"كاتی خۆی كتێبی كوردایه‌تیم ده‌خوێنده‌وه، له‌وانه (كورد و كوردستانی) ئه‌مین زه‌كی به‌گ و (ژانی گه‌ل) ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ندین رۆمانیشم ده‌خوێنده‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كتێبی (ماركسیم) خوێندووه‌ته‌وه"
زۆرێك خواردن ده‌زانم دروست بكه‌م، وه‌كو برنج و شله و ساوه‌ر و زه‌ڵاته و هێلكه و رۆن، به‌ڵام دۆڵمه و كفته‌م دروست نه‌كردووه و نازانم
یه‌كێك له هه‌ره ناسراوترین كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كانی دوێنی و ئه‌مڕۆی كوردستان (دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ره‌فیق حه‌داد) ه، كه له (1/7/1956) له قه‌ڵای هه‌ولێر له دایكبووه، ئێستاش مامۆستای كۆلێژی زانستی شه‌ریعه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی هه‌ولێره، هه‌روه‌ها پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی (جه‌لیل خه‌یات) ه له پایته‌خت و كاندیدی لیستی كوردستانییه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، زۆر به ئاگاییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی (مه‌گه‌زین) ی كوردستان راپۆرتی دایه‌وه.
كوردستان راپۆرت: سه‌رده‌می منداڵی خۆت له یاد ماوه؟
د. به‌شیرحه‌داد: به‌ڵی، ژیانی ئه‌و كاته ئاسان بوو، ئه‌وه‌ی له بیرمه له ماڵه گه‌وره‌ی باپیرم، ماڵی باوكم و چوار مامی ترم له یه‌ك خانوودا ده‌ژیاین، هه‌ر ماڵێك و له ژوورێكدا بووین، حه‌وشه‌كه‌ش بۆ هه‌موومان بوو، ئێمه كۆمه‌ڵێك منداڵبووین، ئه‌و جۆره ژیانه بۆ ئێمه زۆرخۆش بوو، چونكه پێكه‌وه كه یاریمان ده‌كرد زۆربووین، به‌داخه‌وه ئێستا سیسته‌می ماڵی گه‌وره و كۆمه‌ڵ له‌كوردستاندا نه‌ماوه.
كوردستان راپۆرت: هیچ رووداوێكی سه‌رنجڕاكێشی منداڵیت له یاد ماوه، كه قه‌ت له‌یادت نه‌چێته‌وه؟
د. به‌شیرحه‌داد: ئه‌و كاته‌ی من منداڵبووم شه‌ڕی قه‌ڵات و ته‌یراوه هه‌بوو، گه‌نج و منداڵی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌كه، به تایبه‌تیش هی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه، ساڵانه یه‌ك دوو جار شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ گه‌نج و منداڵی قه‌ڵات ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ڵات به‌رزتربوو له‌چاو ته‌یراوه و ده‌یڕوانییه سه‌ر ته‌یراوه، هه‌رده‌م ئێمه له شه‌ڕه‌كاندا براوه ده‌بووین وكه‌متر زیانمان پێده‌گه‌یشت، به‌پێچه‌وانه‌وه هی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه زیاتر سه‌ریان ده‌شكا، كه به (به‌رده‌قانی و دالاستیك) شه‌ڕمان ده‌كرد.
منداڵبووم رۆژێكیان له‌گه‌ڵ خاڵم‌دا كه ئه‌و گه‌نج بوو، گریام و گوتم: منیش دێم بۆ ئه‌و شه‌ڕه، كه‌چووم بۆ شه‌ڕ، منیش به‌ردم له گه‌نج و منداڵه‌كانی ته‌یراوه ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵبووم، كه به‌رده‌كه‌م ده‌هاویشت، به‌ر براده‌رانی خۆمان ده‌كه‌وته‌وه، چونكه كورتی ده‌كرد، له‌و كاته‌دا له ناكاو به‌ردێكم بۆ هاتوو سه‌رم شكا و ده‌ستم كرد به‌گریان و خاڵم به‌سه‌رشكاوی گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
كوردستان راپۆرت: ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌تكردن له منداڵی‌دا، چی بوون؟
د. به‌شیرحه‌داد: له‌كۆڵاناندا كرێمستی و دۆندرمه‌م له‌ناو (ته‌به‌دۆردا) فرۆشتووه و دواتر بوومه شاگرد له دوكانێكی (سه‌رتاشین) له ته‌یراوه، تا وایلێهات بوومه وه‌ستای سه‌رتاشین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له قوتابخانه ده‌مخوێند، له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی (كوردستان) سێی ناوه‌ندیم ته‌واوكرد و له ساڵی (1973) له (خانه‌ی مامۆستایانی) دهۆك كه تازه كرابووه‌وه، وه‌رگیرام.
كوردستان راپۆرت: بارودۆخی ئه‌و كاته ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێدای له گه‌نجێتیداخۆشه‌ویستی بكه‌یت؟
د. به‌شیرحه‌داد: هه‌موو كه‌سێك دڵی هه‌یه، خۆ مرۆڤه‌كان به‌ردنین، هه‌رچه‌نده سوپاس بۆخوا تووشی حاڵه‌تی وا نه‌بووم، كه‌خۆشه‌ویستییه‌كی وابكه‌م خۆمی تێدا بزربكه‌م و تووشی هه‌ڵه‌بم، ره‌نگه كچێكم بینیبێت له دڵه‌وه وه‌كو گه‌نجێك ئاره‌زووی ئه‌وه‌م كردبێت ببێته هاوسه‌رم، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی ئێستا له‌ئارادایه، نه‌خێر شتی وا له ژیانی مندا نه‌بووه، چونكه من زیاترحه‌زم له‌خوێندن بوو، له قوتابخانه‌ش قوتابییه‌كی زیره‌كبووم.
كوردستان راپۆرت: چ جۆره كتێبێكت ده‌خوێنده‌وه؟
د. به‌شیر حه‌داد: زیاتر كتێبی كوردایه‌تیم ده‌خوێنده‌وه، له‌وانه (كورد و كوردستانی) ئه‌مین زه‌كی به‌گ و (ژانی گه‌ل) ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ندین رۆمانیشم ده‌خوێنده‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كتێبی (ماركسیم) خوێندووه‌ته‌وه، جاری وابوو كه ئه‌و كتێبانه‌مان ده‌خوێنده‌وه، به‌س بۆ ئه‌وه بوو بڵێن (ئه‌وه شت ده‌خوێنێته‌وه و بووه‌ته پیاو)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كتێبی ماركسیمان ده‌خوێنده‌وه كه تێی نه‌ده‌گه‌یشتین.
كوردستان راپۆرت: تۆ كه كتێبی ماركسیت ده‌خوێنده‌وه، چۆن بوو له دنیای ماركسی دووركه‌وتییه‌وه و بووی به كه‌سێكی ئایینی؟
د. به‌شیرحه‌داد: له ساڵی (1977) كه چوومه سه‌ربازی، فیكره‌كه گۆڕاو زیاتر مه‌یلم به‌لای خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئایینی‌دا چوو، له به‌غدا و موسڵ خه‌ڵكیترم ناسی، وه‌كو عه‌ره‌ب و كوردانی سلێمانی، به رێكه‌وتیش وابوو، كه ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی نوێژكه‌ر و تارادده‌یه‌ك ئایینی بوون و حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئایینی ده‌كرد، ئیتر منیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌زم له‌م بواره كرد، له ساڵی (1982) له شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا برینداربووم، له‌وێدا هه‌ستمكرد تازه خوای گه‌وره ژیانی به من به‌خشییه‌وه، كه له (3) حاڵه‌تی مردنی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ (2-3) براده‌ر له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا له شاری به‌سڕه رزگارمان بوو، ئه‌وه زیاتر هانیدام كتێبی ئایینی بخوێنمه‌وه، دواتریش به‌كه‌لۆریۆسم له زمانی عه‌ره‌بی هێنا و له ساڵی (1996) (ئینجازه‌ی مه‌لایه‌تی) كه پێیده‌گوترێت (ئینجازه‌ی دوانزه عیلم) له‌لای مامۆستا (مه‌لا عه‌بدولقادر) وه‌رمگرت، له‌وێوه درێژه‌م به‌خوێندن دا و له (به‌یروت) ی پایته‌ختی لوبنان له (زانكۆی ئیمانی ئه‌وزاعی) له ساڵی (2002) دا ماسته‌رم له‌سه‌ر (هه‌ڵمه‌تی به گاوركردن له كوردستان له مێژووه‌وه تا ئێستا) وه‌رگرت، له ساڵی (2003) له هه‌مان زانكۆ ده‌ستمكرد به‌خوێندن بۆ دكتۆرا و له ساڵی (2007) ته‌واومكرد، كه تێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر (جیهانگیری له نێوان رۆژئاوا و جیهانی ئیسلامی) دا بوو.
كوردستان راپۆرت: مووچه‌ی مامۆستایه‌تی زانكۆت چه‌نده؟
د. به‌شیرحه‌داد: باشه به‌شی خۆم ده‌كات (رێژه‌كه‌ی پێنه‌وتین) .
كوردستان راپۆرت: له گه‌نجێتیدا چه‌ند كچ داوای خۆشه‌ویستی لێكردوویت؟
د. به‌شیرحه‌داد: له‌وانه‌یه داویانكردبێت، به‌س نازانم چه‌ندجار.
كوردستان راپۆرت: به پێچه‌وانه‌وه، تۆ هیچ جارێك داواتكردووه و ره‌فزت وه‌رگرتبێت؟
د. به‌شیرحه‌داد: نه‌خێر، داوام نه‌كردووه.
كوردستان راپۆرت: چۆن ژیانی هاوسه‌ریت پێكه‌وه‌نا؟
د. به‌شیرحه‌داد: به رێكه‌وتبوو، هاوسه‌ره‌كه‌م ئامۆزای خۆمه و شاره‌زای بووم، ئیتر ژیانی هاوسه‌ریمان پێكه‌وه‌نا و ئێستاش زۆركامه‌رانین و ژیانمان خۆشه.
كوردستان راپۆرت: بڕوات به فره‌ژنی هه‌یه؟
د. به‌شیرحه‌داد: به‌ڵی، به مه‌رجی خۆی كه خوای گه‌وره دایناوه.
كوردستان راپۆرت: چ خواردنێك ده‌زانی دروست بكه‌یت و چ خواردنێك نازانی دروست بكه‌یت؟
د. به‌شیرحه‌داد: زۆرشت ده‌زانم دروست بكه‌م، وه‌كو برنج و شله و ساوه‌ر و زه‌ڵاته و هێلكه و رۆن، به‌ڵام دۆڵمه و كفته‌م دروست نه‌كردووه و نازانم.
كوردستان راپۆرت: له كه‌یه‌وه ریشت نه‌تاشیوه؟
د. به‌شیرحه‌داد: له دوای ساڵی (1991) ه‌وه ریشم نه‌تاشیوه.
كوردستان راپۆرت: بۆ سه‌رتاشین كاتێكی دیاریكراوت هه‌یه؟
د. به‌شیرحه‌داد: ناهێڵم بگاته مانگێك سه‌رم ده‌تاشم.
كوردستان راپۆرت: له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت په‌یوه‌ندیت چۆنه؟
د. به‌شیرحه‌داد: زۆر باشم، كاته‌كانی خۆم تارادده‌یه‌ك رێكخستووه، كه له ماڵه‌وه بم هی ماڵه‌وه‌م و قسه‌ی خۆشیان بۆ ده‌كه‌م، گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌مدا ده‌كه‌م و دڵی منداڵه‌كانیشم زۆر راده‌گرم، به‌ڵام كه ده‌چم بۆ زانكۆ ده‌بم به موڵكی قوتابییه‌كانی زانكۆ، ئه‌وكه‌سه‌شی ئیشی به من بێت بۆ كاروباری ئایینی، پێیده‌ڵێم یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممان بێته مزگه‌وتی (جه‌لیل خه‌یات)، هه‌رچه‌نده بۆ من كه‌مێك زه‌حمه‌ته بتوانم، ئه‌و كارانه هه‌مووی له‌یه‌ككاتدا بكه‌م.
كوردستان راپۆرت: چه‌ند منداڵت هه‌یه؟
د. به‌شیرحه‌داد: (5) منداڵمان هه‌یه، (3) كوڕ و (2) كچ، به ناوه‌كانی (ئه‌میر و مونیر و ئه‌حمه‌د و بوشرا و بێریڤان) .
كوردستان راپۆرت: چۆن میراتی خۆت به‌سه‌ر منداڵه‌كانتدا دابه‌ش ده‌كه‌یت؟
د. به‌شیرحه‌داد: پێمخۆشه تا له ژیاندا ماوم، به‌شێكی زۆری میراته‌كه‌م دابه‌شی سه‌ر منداڵه‌كانم بكه‌م، كه‌مێكی بهێڵمه‌وه. تاخۆم مابم به یه‌كسانی میرات به‌سه‌ر منداڵه‌كانمدا دابه‌شده‌كه‌م، تائێستاش زۆر یارمه‌تی منداڵه‌كانم داوه، كه (2) كوڕم خێزاندارن و (2) كچه‌كه‌شم شوویانكردووه، ته‌نیا كوڕه بچوكه‌كه‌م ماوه، گه‌ر منداڵه‌كانم پێوستیان به هه‌رشتێك بێت، ده‌یانده‌مێ، پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كه‌م، تاخۆم مابم به یه‌كسانی شتیان ده‌ده‌می، به‌س كه مردم به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام میراته‌كه دابه‌شده‌كرێت.
كوردستان راپۆرت: باس له‌وه ده‌كرێت تۆ بووی به هۆكاری لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ری یه‌كێك له كوڕه‌كانت، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
د. به‌شیرحه‌داد: من نه‌بوومه هۆكار و نابمه هۆكاریش، به‌ڵام شتێكی زۆر ئاساییه كه (2) هاوسه‌ر پێكه‌وه نه‌گونجان، لێكجیابنه‌وه، به‌س هه‌ركه‌سێك مافی خۆی وه‌ربگرێت، من رۆڵێكی باشم هه‌بوو، كه به‌ره‌و باش بڕۆن و نه‌گاته حاڵه‌تی لێكجیابوونه‌وه.
كوردستان راپۆرت: جگه‌ره ده‌كێشی؟
د. به‌شیرحه‌داد: نه‌خێر، ئێستا نایكێشم، به‌س له گه‌نجێتیدا ده‌مكێشا.
كوردستان راپۆرت: كاتێكی دیاریكراوت بۆ وه‌رزشكردن هه‌یه؟
د. به‌شیرحه‌داد: زۆرحه‌زم له وه‌رزشه، به‌س به‌هۆی ته‌ممه‌ڵییه‌وه وه‌رزش ناكه‌م، هه‌رچه‌نده وه‌كو سه‌یركردنی وه‌رزش ئاره‌زووم لێیه‌تی.
كوردستان راپۆرت: حه‌ز به ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت؟
د. به‌شیرحه‌داد: نه‌وه‌ڵڵا، ئه‌وه‌نده‌م هه‌بێت پێداویستییه‌كانم دابین بكه‌م و منداڵه‌كانم برسی نه‌بێت و ده‌ست له‌به‌ر كه‌س پاننه‌كه‌مه‌وه به‌سمه، به‌ڵكو به‌زه‌ییم به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا دێته‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌ژارن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كاتی خۆیان بۆ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ته‌رخانكردووه، ئاگایان له خۆیان و منداڵه‌كانیان نه‌ماوه.
كوردستان راپۆرت: حه‌ز له سه‌یران ده‌كه‌یت؟
د. به‌شیرحه‌داد: زۆر زۆریش، هه‌ر بۆم رێكبكه‌وێت ده‌چمه سه‌یران.
كوردستان راپۆرت: گه‌ر نه‌بوویتایه به مامۆستا، حه‌زتده‌كرد ببی به چی؟
د. به‌شیرحه‌داد: حه‌زمده‌كرد ببم به دوكانداری سه‌وزه‌فرۆش یاخود به‌قاڵی.
كوردستان راپۆرت: له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا چۆنی؟
د. به‌شیرحه‌داد: ئێستا زۆر سه‌رقاڵم و كه‌متر ده‌خوێنمه‌وه، گه‌رچی زۆرم حه‌ز له خوێندنه‌وه‌یه، كه ئینته‌رنێتیش په‌یدابووه، به جارێ له خوێندنه‌وه‌دا ته‌ممه‌ڵی كردووین، خێزانه‌كه‌شم كه كتێبم له ده‌ست ده‌بینی، لای خۆش نییه، كتێب لای ئه‌و ژنی دووه‌می منه، هه‌مووجارێك كه كتێبم له ده‌ست ده‌بینی، ده‌ڵێت: دیسان كتێبه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگادارنه‌بێت و سه‌رقاڵ بێت به كارێكه‌وه، بۆ خۆم بخوێنمه‌وه ئیزنی لێوه‌رده‌گرم.
كوردستان راپۆرت: چ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟
د. به‌شیرحه‌داد: ئۆپن (open) و (برول) به‌كار ده‌هێنم.
كوردستان راپۆرت: گه‌رشتێكمان له یاد چووبێت و بته‌وێت بیڵێیت؟
د. به‌شیرحه‌داد: (به‌پێكه‌نینه‌وه) وه‌ڵڵا هیچ نه‌ما باسی نه‌كه‌ین، سوپاس بۆ ئێوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
