€ئه‌حمه‌د وه‌رتی: بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌به‌رواری 25: 3: 2009 به‌نامه‌ی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ك
وردستان پرۆژه‌یه‌كی پیشكه‌ش هه‌ردوولایه‌نی ئیسلامی كوردستان (یه‌گرتووئیسلامی و كۆمه‌لی ئیسلامی) كردبۆ پیك هینانی لیستیكی هاوبه‌ش
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ل به‌ریز دكتۆر احمد وه‌رتی مامۆستای زانكۆ * و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی به‌رێزیان كردوو ئه‌ویش زۆر به‌راشكاوانه وه‌ڵامی داینه‌وه.
ستانده‌ر: لیسته‌كه‌تان سه‌ر به خۆیه وه‌ك لیستیكی ئیسلامی ئایا پیشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگ به ده‌ست بهینن؟ احمد وه‌رتی: به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان سوباس بۆ به‌ریزتان، بیگومان ئیمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌بریاری به‌شداری هه‌ڵبژارنمان داوه، پیشبینی ئه‌وه‌مان كردووه كه‌ده‌نگ ده‌هێنین پاشان به یارمه‌تی خوای گه‌وره و پشتیوانی ئه‌و متمانه‌مان به جه‌ماوه‌ری گه‌له كه‌مان به هێزه كه ده‌نگ به لیسته‌كه‌مان ئه‌ده‌ن تاكه‌لیستی سه‌ر به خۆی ئیسلامیی یه له گۆره پانه‌كه د ا
ستانده‌ر: سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی بیلایه‌نه‌كان چۆن سه‌یر ده‌كه‌ن به‌لای ئه‌وانه‌وه ه هاوپه‌یمانیتی كردن دروسته یان نا؟ احمد وه‌رتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بی لایه‌ن كه‌ئه‌وانه‌ن سه‌ر به هیچ لایه‌نیكی ئیسلامی نین یاخود حیزبی نین ئه‌وا ره‌نگه له كه‌سیكه‌وه بۆ كه‌سیكی تر جیاوازی هه‌بی به‌لام به‌شیوه‌یه‌كی گشتی وا ئه‌بینین خه‌لكی بی لایه‌نی ئیسلامی تیروانین و هه‌لویستیان به‌رامبه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی باشه‌و ئیجابیه و رایان وایه كه ئه‌بوایه هاوپه‌یمانیه‌تی نیوان ئیسلامیه‌كان سه‌ری بگرتایه بۆ ئه‌م هه‌لبژاردنه و به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌لبژاردنیابكردایه.
ستانده‌ر: ئیوه پرۆژه‌یه‌كتان هه‌بووه بۆ به‌ستنی هاو په‌یمانیه‌تی و پیكهینانی لیستیكی هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌لام ئه‌و پرۆژه‌یه بی ئه‌نجام بوو بۆچی؟
احمد وه‌رتی: بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌به‌رواری 25: 3: 2009 به‌نامه‌ی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی پیشكه‌ش هه‌ردوولایه‌نی ئیسلامی كوردستان (یه‌گرتووئیسلامی و كۆمه‌لی ئیسلامی) كردبۆ پیك هینانی لیستیكی هاوبه‌ش و پیكه‌وه چوونه ناو هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ردوولا وه‌لامیان داوه پێمان كه‌ئیمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیلتزامی پیشوه‌خته مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری چوار حیزبه‌كه هه‌یه ناتوانین بریاری پیكهینانی لیستیكی له‌م جۆره بده‌ین له گه‌ڵ تانا ئیمه‌ش زرووفی تایبه‌تی ئه‌وانمان به‌نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌رگرت ونزای مۆفه‌قیمان بۆ كردن ئیتر به‌و هۆیه‌وه لیستی هاوبه‌ش پێك نه‌هات
ستانده‌ر: چ پرۆژه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ی په‌رله مانی كوردستان؟
د. احمد وه‌رتی: سوباس بۆ خوا پرۆژه‌یه‌كی تیر‌و ته‌سه‌لمان ئاماده‌كردووه وه‌ك به‌رنامه‌ی هه‌لبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان (باسك) له‌م خوله‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا، كه هه‌مووبواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و كارگیری و لاوان و ژنان و... هتد له خۆ گرتووه ئه‌م به‌رنامه‌یه دوای وه‌رگرتنی هه‌لبژاردنی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كۆمسیۆنی بالای سه‌ر به خۆی هه‌لبژاردنه‌كان بلاو ده‌بیته‌وه هیله گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری بزووتنه‌وه وبیرو بۆچونی له هه‌مبه‌ر گۆران و چاكسازی سیاسی و وبواره‌كانی تر له خۆ گرتووه كه ته‌به‌نی گۆرانی ئیجابی و له‌سه‌ره‌خۆ یاخودپله به‌ندی كردوه وئه خوازی له هه‌ریمی كوردستان به‌و ئیعتبارره‌ی كه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسلمانن هیچ یاسایه‌ك له په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌ر نه‌چی دژی پیچه‌وانه‌ی ئه‌حكامی نه‌گۆری ئیسلام بی وه ده‌ستوری هه‌ریمیش زه‌مانه‌تی پاراستنی ناسنامه‌ی موسلمانیه‌تی زۆرینه‌ی میلله‌تی هه‌ریمی كوردستان بكاتئه‌و لایه‌نی كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق دا هاتووه كه كوردستانیش به‌شیكی یان هه‌ریمیكی ئه‌م وولاته‌یه و خۆی ده‌نگی بۆده‌ستووره‌كه‌داوه‌له‌گه‌ل داكۆكی كردن له مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان...
ستانده‌ر: ئیوه داواتان له‌هیچ لایه‌ن وحزبیك كردووه بۆ لیستی هاوبه‌ش یاخود هاوپه‌یمانی؟
د. احمد وه‌رتی: سه‌ره‌تا ده‌بی ئه‌وه بلیم كه ئیمه داوامان له هیچ لیست و لایه‌نیكی تر نه‌كردوه بۆ هاوپه‌یمانیتی ولیستی هاوبه‌ش جگه له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كه له پیشه‌وه ئاماژه‌م پیدا كه ئیمه پیمان وابوو شتیكی ئاسایی ویاساییه دروست كردنی لیستی هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان و هیچ شه‌رم و سله مینه‌وه‌كی ناوی ئه‌وه‌تا لایه‌نه چه‌په‌كان به شانازییه‌وه لیستی هاوبه‌شیان پیك ده‌هینن، جگه له‌وه داوای تر به‌ره‌سمی به ئیمه نه‌گه‌یشتووه ته‌نیا كۆمه‌لی ئیسلامی دوو رۆژ پیش ته‌واوبونی واده‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانیتی كه كۆمسیۆنی بالا دیاری كردبوو له‌ریگای ته‌له فۆنه‌وه په‌یوه‌نی یان به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌وه كردبوو كه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی بینه ناو چوار حزبه‌كه‌وه واته پرۆژه‌و لیستی ئه‌و چوار حزبه ئیمه ته‌ر حی ده‌كه‌ین هه‌لبه‌ته ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر چی له كاتی له ده‌ستچوونی ده‌ر فه‌ت و بی بواردا ته‌رحكرا وبه‌پی ی زانیاری ئیمه خودی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پیش‌تر قبول نه‌كرابوو له‌نیو هه‌ندی لایه‌نی چوار حزبه‌كه به‌لام من ده‌لیم كه‌داوای بزوتنه‌وه كه چوونه ناو ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه نه‌بوو یاخود لستی چوار حزبه‌كه به‌ڵكو پیك هینانی لیستی هاوبه‌شی سی لایه‌نه‌ئیسلامیه‌كه ئامانجی ئیمه بوو كه به داخه‌وه به‌دی نه‌هات.
ستانده‌ر: وه‌ك له‌كاتی خۆیدا له راگه‌یاندنه‌كان بلاو كرایه‌وه بزووتنه‌وه له گه‌ل لستی گۆران یاخو (نوشیروان مسته‌فا) دا كۆبوه‌ته‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه بۆ چی بوو؟
د. احمد وه‌رتی: كۆبونه‌وه‌كه شتیكی ئاسایی بوو وه‌ك هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی تر مان كه به شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ریوه ده‌چیت دووئه‌ندامی سه‌ر كردایه‌تی (شورای ناوه‌ندی) سه‌ردانیكی نه‌وشیروان مسته فایان كردوو برایه‌وه به‌لام راگه‌یاندنه‌كان شته‌كه‌یان گه‌وره كردوو ئیستاش هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له كاتیكدا شتیكی راگوزه‌ر بوو وه‌ك شته ئاساییه‌كانی تر‌و كۆتایی پێهات. ستانده‌ر: زۆرجار له‌سایته‌كان ئیسلامی یه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نووسن، پیتان وانیه ئه‌م نووسینانه ده‌ستیكی له پشته‌وه بێت بۆ تیك دانی نیوان لایه‌نه ئیسلامیه‌كان؟
د. احمد وه‌رتی:هیوادارم ئه‌م شه‌ره ئیعلامیه نه‌مێنی و ئیسلامیه‌كان له ئاستی به‌ر پرسیاریتی ومیژووی دابن خه‌لكانیك نوسینیك بابه‌تیك یاخود لیدوان و دیمانه‌یه‌ك نه‌قۆزنه‌وه بۆ راو كردن له ئاوی لێڵ دا‌و به خۆیان بزانن یا نه‌زانن زۆر جار ئیسلامیه‌كان دژ به‌به‌رنامه‌و ومیژوی خۆیان ده‌دوێن خۆیان ناشیرین ده‌كه‌ن ده‌بیله خوا بترسن قه‌له‌م ئامرازیكی گرنگه و خوا سویندی پێ خواردووه بۆ دژایه‌تی یه‌كتری به كارنه‌هینین ریگه به كه‌ناله كانیان نه‌ده‌ن شتی نه‌شیاو دوور له ئه‌ده‌بی ئیسلامی و به هاجوانه‌كانی بلاوبكه‌نه‌وه. ستانده‌ر: ئیوه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوای هه‌لبژاردنوه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان ده‌مینه‌وه یاخود به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟
د. احمد وه‌رتی: جاری قسه‌مان له‌و بابه‌ته نه‌كردووه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌مینیته‌وه بۆ دوای هه‌لبژاردن و بریاری شورای ناوه‌ندی (ولكل حادث حدیث)
ستانده‌ر: پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به گشتی چییه‌و بۆ ئیسلامیه‌كان و پیكه‌وه بوون دوای هه‌لبژاردنه‌كان؟ د. احمد وه‌رتی: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناو خۆدا كه په‌سندكراوی كۆنگره‌ی (9) نۆیه‌مه مه‌سه‌له‌ی برایه‌تی و هاوهه‌لویستی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا تا یه‌كبوونیش له گه‌لیانانا چه‌سپاندووه و وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگ سه‌یری كردووه له به‌رنامه‌ی هه‌لبژاردنیش دا به هه‌مان شیوه ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گرنگ دانراوه‌و واده‌زانین پرۆژه‌ی ئیسلامی به‌گشتی پیویستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانو ئیسلامخوازانی تر به‌گشتی ده‌كات له‌روانگه‌ی ئایه‌تی (وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الاثم والعدوان) ...
پرۆفایل: ئه‌حمه‌د ابراهیم ورتی له شارۆچكه‌ی وه‌رتی سه‌ر به پاریزگای هه‌ولیر له دایك بووه‌دكتۆرای له یاسا‌و رامیاری سالی 2009 به‌ده‌ست هیناوه وه‌مامۆستای زانكۆیه‌و زانستی سیاسی ده‌لیته‌وه‌خیزانداره‌و له‌شاری هه‌ولیر داده‌نیشیت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌یئیسلامیه‌وپالیوراوه له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌ندامیتی په‌رله‌مانی كوردستان
qasm gaf@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
