خوێنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ دیوانی شیعری" به پێنووسی ژنێك "ی خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
رابێرت گریوز ده‌ڵێت:"شیعر هونه‌ر نییه به‌ڵكو جۆرێكه له بیركرنه‌وه" شیعر ئه‌و جیهانه‌یه كه شاعیر بۆ خۆی ده‌یخولقێنێت و جیایه له‌و جیهانه‌ی كه تێدا ده‌ژی، به واتایه‌كی شاعیر له دوو جیهاندا ده‌ژی یه‌كێكیان جیهانی شیعره و ئه‌وی تر جیهانی سروشتییه كه هه‌موومان تێدا ده‌ژین.
هه‌ر بۆیه مرۆڤ چ پیاو بێت و چ ژن، له روانگه‌ی خۆیه‌وه سه‌یری جیهان و دیارده‌كانی سرۆشت و ژیان ده‌كات و هه‌ر كام به زمانی خۆیان ده‌نووسن به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی زیاتر پیاو سالاره زۆرجار نووسینه‌كان چ له بواری زمانی و چ له بواری دارشتن و بیر كردنه‌وه لیكده‌چن و بۆ جیاكردنه‌وه‌یه پێویستی به وردبینییه‌كی زۆر هه‌یه و لێره‌دایه زمانی پیاو و زمانی ژن ده‌رده‌كه‌وێت.
گرنگترین هۆكاری ناسینه‌وه‌ی شیعری ژنان له شیعری پیاوان له شێوه‌ی بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه و روانین و ده‌ربڕین ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
به رای من ژنانی شاعیر سێ ده‌سته‌ن، ده‌سته‌یه‌كیان ته‌نها به زمانی پیاوان ده‌نووسن ده‌سته‌یه‌كی تر هه‌یه كه هه‌م به زمانی ژنانه ده‌نووسن و هه‌م به زمانی پیاوانه و ده‌سته‌یه‌كی تر هه‌ن كه ته‌نها به زمانی ژنانه ده‌نووسن كه خاتوو كه‌ژاڵ ئبیراهیم خدر یه‌كێكه له‌وان.
فرووغ –ی فه‌رۆخزاد شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی سه‌باره‌ت به شاعیر ده‌ڵێت: شاعیربوون یانی مرۆڤ بوون، شاعیر به‌رله‌وه‌ی كه نێر بێت یان مێ بێت مرۆڤه و خاوه‌نی ئازاری هاوبه‌شه، و هه‌ر كامیان ئازاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم له هه‌ندێك ڕووه‌وه ئه‌زموونی شیعر و شێوه‌ی روانینی خاتوو كه‌ژاڵ وه‌ك ئه‌زموونی فروغ فه‌رۆخزاد ده‌بینم، هه‌ر چه‌ند من له گه‌ڵ به‌راوردكردن نیم به‌ڵام سه‌ره‌رای جیاوازی زمان و شێوه‌ی ده‌ربڕین، هه‌ردووكیان به ده‌ست داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا و شێوه‌ی په‌روه‌رده و شێوه‌ی روانین بۆ ژنان و... هتد ده‌ناڵن و خاوه‌نی ده‌رد و ئازار و ژانی هاوبه‌شن.
خاتوو كه‌ژاڵ له دیوانی به پێنووسی ژنێكدا زۆر به جوانی و پاراویی به زمانێكی ته‌واو ژنانه به بێ گرێ و گۆڵ باس له ژیان، دایك، گریان، لێبوردن، ماف، پله‌ی ژن، ، پیاو، نیشتمان، خۆشه‌ویستی و زۆر بابه‌تی تر ده‌كات.
خاتوو كه‌ژاڵ له بیر و ئه‌ندێشه‌ی دا زۆر پاراو سه‌ربه‌خۆ و بوێره و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونه كه به‌رهه‌می ژیانی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی.
شاعیر له شیعره‌كانی دا سه‌ره‌تا به دوای عه‌شق و دۆزینه‌وه‌ی خۆیدا ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات و پیناسه‌یه‌كی تر بۆ عه‌شق و بۆ ژیان بدۆزێته‌وه هه‌ر وه‌ك له شیعرێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت:
"من چیم ده‌وێ له مه‌زیاتر
پێناسه‌یك بۆ خۆشه‌ویستی بدۆزمه‌وه"ل 44
شاعیر ناهه‌قی نییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌دای ئه‌وه‌ی بێت چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌موو شت نرخ و به‌های خۆی هه‌یه جگه له عه‌شق و خۆشه‌ویستی نه‌بێت، سه‌یركه‌ن رۆژانه چه‌ندین كچ و كوڕ و ژنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ته‌نها له پێناو خۆشه‌ویستی دا ده‌كوژرێن و به نائومێدی سه‌رده‌نێنه‌وه. كۆمه‌ڵگای ئێمه عه‌شق كوژه، ئاشق كوژه، كۆمه‌ڵگای ئێمه ناتوانێ ته‌حه‌موولی خۆشه‌ویستی بكات هێشتا له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له نێوان عه‌شق و خۆشه‌ویستی و رابواردن جیاوازییه‌ك نییه هه‌ر بۆیه خاتوو كه‌ژاڵ له دوای پێناسه بۆ خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێت.
شاعیر له‌به‌شێكی تری دیوانه‌كه‌ی دا باس له دایك ده‌كات و ده‌ڵێت:
"كه‌س هێنده‌ی دایكانی وڵاته‌كه‌م
رقیان له ماچ كردن نییه
چونكه به درێژایی ته‌مه‌نیان فێرنه‌بوون
باوكه‌كان ماچیان بكه‌ن" ل 24
لێره پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه دایك له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا خۆی قوربانییه و له پاڵ ئه‌وه‌ی كه قوربانییه، قوربانیش په‌روه‌رده ده‌كات، دایك له كۆمه‌ڵگای ئێمه خۆی له ناو خێزانێكی باوك سالار كه (پێم وایه باوك لاسار باشتره بوترێت) گه‌وره بووه خۆی هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی نه‌بووه و به‌به‌رده‌وامی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌دابوو و سۆزی پینه‌دراوه و به به‌رده‌وامی له لایه‌ن باوك و برا و مێرده‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه، كه وابوو ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبكرێت كه دایكیكی میهره‌بانی لێده‌رچێت، چونكه كه‌سێك سۆزی نه‌بینی بێت ناتوانێت سۆز بنوێنێت، كچ و ژن له كۆمه‌ڵگای ئیچمه به‌شی ته‌نها گریانه، له گریان و ترس و شه‌رم و هه‌ست به گوناه كردن شتێكی تر نازانێت و جگه له زمانی گریان له زمانێكی تر ناگات و نامۆیه به پێكه‌نین و خۆشی، خاتوو كه‌ژاڵ له شیعرێكدا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
"فێری پێكه‌نیم مه‌كه
له‌و رۆژه‌وه‌ی به گریان چاوم كرده‌وه
من به ته‌نیا
له زمانی گریان تێده‌گه‌م "ل 55
كچ چ بكات له كۆمه‌ڵگایه كه هه‌موو ترس و درۆ و خیانه‌ت و ناهه‌قی و غه‌در و عه‌شق كوژه، چ بكات كاتێك هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه و مرۆڤ له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك ناژی، شاعیر له به‌شێكی شیعره‌كانیدا ئاماژه به كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
"نیشتمانه‌كه‌م
شه‌قامه‌كانی پڕن له بۆنی ترس
ده‌سته‌كانی پڕن له بۆنی خیانه‌ت و
زمانه‌كانی پڕن له درۆ
ئه‌م نیشتمانه ناو بێنم چی؟" ل 41
لێره‌دایه شاعیر هه‌ست ده‌كات كه به‌راستی كۆمه‌ڵگا هیچ بوارێكی بۆ ژنان نه‌هێشتۆته‌وه كه تێدا هه‌ناسه بده‌ن و بژین، هه‌ر بۆیه زۆر جار له به‌رنه‌بوونی خۆشه‌ویستی و سۆز و ڕێز ژنان ناچارن په‌نا به‌رنه به‌ر خوسوتاندن و خۆكوشتن و ماڵئاوایی له ژیان بكه‌ن بۆ نموونه شاعیر ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ڵێت:
"به پاكیزه‌یی له دایك بوون و
نه‌مانتوانی پاكێتی خۆمان بنووسینه‌وه
چاوێك نیه بۆ عه‌شق و
دڵێك نیه بۆ خۆشه‌ویستی
ناچارین به‌م خالكه بڵێن مالئاوا " ل 42
كچ له كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ر له‌و كاته‌ی كه ته‌مه‌نی ده‌گات به 9 یان 10 ساڵ ئیتر له هاو ته‌مه‌ن و له كوڕ جیا ده‌كرێته‌وه و به گوێیدا ده‌چرپێنن كه تۆ كچی و ده‌بێت ئاگات له خۆت و ناموس و شه‌ره‌فی خێزانه‌كه‌ت بێت و هه‌موو كات و ساتێك پێده‌ڵێن: كچم وا مه‌كه، وا مه‌ڵێ، وا مه‌رۆ، وه هه‌زاران وای تر، كچ به به‌رده‌وامی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا، ژن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا قوربانی شه‌رم و ترسه و هه‌تا مردن مۆته‌كه‌ی شه‌رم و ترس به‌سه‌ریانه‌وه‌یه و وازیان لێناهێنت. كچ نییه نه‌كه‌وتبێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نجه‌ی دایكه‌وه هه‌ر بۆیه خاتوو كه‌ژاڵ ده‌یه‌وێت زۆر ئازایانه ئه‌و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بشكێنێت، هه‌روه‌ك خۆی له شیعردا ده‌ڵێت:
"بیرمه ئێستاش كه مناڵ بووم
دایكم په‌نجه‌ی شایه‌تمانی راده‌وه‌شاند
به ده‌نگی به‌رز پێی ده‌وتم:
ئه‌تۆ كچی مه‌چۆ بۆ ئه‌وێ شه‌رمه
بۆ ئه‌ولایه‌ش شوره‌ییه
نه‌كه‌ی بچی؟
كه گه‌وره بووم
په‌نجه‌كانت فێریان كردم
ئه‌و په‌نجه‌یه هه‌ر بشكێنم
له كچه‌كه‌می راوه‌شێنم " ل 9
له لایه‌كی تره‌وه خاتوو كه‌ژاڵ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالار دا له دایك بووه به‌ڵام هه‌رگیز دژه پیاو نییه و پێی وایه پیاویش له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ر وه‌ك ژن ئه‌سیر و دیله و ئه‌گه‌ر ژن دیلی شه‌رم و ترسه پیاویش زیندانی داب و نه‌ریت ی كۆمه‌ڵگایه هه‌ر وه‌ك چۆن شاعیر له شیعرێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت:
" ئێمه هه‌ر دووكمان زیندانین
تۆ زیندانی داب و نه‌ریت
منیش زیندانی ترس" ل 40
شاعیر به پیچه‌وانه‌ی زۆر ژنی تر كه هه‌ندێك جار له نووسینه‌كانیاندا زۆر به توندی هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر پیاوان و ئه‌وان تاوانبار ده‌كه‌ن، من لێره‌دا نامه‌وێ له‌باره‌یه‌وه كه‌س تاوانبار بكه‌م و تاوانه‌كان بخه‌مه سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌كێك له‌و دوو ره‌گه‌زه به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه غه‌در له هه‌ر دوو كیان ده‌كات و ره‌نگه هه‌ندێك جار پیاو به هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاتر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه غه‌در و ناهه‌قی بكات كه تا ئێستاش كردوویه‌تی و له داهاتووشدا ده‌یكات، بۆ هه‌ندێك له پیاوان سه‌خته كه ژنه‌كه‌یان له‌خۆیان گه‌وره‌تر بن. ده‌نا له راستی دا پیاو رقی له ژن نییه ئه‌مه هه‌ندێك جار ده‌سه‌ڵات واده‌كات كه پیاو خۆی به مرۆڤێكی ره‌ها دابنێت ده‌نا له زات و جوهه‌ری خۆیان دا رقیان له ژن نییه هه‌ر وه‌ك خاتوو كه‌ژاڵ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
"هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م
پیاوان رقیان له ژن بێت
ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ی نه‌بێ
كه ده‌بینن ژنێك له‌وان گه‌وره‌تره " ل 23 و 24
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
