت بۆ ئارایشتگه بچیت؟
د. چنارسه‌عد: گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێت و پێویست بێت بۆ ئارایشتگه ده‌چم، حه‌زده‌كه‌م متمانه به‌خۆم بكه‌م و خۆم شته‌كان بۆ خۆم بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه كه‌م پێویستم به ئارایشتگه ده‌بێت.
كوردستان راپۆرت: بۆ جلوبه‌رگ چۆنی؟
د. چنار سه‌عد: ئه‌وه‌ش هونه‌ره، تۆ چۆن بتوانی چ جلوبه‌رگ به‌كاربهێنی بۆ شوێنه‌كان، بۆیه من به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی كه بۆ ده‌وام له‌به‌ری ده‌كه‌م، كه‌متر زه‌ق بێت، به‌ڵكو ره‌نگه‌كان سارد بن، وه‌كو ره‌ش و ره‌ساسی و نیللی و سپی.
كوردستان راپۆرت: هیچ جارێك ره‌نگی قژت گۆڕیوه؟
د. چنار سه‌عد: یه‌كجار كردوومه به سوور، ئه‌ویش له‌به‌ر روخساری خۆم، چونكه من چاوم قاوه‌ییه، ره‌نگی سوور جوانتربوو، له ره‌نگه‌كانیتر وه‌كو زه‌رد و... هتد، بۆیه ئه‌و جاره بۆ قژم به‌كارمهێنا.
كوردستان راپۆرت: تاچه‌ند جوانی بۆ كچان گرنگه، جوانییه‌كه‌ت هیچ جارێك كێشه‌ی بۆ دروستكردوویت؟
د. چنار سه‌عد: من زۆر جوان نیم، به‌ڵكو نۆرماڵم، هه‌موو كچێك حه‌زده‌كات زۆرجوان بێت، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه جوانی به‌س نییه بۆ هه‌موو شته‌كان، زۆركه‌س هه‌بووه جوان بووه، كه‌چی ژیان له‌گه‌ڵیدا زۆرسه‌خته و براده‌رایه‌تیی ناخۆشه، به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه گه‌رجوانی روخسار و ناوه‌ڕۆك به‌یه‌كه‌وه بێت، نیعمه‌تێكه خوا به مرۆڤه‌كانی ده‌دات، به‌ڵام گه‌رجوانییه‌كه هه‌ر روخسار بێت، نه‌بوونی باشتره.
كوردستان راپۆرت: مووچه‌كه‌ت چه‌نده؟
د. چنار سه‌عد: (7) ملیۆنه.
كوردستان راپۆرت: باس له ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسه‌كان ده‌كرێت، ده‌كرێت بزانین سه‌روه‌ت و سامانی تۆ وه‌كو وه‌زیرێك چه‌نده؟
د. چنارسه‌عد: من سه‌رمایه‌دار نیم، كه‌سێكی ئه‌كادیمیم، ته‌نیا مووچه‌یه‌كم هه‌یه و هیچتر، كه‌سیش به‌مووچه ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت، بۆیه من پێموایه كه‌س ناتوانی به مووچه‌كه‌ی خۆی ڤێلا و ئۆتۆمبێلی گه‌وره بكڕێت و ببێته خاوه‌نی كۆمپانیا، كه من هیچێك له‌وانه‌م نییه، من پارچه زه‌وییه‌كم هه‌یه كه مامۆستای زانكۆ بووم وه‌رمگرت، وه‌كو مامۆستاكانیتری زانكۆ (300) مه‌تره و له گه‌ڕه‌كی زانكۆیه. پارساڵیش پارچه زه‌وییه‌كم كڕی به (12000$) كه رووبه‌ره‌كه‌ی (250) مه‌تره له گه‌ڕه‌كی حه‌سارۆكان، ئۆتۆمبێلێكی (پرادۆ) شم هه‌یه.
كوردستان راپۆرت: ده‌ڵێن زوو توورَه ده‌بیت، بۆچی؟
د. چنار سه‌عد: زووش پێده‌كه‌نم، من تووڕه‌نابم، به‌س له كاركردندا من كه‌سێكی زۆر جددیم، بۆیه كه شته‌كان ناكرێت، تووڕه ده‌بم، به‌س ناگاته ئیهانه‌كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
كوردستان راپۆرت: زۆرێك له وه‌زیره‌كان سكرتێره‌كانیان كچن، كه‌چی سكرتێره‌كه‌ی تۆ كوڕه بۆ؟
د. چنار سه‌عد: هی من تێكه‌ڵه، له نوسینگه‌كه‌ی من (4) كچ و (3) كوڕ هه‌ن، به‌گوێره‌ی كاره‌كان دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر كوڕ و كچه‌كان.
كوردستان راپۆرت: له ماڵه‌وه چه‌ند خوشك و بران، تۆ ریزبه‌ندی چه‌نده‌می؟
د. چنارسه‌عد عه‌بدوڵڵا: (2) كچ و (2) كوڕین، منیش منداڵی دووه‌مینم.
كوردستان راپۆرت: چه‌ند زمان ده‌زانی؟
د. چنارسه‌عد عه‌بدوڵڵا: عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزییه‌كی مام ناوه‌ندی و كه‌مێكیش توركی ده‌زانم.
كوردستان راپۆرت: چه‌ند وڵاتت بینیوه؟
د. چنار سه‌عد: له ئێران ژیاوم و ئوردن و به‌ریتانیا و هوڵه‌ندا و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سویدم بینیوه.
كوردستان راپۆرت: جگه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆت، له هیچ جێگه‌یه‌كیتری وه‌زاره‌ته‌كه‌ت وێنه‌ی مامۆستا سه‌عد نابینری، هۆكارچییه؟
د. چنار سه‌عد: ئه‌و وه‌زاره‌ته هی هه‌موو شه‌هید و ئه‌نفاله‌كانه، نه‌ك به ته‌نها هی باوكی من، ئه‌وه شتێكی تاكه‌كه‌سییه و رێگه ناده‌م شته تاكه‌كه‌سییه‌كان بچنه چوارچێوه‌ی گشتییه‌وه.
كوردستان راپۆرت: ئه‌م وشانه به كورتی پێناسه بكه؟
هه‌ولێر: شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی من.
خۆشه‌ویستی: لوخزێكی سه‌یر، به‌ڵام شتێكی پیرۆز.
پیاو: شتێكی ئاڵۆز، من تائێستا به باشی تێینه‌گه‌یشتووم، بۆیه ناتوانم به باشی دركی پێبكه‌م.
جوانی: خۆی جوانییه، شتێكی له‌زه‌ت به‌خشه به هه‌موو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ.
سه‌عد عه‌بدوڵڵا: مامۆستا و باوك و خۆشه‌ویستترین كه‌س و هاوڕی و سمبولی چاولێكه‌ری و فێربوونی من بوو.
كابینه‌ی پێنجه‌م: ده‌ستپێكی ژیانێكی تازه و سه‌خت بوو، قوتابخانه‌یه‌كیش بوو بۆ من.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
