"له ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا بووم، حه‌زم له‌كچێك ده‌كرد، شتم له كاغه‌زدا بۆ نووسی و هه‌ڵمده‌دایه به‌رده‌می تاهه‌ڵیگرێته‌وه و بیخوێنێته‌وه. حه‌زمده‌كرد، به‌رده‌وام به به‌رده‌رگه‌یاندا تێپه‌ڕم، له‌گه‌ڵ (4) كچیشدا خۆشه‌ویستیم كردووه، لابه‌لاش هه‌بووه"
"له گه‌نجیه‌تیدا ره‌فزم وه‌رگرتووه و ره‌فزیشم داوه خۆ گه‌نجانی ئێستاش له (10) داواكردن (9) ره‌فز وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه"
یه‌كێك له نووسه‌ر و رۆشنبیره دیاره‌كانی كوردستان (كه‌مال عه‌بدوڵڵا قادر) ه، كه ناسراوه به (كاروان عه‌بدوڵڵا)، نووسه‌ر له (21/11/1955) له گردێكی نزیك گوندی (كه‌ڵه‌كین) ی ناوچه‌ی رواندز له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری رۆشنبیری كارده‌كات و ده‌نووسێت، ئێستاش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (كاروان) ه، به‌كراوه‌یی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی (مه‌گه‌زینی) هیوا به‌رزنجیی دایه‌وه.
هیوا به‌رزنجی: تاچه‌ند منداڵی خۆت له بیرماوه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: به‌له‌زه‌ترین شتی منداڵیم شه‌ڕكردن بوو، زۆر به باشی له‌بیرمه. ئێستا كه‌شته‌كانی منداڵی خۆم ده‌گێڕمه‌وه، برا و خوشك و كه‌سانی ده‌وروبه‌رم كه له‌خۆم گه‌وره‌ترن، پێیان سه‌یره! چۆن من ئه‌و شتانه‌م له‌بیرماوه، له یادمه كه ته‌مه‌نم ببووه (3) ساڵ هێشتا به‌سه‌ر پێ نه‌كه‌وتبووم، خوشكه گه‌وره‌كه‌م منی برده به‌ر ده‌رگه‌ی مزگه‌ت و به‌نێكی له په‌نجه گه‌وره‌ی پێم به‌ستابوو، ئاغای ناوچه‌كه كه له مزگه‌ت هاته ده‌ره‌وه، به (قه‌ڵه‌مبڕ)، چه‌قۆیه‌ك به‌نه‌كه‌ی پچڕاند، گوایه به‌سه‌ر پێ ده‌كه‌وێت. له كورده‌واری واباو بوو، هه‌ر منداڵێك به‌سه‌رپێ نه‌كه‌وتبایه، وایان لێده‌كرد.
هیوا به‌رزنجی: چ شتێك به‌رده‌وام له هزرت ماوه و قه‌ت له بیری ناكه‌یت؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وكاته‌ی چووینه رواندز، رووداوێك كه هه‌رگیز له یادم ناچێت، ئه‌ویش (سوننه‌تكردن) بوو، ئێستاش له‌و كه‌سانه ده‌ترسێم، كه منداڵان سوننه‌ت ده‌كه‌ن، له‌بیرمه ته‌مه‌نم (4) ساڵان بوو، كابرایه‌ك كه پێیان ده‌گوت (مام سه‌ید) واته سه‌ید بوو، په‌ڕۆیه‌كی سه‌وزی له سه‌ری پێچابوو، هات و ده‌یویست سوننه‌تم بكات، گوتیان، ئه‌وه سه‌یدی (شته بڕه‌كه) هات، كه دیمه‌نێكی زۆر ترسناكی هه‌بوو، جانتایه‌كی كه‌وانه‌یی سه‌یری له‌ده‌ستدابوو، ئیتر من كۆڵان به كۆڵان هه‌ڵاتم، چونكه دڵنیابووم كه بۆ منه، ماڵه‌وه‌مان ئه‌و رۆژه منیان نه‌دیته‌وه، بۆ رۆژی پاشتر سه‌یده‌كه‌یان هێنایه‌وه، دووباره من خۆم شارده‌وه، به‌ڵام له‌كوی، له ناو كانتۆری جلوبه‌رگ، زۆرگه‌ڕان به‌دوامدا، نه‌یاندۆزیمه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك وام مه‌زه‌نده‌كرد، كه سه‌یده‌كه رۆیشتووه، ئیتر منیش له ناو كانتۆره‌كه هاتمه‌ده‌ر، كه‌چی كابرایه‌كه نه‌ڕۆیشتبوو، به‌ڵكو له نهۆمی خواره‌وه‌ی خانووه‌كه‌مان دانیشتبوو، له‌وكاته‌دا من ئاشكرابووم، ئیدی گرتمیان و درێژیانكردم، كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه كابرا وه‌كو (ئیزرائیل) له‌سه‌ر سه‌رم وه‌ستابوو، گوتیان ئا ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی ئاسمان ده‌بینی؟ كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه. ئیدی قه‌وما، (سوننه‌تیان كردم) له‌وكاته‌دا مه‌رگم به‌چاوی خۆم بینی، هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه‌م له یاد ناچێته‌وه، ته‌نانه‌ت پاش ماوه‌یه‌كیش به زه‌حمه‌ت میزم بۆ ده‌كرا.
هیوا به‌رزنجی: له گه‌نجییه‌تیدا خۆشه‌ویستیت كردووه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: ره‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه له ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا بووم، حه‌زم له‌كچێك ده‌كرد، شتم له كاغه‌زدا بۆ نووسی و هه‌ڵمده‌دایه به‌رده‌می تاهه‌ڵیگرێته‌وه و بیخوێنێته‌وه. حه‌زمده‌كرد، به‌رده‌وام به به‌رده‌رگه‌یاندا تێپه‌ڕم، نازانم ئه‌وه ناوی چی لێبنێین، خۆشه‌ویستی یان... ؟ ئه‌گه‌ر ماڵه‌وه‌شمان به‌و كاره‌ی منیان بزانیایه، هه‌ر به‌كوشتن ده‌یانكوشتم. ئه‌وه پێش گه‌نجێتی، دواتر له‌گه‌ڵ (4) كچدا خۆشه‌ویستیم كردووه، لابه‌لاش هه‌بووه، (به‌پێكه‌نینه‌وه) .
هیوا به‌رزنجی: كچه‌كان له وشه‌ی خۆشمده‌وێی ده‌ستپێشخه‌ربوون، یان تۆ؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: وه‌ڵڵامن، به‌س له یه‌كێكیان كچه‌كه ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، ئه‌وانیترخۆم ده‌چوومه پێش و ده‌مگوت: خۆشمده‌وێیت، ئه‌ویش دوای ماوه‌یه‌ك، چونكه یه‌كه‌مجار خۆشه‌ویستی نه‌بوو، به‌ڵكو براده‌رایه‌تی و دواتر ده‌بووه خۆشه‌ویستی، به‌ڵام له‌و (4) كچه‌شدا دووانیان خۆشه‌ویستییان قبووڵ نه‌بوو، ره‌فزیان دامی.
هیوا به‌رزنجی: یانی هه‌ر ئه‌و دوو ره‌فزه‌ت وه‌رگرتووه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: نا. یه‌كێكیتریشم وه‌رگرتبوو، واته (3) جار له‌لایه‌ن كچانه‌وه ره‌فزم وه‌رگرتووه. (3) جارچییه؟ گه‌نجانی ئێستا له (10) داواكردن (9) ره‌فز وه‌رده‌گرن.
هیوا به‌رزنجی: تۆ هیچ جارێك ره‌فزت به‌كچان داوه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: به‌ڵی، یه‌كجار ره‌فزم به‌كچێك داوه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كچێكی هاوڕێم، گه‌رچی هاوڕێیه‌تیم زۆر به‌هێز بوو، كه كچه‌كه پێی‌گوتم: خۆشمده‌وێیت، تاسام و زۆرم پێ سه‌یربوو، بۆیه قبووڵم نه‌كرد.
هیوا به‌رزنجی: له‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ت به كامیان گه‌یشتی؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: به دووه‌میان، كه له ساڵی (1989) بوو به یه‌كگه‌یشتین و ژیانی هاوسه‌ریمان پێكهێنا، وه‌كو خۆم خوێنده‌وار و چه‌پ بوو، به‌ڵام به خۆشه‌ویستی یه‌كه‌میان نه‌گه‌یشتم، به‌هۆی تێكنه‌گه‌یشتنه‌وه.
هیوا به‌رزنجی: له یه‌كێك له رۆمانه‌كانت سی كاره‌كته‌ر به‌ناوه‌كانی (شۆڕش و رێبوار و هیوا) رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له رۆمانه‌كه‌دا، كه‌چی تۆ هیوات به‌سه‌ر دوو كاره‌كته‌ره‌كه‌یتردا زاڵكردووه، ئه‌مه بۆچی؟ ئایا ئه‌مه له گه‌وره‌یی رۆمانه‌كه كه‌مناكاته‌وه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: به‌و نه‌فه‌سه‌م نه‌نووسیوه، تاهیوا به‌رچاوتر پیشانبده‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام هیوا كاره‌كته‌رێكی ناوه‌ندییه، ئه‌و توانای ئه‌وه‌ی تێدابوو، هه‌وڵیشی ده‌دا تا شۆڕش و رێبوار لێكنزیك بكاته‌وه، وه‌كو لایه‌نی خێر، به‌ڵام هیواش زۆرجار تووشی هه‌ڵه‌ده‌بێت، ئامانجی من ئه‌وه‌بوو، كه چۆن ئه‌و سی كاره‌كته‌ره بگه‌ن به ترۆپكی ئه‌و چیایه، هه‌رسێ كه‌سایه‌تیه‌كه كچێكیان خۆشده‌ویست، ئه‌ویش (گوڵی) بوو، ئه‌و كچه‌بوو كه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان حه‌زیان لێده‌كرد، گوڵێش ره‌مزی كوردستان بوو، چاوه‌ڕوانبوو، تا كی له‌وانه ده‌توانی رزگاری بكات. هیواش تا نه‌بێت به به‌شێك له جه‌سته‌ی شۆڕش و رێبوار، ناتوانن بگه‌ن به لوتكه‌ی شاخ و خۆشه‌ویسته‌كه‌یان، كه ئه‌ویش كوردستانه.
هیوا به‌رزنجی: ده‌ڵێن زۆر له مه‌وعیده‌كانت دواده‌كه‌ویت بۆچی؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: هه‌ندێك كه‌س هه‌یه، به هه‌ڵه له‌من تێده‌گات له‌و بابه‌ته‌دا، كێشه‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه، زۆر رقم له زه‌مه‌ن ده‌بێته‌وه و هه‌ركاتێكیش بیر له زه‌مه‌ن ده‌كه‌مه‌وه، واهه‌ستده‌كه‌م مردن له دوامه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌مردن نا‌ترسێم، به‌ڵام كاتێك كه مرۆڤه‌كان زه‌مه‌ن وه‌لاوه ده‌نێن، ئه‌وه‌ت به‌لاوه گرنگ نییه كه به‌یانی و دوو به‌یانی... هتد، چی ده‌بێت و چی رووده‌دات؟ چی ده‌بێت باببێت، ئیتر من بیر له‌و شتانه ناكه‌مه‌وه، زۆربه‌ی ژیانی من له رێگه‌ی رێكه‌وته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌تا نووسینه‌كانیشم به رێكه‌وته، بۆیه رقم له مه‌وعیدیش ده‌بێته‌وه، چونكه مه‌وعیدیش به‌شێكه له زه‌مه‌ن، بۆیه ده‌بێته قوربانی ده‌ستی زه‌مه‌ن.
هیوا به‌رزنجی: پێتوایه ژیان بی زه‌مه‌ن به‌سه‌ر ده‌چێت؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: زه‌مه‌ن بۆ كه‌سانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداران زۆرگرنگه، بۆمن هیچ گرنگ نییه، جاری وا هه‌یه (5) ی به‌یانی هه‌ڵده‌ستم و شت ده‌خوێنمه‌وه و ده‌نووسم، یان (2) شه‌و، یان... هتد. من له زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانمدا بێ به‌رنامه‌م، به تایبه‌تی له نووسین و خوێندنه‌وه‌دا. هه‌ر كاتێكیش له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له مه‌وعیدی خۆم و له جێگای دیاریكراودا ئاماده ده‌بم، به‌راستی سزای خۆم ده‌ده‌م، تا ئه‌و مه‌وعیده به‌جێ ده‌گه‌یه‌نم.
هیوا به‌رزنجی: ده‌ڵێن كاروان عه‌بدوڵڵا پیاوێكی ئۆمه‌ره راسته؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: نه‌خێر، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی ئێمه له دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئێمه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، گه‌ر پیاوێك یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی خۆی بدات، پێیده‌ڵێن (ئۆمه‌ر)، گه‌ر پیاوێك هه‌فته‌ی دووجار له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆی بچێته بازاڕ، یان بچێته ماڵی خه‌زووری یان سه‌یران، ده‌ڵێن ئۆمه‌ره، كه ئه‌مه هه‌قێكی ئاسایی هه‌ر تاكێكه، بۆیه من ته‌نیا مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م ده‌كه‌م و هیچیتر.
هیوا به‌رزنجی: ده‌ڵێن نازی كچه‌كانت زۆر هه‌ڵده‌گری؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: كچان زۆرگوناهن، كۆمه‌ڵگه زوڵمیان لێده‌كات، من ده‌مه‌وێت ئه‌و زوڵمه له‌سه‌ر كچه‌كانم لاده‌م. ژیان بكه‌یته چواربه‌ش، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ منن، ده‌مه‌وێت یارمه‌تییان بده‌م، بۆیه وا لێكده‌درێته‌وه.
هیوا به‌رزنجی: رازی كچه‌كانت له ته‌مه‌نی لاوێتیدا وه‌كو خۆت خۆشه‌ویستی بكه‌ن؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: دژی خۆشه‌ویستی نیم، بۆ خۆشه‌ویستی رێگری له كچه‌كانم ناكه‌م، خۆشه‌ویستی شتێكی جوانه و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كانه، تاكه شتێك كه‌من رێگربم له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستی كچه‌كانم، ئه‌وه‌یه نابێت مرۆڤێك هه‌ڵبژێرن، كه بۆ رابواردن بی.
هیوا به‌رزنجی: وه‌كو رۆشنبیرێك تاچه‌ند هه‌وڵتداوه رۆشنبیریی سێكسی به منداڵه‌كانت بگه‌یه‌نی تاكو تووشی هه‌ڵه نه‌بن؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: راگه‌یاندن تاراده‌یه‌كی باش باسی ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن و گه‌نجه‌كانی ئێمه‌ش به‌گشتی ده‌یخوێننه‌وه، من زۆرجار له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم و باسی ئه‌وه ده‌كه‌م، كه ژیان ئه‌وه‌شی تێدایه و ده‌بێت به ئاڕاسته‌یه‌كی باش كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
هیوا به‌رزنجی: راسته ده‌ڵێن به هاتنی تاڵه موویه‌كی سپی په‌نات بۆ سه‌ر ره‌شكردنه‌وه بردووه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه راست نییه، به‌ڵام من زوو قژم سپی بوو، هێشتا ژنم نه‌هێنابوو، پێشمه‌رگه‌بووم نیوه‌ی قژم سپی بوو، باشه گه‌ر گه‌نجێك نیوه‌ی قژی سپی بێت، ئاسایی نییه، ئه‌گه‌ر ره‌شی بكاته‌وه؟
هیوا به‌رزنجی: بۆچی به‌كه‌می وه‌ڵامی زه‌نگی ته‌له‌فۆن ده‌ده‌یته‌وه؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: (2) سیم كارتم هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێكیان ژماره‌كه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی (800) ژماره له‌ناو مۆبایله‌كه‌مدا هه‌یه، جاری واهه‌یه ئیشم هه‌یه، یاخود له‌كۆبوونه‌وه‌م و یان ده‌نووسم، یان خه‌وم لێكه‌وتووه، دواتریش له یادم ده‌چێت ته‌له‌فۆنی بۆبكه‌مه‌وه، یاخود ژماره‌كه نه‌ناسراوه و به‌هه‌ڵه بۆم دێت.
هیوا به‌رزنجی: ده‌گوتری كه ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕی زوو تووڕه ده‌بیت بۆچی؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: چونكه شوفێری نه‌زان زۆره، زۆرجارده‌ڵێم، گه‌ر بۆماوه‌ی (1) مانگ بكرێمه به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر، ره‌نگه مۆڵه‌تی شوفێریی له نیوه‌ی شوفێره‌كان بستێنمه‌وه، چونكه نازانن ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن. هی وامان هه‌یه واده‌زانێت شه‌قامه‌كه له سه‌ری تاپۆكراوه، هه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕێت.
هیوا به‌رزنجی: هاوڕێكانت ده‌ڵێن كه ده‌چێته گه‌شت و گوزار (كۆنكان) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، بۆچی؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: گه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانی خۆمان بچمه ده‌ره‌وه چ ئیشێكمان نییه، ده‌بێ خۆمان به شتێكه‌وه خه‌ریك بكه‌ین، ئه‌ویش بۆخۆشی وه‌ك یاری، نه‌ك قومار. دواتریش گه‌ر تۆپمان پێبێت، تۆپی پێ ده‌كه‌م. حه‌ز به هه‌ندێ یاریدیكه‌ش ده‌كه‌م.
هیوا به‌رزنجی: بۆچی براده‌ره‌كانت تا سنووری پیرۆزی تۆیان خۆشده‌وێ؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: هیچ شتێكم بۆیان نه‌كردووه، به‌ڵام له دۆستایه‌تی هه‌وڵمداوه په‌یوه‌ندی رۆحی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم ببه‌ستم، ئه‌وه ده‌بێت له‌وان بپرسی؟ زۆرجار پێیانده‌ڵێم، ئه‌وه‌نده منتان خۆشنه‌وێت، ئه‌گه‌رمردم چ ده‌كه‌ن؟ (به‌پێكه‌نینه‌وه) قوڕتان به‌سه‌رده‌بێت، ته‌نانه‌ت به منداڵه‌كانیشم ده‌ڵێم، چونكه ئه‌وانیش ده‌ڵێن، باوكه ئه‌ونده تۆمان خۆشده‌وێت به ئه‌ندازه‌ی په‌رستن.
هیوا به‌رزنجی: له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبات چۆنی؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: زۆركه‌م ده‌خۆمه‌وه، ده‌توانم بڵێم هه‌ر ناخۆمه‌وه، ره‌نگه مانگی جارێك بخۆمه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆجگه‌ره‌ش هه‌روام، رۆژانه (4- 5) جگه‌ره ده‌كێشم.
هیوا به‌رزنجی: گه‌ر پێت بڵێن به ته‌مه‌نی تووڕه ده‌بیت؟
كاروان عه‌بدوڵڵا: به‌وه تووڕه ده‌بم، گه‌ر بڵێن تۆ له ته‌مه‌نی چله‌كانیت، دیاره ته‌مه‌نه‌كه‌م چه‌نده، هه‌ركه‌سێكیش له ته‌مه‌نم بپرسی راستییه‌كه‌ی پێده‌ڵێم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
