عه‌لی ڕه‌حیمی كه‌سایه‌تی شاری سه‌رده‌شت، هه‌ڵسوڕاوی دیاری چاودێری كوردۆساید –چاك، كه ماوه‌ی 7 ساڵه له كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ڕێكخراوه
دڵسۆزانه كارده‌كات، یه‌كێك له‌وانه‌ی له چركه یه‌كه‌مه‌كانی دادگایی فرانس ڤان ئانرات و سكاڵاكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانكاره چالاكانه به‌شداری دادگاییه‌كه‌ی كردووه، هاوكات به‌ڕێزی كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی ناساندنی دۆسیه‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت بووه، مخابن ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشی دڵ ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و له چالاكی خستووه، به پێویستمان زانی ئه‌م هه‌ڤ په‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ین، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دادگایی بازرگانی چه‌كی كیمیاوی فرانس ڤان ئانرات.
پرسیار: به‌ڕێزت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانرات به‌شداریت كرد، وه له یه‌كه‌م چركه ساته‌كانه‌وه له هه‌وڵه‌كاندا بووی تا ناوه‌ندی چاك به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كرد، ئێستا وه‌ك بیستمان ڕۆژی 21-12-2008 پرۆسه‌ی دادگایی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد، دیاره ئه‌زمونی پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانرات گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرترێت وه‌ك ئه‌زموونێك یان وه‌ك كه خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و دوو دادگاییه هه‌یه، ئه‌ویش چه‌كی كیمیاوی بازرگانیكردنه به‌و چه‌كه مه‌رگ هێنه‌ره‌وه، به تایبه‌تیش له‌و لایه‌نه‌وه‌ی كه فرانس ڤان ئانرات یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ساغبوه‌وه هاوبه‌شیكردنی ئه‌وبوو له بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت، گۆپته‌په، زه‌رده، ئاڵۆتان، فرجینی، شاخه‌سێن، ...، ئه‌مانه بزانین ئه‌م پرۆسه‌یه ئێوه چۆن به‌شداریتان تێیدا كرد؟، ورده‌كارییه‌كانی ڕونبكه‌نه‌وه؟.
وه‌ڵام: كاتێك فرانس ڤان ئانرات هاتبوه‌وه بۆ هۆڵه‌ند، به‌هۆی یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی هۆڵه‌ندی، چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵدا كرابوو، كه ئه‌وكات له به‌غدا كاری ده‌كرد وه‌ك مشاور وزاره‌تی نه‌وت و بۆ كڕینی مه‌وادی كیمیاوی، چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵدا ده‌كات و فلیمه‌كه‌ی له كاناڵی توێ ڤه‌نداغ (دوی ئه‌مڕۆ) بڵاو بوه‌وه، ئێمه‌ش كه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌مان بینی و ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌مان بینی ده‌ست به‌كار بووین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دادستانی په‌روه‌نده‌كه‌مان یان داواكاری گشتی كه ئێوه پێی ده‌ڵێن بڕیاری گرتنی دابوو، ئێمه‌ش به پێخۆشحاڵییه‌وه پاش درووستكردنی كۆمیته‌یه‌ك كه به‌ڕێز عه‌لی مه‌حموود و مارتین تیلاخه و كاك ئه‌میر و چه‌ند براده‌رێك تر، ئێمه كه ئه‌و كۆمیته‌یه‌مان پێك هێنا له ئامستردام، ده‌ستمان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه منیش ئاماده‌یی خۆم بۆ به‌شدار بوون له‌و دادگاییه ڕاگه‌یاند، من په‌یوه‌ندییم كرد به پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌وه له زه‌یفنبێرخن، پاشان ئه‌وان هاتن لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی سه‌رده‌شتیمان دۆزییه‌وه، كه ئه‌وانیش هاتبوون بۆ ئۆ پی سی ده‌بلیوو، ئه‌وانیشمان وه‌ك شایه‌د و وه‌ك سكاڵاكه‌ر برد بۆ دادگا، ئیدی به‌و شێوه‌یه ئێمه ده‌ستمان كرد به سكاڵا، به‌ڵام پێش ئه‌و جه‌ره‌یانه، من له ساڵی 2001 بیستم له به‌لجیك دادگایه‌ك پێكهاتووه، كه له ڕادیۆی ده‌نگی كوردی ئامه‌ریكا (له یادم نییه كوردی یان فارسی بوو) له‌وێ گوێم لێ‌بوو كه دادگایه‌ك بۆ تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لان درووست بووه، من چووم بۆ ئه‌وێ له گه‌ڵ هه‌ڤاڵی كوڕم (دوو ساڵ پێش ئانرات)، له‌وێ هه‌موو دۆكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌كانمان پێشكه‌ش به دادگا كرد، كه بۆ هیومان ڕایچ و ئامه‌ریكایان ناردبوو، به‌ڵام به داخه‌وه كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ خه‌به‌ر نه‌بوو، تا سه‌دام حوسێن ڕوخاو فرانس ڤان ئانرات هاته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا، له هۆڵه‌ندا له ژێر چاودێری داتسان فرێد ته‌یفن بوو، پاشان له كاتێكدا ده‌یه‌ویست ڕابكات، بڕیاری گرتنی ده‌رچوو.
پرسیار: باشه پارێزه‌رتان چۆن په‌یدا كرد، وه ڕۆڵی ئێس په‌ی چۆن بوو له‌و دادگاییه، وه سكاڵاكه‌ران به‌ڕێزت و دانیا عه‌لی و ڕێباز قادر كه ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندیتان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندیتان هه‌بوو، ڕۆڵی ئێوه له‌و دادگاییه زۆر گرنگ بوو، به تایبه‌تیش به‌ڕێزت كه ڕۆڵی گرنگت گێڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی بۆردومانبارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له‌و دادگاییه به‌رجه‌سته بكه‌یت، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونتان له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانه‌وه، چیتان كرد؟، وه چۆن دۆسییه‌ی بۆكرایه‌وه، وه پارێزه‌ر چۆن په‌یدا كرا؟، به تایبه‌تی ئه‌و پارێزه‌ره، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه له ماڵی عگید له ئامستردام كرا (كوردێكی باكوورییه)، كه كاك عگید بوو، كاك مارتین، دانیا عه‌لی بوو، من بووم، وابزانم عه‌لی مه‌حموود بوو، ئه‌و چه‌ند كه‌سانه ئێمه چووین له‌وێ كه كۆمیته‌كه‌مان درووستكرد، ئه‌وان به‌شوێن وه‌كیلێكدا بوون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بكرێت من بۆخۆم له‌گه‌ڵ پۆلیسی ته‌حقیق په‌یوه‌ندیم گرتبوو، ته‌له‌فۆنم بۆیان كردبوو، ئه‌وان باشجویی و ته‌حقیقاتیان له منه‌وه كردبوو، له پاشانیش ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ئه‌گه‌ر له واقیعدا بڵێین كاتێك ئێس په‌ی پێده‌زانن، بۆ دابینكردنی بودجه‌ی دادگاییه‌كه زۆر سروشتتییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره وڵاتێكی دیموكراتییه، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بڕیار بدات بۆ دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه، ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و مارتین تێلاخه‌وه وه عگید وه كاك ئه‌میر كه ئه‌وان لایه‌نگران یان ئه‌ندامانی حیزبی ئێس په‌ی بوون، قسه‌یان له‌گه‌ڵ كریستا وه هه‌روه‌ها هاری ڤان بۆمڵ كردبوو، كه ئه‌م په‌روه‌نده‌یه له‌وێوه له پارله‌مان باسی له‌سه‌ر كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی دابینبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به دوایدا بچن، چونكه شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆر گه‌وره بوو وه ئه‌م وه‌كیله‌شمان له ڕێگه‌ی عگید و مارتین تێلاخه‌وه ئێمه په‌یدامان كرد. وه خودی ئێس په‌ی ڕاهنمای ئه‌و وه‌كیله‌مان بوو، وه ئه‌م خانمه‌ش زێخفێڵد خۆشی ئه‌ندامی حیزبی ئێس په‌ی بوو، هه‌ر به هۆی ئه‌وانیشه‌وه، چونكه ڕاستییه‌كه‌ی كه‌س نه‌یده‌وێرا، ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به عۆهده بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كی قورس بوو، خه‌ته‌ریاتی گیانی هه‌بوو، ئێمه له كاتی دادگایشدا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ڕوبه‌ڕوی به‌عزه ته‌هیداتێك بووینه‌وه به‌ڵام گوێمان نه‌دایا، به دڵێكی فراوانه‌وه وه‌رمان گرت، وره‌ی خۆمان له ده‌ست نه‌دا، جا له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه هه‌موو وه‌كیلێك ئاماده نه‌بوو ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له عه‌هده بگرێت، له ڕێگای ئێس په‌یه‌وه ئه‌و وه‌كیله‌مان په‌یدا كرد.
پرسیار: ئه‌و ئۆفیسه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره‌ی تێدایه، هه‌مان ئه‌و ئۆفیسه‌یه كه پارێزه‌ری به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان كرد، بوونی هه‌ردوو دۆسییه لای یه‌ك ئۆفیس ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه ئه‌و پارێزه‌رانه لای كورده‌كانی باكووره‌وه دابینكرابوو، وایه.
وه‌ڵام: زۆر ڕاسته چونكه عگید، عگید وابزانم بۆخۆشی ئه‌ندامی ئێس په‌یه، به‌ڵام كورده‌كانی باكوور زۆر یارمه‌تیان داین، به تایبه‌تی عگید، وه پشتیوانییه‌كی باش بوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كانی كه له‌و په‌روه‌نده‌دا به‌شداریان بووه.
وابوو هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژیش كه چووین له ماڵی عگید كۆبوینه‌وه. كه من و تۆ‌و دانیا په‌یوه‌ندیمان به یه‌كه‌وه كرد، له ماڵی ئه‌و كۆبوینه‌وه.
پرسیار: ئێستا دادگایی هه‌ڵه‌بجه له ئارادایه، به‌ڕێزت وه‌ك كه‌سێك كه قوربانی چه‌كی كیمیاویت له شاری سه‌رده‌شت، چۆن سه‌یری ئه‌م دادگاییه ده‌كه‌یت، وه چ خۆزگه و ئاواتێك ده‌خوازیت كه دۆسییه‌یه‌كیش بۆ سه‌رده‌شت بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها شاری سه‌رده‌شت یه‌كه‌م شاره له جیهان دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه ڕاسته‌وخۆ به‌ر چه‌كی كیمیاوی كه‌وتبێت، چی ده‌خوازیت له دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ شاری سه‌رده‌شت؟.
وه‌ڵام: داگیر كه‌رانی كوردستان به هه‌موو جۆرێك ده‌یانه‌وێت، مه‌سه‌له‌ی كورد گه‌وره نه‌بێته‌وه، وه‌ك باست كرد شاری سه‌رده‌شت یه‌كه‌م شاری جیهانه پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م به چه‌كی كیمیاوی بۆردومان كراوه، ناوچه‌كانی و دێهات و گونده‌كانی بۆمبابارانی كیمیاویكراون، ئه‌وكات من له‌وێ بووم سه‌رده‌شت 22 هه‌زار تا 25 هه‌زار دانیشتووانی بوو، بێجگه له ئارته‌ش و ژاندارم و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بژمێرین ئه‌و شاره هه‌میشه كه‌متر له 50 هه‌زار دانیشتووانی نه‌بووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وكاتی سه‌رده‌شت بۆمبابارانی كیمیاوی كرا، سه‌رده‌شت 8 مانگ و نیو پێش هه‌ڵه‌بجه بۆمبابارانی كیمیاوی كرا، بۆ دوژمنانی گه‌لی كورد كوردكوژی گرنگه، ئێمه‌ش به داخێكی گرانه‌وه دۆستمان نه‌بوو به غه‌یری كێوه‌كانی كوردستان نه‌بێت و له كوردستان ئێمه دۆستێكی ئه‌ساسیمان نه‌بووه، بارودۆخێك بۆ ڕوخانی سه‌دام هاته پێشێ هه‌ندێك هه‌لومه‌رجه‌كانی گۆڕی، وه قه‌زیه‌كان هه‌ندێك گه‌وره‌تر بووه‌وه، كاتێك سه‌رده‌شتی بۆمبابارانكرد، هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كان، ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌دا هه‌یه، هه‌موو بێده‌نگیان لێی كرد، وه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی من له ده‌ره‌وه بووم له ساڵی 1990ه‌وه له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كان له گه‌ڵ زۆر لایه‌ن په‌یوه‌ندیم گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت عومده بكه‌مه‌وه، وه له ساڵی 90 ه‌وه كه من خه‌ریكی ئه‌م دۆسیه‌یه‌م، كه هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌م له ڕێگه‌ی خزمێكمه‌وه ده‌ست كه‌وت ئه‌و به‌ڵگانامه یارمه‌تیده‌رم بوون، من ئێستا سوپاسی ئه‌و خزمه‌م ده‌كه‌م، كه ئه‌ویش خه‌ڵكی باشووری كورستانه، توانیم بیكه‌مه مه‌دره‌كێك دژ به‌وانه‌ی ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كار هێناوه به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ر ئه‌وه بوو بوو به هانده‌رێكی من، مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت تا ئه‌وساكه‌ی فرانس ڤان ئانرات نه‌گیرابوو كه‌س باسی لێوه نه‌ده‌كرد، هه‌تا به ڕاستی پێت بڵێم و به شه‌هامه‌ته‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ت له گه‌ڵ ده‌كه‌م، كاتێك له دادگا ده‌مانوویست مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت عومده بكه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت له خودی پارێزه‌ره‌كه‌وه داوایان له من ده‌كرد ئێوه كه‌متر باسی سه‌رده‌شت بكه‌م، باسی سه‌رده‌شت مه‌كه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌هاتبووه ناو قه‌زییه‌كه‌وه ئه‌وان باسی سه‌رده‌شتیان نه‌ده‌كرد، نایانه‌ویست باسی بكه‌ن، به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد لای ئه‌وان زۆر گرنگ بوو، كاتێك تۆ به عه‌مد خه‌ڵك ده‌كوژی و ئامانجی موشه‌خه‌ست هه‌یه، ئه‌مه جینۆسایدكردنی گه‌لی كورده، هه‌روه‌كو له هه‌ڵه‌بجه بینیمان، له سه‌رده‌شت بینیمان، له بالیسان بینیمان، له زێوه بینیمان، له بادینان بینیمان، له ڕه‌شه هه‌رمێ بینیمان له زه‌رده بینیمان هه‌موو ناوچه كورد نشینه‌كانی گرتۆته‌وه، هه‌موو بۆردومانه‌كان ناوچه كوردنشینه‌كانی گرتۆته‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌تا داگیر كه‌رانی كوردستان به هه‌موو به‌شه‌كانه‌وه دیاره به‌رنامه‌یان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زییه‌ی كورد له ده‌ره‌وه باسی نه‌كرێت گوێی خۆیان كه‌ڕ كردووه‌و چاوی خۆیان نوقاندووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وزوعه‌كه نه‌بینن و باسی لێوه نه‌كه‌ن، جا بۆیه من هه‌میشه و دائیم كاتێك له سه‌رده‌شت هاتمه ده‌ره‌وه، ئاواتم ئه‌وه بوو ڕۆژێك له ڕۆژان باسی سه‌رده‌شت له میداكان بكه‌م، بتوانم به دنیای بناسێنم، وه به‌ڕاستیش ئه‌و ئیشه‌ش كرا، نه كۆماری ئیسلامی ئێران و نه هیچ كه‌سێك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاگایان له‌و قه‌زیه‌یه نه‌بوو، بۆ خۆت جوان ئاگات لێیه، ئاگایان له مه‌سه‌له‌كه نه‌بوو كه ئێمه سكاڵامان كرد، ئێمه مه‌وزووعی سه‌رده‌شتمان هێنایه ناو دۆسیه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه باسمان لێوه نه‌كردایه ده‌بوایه هه‌روه‌ك جاران ئه‌و جینایه‌ته نه‌هێننه ناو قه‌زییه‌كه‌وه و وه‌ك جاران سه‌رپۆشی به‌سه‌ردا بده‌ن، جا بۆیه من ناڵێم، جا بۆیه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بێنینه پێشه‌وه بوونی پاسه‌پۆرتی هۆڵه‌ندی بوو، چۆن ئێمه پاسه‌پۆرتی هۆڵه‌ندیمان هه‌بوو، خودی سه‌رۆكی دادگاش كاتێك دادگاییه‌كه ده‌ستی پێكرد و وه تاوانكار حوكمدرا یه‌كێك له‌وانه‌ی ئیشاره‌ی پێكرد وتی: ئه‌م سێ كه‌سه "كه من و ڕێباز و دانیا " ئه‌م سێ كه‌سه ئه‌ساس بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین فرانس ڤان ئانرات لێره دادگایی بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته دادگایی هه‌ر ده‌كرا، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی هۆڵه‌ندی توانیمان ڕۆڵێكی زۆر زۆر گه‌وره بگێڕین، كاك كاروان جیهاز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو له دۆسیه‌كه دوور خرایه‌وه، وه حه‌تا ده‌وڵه‌تی ئامه‌ریكا ئێف بی ئای ده‌یانه‌ویست بێنه ناو دۆسیه‌كه‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌ویست ئه‌و دادگاییه وه‌ك دادگایه‌كی سڤیل بكرێت، كه دوای ئێمه بینیمان بووه حوكمی جینۆساید له‌سه‌ر گه‌لی كورد، جا بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌م دادگاییه‌ی هۆڵه‌ند زۆر زۆر گرنگه، چونكه ده‌توانێت له دادگای ئێراق یان كوردستان له هه‌ر جێگه‌یه‌ك له باشووری كوردستان یان ئێراق ده‌توانێت مسته‌مسه‌كه‌كانی ئه‌وان یان ده‌لیله‌كانی ئه‌وان كه‌ڵكی زۆری لێبكرێت، بۆ ئه‌و دادگایه چونكی بۆ ئه‌وه‌لین جار حوكمی جینۆسایدی گه‌لی كورد له دادگای ده‌نهاخ یان لاها له‌وێوه به ڕه‌سمییه‌ت ناسرا، به‌لام فرانس ڤان ئانرات چۆن نه‌فه‌ری دووه‌م بوو نه‌یان توانی وه پاسه‌پۆرتی بیانی هه‌بوو وه كابرایه‌كی بێگانه بوو له ئێراق، وه‌ك شاروه‌ندێكی ئێراقی حیسابی بۆ نه‌ده‌كرا، بۆیه نه‌یانتوانی مه‌حكوومی بكه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له ژینۆسایدی گه‌لی كورددا هه‌بووه، ئیشاره‌یان بۆ ده‌كرد كه بووه، به‌ڵام نه‌یان ده‌توانی مه‌حكوومی بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی ئێراق و به‌عسیی فاشیست مه‌حكوومكران به‌وه‌ی له جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌ستیان هه‌بووه، به عه‌مد كردوویانه و كوردستان فه‌رق ناكات " باشوور، باكوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا " بۆ ئه‌وان فه‌رقی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وان گرنگ ئه‌وه بووه كورد له به‌ین بچێت، نه‌سلی كورد له به‌ین بچێت.
سه‌رنج: مام عه‌لی " كاك كاروان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگیان كرد بۆ دادگا ئاماده نه‌بوو، له كوردستان بوو، بۆیه له لیستی سكاڵاكه‌ران ناویان ده‌رهێنا، نامه‌شی بۆ چوو بوو بۆ ئاماده بوون، به‌ڵام ئاماده نه‌بوبوو بۆیه ناوی له لیستی سكاڵاكه‌ران ده‌رهێنرا، ده‌نا ئه‌و سكاڵاكه‌رێكی گرنگ بوو، ده‌نا ژماره‌یه‌ك زۆر له‌وانه‌ی شایه‌دیان دا هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان " شۆڕش حاجی، سه‌باح كونجلی، سه‌لام عاره‌ب، د. مه‌حمود " هه‌موو پێشمه‌رگه بوون "، بۆ خۆتیش له‌كاتی پێشكه‌شكردنی سكاڵاكه ڕات گه‌یاند له سه‌ر سیاسه‌ت كۆماری ئیسلامی تۆیان گرتووه ".
پرسیار: مه‌سه‌له‌ی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2003 یادكرایه‌وه، یه‌كه‌مجار له شاری دێڵفت به‌شێوه‌ی زیندویی یادكرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا بۆته نه‌رێتێك له‌ناو كوردان و ئه‌مساڵ له چه‌ندین وڵات یادكرایه‌وه، به‌ڕێزت ئه‌مه چۆن ده‌بینیت؟.
وه‌ڵام: ڕاسته ئێمه یه‌كه‌مجار له هۆڵه‌ند یادمان كرده‌وه، به‌ڵام پێش هۆڵه‌ند، دوساڵ پێشتر، دوجار له مێد تیڤی (ڕۆژتیڤی ئێستا) له به‌رنامه‌ی به‌یانی باش یادمان كردووه كه كاك شێركۆ جه‌لال به‌رنامه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد، جاری دووه‌م پێكه‌وه چووین، جاری یه‌كه‌م تۆ ئاگات لێ نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توانیمان باسی سه‌رده‌شت بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆزه‌كه چووه ناو میدیاوه جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له جه‌نابت بكه‌م، وه بۆ یه‌كه‌مین جار له هۆڵه‌ند به ڕه‌سمی یادمان كرده‌وه، له ساڵی 2003 بوو، پێش ئه‌و ساڵه‌ش ئێمه یادكردنه‌وه‌مان له مێد تیڤی بوه‌و باسی له‌سه‌ر كراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌س له كوردستان بوو، به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌وروپا نه‌بوو وه‌ك قه‌زییه‌كی ئه‌وروپایی، یانی باسی لێوه بكرێت.
پرسیار: ده‌توانین بڵێین رۆژتیڤی له هه‌موو كاراتر بوو بۆ ناساندنی دۆسیه‌كه، دوایش له پرۆسه‌ی دادگایی ئانراتدا له هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌كان تر ڕاستگۆتر بوو، بواریان بۆمان ڕه‌خساند بۆ هه‌موومان كه قسه بكه‌ین له سه‌ر دۆسییه‌ی فرانس ڤان ئانرات، وه هه‌واڵه‌كانیان ڕاستگۆیانه بڵاو ده‌كرده‌وه، زۆر ئازیه‌تیان كێشا.
وه‌ڵام: من به‌ڕاستی به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌ڵێم، من تا ئێستا كه مساحه‌به‌هایه‌ك كراوه له‌سه‌ر سه‌رده‌شت ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه بڵاوی كردۆته‌وه بۆیه من به حوبی دڵه‌وه ئێستاش پێم له هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان تا ئه‌م كاته له هه‌مووان باشتر ئیشیان بۆ ئێمه كردووه، من له ناخی دڵمه‌وه له جیاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، به ناوی كیمیابارانكراوانی سه‌رده‌شت و زه‌رده‌و ڕه‌شه هه‌رمێ و ئالوه‌تان و هه‌موو به‌شه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سوپاسی ڕۆژتیڤی و میزۆپۆتامیا و میدیا ده‌كه‌م، به‌ڕاستی سوپاسی ئه‌وان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایا به‌ڕاستی نه‌مان ده‌توانی به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك هان بده‌ین، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش یادی بكه‌نه‌وه، ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه له ته‌له‌فزیۆن وایكرد خه‌ڵكه‌كه ته‌شویق بكرێت هه‌رچه‌نده هه‌موو ساڵ یادیان ده‌گرت، له‌مساڵانه‌ی دوایی له چوارچێوه‌ی ئێران تێپه‌ڕ بوو، ورده ورده له ده‌ره‌وه خه‌ڵك باسی ده‌كات، به‌ڵام زۆر به داخم زۆر له خه‌ڵكه‌كانی ده‌ره‌وه یارمه‌تییان نه‌داین سستن، جا بۆ ئاگاداریت بۆ یه‌كه‌مجار من و كاك ناسری قازی زاده كه نه‌قاشێكی سه‌رده‌شتییه، وه هاوڕێیه‌كی كۆنی منداڵیمه، یه‌كه‌مجار ئێمه له ته‌له‌فزیۆن توانیمان له‌گه‌ڵ كاك شێركۆ جه‌لال یادی بكه‌ینه‌وه‌و بیناسێنین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
پرسیار: له‌م ماوانه له‌گه‌ڵ كریستا پارله‌مانتاری پارتی سۆسیالست وه پێشتر له‌گه‌ڵ مینكس و فرێد ته‌یفن چاوپێكه‌وتنم كرد، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداری له‌م دۆسیه‌یه یه‌كه‌م كه‌س من په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێزته‌وه كرد، كه چوینه ناو ئه‌م دۆسیه‌یه‌وه ( (كاك عه‌لی: وابوو) )، یه‌كه‌مجار ئانرات دێته‌وه هۆڵه‌ندا ته‌له‌فزیۆنێك به‌ناوی ئاین ڤه‌نداخ ( (كاك عه‌لی: تڤی ڤه‌نداخ) )، چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئانراتا ده‌كات، دواتر كریستا له پارله‌مانی هۆڵه‌ندا ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته ڕۆژه‌ڤه‌وه، وه ده‌ڵێت من له دڵسۆزی خۆمه‌وه بۆ كێشه‌ی كورد ئه‌و بابه‌ته‌م جوڵاندووه و كاریگه‌ری كه‌سم له‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كریستا له ڕاگه‌یاندنه‌وه باسی كرد، بۆ شه‌وه‌كه‌ی ئێمه قسه‌مان كرد له‌سه‌ر فرانس ڤان ئانرات بۆ ئه‌وه‌ی چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین ( (كاك عه‌لی: به‌ڵێ وابوو) )، فرێد ته‌یفن له چاوپێكه‌وتنه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات وه خۆشمان له دادگا گوێبیستی بووین وتی: كاتێك ته‌له‌فزیۆنی نێت ڤێرك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئانراتدا كرد، حه‌تا هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئه‌وه فیڵێكی ڕۆژنامه‌نوسی بوو له ئانرات كرا ( (كاك عه‌لی: وابوو) ) یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كردبوو هێنایانه دادگا خه‌ریك بوو سه‌روژێری پرۆسه‌كه هه‌موو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ( (كاك عه‌لی: به‌ڵێ وابوو) )، هه‌موو دادگا و وزاره‌ت له‌و بڕوایه‌دان له دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه فرێد ته‌یفن دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ئانرات كرده‌وه، ئێمه پێشتر له دوای ئه‌وه‌ی كریستا له پارله‌مان دۆسیه‌كه‌ی خسته ڕۆژه‌ڤه‌وه، هه‌وڵه‌كان چڕ بونه‌وه و كۆمیته‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ به دادگایی گه‌یاندنی فرانس ڤان ئانرات به ناوی " كۆمیته‌ی به دادگایی گه‌یاندنی فرانس ڤان ئانرات "، كه ئێمه‌ش به‌شدار بووین تیایدا، بانگه‌وازێكی زۆرمان كرد، به‌ڵام وه‌ك هه‌موان ده‌زانن له‌م وڵاتانه بانگه‌واز و به‌یانامه نایخوات، تاكو هێزی قانونیت له پشته‌وه نه‌بێت دۆسیه ناكرێته‌وه، پێویسته قه‌ناعه‌ت به داواكاری گشتی و وزاره‌تی داد بێنیت بۆ ڕه‌وایه‌تی به‌و كه‌یسه، دیاره بوونی كریستا و پارته‌كه‌ی ئێس په‌ی له پارله‌مان كه به جدی داوای دادگایی تاوانباریان ده‌كرد زۆر گرنگ بوو، وه كاریگه‌ری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له‌سه‌ر فرێد ته‌یفن بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی به كردنه‌وه‌ی دۆسییه دیسانه‌وه زۆر گرنگ بوو، بێشك ڕۆڵی ئه‌م دوو به‌ڕێزه له سه‌ر خستنی دۆسییه‌كه زۆر زۆر به‌رز و گرنگه، ئێمه وه‌كو كورد قه‌رزار باریانین، ئه‌وه ڕاستییه‌كه و نابێت خۆمانی لێ لاده‌ین. ڕۆڵی فره‌ید ته‌یفن و كریستا و ئه‌و كوردانه‌ی چالاك بوون و هاوڕێی خۆشه‌ویستمان مارتین و عگید نابێت هه‌رگیزا و هه‌رگیز له یاد بكه‌ین.
وه‌ڵام: فرێد ته‌یفن ده‌ڵێت كاتێك كه من سه‌یری ته‌له‌فزیۆنم كرد بینیم ئه‌و كابرایه هێنده بێشه‌رمانه و بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه باسی فرۆشتنی ماده‌ی كیمیاوی ده‌كرد به ئێراق و درووستكردنی، وه ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونه نامرۆڤانانه‌یه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه نیشان دران، فرێد ته‌یفن هه‌ر ئه‌و له‌حزه‌یه دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ئانرات كردۆته‌وه‌و بڕیاری گرتنی ئانرات ده‌دات، یانی فرانس ڤان ئانرات بازداشت ده‌كه‌ن، وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كریستا ڤێڵزن له پارله‌مان باسی له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌توانم بڵێم كه خۆ به مه‌سئول زانین به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی وای له‌و كرد ئه‌و كاره بكات.
یانی ئه‌و دوو كه‌سه ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان هه‌بووه، جا هه‌ر ئه‌وه‌یه وا ده‌كات بڵێم ئه‌و دوو مرۆڤه نه‌بوونایه ئیمكان هه‌بوو ئه‌میش وه‌ك جنایه‌تكاره‌كان دیكه قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت، پێش ئانرات فرێد ته‌یفن پیاو كوژه‌كان ئه‌فغانساتنیشی دادگایی كردبوو و به سزای خۆیان گه‌یشتبوون.
جا بۆیه من لێره شه‌خسێكی دیكه‌شی بۆ ئیزافه ده‌كه‌م وارد فێردیناندرس، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ده‌موچاو ده‌یانناسم و ناویان نازانم، وه‌كو ئارنۆڵد به‌رپرسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه له پۆلیس و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئێراق بۆ چه‌كی كیمیاوی... هه‌موو ئه‌وانه ڕۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌ره‌كی فرێد ته‌یفن بووه، وه هانده‌ر و پشتیوان كه‌ریشی كریستا بوو، وه ئێمه‌ش وه‌كو كورده‌كانی هۆڵه‌ندا و سكاڵاكه‌ران توانیمان یارمه‌تیده‌رێكی سه‌نگین بین بۆ ئه‌وه‌ی پشتی فرێد ته‌یفین بگرین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه. ده‌نا له واقیعدا خوودی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندی كه فرێد ته‌یفن به‌و كاره هه‌ڵسابوو بێ ئێمه‌ش پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو، وه‌لێ بوونی ئێمه و كۆكردنه‌وه‌ی مدارك بووه هۆی ئه‌وه‌ی دادگاییه‌كه ڕۆڵێكی باشتر ببینێت. هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی قوربانیان له هه‌موو جیهان كاریگه‌ری هه‌بوو. پێشتر ئه‌و وێنانه ( (هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئاڵوه‌تان) ) حیزبی ده‌عوه بۆ خۆی به‌كاری هێنابوو، زۆر له وێنانه كاتی خۆی كۆماری ئیسلامی ئێران گرتبوونی، ده‌ڵێن گوایه هاشم ڕه‌فسه‌نجانی جارێكیان وتبووی: هه‌ڵه‌مان كرد وێنه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌مان بڵاو كرده‌وه. حیزبی ده‌عوه هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران بوو. وێنه و شایه‌دحاڵه‌كان ڕۆژهه‌ڵات كوردستان زۆر كاریگه‌ر بوون بۆ مه‌حكومكردنی فرانس ڤان ئانرات.
پرسیار: وه‌كو به‌ڕێزت باستكرد، یه‌كێكی وه‌كو كاك به‌ختیار عارف وه‌رگێر بوو، هه‌رچه‌نده وه‌رگێڕ بێبه‌رامبه‌ر كار ناكات، وه‌لێ ئه‌و زۆر ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو، به تایبه‌ت له كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستنی دۆكۆمێنته‌كان، جاری وا هه‌بوو كاتژمێر 1 ی شه‌و ته‌له‌فۆنی كردووه، بۆیه ڕۆڵی له وه‌رگێڕ زیاتر بوو له‌و دۆسیه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی جارێك له جاران هاتوونه‌ته به‌رده‌م دادگا، پارچه كاغه‌زێكیان پێشكه‌ش به دۆسیه‌كه كردووه، كۆمه‌كێكیان كردووه، ڕۆڵی خۆیان هه‌بووه. به تایبه‌تیش شایه‌دحاڵه‌كان، سكاڵاكه‌ران، وه ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌دا بوون. پێویسته له یاد نه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو دۆكۆمێنتێك بمێنێت و به‌رامبه‌ر به نووسینه‌وه‌ی مێژوو به ویژدانانه مامه‌ڵه بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من و تۆ تاكه كه‌س بووین سه‌رجه‌م ڕۆژه‌كانی دادگا ئاماده بووین و یه‌كه‌م كه‌سیش كه ته‌له‌فۆنم بۆی كردبێت تۆ بوویت، له چركه ساته یه‌كه‌مه‌كانی بوونمان به به‌شێك له پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه. بۆیه ئاگات له هه‌موو گه‌وره و بچووكه‌كان هه‌یه و پێویسته باس بكرێن و بنووسرێنه‌وه.
وه‌ڵام:ڕۆڵی كاك به‌ختیار عارف زۆر گرنگ بوو، ئه‌و هه‌م وه‌ك وه‌رگێڕ كاری ده‌كرد، هه‌م وه‌ك كوردێك دڵسۆزانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه ده‌كرد، من ئێستا ناوی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌م له‌یاد نییه كه هاوكار بوون چونكه زۆریان خه‌ڵكی باشوور بوون، به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاك مسته‌فای به‌همه‌نی و هه‌ورامان و یه‌ك دوو كه‌سی دیكه له دانماركه‌وه هاتبوون كاك عومه‌ر و كچه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها كاك بارام گۆران كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی زه‌رده بێته ناو دادگاوه كه ئێمه ئاگاداری كیمیابارانكردنی ئه‌و شوێنه هه‌ر نه‌بوین. ئه‌و نه‌بوایه زه‌رده هه‌ر كه‌س باسی ناكرد، كۆماری ئیسلامی ده‌یشارده‌وه، كاك بارام بوو هێنایه به‌ر باس، كاسێتێكی هێنا، ئێمه ئه‌و كاسێته‌مان دایه كاك ئه‌میر قادر، كاك ئه‌میریش چۆن به‌رپرسی په‌یوه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه، كاسێته‌كه‌ی دایه پارێزه‌ره‌كه، ئه‌وانیش داوایان له پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه كرد و به‌دوایدا چوون، له دوایدا بریندارانی زه‌رده‌یان هێنا، وه ڕۆڵێكی باشیان بینی، بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی دژ به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.
بۆیه پێویسته كاك بارام وه‌كو كه‌سێكی گرنگ و كاریگه‌ر له دۆسیه‌كه سه‌یر بكرێت، هه‌رچه‌نده له لاوه كاره‌كانی كرد، به‌ڵام ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی چ له ناساندنی دۆسیه‌ی زه‌رده به ده‌ره‌وه وه به دادگا بینی، سه‌لماندی كورد له هه‌موو ناوچه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات ئامانجی چه‌كی كیمیاوی به‌عس بووه.
كه‌سانی دی له سكاڵاكه‌رانی سه‌رده‌شت كاك حاجی حه‌سه‌ن واحیدی، ساڵه‌ح عه‌زیز ئه‌قده‌م، نه‌جیبه، مام قادر كه وته‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ئاماده بووانی دادگا دانا، جگه له پارێزه‌رانی ئانرات و ئانرات هه‌موو ئه‌وانی دی به دادوه‌ریشه‌وه هێنایه گریان، هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر دادگا و ناساندنی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت كاریگه‌ری و ڕۆڵیان هه‌بوو.
من هه‌وڵمداوه به غه‌یری دوا ڕۆژ كه به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه نه‌متوانی ئاماده بم، كه‌وتمه نه‌خۆشخانه، ده‌نا هه‌موو ڕۆژه‌كان دی زۆرجار پێكه‌وه ئاماده بووین، به له‌خۆبردووی به‌سه‌ر و ماڵه‌وه له دادگا وه‌ك ئه‌ركی مرۆڤانه و ویژدانی ئاماده بووم هه‌موو ده‌م، یه‌كه‌م ڕۆژ له دادگاكه له سه‌ره‌وه له‌ناو خه‌ڵكه‌كه دانیشتبووم دادستان بانگی كردمه خواره‌وه و ئاماده‌بوونمی به گرنگ زانی له دادگا، ئێستاش ته‌ندرووستیم باش بێت ئاماده‌م به‌سه‌رو ماڵه‌وه، وه‌لێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانم درێژه‌ی پێبده‌م وه‌كو جاران.
ئه‌وه‌نده‌ی له یادم بێت، ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان له دادگاییه‌كه هه‌بوبێت " خۆت عه‌لی مه‌حموود، خێزانت، به تایبه‌تی خوناوی كچت كه به‌و سه‌رمایه به‌یانیان زوو ئاماده ده‌بوو وێنه‌كانی به‌هه‌موو جیهان وه‌ك نیشانه‌ی دادگا بڵاو بوه‌وه، وه شه‌و نخونییه‌كان كاك ئه‌میر قادر كه ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌مان پێكه‌وه كێشا، دۆسیه‌كه‌ی ڕێكخست و هاوكاری پاریزه‌ره‌كه‌ی كرد، دانیا عه‌لی و ڕێباز قادر كه سیه‌كانی له ده‌ست دابوو به‌هۆیه‌وه زۆرجار نه‌یده‌توانی بێت بۆ دادگا زۆر ماندوو بوون، سكاڵاكه‌ری سه‌ره‌كی بوون و ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی، هه‌روه‌ها كاكه عگید كه پارێزه‌ری بۆمان گرت و یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌مان له ماڵه‌كه‌یدا ئه‌نجامدا، وه مارتین تێلاخه كه زۆر ماندوو بوو به ئاماده‌كردنی دۆسیه‌وه، خاتوو كریستا كه بڕبڕه پشتی دادگاكه بوو، كاك به‌ختیار عارف و حوسێن سنجاری و شه‌وكه‌ت دۆسكی هه‌رسێكیان وه‌رگێڕ بوون، سه‌لاحه عاره‌ب و كاك عه‌لی هه‌ولێری و كاك پێشه‌واو و كاك شێروان و كاك دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی و كاك سیروان و كاك كامه‌ران سۆرانی و كاك جه‌عفه‌ر له خولی دووه‌می دادگا هه‌میشه ئاماده بوو، وه زۆری دی ناویانم له‌یاد نییه و نایان ناسم.
پرسیار: تاكو ئێستا دادگای باڵای تاوانه‌كان هیچ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان دی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌داوه.
وه‌ڵام:قه‌زیه‌ی سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ ئێران تێكه‌ڵ نه‌كرێت، كه‌س نه‌مان به‌ستێت به ئێرانه‌وه، كێشه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی كوردییه نه‌ك ئێرانی. هیوادارین دادگای باڵای تاوانه‌كان دۆسیه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ش له جه‌ریمه‌كانی سه‌دام حوسَین بكاته‌وه و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكه‌كه بكاته‌وه.
پرسیار: ئایا خه‌رجی تێچووه‌كانی دادگا كێ كردی؟.
وه‌ڵام: خولی یه‌كه‌می دادگا نزیك 42 ملیۆن ئێرۆی تێچوو، ته‌واوی خه‌رجییه‌كه‌ی وزاره‌تی دادگوسته‌ری "داد" گرتییه ئه‌ستۆی خۆی، یه‌كه‌م جار كه منیان بانگ‌كرد بۆ دادگای ئاڕنهێم داستان پرسیاری له‌من كرد و وتی: ئاماده‌یت له‌م دادگایه به‌شدار بیت، ئێمه ته‌قه‌بولی خه‌رجییه‌كه ده‌كه‌ین، دوای كۆپی نامه‌كه‌یانم نارد بۆ پارێزه‌ره‌كه‌م، ته‌واوی خه‌رجی له ئه‌ستۆی وزاره‌تی داد بوو، ئه‌وانه‌شی له ئێرانه‌وه هاتن كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌سروفیانی گرته ئه‌ستۆ، هه‌ندێكیان یه‌ك دوو سه‌فه‌ر هاتن بۆ هۆڵه‌ند و بانگ كران له كاتی پێشكه‌شكردنی سكاڵاكانیان، وزاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی خه‌رجییانی گرته ئه‌ستۆ. ته‌نانه‌ت پڕوپاگه‌نده‌یان كردبوو كه حكوومه‌تی ئێران مه‌سروفاتی منیشی كردووه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم هیچ كه‌س و وڵاتێك جگه له وزاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی یه‌ك سه‌نتی له‌جیاتی من نه‌داوه. ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به منه‌وه نییه من هاووڵاتییه‌كی هۆڵه‌ندیم و ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندیم هه‌یه. ئێستاش به‌ڵگه‌نامه‌كانم ماوه كه وزاره‌تی دادی هۆڵه‌ندا خه‌رجی منی كێشاوه له دادگا.
پرسیار: دوا وته‌ت؟.
وه‌ڵام:داوا له دادگای به‌رزی ئێراقی ده‌كه‌م ئێمه‌ی سه‌رده‌شتییه‌كان دۆسیه بۆ دۆزه‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌و بانگهێشتی دادگامان بكه‌ن، ئیمكانات بخه‌نه به‌رده‌ست خه‌ڵكی سه‌رده‌شت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ڕێگه بده‌ن ئه‌و زوڵمه‌ی له به‌رامبه‌رمان كراوه له دادگا مه‌تره‌حی بكه‌ین. پێویسته قوربانیانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
داواده‌كه‌م وه‌ك هیرۆشیماو ناكازاكی باج له‌سه‌ر ناوچه كیمیا لێدراوه‌كان هه‌ڵبگیرێت و گرنگیمان پێبدرێت. گرنگ ئه‌وه‌یه دۆسیه له دادگا بكرێته‌وه و مه‌زلومیه‌تی خۆمان به جیهان بناسێنین. ئێمه یه‌كه‌م شار بووین له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م به چه‌كی كیمیاوی لێمان درا. داوا ده‌كه‌م له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه یادی سه‌رده‌شت بكرێته‌وه، په‌نجه بخه‌نه ئێش و ئازاره‌كانمان، ئێمه‌ش با ده‌نگێكمان هه‌یه، ده‌روازه‌یه‌ك هه‌بێت قسه‌ی خۆمانی تێدا بكه‌ین.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه، چاوپێكه‌وتنی هه‌ردوو داواكاری گشتی و خاتوو كریستا بخوێننه‌وه.
http://www. chaknews. com/kurdish/news. php?readmore=4006
http://www. chaknews. com/kurdish/news. php?readmore=165
http://www. chaknews. com/kurdish/news. php?readmore=22
http://www. chaknews. com/kurdish/news_cats. php?cat_id=28
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
