*حیزبی بچوك كه مه‌جالتدا مزایه‌ده‌ت به‌سه‌ره‌وه ده‌كات ..
*باڵی ریفۆرم ده‌یانه‌وێت ناوی پیرۆزی یه‌كێتی و سه‌روه‌ریه‌كانی به‌كار بهێنن بۆ ریكلام بۆخۆیان ..
*ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نه‌زول بۆ پارتیی به‌كه‌ین له پێناوی میله‌ته‌كه‌ماندا شانازیه ..
*حكومه‌ت خۆریشیان بۆ دابگرێت خواره‌وه ئه‌وان ره‌خنه‌یه‌كی هه‌ر لێده‌گرن ..
ئاسۆی شێخ نووری له ساڵی 1970وه كۆمه‌ڵه بووه گه‌شتوه‌ته پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، یه‌كێك بووه له هاوڕێیانی زیند
انی و له ساڵی 1975 بۆ 1979 زیندان بووه ماوه‌یه‌ك پارێزگاری سلێمانی بووه، ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا تایبه‌ته به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆران كه ئه‌و به‌جیابووه وه باسیان ده‌كات له هه‌فته‌نامه‌ی (میدیا) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ماوه‌یه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌جیا كاروكۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به ناوه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی باڵی ریفۆرم به‌یان نامه‌یه‌كیشیان ده‌ركردوه ئه‌م كۆبوونه‌وه و به‌یان نامانه تاچه‌نده ره‌وایه‌تی (شه‌رعیه‌ت) یان هه‌یه؟
-به‌پێی په‌ریڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی یه‌ك كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه‌و وه‌ده‌ركردنی هه‌ر به‌یانامه‌یه‌ك كه له ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمیته‌یه‌وه نه‌بێت هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، پێچه‌وانه‌ی په‌یڕوی ناوخۆ هه‌موو عورف و عاده‌تێكی رێكخراوه‌یشه، ئه‌مانه كه هه‌رچه‌ند خۆیان ئیدیعا ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌كێتین، به‌ڵام به پێی واقع و به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له یه‌كێتی چونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌رنامه‌و تووێژه و گفتوگۆكانیان به‌شێوه‌یه كه له یه‌كێتی چونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ناوی پیرۆزی یه‌كێتی و سه‌روه‌ریه‌كانی به‌كار بهێنن بۆ ریكلام بۆ خۆیان.
به‌همه‌ن عومه‌ر: له ئێستادا پرۆسه‌یه‌ك له ده‌ركردن یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ناو رێكخراو كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده جیاجیا كانی یه‌كێتیدا ده‌ستی پێكردوه ئه‌وه هۆكاری چیه؟
-لێره‌دا پێم باشه شتێك رون بكه‌مه‌وه هه‌موو رێكخراو یان حیزبێكی سیاسی كه دروست ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌حده‌تی فیكر دروست ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه ده‌بێت به ئه‌ندام له حیزبێكدا ده‌بێت فكر و ئایدۆلۆژیای ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ بیكردنه‌وه‌ی ئه‌ودا بگونجێت، ئه‌مه شتێكی بنچینه‌ییه بۆهه‌ر كه‌سێك كه ببێت به‌ئه‌ندامی حیزبێك، ئه‌مه له لایه‌ك وه هه‌ر ئه‌ندامێك له حیزبێكدا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئیش بكات بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی له پێناویدا كار ده‌كات و ئه‌ویش قبووڵی كردوه، من بۆ خۆم عه‌یبه‌ی و هه‌ڵوێستێكی ئینتیهازیانه‌ی ده‌زانم كه له حیزبێكدا كار بكه‌یت و بڕواشت به په‌یڕه‌ی پڕۆگرامی نه‌بێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ده‌نگێك هه‌یه له‌ناوه لایه‌ن گرانی لیستی گۆڕاندا كه ده‌ڵێت باڵی مام جه‌لام ته‌سلیمی پارتی بووه و ئێمه‌ش نامانه‌وێت تسلیمی پارتی ببین و ده‌شڵێن بۆیه خه‌باتمان كردوه و قوربانیمانداوه تا وه‌ك پارتی نه‌یبین، نه‌بین به‌حیزبی بنه‌ماڵه. ئه‌و قسانه تاچه‌نده راستن؟
-ده‌بێت بزانین ئێمه یه‌كێتی نشتیمانیمان بۆ چیه؟ دیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌یشتن به ئامانجی میلله‌ته. هه‌ركاتێك هه‌ستمان كرد كه به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ئه‌وه ده‌خوازێت كه یه‌كێتی نیشتمانی ته‌نه‌زول بكات، به‌ڕوای من زۆر گونجاوه كه ته‌نه‌زول بكات، ئه‌گه‌ر پێوسیت بكات یه‌كێتی نیشیمانی كوردستان خۆی حه‌لبكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ده‌بێت بیكات، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی گه‌وره‌ی سه‌ر ساحه‌كه‌ن ره‌نگه هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌وری خۆان بینیبێت له ئازادكردنی كوردستان و له خه‌بات دژی دیكتاتۆری، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی شۆڕشه كه كه‌وته‌وه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا له 1992ه‌وه تائێستا ئه‌م دوو لایه‌ن به‌رده‌وام زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌م دوولایه‌نه‌وه، ئێمه ده‌زانین به‌شێكی زۆری ئه‌و شه‌ڕانی كه بووه كێشه بووه له‌نێوان یه‌كێتی وپارتی دا، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ته‌نه‌زولیش بۆ پارتیی به‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له پێناوی میله‌ته‌كه‌ماندا بێت شانازیه، ئه‌و لایه‌نه بچوكانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سئول نین ئه‌توانێت به ئاره‌زووی خۆیان قسه بكات و ته‌حلیل بكه‌ن، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پرسن له ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م ته‌جروبه‌یه، هه‌ر هاوپه‌یانیه‌تیه‌كی ستراتیجی بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م یان ئه‌و شتێكی زیاتری هه‌بێت گرنگ نییه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی له پاش پێكهێنانی لیستی گۆڕاندا كراوه باس له و رده‌كاری دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان كراوه یان هه‌ر رێكه‌وتنێك بووه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی رێكه‌وتون له سه‌ر بابه‌ته‌كان كراوه؟
-من ئاگادار نیم له ورده‌كاری رێكه‌وتنه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هه‌ر دوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان و هیچ لایه‌كیان زه‌ختی له‌ویتر نه‌كردوه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: له‌ئێستادا حكومه‌ت به‌تایبه‌تی له سلێمانی چالاكانه كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه ده‌كات كه دیار و هه‌ست پێكراون. له‌ناو خه‌ڵكیشدا ده‌گوترێ ئه‌و كارانه به‌شێكن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن. ده‌كرێت حكومه‌ت به‌شداری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكات؟
- حكومه‌ت به‌هه‌ر دوو ئیداره‌كه‌یه‌وه كاری زۆری كردوه، به‌ڵام ئێمه خه‌له‌لممان له راگه‌یاندنه‌كانمان هه‌بووه كه نه‌یان توانیوه به‌باشی ئیبرازی بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵك.
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه وڵاتێكی وێران بووه له ماوه‌ی 18ساڵه‌دا به‌و هه‌موو كێشانه‌وه توانیومانه حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئاشایش بۆ خه‌لكی كوردستان دروست بكه‌ین، دیاره كه‌موو كورتیشمان هه‌رده‌بێت ئه‌وه‌تا له جنوبیش تائێستا كێشه‌ی ئاو و كاره‌با بایه‌عی هه‌ییه، ره‌نگه جۆرێك له گله‌ی و فشاری خه‌ڵكامان له‌سه‌ر بووه.
ئێستا حكومه‌ت ده‌ستی كردوه به چالاكیه‌كی زیاتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكرێت هه‌ندێك له‌و چالاكیانه‌ی كه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت هی سه‌رده‌می پێش هه‌ڵبژاردن، له راستیدا هه‌ندێك جار فشاری خه‌ڵكیشمان ده‌وێت بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات تائه‌گه‌ر خاوبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌دا هه‌بێت، زیاتر چالاك بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئه‌وه نییه، حكومه‌ت هه‌ركارێك بكات هه‌ر ره‌خنه‌ی ده‌گرن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆریشیان بۆ دابگرێت خواره‌وه ئه‌وان هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی لێده‌گرن چونكه ئیشیان ئه‌وه‌یه هه‌ر ره‌خنه بگرن، به‌داخه‌وه زۆرجار ره‌خنه‌كانیان نامه‌سئولانه‌شه، ئه‌مڕۆ دووجۆر راگه‌یاندنمان هه‌ییه جۆرێكیان ئیجابیه و جۆرێكیان سلبیه ئه‌مه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات من پێم وایه كه زیاتر خزمه‌ت به بێگانه و ئه‌فكاری دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات وه هه‌میشه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی سوك و ڕسوا بكات.
ئێمه گۆڕانێكمان كردوه له ئیداره‌ی خۆماندا ئه‌و گۆڕانه بۆ كرا؟ بۆ ئه‌وه كرا كه سستیه‌ك هه‌بووه له جێبه‌جێكردنی ئیشه‌كاندا، ئیستا كه‌سێكی وه‌ك كاك عیماد ئه‌حمه‌د كه بووه به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت چالاكیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌لك و گوێگرتن له كێشه‌كانیان و گه‌ڕان به‌ناو خه‌ڵكدا، ره‌نگه به‌هۆی چالاكی ئه‌وه وه بتوانێت زیاتر ده‌زگاكان بجوڵێنێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌رده‌وام لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی له دژی چووناو ورده‌كاریه‌كانی مێژووری شۆرشن ده‌ڵێن با ئه‌و لاپه‌ڕانه هه‌ڵنه‌درێته‌وه، پرسیاره كه ئه‌وه‌ئه ئایه مێژووی ئه‌و شۆڕشه‌ی كه به‌رده‌وام كورد شانازی پێوی ده‌كات ئه‌وه‌ده ناشیرینه كه له‌باسكردنی بترسن؟
-من پێم وایه كه ئێمه مێژوویه‌كی زۆر شكۆدارمان هه‌ییه، هه‌موو گه‌لانی دونیاش شانازی به‌مێژووی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مووكات هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ر سپی نییه هه‌ندێك جار لاپه‌ڕه‌ی ره‌شییشی تێدایه، به‌ڵام ره‌شه‌كه‌ش هه‌ر به‌شێكه له مێژووی میله‌ته‌كه، به‌بڕوای من پێویست ناكات هه‌ندێك له‌و په‌ڕه ره‌شانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه بۆ نموونه ئێمه شه‌ڕی ناوخۆمان كردوه، به‌ڵام له كاتێكی وه‌كو ئێستادا پێویست ناكات جاریكی دیكه بێین لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و مێژووه ره‌شه هه‌ڵبده‌ینه‌وه ئه‌و برینه بكوڵێنینه‌وه ئه‌وه ره‌نگه له‌م قۆناغه‌ی ئێستاماندا پێویست نه‌بێت، به‌ڵام خۆ ره‌نگه چه‌ند ساڵێكی تر پێویست بكات كه دیراسه‌یه‌كی وردی مێژووی میلله‌ته‌كه‌ی خۆت بكه‌یت باسی هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ش بكه‌یت به‌باشی و خراپه‌كانیه‌وه، خه‌ڵك هه‌یه برای كوژراوه گوندی سوتاوه به‌ده‌ستی لایه‌نێكیتر ئێستا پێویست ناكات ئه‌و برینانه بكولێته‌وه، باش وایه ئێستا ته‌نیا لایه‌نه جوان و پرشنگداره‌كانی مێژووی خۆمان پیشان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نا ئومێد نه‌بێت له‌داهاتوو.
به‌همه‌ن عومه‌ر:به‌بڕوای تۆ لیستی كوردستانی ده‌توانێت ئه‌وه‌نده ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێك كه حكومه‌ت پێكبهێنێت، یان مه‌زه‌نده‌ی سه‌دا چه‌ند ده‌كه‌یت؟
- به‌بڕوای من لیستی كوردستانی 60%بۆ 70% ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، راسته له ناوه‌ندی شاره‌كاندا هه‌ندێك ده‌نگ ده‌بیستی، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌و ده‌نگه هه‌ر نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌ریه‌كێتی و پارتییه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: هه‌موو كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تی كوردستان جۆرێك له ته‌وافقی پێوه دیاربوو حیزبه‌كانی ده‌كه‌ش به‌شدار بوون له حكومه‌ت ئایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌نیازن حیزبی دیكه به‌شداری پێ بكه‌ن؟
-نازانم كه بڕیاری یه‌كجاری لێدرابێت یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه باسكراوه بڕوا ناكه‌م ئه‌مجار به ئیئتلافی حكومه‌ت پێكبهێنن. چونكه ئه‌زموونێكمان هه‌ییه، له‌وه‌ی كه هه‌ندێكه‌س به‌شداریان پێكراوه وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی جۆراوجۆریان پێدراوه كه‌چی هه‌ر كێشه‌شیان هه‌بوو، بۆیه به‌بڕوای من پێویسته هه‌ركه‌سێك به قه‌د خۆی و به‌قه‌د جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پۆست وه‌ربگرێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌ڵام كاتێك نوری مالیكی دژایه‌تی حكومه‌تی ئیئتلافی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی كوردی به هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی دیكتاتۆریه‌ت تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن؟
-جیاوازییه‌ك له نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه، له ئێراق ئه‌و كوتلانه‌ی كه هه‌ن كوتله‌ی گه‌وره‌ن بۆ نموونه سونه بۆخۆی هێزێكی گه‌وره‌یه یان شیعه‌كان هه‌ر كه‌سه هێزێكی هه‌ییه، كوردیش به‌هه‌مان شێوه واته هێزی گه‌وره‌ن، كاكه ئێمه له هه‌ڵبژاردندا حیزبی وامان هه‌بووه به‌شداری كردوه 400ده‌نگی هێناوه، یانی ده‌كرێت ئه‌وه مزایه‌ده‌شت به‌سه‌ر دابكات؟ ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه و هێزی ئه‌ساسیه یه‌كێتی و پارتین ئه‌وه‌ش بۆ خۆی هاوپه‌یمانێتیه‌كه له‌به‌ینی ئه‌و دوو هێزه گه‌وره‌دا، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات ره‌نگه به‌شداریان پێبكرێت ئه‌وه‌ی كه گوتم به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكداهێنن ته‌نیا رای خۆم بوو، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه حیزبی بچوك كه مه‌جالتدا مزایه‌ده‌ت به‌سه‌ره‌وه ده‌كات، ئێمه كه هاتووین ئه‌وانه‌مان دروست كردوه بۆ خۆیان با له معاره‌زه بن، له جیاتی ئه‌وه‌ی دروستیان كه‌ین ووه‌زیرێكیان پێبده‌ین و بیان هێنینه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، هیچ رۆڵێكی باشیش نه‌بینإ و بورده‌وام رێگربێت له به‌رده‌م كاره‌كاندا.
به‌همه‌ن عومه‌ر: هه‌رچه‌نده هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی واده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێ نه‌كردوه به‌ڵام هێرشێكی توند له نێوان راگه‌یاندنه‌كانی لیستی كوردستانی و لیستی گۆڕاندا هه‌یه ئایه ئه‌گه‌ری ته‌رجومه‌كردنی ئه‌م هێرشانه بۆ ناو ئه‌رزی واقع هه‌ییه و دروستبوونی شه‌ڕ هه‌یه؟
-هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی كه تۆ باستكرد هه‌ییه، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه، چونكه كاتێك دوو ده‌سته له حیزبێكدا كه‌وتنه ململانی َوه بێگومان قسه له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێستا باشتر بووه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هێرشانه ناكه‌ین بۆ سه‌ر ئه‌وان و كه‌سایه‌تیه‌كانیان، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌نگ ده‌بیستی ناچاری وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، بۆنموونه هه‌موو رۆژێك ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن نانی خه‌ڵك ده‌بڕن ئێمه‌ش ناچارین بڵێین وانییه، له‌م رۆژانه‌دا چوار له‌و به‌ڕێزانه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وتن كه باسی مووچه بڕین وخه‌ڵك برسی كردنیان ده‌كرد له كاتێكدا سإ له‌و چوار كه‌سه به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینن كه هیچكات وه‌زیر نه‌بوون ئێستاش مووچه‌كه‌یان به‌رده‌وامه، به‌ڵام كه‌تۆ له حیزب چویته‌ده‌ره وه ئه‌كات حیزب ناچاره ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ه‌ی وه‌ك حیزب پێی داوه لێ وار بگرێته‌وه، له‌و براده‌رانه كه وه‌زیری خانه‌نشینن تێدایه كه 30 حیمایه‌ی هه‌یه ئه‌و پێویستی به 3تا4 حیمایه زیاتر نییه.
حیزب ته‌نیا موچه ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه كار بو حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به توندوتیژی پێم وانییه روبدات، ئه‌وه ناڵێم دوو‌و كه‌س له‌سه‌ر جاده‌یه‌ك به‌هۆی مناقه‌شه‌وه توشی ده‌مه‌قاڵه‌یك ده‌بن ئه‌وه شتێكی ئاساییه‌و له هه‌موو دنیاشدا ئه‌وشتانه هه‌ر رو ده‌دات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
