چاوگ/ وه‌كو ئاشكرایه به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رۆشنبیران و نووسه‌ران بوون به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیا به چاك وخراپ دژی ده‌سه‌ڵاته و به‌ره‌كی تریشیان به‌سه‌ر باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌دات، كه‌وایه له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵك پێویست
ه چی بكات؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ ئه‌ركی دروستی ڕۆشنبیر گه‌رانه به‌دوای ڕاستیدا و ئاشناكردنی خه‌ڵكه به‌و ڕاستیانه، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته كه ئه‌مڕۆ توێژێكی به‌رفراوانی ڕۆشنبیران و ڕوناكبیران و ڕۆژنامه‌نوسانیش خۆیان له‌نێوان دوو لایه‌نی سیاسی‌دا، ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی به‌رامبه‌ر له ده‌سه‌ڵات ساغكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌قه‌ت ئه‌مه ڕه‌ها نیه چونكه به‌شێكی زۆر هه‌ن تا ئه‌مڕۆش بێ لایه‌نی خۆیان پاراستوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن تێڕوانینه‌كانیان به مه‌نتق بخه‌نه‌ڕوو، هاوكات لێره‌دا ده‌بێت لایه‌نگر له خه‌ڵكی تر جیابكرێته‌وه، ئه‌وه لایه‌نگری نیه كه من بێم بڵێم ئه‌م بار‌و دۆخه ده‌بێت بگۆڕێت و گۆڕانم ده‌وێت، گۆڕان ڕه‌شه‌بایه و هه‌مووان ده‌گرێته‌وه و ته‌نیا ڕێگایه له داڕمان و وێرانی ڕزگارمان ده‌كات، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ گۆڕان بكات ده‌بێت خه‌ڵكی پشتگیری بكات، لێره‌دا ئه‌وه‌ی نادروسته ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ كه‌سێك نه‌مێنێت به دروستی و به مه‌نتق قسه له‌سه‌ر گۆڕان ونوێ بوونه‌وه بكات، ئه‌وه‌ی قسه بكات ده‌یخاته پاڵ لیستی گۆڕانه‌وه، و زۆر جاریش ده‌یخاته بازنه‌ی ناحه‌زی ده‌سه‌ڵات و دوژمنی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌وه.
له بڕگه‌ی كۆتایی پرسیاره‌كه ده‌ڵێن خه‌ڵك ده‌بێت چی بكات، خه‌ڵك ده‌بێت هه‌وڵ بدات ڕاست و ناڕاست لێك جیابكاته‌وه، بزانێ كێ كار بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گشتی ده‌كات و كێ كار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێ بازرگانی به ژیان و ئاینده‌ی خه‌ڵكه‌وه بكات.
چاوگ/ له زۆر شوێن باس له تێوه‌گلانی رۆشنبیران ده‌كرێت له لایه‌نداریدا و خه‌ڵكانێك پێیان وایه كه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كێشه‌یان نیه و نووسه‌ر و رۆشنبیر توند و تیژییه‌كان تۆخ ده‌كاته‌وه، تا چه‌ند راستی له‌و بۆچونه‌دا به‌دیده‌كرێت. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ ئه‌مه هه‌قیقه‌ته، له ململانێی هه‌ڵبژاردندا به‌تایبه‌تی له‌م وڵاته‌ی ئێمه و وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵك، به لێشاو پاره و خه‌ڵات ده‌به‌خشێنێته‌وه، ئه‌م هه‌قیقه‌ته بێ گومان پشكی شێری به‌ر ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌بینیت له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك ده‌بێته خاوه‌ن مۆنیكا، پرادۆ...، خانوو و زۆر شتی تر تا ده‌گاته لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر. له راستیدا ئه‌م خه‌ڵاتانه به‌بێ به‌رامبه‌ر نیه، له‌م كاته‌دا زۆرێك له‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵات و نانه‌كه‌یان حه‌ڵاڵ كه‌ن و ولائی خۆیان نوێ كه‌نه‌وه ده‌كه‌ونه هێرشكردن بۆ سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر، بگره هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده له به‌ها و ره‌وشتی رۆژنامه‌نوسی و رۆشنبیری لاده‌ده‌ن ده‌چنه پێستی كه‌سانی لاده‌ر و فاشیله‌وه، شتی وا ده‌ڵێن وشتی وا ده‌نووسن مرۆڤی پێی شه‌رمه‌زار ده‌بێت. ئه‌مانه به‌م ته‌شهیركردن و نوسینی توند و جنێو فرۆشتنه ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان زیاتر به‌لای شه‌ڕ و تێكداندا ده‌به‌ن. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن سیاسیه‌كان كێشه‌یان نیه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئه‌مه ڕاست نیه، چونكه‌گرفت و كێشه‌ی نێوان ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه و گرفتی نێوان سیاسیه‌كانه، ئێمه ڕۆژانه سیاسه‌تمه‌داری باڵاده‌بینین كه كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن قسه‌ی زۆر خراپیش ده‌كه‌ن، من پێم وایه سیاسه‌تمه‌داران بۆ خۆیان ئه‌و رۆڵه ده‌بینن یان ده‌یانه‌وێ وای ده‌رخه‌ن كه ئه‌مان هیچ كێشه و گرفتێكیان نیه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات هۆكاره‌كه‌ی به‌شێك له خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسانه، ئه‌مه به‌بارێكی تردا بۆ ئه‌وه‌یه سبه‌ی رۆژ بڵێن كاكه ئێمه بێتاوانین و خه‌ڵكی تر هۆكاری ئه‌و شه‌ر و زوڵم و زۆره بوونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود له كۆتای شه‌ری ناوخۆدا وتی ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت من و مام جه‌لال له هه‌موو كه‌س بێ تاوانتر ده‌رده‌چین.
چاوگ/ وه‌كو ده‌وترێت كه‌سانی رۆشنبیر گوڵبژێری راسته‌ی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت بلێین رۆشنبیرانی كوردستان به‌و جۆره‌ن؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ گوڵبژێركردنی ڕاستی ئه‌ركی دروستی ڕۆشنبیره، به‌ڵام لای ئێمه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد ڕۆشنبیرمان هه‌یه بوه‌ته پاشكۆی سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه، هاوكات ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی ڕوناكبیریشمان هه‌یه كه زۆر به مه‌نتق و زۆر ڕوناكبیرانه بیرده‌كاته‌وه و بوه‌ته پارێزه‌ری ماف و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك.
چاوگ/ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ زیاتر ده‌نگۆی خه‌ڵكی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رم كردووه و باس و خواسێكی زۆری هێناوه‌ته ئاراوه، پرسی گۆڕانه، تۆ وه‌كو نوسه‌رو رۆشنبیرێك پێت وایه گۆڕان له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرێت یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. ؟
قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆڕان و لیستی گۆڕان دوو چه‌مكی جیاوازه، من پێم وایه گۆڕان لیستی گۆڕانی هێنایه بازاڕی سیاسه‌تی كوردیه‌وه. هۆكاری گه‌رم بوونی ده‌نگ و باسی ململانێ و هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنێكی هه‌قیقی له كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ته‌نیا شكڵی بوون، یه‌كێتی و پارتی كه‌س نه‌ی ده‌توانی مونافه‌سه‌یان بكات، پێم وایه هه‌موو كه‌س، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆن هه‌موان ده‌توانن گۆڕان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام چه‌مكی گۆڕان بۆخۆی له‌گه‌ڵ كامیاندا ده‌توانێ بگونجێ یان گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتدا ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، لێره‌دا بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر تێگه‌یشتنی گۆڕان وه‌ك بیر و بپرسین ئامانج له گۆڕان چیه، ئایا گۆڕان به‌و تێگه‌یشتنه‌ی له دنیای نوێ‌دا بوه‌ته پرۆژه و كاری له سه‌ر ده‌كرێت، لای ئێمه‌ش له ویست و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكدا مه‌له ده‌كات، مه‌رگی حه‌تمی بۆ ده‌سه‌لات دێنێت یان له‌م قه‌یرانه‌ی ڕزگاری ده‌كات؟ یاخود به واتایه‌كی تر گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی كێ دایه و كێ ده‌سوتێنێ؟ من به تۆ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئامانجی گۆڕان چاكسازی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی بێت، چی ئاینده و چی چاره‌نوسێك بۆ ده‌سه‌ڵات دێنێت؟، بێ گومان گۆڕان له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتیشدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌م گۆڕانه به‌شێك له جه‌نراڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات تیایدا كۆتاییان دێت و ده‌سوتێن، ئایا تۆ كارێك ده‌كه‌یت كه خۆت تیایدا كۆتایت بێت و بسوتێی!. ئه‌مه نهێنی ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یه كه ده‌سه‌ڵات بۆچی نایه‌وێت گۆڕان هه‌قیقی ئه‌نجام بدات. بۆیه زامنترین و چاكترین ڕێگا بۆ گۆڕان و نوێبوونه‌وه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام بدرێت.
چاوگ/ - تا چه‌ند پێت وایه به‌ره‌ی گۆڕان ده‌توانێت سود له ناڕه‌زایی خه‌ڵك وه‌رگرێت و زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگانه به ده‌ست بێنێت. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ئێمه ده‌كرێن به چه‌ند گروپ و به‌شێكه‌وه. هه‌ندێك به‌هه‌قه‌ت له زه‌روریه‌ت و هه‌ناوی گۆڕان ده‌گه‌ن و هه‌موو توانا و هێزێكیان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی خستۆته‌كار به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك له گۆڕان ناگه‌ن، به‌ڵام بێزاری و توڕه‌ییان له ده‌سه‌ڵات وایان لێ ده‌كات دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن، یاخود هه‌ر به‌شداری ده‌نگدان ناكه‌ن، ئه‌م به‌شه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات به وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، تا قه‌ناعه‌تیان پێ بكات ده‌نگ به ده‌سه‌ڵات بده‌ن، له‌م پێناوه‌شدا پاره و كه‌ره‌سه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌رج ده‌كات له‌م به‌شه‌ش بترازێ گروپێك هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدایه، به نه‌مانی ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه ئاینده و چاره‌نوسیان له ده‌سه‌ڵات و جه‌نراڵه‌كانی باشتر نابێت، بۆیه ئاساییه ئه‌مانه‌ش وه‌ك ئه‌وان بیر بكه‌نه‌وه و هه‌موو هێز و توانایه‌كیان بخه‌نه كار بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له داڕمان بپارێزن، چونكه به‌هه‌قه‌ت ئه‌و گروپه له سه‌رجه‌م توێژ و خه‌ڵكانی تیادایه هه‌ر له ڕۆژنامه‌نوس و ڕوناكبیره‌وه تا ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، ئه‌مانه خۆیان به ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵواسیوه، بۆیه ڕوخانی ده‌سه‌ڵات به واتای كه‌وتنه ژێره‌وه‌ی ئه‌مانه دێت. هاوكات به‌شێكیش هه‌یه ده‌نگ به لیستی گۆران له قه‌ناعه‌تی ته‌واوی خۆیه‌وه ده‌دات.
چاوگ/ ئایا له كوردستاندا به ناوی دیموكراسیه‌وه یاری به دیموكراسی ناكرێت. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ پێم وایه تا ئه‌مڕۆ له كوردستاندا دیموكراسیه‌ت بوونی نیه یان نه‌چه‌سپاوه، تا یاری پێوه بكرێت، چۆن یاری به شتێكه‌وه ده‌كرێت كه بوونی نه‌بێت.
چاوگ/ هه‌ڵبژارنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی كوردستان به هۆی فره لیستیه‌وه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، فره لیستی ده‌توانێت جێگه به یه‌كێتی وپارتی لێژ بكات. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ فره لیستی یان لیستی گۆڕان به تڕكیدی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ئایا لیستی گۆڕان جێگه به پارتی و یه‌كێتی لێژ ده‌كات یان نا، بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه كورت بینیه، چونكه ئامانجی گۆڕان ئه‌و وزه‌ییه كه له ناخی كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ده‌مێكه ده‌جوڵێ و كار له‌سه‌ر چاكردنه‌وه و گۆڕانی ئه‌م حاڵ و باره خراپ و گه‌نده‌ڵه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ باڵی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا كێشاوه به واتا ئامانجی گۆڕان لێره‌دا به‌رده‌وام بوون و زیاتر ته‌شنه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی راستیه‌كانه تا بگاته هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه، ئه‌مه ئاراسته‌ی هه‌قیقی گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌یه، بۆیه هیچ هێزێكی دنیا توانای له ڕوو وه‌ستانی نیه، خوڵاسه‌ی مه‌قسه‌د لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن كۆتای دنیا نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كورت بین باسی لێوه ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا وێستگه‌یه‌كی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، تا بزانیت هێز و پێگه‌ت تا ئه‌و كاته گه‌یشتوه‌ته كوێ، هاوكات له‌سه‌ر ئه‌و ئاكامه‌ی گۆڕان ده‌توانێ پلان و ستراتیژی بۆ ئاینده دابڕێژێت.
چاوگ/ به ره‌چاوگرتنی بارودۆخی كوردستان له روی ناوخۆ و هه‌رێمیه‌وه ده‌كرێت بلێین تا ئێستا دوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌یان په‌یڕه‌و كردووه. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ نه‌خێر ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌یان هه‌بوایه، ئه‌مه چاره‌نوسیان نه‌ده‌بوو له‌ناو خه‌ڵكدا، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌یان حه‌كیم بوایه، ئه‌مه حاڵ و باری كه‌ركوك نه‌ده‌بوو، به‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌یت چیان بۆ قه‌زێیی كوردی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاریه‌كان كردووه. چه‌ندێك خه‌ڵك له‌م وڵاته‌دا له ئادای ده‌سه‌ڵاتی كوردی ڕازییه؟ چه‌ندین ساڵه تا ئه‌مڕۆش زیاتر له هه‌موو كاتێك ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی قسه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و ترسی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن و به‌م بیانوه‌وه ده‌یانه‌وێ درێژه به مانه‌وه‌یان بده‌ن، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی هه‌ر هه‌بوون و ئێستاش هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ترس و هه‌ڕه‌شانه نه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆتاییان دێت و نه به گۆرینی ده‌سه‌ڵاتیش زیاد ده‌كه‌ن.
چاوگ/ با بێینه سه‌ر باسی نه‌وت، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له لایه‌ك گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به نایاسایی ده‌داته قه‌ڵه‌م وله‌لایه‌كی تر ره‌زامه‌ندی له سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌رده‌بڕێت، ئایا ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه یان یاساییه. ؟
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین/ نه‌وت یه‌كێ له فاكته‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی گه‌مه‌ی سیاسیه، به‌م حاڵه‌شه‌وه ئێمه به خراپی به‌كارمان هێناوه، ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه چه‌ك بۆ سه‌پاندنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری و ئابوری و سیاسیه‌كانمان كردومانه‌ته چه‌كێك و داومانه به‌ده‌ست دوژمنه‌كانمانه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه كارتی گوشار كردومانه‌ته ئه‌و بیانوه به ده‌ست دوژمنانمانه‌و ڕۆژانه ته‌نازول زۆری گه‌وره‌ی به سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه له قه‌زێی گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا پێ ده‌كرێت. له ڕووی یاسایی بوونیه‌وه به‌پێی ده‌ستوری عێراق كه ئێمه وه‌ك كورد ده‌نگمان بۆ داوه نایاساییه، ئه‌گه‌ر تۆ چاودێری هه‌وڵه‌كانی عێراق بێت له‌مه‌ڕ نه‌وت، ده‌بینی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه چۆن باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یی ده‌سه‌ڵات كردوویه‌تی به خه‌ڵكی ده‌درێته‌وه. یه‌كێ له‌و نمونانه ئێمه گرێبه‌ستمان كردووه (20%) قازانجی ئه‌و گرێبه‌ستانه ڕه‌نگه به ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده بكرێت داومانه به‌و كۆمپانیایانه، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه له‌و گرێبه‌ستانه ڕازی نیه ئه‌و پارانه له بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت، به واتا ئه‌و پارانه‌ی كه به به‌شی كۆمپانیا بیانیه‌كان كورد له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان داوێتی پێیان ئێسته له به‌شی كورد له بودجه‌ی عێراق ده‌بڕدرێت. پێم ناڵێین چی سه‌روه‌ریه‌ك له هه‌نارده‌كرنی نه‌وتدا هه‌یه، ئێمه نه‌وتی خۆمان ده‌رده‌كه‌ین ده‌یكه‌ینه بۆریه‌كانی عێراقه‌وه و داهات و به‌های ئه‌و نه‌وته عێراق وه‌ری ده‌گرێت. ئیتر ده‌بێت ئه‌مه چی سه‌روه‌ری چی پروپاگه‌نده‌یه‌ك بێت جگه له‌وه‌ی كه ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ فریودانی خه‌ڵك چه‌واشه‌كردنی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
