ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا كه له هه‌ناوی سه‌رمایه‌داریه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و بریتیه له (سۆنامی) یه‌كی ئابوری و سیاسی، وه‌كو یه‌كێك له باجه‌كانی له خوا دووری ..
له كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیدا مرۆڤه‌كان زیاتر هه‌ست به ماندوبوون ونه‌حه‌سانه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌موو
پێداویستیه مادییه‌كان و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی ته‌كنۆلۆجیای ئه‌مرۆ، له رۆژگاری پێشودا مرۆڤ هه‌رچه‌نده له ڕووی ژیانی مادییه‌وه زۆر پێشكه‌وتوو نه‌بوو كه‌چی زیاتر هه‌ستی به ئاسوده‌یی و ئارامی ده‌كردو تام وچێژی ژیانی ده‌زانی. ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌رچه‌نده زانست وته‌كنۆلۆجیای مادی سه‌رده‌م له ئاستێكی به‌رزدا بن بۆ مرۆڤه‌كان، به‌لام ناتوانن خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی بۆ دڵه‌كان بێنن مه‌گه‌ر كاتێك مرۆڤ بتوانێ هاوسه‌نگی ته‌واو دروست بكات له نیوان لایه‌نی رۆحی و مادیدا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لایه‌نی رۆحی ئه‌مرۆی مرۆڤه‌كان، بانگخوازانی ئه‌مرۆ رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له گه‌یاندنی په‌یامی خوایی بۆ مرۆڤ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌و بانگخوازه ناسراوانه‌ی كوردستان بكه‌ین كه ئه‌ویش مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجییه كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر گوێبیسی وتاره رۆحیه‌كانی به‌رێزیانن له كوردستان وده‌ره‌وه‌دا..
" سه‌ره‌تا كاری بانگخوازی چۆن ده‌بینت له كوردستان؟
سه‌ره‌تا به ناوی خوا.. كاری بانگخوازی له كوردستانی خۆمان وەكو پیویست نیه، بڕێك كز‌و لاوازەو بڕێكیش كرچ و كاڵه. هه‌ندیك رۆحی تیا بێ هێزە، هه‌ندێك ئاستی زانستی شه‌رعیان لاوازەو وەكو پیویست نیه. هه‌ندیک له بانگخوزانی لای ئێمه زۆر شاره‌زای قورئان و زانسته‌کانی فه‌رموود نین. زۆر که‌م کتێب ده‌خوێنن، وه ئاماده ناکرین تا ببن به داعی سه‌رکه‌وتوو، . ئه بوایه بزوتنه‌وە ئیسلامیه‌كان چه‌ندین دەزگایان هه بوایه بۆ پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی ئه‌م بانگخوازانه، كه‌چی ئه‌وانیش وەكو پێویست خه‌می ئه‌م بوارە گرنگ و كاریگه‌رەیان نه‌خواردوە. به‌ڵكو به داخه‌وە چالاكیه‌كانیان زیاتر له بواری سیاسه‌تداریه. كه ئه‌بوایه بانگه‌واز كاری له پێش هه موو كارەكانی تردا بوایه.. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه كاری هیدایه‌ت و بانگه‌واز وەكو پێویست نیه، ئه‌بوایه له ئاستێكی باشتر‌و باڵاتر دا بوایه بێگومان هۆكاری دەرەكیش زۆر زۆرن. له پێش هه مویان ئه‌م هێرشه فكری و فه‌رهه‌نگیه رۆژئاواییه كه په‌تاكه‌ی گه‌یشتۆته زۆربه‌ی رێكخراو‌و سه‌نته‌رو لایه‌ن و حیزب و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و میدیاكانی کوردستان. هه روەها ئه‌و فشارە زۆر و هه‌مه‌جۆرو هه مه رەنگه‌ی كه حیزبه‌كانی دەسه‌ڵات بۆ سه‌ر مه‌لاكان و مزگه‌وته‌كان و نه‌هێشتنی زۆرێك له قوتابخانه شه‌رعیه‌كانی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌و هۆكاری داگیركردنی عێراق و كوردستان له‌لایه‌ن احتلال و شه‌پۆلی به گاور كردنی میلله‌تی كوردستان و هه وڵی به شیعه كردنی و بڵاوكردنه‌وەی سه‌مای بێ‌سنور و مادە هۆشبه‌رەكان.. هتد. ئه‌مانه هه مووی دەوری خراپ و كاولكا‌ریان هه یه. ئه‌مه‌ش مانای وا نیه كه ئیتر چالاكی و كاری بانگه‌واز هه ر نه‌بێت و راوەستا بێت. نه‌خێر.. الحمدلله باشه‌و ئه‌بێت به‌رەو پیش‌تر بچێت و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان زیاتر گرنگی به‌م بوارە پیرۆزە بدەن و ئالیه‌تی باشی بۆ بدۆزنه‌وەو پانتاییه‌كی زیاتری بۆ ته‌رخان بكه‌ن.
"تا چه‌نده له نزیكه‌وه هه‌ستت به‌بوونی به‌كارهێنانی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌كه‌ی له ناو چینی گه‌نجان؟ بۆئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك بانگخوازێك چ هه‌نگاوێكتان ناوه؟
زۆر به داخه‌وە به درێژایی مێژووی تازەی عێراق وكوردستان دورترین خاك و میلله‌ت بوە له‌م دەردە پیسه و له‌م ئافه‌ته كوشندەو میلله ت فه‌وتێنه. كه‌چی له پاش داگیركردنی وڵاتمان له لایه‌ن ئه مریكا و رۆژئاواییه‌كان پاش گه‌مارۆی چه‌ند ساڵه‌و هه ژاركردنی توێژەكانی میلله ت و ته‌سلیم كردنی به ئێران و ئێرانخوازەكان پاش ئه‌وەی لایه‌نی ئایینی به‌رەو كزی چوو. پاش حوكمی وڵات – به‌ناو ـ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وەو پاش ئه‌م انفتاح و كرانه‌وە ئیتر وڵاتی كوردستان بوە پێگه یه‌ك بۆ هێنان و بردنی تلیاك و ماددە سڕكه‌رەكان. به‌ڵام زۆر به داخه‌وە ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلام و بانگخوازان چالاكیه‌كی ئه‌وتۆمان نیه له‌م بوارە ترسناكه و به‌رامبه‌ر به‌م به‌ڵا گه‌ورەیه.. چونكه ئه‌هلی عیلم و بانگه‌واز بۆخۆیان په‌رت و بڵاون و هاریكاری پێویستیان له به‌ینا نیه‌و له یه‌كتری بێ ئاگان
" زۆركه‌س گله‌یی وكازنده‌یان هه‌یه له میدیا وته‌له‌فزیۆنه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان به‌هۆی جۆره گۆرانیه‌ك كه نامۆیه به فه‌رهه‌نگ وداب و ره‌سه‌نی كوردی هه‌روه‌ها دۆبلازكردنی فیلمێكی زۆر كه‌ئه‌بێته هۆی لێكترازانی شیرازه‌ی خێزانی كورد نامۆیه، ئایا رای به‌رێزتان جۆنه له‌م باره‌یه‌وه؟
له‌خشته بردن و چه‌واشه‌كردنی میلله‌تمان و دورخستنه‌وەی له ئیسلام به‌رنامه‌ی زۆرێك لایه‌ن و حیزبه‌كان و خاوەن پێنوس و گۆڤار‌و میدیاكان و سه‌نته‌رو رێكخراوەكان. به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانیه‌کان، كه هه‌رچی ناپه‌سه‌ند بێت بڵاوی دەكه‌نه‌وە. به هه‌موو هێزو توانایانه‌وە هه وڵ دەدەن فه‌رەنگی خۆمان بسڕنه‌وەو به‌ها باڵا جوانه‌كانی خۆمان كز‌و لاواز بكه‌ن و میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه زبڵادانی زبڵی بێگانان و بێ خێران. هه ركه‌سێكیش سه‌رنجی میدیاكانی خۆمان بدات ئه‌زانێت فلیم و گۆرانی و كلیپی چۆن ساز ده‌که‌ن که گه‌نجه‌كان به‌رەو كوێ ئاراسته ئه‌كه‌ن و چیان پێیه بۆ ئه‌م میلله‌ته داماوە؟ له‌وڵاتی خۆمان دەیان قه‌یران و كێشه‌ی دروستكراومان هه یه راگه‌یاندن لای ئێمه كاری سه‌رەكی هۆشیاركردنه‌وەو رۆشنبیركردن و فێركردن نیه‌و نایه‌وێت خه‌ڵكی لای خۆمان فێری خه‌بات و داهێنان و شارستانیه‌ت و ژینگه په‌روەری و پاك و خاوێنی و زانست ببێت. لاسایی كه‌رەوەیه، مستهلك بینن! نه‌ك به‌هه‌رهه‌م هێنه‌ر بین.
" وه‌ك ده‌بینین رادیۆ ته‌له‌فزیۆنه ئیسلامیه‌كان كاریكه‌ریه‌كی باشیان هه‌یه له نێو جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ گه‌یاندنی كاری بانگخوازی ئایا جه‌نده به‌رێزت رازیت لێان؟
زۆر سوپاسی خوا دەكه‌م كه ئێستا چه‌ند رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنێكی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان هه‌یه که به‌سود و پڕ خێر‌و بایه‌خه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پاش كه‌رەمی خوا ئه‌م كه‌ناڵانه نه‌بونایه وڵاتمان وێرانتر دەبوون و میلله‌ت و گه‌نجه‌كانمان به‌رباوتر ده‌بون، بێگومان ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌ورێكی پیرۆز‌و بینه‌رو بیسه‌رێكی زۆریان هه‌یه، كۆمه‌ڵێكی خه‌باتكارو تێكۆشه‌ر تیایاندا خزمه‌تی خۆیان پێشكه‌ش به میلله‌تی خۆیان ئه‌كه‌ن. وه بابه‌تی رۆشنبیری و زانستی فیقهی و هونه‌ری ره‌سه‌ن وه خێرخوازی زۆر باش و پیشكه‌وتوو پێشكه‌شی ئه‌م میلله‌ته به‌رێزه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌راستی جێگای رێز‌و ده‌ستخۆشین، به‌ڵام به داخه‌وه بێ پاره‌و كه‌م ئیمانیه‌تن. كادری پسۆریشیان كه‌مه.. كه‌موكوڕی زۆریشیان هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی گشتی خزمه‌تیكی باش و شیاو ئه‌كه‌ن. به‌ڵام بێكه‌موكورتیش نین! هیوادارم كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی سپێده‌و په‌یام ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكه‌نه‌وه
"مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی یه‌كێكه له‌و بانگخوازانه‌ی كه زۆر جار بانگهێشتی زیندانه‌كانی سوید ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وتاری رۆحی وپه‌روه‌رده‌یی بڵێته‌وه بۆ به‌ندكراوه‌كان بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ باوشی كۆمه‌ڵگاوو دوورخستنه‌وه‌یان له ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان، ئایا ناكرێت بانگخوازانی كوردیش داوا بكه‌ن له حكومه‌ت بۆ كاری له‌م جۆره؟ ئه‌و كاره نه‌وعی و پیرۆزه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی که له وولاتی سوید ئه‌یكات كاریكی یه‌كجار جوان و شیرین و به‌كه‌ڵكه، به‌ڵام ئیمه به داخه‌وه كاری له‌م جۆره‌مان نه‌كردوه ـ زۆر به كه‌می نه‌بێت ـ بڕێكی خه‌تاو كه‌م ته‌رخه‌می خۆمانه‌و بڕێكی تریش حكومه‌تی ئێره ئه‌و جۆره خه‌مانه‌ی نیه‌و، ئه‌و ئازادیه‌ش نادات پێمان، خۆزگایه ئێمه‌ش ئه‌و ته‌جروبه‌مان زیندوبكردایه‌ته‌وه‌و له‌م ده‌رگایه‌شمان بدایه تاكو ده‌رگایه‌كی تری هیدایه‌تمان واڵا بكردایه به رووی میلله‌ته‌كه‌مماندا. مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی، بانخوازێكی لاێهاتوو موخلێه، که‌سیکی به قابیله، خوا وێنه‌ی زۆر بكات، من زۆرم خۆش ده‌وێت، پێویسته چاوی لێ بكرێت و خوا موفقتری بكات
" وه‌ك نیكسۆن ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر چی شارستانێتی له ئه‌وروپا وئه‌مریكا له لوتكه‌ی به‌رزدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆحی و ئه‌خلاقی نه‌بێت له ناوچوونی چاوه‌ڕوانێتی، چ په‌یامێكت پێیه بۆ ئه‌م وته‌یه؟ نیكسۆن راستی وتوه چونكه خۆ ی كه‌سێكی دروستبوی ناخی ئه‌مریکاو رۆژئاواویه، بۆیه په‌یی به‌و راستیه گه‌وره‌یه بردوه.. بێگومان پیشه‌سازی و پێشكه‌وتنی ماددی ته‌نها ئه‌توانێت گه‌ده‌ی مرۆڤ تێر بكات و گیرفانی پڕ بكات. ئه‌توانێت ورگی زل بكات و چاخ و قه‌ڵه‌وی بكات. ئیتر په‌یامی ته‌كنه‌لۆژیا تا ئێره‌یه و كۆتایی دێت... خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤیش ئاژه‌ڵ بوایه له‌وانه‌یه مادده‌و ته‌كنه‌لۆژیا بیگه‌یاندایه‌ته ئاوات و شاد‌و به‌خته‌وه‌ری بكردایه. ئا لێره‌دا په‌یامی وه‌حی و ئاین ده‌رئه‌كه‌وێت كه ناخی مرۆڤه‌كان تێر ئه‌كات و ویژدانیان ئاسوده ئه‌كات و په‌یوه‌ستیان ئه‌كات به خوایانه‌وه، تێ‌یان ئه‌گه‌یه‌نێت كه بۆچی ئه‌ژین و په‌یامیان چیه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه؟! بۆیه ئاین قه‌ت كۆن نابێت چه‌ند زانست پێشكه‌وێت و بواری ته‌كنه‌لۆژیا زیاد بكات، ئازاره‌كانی مرۆڤ زیاتر ده‌بن و مادده‌و ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانن به‌خته‌وه‌یری ببه‌خشن به‌م مرۆڤه. مرۆڤ كێشه و ئێشه‌كانی له‌سه‌ر زه‌ویه به‌ڵام چاره‌سه‌ریه‌كانی له ئاسمانن و لای خوان. هه‌موو شانازی ماددی و بێ دینه‌كان ماڵ و سه‌رمایه‌یه، كه‌چی هه‌ر له‌وێشه‌وه برینیان تێ بوه. ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی رۆژئاوا كه هه‌موو جیهانی گرتوه وه هه‌موو جیهانی ئێستای سه‌رسام كردوه.. ئه‌م قه‌یرانه ئێستا برینێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆته ماددی گه‌ری رۆژئاوا، ئه‌م برینه‌ش هه‌ر گه‌وره ئه‌بێت و رۆژ به رۆژیش ترسناک تر ئه‌بێت. زه‌حمه‌ته چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا كه له هه‌ناوی سه‌رمایه‌داریه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و بریتیه له (سۆنامی) یه‌كی ئابوری و سیاسی، وه‌كو یه‌كێك له باجه‌كانی له خوا دووری و هه‌وا په‌رستی و دژی ئیمان و.. باجی لادانه له (فگره) .
*خۆشبه‌ختانه ئه‌م شكستانه‌ی كه یه‌ك له دوای یه‌ك له رۆژئاوا و جیهانی لادینی روو ئه‌دات هه‌موویان هۆكارێكن بۆ داچڵه‌كاندنی مرۆڤایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و خوای گه‌وره، جا به خواست و خۆشی خۆیان بێت یان به ناچاری بێت.. ئه‌م رووداوانه ئه‌گه‌ر له ڤاهریشدا خراپ بن له‌ئاكامیاندا خێرێكی شاراوه‌ی گه‌وره‌یان له خۆیان گرتوه بۆ مرۆڤه‌كان به تایبه‌تی بۆ جیهانی یه‌كه‌م و دووهه‌م. من وا ئه‌زانم ئه‌مانه هه‌موو رێخۆشكه‌رن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسلام و حوكمی شه‌ریعه‌ت بۆ گۆڕه‌پانی ژیان و ژینگه
"كاتێك سیاسیه‌كی كورد كۆرێك ده‌گێرێت له كوردستان كه‌سانێكی كه‌م ئاماده‌یی كۆره‌كه ده‌بن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كه بانگخوازێكی ئاینی وتارێكی رۆحی ده‌دات پێش ده‌ستپێكردنی وتاره‌كه هۆڵه‌كه پڕده‌بێت وته‌نانه‌ت خه‌ڵكی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه گوێبیس ده‌بێت، به‌ریزتان خویندنه‌وه‌تان چیه بۆ ئه‌مه؟ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موومان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته تینیۆێتی مرۆڤه‌كانه بۆ دونیایه‌كی تر، بێجگه له دونیای مادده، دونیایه‌ك كه مادده‌و ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌تی رۆح و به‌ها باڵاكان و پله‌و پایه‌ی مرۆڤی تێدا بێت، نه‌ك مرۆڤ ئامێرێكی كه‌م بایه‌خ بێت له خزمه‌تی مادده‌و ماڵ و به‌رهه‌مدا ـ وه‌كو ئێستای مرۆڤایه‌تی ـ ئه‌مه‌ش ئه‌مه ئه‌گه‌یه‌نێت كه جادووی عیلمانیه‌كان به‌ره‌و به‌تاڵ بونه‌وه ده‌چێت وئه‌و زه‌وق بریقانه به‌ره‌و كاڵ بونه‌وه‌و ده‌چێت! بازاڕی ئاراسته‌و پرۆژه‌كانی تر به‌ره‌و سارد بونه‌وه ئه‌چێت. چونكه هه‌موو كاڵاكانی خۆیان نواند و هه‌موو تیره‌كانی خۆیان ته‌قاند و هه‌موو شتێكیان دژی ئیسلام و خاك و خه‌ڵك كرد، تا هه‌موو شته‌كان تا هه‌موو شته ستۆكه‌كانیان ده‌رخست وه هه‌ناوی بۆگه‌ن و نیازی پیسیان بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت، ئیتر كوردیش ده‌ڵێت: گاڵته تاوێك خۆشه؟ الحمدلله ئێستا موسڵمانان هاتونه‌ته مه‌یدان و عه‌سای موسایان هاویشتۆته ساحه، بۆیه ماره‌كانی جادوو گه‌رانی قوت داوه‌و جادوو جادوگه‌ران ریسوا بون؟ به‌راستی لێیان بێزار بوه، چونكه بێجگه له درۆ‌و فشه و گه‌نده‌ڵی هیچی تریان لێ نه‌بینیون.
اژا جا و موسی و القی العێی فقد بگل السحر و الساحر!
"تا ئێستا چه‌ند جار له لایه‌ن رژێمی سه‌دام و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له وتار دان دوور خراویته‌وه هۆكاری ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه چیه؟ وه ئێستا به‌رده‌وامی له وتار دان؟ من له ساڵی 1977 وه له به‌غدا ده‌ستم به وتار خوێندنه‌وه كردوه له مدینه الپوره، زیاتر له ده ساڵ له به‌غدا خه‌تیب بوم، له‌و ماوه‌یه‌دا توشی ده‌رده‌سه‌ری زۆر هاتم، به‌ڵام ته‌نها یه‌كجار لایاندام ئه‌ویش له‌سه‌ر كاری ته‌نزیمی ئیسلامی بوو، نه‌ك له سه‌ر خوتبه خوێندنه‌وه‌م! به‌ڵام له 1992 تا ئێستا سێ جار له هه‌ولێر لادراوم. ده‌یان جۆری تریش توشی خه‌م و ئازار هاتوم، تا ئیستاش له ناو ئه‌و گێژاوانه‌دام.. به‌ڵام الحمدلله ئێستا له‌سه‌ر مینبه‌رم و وتارم هه‌یه‌و هه‌مویان له سایته‌كه‌م بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و هه‌ن. هه‌موو كه‌سیش ده‌توانێت گوێیان لێ بگرێت. ئێستا له مزگه‌وتی حاجی جه‌مالم له گه‌ره‌كی موفتی هه‌ولێرم.
دوا په‌یامت جی یه بۆ گه‌نج ولاوانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوخۆی كوردستان؟
"
رێزم بۆ براو خوشكانی خۆم هه‌یه له هه‌نده‌ران، داوایان لێ ئه‌كه‌م هه‌ریه‌كیان سه‌فیریكی باش و به ئه‌مه‌كی میلله‌ت و دۆزی كورد بن و ناسنامه‌ی ئیسلامی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن. خه‌ریكی كار‌و پیشه‌و خوێندن و رۆشنبیریه‌كانی سه‌رده‌م بن له‌ناو فه‌رهه‌نگی نه‌خۆشی ئه‌وێدا نه‌توێنه‌وه، شته باشه‌كان فێربن و خۆشیان له شته خراپه‌كان ده‌رباز بكه‌ن..
" پیناسه‌یه‌كی به‌رێزتان؟
من قوتابی دكتۆرام له علوم القرا‌ن و 33 ساڵه خه‌تیبم، مدرسه‌ی محمدیه‌م هه‌بوو نه‌یان هێشت، باوكی سێ كوڕ‌و سێ كچم ئه‌ندا می الاتحاد العالمی للعلما و المسلمین.
له کۆتاییدا برای زۆر خۆشه‌ویستم كاكه به‌رزنجی، داوای لێبوردنت لێ دەكه‌م، كه درەنگ وەڵامی پرسیارەكانتم دایه‌وە، به هۆی سه‌رقالی زۆره‌وه وه جاریکی تر سوپاسی زۆرمان هه‌یه بۆ جه‌نابتان
و السلام علیكم و رحمه الله
... 20-6-2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
