ده‌مێكه زیاد ئه‌سعه‌دی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كوردم نه‌بینی بوو زۆر په‌رۆشی بینین
ی بووم، زۆرجار له براده‌ره نزیكه‌كانیم ده‌پرسی ئه‌وانیش بێ هه‌واڵ بوون لێ ی و هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ر و رۆژنامه‌كانیش هه‌ر بێ هه‌واڵ بوو، له‌م رۆژانه له نێو جه‌رگه‌ی ستۆكهۆلمدا چاوم پێكه‌وت و زۆر به به‌رۆشه‌وه چووم بۆلای گوتم ها برا بۆچی وا بێخه‌به‌ری، ئه‌ویش به‌زرده‌خه‌نه‌یه‌كی جوانه‌وه پێ ی گوتم كوا بزرم ئه‌وه‌تا نیم وا له‌گه‌ڵ تۆ وه‌ستاوم، مرۆز ئه‌گه‌ر نه‌مرێت هه‌موو كاتێك ده‌توانرێ ببینرێته‌وه، به‌هه‌ر حاڵ ده‌ست به‌رداری نه‌بووم به‌یه‌كه‌وه لاماندا بۆ رێستۆرانتێك و له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكم لێ‌كرد، هه‌ر چه‌نده سه‌ره‌تا پێ ی گوتم تاقه‌تی هیچ قسه‌یه‌كم نیه، منیش گوتم نه‌خێر رازی نابم و هه‌ر ئێستا به كورتی چه‌ند پرسیارێك ئاراسته ده‌كه‌م، ئه‌ویش چه‌ند جارێك گوتی واز بێنه به‌ڵام من وازم نه‌هێنا، به‌هه‌ر حاڵ گوتی له‌كوێ بڵاوی ده‌كیته‌وه منیش گوتم له (چرا و كوردستان نێت) ئه‌ویش پێ ی خۆش بوو و گوتی ئه‌و دوو ماڵپه‌ره ده‌خوێنمه‌وه به‌رده‌وام سه‌یریان ده‌كه‌م، به‌ڵام هیوادرام هه‌موو بابه‌تێم بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، چونكه كاری رۆژنامه‌و په‌خشكردنی پرسینبێكی گه‌روه‌یه پێویسته رێزی لێبگیرێت، به‌هه‌ر حاڵ به‌م شێوه‌یه كه‌وتینه گفت‌و گۆ و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی گه‌وره كرد له ئه‌مریكا، ئه‌و كۆنسێه‌رته‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی كورد (زیاد ئه‌سعه‌د) ئێستا له ئاماده‌كاریی دایه بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره كۆنسێرتێك له چه‌ند وڵاتێك ساز بكات، یه‌كێك له‌و وڵاتانه (ئه‌مریاكا) یه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری فارسی به فه‌رمی داوه‌ت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كۆنسێرت له‌م وڵاته ساز بكات.
له‌م باریه‌وه هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) گوتی ماوه‌یه‌كه من خه‌ریكی كاره هونه‌رییه‌كانمم و ده‌مه‌وێ به شێوازێكی تازه و به گروتینێكی تر بێمه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م بخه‌مه به‌ر گوێ ی بیسه‌ران و گوێگرانی گۆرانی و موزیكی كوردی، هه‌ر چه‌نده به‌داخه‌وه ناوه ناوه له رێگه‌ی هه‌ندێ له دۆست و ئازیزانم ده‌یبستم كه‌سانێكی نه‌خۆش ریكلامی جۆرا و جۆر بۆمن هه‌ڵده‌بستن، هه‌رچه‌نده من ئه‌و كاره به شانازی ده‌زانم، چونكه دیاره من كارێكم كردووه بۆیه كه‌سانێك خیان خه‌ریك كردووه به‌من و به‌دوای قه‌سه‌ی لابه‌لا ده‌گرێن، جگه له‌وه‌ش یاسایه‌كی ژیان هه‌یه كه من زۆر باوه‌ڕم پێه‌یه‌تی كه ده‌ڵێت (ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی خه‌ڵكن هه‌رده‌م له دواوه‌ن) چونكه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی خه‌ڵكن ناتوانن خه‌ریكی خۆیان و هه‌نگاوی باشتری خۆیان ب، بۆیه من به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم (زیاد ئه‌سعه‌د) هێشتا له‌سه‌ره‌تای كاردایه، هێشتا من له خۆ ئاماده‌كردن و راوێژم له‌گه‌ڵ خۆم هونه‌ره‌كه‌م، كلیلی زۆر گه‌وره‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌ناكاو ئه‌و ده‌رگا گه‌ورانه‌ی هونه‌ر كه تائێستا نه‌توانراوه بیكه‌نه‌وه، به‌ده‌ست و بازووی خۆم ده‌یان كه‌مه‌وه و له بڵند گۆیه‌كی دیكه‌دا بانگی كاروانی هونه‌ری خۆم ده‌بێژم.
هه‌روه‌ها روونتر گوتی: كۆمه‌ڵێك گۆرانییم ئاماده‌یه‌و هه‌مووی تازه بابه‌تن و بریتین له ئاوازی تازه و ووشه‌ی نه‌سواوی تێكستی خه‌م و ئازاره‌كانی زیاد، كه به‌ده‌یان شه‌و و رۆژ، شه‌و نوخنی و رۆژ نوخنییم له به‌رده‌میاندا كردووه، من رێزم و سڵاوم بۆ جه‌ماوه‌ره به‌وه‌فا و دڵسۆزه‌كه‌م هه‌یه، داوای لێبوردنیان لێ ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم ده‌بوایه زووتر بێمه‌وه لاتان، به‌ڵام ئه‌و دابڕان و گۆشه‌گیریه بۆ هونه‌ر و كاری هونه‌ری زۆر پێویسته، جگه له‌وانه‌ش پێًم خۆش بوو ئێوه‌ی به‌ڕێز گوێتان له‌هه‌ندێك به‌رهه‌می كرچ و كاڵ و سواو و نه‌شانازی هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی ئێستای گۆرانیبێژ بگرتایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش رۆژێ له رۆژان جیاوازی بكه‌ن له نێوان به‌رهه‌می خراپ و باش، گوێچكه‌تان هه‌ڵنه‌خه‌ن بۆ هه‌موو ده‌نگێك و هونه‌رێك.
زیادی ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی ساز دانی ئه‌و كۆنسێرتانه له وڵاتانی ده‌ره‌وه گوتی: ده‌مێك بوو به‌رنامه‌م بۆ ئه‌و كارانه داڕشتبوو، كه به‌چ شێوازێك كارییان بۆ بكه‌م، دیاره ئه‌و كۆنسێرتانه‌ش به‌شێكن له پرۆژه تازه‌كانی من، له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییم پێوه كراوه بۆ كۆنسێرت، به‌ڵام دیاره بڕیاره‌كه ئه‌و كات له‌بار نه‌بوو، بۆیه ئێستا به كۆنتاك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كه له‌كاتی خۆی دا ناوی كۆمپانیاكه ئاشكرا ده‌كه‌م، چونكه نه‌بادا له ئێستاوه ناوی بێنم و ببێته ریكلامێكی گه‌وره‌و له دوایشدا كاره‌كانیان بۆ جێ به‌جێ نه‌كرێت، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و كاره له‌داهاتوودات له‌چه‌ند شارێك به ئه‌نجامی ده‌گه‌ینم به هاوكاری گروپێكی گه‌وره‌ی موزیكی سویدی كه ئێستا له‌گه‌ڵ من كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كۆنسێرتانه و كاری گۆرانیه‌كانم، ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان زیاد ئه‌سعه‌د گوتی: هاتنه‌وه‌ی من ده‌بێت له رێگه‌ی كۆمپانیاوه بێت و هیچی تر، كه كارێكی وا هاته پێشه‌وه منیش قسه‌ی خۆم و بڕیاری هاتنه‌وه‌ی خۆم ده‌ده‌م.
ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ند گۆرانیه‌ی هونه‌رمه‌ند و برای كاكه زیاد ئه‌سعه‌د (هاوتا ئه‌سعه‌د) زیاد رایگه‌یاند: هاوتا هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌و خاوه‌نی توانایه‌كی هونه‌ری زۆر باشه، هاوتا ئه‌و كاتانه‌ی گۆره‌پانه‌كه‌ی چۆڵ نه‌كردبوو بۆ هه‌ندێك گۆرانیبێژ ئه‌و له پێشه‌وه‌ی من و زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان بوو، پێشه‌نگ بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به‌داخه‌وه فێڵی له هاوتا كرد، ده‌سه‌ڵاتی كوردی زۆر قه‌رزاری هاوتا و جه‌ماوه‌ری هاوتایه ده‌بێ ئه‌وان ئه‌و قه‌رزه بده‌نه‌وه، دیاره هاوتا كه كار ده‌كات بڕیاری یه‌كه‌م له‌لای خۆیه‌تی، ئه‌و ده‌زانی چۆن بڕیار ده‌دات و چۆنیش كاره‌كانی خۆی ده‌هێنێته به‌رهه‌م، له‌گه‌ڵً ئه‌وانه‌شدا ده‌نگی كچه‌كه‌ی توانایه‌كی له راده‌به‌در و ده‌نگێكی پر له ئیحساسه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر له ژێرده‌ست و توانای هاوتادا دروست بووه، بۆیه من ئومێدی گه‌وره‌م پێیان هه‌یه، وه‌من ره‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆرانیه‌كی دوێت له‌گه‌ڵ (كه‌ژێ) ی كچه جوانه‌كه‌ی برازامدا تۆمار بكه‌م و بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رێك بۆ زیاتر چوونه پێشه‌وه‌ی و به‌رده‌وام بوونی.
زیاد له كۆتایی دا گوتی: زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك رۆژنامه هه‌واڵی ئه‌وه‌م به‌رچاو كه‌وت گوایه زیاد ئه‌سعه‌د قسه له‌گه‌ڵ دایكی ناكات، ئاخر زۆر سه‌یره دایكی من بۆچی ده‌كه‌ن به‌مه‌وزوغ ئاخر من كاری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌م، بۆچی ده‌تانه‌وێ دایكێكی پیری من بكه‌ن به‌وه‌سیله‌ی پرۆفرۆشی رۆژنامه‌كانتان، ئاخر من بۆ ده‌بێ له‌دایكم توره‌و زوویر بم، ئاخر خۆ ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند نیه تاوه‌كو گۆرانیم پێدا بێت و له‌دوایی دا بێوه‌فا بووبێت و لێ ی تور بم.. ؟، دایكم له‌هونه‌ره‌كه‌م گه‌وره‌تره، شتێكم بیر هاته‌وه رۆژنامه‌نووسێكی به‌ڕێز به‌ناوی كاك (ئه‌رسه‌لان) نووسی بووی هه‌ندێك كه‌س نان و پیاز به (زیاد ئه‌سعه‌د) ه‌وه ده‌خۆن، به‌ڵام منیش ده‌ڵێم برا زۆریان خوارد به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه نازانم بۆچی تێر ناخۆن.. ؟؟!!.
ئازاد سه‌یوان سه‌قزی – ستۆكهۆڵم سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
